دە فەرمان لە تەورات و ئینجیل و قورئان

قورئان باسی ئەو کاتەدەکات کەخوا دە فەرمانی بۆ موسا نارد لەسەر دوو تەختە به رد." له تابلۆکانی (ته‌وراتیشدا) له هه‌موو بابه‌تێکمان بۆ تۆمار کردبوو، ئامۆژگاری تێرو ته‌واو (بۆ هه‌موو چالاکیه‌کانی ژیان)، هه‌روه‌ها ڕوون کردنه‌وه بۆ هه‌موو شتێک و هه‌موو بابه‌تێک، که‌وابوو ئه‌ی موسا: به‌توندی بیانگره و په‌یڕه‌ویان بکه‌و فه‌رمان به قه‌ومه‌که‌شت بده‌: که به‌جوانترین شێوه وه‌ریان بگرن و په‌یڕه‌ویان بکه‌ن، له ئاینده‌دا خانووبه‌ره و شوێنی تاوانبارو له سنوور ده‌رچوانتان نیشان ده‌ده‌م (چۆن وێرانی ده‌که‌ین)."( الاعراف ٧: ١٤٥) قورئان بەردەوام ده بێت و باس لە به شی دووەمی ئەم ته خته به ردانه دەکات،" کاتێک تووڕه‌یی موسا هێور بۆوه‌، تابلۆکانی (ته‌ورات)ی هه‌ڵگرته‌وه‌، که‌له توێیدا ڕێنموویی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تیادا ده‌دره‌وشایه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن و مه‌به‌ستیانه لێیان نه‌ڕه‌نجێت."( الاعراف٧: ١٥٤) ڕێنوێنی و بەخششی تێدا دەدۆزرێتەوە. با سەیری دە فەرمانەکە بکەین:

فەرمانی یەکەم
"هیچ کەسێکتان خودای دیکەی بێجگە لە منتان نەبێت."( ده ر چوون ٢٠: ٣)

"ئینجا عیساش پێی فەرموو: «ئەی شەیتان لێم دووربکەوە! چونکە نووسراوە: {کڕنۆش بۆ یەزدانی پەروەردگارت دەبەیت و تەنها ئەو دەپەرستیت.}" .( مه تا ٤: ١٠)

"(ئه‌ی ئینسان) هه‌رگیز نه‌که‌یت خوایه‌کی تر بکه‌یته هاوتای خواو هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌یت چونکه به‌و کاره‌ت زه‌بوون و خه‌جاڵه‌ت ده‌بیت."(الاسرا ١٧: ٢٢)

فه رمانی دووه م
پەیکەر بۆ خۆتان دروستمەکەن، نە لە هیچ شێوەیەکی ئەوانەی لە ئاسمانن لە سەرەوە، نە ئەوانەی لەسەر زەوین لە خوارەوە، نە ئەوانەی لەناو ئاون لەژێر زەوییەوە. کڕنۆشیان بۆ مەبەن و مەیانپەرستن، چونکە منی یەزدانی پەروەردگارتان خودایەکی ئیرەدارم، لە جیاتی گوناهی باوکان سزای منداڵان دەدەم، هەتا نەوەی سێیەم و چوارەمی ناحەزەکانم، بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ هەزاران لە خۆشەویستانم دەردەخەم، ئەوانەی گوێڕایەڵی ڕاسپاردەکانم دەبن.( ده رچوون ٢٠: ٤-٦)

"هەر لەبەر ئەوە خودا بە هەوەسی دڵیان ئەوانی دایە دەست گڵاوی، تاکو لەناو خۆیاندا سووکایەتی بە لەشی خۆیانەوە بکەن. ئەوان ڕاستی خودایان بە درۆ گۆڕییەوە و بەدیهێنراویان پەرست و لە جیاتی بەدیهێنەر خزمەتیان کرد، ئەوەی هەتاهەتایە ستایش بۆ ئەوە. ئامین."(ڕۆمیان ١: ٢٤-٢٥)

"که‌وابوو ئێوه ئه‌ی خوا نه‌ناسان نموونه مه‌هێننه‌وه بۆ خواو به‌راوردی هه‌ڵه مه‌که‌ن (ده‌یانوت پیاوانی پاشا خزمه‌تکاریان هه‌یه‌، پیاوانی پاشاش خزمه‌تکاری پاشان!!)، چونکه خوا خۆی هه‌موو شتێك چاك ده‌زانێت، به‌ڵام ئێوه نه‌زان و نه‌فامن."( النحل ١٦: ٧٤)

فەرمانی سێیەم
"ناوی یەزدانی پەروەردگارتان بۆ شتی پووچ مەهێنن، چونکە ئەو کەسانە لەلای یەزدان ئەستۆپاک نابن کە بۆ شتی پوچەڵ ناوی دەهێنن."( ده رچوون ٢٠: ٧)

"بەڵام پێتان دەڵێم: هەر وشەیەکی پووچ کە خەڵک پێی دەدوێ، لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا حیسابی خۆی هەیە"( مه تا ١٢: ٣٦)

"هه‌ر بۆ خوایه هه‌موو ناوه جوان و پیرۆزه‌کان، جا (ئه‌ی ئیمانداران) به‌و ناوانه دۆعا و نزا بکه‌ن و هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته به‌رن، واز بهێنن له‌وانه‌ی که له ناوه پیرۆزه‌کانی خوادا لادان ده‌که‌ن و (سیفه‌ت و ناوه‌کانی خوا به‌کارده‌هێنن بۆ غه‌یری خوا)، له ئاینده‌دا پاداشتی ئه‌و کارو کرده‌وانه‌یان وه‌رده‌گرن که ئه‌نجامیان ده‌دا."( الاعراف ٧: ١٨٠)

فەرمانی چوارەم
"ڕۆژی شەممەتان لە یاد بێت، تاکو بە پیرۆزی ڕایبگرن. شەش ڕۆژ ئیش دەکەن و هەموو کارەکەتان دەکەن، بەڵام ڕۆژی حەوتەم شەممەیە بۆ یەزدانی پەروەردگارتان، هیچ کارێک مەکەن. خۆتان و کوڕ و کچ و خزمەتکار و کارەکەر و ئاژەڵەکانتان و ئەو نامۆیەی لەناو دەروازەی شارەکەتانە هیچ کارێک مەکەن، چونکە یەزدان لە شەش ڕۆژدا ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەو شتانەی تێیاندایە دروستی کردن، بەڵام لە ڕۆژی حەوتەمدا پشووی دا، لەبەر ئەمە یەزدان ڕۆژی شەممەی بەرەکەتدار و پیرۆز کرد."( ده ر چوون ٢٠ : ٨- ١١)

"هاتە ناسیرە کە لێی گەورە بووە، وەک نەریتی خۆی ڕۆژی شەممە چووە کەنیشت و بۆ خوێندنەوە هەستا."( لۆقا ٤: ١٦)

"بێگومان په‌روه‌ردگارتان (الله‌)یه که دروستکاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا (مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیشی بزانێت ئه‌و ڕۆژانه ماوه‌یان چه‌نده‌)، پاشان له‌سه‌ر عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستا (ئه‌ڵبه‌ته چۆنیه‌تیی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه له‌راده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره‌، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له پێشه‌وا مالیک و ئه‌حمه‌د پرسیووه‌، له وه‌ڵامدا وتوویانه‌: وه‌ستانه‌که حه‌قیقه‌تی هه‌یه‌، چۆنیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه‌، پرسیار کردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه‌، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه‌)، به‌شه‌و، ڕۆژ داده‌پۆشێت؛ له‌کاتێکدا به‌شێنه‌یی عه‌وداڵه به‌دوایدا، خۆرو مانگ و ئه‌ستێره‌کان (هه‌ر هه‌موویان) به فه‌رمانی خوا که‌وتوونه‌ته گه‌ڕو له فه‌رمانی ده‌رناچن، ئاگادار بن و بزانن و تێفکرن که‌: هه‌رچی دروستکردن و بڕیاردانه هه‌ر بۆ ئه‌وه‌، (که‌واته ده‌با هه‌مووان فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و بین و له فه‌رمانی ده‌رنه‌چین)، موباره‌ک و پیرۆزو گه‌وره‌یه زاتی (الله‌) په‌روه‌ردگاری جیهانیان.(الاعراف ٧: ٥٤)

"سوێند به خوا بێگومان زانیووتانه و ئاگادارن چیمان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌تاندا هێنا ڕۆژانی شه‌ممه ده‌ستدرێژییان ده‌كردو له سنوور ده‌رده‌چوون، (له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارمانداو) وتمان: ببنه مه‌یموونی دوورخراوه له ڕه‌حمه‌تی خوا (بڕیار بوو جووله‌كه‌كانی شاره‌كه‌ی قه‌راغ ده‌ریا ـ ئیلیه ـ ڕۆژانی شه‌ممه ته‌رخان بكه‌ن بۆ خواپه‌رستی و ڕاوه‌ماسی تیادانه‌كه‌ن، دیاره ماسییه‌كانیش هه‌ستیان به‌وه كردووه‌، بۆیه له‌و ڕۆژه‌دا خۆیان نواندووه‌، جوله‌كه‌ش به‌سروشت زۆر به‌ته‌ماعن، بیریان كرده‌وه له ته‌گبیرو فێڵێك، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه له ڕۆژی هه‌ینیدا داوو تۆڕیان بۆ بنێنه‌وه تا له شه‌ممه‌دا تێی بكه‌ون، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه چی كه‌وتۆته داوو تۆڕه‌كانه‌وه ده‌ری بهێنن (له ته‌فسیری ئایه‌تی ١٦٣ تا ١٦٦، له سووره‌تی ـ الأعراف ـ دا ئه‌م ڕووداوه باسكراوه‌). ئینجا ئه‌و به مه‌یموون كردنه‌مان گێڕا به په‌ندو عیبره‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌: هاوچه‌رخی ڕووداوه‌كه بوون و بۆ ئه‌وانه‌ش له دوای ئه‌وان دێن، هه‌روه‌ها كردمانه ئامۆژگاری بۆ خواناس و پارێزكاران.( البقره ٢: ٦٥-٦٦)

"بۆ چه‌سپاندن و وه‌رگرتنی په‌یمانه‌که کێوی (طور) مان به‌رز کرده‌وه به‌سه‌ریانداو پێمان وتن: که له ده‌روازه‌ی شاری (قدس)ه‌وه به‌سوژده‌وه بچنه ژوره‌وه (هه‌روه‌ها فرمانمانداو) وتمان: له ڕۆژانی شه‌موواندا ده‌ستدرێژی مه‌که‌ن و (ڕاوه ماسی مه‌که‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌) په‌یمانێکی توندو به‌هێزمان لێوه‌رگرتن."( النسا ٤: ١٥٤)

فەرمانی پێنجەم
"ڕێزی دایک و باوکتان بگرن، بۆ ئەوەی تەمەن درێژ بن لەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات."( ده رچوون ٢٠: ١٢).

" ڕێزی دایک و باوکت بگرە..." ( مه تا ١٩: ١٩)

"په‌روه‌ردگاری تۆ بڕیاریداوه که جگه له‌و که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌روه‌ها بڕیاریداوه چاکه‌کاریش بن له‌گه‌ڵ دایك و باوکتاندا، هه‌ر کاتێك یه‌کێکیان یان هه‌ردووکیان به پیری که‌وتنه لای تۆ (ته‌نانه‌ت) ئۆفیان له ده‌ست مه‌که‌و (هه‌رگیز) پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێ و هاواریان به‌سه‌ردا مه‌که‌، به‌رده‌وامیش قسه‌و گفتو گۆت له‌گه‌ڵیاندا با چاك و جوان و به‌جێ بێت."( الاسرا ١٧: ٢٣)

فەرمانی شەشەم
"مەکوژن" ( ده رچوون ٢٠: ١٣)

"...عیساش فەرمووی: مەکوژە،..."( مه تا ١٩: ١٨).

"ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ماڵ و سامانی یه‌کتر به‌ناحه‌ق و به‌بێ به‌رامبه‌ر مه‌خۆن له‌نێوان خۆتاندا، مه‌گه‌ر بازرگانیه‌ک بێت و له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی هه‌موولایه‌کتان بێت، خۆتان مه‌کوژن و (یه‌کتر به‌ناحه‌ق مه‌کوژن، کاتێک بێزاریی و بێتاقه‌تی ڕووتان تێده‌کات یان تووشی زیانێک ده‌بن)، به‌ڕاستی خوا میهره‌بانه پێتان."(النسا ٤: ٢٩)

فەرمانی حەوتەم
"داوێنپیسی مەکەن." ( ده ر چوون ٢٠: ١٤)

"....داوێنپیسی مەکە..." ( مه تا ١٩: ١٨)

"هه‌رگیز نه‌که‌ن توخنی زینا بکه‌ون و لێی نزیك ببنه‌وه‌، چونکه ئه‌وه به‌ڕاستی گوناهو تاوان و هه‌ڵه و ڕێچکه‌یه‌کی زۆر ناقۆڵایه‌." ( الاسرا ١٧: ٣٢)

فەرمانی هەشتەم
"دزی مەکەن." ( ده ر چوون ٢٠: ١٥)

"عیساش فەرمووی: .... مەدزە، شایەتی درۆ مەدە،...." ( مه تا١٩: ١٨)

"نه‌كه‌ن ماڵ و دارایی یه‌كتر له نێوانتاندا به ناحه‌ق بخۆن (وه‌ك به‌رتیل و سوو، یان داگیركردن و فڕوفێڵ...) نه‌كه‌ن هه‌ندێكی بده‌ن به‌كاربه‌ده‌ستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ماڵی خه‌ڵكی بخۆن له ڕێگه‌ی ناحه‌ق و گوناهه‌وه‌، له كاتێكدا خۆشتان ده‌زانن كه ئه‌و كاره ڕه‌وا نیه‌." (البقره ٢: ١٨٨)

فه رمانی نۆیەم
"بە درۆ شایەتی لەسەر کەس مەدەن." ( ده رچوون ٢٠: ١٦).

"عیساش فەرمووی:....... شایەتی درۆ مەدە"( مه تا١٩: ١٨).

"ده‌ک به‌کوشتچن درۆزن و بوختانچیه‌کان...."( الذاریات ٥١: ١٠)

"(جه‌ج ئه‌وه‌بوو که باسکرا) جا ئه‌وه‌ی که سنووره‌کانی خوا بپارێزێت و به‌گه‌وره دایانبنێت و ڕێزی لێ بگرێت، بێگومان ئه‌وه چاکتره لای په‌روه‌ردگاری (بێ پاداشت نیه‌)... کۆشتی مه‌ڕو بزن و گاو و وشتر بۆتان حه‌ڵاله جگه له‌وانه‌ی که به‌سه‌رتاندا ده‌خوێنرێته‌وه و قه‌ده‌غه‌کراوه (که له سووره‌تی ألمائدة دا باسکرا)، جا له‌به‌رئه‌وه خۆتان له په‌رستنی بته ناپوخت و بێ نرخه‌کان بپارێزن، هه‌روه‌ها له‌گوفتاری درۆو قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو خۆتان دووربگرن."( الحج ٢٢: ٣٠)

فه رمانی ده یه م
"چاو مەبڕنە ژنی کەس. چاو مەبڕنە ماڵ و خزمەتکار و کارەکەر و گا و مانگا و گوێدرێژی هیچ کەسێک و هەر شتێک کە هی کەسێکی دیکە بێت."( ده رچوون ٢٠: ١٧)

"ڕاسپاردەکانی وەک {داوێنپیسی مەکەن}، {مەکوژن}، {دزی مەکەن}، {چاو مەبڕنە هیچ شتێک کە هی کەسێکی دیکە بێت} و ڕاسپاردەی دیکەش لەم ڕاسپاردەیەدا کۆدەبنەوە: {نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.}". ( ڕۆمیان ١٣: ٩)

"ئاواته‌خوازی شتێک مه‌که‌ن که خوا به‌خشیوویه‌تی به‌هه‌ندێکتان و (نه‌یبه‌خشیووه به‌هه‌ندێکتان، چونکه خوا دادپه‌روه‌ره و یاساکانی له ڕووی زانستی و حیکمه‌ته‌وه‌یه‌، کاتێک مافی داوه به‌پیاوان، له هه‌ندێک ڕووی تریشه‌وه مافی داوه به‌ئافره‌تان... هتد) پیاوان، به‌شێکیان هه‌یه له‌وه‌ی که به‌ده‌ستیان هێناوه‌، هه‌روه‌ها ئافره‌تانیش به‌شێکیان هه‌یه له‌وه‌ی که به‌ده‌ستیان هێناوه‌، هه‌میشه و به‌رده‌وامیش داوای زیاده به‌خشش و به‌هره‌ی خوا بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا به‌هه‌موو شتێک زانایه‌."(النسا٤: ٣٢).

"نزیك ماڵی هه‌تیوو مه‌که‌ون مه‌گه‌ر به‌جوانترین شێوه نه‌بێت (وه‌ك ئه‌وه‌ی بیخه‌نه بازرگانیه‌که‌وه تا گه‌شه بکات) هه‌تا ئه‌گاته هه‌ڕه‌تی لاوی، وه‌فا بکه‌ن به به‌ڵێن و په‌یمان، چونکه به‌ڕاستی به‌رپرسیارن له به‌رامبه‌ر به‌ڵێن و په‌یمانه‌وه‌."(الاسرا ١٧: ٣٤).

More Stories
ڤیدیۆ
كوردی‎