بەرزبوونەوەکەی عیسا بۆ ئاسمان

کتێبی پیرۆز فێرمان دەکات کە دوای زیندووبوونەوەکەی عیسا، لە شێوەی جەستەدا، ئەو بردرا بۆ ئاسمان."ئەمەی فەرموو و ئەوانیش تەماشایان دەکرد، بەرزکرایەوە، هەورێک لەبەرچاویان شاردییەوە. کاتێک ئەو دەڕۆیشت، ئەوان سەرنجیان لە ئاسماندا بوو، ئەوە بوو دوو پیاو بە جلی سپییەوە لەلایانەوە ڕاوەستاون. پێیان گوتن: «ئەی جەلیلییەکان، بۆچی ڕاوەستاون سەیری ئاسمان دەکەن؟ ئەم عیسایە، کە لەنێوتاندا بۆ ئاسمان بەرزکرایەوە، چۆن بینیتان دەچووە ئاسمان، ئاواش دێتەوە."( کرداره کان ١: ٩-١١)

لە بەشێکی دیکه دا، ئینجیل فێری ئەوە دەکات کە عیسا لە دەستی ڕاستی خودا دادەنیشێت."لەبەر ئەوەی ئێوە لەگەڵ مەسیحدا هەستێنرانەوە، کەواتە بۆ ئەو شتانەی سەرەوە کۆشش بکەن، لەوێ مەسیح لە دەستەڕاستی خودا دانیشتووە."( کۆلۆسی ٣: ١). کە لە بنەڕەتدا لە ئه وێوه هاتووە(یوحه نا٦: ٦٢ ، ١٦: ٢٨)

قورئان تەنیا یەک ڕستەی هەیە بۆ پشتڕاستکردنەوەی بەرزبوونەوەکەی عیسا، بەڵام بەسە بۆ ئەوەی موسڵمانانی هەموو جیهان ڕازی بکەین کە عیسا تا ئەمڕۆ لە حضوری خودادایە. دەقی ئایەتەکە: "بەڵام الله بردی بۆ لای خۆی.." (ئەلنیسا ٤ :١٥٨)

ئەوە پێچەوانەی بانگەشەی یەهودە کە عیسای مەسیح کوڕی مەریەم کوژراوە. موسڵمانەکان باوەڕیان وایە کە عیسا بە بێ ئەزموونبوون لە مردن بەرەو ئاسمان بردراوە. سەرەڕای هەلومەرجی جیاواز، قورئان و ئینجیل فێر دەکەن کە عیسا به زیندوویی و لە شێوەی جەستە لە زەویەوە بەرەو ئاسمان بەرزبۆوە. جێگای ئاماژەیە، تاکە فەرموودە یه ک کە باسی چارەنووسی عیسا دەکات، بە بێ ناڕەزایی لەگەڵ بەرەو ئاسماندا هاو ڕایە.

وانە جیاوازەکانی موسڵمانان ئاماژە بە گەڕانەوەی عیسا دەکەن. ئەوانە بریتین لە فەرموودە جۆراوجۆرەکانی وەک موسڵم سەحیح (بەرگی ١، ص٩٣)، سەحیحی بوخاری (٤، ص ١٣٧)، ئیبن سەعد، کتاب الطبقات الکبیر (١، ص٤٧).

بەڵام هۆکاری بەرز بوونەوەکەی بۆ ئاسمان چی بوو؟ هۆکاره که ی ئەوە لە له دایک بوونی لە پاکیزەیەکڕا دیاره. بەرەو ئاسمان هەڵگەڕا، چونکە لە یەکەم شوێنەوە لەوێ هاتبوو. ئەگەر وەک مرۆڤەکانی تر گه ڕابایه ته وه بۆ زەوی، هیچ مەسیحیەک باوەڕی نەدەکرد که تاقانه کوڕی خودا بێت.

قورئان زۆرجار باس لە تەختی خودا دەکات (یونس ١٠ :٤، العراف ٧ :٥٤، ڕعد ١٣ :٢، ...). ئەوە نیشانی سەروەری ئەو پاشایەتییە دەکات کە خودا لە هەموو گەردووندا چێژی لێوەردەگریت. کتێبی پیرۆزیش ئاماژە بە هەمان شت دەکات،بەڵام بۆ جەختکردنەوە لەسەر بەرز بوونەوەیەکی بێوێنەی عیسا بۆ ئاسمان و شوێنی کۆتایی ئەو لەوێ، ڕایدەگەینێت کە ئەو لەو ڕۆژانەدا وەک میراتگری پاشایەتی و کوڕی پاشا لە دەستی ڕاستی باوکیان دانیشووه. چەند ئایەتێک ئەمە ڕوون دەکاتەوە.

"کە خودا بەکاریهێنا ئەو کاتەی کە مەسیحی لەنێو مردووان هەستاندەوە و لە دەستەڕاستی خۆی لە شوێنەکانی ئاسماندا داینا،"( ئه فه سۆس ١: ٢٠) عیسایش ڕایگەیاند کە ئەوەی زاڵ بوو لێیان خۆش دەبێت کە لەگەڵیدا دانیشن وەک خۆی که زاڵ بوو و لەسەر تەختی باوکی دانیشت (وحی ٣ :٢١) قورئان باسی تەختی خودا دەکات، پێگەی ڕاستەقینەی عیسا دوای بەرزبوونەوەکەی بۆ ئاسمانی خودا، ئەو شوێنەی لێی دادەنیشێت.

When Stephen saw the heavens opened just before his martyrdom, he declared that he saw Jesus standing at the right hand of God (Acts 7:56). Jesus also declared that he would grant to all who conquer the right to sit at his right hand, just as he had conquered and sat down with his Father on his throne (Revelation 3:21). The Quran speaks of the throne of God—the rightful place of Jesus after his ascension to heaven is at the right hand of Him who sits on it.

More Stories
Farah’s Story
كوردی‎