بێ هاوتا بوونی کتێبی پیرۆز

کتێبی پیرۆز لە ٦٦ کتێب پێکهاتووە کە زیاتر لە ١٥٠٠ ساڵ لە سێ قاڕه‌دا نووسراوە (ئاسیا، ئەفریقا و ئەوروپا) لە لایەن زیاتر لە چل که‌سه‌وه نووسراوە، کتێبی پیرۆز بێ هاوتایە. هیچ کتێبێکی تر ، ڕۆحانی و ئایینی، وەک ئەو نییە. هیچ سەیر نییە ون قسەی خودایە.

زیاتر لە ٢٤,٦٠٠ دەستنووسی پەیمانی نوێ ، لە چوار سەدەی یەکەمی دوای مەسیح هەیە. لە دەستنووسە ڕەسەنەکانی ئەفلاتون حەوت کۆپی هەیە، هەشت لە هێرۆدۆت و لە ئێلیادی هۆمەر کەمێک زیاتر، ٢٦٣ی ماوە. لەبەر ئەوە، ئێمە پشتڕاستکردنەوەیەکی بەهێزمان هەیە لەسەر ڕەسەنایەتی دەقی پەیمانی نوێ.

کتێبی پیرۆز یەکەم کتێبی ناسراوە کە وەرگێڕدراوە، یەکەم کتێبی رۆژئاوایە کە لە لایەن چاپخانەکەوە بڵاودەکرێتەوە، هەروەها یەکەم کتێب کە بە چەندین زمان دابەش دەکرێت، بۆ ئەوەی ئەمڕۆ لە سەدا ٩٥ی دانیشتوانی زەوی بە زمانی خۆیان کتێبی پیرۆز بخوێننەوە.

کتێبی پیرۆز هه‌ر وه‌ها لە ڕووی پەیام و ناوەڕۆکەوە بێ هاوتایە، سەرنج دەخاتە سەر کردارەکانی خودا لە مێژوودا. ئەو مێژووە لەگەڵ پێغەمبەرایەتیدا دەپچڕێت، چونکە داهاتووی پیلانەکانی خودا و پاشایەتی هەتاهەتایی پێش بینی ده‌کات.

عیسای مەسیح مه‌رکه‌ز و ئامانجی هەموو کتێبی پیرۆزه. زاهیر بونی له جسمدا و هاتنی وەک مەسیح، جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی پەیمانی کۆن بوو. چونکە ئەو ژیا، مرد و زیندوو بوویەوە، ئێمە نه‌تەنها کتێبی پیرۆز، بەڵکو مەزنتر له و، بەڵێنی گەورەی ژیانی هەتاهەتاییمان هه‌ یه لە بوونێکی نوێدا.

ئینجیل لە نێو کارە ئاینییە ناسراوەکانی تردا بێ وێنەیە چونکە نزیکەی لە سەدا ٣٠د ناوەرۆکەکەی بریتییە لە نه‌بوه‌ت و ئەدەبیاتی پێغەمبەرانە تێکەڵبوونی پێغەمبەرێتی و بەدیهینانی لەکاتی خۆیدا ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لەجیهانبینی کتێبی پیرۆزدا، چونکە ئەو خودایەی کە لەمێژوودا کاردەکات ئاگای لەئایندەیە و بۆ پێغەمبەرەکانی دەریخستووە (عاموس ٣ :٧). کتێبی پیرۆز نه‌تەنها وشەیەکی زیندوو، یان وشەیەکی مێژووییه، بەڵکو وشەیه‌کی پێغەمبەرایەتیشە.

لە پەیمانی کۆندا بەلایەنی کەمەوە ٦٥ نه‌بووه‌تی ڕاستەوخۆ دەربارەی مەسیح هەیە، ئەگەر نیشانە و هێماکان زیاد بکەین، پێشبینی زیاتر هەیە. (هێما ناسی واتە خوێندنی پەیوەندی ئایینه‌کانی پەیمانی کۆن، وەک قوربانی، وەک پێشبینی بچووک دەربارەی عیسای مەسیح). ئەم پێشینانە ئاماژە بە وردەکاریی تایبەت دەکەن وەک ئەم ئایەتانە،" داردەستەکە لە یەهودا دانابڕێت،"(په‌یدابوون٤٩: ١٠). له بێت له‌حم له یه‌هودا له دایک ده‌بێت( میکا٥: ٢). کە لەلایەن پیاوانەوە سوکایەتی پێکرا و ڕەت کرایه‌وە، کە پیاوێکی ناسراو و ئازاربەخش بوو. لێدراو و بە هەڵە تۆمەتبار کراوە، بەڵام دەمی بۆ بەرگری لە خۆ نەکردۆتەوە( ئیشایا ٥٣: ٣-٧). کە دەست و قاچی کوون ده‌که‌ن وە جلەکانی له به‌ینی خۆیان هاوبەش دەکەن( زه‌بووره‌کان٢٢: ١٢-١٨).

ئەو ڕاستییەی کە ئەم پێشبینیانه‌ی پەیمانی کۆن بە ئاشکرا لە ژیان و مردن و زیندووکردنەوەی عیسادا ڕوویانداوە، بەڵگەیە بۆ ئیلهام و دەرەنشانەوەی ئیلاهی پێغەمبەران. هەروەها ئەوە نیشان دەدات کە عیسا ئەو کەسەیە کە خۆی و ئەوانی تر بانگەشەیان کردووە. لە مردن و زیندوو بوونەوەکەیدا، عیسا موتابیعه‌تی پێشبینی پێغەمبەرانی کۆنی کرد (لۆقا ٩ :٢١, ٢٢; مه‌تا ١٧ :٢٢, ٢٣), کەوتنی ئۆرشەلیم (مه‌تا ٢٤:١و ٢ ) و دەرکەوتنی دووەمی ئەو (یوحنا ١٤ :١-٣) و بەم شێوەیە ژیان و مردن و قیامتی پیش بینی کراوه و واقعیبوونیان اتکای ئەوان مسۆگەر دەکات.

بۆچی کتێبی پیرۆز ناخوێنیتەوە و خۆتان نایبینن؟

More Stories
بەرزبوونەوەکەی عیسا بۆ ئاسمان
كوردی‎