موسڵمانان پێیان وایە کە ژیانی ئێستا تەنیا ئامادەکارییەکی دادگاییە بۆ جیهانی داهاتوو و بوونێکی دیکه. ئەم ژیانە تاقیکردنەوەیە بۆ هەر تاکێک بۆ ژیانی دوای مردن. ڕۆژێک دێت کە هەمووی گەردوون لەناودەبرێت و مردووەکان زیندوو دەکرێنەوە بۆ حوکم لەلایەن خوداوە. ئەو ڕۆژە دەبێتە سەرەتای ژیانێک کە هەرگیز کۆتایی ناهێنێت. ئەو ڕۆژە ڕۆژی قیامەتە. لەو ڕۆژەدا هەموو خەڵکی بەگوێرەی بیروباوەڕ و کردەوەکانیان لەلایەن خوداوەپاداشتیان دەدرێتێ.
باوەڕمه ند بوون بە ڕۆژی قیامەت، بە ناچاریی بەسەر هەموو موسڵماناندا دێت، بەو جۆره ی کە بەشێکە لە شەش بڕگەی باوەڕ. ئەو ڕۆژەیە که خودا هەموو ئەو مرۆڤانەی لەسەر زەوی ژیاون زیندوو دەکاتەوە، تا بەکردەوەیان دادگاییان بکات و بەهەشت یان دۆزەخیان بۆ تەرخان بکات.
ئێمە باوەڕمان وایە کە حوکم پێکهاتەیەکی سەرەکی سروشتی خودا و مافی خوداییە. ناسینی خودا مانای زانین و تێگەیشتنە لە حوکمی خودا کە زۆر گەورەیە. بەخوێندنی حوکمەکەی، دەتوانین بزانین ئەو کێیە و چ کەسایەتیەکی هەیە. خودا بانگمان دەکات بۆ ئەوەی لە حوکمەکەی تێبگەین بۆ ئەوەی بە کردار ڕایبگەیەنین کە ئەو خۆشەویستی و دادپەروەرییە. (رۆمیان ۳: ۴؛ زه بوره کان ۵۱: ۴/ ۳۴:۸؛ فیلیپیان ۲: ۱۰-۱۱)
لە کتێبی پیرۆزدا پێناسەیەکی دوو جۆره هەیە بۆ حوکمی خودا: ئەرێنی( مثبت) و نەرێنی( منفی). هەمیشە هەردوو لایەنی پێشکەش دەکرێن و تەواوکەری یەکترن، بەڵام پێویستە جەخت لەسەر ئەوە بکەین کە مانای سەرەکی ئەو حوکمە بێ‌شک لە بەرژەوەندی کەسانی باوەڕدار بە خودادایە. (دوا وتار ۳۲: ۳۶ تواریخی یه که م ۱۶: ۳۳-۳۵ ، دانیال ۷: ۲۲ ، عبرانیه کان ۹: ۲۷-۲۸). کاتێک خودا داوه ری دەکات، مانای ئەوەیە کە خودا پاساوی بۆ دەهێنێت، خودا سەرفراز ده کات، خودا ڕزگار دەکات و بەرگری دەکات و دەپارێزێت. نموونەگەلێکی زۆر هەن بۆ حوکمدانی خودا، چونکە فێرکردنی ئینجیلی دەربارەی حوکم پێش هەموو شتێک دەربارەی سروشتی ڕزگاربوونەکەیەتی.( زه بوره کان ٧٦: ٨-٩). داود دەتوانێت لە خودا داوا بکات: "ئەی خودایە من داوه ری بکه" (زه بوره کان ٧ :٨) چونکە ئەو دەزانێت کە حوکم سەلماندنی بێ تاوانییە، ئەمە شەفاعەتکردنی خودایە بەسەر پیرۆزەکاندا، ئەمە بەرگری خودایە لە دژی دوژمنەکانمان. لە دادگای ئاسمانیی خوادا، حوکم بە "چاکەکاریی بۆ پیرۆزییەکانی خاوەن شکۆ: دەگێڕدرێتەوە(دانیال ٧ :٢٢). هیچ شتێک لە ڕاگەیاندنی دادگا باشتر نابێت، چونکە حوکمەکە پەیوەستە بە ژیانی هەتاهەتایی.
من لە ئیسلامدا هەمان وێنە دەبینم، دەبینین لە سوورەتی یەکەمی (الحمد) دا هاتووە: به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌ییه). سوپاس و ستایش هه‌ر شایسته‌ی خوایه و بۆ خوایه، که خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ره. به‌خشنده‌ی میهره‌بان، کانگای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه (ڕه‌حمه‌تی له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، به‌ڵام له قیامه‌تدا ته‌نها بۆ ئیماندارانه). خاوه‌ن و سه‌رداری ڕۆژی پاداشت و سزایه (پادشای ڕۆژی قیامه‌ته که دادپه‌روه‌ری ڕه‌هاو بێ سنووری تێدا به‌رپا ده‌کات). خوایه، ته‌نها هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین و هه‌ر له‌تۆش داوای یارمه‌تی و پشتیوانی ده‌که‌ین (له کاروباری دین و دنیاماندا، به‌که‌سی تر له به‌نده‌کانت ناکرێت). خوایه به‌رده‌وام ڕێنمووییمان بفه‌رموو بۆ ئه‌م ڕێبازی ڕاست و دروستی ئیسلامه. که به‌رنامه و ڕێبازی ئه‌وانه‌یه له نازو نیعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت کردوون، نه‌مانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینیان لێگیراوه (به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌یزانن و لایانداوه)، هه‌روه‌ها نه‌مانخاته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ش، که سه‌رگه‌ردان و گومڕان (به‌هۆی لاساری و یاخی بوون و نه‌زانینیانه‌وه)(قورئان، الفاتحه ١- ٧).
ئەم ئایەتەدەڵێت: ئەو خودایەی کەخودای به خشه نده و میهرەبانە، خاوەنی ڕۆژی قیامەتە. جا ئیتر پەروەردگارت چەندەگەورەیە، ڕۆژی قیامەتیش میهرەبانە. لە ئیسلامدا تەنانەت ئەم قۆناغە ئەرێنییەی حوکم باس ناکرێت.
ئایەتێکی تر کە دەتوانین سەیری بکەین " و کێ، هیوادارم لە ڕۆژی قیامەت هەڵەی خۆم لێ خۆش بکات" (شوورا ٢٦: ٨٢). ئەو بە دوای ڕۆژی قیامەتدا دەگەڕێت، چونکە هیوا دەخوازێت خوا لێی خۆش بێت. من دەتوانم وێنەی پێغەمبەر داود لێرە ببینم کە دەڵێت: ئەی خودایە حوکمم پێ بدە.
دادوەری شتێکی پۆزەتیڤە کاتێک لە پارێزەرێک و دادوەردا ئاسایشتان هەیە لە هەمان کاتدا سوپاس بۆ خودا ئەو دڵنیاییەمان هەیە لە عیسا مەسیح کە پارێزەری ئێمەیە و تەنانەت دادوەریش لە ڕۆژی دادوەریدا بەپێی قورئان و کتێبی پیرۆز.