نوێژ

"کاتێک نوێژ دەکەن وەک دووڕووان مەبن، چونکە ئەوان حەز دەکەن بە پێوە لە کەنیشت و سووچی شەقامەکان نوێژ بکەن، بۆ ئەوەی خەڵکی بیانبینن. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. بەڵام تۆ کاتێک نوێژ دەکەیت، بڕۆ ژوورەکەت و دەرگا لەسەر خۆت دابخە، نوێژ بکە بۆ باوکی نەبینراوت. باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە. کاتێک نوێژ دەکەن، وەک بتپەرستان ئەوەندە وشەکان دووبارە مەکەنەوە، چونکە وا دەزانن بە زۆر گوتنیان گوێیان لێ دەگیرێت. لەبەر ئەوە وەک ئەوان مەبن، چونکە باوکتان دەزانێت پێویستیتان بە چییە، پێش ئەوەی داوای لێ بکەن.( مه تا ٦: ٥-٨)

عیسا چۆن بە شاگردەکانی فێری نوێژ کردنی کردن ؟
لە مه تا ٦: ٩-١٣ عیسا فێرمان دەکات چۆن نوێژی خوا بکەین. ئەم نوێژە بە مانای ئەوە نییە کە کاتی نوێژی کەسیمان لەگەڵ خوادا جێگۆڕکێ بکات و نە دەقێک که بخوێنرێتەوە، بەڵکو نوێژێکە بۆ خوا کە لە ژیانماندا داوای ویست و ڕێنموویی خۆی بکات. پەیامەکە کێشی زۆر زیاترە لە شێوازی قسەکردنی وشەکان.
"کاتێک نوێژ دەکەن وەک دووڕووان مەبن، چونکە ئەوان حەز دەکەن بە پێوە لە کەنیشت و سووچی شەقامەکان نوێژ بکەن، بۆ ئەوەی خەڵکی بیانبینن. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. بەڵام تۆ کاتێک نوێژ دەکەیت، بڕۆ ژوورەکەت و دەرگا لەسەر خۆت دابخە، نوێژ بکە بۆ باوکی نەبینراوت. باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە."
کاتێک نوێژ دەکەن، وەک بتپەرستان ئەوەندە وشەکان دووبارە مەکەنەوە، چونکە وا دەزانن بە زۆر گوتنیان گوێیان لێ دەگیرێت. لەبەر ئەوە وەک ئەوان مەبن، چونکە باوکتان دەزانێت پێویستیتان بە چییە، پێش ئەوەی داوای لێ بکەن. بەڵام ئێوە بەم شێوەیە نوێژ بکەن و بڵێن::
"ئەی باوکمان لە ئاسمان،
با ناوت پیرۆز بێت،
با پاشایەتییەکەت بێ،
با خواستت لەسەر زەوی پەیڕەو بکرێت
وەک لە ئاسمان
نانی ڕۆژانەمان ئەمڕۆش بدەرێ.
لە گوناهەکانمان خۆشبە، وەک چۆن ئێمە لەوانە خۆشدەبین کە خراپەمان بەرامبەر دەکەن.
مەمانخەرە تاقیکردنەوە، بەڵکو لە شەیتان ڕزگارمان بکە"
ئایا ئەو بەڕاستی گوێمان لێ دەگرێت ئەگەر بە دڵەوە بانگی عیسا بکەین؟
لەو کاتەوەی ئێمە منداڵ بووین، هەمیشە ویستومانە هاوڕێیەکی نزیکمان لەگەڵ بێت کاتێک پێویستمان پێیە، گوێمان لێ بگرێت، ئامۆژگاریمان بکات و خۆشی بوێین. عیسای مەسیح هاوڕێیەکی ڕاستەقینەیە کە هەمیشە ئاره زوویمان بووە. لە هەمووی گرنگتر پەیوەندی ئەو لەگەڵ ئێمە هەمیشە بوونی هەبووە، نەبوونی زانیاری ئێمەیە بۆ ئەو یان لێکپچڕانی ئێمە لەگەڵی کە ئێمەی لێ دوورخستووەتەوە و بە دۆستێکی نزیکی نابینین بەڵام ئەو خۆی گوتویەتی هەرگیز ئەو کەسانە کە دەچنە لای ڕه تیان ناکاته وه.
"هەرکەسێک باوکم دەیداتە من دێتە لام، ئەوەش بێتە لام، هەرگیز دەریناکەم." ( یوحه نا ٦: ٣٧)
ئەمانە وشەکانی خودی عیسان. هەموو ئەوەی کە دەبێت بیکەین ئەوەیە کە باوەڕمان پێ بێت و ئەوانی تر خودای بۆ خۆی ئەنجامی ده دات.
چۆن دەتوانین خوا لەسەر ئاستی شه خصی بناسن
بۆ ئەوەی پەیوەندی تایبەتی لەگەڵ دروستکەرەکەمان هەبێت، پێویستە تێبگەین کە عیسا کێیە. عیسا لە قورئان و لە ئینجیلدا هەیە، لە دوو چیرۆکی جیاوازدا، بەڵام هەردووکیان بە ئیلهامێک لە خودا وەسفی دەکەن، بۆیە خوێندنەوەی ئینجیل یارمەتیمان دەدات بۆ تێگەیشتنی عیسا و وێنەیەکی ڕوونتری خودامان پێ دەبەخشێت.

باشترین ڕێگا بۆ ناسینی خودا ئەوەیە کە ژیانی عیسای مەسیح بخوێنێتەوە و هەموو ئەو ڕێگایانە دیاری بکات کە عیسا هەمو وەک مرۆڤ و هەمو وەک کەسێک کە لەگەڵ خودایە.

بۆ تێگەیشتنی باشتر لە ژیانی عیسا، تکایە ئاماژە بە کتێبی خەونەکانی سەردەمەکان بکە لە بەشی سەرچاوەکان.

نوێژکردن چەندە گرنگە؟
بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ خوادا دروست بکرێت، نوێژکردن بە تەواوی پێویستە. زۆر جار لە بیرمان دەچێت کە کات بەسەربردن لەگەڵ خودا پێویستی بە هەوڵێکی زۆر هەیە وه ک ئه وه ی که لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانمان کات بەسەر ده به ین. لەگەڵ ئەوەشدا، گرینگترین پەیوەندیە کە گرنگی پێ بدرێت، ئەوەنەبێت کاتێک بێت بۆ ئەوەی هیچ نوێژێکی دیاریکراو و حیفز و تکراری بکه ین، بەڵکو نوێژێکی شه خصی بێت کەئێمەبەڕاستی خۆمان بۆ خوا جیا دەکەینه وه.

نوێژ تەنیا کاتی ئەوە نییە کە داوای ئەو شتانە بکەین کە پێویستمانە و نابێ ته نانه ت کە پێویستمانە کاتی نوێژکردن بێت. عیسا پێی وتین: "بەڵکو یەکەم جار داوای پاشایەتییەکەی خودا و ڕاستودروستییەکەی بکەن، هەموو ئەمانەتان بۆ دابین دەکرێت ."( مه تا ٦: ٣٣)

زۆرجار، ئێمە لە ژیانماندا دوعا بۆ شتهایه ک دەکەین، وه کوو کارێکی نوێ، هاوسەرێک، چاکبوونەوە، یارمەتی دارایی، لەوانەیە تەنانەت توتکێکی تازه. گەڕان بەدوای خوادا هەر هۆیەکی بێت کاتێک کە پێویسته، تەنها هۆکار نیە بۆ چوونە لای خوا. ئێمە سەرەتا دەچینە ئامادە بوونی ئەو، ئێمە بە سادەیی داوای ئامادەبوونی و ڕێنموویی دەکەین و هەموو شتێکمان پێ دەبەخشرێت.

خوا دڵی ئێمە دەزانێت، ئەو مەرجەی ئێمە دەزانێت، ئەو هەڵەی ئێمە دەزانێت، ئەگەر تۆبەش نەبێت. بەڵام لە ڕێگەی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەودایە کە هەموو شتێک کە ئێمە دەمانەوێت جێبەجێ دەکرێت، هەندێک جار نەک لەسەر بنەمای تێڕوانینی ئێمە، بەڵکو وەک خۆی گونجان دەبینێت.

سەرنجێک بۆ بیرکردنەوە: چی دەبێت ئەگەر هاوڕێکانت و ئەندامانی خێزانەکەت تەنیا کاتێک کە پێویستیان پێیە بۆت بێن و تەنیا قسەت لەگەڵ بکەن و کاتتان لەگەڵ بەسەر ببەن هەستت چۆنە؟ ئێستا، بیهێنە بەرچاوتان، خوا هه موو ڕۆژێک زۆر داواکاری وەردەگرێت، بەڵام کەمیان هەوڵ دەدەن پەیوەندی پێوە بکەن. 

More Stories
باوەڕێکی دروست بەپێی قورئان
كوردی‎