چیرۆکی نەبیلە

من لە تاریکی دەژیام نەمدەزانی بەرەو کام ئاڕاستەیە بڕۆم. من گومڕا بووم هەموو شەوێک گێژ دەبووم و دەگریام هەتا ده خەوتم.

من لە ناوچەی مەغریب لە باکووری ئەفریقا دەژیم لە وڵاتێکی ئیسلامی توند کە تێیدا مەسیحییەتی نزیکەی نەزانراوە. کاتێک دایک و باوکم لێک جیابوونەوە، دایکم هاوڕێیەتی لەگەڵ مێشنیارەکانی مەسیحی کرد، ئەوان لەگەڵ من و دایکم دەستیان بە خوێندنی ئینجیل کرد. کاتێک باوکم دۆزییەوە، ئەو منی لە دایکم جیا کردەوە بۆ ئەوەی لەگەڵیدا بژیم. من لەوێ ڕقم لە ژیانی نوێی خۆم بوو، و خەمۆکی تاریک منی گرتەوە.

شەوێک دایکم خەونی بینی کە لە نزیک کەنیسەیەک دەژی، پێی وابوو کە پەیامێکە لەلایەن خوداوە، ئەو بە دوای کڵێسایەکی هاوشێوەی ئەوه دەگەڕا کە خەونی پێوە بینیبوو، کاتێک دۆزییەوە چووە ناو ئەو گەڕەکەوە. لەوێ، لە ڕێگەی زنجیرەیەک ڕووداوەوە کە تەنها خودا توانی ڕێکی خات، دایکم ئیبراهیمی ناسی، مەسیحی ئیڤانجیلی بوو و دەستی کرد بە خوێندنی ئینجیل لەگەڵیدا. ڕۆحی پیرۆز دەستی دایە دڵی دایکم و باوەڕی بە مەسیح هێنا.

دواتر دایکم خەونێکی تری دیت، ئەمجارەیان دەربارەی نان بەخشینی دراوسێکانی بوو. ئەو لە لێکدانەوەی ئەو خەونە تێگەیشت، کە پێی دەوترێت باوەڕی نوێی خۆی لەگەڵ ئەوانی تردا باس بکات، و بڕیاری بە ته عمیدی دا. لە نێو هەموو خەڵکی گەلەکەیدا، بوو بە یەکەم باوەڕدار بە عیسای مەسیح.

لە هەمان کاتدا، هێشتا لەگەڵ باوکم دەژیام، خەمۆکی من قوڵتر بوو. کاتێک دایکمم بینی، ئەو پێی وابوو کە نەخۆشم و بۆیە من کاڵ و کز بووم. من هەمیشە پێم ده کوت کە نیگەران مەبە. لەگەڵ من نوێژی کرد، بەڵام شەیتان هەموو شتێکی کرد بۆ ئەوەی من لە ئینجیل لا بدات.

ڕۆژێک، ئیتر نەمتوانی زیاتر له وه ته حه مول بکه م. دەستم کرد بە گریان کە بۆم کۆنترۆل نەکرا و بە دایکمم گوت ئیتر ناتوانم لای باوکم بم. هەستم بە تەنیایی و رەت کردنەوە م ده کرد.دایکم هێمنی کردمەوە و پێکەوە نوێژمان کرد. پاشان ژوورەکەمی جێهێشت، پاشان بە تەنیا نوێژم کرد. داوام لە یەزدان کرد کە بێتە یارمەتیم و ئەم هەموو سەرلێشێواوی و خەمە له به ین ببات.

من پڕ بووم لە خۆشی. خودا موعجیزەی کرد!

بەیانی دواتر بە دڵێکی سووک و ڕوخسارێکی زەردەخەنە لە خەو هەستام. من بەسەر خەمۆکیدا زاڵ بووم بە خۆشییەکی نەویستراو و زانیم ئەو خودایەی کە وەڵامی نوێژەکانمانی دایەوە زیندووە. ئەمە هانی دام کە دەست بکەم بە خوێندنی ئینجیل لەگەڵ ئیبراهیم. بە شێوەیەکی موعجیزە، باوکم ڕێگەی پێدام بۆ ماوەی چوار مانگ لەگەڵ دایکم بمێنمەوە.

لە کۆتاییدا ناچار بووم بگەڕێمەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ باوکم بژیم، بەڵام من دڵنیا و ئارام بووم، چونکە دەمزانی عیسا لەگەڵ منە. دوای چەند مانگێک، من لە وڵاتی دراوسێی خۆم ته عمید کرام. دەزانم کە من بەشێکم لە بنەماڵەی گەورە (ئوممە) لە عیسای مەسیحم. من و دایکم دەزانین کە کاری خودا لە ژیانماندا تەواو نەبووە.

More Stories
Prophet Abraham and Abimelech’s Dream
كوردی‎