پێشبینی ڕووداوەکانی دەوروبەری مردنی عیسا

"سەگ دەوریان داوم، تاقمێک بەدکار ئابڵوقەیان داوم، دەست و پێیان کون کردووم. جلوبەرگەکەم لەنێو خۆیان بەش دەکەن، تیروپشک لەسەر کراسەکەم دەکەن." ( زه بوره کان ٢٢: ١٦ و ١٨)

ئەم ئایەتە لە کتێبی زە بور لەلایەن داودی پێغەمبەرەوە نووسراوە پێش ئەوەی ئەم شتانە بەسەر عیسای مەسیحدا ڕووبدات. داود لەوانەیە نەیزانیایە کە خودا ئیلهامی ده رباره ی عیسای مه سیح داوە، بەڵام نووسینەکانی بە تەواوی باسی ئەوە دەکەن کە بەسەریدا هاتووە:

"کاتێک سەربازەکان عیسایان لە خاچ دا، جلەکانیان برد و کردیان بە چوار بەشەوە، هەر سەربازێک بەشێکی بەرکەوت. کراسەکەشیان برد، کراسەکە بێ دروومان بوو، لەسەرڕا یەک پارچە چنرابوو. لەبەر ئەوە بە یەکتریان گوت: پێویست ناکات بیدڕێنین. با تیروپشکی لەسەر بکەین بزانین بۆ کێ دەبێت.ئەمەش ڕوویدا تاکو نووسراوە پیرۆزەکە بێتە دی کە فەرموویەتی: جلوبەرگەکەی منیان لەنێو خۆیان بەشکرد و تیروپشکیان لەسەر کراسەکەم کرد.} جا سەربازەکان ئەمەیان کرد." ( یوحه نا ١٩: ٢٣-٢٤)

More Stories
دابەزینی(هاتنه خواره وه ی) عیسای مه سیح
كوردی‎