ئەمڕۆ زۆر کەس بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو کتێبه پیرۆزه ی کە ئەمڕۆ مەسیحیەکان هەڵیانگرتووە هاوشێوەی کتێبی پیرۆزکەی سەردەمی حضره تی محەمەد نییە (٥٧١-٦٣٢ زائینی)، گوایە ئینجیل شێواوە. هۆکارەکەشیان لەسەر ئەو فێرکردنانەیە کە خودا یه ک کتێبی تەوراتی بە مو‌سا بەخشی، نەک پێنج کتێبی پەیمانی کۆن، هه ر وه ها خودا ئینجیلێکی بەخشی بە عیسا، بەڵام ئەمڕۆ چوار ئینجیل و بەردەوامبوونی پەیمانی نوێ دەبینین. کەواتە، ئەمە ئەو شتە نیە کە لە قورئاندا هاتووە.
کەسێک نوسیویەتی: "لە هیچ شوێنێک لە دەقی کتێبی پیرۆز، کتێبی پیرۆز نییە کە پێی دەوترێت کتێبی پیرۆز. ئه م وشە یه خۆی داهێنراوە بۆ ئەوەی کۆمەڵە کتێبێک نیشان بدات. باسێکی تربه غه ڵه ت دەکەن و دەڵێن: "ئەو به شانه ی قورئان کە شایەتی دەدەن بۆ تەورات و ئینجیل و زە بوره کان، ئاماژە بەو شتانە ناکەن کە مەسیحیەکانی ئێستا پێی دەڵێن ئینجیل. (ئەسەدی، ئیسلام و مەسیحیەت: تعارض یا آشتی؟، p.2)
وادیارە لەبیریان چووە کە قورئان پڕە لە واژه و ناوەکانی خاریجی کە لە عبری و ئارامی و سوریانی و یۆنانییەوە هاتوون بۆ نمونە: تەورات و فرقان و مو‌سا و عیسا و ئینجیل و .... هەروەها لەبیریان چووه کەقورئان به کتێبی پیرۆز ده لێت "ئەلکتاب" یانی کتێب و باوەڕدارانی پەیمانی کۆن و پەیمانی نوێ "ئه هلی کتێب" ناودەبات. بڵێیقورئانئیشاڕه بەکام کتێب بکات؟ لە ڕاستیدا عیسای مەسیح لە ئینجیل‌دا چەندین جار باسی ئەم بابەتەی کردووە،
"عیسا لەبەردەم قوتابییەکانیدا زۆر پەرجووی دیکەی کرد کە لەم پەڕتووکەدا نەنووسراوە." ( یوحه نا ٢٠: ٣٠)
"لە پەڕتووکی زەبووردا نووسراوە:...." ( کرداره کان ١: ٢٠)
بەڵام خودا ڕووی لێ وەرگێڕان و وازی لێ هێنان ئەستێرەکانی ئاسمان بپەرستن، وەک لە پەڕتووکی پێغەمبەراندا نووسراوە:.." ( کرداره کان ٧: ٤٢)
لێرەدا پێویستە ئەوە ڕوون بکەمەوە کە کتێبی پیرۆز (Bible)مانای چییە؟ لە ئینگلیزی‌دا وشەی بایبل له وشەی یۆنانییە بۆ "بیبلۆس" و لە لاتینیدا وشەی "بیبلیا" هەردووکیان بە واتای کتێبه کان دێت. بە تێپەڕبوونی کات، "بیبلیا" هات بۆ باسکردنی دەقە جۆراوجۆرەکان، کتێبەکان، و لە کۆتاییدا کۆکراوەی ٦٦ کتێبی پەیمانی کۆن و پەیمانی نوێ کە کتێبی پیرۆز پێکدێنن.
قورئان بەبەردەوامی باسی "کتێبی پیرۆ"ز دەکات. لە سورەتی دووەمی قورئانەوە ئایەتەکانی سوڕه ی بەقرەتان بۆ باس دەکەم:
"یادی ئه‌ونیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك كتێبی (ته‌ورات) و جیاكه‌ره‌وه‌ی (ره‌واو، ناڕه‌وامان) به‌خشی به مو‌سا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر (له گومڕایی ڕزگارتان ببێت)."( البقره ٢: ٥٣)
"سوێند بێت بێگومان ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به موسا‌و به‌رده‌وام دوای ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رانمان ڕه‌وانه كرد‌و به عیسای كوری مه‌ریه‌م به‌ڵگه‌و نیشانه‌و موعجیزه‌ی جۆراو جۆرمان به‌خشی هه‌روه‌ها پشتگیریمان كرد به فریشته (جبرئیل)، ئایا چۆن ده‌بێت هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌رێكمان ڕه‌وانه كردبێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه‌كانی ئێوه‌دا نه‌گونجا بێت، خۆتان به‌زل زانیوه‌و لووتتان به‌رز كردۆته‌وه‌و بڕواتان نه‌هێناوه، ئه‌وسا ده‌سته‌یه‌كتان (به‌رنامه‌ی خواتان) به درۆ زانیووه‌و هه‌ندێكیشتان پێغه‌مبه‌رانتان ده‌كوشت."( البقره ٢: ٨٧)
"ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه‌ی كتێبمان پێبه‌خشیون (قورئان) به‌چاكی و به‌وردی ده‌وری ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه باوه‌ڕیان پێی هه‌یه‌و باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڕوای پێی نه‌بێت، ئا ئه‌و جۆره كه‌سانه له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌نده‌كانن." ( البقره ٢: ١٢١)