قوربانیه کی مەزن

قورئان و ئینجیل هەردووکیان سوورن لەسەر ئەوەی کە ئیبراهیم بۆ ئەرکێکی دیاریکراو هەڵبژێردراو. خودا لە ئینجیلدا بە ئیبرامی فەرموو:" یەزدان بە ئەبرامی فەرموو: «خاک و کەسوکار و ماڵی باوکت بەجێبهێڵە و بڕۆ بۆ ئەو خاکەی پیشانت دەدەم. «جا دەتکەمە نەتەوەیەکی مەزن، بەرەکەتدارت دەکەم، ناوت مەزن دەکەم، دەبیتە بەرەکەت. ئەوانەی داوای بەرەکەتت بۆ دەکەن بەرەکەتداریان دەکەم، نەفرەتیش لە نەفرەتکارانت دەکەم. هەموو نەتەوەکانی سەر زەویش لە ڕێگەی تۆوە بەرەکەتدار دەبن"( په یدابوون ١٢: ١-٣) لەقورئان هەمان بەڵێن لەقورئانیشدا دراوە:" ...من بڕیارمداوه بتكه‌مه پێشه‌وای خه‌ڵكی...." (البقره ٢: ١٢٤)

هەموو موسڵمانان جەژنی قوربان پیرۆز ڕاده گرن. ئەم پشووە بە بۆنەی ئەو قوربانییەی کە ئیبراهیمی پێغەمبەر پێشکەشی خودای کرد، بەڕێوەدەچێت. لەقورئان دەخوێنینەوە،" ئێمه‌ش مژده‌ی کوڕێکی به ئارام و خۆگرو ژیرمان پێبه‌خشی کاتێک ئه‌و کوڕه که‌وته ده‌روماڵ له‌گه‌ڵیدا به‌یانیه‌ک پێی وت: کوڕم شیرینم بێگومان من ده‌مبینی له خه‌ونمدا که تۆ سه‌رده‌بڕم... (الصافات ۳۷: ۱۰۱-۱۰۲)

بە بۆچوونی موسڵمانان ئەمە ئیسماعیل بوو نەک ئیسحاق به ڵام له ڕاستیدا قورئان باسی ئەوە ناکات کە ئیسماعیل یان ئیسحاق بووە. خودا بە قوربانی کوڕەکەی پێغەمبەر تاقی دەکاتەوه" به‌ڕاستی ئه‌مه خۆی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ئاشکراو ڕوونه‌.... (الصافات ۳۷: ١٠٦ -١٠٧)

شرۆڤەکارانی( مفسر) موسڵمان زۆرجار دەڵێن ئەم "قوربانییە مەزنە" ئاماژە بە ئەو بەرانە دەکات کە خودا لە شوێنی کوڕی ئیبراهیمدا دابینی کردووە. بەڵام ئایا بەرانێک بە بەراورد لەگەڵ کوڕی ئیبراهیمدا قوربانییەکی گەورە دەبێت؟ "قوربانی گەورە" پێویستە ئاماژە بە قوربانییەکی تر بکات ئەمە پرسیارێک دروست دەکات ئایا خودا ئاماژەی بە قوربانییەکی گەورە کرد لە داهاتوودا؟

لە ڕاستیدا، قورئان زۆر وردەکاری ئەم چیرۆکە مەزنە پێشکەش ناکات به ڵام بە پێچەوانەوە، کتێبی پیرۆز باسێکی وردمان بۆ چیرۆکەکە دەداتێ، ئێمە لە تەوراتدا ده خوێنینه وه " لەدوای ماوەیەک خودا ئیبراهیمی تاقیکردەوە. پێی فەرموو: «ئیبراهیم!» ئەویش گوتی: «ئەوەتام.» ئینجا خودا فەرمووی: «ئیسحاقی کوڕە تاقانەت، ئەوەی کە خۆشت دەوێت، ببە و بڕۆ بۆ خاکی مۆریا. لەوێ لەسەر یەکێک لە کێوەکان کە خۆم پێت دەڵێم، بیکە بە قوربانی سووتاندن.» بۆ بەیانی ئیبراهیم زوو لە خەو هەستا و گوێدرێژەکەی کورتان کرد. لەگەڵ خۆیدا دووان لە خزمەتکارەکانی و ئیسحاقی کوڕی برد. دوای بڕینەوەی دار بۆ قوربانی سووتاندن، هەستا و بەرەو ئەو شوێنە چوو کە خودا پێی فەرمووبوو. لە ڕۆژی سێیەم ئیبراهیم چاوی هەڵبڕی و لە دوورەوە شوێنەکەی بەدی کرد. ئیتر بە دوو خزمەتکارەکەی گوت: «ئێوە لێرە لەگەڵ گوێدرێژەکە دانیشن، من و کوڕەکەش هەتا ئەوێ دەچین، کڕنۆش دەبەین و دەگەڕێینەوە لاتان.» ئیبراهیم داری قوربانی سووتاندنەکەی هەڵگرت و خستییە سەر پشتی ئیسحاقی کوڕی، خۆشی ئاگر و چەقۆکەی هەڵگرت. کاتێک هەردووکیان پێکەوە ڕۆیشتن، ئیسحاق بە ئیبراهیمی باوکی گوت: «باوکە!» ئەویش وەڵامی دایەوە: «ها کوڕم؟» ئیسحاق گوتی: «ئەوەتا ئاگرەکە و داری سووتاندنەکە، ئەی کوا بەرخەکە کە بۆ قوربانی سووتاندنەکەیە؟» ئیبراهیم وەڵامی دایەوە: «خودا خۆی بەرخی قوربانی سووتاندنەکە دابین دەکات، کوڕم.» ئیتر هەردووکیان پێکەوە ڕۆیشتن. کاتێک گەیشتنە ئەو شوێنەی کە خودا پێی فەرمووبوو، ئیبراهیم قوربانگایەکی دروستکرد و دارەکانی لەسەر ڕێکخست. ئینجا ئیسحاقی کوڕی بەستەوە و خستییە سەر دارەکانی سەر قوربانگاکە. ئیتر ئیبراهیم دەستی درێژکرد و چەقۆکەی هەڵگرت تاکو کوڕەکەی خۆی سەرببڕێت. بەڵام فریشتەی یەزدان لە ئاسمانەوە بانگی کرد و گوتی: «ئیبراهیم! ئیبراهیم!» ئەویش وەڵامی دایەوە: «ئەوەتام.» پێی گوت: «دەست بۆ کوڕەکە مەبە و هیچی لێ مەکە. ئێستا دەزانم تۆ لە خودا دەترسیت، چونکە لە پێناوی من دەستت بە کوڕە تاقانەکەتەوە نەگرت.» ئیبراهیم چاوی هەڵبڕی و بینی وا بەرانێک لەدوایەوە لەناو دەوەنەکە بە هەردوو قۆچی گیربووە. ئیبراهیم چوو و بەرانەکەی گرت و لە جیاتی کوڕەکەی کردییە قوربانی سووتاندن. ئیتر ئیبراهیم ئەو شوێنەی ناونا، «یەزدان دابینی دەکات». هەتا ئەمڕۆش دەگوترێت، «لەسەر کێوی یەزدان، دابین دەکرێت.» فریشتەکەی یەزدان جارێکی دیکە لە ئاسمانەوە ئیبراهیمی بانگکرد و گوتی: «یەزدان دەفەرموێت سوێندبێت بە خۆم، لەبەر ئەوەی تۆ ئەمەت کرد و دەستت بە کوڕە تاقانەکەتەوە نەگرت، بێگومان بەرەکەتدارت دەکەم و نەوەکەت وەک ژمارەی ئەستێرەکانی ئاسمان و وەک لمی سەر کەناری دەریا زۆر دەکەم. نەوەت دەبێتە میراتگری دەرگای دوژمنەکانی."( په یدابوون ٢٢: ١-١٧)

لە کتێبی پیرۆزدا دەبینین کە مەسیحی خودا عیسای مەسیح ئەو کەسەیە کە بۆ هەموو جیهان قوربانی بووه. یەحیای نەبی کوتی:" ئەوەتا بەرخی خودا، ئەوەی گوناهی جیهان لادەبات!"( یوحه نا ١: ٢٩) یه حیا ئەو نازناوه ی دا بە عیسا بۆ جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵەکەی وەک یه ک قوربانی گه وره.

لە ڕووداوێکدا عیسا لە وەڵامی جوولەکەکان فه رمویی:" ئیبراهیمی باوکتان دڵشاد بوو کە ڕۆژی هاتنی من ببینێت، جا ئەو ڕۆژەی بینی و دڵخۆش بوو"(یوحه نا ٨: ٥٦). ئیبراهیمی پێغەمبەر چاوەڕێی عیسای کرد بۆ ئەوەی دنیا وەک قوربانییەکی گەورە ڕزگار بکات. عیسا ڕزگارکەرەکەیە، که سێک که له پێش قوربانی ئیسحاقدا پێشبینی کرابوو.

ئیبراهیم پێشبینی قوربانی عیسای کرد. هەموو ساڵێک موسڵمانان یادی خۆشەویستییە قووڵ و سەرسامکەرەکەی ئیبراهیم بۆ خودا دەکەنەوە، کە ئامادەبوو هەتا کوڕەکەی خۆی بکاتە قوربانی گوێڕایەڵی خودا. دوای هەموو شتێک ئایا ده زانن کە هەموو ڕۆژێک له ساڵ باوەڕدارانی ڕاستەقینە بە عیسای مەسیح خۆشەویستی قووڵ و شکۆداری خودا بۆ خەڵک پیرۆز دەکەن، چونکە خودا تەنانەت لە وشە و ڕۆحی عیسای مەسیحیشی ده ریغی نەکرد.

More Stories
ئایا که لامی خوا دروست کراوە؟!
كوردی‎