مانای "کوڕی خودا" چیە

بێگومان هەموو موسوڵمانان نکۆڵی لەوە دەکەن کەعیسا کوڕی خودایە. بۆ موسوڵمانان، کوڕی خودا بە مانای وشە ئەوەیە کە خودا لەگەڵ ژنێکدا سێکسی کردووە و منداڵێک هاتە دونیاوه. ئایا ئەوە ئەو شتەیە کە ئینجیل فێرمان دەکات؟ئەوەی کە ئینجیل بە واتای کوڕی خودا دێت، زۆر جیاوازە لەوەی کە موسڵمانان بیردەکەنەوە. با بەوردی ئەم بابەتە بخوێنین:

  • • قورئان و ئینجیل شایەتی دەدەن کە عیسا باوکێکی بایۆلۆجی نیە.
  • • قورئان و ئینجیل شایەتی دەدەن کە خودا لە ڕێگەی سێکسەوه باوکی عیساوە نییە.
  • • قورئان و ئینجیل شایەتی ئەوە دەدەن کە (مەریەم) به عیسا دووگیان بووه لە ڕێگەی ڕۆحی خوداوە.
  • • قورئان و ئینجیل شایەتی ئەوە دەده ن کە مەریەم دایکی عیسا کاتی لە دایکبوونی پاکیزە بوو.
  • • قورئان و ئینجیل شایەتی دەدەن کە عیسا بێتاوان و پاکە.
  • • قورئان و ئینجیل عیسا بە وشەی خودا ناودەبه ن.

سەبارەت بە لەدایکبوونی عیسای مەسیح لە باوەڕەکاندا رێکەوتنێکی بەرچاو هەیە، بەڵام کێشەکە لە عینوان و وشەکانێک دایه کە ئێمە بەکاری دەهێنین. ئەوە گرنگە بزانین کە له ئینجیل مانای کوڕی خودا چیە، کاتێک ئاماژەی پێ دەکات:

  • • "کوڕی خودا" هاوتای مەسیحە لە ڕۆڵی پێغەمبەر و قەشە و پاشادا.
  • • "کوڕی خودا" بە ئیرتیباتێکی بێ هاوتا لەگەڵ خودادا دەگەێنێت.
  • • "کوڕی خودا" بە مانای جەدا نه بوون و گونجان لەگەڵ خودا دێت.
  • • "کوڕی خودا" ئەو کەسەیە کە کەسایەتی و سروشتی خودای هەیە.
  • • "کوڕی خودا" تەسلیمی خودایه.

شێوازی کتێبی پیرۆز زۆرجار دووبارە دەبێتەوە و شتێکی دوو جار یان زیاتر شی دەکاتەوە. بە هەمان شێوە" کوڕی خودا" لە پەیوەندی لەگەڵ دوو وشه ی تردا: پاشای مەسیح و پاشای مه سیحیه کانه. لێره دا هه موو عینوانه کان هاوتا به رابه ر له گه ڵ کوڕی خودا به کار هاتووه، بۆ نمونە:

ناتانئیل وەڵامی دایەوە: «ڕابی، تۆ کوڕی خودایت! پاشای ئیسرائیلیت!»( یوحه نا ١: ٤٩)

منیش پێت دەڵێم، تۆ پەترۆسی و لەسەر ئەم بەردە کۆمەڵەی خۆم بنیاد دەنێم کە دەروازەکانی دۆزەخ پێی ناوێرێت.( مه تا ١٦: ١٦)
ڕۆحی پیسی لە زۆریان دەرکرد، ڕۆحەکان هاواریان دەکرد: «تۆ کوڕی خودای!» ئەویش لێی ڕادەخوڕین و نەیدەهێشت بدوێن، چونکە دەیانزانی مەسیحەکەیە.(لۆقا ٤: ٤١)

پێی گوت: «بەڵێ گەورەم. باوەڕم هێناوە کە تۆ مەسیحەکەیت، کوڕی خودای، ئەوەی بۆ جیهان دێت.»( یوحه نا ١١: ٢٧)

بەڵام ئەمانە نووسراون تاکو ئێوە باوەڕ بهێنن کە عیسا مەسیحەکەیە، کوڕی خودایە، تاکو بە باوەڕهێنان بە ناوی ئەو ژیانتان هەبێت.( یوحه نا ٢٠: ٣١)

کەواتە مانای کوڕی خودا لە ئینجیلدا "مەسیح" یان "پاشای مەسیحی" دەگرێتەوە. هەر سێ ڕۆڵی مەسیح (پێغەمبەر، پەیامبەر، قەشە، نێونجیگر، شەفاعە تکه ر و پاشا، دەسەڵاتدار) لە ئایەتەکانی دەربارەی "کوڕ" تێدەکۆشن.

More Stories
چیرۆکی عابد مەسیح
كوردی‎