خودای ئێمە یەکێکە

گفتوگۆ و (مجادلـة) مه‌که‌ن له‌گه‌ڵ خاوه‌نی کتێبه ئاسمانیه‌کاندا مه‌گه‌ر به‌جوانترین شێوه نه‌بێت، جگه له‌وانه‌یان که سته‌میان کردووه (ئه‌وه ڕه‌فتارتان له به‌رامبه‌ریانه‌وه ده‌بێت جیاواز بێت) پێشیان بڵێن: ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه به‌وه‌ی بۆ ئێمه و ئێوه دابه‌زێنراوه‌، خوای ئێمه و خوای ئێوه ته‌نها یه‌کێکه‌، ئێمه فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و زاته‌ین.( عنکبوت ٢٩: ٤٦)

قورئانیش تەئکید دەکاتەوە کەخودای "ئه هلی کتێب" و "موسوڵمانان" یەکن. پێکەوە دەمانەوێت هەندێک ناوی خودا لە کتێبی پیرۆز و قورئاندا بپشکنین:

  1. لە سەرەتادا خودا(الوهیم، Elohim) ئاسمان و زەویی بەدیهێنا.( په یدا بوون ١: ١)

یەکەم ناوێک که بۆ خودای دەبینین له کتێبی پیرۆزدا بەکاردێنێت ئیلوهیم ە. بە زمانی عیبری کاتێک پاشگری '-ئیم' بۆ ئیلوا زیاد دەکرێت، باسی فرەیی (جمع) دەکات و 'ئیلوهیم' واتە خودای گەورە یان خوداکان، (بە جمع). لە زمانی ئارامیدا، ئەو وشەیەی بۆ خودا بەکاردێت ئێلاه ، هەمان وشەیە بۆ خودا لە عەرەبیدا بەکاردێت. هەروەها لە عەرەبیدا ناوەکە بۆ خودا لە قورئاندا بە کار دێت، الله ه، کە لە ئیلەو و ئیلوهیم وە وەرگیراوە. ئەم ناوانە لە هەمان ڕەگەوە هاتوون، چونکە هەر سێ زمانەکە ڕەگی ماناییان هەیە.

  • • "ئینجا یەزدان لەبەردەمی تێپەڕی و ڕایگەیاند: «یەزدان، یەزدان، خودایەکی بە بەزەیی( Rakhum) و میهرەبانە، پشوودرێژە و خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی زۆرە."( ده رچون ٣٤: ٦)

هەر سورەتێکی قورئان بە ئایەتی "بسم الله الرحمن الرحیم" دەست پێدەکات.

هەردوو ڕه حمان و ڕه حیم(Rachum) ڕەگێکی ناوازەیان هەیە،( R-H-M ). واتە بەزەیی و فەیاض.

  • "ئەی ئیسرائیل گوێ بگرن، یەزدانی پەروەردگارمان یەک یەزدانە (Echad) "( دواوتار ٦: ٤)

لەم ئایەتەدا، بە زمانی عەرەبی بۆ وشەی تاک Echad ( اخاذ و احد) بەکارهاتووە. ئەم ئایەتە لە سونه تی یەهوددا باوەڕ بە "یەهودەی" تاک ڕادەگەیەنێت.

عیسا هەمان ئایەتی بەکارهێنا بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارێک،" عیسا وەڵامی دایەوە: «لە هەموویان گرنگتر ئەمەیە: {ئەی ئیسرائیل گوێ بگرن، یەزدانی پەروەردگارمان یەک یەزدانە (Echad) ( مه ڕقۆس ١٢: ٢٩)

قورئانیش هەمان ناو بەکاردێنێت: "بڵێ ئەو خودای تاکە (Echad) (الإخلاص ۱۱۲: ۱).

احد بە عەرەبی و Echad (اچد) بە عیبری، هەردووکیان بە مانای یەک و تەنیا و یەکن.

  • "ئەوەی خودا لە کاتی دیاریکراو دەریدەخات. خودا، بەرەکەتدار و تاقە سەرۆک، پاشای پاشایان، گەورەی گەورەکان، ( ١ی تیمۆتی ٦: ١٥)

هەروەها قورئانیش هەمان ناو بۆ خودا بەکاردێنێت." (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: خوایه تۆ خاوه‌نی هه‌موو شتێکیت، ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشیت به‌هه‌ر که‌سێک بته‌وێت و ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێته‌وه له هه‌ر که‌سێک بته‌وێت هه‌ر که‌س بته‌وێت باڵاده‌ستی ده‌که‌یت، هه‌رکه‌سێکیش بته‌وێت زه‌لیل و بێ ده‌سه‌ڵات و ژێربه‌ده‌ستی ده‌که‌یت، هه‌رچی خێر هه‌یه هه‌ر به ده‌ست تۆیه‌، بێگومان تۆ ده‌سه‌ڵاتداری به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.(آل عمران ٣: ٢٦)

More Stories
The Enmity Between the Two Seeds
كوردی‎