ئایا خیلقه ت دەتوانێت خودا ئاشکرا بکات؟

١. لەسەر ئەم هەسارەیە( سه یاره) سێ ناوچەمان هەیە کە تێیدا بژین: خاک، کەش و هەوا و دەریاکان.
٢. جەوهەری شتەکان سێ شتە: بێ گیان و ڕووەک و ئاژەڵ.
٣- یاساکانی زمانی عەرەبی سێن: قسەکەر و بیسه ر و غایب.
٤. کات بەسەر سێ جۆردا دابەشکراوە: ڕابردو و ئه لان و داهاتوو.
٥. بوونی مرۆڤ لە سێ شت پێکهاتووە: ڕۆح، گیان و جەستە.
٦. ماددە سێ جۆری هەیە: ڕەق، شلە و گاز.
٧. پێکهێنەری ئەتۆم سێ شتە: نۆترۆن، پرۆتۆن و ئەلکترۆن.
٨. ڕەنگە سەرەکیەکان سێ ڕەنگن: سوور، سەوز و شین.
٩- خێزانێک لە سێ کەس پێکهاتوون: باوک، دایک و منداڵ.
١٠. ئێمە سێ شت بەکاردەهێنین بۆ بەراوردکردن: بەرز، نزم و هاو شێوەیی.
١١. ئێمە سێ قەبارە بەکاردێنین لە پێوان: درێژی، پانی و بەرزی.
١٢. ئەو ئاوەی کە دەبێتە هۆی ژیان لە سێ پێکهاتە پێک دێت: دوو هایدرۆجین و یەک ئۆکسجین.
١٣. ژمارەکان سێ ژمارەن: یەکەم ژمارەی تاک ٣ یه، چونکە ژمارە ١ ژمارە نییە، بەڵکو بنچینەی ژمارەکانە.

لە دەور و بەری ئێمە پێکهاتەی سروشت گەواهی بە ترینیتی(تثلیث) دەدات زۆر نموونەی دیکه هەن کە دەتوانم باسی بکەم، بەڵام ئەو شتە سەرەتایی و گرنگانەم بەکارهێناوە کە پێویستن بۆ مانەوەی ژیان، وەک ئاو و ماددە.

بێگومان مەبەست لەم نمونانە سەلماندنی دۆکترینی ترینیتی(تثلیث) نییە خودا زۆر گه وره تر له وه یه کە بە هەر شتێک ئه ندازه بگیرێت یان بیسەلمێندرێت. بەڵام ئامانجەکە ئەوەیە کە ئاماژە بەوە بکەین کە خودا لە ڕێگەی سروشتەوە ترینیتیمان(تثلیث) نیشان دەدات، دەبێت دان بەوەدا بنێین کە ئەم چەمکە جێگیرە بۆ جیهانی دەوروبەرمان.

ئینجیلی پیرۆز بە ڕوونی ئاشکرای دەکات کە کاراکتەری نادیاری خودا- هێزی هەتاهەتایی و کەسایەتیی خودایی، لە دروست بوونیدا بە ڕوونی بینراوە،"چونکە ئەوەی کە دەبێت لەبارەی خوداوە بزانرێت، لەلای ئەوان ئاشکرایە، لەبەر ئەوەی خودا بۆی دەرخستوون. لەبەر ئەوەی سیفەتە نەبینراوەکانی خودا، توانا هەتاهەتایی و خودایەتییەکەی، لە بەدیهێنانی جیهانەوە بەهۆی دروستکراوان درکیان پێ کراوە و بە ڕوونی بینراون، بۆیە بێ بیانوون. لەگەڵ ئەوەی کە خودایان ناسی، بەڵام وەک خودا ستایشیان نەکرد و سوپاسیان نەکرد، بەڵکو لە بیرکردنەوەیان پووچەڵ بوون و دڵە گێلەکانیان تاریک بوو."( رۆمیان ١: ١٩-٢٠)

خودایەک هەیە، باوک و کوڕ و ڕۆحی پیرۆز، یەکگرتنی سێ کەسی هەتاهەتایی. خودا لە هەموو شوێنێکدا هەتاهەتایی، بەتوانا، دانا، بەرزترین و ئامادەیە. ئەو بێکۆتایی و دوور لە تێگەیشتنی مرۆڤە، بەڵام لە ڕێگەی ئایەتەکانیەوە دەتوانین بیناسین. بۆ هەمیشەشایستە بۆ ستایش و پەرستن و خزمەتکردن لەلایەن هەموو بوونەوەرەکانەوە. (دوا وتار ٦ :٤، مه تا ٢٨ :١٩، ٢ی کۆرینتیان ١٣ :١٤، ئەفه سوسیان ٤ :٤-٦، ١ پێترۆس ١ :٢، ١ تیمۆتی ١ :١٧، ئاشکراکردن ١٤ :٧)

More Stories
Bilal’s Story
كوردی‎