گفتوگۆیەکی زۆر لەسەر عیسای مەسیح کراوە کە ئەو کێیە؟ قورئان دووپاتی دەکاتەوە کە خەڵک گومانیان هەیە لەسەر کەسایه تی عیسای مەسیح، بۆ نمونە:
- • "ئا ئه‌وه‌یه عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، هه‌ر ئه‌وه‌شه قسه‌ی ڕاست و دروست ده‌رباره‌ی، که ئه‌وانه (واته جووه‌کان) گومان به‌ده‌وریدا دروست ده‌که‌ن (گاوران، به‌کوڕی خوا له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن)."( مریم ١٩: ٣٤)
- • (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕاستیانه‌دا) ئینجا یه‌کسه‌ر گرۆو ده‌سته‌کان له نێو خۆیاندا ڕاو بۆچوونی جیاوازیان بۆ په‌یدا بوو،....." (مریم ١٩: ٣٧)
- • پاشان ده‌سته و گرۆهه‌کان جیاوازی که‌وته نێوانیان له‌سه‌ر عیسا خۆی، وه‌یل و قوڕبه‌سه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی که سته‌میان کردووه و سته‌م ده‌که‌ن، له سزا‌و ئازاری ڕۆژێکی پڕ ئێش.(الزخرف٤٣: ٦٥)
- • به‌هۆی ئه‌و قسه‌یه‌شیان که ده‌یانوت به ڕاستی ئێمه مه‌سیح پێغه‌مبه‌ری خوا عیسای کوڕی مه‌ریه‌ممان کوشتووه، که‌چی له‌ڕاستیدا نه‌کوشتوویانه‌و نه له قه‌ناره‌و خاچیانداو، به‌ڵکو لێیان تێکچووه و (که‌سێکی تریان کوشتووه له بری ئه‌و)، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بیر‌و بۆچوونی جیاوازیان له‌و کێشه‌یه‌دا هه‌یه، خۆشیان له گوماندان تیایدا و ئه‌وانه هیچ زانستیه‌کی ڕاستیان نیه له‌و باره‌یه‌وه، جگه له شوێنکه‌وتنی گومان نه‌بێت و به‌دڵنیاییه‌وه (ده‌ڵێین) که نه‌یانکوشتووه‌و بۆیان نه‌کوژراوه. (النسا ٤: ٥٧)
بەڵام بۆچی مشت‌ومڕ و گومان هەیە؟ با بزانین قورئان و ئینجیل دەربارەی عیسای مەسیح چی دەڵێن. . قورئان فێرمان دەکات کە عیسا وشەی خودایە(کلمه الله).وه ڕوحی خودایه (روح الله)(النسا ٤: ١٧١). مه سیحه (المسیح)( ٣:٤٥/ ٤: ١٥٧ /٤: ١٧٢ /٥: ١٧ /٥: ٧٥ /٩: ٣١) شایستەی شکۆمەندیه لەدنیاو قیامەتدا.( وَجِيهًا) (٣: ٤٥)، پیرۆزه(١٩: ٣١).له دایک بوونی له یه ک پاکیزه(٤: ٤٢-٤٧ ، ١٩: ١٦-٣١)، ئیشە سەرسوڕهێنەرەکانی( ٣: ٤٩ / ٥: ١١٠). مردن و هه ستانه وه ی گه ڕانه وه ی بۆ ئاسمان( ٤: ١٥٧ /١٩: ٣٣-٣٤ /٣: ٥٥/ ٤: ١٥٨). هه ر وه ها دوهه مین گه ڕانه وه ی(٤٣: ٥٧-٦١).
دووگیانی پاکیزەیه ک
قورئان باسی له دایک بوون له پاکیزه یه ک ده کات.
- • "یادی (مریم) یش بکه‌ره‌وه، ئه‌و ئافره‌ته‌ی داوێنی خۆی به خاوێنی ڕاگرت، ئێمه‌ش له‌و ڕۆحه‌ی خاوه‌نی بووین پێمان به‌خشی و خۆی و کوڕه‌که‌یمان کرد به (موعجیزه) و به‌ڵگه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی."( الانبیا ٢: ٩١)
- • هه‌روه‌ها نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به مه‌ریه‌می کچی عیمرانیش که داوێنی خۆی به‌پاکی ڕاگرت، ئێمه‌ش له‌و ڕۆحه‌ی که به‌ده‌ستمانه، فوومان پێداکرد، ئه‌ویش باوه‌ڕی ته‌واوی هه‌بوو به گوفتارو فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری و هه‌میشه و به‌رده‌وام ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو خواناس و نزاکار بوو.( التحریم ٦٦: ١٢).
- • .....جگه له حه‌ق و ڕاستی هیچی تر به ده‌م خواوه مه‌ڵێن، به‌ڕاستی مه‌سیح، عیسای کوڕی مه‌ریه‌م جگه له‌وه‌ی که فرستاده‌ی خوایه (شتێکی تر نه‌بووه)، ......"( النسا ٤: ١٧١)
- • (هه‌روه‌ها یادیان بهێنه کاتێک) جبرئیلی فریشته وتی: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی خوا تۆی هه‌ڵبژاردوه و خاوێن و پاکیزه‌ی کردویت، هه‌ڵی بژاردویت و ڕێزی داویت به‌سه‌ر هه‌موو ئافره‌تانی جیهاندا.(آل عمران ٣: ٤٢)
- • (هه‌روه‌ها یادیان بهێنه) کاتێک فریشه‌که به مه‌ریه‌می وت: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی خوا مژده‌ت ده‌داتێ: به وشه‌یه‌کی خۆی (که فرمانی ـ کن فیکون ـ ه، ڕۆڵه‌یه‌کت پێ ببه‌خشێت) که ناوی (المسیح)ه، عیسای کوڕی مه‌ریه‌مه، که پیاو ماقووڵ و پایه به‌رزه له‌م دنیادا، له قیامه‌تیشدا له ده‌سته‌ی نزیکانه (له ئێمه‌وه). ئه‌وسا مه‌ریه‌م وتی: په‌روه‌ردگارا، جا چۆن من منداڵم ده‌بێت: خۆ که‌س توخنم نه‌که‌وتووه، (جوبره‌ئیل فه‌رمووی): ویست و فه‌رمانی خوا هه‌روایه و چی بوێت، دروستی ده‌کات، هه‌ر کاتێک شتێکی بوێت ته‌نها پێی بڵێ ببه، ده‌ستبه‌جێ ده‌بێت.(آل عمران ٣: ٤٥و ٤٧).
- • جوبره‌ئیل وتی: (مه‌ترسه) دڵنیابه من ته‌نها نێردراوی په‌روه‌ردگاری تۆم، تا منداڵێکی خاوێنت پێ ببه‌خشم. مه‌ریه‌م وتی: جا چۆن من منداڵم ده‌بێت، له‌کاتێکدا هیچ به‌شه‌رێک توخنم نه‌که‌وتووه و داوێن پیسیش نه‌بووم. جوبره‌ئیل وتی: ئه‌و قسانه‌ی تۆ ڕاست و دروستن، به‌ڵام ئه‌وه بڕیاری په‌روه‌ردگاره و ده‌فه‌رموێت: ئه‌وکاره لای من ئاسانه (که به‌بێ باوک ئه‌و منداڵه بهێنمه کایه‌وه)، بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌مه نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌ک بۆ خه‌ڵکی، هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌تیش بێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، ئیتر ئه‌و کاره‌ش بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و بڕاوه‌ته‌وه. ده‌ستبه‌جێ مه‌ریه‌م سکی پڕ بوو، (به‌غه‌م و په‌ژاره‌وه) به‌ره‌و شوێنێکی دوور ڕۆیشت.( مریم ١٩: ١٩-٢٢)
کتێبی پیرۆز باسی له دایک بوون له پاکیزه یه ک ده کات.:
- • " لەبەر ئەوە پەروەردگار خۆی نیشانەیەکتان دەداتێ، ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێت ئیمانوێل" ( ئیشایا ٧: ١٤)
- “• "کاتێک ئەلیسابات سکی شەش مانگ بوو، خودا جبرائیلی فریشتەی نارد بۆ شارێک لە ناوچەی جەلیل کە ناوی ناسیرە بوو، بۆ لای پاکیزەیەک کە دەستگیرانی پیاوێک بوو لە بنەماڵەی داود بە ناوی یوسف، ناوی پاکیزەکەش مریەم بوو. جبرائیل هاتە لای مریەم و گوتی: «سڵاو، ئەی ئەو کەسەی نیعمەتی خودات بەسەردا ڕژاوە، یەزدانت لەگەڵە.» بەڵام ئەو بە پەیامەکە زۆر شێوا و بیری کردەوە دەبێت ئەمە چ جۆرە سڵاوێک بێت. فریشتەکە پێی گوت: «مەترسە مریەم، چونکە لەلای خودا ڕەزامەندیت بەدەستهێنا. ئەوەتا سکت دەبێت و کوڕێکت دەبێت ناوی لێ دەنێیت عیسا. پایەبەرز دەبێت و بە کوڕی خودای هەرەبەرز ناودەبردرێت، خودای پەروەردگاریش تەختی داودی باوکی پێدەداتەوە. هەتاهەتایە حوکمڕانی نەوەی یاقوب دەکات، شانشینەکەشی کۆتایی نایەت.» بەڵام مریەم بە فریشتەکەی گوت: «ئەمە چۆن دەبێت، کە من هێشتا پاکیزەم؟» فریشتەکە وەڵامی دایەوە: «ڕۆحی پیرۆز دێتە سەرت و هێزی خودای هەرەبەرز دەبێتە سایەی سەرت. لەبەر ئەوە ئەو پیرۆزەی لێت دەبێت بە کوڕی خودا ناودەبردرێت. ئەوەتا ئەلیساباتی خزمیشت بەو پیرییە سکی پڕە بە کوڕێک. ئەوەی پێیان دەگوت نەزۆک سکی شەش مانگە، چونکە هیچ شتێک لەلای خودا مەحاڵ نییە.» مریەم گوتی: «ئەوەتا من کارەکەری یەزدانم. ئەوەی تۆ دەیفەرموویت با بێتە دی.» فریشتەکەش بەجێی هێشت."(لۆقا : ٢٦- ٣٨).
هەردوو کتێبی پیرۆز و قورئان باس لەوە دەکەن کە خودا هەناسەی بۆ مەریەم هەڵکێشا (الانبیا ٢١ :٩١) یان بۆ ناو سکی ئەو (التحریم ٦٦:١٢) ڕۆحی خۆی (ڕۆحی خودا)، ئینجا مەریەم دووگیان بوو و عیسا مەسیحی به دونیا هێنا. ئایا هیچ ئاماژەیەک بە پەیوەندی سێکسی لەم مەرزانەدا دەبینیت؟ نەخێر،به ڵکوو خودا هەناسەی بۆ هەڵکێشا!
کاتێک کتێبی پیرۆز وشه ی کوڕی خودا بەکاردێنێت، به مانای ئەوە نییە کە خودا هاوسەرگیری کردووە یان سێکس بووه. هەروەها نکۆڵی لە تاکپەرستی خودا ناکات. بەڵکو دەتوانین لەوە تێبگەین کە لەدایکبوونی عیسای مەسیح بە هەناسەی فووی ڕۆحی خودایە.
چی کوڕێک دەکات بە کوڕی باوکێک؟
١- خوێنی باوک لە ناو دەمارەکەدا هەبێت: عیسا باوکێکی بایۆلۆجی زەوی نیە، کەواتە خوێنی لە کوێوە هاتووە؟ لەبەر ئەوە پێی دەوترێت کوڕی خودا.
٢. هەڵگرتنی ناوی باوک: عیسا هیچ باوکێکی خاکی نەبوو، بۆیە ناوی خودای هەڵگرت. لەبەر ئەوە پێی دەوترێت کوڕی خودا.
٣. خاوەنی خو و خوڵق و کەسایەتی باوکی بێت: عیسا هیچ باوکێکی خاکی نەبوو، بۆیە خاوەنی سروشت و کەسایەتی خودای ئاسمانی بوو، لەبەر ئەوە پێی دەوترێت کوڕی خودا.