١. مەریەم ١٩: ١٢، مه که ی ناوەڕاست لە -٧ی هیجری.
(پاشان که یه‌حیا گه‌وره بوو فه‌رمانمان پێدا) ئه‌ی یه‌حیا کتێبی (ته‌ورات) به‌توندی بگره‌و پابه‌ندی به‌و هه‌ر له ته‌مه‌نی نه‌وجه‌وانیدا، توانای جیاکردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاستمان پێبه‌خشی، به دادوه‌رێکی ڕێک و پێک کێشه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی چاره‌سه‌ر ده‌کرد.
٢. آل عمران ٣: ٤٨ ٢-٣ی هیجری .
"گابریێلی فریشتە قسە لەگەڵ مەریەم دەکات دەربارەی عیسا پێش لەدایکبوونی عیسا و دەڵێت:هه‌روه‌ها خوای گه‌وره فێری کتێب و نووسین و دانایی و ته‌ورات و ئینجیلی ده‌کات.
٣. تەحریم ٦٦: ١٢ ، ٧ی هیجری .
هه‌روه‌ها نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به مه‌ریه‌می کچی عیمرانیش که داوێنی خۆی به‌پاکی ڕاگرت، ئێمه‌ش له‌و ڕۆحه‌ی که به‌ده‌ستمانه، فوومان پێداکرد، ئه‌ویش باوه‌ڕی ته‌واوی هه‌بوو به گوفتارو فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری و هه‌میشه و به‌رده‌وام ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو خواناس و نزاکار بوو.
٤- آل عمران ٣: ٤٩- ٥٠ ، ٢- ٣ی هیجری .
(له ئاینده‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت) به‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل که من پێغه‌مبه‌رێکم، بۆ لای ئێوه ڕه‌وانه‌کراوم، به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کیشم پێ یه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه، (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که): من له قوڕ شێوه‌ی باڵنده‌تان بۆ دروست ده‌که‌م، ئینجا فووی پێدا ده‌که‌م، به‌فرمانی خوا یه‌کسه‌ر، ده‌بێته باڵنده‌یه‌کی زیندوو و کوێری زکماک و نه‌خۆشی به‌ڵه‌کیی چاک ده‌که‌مه‌وه به‌ویستی خوا و مردووانیش زیندوو ده‌که‌مه‌وه به‌فرمانی خوا و هه‌واڵی ئه‌و شتانه‌ی که ده‌یخۆن و هه‌ڵی ده‌گرن له ماڵه‌کانتاندا پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نم، به‌ڕاستی له‌و شتانه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه هه‌یه بۆتان ئه‌گه‌ر ئیماندارن. هه‌روه‌ها به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌و ته‌وراته‌م که له‌به‌ر ده‌ستمدایه، هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌و شتانه‌ی له‌سه‌رتان حه‌رامکراوه (به‌فه‌رمانی خوا) حه‌ڵاڵی بکه‌م و به‌ڵگه‌شم بۆ هێناون له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه (له‌سه‌ر ڕاستی پێغه‌مبه‌رایه‌تیم) که‌واته له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بن و به قسه‌م بکه‌ن.
٥. ئەلسەف ٦١: ٦ ، لە ٣ی هیجری .
بیریان بخه‌ره‌وه، کاتێك عیسای کوری مه‌ریه‌م به‌نه‌وه‌ی ئیسرائیلی وت: منیش به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ری خوام بۆ سه‌ر ئێوه، ڕاستی ته‌وراتیش ده‌سه‌لمێنم که‌له پێش مندا هاتووه، هه‌روه‌ها مژده‌ده‌ریشم به‌پێغه‌مبه‌رێك که دوای من دێت و ناوی - ئه‌حمه‌د - ه، که‌چی کاتێك به به‌ڵگه و نیشانه‌ی تێر و ته‌واوو موعجیزه‌ی ئاشکراوه پێی ڕاگه‌یاندن، وتیان: ئه‌مه جادوویه‌کی ئاشکرایه.
٦. المائیده ٥: ٤٨ ، ١٠ی هیجری .
ئێمه قورئانمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌کدا بۆ تۆ دابه‌زاندووه، ڕاستی و دروستی کتێبه‌کانی پێش خۆیشی دیاری ده‌کات و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موویاندا (کاتێک خاوه‌نانی کتێب له گاور‌و جوو گیروگرفتیان ده‌هێنن بۆ لای تۆ) به‌و به‌رنامه‌یه‌ی خوا ناردوویه‌تی داوه‌ریی بکه له نێوانیانداو شوێن ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان مه‌که‌وه‌و له‌و حه‌قه لامه‌ده که بۆت ڕه‌وانه کراوه، بۆ هه‌رلایه‌کتان (موسڵمانان و خاوه‌نانی کتێب) به‌رنامه و پڕۆگرامی تایبه‌تمان بڕیارداوه خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه هه‌ر هه‌مووتانی ده‌کرده یه‌ک ئوممه‌ت و گه‌لێکی یه‌ک پارچه، به‌ڵام (ویستی وایه به‌و جیاوازیه) تاقیتان بکاته‌وه له‌وه‌ی پێی به‌خشیوون (تا به‌هۆی عه‌قڵ و ژیریتانه‌وه شوێنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بکه‌ون)، ده‌ی که‌واته زۆر به‌په‌له‌بن و پێشبڕکێ بکه‌ن بۆ هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌ک، دڵنیاش بن که هه‌مووتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، ئه‌و کاته هه‌واڵی ته‌واوتان ده‌داتێ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌بوو.
٧. المائیده ٥: ١١٠
ئه‌وسا (له‌ناو هه‌موو پێغه‌مبه‌راندا ڕوو به عیسای کوڕی مه‌ریه‌م) خوا فه‌رمووی: ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م یادی ئه‌و نازو نیعمه‌ته‌ی من بکه‌ره‌وه که ڕژاندم به‌سه‌ر خۆت و دایکتدا، کاتێک من به‌هۆی فریشته جوبره‌ئیلی پیرۆزه‌وه پشتیوانیم لێکردیت، ئه‌وکاته‌ی له بێشکه‌داو به‌پیریش به‌ڕه‌وانی قسه‌ت بۆ خه‌ڵکی ده‌کرد، هه‌روه‌ها کاتێک فێری نووسین و دانایی و ته‌ورات و ئینجیلم کردیت، کاتێکیش له قوڕ وه‌ک شێوه‌ی باڵنده‌ت دروست ده‌کرد به‌فه‌رمانی من، ئه‌مجا فووت پیاده‌کرد، جا ده‌بوو به‌باڵده به‌فه‌رمانی من و کوێری زگ‌ماک و به‌ڵه‌کت چاک ده‌کرده‌وه به‌فه‌رمانی من، کاتێکیش مردووه‌کانت به‌زیندوویی به‌فه‌رمانی من له گۆڕ ده‌رده‌هێنایه‌وه، هه‌روه‌ها یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه که شه‌ڕی نه‌وه‌ی ئیسرائیلم لێ لادایت، کاتێک به‌به‌ڵگه ئاشکراکانه‌وه هاتی بۆ لایان، جا ئه‌وانه‌شیان که بێ باوه‌ڕ بوون وتیان: ئه‌مه جگه له‌وه‌ی جادوویه‌کی ئاشکرایه هیچ شتێکی تر نیه.