بینینی اڵڵە لە خەون و خەیاڵ دا ڕێگە پێدراوە ؟
لە حەدیسی قودسی دەخوێنینەوە : ڕەوایەتێک لە پێغەمبەر لە لایەن ابن عباس : ڕەوایەتە کە پێغەمبەر فەرمووی ؛ ئومێدوارم کە ئەمشەو پەروەردگارم بە بەرەکەت و دەرەجەی بەرزو بە باشترین شێوە زاهیر بێت. رەوایەت کراوەلە لایەن ئیمام ئەحمەد (٢٦.١٦) و تیرمدهی(٣١٥٩(
حافز وتی: خەڵکانی خاوەن کردار وتیان کە دەکرێ خواوەند لە خەون دا ببینی و خەیاڵی خوا هەموو کات پێویستی بە لێکدانەوە هەیە.
غەزالی وتی : هەر وەها ئەو کەسانەی کە خوا لە خەو دا دەبینن " خواکەیان هیچ شێوەو وێنەیەکی نییە" بەڵام خوای ئەو بە باس کردنێکی تایبەت بۆ بەندە کانی خۆی لە ڕێگەی نمونەیەکی ئاشکرا لە نوور و ڕووناکیەوە کۆتایی دێت. و ئەو نمونەیە لە ئەو دا دروستە و ئەو کەسانەی ئەو خەیاڵانە دەکەن: من خوام لە خەون دا بینی" بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە وەک ئەو شتانەی تر بێت کە خەونیان پێوە دەبینێ ،"خوای بینیوە.
النوازی ، موسلیم بە دروستی باسی کرد، ئەیاد وتی: لێکۆڵەران بە بەرحەق بوونی خوا لە خەون دا" هاوڕا بوون و ئەو بابەتە ڕاستییە.
البغاوی لە کتێبی (السنە) وتی : بینینی خوا لە خەون دا بەرحەقە " ئەگەر کەسێک خوا ببینێ و خوا وادەی بەهەشت و بەخشین و ڕزگاری پێ دا " وادەکانی خوا بۆ ئەو ئەبێتە ڕاستی " ئەگەر خوای بینی و خوا سەیری ئەوی کرد "، ڕەحمەتی خوایە و ئەگەر شوێنێکێ تری سەیر کرد "هۆشداری بۆ گوناح و تاوانەکانە.
لە گەڵ ئێوە لێرە لە بارەی لێکدانەوەی خەون بینین بە خواوە هاوبەشی دەکەم:
- بینینی خوای گەورە لە خەون و خەیاڵ دا نیشانە و مزگێنی باشەو گەواهیدەر لە ئایینێکی ڕاستییە .
- ئەگەر خواوەند بە شێوەی نوور ببینن " هەواڵێکی خۆش بۆ چاکە کارییەکی گەورەیە کە بە ئیزنی خوا بە دەست دێت .
- ئەگەر لە خەون دا خوا سەیری ئەو کەسەی کردو کە خەون دەبینێ و قسەی لە گەڵ کرد بەو مانایە یە کە خوا رەحمەتی بۆ ئەنێرێ و لوتف و کەرەمی بۆ ئەو زیاد دەکات .
- ئەگەر کەسێک خەو ببینێت کە خوا لێیەوە نزیک بۆتەوە و لە گەڵ خوا قسە دەکانت " ئەوە زۆر باشە چونکە نیشانەی ڕەزامەندی خوایە.
- بینینی خوای گەورە لە جەستەی مرۆڤێک دا نیشانەی سالح و سادق و پاکی و بێگەردی ئەو کەسەی وا ئەو خەونەی بینیوە .
- بیستنی دەنگێک هاوشێوەی دەنگی خوا لە خەون دا نیشانەی بە دەست هێنان یان گەیشتن بە جێگەو پێگەییەکە بۆ ئەو کەسەی خەونەکەی بینیوە.
- ئەگەر خەونی بینی کە خوای گەورە لە بەهەشت ناوی ئەوی برد . نیشانەی ڕەزای خوای گەورە لەوە.
- ئەگەر کەسێک خوای گەورەی بە مەرجی قەبوڵ کردن " یان هەواڵی خۆش" یا خۆشی و چیژ بینین لە خەون دا ببینێت دەکرێ مانای ئەوە بێت کە لە قیامەت چاوپێکەوتنی لە گەڵ خوا ببێت.
- هەر کات ئەو کەسەی خەون دەبینێ یان خەیاڵ دەکات خوای گەورەی بینی و توانی سەیری خوای گەورە بکات " دەکرێ نیشانەی ئەوە بێت کە کەسێکە لەم دنیا خزمەتکارێکی باش دەبێت و لەو دنیاش دەچێتە بەهەشتەوە .
- ئەگەر کەسێک خوا لە خەون دا ببینێت و لەبارەی شتێک ئاگاداری بکاتەوە نیشانەی ئەوەیە کە نافەرمانی کردووە و دەبێ تۆبە بکات
- هەر کات لە خەودا کەسێک لە شوێن یا مەکانێک بێت کە دەیناسێ و خۆی لە دەستی خواوەند دا ببینێت " دەکرێ نیشانەی ئەوەبێت کە ئەو شوێنە پڕ دەبێ لە نێعمەت و خێرو بەرەکەت . مەزڵومان بەسەر زاڵمان و ستەمکاران زاڵ دەبن و لە بەرامبەیان دا بەرگری دەکەن.
- قسە کردن لە گەڵ خوا بە حیجابەوە لە خەو دا نیشانەی باش بوونی ئەو کەسەیە و خاوەنی دڵێکی باشە.
- خەون و خەیاڵی خوای گەورە نیشانەی شیفای نەخۆشەکان" ئەمنیەت لە ترس و بە گشتی مزگێنی باشە بۆ مروڤ و بەخشینی ویستەکان داخوازی دڵەکانیانە" ئەگەر بەحیجاب و پەردەوە بێت.
هەر بۆیەش بینینی خوا لەخەون و خەیاڵدا ڕێگە پێدراو و جائیزە . مزگێنی باشە و قەبوڵی لەلایەن خواوەندە و نیشانەی گەورەیی و مێهرەبانی و ڕەحمەتی ئەوە" بەخشینی تاوان و قەبووڵ کردنی پاکی ئەوە " هەر وەها نیشانەی چارەسەری نەخۆشی و پارێزراوی لە خۆفە.
خوا ئەمڕۆ لە ڕێگەی خەون و بینینەوە قسە دەکات. کاتێک لە لێکدانەوە راستەقینەی ئەم خەونانە تێدەگەین، دەتوانین بەپێی مەبەستی ئەو بژین ئەو لەوانەیە ئێستا قسەت لەگەڵ بکات. وەڵامەکەت چییە؟ گەڕان بۆ تێگەیشتن لە سروشت و ئامانجی خەونەکەت زۆر گرنگە. ئێمە پابەندین بە یارمەتیدانی ئێوە بۆ تێگەیشتن لە خەونە خودابەخشەکانت.