بەپێی قورئان عیسای مەسیح شتێکە لە سەرووی پێغەمبەرێکی ئاساییەوە. ئەو وشەی خودا و ڕۆحە لەلایەن خوداوە، (النسا، ١٧١:٤ ). کە کوڕێکی پاکە و لە پاکیزەیی لەدایک بووە (مەریەم، ١٩:١٩-٢٠) ئەو توانای هەیە چاوی کوێر چاک بکاتەوە، گولی چاک بکاتەوە، مردووەکان زیندوو بکاتەوە و تەنانەت به دیهێنه ر بێت (سورە ال عمران، ٣ :٤٩) ئەوی قیامی کرده لای خودادا (ئال عمران، ٣ :٥٥)، ئەو نیشانەی قیامەتە (الزخروف، ٤٣: ٦١)، دایکی تاکە ئافرەتە لە قورئاندا ناوی هاتووه(مەریەم، ١٦:١٩) و لە نزیکترینه به خودای گەورە کە لە قیامەتدا وەک لە سەر زەویدا ڕێزی لێ دەگرت، (ال عمران، ٣: ٤٥). هەموو ئەم شتانە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵک بەلای عیسا مەسیحدا ڕابکێشرێن!
١. عیسا لە هەموو مرۆڤەکان و پێغەمبەرانی تر بە جیاواز لە دایک بووە له پاکیزەیەک. "مهریهم وتی: جا چۆن من منداڵم دهبێت، لهکاتێکدا هیچ بهشهرێک توخنم نهکهوتووه و داوێن پیسیش نهبووم."(مەریەم ١٩ :٢٠)
٢. ناو ونیشانی مەسیح تەنیا بە عیسای مەسیح دراوە: "عیسای مەسیح کوڕی مەریەم" (ئەلنیسا ٤ :١٧١)
٣ - عیسای مەسیح (صلی ئەڵڵا علیە وسلم) تاکە کەسە کە پێی دەوترێت وشەی خودا، واتە دەربڕینی ڕاست و دروستی خودا، وشەی خودا هەتاهەتاییە: "... عیسای کوڕی مەریەم، پێغەمبەری خودایە، هەروەها ئەو فەرموودەیەی کە بۆ مەریەم گواستویەتیەوە. (نیسا ٤: ١٧١ و آل عمران ٣: ٤٥).
٤ - عیسا مەسیح (صل اڵڵه علیە وسلم) تاکە کەسێکە پێی دەوترێت ڕۆحی خودا لە مانای دەرکەوتن، وه ک هەموو خەڵک پێویستی بە لەدایکبوونی له ڕێگه ی پەیوەندی سێکسی نەبوو: "... عیسای کوڕی مهریهم جگه لهوهی که فرستادهی خوایه (شتێکی تر نهبووه)، له دایک بوونهکهی بهفهرمانی خوا بووه کهله مهریهمدا (بهرجهسته بوو)، عیسا ڕۆح و گیانێکی (تایبهتیه) لهلایهن خواوه بهخشراوە. (ئەلنیسا ٤: ١٧١).
٥- تەنها عیسا لە لانکی دا قسەی کرد، "[مەریەم] ئاماژەیەی کرد بۆ ئەوەی چۆن قسە لەگەڵ ئەو کەسە بکەم کە لە لانکە دایە، ئەویش گوتی: من بەندەی خودا کتێبی پێبەخشیوم و کردوومی بە پێغەمبەر" (مەریەم ٢٩:١٩-٣٠ ). قورئان فێری ئەوەمان دەکات کە عیسا پێویستی بەکەس نییە هیچ شتێکی فێر بکات، تەنانەت قسەیشی بۆ بکات و فێری کتێب و دانایی و تەورات و خەیاڵی بکات" (ال عمران ٣ :٤٨)
٦- عیسای مەسیح لەگەڵ بێتاوانی خۆی لە باقی پێغەمبەران جیاوازە. لە قورئاندا باسی گوناهەکانی هەموو پێغەمبەران کراوە جگە لە مەسیح. کاتێک فریشهکه به مهریهمی وت: ئهی مهریهم بهڕاستی خوا مژدهت دهداتێ: به وشهیهکی خۆی (که فرمانی ـ کن فیکون ـ ه، ڕۆڵهیهکت پێ ببهخشێت) که ناوی (المسیح)ه، عیسای کوڕی مهریهمه، که پیاو ماقووڵ و پایه بهرزه لهم دنیادا، له قیامهتیشدا له دهستهی نزیکانه (له ئێمهوه) (ال عمران ٣ :٤٥)
٧- عیسا تەنها کەسێکە کە لە هەر شوێنێک ده ڕۆی بەرەکەتی لێ دەکرد. " منی موبارهک و پیرۆزیش کردووه له ههر کوێدا بم " (مەریەم ١٩ :٣١)
٨- عیسای مەسیح (صلی اللەعلیە وسلم )بە تەنیا لە هەمووی خلقه ت جیایە: بهنهوهی ئیسرائیل که من پێغهمبهرێکم، بۆ لای ئێوه ڕهوانهکراوم، بهڵگه و نیشانهیهکیشم پێ یه له لایهن پهروهردگارتانهوه، (ئهویش ئهمهیه که): من له قوڕ شێوهی باڵندهتان بۆ دروست دهکهم، ئینجا فووی پێدا دهکهم، بهفرمانی خوا یهکسهر، دهبێته باڵندهیهکی زیندوو .."( آل عمران ٣: ٤٩)
٩. عیسا موعجیزە ها یه کی کرد کە ئەوانی تر ناتوانن بیکەن: "کوێری زکماک و نهخۆشی بهڵهکیی چاک دهکهمهوه". ( آل عمران ٣: ٤٩)
١٠. عیسا مردووەکانی زیندوو کردەوە: "مردووەکان زیندوو دەکەمەوە" (آل عمران ٣ :٤٩ و المائیدە ٥ :١١٠)
١١- عیسا مەسیح (صلی اللەعلیە وسلم) بە تەنیا نهێنیەکانی شاراوەکان دەزانێت: "بهفرمانی خوا و ههواڵی ئهو شتانهی که دهیخۆن و ههڵی دهگرن له ماڵهکانتاندا پێتان ڕادهگهیهنم، بهڕاستی لهو شتانهدا بهڵگهو نیشانه ههیه بۆتان ئهگهر ئیماندارن."(آل عمران ٣: ٤٩).
١٢- عیسا مەسیح (سەلامی خوای لەسەر) بەتەنیا مه سوولی دەسەڵات لەگەڵ خودای گه وڕه یه " ....من هیچ شتێکم پێ نهوتوون جگه لهوهی که تۆ فهرمانت پێداوم، ئهویش ئهوهیه: تهنها خوا بپهرستن که پهروهردگاری من و پهروهردگاری ئێوهشه و من شایهت بووم بهسهریانهوه ههتا لهناویاندا بووم، ئینجا کاتێک منت مران و گیانت کێشام، ئیتر ئهوه ههر خۆت چاودێر و ئاگادار بوویت لێیان و ههر تۆش شایهتیت بهسهر ههموو شتێکهوه. (مائده ٥: ١١٧).
١٣- عیسا مەسیح (صلی اللەعلیە وسلم) بە تەنیا بوو بە نیشانەیەک بۆ خەڵکی و ڕەحمەتی خوا: جوبرهئیل وتی: ئهو قسانهی تۆ ڕاست و دروستن، بهڵام ئهوه بڕیاری پهروهردگاره و دهفهرموێت: ئهوکاره لای من ئاسانه (که بهبێ باوک ئهو منداڵه بهێنمه کایهوه)، بۆ ئهوهی بیکهمه نیشانهو موعجیزهیهک بۆ خهڵکی، ههروهها ڕهحمهتێکی تایبهتیش بێت لهلایهن ئێمهوه، ئیتر ئهو کارهش بڕیاری لهسهر دراوه و بڕاوهتهوه."(مەریەم ٢١:١٩).
١٤- عیسا (صلی الله علیە وسلم) پێشبینی مردن و زیندوو بوونەوەکەی کرد و وتی: سڵاوی پهروهردگارم لهسهره ئهو ڕۆژهی که لهدایک بووم و ئه و ڕۆژهش که دهمرم، ئهو ڕۆژهش که زیندوو دهکرێمهوه." (مەریەم ١٩ :٣٣)
١٥- عیسای مەسیح (صلی اللەعلیە وسلم) بە تەنیا دەتوانێت پێگەیەکی بەرز و پەسەندی ڕۆژی قیامەت بە شوێنکەوتووانی بدات: " (بهیادیان بهێنه) کاتێک خوا فهرمووی: ئهی عیسا من (بهشێوهیهکی ئاسایی) تۆ دهمرێنم پاشان تۆ پایهدارو بڵند دهکهمهوه لای خۆم، له دهستی ناپاکی ئهوانهی کهبێ باوهرن ڕزگارت دهکهم و پاک ڕاتدهگرم و بهرزیی و بڵندیی دهبهخشم بهوانهی که شوێنکهوتهی تۆن بهسهر کافراندا ههتا ڕۆژی قیامهت، لهوهودواش گهڕانهوهتان ههر بۆلای منه، ئهوسا دادوهریی و فهرمانڕهوایی دادپهروهرانه دهکهم له نێوانتاندا لهو شتانهدا که کێشهتان لهسهری ههبووه و ڕاتان دهربارهی جیاواز بووه."(آل عمران ٣ :٥٥).
١٦- عیسا مەسیح (صلی اللەعلیە وسلم) نیشانەی ئەو ڕۆژی قیامه ته: " ههر پهیڕهوی له زاتی من بکهن، ههر ئهوهشه ڕێگهی ڕاست و دروست. " (الزخرف ٤٣: ٦١). بەڕاستی عیسا مەسیح (صلی اللەعلیە وسلم) تەنها ئەو دادوەرە دەبێت کەدێتەدنیا بۆ دادگایی کردنی زیندووان و مردووان. حەق و ڕاستیشی لەلای حه دیسه وه پشتڕاست کراوەتەوە: "قیامەت نابێت هەتا کوڕی مەریەم وەک دادوەری دادپەروەری دادەبەزێت.".
١٧- عیسای مەسیح(صلی الله علیە وسلم) تاکە کەسێکە لەلایەن ڕۆحی پیرۆزەوە پشتیوانی لێکراوە: "کاتێک خودا دەڵێت: : ئهی عیسای کوڕی مهریهم یادی ئهو نازو نیعمهتهی من بکهرهوه که ڕژاندم بهسهر خۆت و دایکتدا، کاتێک من بههۆی فریشته جوبرهئیلی پیرۆزهوه پشتیوانیم لێکردیت " (مائده ٥: ١١٠).
ئینجیلی پیرۆز هەروەها دەڵێت کە عیسای مەسیح بێ عەیب بوو. به شی کردارەکان ٣ :١٤ عیسا بە " پیرۆز و ڕاستودروست" ناودەبرێت. لە مه رقۆس ١: ٢٣-٢٥عیسا ڕووبەڕووی ئەو پیاوە دەبێتەوە کە گرفتاری ڕۆحی خراپە بووه، پیاوەکەش بە عیسا دەڵێت " تۆ ئەو پاک و پیرۆزی خودایت"!
ئینجیلی پیرۆز عیسا بە (المسیح) یان (کرایست) دەناسێت، کە وشەی یۆنانییە. ئاندریاس ، یەکێک لە شاگرده کانی عیسا، بە پیتەری برای گوت: "ئێمە مەسیحمان دۆزیوەتەوە(المسیح)" (ئینجیل یو حه نا ١ :٤١).
عیسا ژیانی بەخشی به و کەسانەی کە مردن! ئینجیلی پیرۆز لەم حاڵەتەدا چەند نمونەیەکمان نیشان دەدات که یەکێک لەوانە لە ئینجیلی مه رقۆس: ٥: ٢١- ٤٢ دا هاتووه.
قورئان خەونی مەریەم و لەدایکبوونی عیسای بە کچێنی لە دوو بەشدا تۆمار کردووە. بڕوانە سورە ی ٤٥:٣-٤٧ و سورە ی ١٦:١٩-٢٢. قورئان بە ڕوونی وەڵامی ئه و کەسه دەداتەوە کە دەپرسێت بۆچی عیسا دەبێت زۆر بێ هاوتا لەدایک بێت، چونکە بۆ هیچ کەسێک وا نەبووه. ئەو (مەریەم) بڕیار بوو عیسا بە شێوەیەکی دیاریکراو دووگیان بکات، چونکە شتێکی بێهاوتا هەبوو دەربارەی کوڕەکەی. لە قورئاندا بە بەردەوامی لە پاکیزەوە نازناوی لەدایک بوون دەدەن بە "عیسای مەریەم" " کوڕی مەریەم" کە جەخت لە لەدایکبوونی له پاکیزه یه که وه واته "باکره یه که وه" دەکات. لەقورئان ناوی هیچ ئافرەتێکی تر نەهێنراوە. لە سورەتی ٣:٤٢ دا هیچ ئافرەتێکی تر ڕێزێکی ئه و جۆرە ی لێنەگیراوە:"ئهی مهریهم بهڕاستی خوا تۆی ههڵبژاردوه و خاوێن و پاکیزهی کردویت، ههڵی بژاردویت و ڕێزی داویت بهسهر ههموو ئافرهتانی جیهاندا." ئایا بۆچی مەریەم لەقورئان پێگەیەکی بەرزی هەیە؟ لەبەر ئەوە بوو کە دایکی عیسا بوو، چونکە دایکی گەورەترین که سی جیهان بوو.
بۆچی ئەمە گرینگە؟ چون تا زیاتر دەربارەی ناسینی عیسا لە قورئاندا بخوێنینەوە، به وه ده گه ین که "دەبێت کوڕی خودا ببێت.
مانای "المسیح" کاتێک دەزانێت کە "عیسا المسیح" تاکە کەسێکە لە کتێبی پیرۆز یان لە قورئاندا بە "المسیح" ناودەبرێت. هیچ پێغەمبەرێکی تر بەم ناونیشانەوە باس نەکراوە و ئاماژە بە "مەمسوح کراو" دەکات.
خودای گەورە بەڵێنی دا بە داودی پاشا کە یەکێک لە ڕۆڵەکانی جیاواز بێت لە پاشاکانی تر:" کاتێک ژیانت تەواو دەبێت و دەچیتە پاڵ باوباپیرانت، من وەچەکەت دادەمەزرێنم، ئەوەی لەدوای خۆت لە کوڕەکانت دەبێت، پاشایەتییەکەی جێگیر دەکەم. ئەو ماڵێکم بۆ بنیاد دەنێت و منیش بۆ هەتاهەتایە تەختەکەی جێگیر دەکەم. من دەبمە باوکی ئەو و ئەویش دەبێتە کوڕی من. خۆشەویستییە نەگۆڕەکەم بۆ ئەو داناماڵرێت، هەروەک چۆن دامماڵی لەوەی لەپێش تۆ بوو. بۆ هەتاهەتایەش لە ماڵەکەم و لەناو پاشایەتییەکەمدا دایدەنێم، هەتاهەتایە تەختەکەی جێگیر دەبێت." ( ١ی پوخته ی مێژوو ١٧: ١١-١٤)
ئەوە چ جۆرێکە لە مه سح کردن؟ عیسای مەسیح لەگەڵ چیدا مه سح کرا؟
لە ئایەتەکانی داهاتوودا دەبینین کە قورئان لە بارەی ناسنامەی عیساوە چی دەفەرموێت.
لە نیسا ٤ :١٧١، البقرە ٢ :٨٧ و مائدە ٥ :١١٠، قورئان ئاماژە بە "ڕۆح" دەکات دەربارەی عیسای مەسیح.
نیسا ٤ :١٧١" ئهی خاوهنانی کتێب زیادهڕهوی مهکهن له ئاینهکهتاندا، جگه له حهق و ڕاستی هیچی تر به دهم خواوه مهڵێن، بهڕاستی مهسیح، عیسای کوڕی مهریهم جگه لهوهی که فرستادهی خوایه (شتێکی تر نهبووه)، له دایک بوونهکهی بهفهرمانی خوا بووه کهله مهریهمدا (بهرجهسته بوو)، عیسا ڕۆح و گیانێکی (تایبهتیه) لهلایهن خواوه بهخشراوه، ده ئیتر باوهڕی دامهزراو به خوایهتی خواو به پێغهمبهرانی بهێنن، ههرگیز مهڵێن خوا سیانه (لهو گوفتاره نابهجێ یه) واز بهێنن چاکتره و قازانجتانه، چونکه بهڕاستی خوا تهنها یهک تاکه خوایه، پاک و بێگهردو دووره لهوهی که منداڵی ببێت (بوختانی ناقۆڵای وا، چۆن دهکهن)؟! ههرچی له ئاسمانهکان و ههرچی له زهویدا ههیه ههر ههمووی ئهو خاوهنیانه، بێگومان خوا بهسه که بهدیهێنهرو سهرپهرشتیاری (دروستکراوانی بێت)."
البقرە ٢ :٨٧" سوێند بێت بێگومان ئێمه تهوراتمان بهخشی به موساو بهردهوام دوای ئهویش پێغهمبهرانمان ڕهوانه كردو به عیسای كوری مهریهم بهڵگهو نیشانهو موعجیزهی جۆراو جۆرمان بهخشی ههروهها پشتگیریمان كرد به فریشته (جبرئیل)، ئایا چۆن دهبێت ههر كاتێك پێغهمبهرێكمان ڕهوانه كردبێت، بهڵام لهگهڵ ئارهزووهكانی ئێوهدا نهگونجا بێت، خۆتان بهزل زانیوهو لووتتان بهرز كردۆتهوهو بڕواتان نههێناوه، ئهوسا دهستهیهكتان (بهرنامهی خواتان) به درۆ زانیووهو ههندێكیشتان پێغهمبهرانتان دهكوشت."
مائدە ٥ :١١٠" ئهوسا (لهناو ههموو پێغهمبهراندا ڕوو به عیسای کوڕی مهریهم) خوا فهرمووی: ئهی عیسای کوڕی مهریهم یادی ئهو نازو نیعمهتهی من بکهرهوه که ڕژاندم بهسهر خۆت و دایکتدا، کاتێک من بههۆی فریشته جوبرهئیلی پیرۆزهوه پشتیوانیم لێکردیت، ئهوکاتهی له بێشکهداو بهپیریش بهڕهوانی قسهت بۆ خهڵکی دهکرد، ههروهها کاتێک فێری نووسین و دانایی و تهورات و ئینجیلم کردیت، کاتێکیش له قوڕ وهک شێوهی باڵندهت دروست دهکرد بهفهرمانی من، ئهمجا فووت پیادهکرد، جا دهبوو بهباڵده بهفهرمانی من و کوێری زگماک و بهڵهکت چاک دهکردهوه بهفهرمانی من، کاتێکیش مردووهکانت بهزیندوویی بهفهرمانی من له گۆڕ دهردههێنایهوه، ههروهها یادی ئهوه بکهرهوه که شهڕی نهوهی ئیسرائیلم لێ لادایت، کاتێک بهبهڵگه ئاشکراکانهوه هاتی بۆ لایان، جا ئهوانهشیان که بێ باوهڕ بوون وتیان: ئهمه جگه لهوهی جادوویهکی ئاشکرایه هیچ شتێکی تر نیه."
بۆ تێگەیشتن لە مانای ڕۆح پێویستە سەیری ئەو کتێبانە بکەین کە لە سەرەتادا هاتوون، بۆ ئامۆژگاری قورئان:" جا ئهگهر تۆ (دهربارهی ئهو شتانهی که بۆمان دابهزاندوویت لهبارهی نهوهی ئیسرائیلهوه له شک و گوماندایت، ئهوه پرسیار بکه لهو کهسانهی که پێش تۆ له تهورات شارهزان و دهیخوێننهوه، سوێند بهخوا بهڕاستی حهق و ڕاستیت لهلایهن پهروهردگارتهوه بۆ هاتووه، کهوابوو بههیچ شێوهیهک گومانت نهبێت و مهچۆره ڕیزی گوماندارانهوه.( یۆنس ١٠: ٩٤)
ئینجیلی پیرۆز باسی ئەوە دەکات کە چۆن فریشتە جبرائیل قسەی لەگەڵ مه ریه م کرد"فریشتەکە وەڵامی دایەوە: «ڕۆحی پیرۆز دێتە سەرت و هێزی خودای هەرەبەرز دەبێتە سایەی سەرت. لەبەر ئەوە ئەو پیرۆزەی لێت دەبێت بە کوڕی خودا ناودەبردرێت.( لۆقا ١: ٣٥)
ئەم ئایەتە قورئانانە بەڕوونی دەفەرمێت کەعیسا لەپێغەمبەرێک زیاتر بووە، ئەگەر بەوردی سەیری بکەین، مه سیح لەگەڵ ڕۆحدا بەڕاستی یەکسانە لەگەڵیدا لەلایەن ڕۆحەوە پشتیوانی و بەهێزکراوە. گرنگە هەندێک لێکتێگەیشتن بسڕیتەوە، چون هەندێک لە موسڵمانان دەڵێن ڕۆح ئاماژە بە هەناسەی ژیان دەکات کە هەر کەسێک هەیەتی (قورئان ١٥ :٢٩؛ ٣٢: ٩، ٣٨: ٧٣) و ئاماژە بە جبره ئیل ناکات (قورئان ١٦ :١٠٢).
با وردبینەوە کە قورئان لە مائده ٥: ١١٠ دەفەرموێت :سەبارەت بە بەهێزکردن یان پشتیوانی لەگەڵ ڕۆحی پیرۆزدا، ئەم هەڵبەستنەی ڕۆحی پیرۆز بووە هۆی ئەوەی کە مەسیح چەندین موعجیزە بکات" من بههۆی فریشته جوبرهئیلی پیرۆزهوه پشتیوانیم لێکردیت، ئهوکاتهی له بێشکهداو بهپیریش بهڕهوانی قسهت بۆ خهڵکی دهکرد، ههروهها کاتێک فێری نووسین و دانایی و تهورات و ئینجیلم کردیت، کاتێکیش له قوڕ وهک شێوهی باڵندهت دروست دهکرد بهفهرمانی من، ئهمجا فووت پیادهکرد، جا دهبوو بهباڵده بهفهرمانی من و کوێری زگماک و بهڵهکت چاک دهکردهوه بهفهرمانی من، کاتێکیش مردووهکانت بهزیندوویی بهفهرمانی من له گۆڕ دهردههێنایهوه، ههروهها یادی ئهوه بکهرهوه که شهڕی نهوهی ئیسرائیلم لێ لادایت، کاتێک بهبهڵگه ئاشکراکانهوه هاتی بۆ لایان، جا ئهوانهشیان که بێ باوهڕ بوون وتیان: ئهمه جگه لهوهی جادوویهکی ئاشکرایه هیچ شتێکی تر نیه."
کتێبی پیرۆز وەسفی ئەوە دەکات کە چۆن لەلایەن ڕۆحی پیرۆزەوە لە تە عمید دامه سح ببوو" ئەو شتانە دەزانن کە لە هەموو یەهودیا ڕوویدا، بە دەستپێکردن لە جەلیلەوە دوای ئەوەی یەحیا لەئاوهەڵکێشانەکەی ڕاگەیاند، چۆن خودا بە ڕۆحی پیرۆز و هێز عیسای ناسیرەیی دەستنیشان کرد، ئەوەی دەگەڕا و چاکەی دەکرد و هەموو ئەوانەی ئیبلیس دەستی بەسەریاندا گرتبوو چاکی دەکردنەوە، چونکە خودا لەگەڵی بوو." ( کرداره کان ١٠: ٣٧-٣٨)
مەسیح سەرەتای خزمەتەکەی راگه یاند،" ڕۆحی یەزدان بەهێزم دەکات، چونکە دەستنیشانی کردووم بۆ مژدەدان بە هەژاران، منی ناردووە بۆ جاڕدانی ئازادی بەدیلگیراوان، هەروەها گەڕانەوەی بینایی بۆ کوێران، بۆ ئازادکردنی ستەملێکراوان و ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان.( لۆقا ٤: ١٨-١٩)
عیسا مەسیح وەک هیچ مرۆڤێکی تر بە ڕۆحی خودا مه سح کرا. ئەگەر "ڕۆحی خودا" واتە هەناسەی جەستەیی ژیان، وەک هەندێک لە موسڵمانان فێر دەکه ن، ئەوا دەبێت هەر مرۆڤێکی ئاسایی ده بێ بتوانێت موعجیزە بکات.
ئینجیلی پیرۆز بانگەشەی ئەوە دەکات کە خودا ڕۆحە (یوحه نا ٤ :٢٤) و عیساش وشە بوو، وشەکە خۆی خودا بوو. (یوحه نا ١:١) وشەی هەتاهەتایی خوا (عیسا)، بە ڕۆحی خودا و جەوهەری خودا. ئەم وشە هەمیشەییەی که له هەتاهەتاییه وه لەگەڵ خودادا بوو هاتە نێو جسمه وه (یوحه نا ١ :١٤).
ئایا ئەوەندە بەس نییە کە باوەڕ بکەین عیسای مەسیح پێغەمبەرە؟ به رای ئێوه عیسای مەسیح کێیە؟
-
- • لە پاکیزەیەک لە دایک بووە
- • لە بەرزترین ژن لە دایک بووە
- • بێ گوناه بوو
- • بەرەو ئاسمان بەرزبۆوە بۆ ئەوەی لە دەستی ڕاستی خودا دابنیشێت
- • دەبێ دیسان بگەڕێتەوە
- • مەسیحی وه عده دراوه
- • وشه ی خوایه
- • خاوەنی ڕۆحی خودا بوو.
خودی عیسا هۆکارەکە ی دا. ئەو وه ک پیاوێکی ئاسایی نەبوو کە لەدایک بوونێکی ئاسایی هه بێت. ئه و فێری کردین کە پێش بناغەی گەردوون لە ئاسماندا بوونی هەبووە، تەنانەت شایەتحاڵی کەوتنی شەیتانیش بووە، (لۆقا ١٠:١٨).
فێری کرد کە لە ئاسمانەوە هاتووەتە خوارەوە(یوحیه نا ٦ :٦٢)، لە لایان باوکەوە هات بۆ ناو جیهان و جیهان بەجێ دەهێڵێت و دەگەڕێتەوە بۆ لای باوک (یوحیه نا ١٦ :٢٨).
لەبەر ئەوە دەبوو لە ئافرەتێکی پاکیزە لەدایک بێت. ئەو پێش ژیانی زەویی خۆی هەبوو، لە ئاسمانەوە هاتبووە ناو جیهان و فۆرمی مرۆڤی گرت به خۆی. هه ر وه ها سەرەتایەکی بێ هاوتای ژیانی هەبوو، هەروەک چۆن بە شێوەیەکی بێ هاوتا کۆتایی پێ هات. لە ئاسمانەوە هات و گەڕایەوە بۆ ئەوێ. عیسا خۆی جیاوازییەکی تیژ لەنێوان خۆی و هەموو پیاوانی تردا کێشا کاتێک بە جوولەکەکانی گوت: تۆ خەڵکی خوارەوەیت، من خەڵکی سەرەوەم. تۆ لەم جیهانەیت، من لەم جیهانە نیم(یوحه نا ٨ :٢٣).).
عیسا جیاوازە لە هەموو ئەو پێغەمبەرانەی کە پێش ئه و هه بوون، بەڕاستی ئەو لەپیاوانی تر گەورەتر بوو. جیبڕه ئیلی فریشتە وەڵامی دایەوە کاتێک بە مەریەمی گوت:
"پایەبەرز دەبێت و بە کوڕی خودای هەرەبەرز ناودەبردرێت،.........ئەو پیرۆزەی لێت دەبێت بە کوڕی خودا ناودەبردرێت"( .( لۆقا ١: ٣٢ و ٣٥)
بەڵێ، هەموو پێغەمبەران سیفەتی دیاریکراویان هەبوو، بەڵام لە حاڵەتی عیسادا ئەم سیفەتانە بۆ خۆی بێ هاوتا بوون. لێرەدا هیچ بەراوردێک لەگەڵ هیچ پێغەمبەرێک نییە. هەموو ئەو سیفەتانەی کە لە ژیانی ئەو و کۆتایی هێنان و چارەنووسییەوە سەرچاوە دەگیرێت، تەنیا لە عیسای مەسیحدا دەدۆزرێتەوە. ئەم سیفەتە بێهاوتایانەی عیسا بە پەیمانێک "بوون بە کوڕیخودا" عیسا پشتڕاست دەکاتەوە.
بۆ هاوڕێ موسڵمانەکانمان، داواتان لێ دەکەین کە بەجدی ڕەچاوی ئەوە بکەن کە کتێبی پیرۆزی خۆتان دەربارەی عیسا چیتان فێر دەکات. وە زیاتر، بۆ ڕەچاوکردنی تێکەوتەکان ئەگەر عیسا کوڕی خودا بێت، مرۆڤ تەنها له ڕێگه ی ئه و دەتوانێت لەگەڵ خودا ئاشتبکرێتەوە. هیچ ناوێکی تر لە ژێر ئاسماندا نییە کە مرۆڤ بە پێی ئەو ڕزگاری بێت. (کردارەکان ١٢:٤).مژدەکە ئەوەیە کە:
"لەبەر ئەوەی خودا ئەوەندە جیهانی خۆشویست، تەنانەت کوڕە تاقانەکەی بەختکرد، تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت لەناو نەچێت، بەڵکو ژیانی هەتاهەتایی هەبێت" (،( یو حه نا ٣: ١٦ )).
بە پێی کتێبی پیرۆز، عیسا تاکە کەسێکە بە تەواوی بێ گوناه ژیاوە. کتێب هەموو مرۆڤ تاوانبار دە ناسێت، لە ئادەمەوە بۆ دواوە، وەک ئەوەی لە ژێر دەسەڵاتی گوناهدا بێت (ڕۆمانس ٣ :٩)، هەروەها هه موو گوناهیان کردوه و لە شکۆی خودا که میان هێناوه (ڕۆمانس ٣ :٢٣). تەنها عیسای مەسیح جیاوازه. چەندین پەڕتووک بێ گوناهی عیسا تۆمار دەکەن، ١ی پیتەر ٢ :٢٢؛ ٢ی کۆرینتیان ٥ :٢١؛ ١ی یوحه نا ٣ :٥ و .....
هەروەها قورئانیش بێتاوانی عیسا ڕادەگەیەنێت. کاتێک فریشتەکەی گابریێل بۆ مەریەم دەرکەوت بۆ ئەوەی سکپڕییەکەی بە عیسا ڕابگەیەنێت، وتی:
جوبرهئیل وتی: (مهترسه) دڵنیابه من تهنها نێردراوی پهروهردگاری تۆم، تا منداڵێکی خاوێنت پێ ببهخشم .( مریه م ١٩: ١٩ )
ئەو وشانەی کە بە زمانی عەرەبی بۆ وەسفی ئەو بەکار دەهێنرێن بریتین لە "غُلَامًا زَكِيًّا" واتە پیرۆزترین کوڕی. وشەی زَكِيًّا بە واتای بێ عەیب تەنیا دوو جار لە قورئاندا هاتووە و بۆنەیەکی تر لە چیرۆکەکەدا سەبارەت بە موسایە و تێیدا چاوی بە گەنجێک کەوت کە بە بێتاوان وەسفی کردووە. بەڵام لەم حاڵەتەدا، ئەم وشەیە تەنیا ئاماژە بە بێ تاوانیی گەنجی هەر تاوانێک دەکات کە شایستەی مردن بێت، بەڵام لە حاڵەتی عیسادا فریشتە پێش لەدایک بوونی هەموو کەسایەتی و ناسنامەی ئه و باس ده کات. "بێ عەیب" بە ڕوونی مانای بێتاوانە. جا قورئان ئەو فێرکردنە ی کتێبی پیرۆز پشتڕاست دەکاتەوە کە عیسا تاکە کەسی بێتاوان بوو کە تا ئێستا ژیاوە، چونکە هیچ شوێنێک بەو شێوەیە باسی ئەوانی تر ناکات. بە پێچەوانەوە قورئان دان بە گوناهەکانی پێغەمبەرانی تر دەنێت و بە تایبەتی باسی گوناهەکانی ئادەم دەکات (الاعراف ٧ :٢٣)، ئیبراهیم (الشعرا ٢٦: ٨٢ )، موسا (القصص ٢٨ :١٦)، یونس (الصافات٣٧ :١٤٢) و محەمەد (محه مه د ٤٧ :١٩، ٤٨: ٢ ).
هەروەها فەرموودەکان( حه دیث) بێتاوانی عیسا دەسەلمێنن. محەمەد خۆی باوەڕی بەوە هەبوو! له صحیح بوخاری تۆمارکراوە. (جڵدی ٤، ص ١٢٦):
ئەبو هەریرە کوتویاتی و له پێغەمبەر (صلی ئەڵڵا علیە وسلم) دەگێرێتەوە: شەیتان دەست لە هەموو کوڕێک دەدات، له کاتی له دایک بوونی جگە لە مەریەم و کوڕەکەی.
بۆچی عیسا بێ گوناهە؟ هەروەک لەم وتارەدا وردتر لەقورئان دەڕوانین بۆمان دەردەکەوێت کەتاکە ڕوونکردنەوەیەکی گونجاو ئەوەیە کە ئەو کوڕی خودایە. عیسا فێری کرد کە ئەو و باوکە یەکن(یوحه نا ١٠ :٣٠)،لەبەر ئەوە هەمیشە ئیرادەی باوک جێبەجێ دەکات. ئەگەر بە سەربەخۆیی باوکیش هەر شتێکی بکردایە، ئیتر لەگەڵی یەک نەدەبوو. ئەو کەسەی هەمیشە ئیرادەی ڕەهای باوکی دەکات، ناتوانێت گوناهبار بێت، چونکە وەک کوڕی خودا، ئەویش بە تەواوی پیرۆزە و هەمیشە ئەو کارە دەکات کە بۆ باوک خۆشە (یوحه نا ٨ :٢٩).
قورئان تەنیا لە یەک ڕستەدا جەخت لە بەرزبوونەوەکەی عیسا دەکات، بەڵام بەسە بۆ ئەوەی موسڵمانانی جیهان قایل بکات کە باوەڕ بکەن عیسا لەوێ تا ئەمڕۆ لە ئامادە بوونی خودادا زیندووە. ئایەتەکە بخوێنینەوە:
خودا بۆ لای خۆی هەڵیکرد (ئەلنیسا ٤ :١٥٨)
ئەمە پێچەوانەی بیروباوەڕی جوولەکەکانە کە عیسای مەسیح کوڕی مەریەم کوژرا. موسڵمانەکان باوەڕیان وایە کە خودا ئەوی لە مردن لە خاچ ڕزگار کرد و بردی بۆ ئاسمان بەبێ ئەوەی مردن ئەزموون بکات.
فێرکردنە جیاوازەکانی موسڵمانان ئاماژە بە گەڕانەوەی عیسا دەکەن:. ئەمانە بریتین لە فەرموودە جۆراوجۆرەکانی وەک سەحیح موسلیم (بەرگی ١، ص ٩٣ )، سەحیحی بوخاری (بەرگی ٤، ص ١٣٧)، ئیبن سەعد کیتاب ئەل تەبەقات کبیر ، (بەرگی ١، ص ٤٧).
بەڵام هۆکاری بەرز بوونەوەکەی بۆ ئاسمان چی بوو؟ هۆکاره که ی ئەوە لە له دایک بوونی لە پاکیزەیەکڕا دیاره. بەرەو ئاسمان هەڵگەڕا، چونکە لە یەکەم شوێنەوە لەوێ هاتبوو. ئەگەر وەک مرۆڤەکانی تر گه ڕابایه ته وه بۆ زەوی، هیچ مەسیحیەک باوەڕی نەدەکرد که تاقانه کوڕی خودا بێت.
قورئان زۆرجار باس لە تەختی خوا دەکات (سوره کانی ١٠ :٤ و ٧ :٥٤ و ١٣ :٢ و ...). ئەمە گوزارشت لە سەروەری پاشایەتی دەکات کە خودا بەسەر هەموو گەردووندا چێژی لێوەردەگریت. کتێبی پیرۆز هەمان خاڵ دادەنێت بەڵام بۆ جەختکردنەوە لەسەر بەرزبوونەوەیەکی بێوێنەی عیسا بۆ ئاسمان و شوێنی کۆتایی ئەو لەوێ، ئەوە ڕادەگەیەنێت کە ئەو لە دەستی ڕاستی دانیشتووە وەک کوڕی پاشاکان لەو ڕۆژانەدا لەلای باوکیان داده نیشن، کە میراتگری تەختە که ن. زۆرێک لە بەشەکان ئەمە ڕوون دەکه نه وه:
کە خودا بەکاریهێنا ئەو کاتەی کە مەسیحی لەنێو مردووان هەستاندەوە و لە دەستەڕاستی خۆی لە شوێنەکانی ئاسماندا داینا (،( ئه فه سۆس ١: ٢٠)).
گرنگترین خاڵ لەوەی گوترا ئەمەیە: ئێمە سەرۆک کاهینێکی ئاوامان هەیە کە لە ئاسماندا لە دەستەڕاستی تەختی خودای پایەبەرز دانیشت، (( عیبرانیه کان ٨: ١)).
کاتێک ستیفان ئاسمانەکانی بینی کە لەبەردەم شەهیدبوونیدا کرایەوە، ڕایگەیاند کە عیسای بینی کە لە دەستی ڕاستی خودا وەستاوە،(کرداره کان ٧ :٥٦).هەروەها عیسایش ڕایگەیاند" ئەوەی سەربکەوێت، لەگەڵ خۆم لەسەر تەختەکەم دایدەنیشێنم، وەک چۆن منیش سەرکەوتنم بەدەستهێنا و لەگەڵ باوکم لەسەر تەختەکەی دانیشتم."(و ه حی ٣ :٢١).قورئان لەسەر تەختی خودا ئاوا دەدوێت، شوێنی عیسا دوای بەرزبوونەوەکەی بۆ ئاسمانه لە دەستی ڕاستی ئەو کەسە کە لەسەری دادەنیشێت.
عیسا بە تەنها لە قورئاندا پێی دەوترێت مەسیح. هیچ پێغەمبەرێک و پاتریارک و قەشەی تر ئەم ناونیشانە نادرێتێ. لە عەرەبیدا بە سادەیی "ئەلمەسیحە" قورئان لە یازدە بۆنەی جیادا ئەم ناونیشانە بۆ عیسا دەبەخشێت، لەوانە لە سورەتی ٤ :١٧١، کە نکۆڵیکردن لە خواوەندی عیساش دەکرێت. کەچی قورئان هیچ هەوڵێک بۆ پێناسەکردنی ناونیشانەکە نادا. بۆیە بۆ ئەوەی مانای زاراوەکە بدۆزرێتەوە، دەبێت مرۆڤ بچێتە سەر دەقە جولەکەکان و مەسیحیەکان بۆ دۆزینەوەی ماناکەی. کاتێک سەیری ئەوێ دەکەین بۆمان دەردەکەوێت کە دەربڕینەکانی مەسیح و کوڕی خودا هاوتای یه کن.
زیاتر لە 300 پێشگۆیی لە پەیمانی کۆندا باس لە هاتنی عیسای مەسیح دەکەن و ئه و بە سەرووی هەموو مرۆڤەکان و پێغەمبەرانی خودا وەسف دەکەن، هەروەها بە شانشین و مەزن و شکۆ و شکۆوە لە ڕاستیدا، سیفەتی خودایی دەبێت. بۆ نمونە، باوەڕدارانی جولەکە: پیتەر وەک یەکێک لە یەکەم جولەکەکان کە باوەڕی بە عیسا هێنا، گوتی: تۆ مەسیحی کوڕی خودای زیندوویت. (مه تا ١٦ :١٦)، نه تنائیل (یو حه نا ١ :٤٩)، مه رقۆس (مه رقۆس ١ :١) و مارتا (یوحه نا ١١ :٢٧) نموونەی ئەوانی ترن کە زاراوەکانی مەسیح و کوڕی خودایان بە کار هێناوە. قیافا کاهینی باڵای جوولەکە، هەروەها وشەی مەسیح و کوڕی خودای پێکەوە بەکارهێنا. کاتێک عیسا دادگایی کرا، قیافا به عیسای کوت: "سوێندت دەدەم بە خودای زیندوو، پێمان بڵێ، ئایا تۆ مەسیحەکەی، کوڕی خودای.(مه تا ٢٦ :٦٣).
تەنانەت شەیتانەکانیش( ئه ڕواح) بەو شێوەیە دەیناسنەوە. ئه وان لە هەتاهەتاییەوە ئه ویان بە کوڕی ئه به دی لە باوک دەزانی و بە شێوەی مرۆڤ ناسییانەوە، کاتێک فەرمانی پێدان بە دەرچوون، شەیتانەکانیش لە جه سته و زۆر که س ده رچوون ، دە یان کوت: تۆ کوڕی خودایت. بەڵام سەرزەنشتی ده کردن و نەیده هێشت قسە بکەن، چونکە ئەوان ده یانزانی کە ئەو مەسیحە (لۆقا ٤ :٤١).
بەو شێوەیە، بە وتنی عیسای مەسیح، قورئان بە گومڕایی ناونیشانێکی بە عیسا بەخشیوە، کە مه سیح ئەو کەسەیە کە قورئان بە پێچەوانەوە لەو ئازاردایە کە نکۆڵی لێ بکەن که مه سیح کوڕی خودایه.
"کەوایەکی لە خوێن هەڵکێشراوی[a] لەبەربوو، ئەو ناوەی پێی بانگ دەکرێ «وشەی خودا»یە.( وه حی ١٩: ١٣)
جارێکی تر قورئان ناونیشانێک دەداتە عیسا که کتێبی پیرۆزیش داوێتی. وەک مەسیحی وه عده دراو، ناونیشانەکە زۆر دیار و بەرچاوە. گرنگە جەخت لەسەر دوو خەسڵەتی ئەم ناونیشانە بکەین کاراکتەری تایبەتی عیسا وشەی خودایە. دووەم، سەرچاوەی ئەم وشەیە خودایە. هیچ کتێبێک ناڵێت وەک پێغەمبەرانی تر فەرموودەی خودای پێشکەش کردووە، یان لە شوێنێکەوە فێری بووە، یان بەرجەستەی کردووە . بە ئاشکرا هاتووە کە ئەو وشەیە لە خودا یان وشەی خودایه. پێغەمبەرانی تر پەیامی خودایان پێگەیشت، بەڵام عیسا بە شێوازی تایبەتی خۆی پەیامی خودایە بۆ جیهان!
بێگومان شتێک هەیە دەربارەی کەسایه تی عیسا کە دەیکاتە وشەی خودا که کەسی دیکه نەبووه و نابێت. خاڵی سەرەکی بۆ تێگەیشتن لەم ناونیشانە جەختکردنەوەی خودایە وەک سەرچاوەی خۆی. وشەکە لە خوداوەیە، ئەو خۆی پەیوەندی خوا و وەحی و نیگایە بۆ مرۆڤ. ئەوە دروستکەری وشە نییە، بەڵکو خودی وشەی خودایە.
دەبێت ڕوو بکەینە ئینجیل بۆ دۆزینەوەی مانای کۆتایی ناونیشانەکە لە ڕوانگەی ئەو ڕاستییەی کە قورئان بەبێ ڕوونکردنەوە دەیگێڕێتەوە بۆ عیسا. ئێمە دەچینە سەرەتای ئینجیلی یوحه نا کە ئەم بابەتە بە وردی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت:
" لە سەرەتادا، وشەکە هەبوو، وشەکە لەلای خودا بوو، وشەکە خۆی خودا بوو. ئەو لە سەرەتاوە لەلای خودا بوو."( یوحه نا ١: ١-٢)
کاتێک ئەم وشانە گەورە یان پارافێر دەکەین وێنەیەکی ڕوونمان لە مانای ناونیشانەکە دەست دەکەوێت. لە سەرەتادا، پێش ئەوەی خودا دەستی بە دروستکردن بکات، ئەو وشەیە پێشترهەبوو. دوور لەبەشێک لەفەرمانی دروست کراو، ئەو وشەیە لەڕیزی خودادا بوو، بەڕاستی هەر ئەو زاتیشی خودا بوو. کاتێک خودا دەستی کرد بە مۆدیلکردنی فەرمانی دروستکراو، ئەو وشەیە لە فەرمانی خودادا هەبوو. ئەو خۆی دروست نەبوو، بەڵکو هەموو شتەکانی تر لەلایەن خوداوە دروست کرابوون، لە ڕێگەی ئەوەوە وەک نوێنەرێک. چونکە ئەو بە تەنیا وشەی خودایە، لەبەر ئەوە ڕێگای کۆتایی پەیوەندی نێوان خودا و بوونەوەرەکانیەتی، هیچ شتێک دروست نەبووە، بەبێ ئەوەی لەلایەن ئەوەوە دروست کرابێت.
بەڵام بۆچی عیسا وشەی خودایە؟ عیسا بە چ شێوەیەک پەیوەندی خودای لە خۆیدا بۆ مرۆڤ بە چ شێوەیەک بوو؟ ئێمە کەمێک زیاتر لە لاپەڕەی یەکەمی ئینجیلی یوحه نا دا دەڕۆین و ئەم وشانە دەدۆزینەوە:
"وشەکەش بوو بە مرۆڤ و لەنێوانماندا نیشتەجێ بوو. شکۆی ئەومان بینی، وەک شکۆی تاقانەیەک لە باوکەوە، پڕ لە نیعمەت و ڕاستی." ( یوحه نا ١: ١٤)
ناونیشانەکە ئاماژە بە دوو شتی بێ وێنە دەکات دەربارەی عیسا، و لە هەموو پێغەمبەرانی دیکەی خودا جیای دەکاتەوە:
هەموو وشەی عیسا وشەی خودا بوو. هەموو پێغەمبەرانی پێش ئەو قسەی خودایان ده کرد، کاتێک بە ڕۆحی پیرۆزەوە هیدایه ت ده بوون، بەڵام لە گفتوگۆیەکی گشتیدا قسەیان بە تەواوی بۆ خۆیان بوو. موسڵمانان فێری جیاکردنەوەی قورئان دەبن، کە موحەمەد پێی گەیشتووە و وەک فەرمایشتی خودا و فێرکردنەکانی خۆی کە لە فەرموودەکەدا تۆمار کراوە بە ئیلهامبەخشە، بەڵام هەتاهەتایی نییە. بەڵام عیسا، لە هەموو کاتەکاندا قسەی خودای کرد، چ لە وعزەی گشتی و چ لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا. ئەمەی لە بۆنە جۆراوجۆرەکاندا پشتڕاست کراوه ته وه، وەک:
"من لە خۆمەوە قسەم نەکردووە، بەڵکو ئەو باوکەی کە ناردوومی، ڕایسپاردووم کە چی بڵێم و چ قسەیەک بکەم. دەزانم ڕاسپاردەی ئەو خەڵکی بۆ ژیانی هەتاهەتایی دەبات، هەر بۆیە هەرچی بڵێم، بەو جۆرە دەیڵێم کە باوکم پێی فەرمووم." ( یوحه نا ١٢: ٤٩-٥٠)
"ئەو قسانەی پێتانی دەڵێم لە خۆمەوە نایڵێم، بەڵکو باوک کە لە مندا نیشتەجێیە، ئەو کارەکانی خۆی دەکات."( یوحه نا ١٤: ١٠)
عیسا خۆی پەیامی کۆتایی خودایە بۆ خەڵکی. خودا بوون بە وشەی خودا، عیسا خۆی کۆتا و تەواو بوونی خودایە بۆ ڕەگەزی مرۆڤ. ئەم دەقەی خوارەوە بە تەواوی ئەمە دەردەبڕێت: "کوڕەکە وێنەی خودای نەبینراوە، نۆبەرەیە[e] و لە سەرووی هەموو بەدیهێنراوانە، چونکە بەو هەموو شتێک بەدیهێنرا: لە ئاسمان و لەسەر زەوی، بینراو و نەبینراو، تەخت یان دەسەڵات، سەرۆکایەتی یان حوکومڕانی، هەمووی لە ڕێگەی ئەوەوە و بۆ ئەو بەدیهێنران. ئەو پێش هەموو شتێکە و هەموو شتێکیش بەو یەکیگرتووە. ئەو سەری جەستەیە کە کڵێسایە. ئەو سەرەتایە و نۆبەرەی نێو مردووانە، تاکو لە سەرووی هەموو شتێکەوە بێت، چونکە خودا خۆشحاڵ بوو بە هەموو پڕیی خۆی لە مەسیحدا نیشتەجێ بێت."( کۆلۆسی ١: ١٥-١٩)
عیسا خۆی وشەی خودایە. هیچ سەربەخۆییەک نییە لەنێوان خودا و فەرموودەکەیدا. لە شێوەی مرۆڤدا عیسا بەرجەستەی بوونێکی خودایی کرد. ئەو زاتی پێغەمبەرێکی دروست نەبووی نه بوو. هەر ئەو زاتە، بۆ هەمیشە وە هەتاهەتایی، فەرمانی هەتاهەتایی خوایە.
سورەتی ٤: ١٧١ بە مەسیحیەکان دەڵێت زیادەڕەوی لە ئایینەکەیان نەکەن و هیچ لە خوا نەڵێن جگە لە ڕاستی. بەڵام، لە ڕوانگەی ئەو ناونیشانە بێهاوتایانەی کە ئێمە ڕەچاوی دەکەین، زەحمەتە ببینین زیادەڕەوییەکە لە کوێیە. دەقی قورئان نکۆڵی لە خوداوه ندی مەسیح دەکات، بەڵام لە ناونیشانەکاندا کە بەسەریدا هاتووە، بە سادەیی جەخت لەسەر ئەو شتە دەکاتەوە کە ئەو ئازارانە دەکێشێت بۆ نکۆڵی کردن. ئێمەپێشتر بینیمان کەناونیشانەکانی مەسیح و کوڕی خودا هاوشانن. هەروەها ناونیشانی وشەی خودا لەگەڵ ناونیشانی کوڕی خودا دەگۆڕدرێت( خێنیشین ده کرێت). ئەگەر هەرشتێک بێت، ئەم ناونیشانە زۆر بەسۆزتره و خوداوه ندی ده سه لمێنێت، چونکە هیچ ملکەچی نیە لە بەشی وشەی خودا، و دەری دەخات که وشه که هیچ ملکه چیه که نیه.
ئا ئەوانەن کەدڵ و دەروونیان بەئیمان و باوەڕدا هەڵبەستووە، بەگیانی خۆی پتەوی کردوون، سورەتی 58: 22.
ئەمانە هەمان ئەو وشانەن کە لە سورە ٤:١٧١، "وَرُوحٌ مِنْهُ" ، "ڕۆحێک لەلایەن ئەوەوە" بەکار دەهێنرێت. لە هیچ شوێنێکی تر لە قورئاندا ئەم دەربڕینە ڕوونادات. یوسف عەلی لە ڕوونکردنەوەکەیدا لەسەر قورئان دەڵێت ئەو دەستەواژەیەی بەکارهاتووە بەهێزترە لەوە بۆ ڕۆحی پیرۆز (ڕوحول قودس) لە قورئاندا کە لە ئیسلامدا بە جبرائیلی فریشتە ناسێنراوە. عەلی ئەوە دەخاتە ڕوو کە ئەم ڕۆحی خودا لە فریشتەی باڵادەست گەورەترە و دەڵێت: "ئەو ڕۆحە خوداییە، کە ئێمە ناتوانین بە ته و صیفی پێناسەی بکەین لە زمانی مرۆڤدا و توانای تاریفی ڕوحی خودایی ئه و نین.
بێژەری موسڵمان بێ مەبەست بەڵام زۆر کاریگەر، پێناسەیەکی ورد بۆ ڕۆحی پیرۆزی داوه وەک ئەوەی مەسیحیەکان لە ئینجیلدا دەیناسن. ئەو "ڕۆحی خوداییە" ە کە لە زمانی مرۆڤدا بە زاراوەوە پێناسە ناکرێت جگە لەوەی بۆ خودای خۆی بەکارهاتووە. کەچی قورئان لەتەنها شوێنی تر کە ئەم دەربڕینە ڕوودەدات، هەمان ناونیشانی خودا بەسەر عیسادا دەسەپێنێت.
لەبەر ئەوە موسڵمانان لە سورەتی ٤ :١٧١ سێیەمین ناونیشانی ڕوحی خودایان هەیە، ڕۆحی خودا کە وەک ناونیشانی مەسیح و وشەی خودا نوێنەرایەتی عیسا دەکات. ئەوان بە شێوەیەکی بەرچاو هاومانای ئەو ناونیشانانەن کە لە ئینجیلدا بۆ عیسا بەکارهاتوون بۆ ئەوەی وەک کوڕی هەتاهەتایی خودا پێناسی مرۆڤی بکەن.
قورئان لە سورەتی ٤ :١٧١ کە ئینکار کردنی عیسای خودای تێدایە، "مەڵێ کە (خودا) سێیانه یە، باشتره بۆ ئێوە، خودا تەنها خودایەکی تاکە، جگە لەوەی کە منداڵی بێت" ئەوا بە پارادۆکسیەوە سێ ناونیشان بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە خودای خۆی پشتڕاست دەکاتەوە. ئەو کوڕی دامەزراوی خودایە/ مەسیح، ئەو وشەی خودایە، ئەویش ڕۆحێکە لەلایەن خوداوە. عیسا ئیتر پێغەمبەر نەبوو لە ماوەیەکی دیاریکراودا خزمەت بکات. پەیامی خودا بوو، لە خوداوە هاتووە، ڕۆحی ڕۆحی خودایە.
لە ڕاستیدا قورئان نەک هەر خودا بونی عیسا پەسەند دەکات، بەڵکو یارمەتی و پەسەند کردنی مەسیحییەکانیش دەدات بە دەربڕینی "وَرُوحٌ مِنْهُ" لە تێگەیشتنی اۆلۆهییه تدا! یوسف عەلی بە ئازادی به یان ده کات کە ئەم ڕۆحە ئەو ڕۆحە نییە کە لە فێرکردنەکانی کتێبەکەدا دروست بووە، بەڵکو ڕۆحی خودایە کە لە خوداوە و هاوەڵی خودایە. قورئان دووجار ئەم دەستەواژەیەی بەکارهێناوە، جارێک بۆ عیسای مەسیح و جارێک بۆ ڕۆحێک لەلایەن خوداوە( بەهێزی کردوون) هەروەها دەبێت لە هەمان مەرجەکانی خودا وه یه کسان له گه ڵ خودا پێناسە و دیاری بکرێن. پێناسەیەکی نزیکتر هەیە لەوەی کە ئەو بە زەحمەت ده توانن ئومێدار به دیتنه وه ی بن. سوڕه ی ٥٨ :٢٢ ڕۆحی خودا بە دەستەواژەی به رابه ر لەگەڵ پێناسەی ئینجیلی ڕۆحی خودا پێناسە دەکات و سووڕه ی ٤ :١٧١ بە ئاشکرا عیسا بە هەمان دەستەواژە دەناسێنێت.
نموونە ی ئه و لە یەکەمین کتێبی تەورات ده دۆزرێته وه په یدابوون ٧:١٦-١٣ ؛ فریشتەی یەزدان (بۆ ئەوەی بە هاجه ر بڵێت کوڕێکی دەبێت و ناوی ئیسماعیل داده ندرێت) هاجەری دۆزیوەتەوە لە تەنیشت کانیه ک لە چۆڵەوانیدا، فریشتەکە پێی گوت: "هاجەر، خزمەتکاری سارا، لە کوێوە هاتوویت و بۆ کوێ دەڕۆیت؟ ئەو وەڵامی دایەوە: "من لە دەست خانمەکەم ڕادەکەم سارای" فریشتەی یەزدان پێی گوت: بگەڕێوە بۆ لای خوشکەکەت و ملکەچی دەسەڵاتەکەی به. پاشان وتی: من نەوەی زیاترتان پێ دەدەم لەوەی کەدەتوانن بیژمێرن. ... پاشان هاجه ر ناوێکی تری بەکار هێنا بۆ ئاماژەدان بە یەزدان، کە قسەی لەگەڵ کردبوو. فەرمووی: تۆ ئەو خودایەی کە من دەبینی. هەروەها وتی: ئایا بەڕاستی ئەو کەسەم بینیووە کەمن دەبینێت؟!
نموونە ها یه کی تری فریشتەی یەزدان وەک مەسیحێکی گۆشت له فه ر نه کراو ده دۆزرێنه وە له : په یدابوون ١١:٢٢-١٥ و دەرچوون ٣ :٢-٦؛ لە هەردوو ئایەتەکەدا ئەو جۆرەکەسانەلەخوا جیاوازن، به ڵام هەر وەک ئەو زاتە وایه.
کتێبەکانی مه تا و لۆقا لە ئینجیلدا لە بارەی ڕەگەزناسیی ئیسا مەسیح و تێگەیشتنمان لە ئەوەوە، وردتر دەبێت. ئەوەی بۆ خوێنەرانی ئینجیل کردی ئەوە دەسەلمێنێت کە عیسای مەسیح، کوڕی داود و ئیبراهیمە و تۆوی بەڵێندراوه کە دوژمنایەتی لە نێوان شەیتان و ئێمەدا دەکات. هەروەها، بە خوێندنەوەی ئینجیل، ئێمە دەزانین کە عیسا مرۆڤ بوو لەسەر ئەم زەوییە، خودا گۆشتی دروست کرد، ئەویش لە هێڵی بنەماڵەی مرۆڤێکی بێزەوی و پاشایەتییەوە هاتووە. تێگەیشتن لە ڕەچەڵەکەکانی عیسا یارمەتیمان دەدات کە ببینین کە خوا لەگەڵ پیاو و ژن و خەڵکی فرە ڕەگەز و باکگراوند و تەنانەت ڕەفتاری گوماناویش کار دەکات. مه تا ١ :١٧.
وەسفی مه تا دەربارەی لەدایکبوونی عیسا (مه تا ١ :١٨-٢٥)
دوای ڕەگەزناسی عیسا، کتێبی مه تا مامەڵە لەگەڵ لەدایکبوونی عیسادا دەکات. ئێمە دەزانین کە عیسا کوڕی مەریەم و مەریەم دەزگیرانی یوسف بوو، ئەوان هێشتا هاوسەرگیریان نەکردووە. کاتێک یوسف لە سکپڕی مەریەم ئاگادار بو، ئەو کارەی کرد کە زۆربەی پیاوان ده یان کرد: ئەو بیری لە مه ریه م کردەوە کە زیناکار بێت و دەیه ویست تەڵاقی بدات. هەر لەو کاتەدا فریشتەیەک لەلایەن خواوە لە خەودا بۆ یوسف دەرکەوت و پێی گوت: په ڕۆش مەبە چونکە ئەوەی لە ناخیدایە لە ڕۆحی پیرۆزەوەیە، نەک لە پیاوێکی ترەوە. فریشتەکە پێی گوت کە ئەم منداڵە ناوی عیسایە و گەلەکەی لە گوناهەکانیان ڕزگار دەکات.( مه تا ١: ٢١ ، ڕۆمانس ٧: ٢٤-٢٥ ، ٨: ).پێشگۆییه ک بو که وه ڕاست گه ڕا" لەبەر ئەوە پەروەردگار خۆی نیشانەیەکتان دەداتێ، ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێت ئیمانوێل. (ئیشایا ٧: ١٤) وه هه ر وه ها له ئیشایا ٩: ٦-٧ .
بۆ زانییاری تەواوی ڕه گه زنامه و چیرۆکی لەدایک بوونی عیسا مەسیح، تکایە مه تا ١:١-١٧ و لۆقا ١: ١٢-٢٠ ببینن.
موعجیزە ی لە لەدایک بوونی ئەوە بوو کە لە پاکیزەیەک لەدایک بووە، کە باوەڕی هەردوو مەسیحی و موسڵمانانه.بڕوانە قورئان ٣ :٤٥-٤٧ و مه تا ١ :١٨-٢٥.
عیسا مەسیح بە هەموو شکۆوە نەیویستووە بێتە سەر زەوی، بەڵکو ژیانی لە لەدایک بوونەوە هەتا مردن بە شێواوەترین شێوە دەریبڕیوە. هیچ شوێنێک نەبوو بۆ مەریەم و یوسف جگەلە ته ویله یه ک، ئەو شوێنەی ئاژەڵی تێدا دەپارێزرا. ئەو شەوە بوو لە بێتلەحم، کە عیسا ئەلمەسیح لە دایک بوو. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی لەدایکبوونی مەسیح، تکایە چاو کتێبی 'ئاره زوی ئه عصار" بەشی چوارەم بکە..
1١. لە پاکیزەیەک لەدایک دەبێت ( بڕوانە ئیشایا ٧ :١٤؛ مه تا ١ :٢٢-٢٣؛ قورئان ٣ :٤٧))
2٢- لە بێتلەحم لەدایک دەبێت،See (بڕوانە میکا ٥ :٢؛ مه تا ٢ :١-٦))
3٣. ئەو دەبێتە سەرسوڕهێنەرترین به رگریکار، خودای باڵادەست، باوک و میری هەمیشەیی ئاشتی( بڕوانە: ئیشایا ٩ :٦-٧؛ یوحه نا ٨ :٥٨ و ١٠:٣٠))
4٤- ئه و شه فا ده دات (بڕوانه ئیشایا ٣٥ :٥-٦ ؛ مه تا ١١ :٤٦؛ لۆقا ٧ :٢٠-٢٣؛ قورئان ٣ :٤٩)
5٥. لە یەحیای باپتیست پێش ئەو دەکەوێت، (بڕوانە ئیشایا ٤٠ :٣-٥؛ مه تا ٣ :١-٣؛ مه رقۆس ١ :١-٣; لۆقا ١ :٧٦؛ یوحه نا ١ :٢٢-٢٣)
6٦- دەبێتە خزمەتکاری خودای گەورە، ئەو وەک پاشا دەرناکەوێت، بەڵکو وەک خزمەتکارێکی بێزراو( فروتن) کە دەیەوێت خزمەت بکات. (بڕوانە ئیشایا ٥٢ :١٣-٥٣: ١٢، مه تا ٢٠ :٢٨؛ مه رقۆس ١٠:٤٥؛ یوحه نا ١٢ :٣٧-٣٨)
7٧- خیانەتی لێ دەکرێت بە ٣٠ پارچە زیو ( بڕوانە زەکەریا ١١ :١٢-١٣؛ مه تا ٢٦ :١٤-١٥)
8٨- لە جیاتی ئێمە ئازار دەچێژێت، لە به ر گوناهەکانمان بریندار دەبێت، گوناهی زۆر که سان وه خۆ دەگرێت و شەفاعەت لە گوناهەکانمان دەکات، خەمەکانمان هەڵدەگرێت و له به ر زوڵم و ستەمی ئێمە تێکدەشکێت، وەک بەرخێک دەبێتە قوربانی (بڕوانە ئیشایا ٥٢ :٣ -٥٣ :١٢؛ دانیال ٩ :٢٦؛ عیبرانیه کان ٢ :٩؛ مه رقۆس ١٤ :٢٤)
ئەمە پێش بینیه ک بوو لە تەوراتدا:
"ئەگەر دوژمن سووکایەتی پێم بکردایە، بەرگەم دەگرت، ئەگەر ناحەز بەسەرمدا زاڵ بووایە، دەمتوانی خۆمی لێ بشارمەوە. بەڵام ئەوە تۆی! هاوشێوەی من مرۆڤی، هاوڕێمی، نزیکترین برادەری منی، کە بەیەکەوە پەیوەندییەکی شیرینمان هەبوو، بەیەکەوە لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکدا بەرەو ماڵی خودا دەچووین." ( زه بوره کان ٥٥: ١٢-١٤)
- • لە پاکیزەیەک لە دایک بووە
- • لە بەرزترین پلەی ژنەکان لە دایک بووە
- • بێ گوناه بوو
- • بەرەو ئاسمان بەرزبۆوە بۆ ئەوەی لە دەستی ڕاستی خودا دابنیشێت
- • دەبێ دیسان بگەڕێتەوە
- • مەسیحی وه عده دراوه
- • وشه ی خوایه
- • خاوەنی ڕۆحی خودا بوو.
خودی عیسا هۆکارەکە ی دا. ئەو وه ک پیاوێکی ئاسایی نەبوو کە لەدایک بوونێکی ئاسایی هه بێت. ئه و فێری کردین کە پێش بناغەی گەردوون لە ئاسماندا بوونی هەبووە، تەنانەت شایەتحاڵی کەوتنی شەیتانیش بووە، (لۆقا ١٠:١٨).
فێری کرد کە لە ئاسمانەوە هاتۆتە خوارەوە(یوحه نا ٦ :٦٢)،ئەو لە لایه ن باوکەوە هات بۆ ناو جیهان و جیهان بەجێ دەهێڵێت و دەگەڕێتەوە بۆ لای باوک(یوحه ننا ١٦ :٢٨).).
لەبەر ئەوە دەبوو لە ئافرەتێکی پاکیزە لەدایک بێت. ئەو پێش ژیانی زەویی خۆی هەبوو، لە ئاسمانەوە هاتبووە ناو جیهان و فۆرمی مرۆڤی گرت به خۆی. هه ر وه ها سەرەتایەکی بێ هاوتای ژیانی هەبوو، هەروەک چۆن بە شێوەیەکی بێ هاوتا کۆتایی پێ هات. لە ئاسمانەوە هات و گەڕایەوە بۆ ئەوێ. عیسا خۆی جیاوازییەکی تیژ لەنێوان خۆی و هەموو پیاوانی تردا کێشا کاتێک بە جوولەکەکانی گوت: تۆ خەڵکی خوارەوەیت، من خەڵکی سەرەوەم. تۆ لەم جیهانەیت، من لەم جیهانە نیم(یوحه نا ٨ :٢٣).).
عیسا جیاوازە لە هەموو ئەو پێغەمبەرانەی کە پێش ئه و هه بوون، بەڕاستی ئەو لەپیاوانی تر گەورەتر بوو. جیبڕه ئیلی فریشتە وەڵامی دایەوە کاتێک بە مەریەمی گوت:
"پایەبەرز دەبێت و بە کوڕی خودای هەرەبەرز ناودەبردرێت،.........ئەو پیرۆزەی لێت دەبێت بە کوڕی خودا ناودەبردرێت"( (لۆقا ١: ٣٢ و ٣٥)).
بەڵێ، هەموو پێغەمبەران سیفەتی دیاریکراویان هەبوو، بەڵام لە حاڵەتی عیسادا ئەم سیفەتانە بۆ خۆی بێ هاوتا بوون. لێرەدا هیچ بەراوردێک لەگەڵ هیچ پێغەمبەرێک نییە. هەموو ئەو سیفەتانەی کە لە ژیانی ئەو و کۆتایی هێنان و چارەنووسییەوە سەرچاوە دەگیرێت، تەنیا لە عیسای مەسیحدا دەدۆزرێتەوە. ئەم سیفەتە بێهاوتایانەی عیسا بە پەیمانێک "بوون بە کوڕیخودا" عیسا پشتڕاست دەکاتەوە.
بۆ هاوڕێ موسڵمانەکانمان، داواتان لێ دەکەین کە بەجدی ڕەچاوی ئەوە بکەن کە کتێبی پیرۆزی خۆتان دەربارەی عیسا چیتان فێر دەکات. وە زیاتر، بۆ ڕەچاوکردنی تێکەوتەکان ئەگەر عیسا کوڕی خودا بێت، مرۆڤ تەنها له ڕێگه ی ئه و دەتوانێت لەگەڵ خودا ئاشتبکرێتەوە. هیچ ناوێکی تر لە ژێر ئاسماندا نییە کە مرۆڤ بە پێی ئەو ڕزگاری بێت. (کردارەکان ١٢:٤).مژدەکە ئەوەیە کە:
"لەبەر ئەوەی خودا ئەوەندە جیهانی خۆشویست، تەنانەت کوڕە تاقانەکەی بەختکرد، تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت لەناو نەچێت، بەڵکو ژیانی هەتاهەتایی هەبێت" (،( یو حه نا ٣: ١٦ )).
بۆ دۆزینەوەی زیاتر دەربارەی ئەم عیسایە، ئێمە هانتان دەدەین کە هەنگاوی داهاتوو بنێن و بۆ خۆتان ئینجیل بخوێننەوە. لەوانەیە بتانه وێت سەرەتا بە خوێندنەوەی کتێبی "یوحه نا" دەست پێ بکەیت.
مەسیحیەت لە عیبرییە کۆنەکانەوە دەرکەوت، کە بە توندی یەکتاپەرست بوون (و ئەمڕۆ هەر بەم شێوەیە ماونه ته وە). نووسەرانی پەیمانی کۆن ئاماژە بەوە دەکەن، که هەندێک جار ڕاستەوخۆ لە خودا دەگێڕنەوە. دیالۆگ بە وتەی خودا دەست پێ دەکات: "من یەزدانی پەروەردگارتانم کە لە خاکی میسرەوە دەرمهێنان، لە خاکی کۆیلایەتییەوە. هیچ کەسێکتان خودای دیکەی بێجگە لە منتان نەبێت.”( ده رچوون ٢٠: ٢-٣) (تثنیه ٦ :٤ ) بەیاننامەی یەکتاپەرستیه کی یەکلاکەرەوەی تێدایە، لە سەرەتادا لە نێو جیهانێکی فرەیی سوور بوو:"ئەی ئیسرائیل گوێ بگرن، یەزدانی پەروەردگارمان یەک یەزدانە،"
پەیمانی نوێ بەردەوام دەبێت لە هەستەکانی پەیمانی کۆن، وەک پۆلۆس (١ کۆره نتیان ٨ :٤) و یاقوب (یاقوب ٢ :١٩). ئینجا چی بووە هۆی ئەوەی کە ئەم جوولەکە و مەسیحیە تاکپەرستانە باوەڕ بە سێ کەسی خوداوەند ڕابگەیەنن؟ شایەتحاڵی کتێبی پیرۆز "سێ کەسی خودایی" بوو.
خودا خۆی بە هەردوو "ئه و" و "ئێمە" دێنێته وە یاد. لە پەیمانی کۆندا شێوەی کۆکراوەی یەکێک لە ناوەکانی خودا (Elohim') چەند کەسێکە: " با مرۆڤ لەسەر وێنەی خۆمان دروستبکەین و لە خۆمان بچێت." شێوه ی جومله که لە هەردوو فرمانی " دروستبکەین " و پاشگری دیاریکراوی "مان" دەردەکەوێت (پەیدابوون ١ :٢٦ و ١١) ،ئیشایا، لە دیدگایەوە، گوێ لە یەزدان دەگرێت: " کێ بنێرم و کێ بۆمان دەڕوات؟ (ئیشایا ٦ :٨)
لە پەیدابووندا ٢ :٢٤ ژن و پیاو دەبنە یەک ( Echad اتحاد)، کە یەکگرتنی دوو قەوارەی جیایە. بە شێوەیەکی بەرچاو، هەمان وشەی خودا لە تثنیه ٦ :٤ بەکاردێت. هاوسەرگیری و سروشتی خودا هەردووکیان بەیەکڕیزییەکی فرەیی وەسف دەکرێن.
Three divine persons are often linked together (Isa. 42:1; 61:1, 2; 63:8-11). The angel tells Mary that her child will be called holy because the Holy Spirit will come upon her (Luke 1:35). At the baptism of Jesus (Matt. 3:16, 17) three divine persons are present. Jesus links His miracles to the Spirit of God’s power (Matt. 12:28). Because of the Great Commission, new disciples are baptized in the singular “name” of the three persons: Father, Son and Holy Spirit (Matt. 28:19).
Pronounced evidence can be found in the gospel of John. Jesus declares: The Son is sent by the Father (14:24), coming from Him (16:28). The Spirit is given by the Father (14:16), sent from the Father (14:26) and proceeds from the Father (15:26). The Son prays for the coming of the Spirit (14:16); the Father sends the Spirit in the Son’s name (14:26); the Son sends the Spirit from the Father (15:26). The Spirit’s ministry continues the Son’s, bringing to remembrance what the Son has said (14:26), bearing witness to the Son (15:26), declaring what He hears from the Son, glorifying the Son (16:13, 14). Jesus prays that His disciples may be one as He and the Father are One (17:21).
Peter names three divine persons at Pentecost: “Exalted to the right hand of God, and having received from the Father the promised Holy Spirit, He poured out this. . . . Let every one of you be baptized in the name of Jesus Christ . . . and you shall receive the . . . Holy Spirit” (Acts 2:33-38).
Paul often speaks of the triune God, relating salvation to the three Persons of the Trinity (2 Cor. 1:21, 22). The form as well as content of his writing communicates his belief in the book of Romans: God’s judgment upon everyone (1:18–3:20); justification through faith in Christ (3:21–8:1); life in the Spirit (8:2-30). Paul also includes them in his benedictions: “The grace of the Lord Jesus Christ, and the love of God, and the communion of the Holy Spirit be with you all” (2 Cor. 13:14). Similar formulaic expressions appear also in Peter’s and Jude’s epistles (1 Peter 1:1, 2; Jude 20, 21).
ئەی ئەو کوڕە کێیە کە خودا و پاشا و دادوەرانی زەوی و هەموو خەڵکی بە وەفا و بەڕێز و شکۆدار ناودەبرێت؟ ئایا ئادەمیزادێک هەیەشایستەی هاوپێچی هەموو مرۆڤەکانی بۆ بکات؟ بە دڵنیاییەوە، هیچ مرۆڤێک شایەنی ئەوە نییە کە ئەو بەرپرسیارێتییە ببەستێت.
هەروەها تەوراتیش ئاشکرای دەکات: کێ بەرزبووەوە بۆ ئاسمان و هاتە خوارەوە؟ کێ بای لەناو هەردوو لەپی خۆی کۆکردەوە؟ کێ ئاوی لەناو جلدا پێچایەوە؟ کێ هەموو لایەکی زەوی دامەزراند؟ ناوی چییە؟ ناوی کوڕەکەی چییە؟ ئەگەر دەیزانیت پێم بڵێ!(پەندەکانی سلێمان ٣٠ :٤) سولەیمانی پێغەمبەر دەربارەی کوڕی خودا نووسی کە فەرموودەی خودا و دانایی خودایە:
"یەزدان لە سەرەتای بەدیهێنانەکەی منی دروستکرد، هەر لە کۆنەوە لەپێش کارەکانی. لە ئەزەلەوە من دامەزراوم، لە سەرەتاوە، لەپێش زەوی. هێشتا زەریاکان نەببوون من بەدیهێنراوم، هێشتا کانییە پڕ ئاوەکان نەبوون. پێش ئەوەی چیاکان بچەسپێن، پێش گردەکان، من بەدیهێنراوم، هێشتا نە زەوی و نە پانتاییەکانی دروستکردبوو، نە سەرەتای خۆڵی زەوی. کاتێک کە ئاسمانی جێگیر کرد من لەوێ بووم، کاتێک کە هێڵی ئاسۆی بەسەر قووڵاییدا کێشا، کاتێک کە هەوری لە ئاسمان ڕاگرت و سەرچاوەی قووڵاییەکانی چەسپاند، کاتێک کە سنووری بۆ دەریا کێشا بۆ ئەوەی ئاوەکان فەرمانی ئەو نەشکێنن، کاتێک کە بناغەی زەوی داڕشت. لەگەڵ ئەو وەستایەکی لێزان بووم، ڕۆژبەڕۆژ شادمانی ئەو بووم، هەمیشە لەبەردەمیدا دڵخۆش بووم، لە زەوییە ئاوەدانەکەی دڵخۆش دەبووم، لەگەڵ ئادەمیزاد شادمان بووم."( په نده کانی سوله یمان ٨: ٢٢-٣١)
تەورات لە کتێبی ئیشایای پێغەمبەردا پێمان دەڵێت دەربارەی ناسنامەی کوڕی زیندووی خودا کە هه ر گومانێک دەربارەی ئەو لادەدا:" لەبەر ئەوە پەروەردگار خۆی نیشانەیەکتان دەداتێ، ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێت ئیمانوێل." ( ئیشایا ٧: ١٤ )
ئیشایای پێغەمبەر بە ئیلهامی خودایی ئاشکرای دەکات:" چونکە کوڕێکمان دەبێت، کوڕێکمان پێدەدرێت و سەرکردایەتی دەکەوێتە سەرشانی. ناوی لێ دەنرێت سەرسوڕهێنەر و ڕاوێژکار، خودای بە توانا، باوکی هەتاهەتایی، میری ئاشتی. گەشەسەندنی سەرۆکایەتی و ئاشتییەکەی بێ کۆتایی دەبێت. لەسەر تەختی داود و بەسەر شانشینەکەی پاشایەتی دەکات بۆ چەسپاندنی و بەهێزکردنی، بە دادپەروەری و بە ڕاستودروستی لە ئێستاوە و هەتاهەتایە. دڵگەرمی یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەکات.( ئیشایا ٩: ٦-٧ )
ئەو کوڕە کێیە کە شایستەی ئەو هەموو وەفا و کەرامەتە و شەرەفەیە کە شایانی ئەوەیە ناوی خودای گەورە بێت و باوکی هەتاهەتایی کێیە؟ عیسای مەسیح (صلی الله علیە وسلم) فەرموودەی خودایە، "عیسای مەسیح ب مەریەم تەنیا پێغەمبەری خودایە و وشەکەی کە لە ڕێگەی خۆی و ڕۆحی ئەوەوەیە" (ئەلنیسا ٤ :١٧١) کە لە ئاسمانەوە دابەزیوە و لە پاکیزه یه ک له دایک بوو و جگەلەوەی هەموو مروڤ دروست نەکراوە.
ناوەندی تەورات عیسای مەسیح گەورەکەی ئێمەیە. تەوراتەکە زیاتر لە ٣٠٠ پێشبینی تێدایە دەربارەی مەسیح. لە تەوراتدا دەتوانین وردەکاریی ورد لە سەر هەر لایەنێکی لەدایکبوون و ژیان و خزمەتگوزاری و سەرسامییەکانی (موعجیزە) و ڕەتکردنەوەی جوولەکەکان بۆی و دادگاییکردنی و سووکایەتیکردنی سەربازانی ڕۆمی بە عیسا و له خاچ دانی و مردن و بەخاکسپاردنەکەی و ئەو کاتەی لە گۆڕ هەموو ئەم پێشبینیانە تەواو بوون. و ئەمە یەکێکە لەو پێشبینیانە که ده توانین بیخێنینه وه:
"کێ باوەڕی بە پەیامەکەمان کرد و هێزی یەزدان بۆ کێ دەرکەوت؟ بەندەکە وەک چەکەرە لەبەردەمی باڵای کرد، وەک ڕەگ لە خاکێکی تینوو گەشەی کرد. نە جوانی هەبوو و نە پایەبەرزی تاوەکو سەرنجمان بۆی بچێت، نە دیمەن تاوەکو ئارەزووی بکەین. ڕیسوا و سووک لەلایەن خەڵکەوە، پیاوی ئازار و شارەزای ناخۆشی. وەک یەکێک خەڵک ڕووی خۆیانی لێ بشارنەوە، ڕیسوا بوو و بە هیچمان نەزانی. بە دڵنیاییەوە دەردەکانی ئێمەی هەڵگرت، ئازارەکانی ئێمەی برد، ئێمەش وامانزانی لەلایەن خوداوە گورزی بەرکەوتووە، لێی دراوە و زەلیلە. بەڵام ئەو لەبەر یاخیبوونەکانمان بریندار بوو، لەبەر تاوانەکانمان وردوخاشکرا. ئەو لە پێناوی ئاشتبوونەوەی ئێمە سزای چێژت، بە برینەکانی ئەو چاک بووینەوە. هەموومان وەک مەڕ وێڵ و سەرگەردان بووین، هەریەکەمان ملی ڕێگای خۆی گرتووە، بەڵام یەزدان هەموو تاوانەکانی ئێمەی خستە سەر ئەو. زەلیل کرا و ستەمیان لێکرد، بەڵام دەمی نەکردەوە. ئەو وەک بەرخ بۆ سەربڕین بردرا، وەک چۆن مەڕێک لەبەردەستی ئەوانەی خورییەکەی دەبڕنەوە بێدەنگە، ئەو دەمی نەکردەوە. بە ستەم و حوکم بەسەردادان بردرا. بەڵام کێ لە نەوەی سەردەمی خۆی لە دژی وەستایەوە؟ چونکە لە جیهانی زیندووان هەڵگیرا، لەبەر یاخیبوونی گەلەکەم ئەو لێی درا. گۆڕی لەگەڵ بەدکاران دانرا، دوای مردنی لە گۆڕی دەوڵەمەندێک نێژرا، هەرچەندە ستەمکاری نەکرد و فڕوفێڵی لەسەر زار نەبوو. بەڵام خواستی یەزدان بوو وردوخاشی بکات و ئازار بکێشێت، لەگەڵ ئەوەشدا یەزدان ژیانی کرد بە قوربانیی تاوان، نەوە و ڕۆژگاری درێژ دەبینێت، خواستی یەزدان بە دەستی ئەو سەردەکەوێت. لەدوای ئەو ئازارەی بەرگەی گرت، ڕووناکی ژیان دەبینێت و تێر دەبێت، بە زانینی بەندە ڕاستودروستەکەم زۆر کەس بێتاوان دەکات و ئەو تاوانەکانیان هەڵدەگرێت. لەبەر ئەوە لەگەڵ مەزنەکان بەشی دەدەم، لەگەڵ بەهێزەکان دەستکەوت بەش دەکات، چونکە بۆ مردن گیان لەسەر دەست بوو و لەگەڵ یاخیبووان ژمێردرا، لەبەر ئەوەی گوناهی زۆر کەسی هەڵگرت و داکۆکی لە یاخیبووان کرد."( ئیشایا ٥٣: ١-١٢)
کەواتە، دوای هەموو ئەمانە، تۆ هێشتا گومانت لەم دۆکترینە شکۆدارە هەیە؟