ئینجیل وەک موعجیزەیەک لەلایەن خوداوە لەقورئاندا

کاتێک ئێمە قورئان دەخوێنینەوە، سەرچاوە ڕوون و ڕاستەوخۆکان بۆ ئینجیل نمونەیەکی دیاریکراو بەکاردێنن. ئەمە چەند ئایەتێک لە قورئانە کە لە ئینجیلدا ئاماژەیان پێکراوە.

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خوا قورئانی بۆ تۆ به‌ڕاست و دروست (به چه‌ند قۆناغێک) دابه‌زاندووه‌، به‌ڕاست دانه‌ری سه‌رجه‌م کتێبه پێشووه‌کانی پیش خۆیه‌تی (پێش ده‌ستکاری کردنیان)، هه‌روه‌ها ته‌وراتی بۆ (موسا) و ئینجیلی بۆ (عیسا) ڕه‌وانه کردووه له پێش قورئاندا... له‌کاتێکدا هیدایه‌ت و ڕێنموویی به‌خشی خه‌ڵکی بوون، هه‌روه‌ها جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و به‌تاڵی نارده خواره‌وه (که قورئانه‌)، بێگومان ئه‌وانه‌ی بڕوایان نه‌هێنا به ئایاته‌کانی خوا، بۆ ئه‌وان سزایه‌کی سه‌خت (له دواڕۆژدا) هه‌یه‌، بێگومان خوای گه‌وره باڵاده‌سته‌و خاوه‌نی تۆڵه‌و سزایه (له بێ باوه‌ڕان). (آل عمران ۳: ۳-۴)

هه‌روه‌ها خوای گه‌وره فێری کتێب و نووسین و دانایی و ته‌ورات و ئینجیلی ده‌کات.( آل عمران ٣: ٤٨)

ئه‌ی خاوه‌ن کتێبه‌کان، ئێوه بۆ له ئیبراهیم ده‌دوێن و (هه‌ریه‌که‌تان واداده‌نێت که له‌سه‌ر ئاینی ئه‌وه‌) خۆ ته‌ورات و ئینجیل دوای ئه‌و ڕه‌وانه کراون، ئه‌وه بۆ عه‌قڵ و ژیرتان ناخه‌نه‌کارو تاکه‌ی ژیرنابن؟!( آل عمران ٣: ٦٥)

ئینجا به‌شوێن ئاسه‌واری هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی (نه‌وه‌ی ئیسرائیلدا) عیسای کوڕی مه‌ریه‌ممان هێنا، که ڕاستی ته‌وراتی ده‌رده‌خست و پشتیوانی لێده‌کردو ئینجیلیشمان پێدا، که هیدایه‌ت و نوور و ڕووناکی تێدایه و پشتگیریی ته‌وراتی پێش خۆیه‌تی، هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ئامۆژگاریه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له خوا ده‌ترسن و پارێزکارن.( مائده ٥: ٤٦)

خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هه‌ستانایه به‌په‌یڕه‌و و پیاده کردنی ته‌ورات و ئینجیل (که مژده‌ی زۆری تیایه ده‌رباره‌ی ئیسلام و محمد (صلی الله علیه وسلم)و ئه‌و قورئانه‌ش که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه بۆیان هاتووه‌ته خواره‌وه (ئه‌و کاته به‌رووبوومی دره‌خته‌کان زۆر و زه‌به‌نده ده‌که‌ین و به‌ره‌که‌ت ده‌خه‌ینه جیهانی دانه‌وێڵه‌و سه‌وزه و خۆراکه‌کانی تره‌وه‌)، ئه‌و کاته خۆراکیان ده‌خوارد له ڕا سه‌رو له‌به‌ر پێیانه‌وه‌، ده‌سته‌یه‌ک له‌وانه که‌سانێکی ژیرو دادپه‌روه‌ر و میانه‌ڕه‌و به ویژدانن، که‌چی زۆربه‌شیان ئه‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن زۆر نادروست و نابه‌جێ یه‌.( مائده ٥: ٦٦)

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب، ئێوه له‌سه‌ر هیچ به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وو پڕۆگرامێک نین، هه‌تا به‌چاکی په‌یڕه‌و و پیاده‌ی ته‌ورات و ئینجیل و ئه‌وه‌ی (له‌م دواییه‌دا، که قورئانه‌) نه‌که‌ن که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان دابه‌زیووه‌، سوێند بێت به‌خوا زۆربه‌یان ئه‌وه‌ی نێردراوه‌ته خواره‌وه بۆت له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه یاخی بوون و سته‌میان زیاد ده‌کات و نغرۆیان ده‌کات له بێ باوه‌ڕیدا (که‌چی له‌جیاتی گوێڕایه‌ڵی و ملکه‌چیی زۆربه‌یان هه‌وڵ ده‌ده‌ن شت هه‌ڵبه‌ستن بۆ ئه‌و قورئانه‌ی که بۆمان ڕه‌وانه کردوویت)، جا ئیتر خه‌فه‌ت و په‌ژاره دات نه‌گرێت بۆ ئه‌و گه‌له بێ باوه‌ڕه‌، (کاتێک: باوه‌ڕ ناهێنن، کاتێک تۆڵه‌یان لێ ده‌که‌ینه‌وه له دنیادا پێش قیامه‌ت).( مائده ٥: ٦٨)

"...یادی ....کاتێک فێری نووسین و دانایی و ته‌ورات و ئینجیلم کردیت بکه وه.... "( مائده ٥: ١١٠)

"... و به‌ڵێنه به‌ڕاستی له‌سه‌ر خوایه و باس کراوه له ته‌ورات و ئینجیل و قورئاندا، ..." ( التوبه ٩: ١١١)

" ... ئه‌وه‌نموونه‌و پێناسه‌یانه له‌ته‌وراتدا، نموونه‌و پێناسه‌شیان له‌ئینجیلیشدا وه‌ک ڕوه‌کێک وایه که‌له‌سه‌ره‌تاوه‌چه‌که‌ره‌بکات، جا چه‌که‌ره‌که‌ی به‌هێز کردبێت، پاشان ئه‌ستوور ببێت و ڕابوه‌ستێت له‌سه‌ر قه‌ده‌که‌ی، ..." ( الفتح ٤٨: ٢٩)

ئێمە لە هەموو ئەو ئایەتانەدا کە ئاماژە بە ئینجیل دەکەن لە قورئاندا نموونەیەک دەدۆزینەوە کە بە تەنیا باسی ئینجیل نەکراوە، بەڵکو بە باسکردنی تەورات پێش هاتووە. بەڵام تەنها یەک جیاکاری هەیە بۆ ئەم شێوازە.

" بێگومان ئێمه نوح و ئیبراهیممان ڕه‌وانه‌کردووه‌، له‌نه‌وه‌کانیشیاندا پێغه‌مبه‌رایه‌تی و کتێبی ئاسمانیمان دابه‌زاندووه‌، جا له‌نه‌وه‌کانیاندا که‌سانێک هه‌بوون که‌رێگه و ڕێبازی هیدایه‌ت و خواناسی گرتۆته‌به‌ر، زۆربه‌شیان خوانه‌ناس و لارو وێر بوون" ( الحدید ٥٧: ٢٦)

لەگەڵ ئەوەشدا، شێوازەکە هەمان شێوە یه، چونکە ئەم پێغەمبەرانە لە کوێوە ئاماژەیان پێکراوە؟ ئێمە وەڵامەکە لە تەوراتدا دەدۆزینەوە.

پرسیارێک که پێش دێت ئەوە یه: بۆچی ئەم شێوازە قورئانییە لە ناوهێنانی تەورات و ئینجیلدایه؟ ئایا قورئان دەیەوێت لەخاڵێکی گرنگ ئاگادارمان بکات و ڕێنموویمان بکات؟بەڵێ کێشەیەکی گرنگ هەیە وەک قورئان پێمان دەڵێت پێویستە تەورات بخوێنین بۆ ئەوەی لە ئینجیل تێبگەین لە هەمان کاتدا ناکرێت تەورات تێبگەین بەبێ ئەوەی وێنەی تەواوی ئینجیل بزانین. لە ڕاستیدا پەیامی ئینجیل و تەورات هەر یه که، ئینجیل و تەورات موعجیزەیەکن لەلایەن خوداوە بۆ ئەوەی ڕێنمووییمان بکات لەڕێگەوە ڕێبازێکی ڕاست و دروستدا.

عیسا ( س.ع ) وتی:"نووسراوە پیرۆزەکان دەپشکنن، چونکە وا دەزانن ژیانی هەتاهەتایی بۆ ئێوە تێدایە. ئەم نووسراوانەش شایەتیم بۆ دەدەن" ( یوحه نا ٥: ٣٩). هانی داین کە تەورات بخوێنین، چونکە تەورات شایەتی لەسەر دەدات و بە وتنەوەی ئەم ئایەتانە جەخت دەکاتەوە:"ئینجا پێی فەرموون: «ئەم قسانەم بۆ کردن کاتێک لەگەڵتان بووم: پێویستە هەموو ئەوانەی لە تەوراتی موسا و پێغەمبەران و زەبووردا دەربارەی من نووسراون بێنە دی"( لۆقا ٢٤: ٤٤). "وا بیر نەکەنەوە من هاتووم تەورات یان نووسراوی پێغەمبەران بسڕمەوە، نەهاتووم بۆ سڕینەوەیان، بەڵکو هاتووم بۆ تەواوکردنیان. ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەتا زەوی و ئاسمان لەئارادا بێت، پیتێک یان خاڵێک لە تەورات لەناو ناچێت، هەتا هەمووی دێتە"( مه تا ٥: ١٧-١٨)

ئینجیل فێری ئەوە دەکات: "هەموو نووسراوە پیرۆزەکان لە سروشی خودان سوودبەخشن بۆ فێرکردن و سەرزەنشت و ڕاستەڕێکردن و لێڕاهێنان لە ڕاستودروستی، تاکو پیاوی خودا تەواو ئامادە بێت بۆ هەموو کارێکی باش."( ٢ی تیموتی ٣: ١٦-١٧) "هەروەها پەیامی پێغەمبەرانمان هەیە کە بە تەواوی پشتی پێ دەبەسترێت، چاک دەکەن کە گرنگی پێ بدەن، هەروەک چۆن گرنگی بەو چرایە دەدەن کە لە شوێنێکی تاریکدا دەدرەوشێتەوە هەتا ئەو کاتەی ڕۆژ دەبێتەوە و ئەستێرەی بەیان لە دڵتاندا هەڵدێت. لە سەرووی هەموو شتێکەوە ئەمە بزانن، کە هیچ پێشبینییەک لە نووسراوە پیرۆزەکاندا بە لێکدانەوەی خودی پێغەمبەرەکە نەنووسراوە، چونکە هەرگیز پێشبینی بە خواستی مرۆڤ نەهاتووە، بەڵکو ڕۆحی پیرۆز ڕابەرایەتی مرۆڤەکانی کردووە، بۆ ئەوەی پەیامی خودا ڕابگەیەنن." ( ٢ی پێترۆس ١: ١٩-٢١) گومانی تێدانیە، کە تەورات و ئینجیل ئاماژەیان بە (پاشماوەکان) و فۆرقان و الله المحافظ (کتێبی پارێزراو) و (وشەی خوا) لە دژی هەر گۆڕان و شێواندنێک( ته حریف) پارێزراوە، چونکە ئەوانە یەکێکن لە نیشانەکانی خودا.

More Stories
چۆن دوای مەسیح بکەوین
كوردی‎