تەنها یەک خودا هەیە

باوەڕمه ندبوون بە خودای سێ کەسی، یەکێکە لە داواکەرترین فێربونی کتێبی پیرۆز. مەسیحییەتی تاکە ئاینێکه له جیهان کە ئەو بانگەشەیە دەکات باوه ڕی ترینیتی بەڕاستی جیاکەرەوەیە لە باوەڕە مەسیحیەکان، چونکە ئەوە مامەڵە لەگەڵ ئەوە دەکات کە خودا کێیە، ئەو چۆنە و چۆن کار دەکات. مەسیحیەکان باوەڕیان وایە کە ئه و دۆکترینە پێویستە بۆ ئەنجامدانی دادپەروەری بۆ شه هاده تی کتێب، سەرچاوەی سەرەتایی زانیاریمان دەربارەی خودا. ئێمە دەبێت قسە بکەین دەربارەی خودا بەو مەرجانەی کە بەکاری دەهێنێت. بەڵگەی ئینجیلی سێ ڕووی هەیە: (ا) یەک خودا هەیە، (ب) سێ لە یەکبوون (ج) سێ کەس کە خودایە.

مەسیحیەکان لە عیبرییە کۆنەکانەوە دەرکەوتن، کە زۆر تاکپەرست بوون (ئەمڕۆش هه ر وان). نووسەرانی پەیمانی کۆن ئەو بابەتە دەسەلمێنن و هەندێک جاریش ڕاستەوخۆ لە خودا قسە دەکەن. دە فەرمایشتی خودا بەم فەرموودە دەست پێ دەکات: "من یەزدانی پەروەردگارتانم کە لە خاکی میسرەوە دەرمهێنان، لە خاکی کۆیلایەتییەوە. «هیچ کەسێکتان خودای دیکەی بێجگە لە منتان نەبێت.” (ده رچوون ٢٠: ٢-٣). دوا وتار٦: ٤ ڕستەیەکی یه کتا به ره ستی ئاشکرا لەخۆ دەگرێت کە لە سەرەتادا لە جیهانێکی پڕ لە شیرکدا بەردەوام بوو: ئەی ئیسرائیل گوێ بگرن، یەزدانی پەروەردگارمان یەک یەزدانە.

پەیمانی نوێ واته عهدی جدیدیش بەردەوام دەبێت لە هەستەکانی پەیمانی کۆن، وەک پۆلوس (١ کۆره نتیان ٨ :٤) و یاقوب (یاقوب ٢ :١٩). بڵێی چی بووە به هۆی ئەوەی کە ئەم جوولەکە و مەسیحیە تاکپەرستانە باوەڕ بە سێ کەسی خوداوەند ڕابگەیەنن؟ سێ کەسی خودایی شایەتحاڵی کتێبی پیرۆزی بوو.

خودا خۆی بە هەردوو "ئه و" و "ئێمە" دێنێته وە یاد. لە پەیمانی کۆندا شێوەی کۆکراوەی یەکێک لە ناوەکانی خودا (Elohim') چەند کەسێکە: " با مرۆڤ لەسەر وێنەی خۆمان دروستبکەین و لە خۆمان بچێت." شێوه ی جومله که لە هەردوو فرمانی " دروستبکەین " و پاشگری دیاریکراوی "مان" دەردەکەوێت (پەیدابوون ١ :٢٦ و ١١) ،ئیشایا، لە دیدگایەوە، گوێ لە یەزدان دەگرێت: " کێ بنێرم و کێ بۆمان دەڕوات؟ (ئیشایا ٦ :٨)

لە پەیدابووندا ٢ :٢٤ ژن و پیاو دەبنە یەک ( Echad اتحاد)، کە یەکگرتنی دوو قەوارەی جیایە. بە شێوەیەکی بەرچاو، هەمان وشەی خودا لە تثنیه ٦ :٤ بەکاردێت. هاوسەرگیری و سروشتی خودا هەردووکیان بەیەکڕیزییەکی فرەیی وەسف دەکرێن.

سێ کەسی خوایی زۆر جار پێکەوە گرێدراون (ئیشایا ٤٢ :١ و ٦١ :١-٢ و ٦٣ :٨-١١). فریشتەکە بە مەریەمی گوت کە کوڕەکەی پیرۆز دەخوێنرێتەوە، چونکە ڕۆحی پیرۆز لەسەری دەبێت(لۆقا ١ :٣٥). لە ته عمیدی عیسادا ٣ کەسایەتی ئیلاهی هەیە (مه تا ٣ :١٦-١٧). عیسا موعجیزەکانی بە هێزی ڕۆحی خودا ئه نجام ده دات(مه تا ١٢ :٢٨). لەبەر ئەو ئەرکە مەزنە، شاگردە نوێکان بە ناوی تاکە کەسی سێ کەسەوە، باوک، کوڕ، ڕۆحی پیرۆز( مه تا ٢٨ :١٩) ته عمید ده ده ن.

بەڵگەی ئاشکرا لە ئینجیلی یۆندا دەدۆزرێتەوە. عیسایش ئاشکرای دەکات: کوڕەکە لەلایەن باوکەوە نێردراوە (١٤ :٢٤)، لە لای ئەوەوە دێت(١٦ :٢٨). ڕۆحەکە لەلایەن باوکەوە دراوە(١٤ :١٦)، لە لایه ن باوکەوە نێردراوە (١٤ :٢٦) و لە باوکەوە بەردەوام دەبێت (١٥ :٢٦). کوڕ نوێژ دەکات بۆ هاتنی ڕۆح(١٤ :١٦)؛ باوکەکە ڕۆحی بە ناوی کوڕەکە دەنێرێت(١٤ :٢٦)؛ کوڕەکە ڕۆح لە لایه ن باوکەوە دەنێرێت (١٥ :٢٦). ماموریه تی ڕۆح بەردەوام دەبێت لە کوڕەکە، ئەوەی کوڕەکە فەرمووی دەهێنێتە یادەوە، ١٤ :٢٦، شایەتحاڵە بۆ کوڕەکە(١٥ :٢٦)، لە کوڕەکەوە دەیبیستێت، شکۆداری کوڕەکە دەکات(١٦ :١٣، ١٤). عیسا دۆعا دەکات کە شاگردەکانی یەکێک بن وەک خۆی و باوک یەک بن (١٧ :٢١).

پێترۆس نێوی سێ کەسی خوایی لە پێنتێکاست دا هێناو:"... بۆ لای دەستەڕاستی خودا بەرزکرایەوە کە بەڵێنی ڕۆحی پیرۆزی لە باوکەوە وەرگرت، ئەمەی ڕژاند کە ئێوە دەیبینن و دەیبیستن. .... هەریەکەتان بە ناوی عیسای مەسیحەوە لە ئاو هەڵبکێشرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهەکانتان و ڕۆحی پیرۆز بە دیاری وەردەگرن" ( کرداره کان ٢: ٣٣-٣٨)

پۆلۆس زۆر جار باسی ئۆلۆهیه تی خودا دەکات، پەیوەندی بە ڕزگارییەوە هەیە بۆ سێ کەسی ترینیتی (٢ی کۆره نتیان. ١ :٢١، ٢٢). فۆرمەکە هەروەها ناوەڕۆکی نووسینەکەی باوەڕی خۆی بە کتێبی ڕۆمیه کان بەستەوە: حوکمی خودا بەسەر هەموواندا (١ :١٨ و ٣ :٢٠) پارسابون لە ڕێگەی باوەڕەوە بە مەسیح (٣ :٢١و ٨ :١)؛ ژیان لە ڕۆحدا (٨ :٢-٣٠). پۆلۆس هەروەها ئەوان دەگرێته نێو نیایشه وه " با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ و خۆشەویستی خودا و هاوبەشی ڕۆحی پیرۆز لەگەڵ هەمووتان بێت." (٢ی کۆره نتیان ١٣ :١٤). دەربڕینی زۆر شتی هاوشێوەش لە نامه کانی پێترۆس و یه هودا دەردەکەوێت (١ی پێترۆس ١ :١, ٢و یه هودا ٢٠ ,٢١).

More Stories
ئایا خوا لەڕێگەی خەونەکانەوە قسەدەکات
كوردی‎