ڕۆژوو

 هەموو ساڵێک موسڵمانانی جیهان بە شێوەیەکی تایبەت لە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوو ده گرن. ته علیمه کانیان ئەوە یان فێر دەکەن کە لەم مانگەدا خودا دەرفەتێک دەدات بە موسڵمانان بۆ ئەوەی پاداشەکانیان دوو هێندە بکەن بۆ ئەوەی دەرفەتێکی زۆر فراوانتریان هەبێت بۆ چوونە ناو بەهەشتەوە. بێگومان موسوڵمانان ئەم مانگە داوای لێخۆشبوون لەخوا دەکەن بۆ گوناهەکانی ڕابردوو و ئەنجامدانی کردەوەی شایستەی وەک میهرەبانی و نوێژ و لێخۆشبوون و ڕۆژوو و هەموو ئەو شتانەی کە لە موسڵمانەوە چاوەڕوان دەکرێت بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی خودا. لەم جۆرە حاڵەتانەدا، موسڵمانان لە دراوسێ مەسیحیەکان پرسیار دەکەن لە چۆنیەتی ڕۆژوو بوونەوە بەگوێرەی فێرکردنی ئیسلام، خەڵکی خودا و ئیبراهیم و موسا و داود و عیسا بە ڕۆژوو بوون. ئایا مەسیحییەکانیش به ڕۆژوو ده بن؟ تێڕوانینی کتێبی پیرۆز بۆ ڕۆژوو چییە؟ بۆ خۆیان وتەکانی قورئانیان لەبیر دەچێتەوە." ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رتان پێویست كراوه هه‌ر وه‌كو له‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئێوه پێویست كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی خواناسی و پارێزكاری بكه‌ن." ( البقره ٢: ١٨٣) 

زۆر لە مەسیحیەکان ڕۆژوو ده گرن، بەڵام نەک بە شێوه ی موسڵمانەکان، ئه وان خۆیان بە ڕۆژوو نیشان نادەن. هه ندێک ٤٠ ڕۆژ لە هەموو ساڵێکدا بۆ یادکردنەوەی سەرەتای خزمەتی عیسا و ئامادەبوون بۆ پیرۆزکردنی کارەسات و زیندووکردنەوەی عیسابه ڕۆژوو دابن. هەرچۆنێک بێت، ئەمە لەلایەن خوداوە حوکم نییە و لە هیچ شوێنێکدا ئەوە ناگوترێت کە عیسا لە ساڵێکدا ٤٠ ڕۆژ ڕۆژووی کرتووە، تەنها جارێک باسی ڕۆژووبوونی کردووە. هیچ ئاماژەیەک بە عیسا نییە کە فەرمانی بە شوێنکەوتوانی داو بۆ ڕۆژوو گرتن.

ڕۆژوو بوون لە کتێبی پیرۆزدا ئاماژە بە ئامادەکاری دەکات بۆ کرداری نوێ و بوێری و تۆبە و شەفاعەت و نوێژ بۆ بەدەست هێنانی یارمەتی لە خودا (١ی ساموئێل ٣١ :١٣) (١ی پاشاکان ٢١ :٢٧) (٢ی ساموئێل ١٢ :١٦). لە ڕابردوودا ڕۆژوو بە هۆی شەخسییەوە ئەنجام ده درا (زه بور ٢٥ :١٣)، کردەوەیەکی نەتەوەیی دژی کارەساتێک (یوئیل ٢ :١٥)، یان وەک پەرستنێکی عیبادی و سەردەمیانە (زەکەریا ٨ :١٩).

بە شێوەیەکی ئاسایی ڕۆژوو دوور دەکەوێتنەوە له خواردنه ، بۆ ئەوەی پشت بە خودا ببەستێت و ملکەچی ئیرادەی خودا بیت. گەورەترین ڕۆژوو لە پەیمانی کۆندا ڕۆژی که ففاره بوو (لاویان ١٦: ٢٩-٤٣) کە موسڵمانانیش لە ڕۆژانی سەرەتایی مەدینە پێش ئەوەی ڕەمەزان بە ڕۆژووی مانگێکدا ببەستن، ڕۆژوویان دەگرت. 

خودا لە ڕێگەی ئیشایای پێغەمبەرەوە پەیامێکی زۆر ورووژێنەری دا سه باره ت بە ڕۆژوو." ڕۆژ بە ڕۆژ داوای من دەکەن و خۆیان وا دەردەخەن کە بە پەرۆشن بۆ زانینی ڕێگاکانم، وەک نەتەوەیەک ڕاستودروستی ئەنجام دابێت و حوکمەکانی خودای خۆیان پشتگوێ نەخستبێت. داوای حوکمەکانی ڕاستودروستیم لێ دەکەن و خۆیان وا دەردەخەن کە بە پەرۆشن بۆ نزیکبوونەوە لە خودا. دەڵێن: ”بۆچی بەڕۆژوو بووین و سەیرت نەکردین، خۆمان زەلیل کرد و پێت نەزانین؟“ وا لە ڕۆژی بەڕۆژوبوونتان خۆشی دەبینن و هەموو کرێکارەکانتان دەچەوسێننەوە. وا سەرئەنجامی ڕوژووگرتنتان دەبێتە شەڕ و ناکۆکی، بە خراپە مست لە یەکتری دەوەشێنن. ئەمڕۆ بەڕۆژوو نابن بۆ ئەوەی لە ئاسمان دەنگتان ببیسترێت. ئایا ئەمە ئەو ڕۆژووەیە کە من دەمەوێت؟ مرۆڤ تەنها ڕۆژێک گیانی خۆی زەلیل دەکات، وەک زەل سەری دادەنەوێنێت و لەسەر گوش و خۆڵەمێش ڕادەکشێت؟ ئایا ئەمە ناو دەنێیت ڕۆژوو، یان ڕۆژێکی پەسەند لەلای یەزدان؟ «ئایا ئەمە ئەو ڕۆژووە نییە کە من دەمەوێت، کۆتی ستەمکاری بکرێتەوە و گرێیەکانی نیر شل بکرێنەوە، چەوساوەکان بەڕەڵا بکرێن و هەموو نیرێک بشکێنن؟ ئایا ئەوە نییە کە نانی خۆت بۆ برسی لەت بکەیت و هەژارە بێ لانەکان ببەیتە ماڵەوە، کە ڕووتێکت بینی پۆشتەی بکەیت و خۆت لە خزمەکانی خۆت نەشاریتەوە؟ ئەوسا ڕووناکیت وەک بەیان پڕشنگ دەداتەوە، تەندروستیت بە خێرایی چرۆ دەکات، ڕاستودروستیت لەپێشتەوە دەڕوات و شکۆمەندی یەزدانیش پاشڕەو و پارێزەری تۆیە. ئەوسا هاوار دەکەیت و یەزدان وەڵام دەداتەوە، هاواری فریاکەوتن دەکەیت، ئەویش پێت دەفەرموێت: ئەوەتام. ئەگەر بەرگی ستەم لە خۆت داماڵیت و واز لە قسەی بەد و تاوانبارکردنی خەڵکی بهێنیت، هەروەها ئەگەر خۆت بۆ برسی ماندوو بکەیت و پێداویستی زەلیل دابین بکەیت، ئاوا ڕووناکیت لەناو تاریکی دەدرەوشێتەوە و تاریکی ئەنگوستەچاوت وەک نیوەڕۆ دەبێت. یەزدان هەمیشە ڕێنماییت دەکات و لە خاکی ڕووتەندا گیانت تێر دەکات و جەستەت بەهێز دەکات. وەک باخچەیەکی تێر ئاوت لێدێت، کانییەک کە ئاوی لێ نەبڕێت." ( ئیشایا ٥٨: ٢-١١)

ڕۆژوو لە پەیمانی نوێدا بە نوێژکردن و شکاندنی نان دەبیندرێت. سەرکردەکانی کلیسا لە کاتی هەڵبژاردنی میشنیارەکان و پیران ڕۆژوویان کرد .(کردارەکان ٩ :٩ و ١٣ :٢ و ٣ و ١٤ :٢٣).

لە گەڵ ئەم جۆرە وشانە، عیسا بە ڕۆژووبوونی وەک دیسپلینی سروشتی قەبووڵ کرد. ئینجیل ئاماژە بە عیسا دەکات، کە وەک موسا و ئیلیا پێش ئەوەی خزمەتەکەی دەست پێ بکات ڕۆژوو ده گرێت (مه تا ٤ :٢؛ دەرچوون ٢٤ :٢٨؛ ١ی پاشاکان ١٩ :٨). لەبەر ئەوە بوو کە مەسیح هێشتا وەک زاوا لەگەڵیان بوو. هەرچۆنێک بێت عیسا تێبینی کرد کە دوای ڕۆیشتنی ڕۆژوویان بگرن تا گەڕانەوەی (مه رقۆس ٢ :١٨-١٩). هۆکارەکەی ئەوە بوو کە ئەوان لە ئاهەنگدا( زه ماوه ند) بوون چونکە مەسیح وەک زاوا هێشتا لەگەڵیان بوو. بەڵام عیسا باسی ئەوەی کرد کە دوای ڕۆیشتنی و هەتا گەڕانەوەی ڕۆژوو بگرن(مه تا ٩ :١٤-١٧؛ مه رقۆس ٢ :١٨-٢٢ ؛ لۆقا ٥ :٣٣-٣٩).

عیسا له گه ڵ دیتنی که سانی به ڕۆژوو ئامۆژگاری کرد:" کاتێک بەڕۆژوو دەبن، ڕووگرژ مەبن وەک دووڕووان، چونکە ئەوان خۆیان پەرێشان دەردەخەن تاکو بۆ خەڵکی دەربخەن کە بەڕۆژوون. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. بەڵام تۆ کە بەڕۆژوو دەبیت، سەرت چەور بکە و دەموچاوت بشۆ، تاکو بۆ خەڵک دەرنەکەوێت کە بەڕۆژوویت، تەنها بۆ باوکی نەبینراوت نەبێت، باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە." ( مه تا ٦: ١٦-١٨)

More Stories
دابەزینی(هاتنه خواره وه ی) عیسای مه سیح
كوردی‎