ڕزگاری نەجات

بە بێ ڕزگارکەر، دەبێت پشت بە کردەوە چاکەکانی خۆمان ببەستین، کە لەوانەیە پاداشتی ڕەحمەتی خودا بێت. مەسیحیەکان باوەڕیان وایە کە عیسا لە خاچ ئازاری چێشت، بۆ ئەوەی خەڵاتی ئازادی ژیانی هەتاهەتایی وەربگرن (ئەفیسیان ٢ :٨-١٠). ئێمە ئەم دیارییە لە ڕێگەی باوەڕەوە وەردەگرین. زۆربەی موسڵمانان ئەم بیرۆکەیە بە نادروست ده زانن و قبوڵی ناکەن. ئەوان بڕوایان وایە کە هەڕەشەی دۆزەخ بۆ خێراکردنی ژیانی ڕاست و دروست و کردەوە چاکەکان پێویستە. ئەگەر ڕزگاری دیاری بێت، ئەوان سەرسام ده بن، کەواتە هاندەری ژیانێکی ڕاست و دروست ده بێ چی بێت؟

بەڵام مه سیحیه کان لە هەموو جیهاندا بە کارە باشەکانیان ناسراون، بۆ نمونە دامەزراندنی نەخۆشخانە و قوتابخانە و هەتیوخانە و بەرنامەکانی تر ئەوان ئەم کردەوانە ناکەن بۆ چوونە ناو شانشینی خودا، بەڵکو بۆ وەڵامدانەوەی فەزڵ و نیعمەتی ڕزگاری خودا ئه نجامی ده ده ن. ئێمە باوەڕمان وایە کە ڕۆحی پیرۆزی خودا لە ئێمە دەژی و هانی ئێمە دەدات کە کاری چاک بکەین.

قورئان تەنها ڕێگەیەک بۆ چوونەناو باخی هەتاهەتایی پێشکەش دەکات، ئەو ڕێگەیەش تەنیا پشت بەکردەوەی کەسایه تی خۆمان دەبەستێت.

موسڵمانەکان باوەڕیان وایە

  • هیچ ڕزگارکەرێک نییە:• لە ڕۆژی داوه ریدا هیچ کەسێک ناتوانێت یارمەتی ئەوی تر بدا. (الانفطار ۸۲: ۱۹، فطر ۳۵: ۱۸، الزمر ۳۹: ۷)
  • تۆمار کراوه ی کاره کان.• هەموو کەسێک پاسەوانی هەیە، هەموو چاکە و خراپەکانی تۆمار دەکات، بەو جۆرەی کە لە ڕۆژی قیامەتدا بچووکترین چاکە و خراپەی تێدا دەردەکەوێت. (الزلزله ۹۹: ۷-۸)، چاکه کان دڵخۆش دەبن و خراپەکارەکان ئاگریان تێبه ر ده ده ن و هیچ هەڵهاتنێکی تێدانیە(الانفطار ۸۲: ۱۰-۱۵). بەخوێندنەوەی قورئان دەتوانین لیستێکی تەواو لەکارو کردەوەکان بدۆزینەوە بۆ ئەوەی موسڵمانێک لەڕۆژی حوکمدا فەزڵ و بەخشندەیی خودا بەدەست بهێنێت.
  • پێوەرەکان(مقیاسه کان).• کردەوەی هەر کەسێک بە پێوەرێک ده کێشرێت، لەڕۆژی قیامەتدا ده پشکندرێت. ئەگەر کردەوەچاکەکان قورستر بن، ئەو کەسە بەختەوەری هەتاهەتایی دەبێت و پاداشتی هەر کردەوەیەکی چاکیش دوو ئەوەندە دەبێت.( النسا ٤: ٤٠) ئەگەر سووک بێت، ئەوا چاڵە ئاگرینە بێ ئینتیهاکه جێگای ده بێت( القارعه ١٠١: ٤-١١)
  • شەیتانەکان• . خوا شەیتانەکان دەنێرێتە سەر کافران بۆ ئەوەی هانیان بدات بۆ یاخیبوون( مریم ١٩: ٨٣).
  • ڕەحمەت بۆ موسڵمانان.• خوا بەزەیی بەچاکاندا دێت، ئەوانەی کەباوەڕیان بە ئایەتەکانی هێناوەو شوێن پێغەمبەرەکەی دەکەون(الاعراف ۷: ۱۵۶-۱۵۷، الزمر ۳۹: ۹) چاکان و خواناسان( متقین) لەڕۆژی قیامەتدا ئەو کەسانەن کە ١) باوەڕیان بەخوا هێناوە، ٢) لە نوێژدا هه میشه هه ن، ٣) بەخشندەیی ئەو شتانەی کەپێشکەشمان کردوون، ٥) باوەڕیان بەو ئایەت و ئایەتانە هەیە کەپێغەمبەر بۆی هێناون ٥)ئیمانیان به ئیلهاماتی پێش خۆیان هه یه.
  • بەخشینی نهێنی( صدقه ).• بەخشینی زەکات زۆر باشە، بەڵام ئەگەر بە نهێنی پارە بدەیت بە هەژاران، ئاوا کەفاره یی هەندێک لە گوناهەکانت بە دەست دێت. (البقرە ٢ :٢٧١)

 
قورئان دان بە ئایەتەکانی پێشوودا دەنێت (تەورات و زەبوور و ئینجیل) و دەڵێت کە "اهل کتاب" بە پێی ئەو ئایەتە دادگایی دەکرێن کە پێشتر پێیان دراوە (المائده ٥: ٤٣-٤٤). بنەمای حوکم لە کتێبی پیرۆزدا یاسای خودا و وەفاداری به وانه. حوکم لە قۆناغەکاندا وەسف دەکرێت، وەسفی کورتی قۆناغەکان دەکرێت بەم شێوەیە دابنرێت:

  1. ١. کۆبونه وه که ی دادگا:"ڕووبارێکی ئاگرین تێدەپەڕی، لەبەردەمیەوە دەڕۆیشت. بە هەزاران هەزار خزمەتیان دەکرد و بە دەیان هەزار دەیان هەزار لەبەردەمیدا ڕاوەستابوون. ئینجا دادگا دانیشت و کتێبەکان کرانەوە."( دانیال ٧: ١٠)
  2. ٢. بڕیاری دادگا:" هەتا خودای جاویدانی هات و حوکمی دەرکرد لە بەرژەوەندی گەلە پیرۆزەکەی خودای هەرەبەرز، کاتی هات بۆ ئەوەی خاوەنداریێتی پاشایەتییەکە بکەن."( دانیال ٧: ٢٢).
  3. ٣. ئیجرای حوکمی دادگا:حوکمەکە نە تەنها لەسەر ساڵحه کانه ، بەڵکو لەسەرتاوانبار که ری ئه وانیانی شەیتانیشه. بۆیە لە دانیال ٧ :٢٦-٢٧ نووسراوە" جا دادگا دادەنیشێت و دەسەڵاتەکەی لێ دادەماڵن بۆ ئەوەی بە تەواوی کۆتایی پێ بێت و لەناوبچێت. پاشایەتییەکە و دەسەڵات و گەورەیی پاشایەتییەکە لەژێر هەموو ئاسماندا دەدرێتە گەلە پیرۆزەکە، گەلی خودای هەرەبەرز. پاشایەتییەکەی پاشایەتی هەتاهەتاییە و هەموو دەسەڵاتداران دەیپەرستن و گوێڕایەڵی دەبن."
More Stories
چۆن دوای مەسیح بکەوین
كوردی‎