چۆن دوای مەسیح بکەوین
. بڕیار بدە عیسای مەسیح کێیە، "عیسا وەڵامی دایەوە: "من ڕێگا و ڕاستی و ژیانم. کەس نایەت بۆ لای باوک جگەلەڕێگای منەوە. (یوحه ننا ١٤: ٦).
٢- خودات بە هەموو دڵ و دەروونت خۆش بوێت، عیسا وەڵامی دایەوە: "یەزدانی پەروەردگارت بە دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو هۆشت خۆش بوێت. (مه تتا ٢٢: ٣٧).
٣- زاڵبوون بەسەر گوناه و جیهان پەروەری , من لەگەڵ مەسیح لە خاچ درام، ئیتر من نیم ئەوەی دەژیێت، بەڵکو مەسیحە لە مندا دەژیێت. ئێستاش کەوا بە جەستە دەژیم، ئەوا بە باوەڕ بە کوڕی خودا دەژیم، ئەوەی منی خۆشویست و خۆی کردە قوربانی بۆ من.( گالاتیا ٢: ٢٠ )
٤- هەموو شتێک تەسلیمی ئەو بکە. یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا وەرن یەکلایی بکەینەوە. ئەگەر گوناهەکانتان سووری ئاڵ بێت، وەک بەفر سپی دەبێتەوە؛ ئەگەر وەک قرمز سوور بێت، وەک خوری لێدێت. ( ئیشایا ١: ١٨)
٥- سوپاس و پاڕانه وه ی ته واو. بۆیە ئەی خوشک و برایان، لەبەر میهرەبانی خودا لێتان دەپاڕێمەوە لەشتان وەک قوربانییەکی زیندوو پێشکەش بکەن، پیرۆز و پەسەندکراو لەلای خودا، کە پەرستنی هۆشمەندانەتانە.( ڕۆما ١٢: ١)
٦- ڕۆژانە لەگەڵیدا پیاسە بکە.ئیتر هەروەک چۆن عیسای مەسیحتان بە پەروەردگاری خۆتان وەرگرتووە، بە یەکبوون لەگەڵ ئەو بەردەوام بن لە ژیان، لە ئەودا ڕەگ دابکوتن و خۆتان بنیاد بنێن. وەک فێربوون چەسپاو بن لە باوەڕدا، هەروەها با دڵتان پڕ لە سوپاسگوزاری بێت.
چۆن ئیرادەی خودا بزانیت
- نوێژ بکە بۆ هەر بڕیارێک لەژیانتاندا، داوا لەخوا بکەن کەهاوکارتان بکات بۆ تێگەیشتن لەئیمان و ئیرادەی خۆی.
- • چاوەڕێکە : پێویست بە فێربوونی چۆنییەتی چاوەڕوانی کردن هەیە. ئێمە دەمانەوێت دەستبەجێ وەڵامەکە بزانین. باشترین ڕێگا ئەوەیە کە لە کاتی چاوەڕوانیدا نوێژ بکەیت.
- • کتێبی پیرۆز ئینجیل ڕێنوێنی و ڕاوێژ پێشکەش دەکات
- • نیشانەکان : داوای نیشانە بکە، خودا وەڵامی داواکەت دەداتەوە ئەگەر داوای نیشانە بکەیت.
- • ڕاوێژ( مشاەره)داوای ڕاوێژ لە خودا بکەن، خودا لە ڕێگەکانیه وه قسە دەکات.
- • ئازادی مرۆڤ خودا ئازادی هەڵبژاردنمان پێ دەبەخشێت