سه بت( شه ممه ) له قورئاندا

بە عەرەبی یەکەم ڕۆژی هەفتە یەکسانە بە یەکشەممە. لە زمانی عەرەبیدا، ڕۆژانی هەفتە جگە لە هەینی و شەممە، بە ڕیز لە یەک بۆ پێنج ژمارەیان هەیە.
یەکشەممە
وشه ی ڕۆژی بە عەرەبی "الاحد" واتە ڕۆژی یەکەم، واحد واتە یەک.
دووشەممە
وشه ی ڕۆژی دووشەممە بە عەرەبی "الاثنین" واتە ڕۆژی دووەم، اثنان واتە دوو.
سێ شەممە
وشه ی ڕۆژی سێ شەممە بە عەرەبی "الثلاثاء" واتە ڕۆژی سێیەم، ثلاثه واتە سێ.
چوارشەممە
وشه ی ڕۆژی چوارشەممە بە عەرەبی "الاربعاء" واتە ڕۆژی چوارەم، اربعه واتە چوار.
پێنج شەممە
وشه ی ڕۆژی وشه ی پێن چشەممە بە عەرەبی " الخمیس " واتە ڕۆژی پێنجەم، خمسه واتە پێنج.
هەینی
وشه ی ڕۆژی وشه ی ڕۆژی هەینی بە عەرەبی " الجمعه " واتە ڕۆژی کۆکردنەوە، جمع واتە کۆکردنەوە.
شەممە( سه بت)
وشه ی ڕۆژی وشه ی ڕۆژی شەممە بە عەرەبی واتە پشوو یان ڕۆژی پشوودانه. سەبت بە عەرەبی بە مانای سڕینەوە یان هیچ کارێک نه کردنه.

قورئان باس لە ڕاگرتنی سبت دەکات وەک ڕۆژی پشوو و ڕۆژێکی پڕ لە پەرستن، تەنانەت جەختیش دەکاتەوە کە ئەو خەڵکەی دەیشکێنن نەفرەتیان لێ دەکرێت.

  • • " ئه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبتان پێ به‌خشراوه باوه‌ڕ بهێنن به‌و (قورئانه‌ی) که ناردوومانه‌و به‌ڕاست دانه‌ری ئه‌وه‌ی ئێوه‌یه‌، پێش ئه‌وه‌ی (ڕۆژێک بێت) که ڕووخسارانێکی (بێ دین) پان و پلیش بکه‌ینه‌وه و ئاسه‌واری ده‌م و چاو نه‌یه‌ڵین و به‌ره‌و پشتی بکه‌ین و وه‌کو پشتی سه‌ری لێبکه‌ین، یاخود نه‌فرینیان لێبکه‌ین وه‌کو چۆن نه‌فرینمان له خه‌ڵکانی شه‌مووان کرد (ئه‌وانه‌ی که به‌فێڵ ڕاوه ماسیان کردو فه‌رمانی خوایان شکاند)، بێگومان هه‌ر فه‌رمانی خوایه که هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئه‌نجام دراوه‌."( النسا٤: ١٤٧)
  • • " پرسیار له جووه‌کان بکه ده‌رباره‌ی ئه‌و شاره‌ی که له‌سه‌ر قه‌راغی ده‌ریا بوو، له‌کاتێکدا ئه‌وان له ڕۆژی شه‌ممه‌دا سنووریان ده‌شکاند (که بڕیار بوو ڕۆژی شه‌ممه ته‌رخان بێت ته‌نها بۆ خواپه‌رستی) کاتێک له ڕۆژی شه‌ممه‌که‌یاندا ماسیه گه‌وره‌کانیان به‌سه‌ر ئاوه‌وه بۆ ده‌هاتن، ئه‌و ڕۆژه‌ش که شه‌ممه‌یان نه‌ده‌بوو ماسیه‌کانیان بۆ نه ده‌هات، ئا به‌و شێوه‌یه به‌هۆی یاخی بوون و لادانیانه‌وه تاقیمان کردنه‌وه‌."( الاعراف ٧: ١٦٣)
  • • " به‌ڕاستی قه‌ده‌غه‌کردنی کاروباری دنیایی له ڕۆژانی شه‌موواندا ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وانه بڕیار درا که کێشه‌یان هه‌بوو تیایدا، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات له نێوانیاندا له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که ئه‌وان کێشه‌و جیاوازیان تێدا ده‌کرد."( النحل ١٦: ١٢٤)

خودا چەند جددیە دەربارەی شکاندنی ڕۆژێک کە نەفرەت لە خەڵک بکات، واتە گرنگە ئەو ڕۆژە پیرۆز بکرێت ئەمڕۆ زۆر کەس دان بەوەدا دەنێن کە چاودێری کردنی سه بت مەحاڵە، بە وردی بۆیان مەحاڵە، چونکە ڕۆژی سەبتیان وەک ڕۆژی پیرۆز و ڕۆژی پەرستن قەبووڵ نەکردووە.

هەروەها کتێبی پیرۆز جەخت لەسەر چاودێریکردنی سه بت دەکات.

  • "بەم شێوەیە ئاسمان و زەوی و هەرچی تێیاندا ڕێکخرابوو تەواو کران. ئیتر خودا لە ڕۆژی حەوتەم لەو کارەی کە کردبووی تەواو ببوو. خودا لە ڕۆژی حەوتەم لە هەموو کارەکانی پشووی دا. خودا ڕۆژی حەوتەمی بەرەکەتدار و پیرۆز کرد، چونکە تێیدا کۆتایی بە هەموو کارێکی بەدیهێنان هێنا." ( په یدا بوون ٢: ١-٣)
  • • "ڕۆژی شەممەتان لە یاد بێت، تاکو بە پیرۆزی ڕایبگرن. شەش ڕۆژ ئیش دەکەن و هەموو کارەکەتان دەکەن، بەڵام ڕۆژی حەوتەم شەممەیە بۆ یەزدانی پەروەردگارتان، هیچ کارێک مەکەن. خۆتان و کوڕ و کچ و خزمەتکار و کارەکەر و ئاژەڵەکانتان و ئەو نامۆیەی لەناو دەروازەی شارەکەتانە هیچ کارێک مەکەن، چونکە یەزدان لە شەش ڕۆژدا ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەو شتانەی تێیاندایە دروستی کردن، بەڵام لە ڕۆژی حەوتەمدا پشووی دا، لەبەر ئەمە یەزدان ڕۆژی شەممەی بەرەکەتدار و پیرۆز کرد." ( ده رچوون ٢٠ : ٨- ١١)
  • • "ئەگەر بە پێیەکانت ڕۆژی شەممەت نەشکاند، لە ڕۆژی پیرۆزم بە ئارەزووی خۆت نەکەیت، ئەگەر ڕۆژی شەممە بە ڕۆژی خۆشی دابنێیت و ڕۆژی پیرۆزی یەزدان، ڕێزدارە، ئەگەر ڕێزی لێ بگریت بەوەی ڕێگای خۆت ئەنجام نەدەیت و بەدوای خۆشی خۆتەوە نەبیت و قسەکانی خۆت نەکەیت، ئەوسا خۆشی لە یەزدان دەبینیت و سواری بەرزاییەکانی زەویت دەکەم و میراتەکەی یاقوبی باوکت دەرخوارد دەدەم.» یەزدان بە دەمی خۆی فەرمووی."( ئیشایا ٥٨: ١٣-١٤)
  • • "یەزدان دەفەرموێت: «بێگومان وەک ئەو ئاسمانە نوێیە و ئەو زەوییە نوێیە کە من دروستیان دەکەم لەبەردەممدا دەمێننەوە، ئاواش ناو و نەوەی ئێوە دەمێنێت. لە سەرەمانگێکەوە بۆ سەرەمانگێک و لە شەممەیەکەوە بۆ شەممەیەک هەموو مرۆڤێک دێت بۆ ئەوەی لەبەردەمم کڕنۆش ببات،» یەزدان دەفەرموێت."( ئیشایا ٦٦: ٢٢-٢٣)

قورئان و کتێبی پیرۆز زۆر به باشی ڕوون دەکەنەوە کە ئێمە ناچارین لە ڕۆژی حەوتەمی هەفتەدا سەبت بپارێزین و بە پیرۆزی بزانین. تێیدا دڵخۆشبین، سه بت پیرۆز بکە ین و لە بەدیهێنانی ویستەکانمان و ڕۆیشتن بە ڕێگای خۆمان و قسەکردنی خۆمان، خۆمان بەدوور بگرین. واتە دەبێت بە هێنانەدی خواستەکانی خودا ئەم ڕۆژە بە شێوەیەکی زۆر تایبەت بهێڵینەوە، چونکە خودا ڕۆژی حەوتەمی بەرەکەت و پیرۆزی کردووە. لێرەدا دەبێت خاڵێک ڕوون بکەینەوە کاتێک کتێبی پیرۆز دەڵێت "خودا هەموو کارەکانی لە ڕۆژی حەوتەمدا ئەنجامی دا ئارامی گرت".ئەوە مانای ئەوە نییەکەخوا ماندوو دەبێت، بەڵکو خوا ڕۆژێکی پشووی بۆ دروست کردین، تا کاتێکی دیاریکراومان هەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵیدا سەرف بکەین.داوه تتان ده کەم کە بچینە ناو هه فته ی خوداوه، سه بت پیرۆز ڕابگرن.

More Stories
Rashid’s Story
كوردی‎