دۆکترینی "کوڕی خودا" لە تەورات

زۆر لە موسڵمانان پێیان وایە کە دۆکترینی "کوڕی خودا" بۆچوونێکە کە مەسیحییەکان بە بەشداری خوداوەندەکانی تر لەگەڵ خودای باڵادەست دایانهێناوە و هیچ سه رچاوه ی لە تەوراتەوە نییە. بە پێچەوانەوە تەورات ده ی سەلمینێ که ئەو دۆکترینه ڕیشه ی لە ئایەتە پیرۆزەکانیدا هەیە. لێرەدا چەند ئایەتێک هەیە کە ئەم دۆکترینە دەسەلمێنێت و پشتڕاستی دەکاتەوە. لێرەدا پێویستە جەخت لەسەر ئەوە بکه ینەوە کە ئەم پەیوەندیەی باوک و کوڕ هەرگیز و بە هیچ شێوەیەک فیزیکی نییە.

لەکتێبی زوبور و زبوری دووەمدا ده خوێنه وه:" بۆیە، ئەی پاشایان، وریابن، سەرۆکەکانی زەوی، ئاگاداربن. بە ترسەوە یەزدان بپەرستن، بە لەرزەوە دڵخۆش بن. کوڕەکە ماچ بکەن، نەوەک تووڕە ببێت و لە ڕێگای خۆتان بفەوتێن، چونکە تووڕەیی ئەو زوو دێتە جۆش. خۆزگە دەخوازرێ بە هەموو ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر ئەو." ( زه بوره کان ٢: ١٠-١٢)

ئەو کوڕە کێیە کە خودا ، پاشاکان و دادوەرانی زەوی و ته واوی خەڵکی بانگه شه ده کات بە وەفا و ڕێز و شکۆ بۆ ئه و؟ ئایا ئادەمیزادێک هەیە که شایه نی پشت به ستنی هەموو مرۆڤەکانی بێت؟ بە دڵنیاییەوە، هیچ مرۆڤێک شایەنی ئەوە نییە کە ئەو بەرپرسیارێتییەی هه بێت.

هەروەها تەورات رایدەگەیەنێت" کێ بەرزبووەوە بۆ ئاسمان و هاتە خوارەوە؟ کێ بای لەناو هەردوو لەپی خۆی کۆکردەوە؟ کێ ئاوی لەناو جلدا پێچایەوە؟ کێ هەموو لایەکی زەوی دامەزراند؟ ناوی چییە؟ ناوی کوڕەکەی چییە؟ ئەگەر دەیزانیت پێم بڵێ!" ( په نده کانی سلێمان٣٠: ٤) سولەیمانی پێغەمبەر دەربارەی کوڕی خودا ، کە وشەی خودا و دانایی خودایە نووسی:

"یەزدان لە سەرەتای بەدیهێنانەکەی منی دروستکرد، هەر لە کۆنەوە لەپێش کارەکانی. لە ئەزەلەوە من دامەزراوم، لە سەرەتاوە، لەپێش زەوی. هێشتا زەریاکان نەببوون من بەدیهێنراوم، هێشتا کانییە پڕ ئاوەکان نەبوون. پێش ئەوەی چیاکان بچەسپێن، پێش گردەکان، من بەدیهێنراوم، هێشتا نە زەوی و نە پانتاییەکانی دروستکردبوو، نە سەرەتای خۆڵی زەوی. کاتێک کە ئاسمانی جێگیر کرد من لەوێ بووم، کاتێک کە هێڵی ئاسۆی بەسەر قووڵاییدا کێشا، کاتێک کە هەوری لە ئاسمان ڕاگرت و سەرچاوەی قووڵاییەکانی چەسپاند، کاتێک کە سنووری بۆ دەریا کێشا بۆ ئەوەی ئاوەکان فەرمانی ئەو نەشکێنن، کاتێک کە بناغەی زەوی داڕشت. لەگەڵ ئەو وەستایەکی لێزان بووم، ڕۆژبەڕۆژ شادمانی ئەو بووم، هەمیشە لەبەردەمیدا دڵخۆش بووم، لە زەوییە ئاوەدانەکەی دڵخۆش دەبووم، لەگەڵ ئادەمیزاد شادمان بووم." ( په نده کانی سلێمان ٨: ٢٢-٣١)

تەورات لە کتێبی ئیشایای پێغەمبەردا دەربارەی ناسنامەی کوڕی زیندووی خودا کە هەر گومانێک لە سەر ئەو لادەدا پێمان دەڵێت" لەبەر ئەوە پەروەردگار خۆی نیشانەیەکتان دەداتێ، ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێت ئیمانوێل " ( ئیشایا ٧: ١٤)

ئیشایای پێغەمبەر بە ئیلهامی خودایی ئاشکرای دەکات:" چونکە کوڕێکمان دەبێت، کوڕێکمان پێدەدرێت و سەرکردایەتی دەکەوێتە سەرشانی. ناوی لێ دەنرێت سەرسوڕهێنەر و ڕاوێژکار، خودای بە توانا، باوکی هەتاهەتایی، میری ئاشتی. گەشەسەندنی سەرۆکایەتی و ئاشتییەکەی بێ کۆتایی دەبێت. لەسەر تەختی داود و بەسەر شانشینەکەی پاشایەتی دەکات بۆ چەسپاندنی و بەهێزکردنی، بە دادپەروەری و بە ڕاستودروستی لە ئێستاوە و هەتاهەتایە. دڵگەرمی یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەکات."( ئیشایا ٩: ٦-٧)

ئەو کوڕە کێیە کە شایستەی ئەو هەموو وەفا و کەرامەتە و شەرەفەیە کە شایانی ئەوەیە ناوی خودای گەورە بێت و باوکی هەتاهەتاییه کێیە؟ عیسای مەسیح وشەی خودایە. " عیسای کوڕی مه‌ریه‌م جگه له‌وه‌ی که فرستاده‌ی خوایه (شتێکی تر نه‌بووه‌)، له دایک بوونه‌که‌ی به‌فه‌رمانی خوا بووه که‌له مه‌ریه‌مدا (به‌رجه‌سته بوو)" ( النسا ٤: ١٧١). ئەو کەسەی لە ئاسمانەوە دابەزیوە لە پاکیزەیه یه ک لە دایک بووە و جگەلە هەموو خەڵکیش دروست نەکراوە.

ناوەندی تەورات عیسای مەسیحە. تۆراتەکە زیاتر لە ٣٠٠ پێشبینی ده رباره ی مه سیحی تێدایە، لە تەوراتدا وردەکاری ورد دەدۆزیتەوە سەبارەت بە هەر لایەنێکی لەدایک بوونی، ژیانی، خزمەتەکەی، سەرسامییەکانی، ڕه ت کردنه وه ی له لایه ن جوولەکەکانه وه، دادگایی کردنەکەی، دەستدرێژییەکەی لەسەر دەستی سەربازانی ڕۆمی، له خاچ دانی، مردنی، بەخاک سپاردنەکەی، ماوەی مانەوەی لە گۆڕەکە دا، هەموو ئەم پێشبینیانە بە وردی ده توانین بیبینینه وه. لێرەدا ئاماژە بە یەکێک لەو پێشبینیانە دەکەم:

"کێ باوەڕی بە پەیامەکەمان کرد و هێزی یەزدان بۆ کێ دەرکەوت؟ بەندەکە وەک چەکەرە لەبەردەمی باڵای کرد، وەک ڕەگ لە خاکێکی تینوو گەشەی کرد. نە جوانی هەبوو و نە پایەبەرزی تاوەکو سەرنجمان بۆی بچێت، نە دیمەن تاوەکو ئارەزووی بکەین. ڕیسوا و سووک لەلایەن خەڵکەوە، پیاوی ئازار و شارەزای ناخۆشی. وەک یەکێک خەڵک ڕووی خۆیانی لێ بشارنەوە، ڕیسوا بوو و بە هیچمان نەزانی. بە دڵنیاییەوە دەردەکانی ئێمەی هەڵگرت، ئازارەکانی ئێمەی برد، ئێمەش وامانزانی لەلایەن خوداوە گورزی بەرکەوتووە، لێی دراوە و زەلیلە. بەڵام ئەو لەبەر یاخیبوونەکانمان بریندار بوو، لەبەر تاوانەکانمان وردوخاشکرا. ئەو لە پێناوی ئاشتبوونەوەی ئێمە سزای چێژت، بە برینەکانی ئەو چاک بووینەوە. هەموومان وەک مەڕ وێڵ و سەرگەردان بووین، هەریەکەمان ملی ڕێگای خۆی گرتووە، بەڵام یەزدان هەموو تاوانەکانی ئێمەی خستە سەر ئەو. زەلیل کرا و ستەمیان لێکرد، بەڵام دەمی نەکردەوە. ئەو وەک بەرخ بۆ سەربڕین بردرا، وەک چۆن مەڕێک لەبەردەستی ئەوانەی خورییەکەی دەبڕنەوە بێدەنگە، ئەو دەمی نەکردەوە. بە ستەم و حوکم بەسەردادان بردرا. بەڵام کێ لە نەوەی سەردەمی خۆی لە دژی وەستایەوە؟ چونکە لە جیهانی زیندووان هەڵگیرا، لەبەر یاخیبوونی گەلەکەم ئەو لێی درا. گۆڕی لەگەڵ بەدکاران دانرا، دوای مردنی لە گۆڕی دەوڵەمەندێک نێژرا، هەرچەندە ستەمکاری نەکرد و فڕوفێڵی لەسەر زار نەبوو. بەڵام خواستی یەزدان بوو وردوخاشی بکات و ئازار بکێشێت، لەگەڵ ئەوەشدا یەزدان ژیانی کرد بە قوربانیی تاوان، نەوە و ڕۆژگاری درێژ دەبینێت، خواستی یەزدان بە دەستی ئەو سەردەکەوێت. لەدوای ئەو ئازارەی بەرگەی گرت، ڕووناکی ژیان دەبینێت و تێر دەبێت، بە زانینی بەندە ڕاستودروستەکەم زۆر کەس بێتاوان دەکات و ئەو تاوانەکانیان هەڵدەگرێت. لەبەر ئەوە لەگەڵ مەزنەکان بەشی دەدەم، لەگەڵ بەهێزەکان دەستکەوت بەش دەکات، چونکە بۆ مردن گیان لەسەر دەست بوو و لەگەڵ یاخیبووان ژمێردرا، لەبەر ئەوەی گوناهی زۆر کەسی هەڵگرت و داکۆکی لە یاخیبووان کرد." ( ئیشایا ٥٣: ١-١٢)

به ڕاستی، دوای هەموو ئەوانە ی کوترا، تۆ هێشتا گومانت لەم دۆکترینە شکۆدارە هەیە؟

More Stories
Bilal’s Story
كوردی‎