بۆچی کتێبی پیرۆز بە خودا ده ڵێت باوک ؟

ئە و پرسیارە زۆر سەرلێشێواوی کردوم: بۆچی کتێبی پیرۆزخودای تاک به نێوی باوک بانگ دەکات؟ چ مانایەکی هەیە؟ ئایا باسی سیفەتی باوکایەتی جەستەیی دەکات؟ ئایا لەگەڵ یەکپارچەیی خودای گەورە ناگونجێت ؟ با کتێبی پیرۆز وەڵامی ئێمە بداتەوە.

یەکەم: وشەی باوک واتە بنچینە یان سەرچاوە.

"بۆ ئەوەی خاکی کاول و وێران تێر بکات، وا بکات گیای لێ بڕووێت. ئایا باران باوکی هەیە؟ ئەی کێ دڵۆپەکانی شەونم دەخاتەوە؟ بەستەڵەک لە سکی کێ دێتە دەرەوە؟ شەختەی ئاسمان بۆ کێ لەدایک دەبێت،" ( ئه یوب ٣٨: ٢٧-٢٩) لێرەدا مانای وشەی باوک دەبینین واتە بنچینە یان سەرچاوەی باران و باسی سیفەتە جەستەییەکانی باوک ناکات.

دووەم: وشەی باوک واتە دروستکەر( خالق).

"بەڵام ئەی یەزدان، تۆ باوکی ئێمەیت، ئێمە قوڕین و تۆ گۆزەکەری ئێمەیت و ئێمە هەموو دەستکردی تۆین."( ئیشایا ٦٤: ٨) ئێمە دەبینین کە وشەی باوک لەگەڵ گڵەکە، دروستکەرێکه، وە ئێمە دروسبوی ده ستی ئەوین. هەروەها ئێمە لێرەدا نابینین کە قسە لەسەر تایبەتمەندیەکانی باوک لە پەیوەندی جەستەییدا بکات.

سێیەم: وشەی باوک واتە پشتیوان یان لایەنگر.

"باوکی هەتیوان و پارێزەری بێوەژنان، خودایە لە چادری پەرستنی پیرۆزی خۆی. خودا ماڵ بۆ لانەوازان دابین دەکات، بەندکراوەکان ئازاد دەکات، بەڵام یاخییەکان لە خاکێکی سووتاو نیشتەجێ دەبن." ( زه بوره کان ٦٨: ٥-٦) ئێمە وشەی باوک وەک هاوتای پارێزەران و لایەنگرانی هەتیو و بێوەژنان دەبینین. دیسان ئێمە پەیوەندیەک نابینین لەگەڵ پەیوەندی جەستەیی نێوان خێزانەکە.

چوارەم: باوک شایەنی گوێڕایەڵی و شەرەف ( ئیفیخار)ه.

"کوڕ ڕێزی باوکی دەگرێت و خزمەتکاریش ڕێزی گەورەکەی. ئەگەر من باوکم، کوا ڕێز لێگرتنم؟ ئەگەر گەورەشم، کوا ترستان لە من؟ئەی کاهینان، ئێوە گاڵتە بە ناوەکەم دەکەن....."( مه لاکی ١: ٦)خودا دەیەوێت وەک باوکمان، ئێمە لە سەرکردە و یاسا و ڕەوشت زیاتر ڕێزی لێ بگرین و گوێڕایەڵی بکەین. دیسان، ئێمە هیچ نیشانەیەک نابینین بۆ پەیوەندی لەدایک بوونی جەستەیی.

پێنجەم: وشەی باوک هەستی یەکسانی و به رابه ری دروست دەکات

"ئایا هەموومان یەک باوکمان نییە؟ ئایا یەک خودا بەدیی نەهێناوین؟ ئیتر بۆچی بە ناپاکی لەگەڵ یەکتری پەیمانی باوباپیرانمان دەشکێنین؟"مه لاکی ٢: ١٠" لێرەدا نووسەر ئاماژە بەوە دەکات کە لە ژێر سێبەری خودای باوکدا مرۆڤ یەکسانە هەمووی بەدیهێنەرێک دروستی کردووه، هیچ جیاوازییەک لەنێوان هیچ بوونەوەرێکی ئەودا نییە. کتێبی پیتۆز هه ر وه ها پشتڕاست دەکاتەوە"بەڵام تۆ باوکی ئێمەی، ئەگەر ئیبراهیم نەمانناسێت و ئیسرائیلیش دانمان پێدا نەنێت. ئەی یەزدان تۆ باوکی ئێمەیت، لە ئەزەلەوە ناوت دەمانکڕێتەوە." (ئیشایا٦٣: ١٦)یەکسانی مرۆڤ پشت بە گەشەی جەستەیی و نەژادی نابەستێت، بەڵکو پەیوەستە بە پەیوەندیمان لەگەڵ خودا. ئێمە لێرەش هیچ پەیوەندیەکی فیزیکی نابینین.

کتێبی پیرۆز لە هەر شوێنێک باسی هەڵسوکەوتی باوکانەی خودا لەگەڵ مرۆڤ ده کات، باسی پەیوەندی خوێنی مرۆڤ ناکات. بەڵکو ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە خودا سەرچاوەی ژیانە، دروستکەره و سه رچاوه ی ژیان، بەرگریکار و میهرەبانە، ئەوەی شایانی ملکەچی و فەرمانبەردارییه زیاترە لە مرۆڤ. ئەو زاتەیه که ئێمەیان دروست کردووه به بێ جیاوازی له گەڵ یەکتریدا. ئەو خوداوەنده ی کەپێک هێنراوەکانی بانگ دەکات بۆ پەرستنی ئەو زاتە، چەندەجوان و خۆشەویستە.

More Stories
مانای "کوڕی خودا" چیە
كوردی‎