فەسادی (تەحریف) لەکتێبەکانی پێشوودا

ئایا کتێبی پیرۆز ته حریف کراوه؟

خوا لە کوفر لێت خۆش دەبێت. استغفر الله

"ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناون ئه‌گه‌ر که‌سێکی متمانه‌پێ نه‌کراو هه‌واڵێکی گرنگی بۆ هێنان، خێرا بڕوای پێ مه‌که‌ن، به‌ڵکو سه‌رنج بده‌ن، لێی بکۆڵنه‌وه تا بۆتان ڕوون ده‌بێته‌وه‌، نه‌وه‌کو ئازارو ناخۆشی و گیروگرفت بۆ خه‌ڵکی دروست بکه‌ن به‌نه‌زانی، جا دوای په‌شیمان ببنه‌وه‌له‌و کاره‌ی که‌پێی هه‌ستاون."(الحجرات ٤٩: ٦)

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَنْ تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَى مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ (الحجرات ۴۹: ۶)

کێ دەڵێت دژی خودی قورئانە...... چونکەقورئان دەفەرموێت:

هیچ گۆڕانێک بۆ وشەکانی خودا بەدی ناکرێت (الانعام ٦ :٣٤) هیچ جێگرەوەیەکی بۆ وشەی خودا نییە. " ولا مبدل لكلمات الله "

فه‌رمان و فه‌رمووده‌کانی په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) له‌وپه‌ڕی ڕاستی و دادپه‌روه‌ریدا به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه‌، هه‌رگیز شتێک نیه بیانگۆرێت، هه‌ر ئه‌ویش بیسه‌ره به‌گوفتاری هه‌مووان، زانایه به‌هه‌موو نهێنی و ئاشکرایه‌ک.(الانعام ۶: ۱۱۵)

وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ صِدْقًا وَعَدْلًا لَّا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِهِ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ

بەڵێنەکانی خودا ناگۆڕێت (یونس ١٠ :٦٤) "لَا تَبْدِيلَ لِكَلِمَاتِ اللَّهِ"

بەڵام هەندێک لەو باوەڕەدان کە شتها یه ک زیاد کراوە یان کەمکراوەتەوە له کتێبی پیرۆز خودا.

الحجر ۱۵: ۹به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه‌و بێگومان هه‌ر ئێمه‌ش پارێزگاری ده‌که‌ین و (نایه‌ڵین ده‌ستی خیانه‌تکار هیچ جۆره ده‌ستێکی تێ بخات و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ده‌ستکاری کردنی نه‌زۆکه‌).

الحجر ۱۵: ۹إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ

١- تۆرات

قورئان ١٨ جار باسی وشەی تەورات دەکات و دووپاتی دەکاتەوە کە ئەو وشەی خودایە. لێکدانەوە یا ته فسیری تەبەری بە تەوراتی جوولەکەکان بە "تەوراتەکە کە ئەمڕۆ هەیانە" یاد ده کات.

بقره ۲ :۵۳ یادی ئه‌ونیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك كتێبی (ته‌ورات) و جیاكه‌ره‌وه‌ی (ره‌واو، ناڕه‌وامان) به‌خشی به موسا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر (له گومڕایی ڕزگارتان ببێت).

وَإِذْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ وَالْفُرْقَانَ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ

احقاف ۴۶: ۱۲ خۆ پێش ئه‌م قورئانه‌، ته‌وراتی موسا ڕه‌وانه‌کراوه‌تا پێشه‌واو ڕه‌حمه‌ت بێت له‌کاتی خۆیدا... ئه‌م قورئانه‌ش په‌یامێکه سه‌لمێنه‌ری په‌یام و کتێبه‌کانی پێش خۆیه‌تی و، ڕێکه له‌گه‌ڵیانداو به‌زمانێکی عه‌ره‌بی پاراوی ڕه‌وان هاتووه‌بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه‌بێداریان بکاته‌وه‌مژده‌به‌خشیشه به‌چاکه‌کاران.

وَمِن قَبْلِهِ كِتَابُ مُوسَىٰ إِمَامًا وَرَحْمَةً وَهَٰذَا كِتَابٌ مُّصَدِّقٌ لِّسَانًا عَرَبِيًّا لِّيُنذِرَ الَّذِينَ ظَلَمُوا وَبُشْرَىٰ لِلْمُحْسِنِينَ

٢- مه زموور (زه بوور)

The Qur’an mentions the word Zabur (Psalms) 3 times. (Al-Nisa 4: 163; Al-Isra’ 17: 55; Al-Anbiya 21: 105).

النسا ۴: ۱۶۳ " به‌ڕاستی ئێمه (وحی)و نیگامان بۆ تۆ ناردووه هه‌ر وه‌کو چۆن (وحی) و نیگامان بۆ نوح و پێغه‌مبه‌رانی دوای ئه‌و ناردووه‌، هه‌روه‌ها (وحی) و نیگامان ناردووه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و (هه‌ندێک) له کوڕانی یه‌عقوب و عیسا و ئه‌یوب و یونس و هاروون و سوله‌یمان، زه‌بوریشمان به داود به‌خشیووه (کتێبێک بووه زۆربه‌ی ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگار بووه‌)."

Al-Anbiya 21: 105 “We have written in the Zabour after the reminder (Al-Thikr الذكر) My righteous servants will inherit the earth”.

This is a direct quotation from Psalm 37:11 “But the meek shall inherit the earth, and shall delight themselves in the abundance of peace.”

٣. ئینجیل

قورئان ١٢ جار وشەی ئینجیلی به کار هێناوە.

آل عمران ۳: ۳-٥" خوا قورئانی بۆ تۆ به‌ڕاست و دروست (به چه‌ند قۆناغێک) دابه‌زاندووه‌، به‌ڕاست دانه‌ری سه‌رجه‌م کتێبه پێشووه‌کانی پیش خۆیه‌تی (پێش ده‌ستکاری کردنیان)، هه‌روه‌ها ته‌وراتی بۆ (موسا) و ئینجیلی بۆ (عیسا) ڕه‌وانه کردووه له پێش قورئاندا... ..بێگومان هیچ شتێک له خوا ون نابێت نه له زه‌وی و نه له ئاسماندا.

نَزَّلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَأَنزَلَ التَّوْرَاةَ وَالْإِنجِيلَ مِن قَبْلُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَأَنزَلَ الْفُرْقَانَ … إِنَّ اللَّهَ لَا يَخْفَىٰ عَلَيْهِ شَيْءٌ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي السَّمَاءِ

المائده ۵: ۴۶-٤٧ "ئینجا به‌شوێن ئاسه‌واری هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی (نه‌وه‌ی ئیسرائیلدا) عیسای کوڕی مه‌ریه‌ممان هێنا، که ڕاستی ته‌وراتی ده‌رده‌خست و پشتیوانی لێده‌کردو ئینجیلیشمان پێدا، که هیدایه‌ت و نوور و ڕووناکی تێدایه و پشتگیریی ته‌وراتی پێش خۆیه‌تی، هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ئامۆژگاریه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له خوا ده‌ترسن و پارێزکارن. ده‌با شوێنکه‌وتووانی ئینجیل به‌و ڕێنموویی و ئامۆژگاریانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن که خوا له ئینجیلدا دایبه‌زاندوه (گرنگترینیان شوێنکه‌وتنی ئاینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌) ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که خوا دایبه‌زاندوه‌، جا ئا ئه‌وانه ناپاک و تاوانبارو له سنوور ده‌رچوون.

المائده ۵: ۶۸-٦٩ " بڵێ: ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب، ئێوه له‌سه‌ر هیچ به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وو پڕۆگرامێک نین، هه‌تا به‌چاکی په‌یڕه‌و و پیاده‌ی ته‌ورات و ئینجیل و ئه‌وه‌ی (له‌م دواییه‌دا، که قورئانه‌) نه‌که‌ن که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان دابه‌زیووه‌، ............به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه (له ئوممه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) و ئه‌وانه‌ی که بوون به جوو و ئه‌وانه‌ی صابئه‌ن (فریشته په‌رست و ئه‌ستێره په‌رستن) و گاوره‌کان، هه‌ر یه‌ک له‌و ده‌سته‌و تاقمانه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی دامه‌زراو به‌خواو به ڕۆژی دوایی بهێنێت، و کارو کرده‌وه‌ی چاک و دروست و به‌سوود ئه‌نجام بدات، ئه‌وانه نه‌ترس و بیم یه‌خه‌یان ده‌گرێت، نه‌خه‌م و په‌ژاره ڕوویان تێده‌کات (کاتێک له‌به‌ر ڕۆشنایی قورئانه‌وه ئه‌و باوه‌ڕه ده‌هێنن).

دوای هەموو ئەو شتانەی کە قورئان دەربارەی ئینجیل دەیڵێت کێ ئینجیلی گۆڕیوە؟ کەی؟ بۆچی؟ چۆن؟ وە لە کوێ؟

هەندێک بیریان دەچێتەوە کە تەورات و زه بوور هەمان ئەو کتێبانەن کە ئەمڕۆ جوولەکە و مەسیحیەکان بەکاری دەهێنن، بۆیە پێویستە جولەکە و مەسیحیەکان ڕازی بن بۆ ته حریفی کتێبەکە، بەڵام شتی ئاوا مەحاڵە. هەندێک لە مەسیحیەکان ژیانی خۆیان لە ڕێگەی بیروباوەڕەکانیانەوە بەخشیوە، ئایا پێت وایە ئەوان بە هۆی شتێکی شێواو و ته حریف بووه وه ئامادەن بمرن؟ ئەو شته مەحاڵه...

ئایا خودا بەهێزترە یان مرۆڤ؟ چونکە قورئان دەڵێت: تەورات و زه بوور و ئینجیلەکان لەلایەن خوداوەن و ناتوانرێت وشەکانی خوا بگۆڕدرێت و ئاڵوگۆڕ بکرێت یان جێیان بگیرێتەوە؟

ئەگەر خودا ڕێگەی بە تەورات و زه بوور و ئینجیل دا کە بیگۆڕن و سەرکەوتوو نەبوون لە پاراستنیان، ئە ی چۆن پارێزگاری لە قورئان دەکات؟

More Stories
چیرۆکی فاتمە
كوردی‎