کەی خەونێک لەلایەن خوداوە یه؟

خەونەکان وەک لە فەرهەنگی وێبستەر پێناسە کراوە: "خەون زنجیرەیەک بیرکردنەوە، وێنە یان هەستێکە کە لە کاتی خەودا ڕوو دەدات." (فەرهەنگی نێودەوڵەتی وێبستەر لاپەڕە ٦٨٨)

کەسێکی ژیر جارێک گرنگی خەونەکانی ڕوونکردەوە و گوتی: خەونەکان باشترین ڕێگایە بۆ گوێگرتن لە خودا. کاتێک خەون دەبینیت، ئیوه بێدەنگن، که واته ناتوانی چاوپۆشی لێ بکەیت. لەگەڵ ئەوەشدا، تۆ زۆر بە ئاسانی سەرت لێ ناشێوێت. خەونەکان ئەو ڕێگایانەن کە خودا بەکاری دەهێنێت بۆ نیشاندانی ویست و ئامانجی خۆی..

ئەگەر ئێمە هەموو شەوێک خەون ببینین، کەواتە چۆن دەتوانین بڵێین کام خەون لە خودایە؟ هەموو خەون و بینینێک لە یەزدان نییە. ئینجیل ئاگادارمان دەکاتەوە کە دوژمن خۆی وەک فریشتەی ڕووناکی دەشێوێنێت(٢ی کۆرنتیان ١١: ٤). ئەو خەونەکان یان بینینەکان بەکاردێنێت بۆ بڵاوکردنەوەی گومان، بێئومێدبوون و ئاڕاستە نەگونجاوەکان. ئەگەر خەونێک یان بینینێک هەوڵ بدات تۆ ڕازی بکات بە شتێکی پێچەوانەی وشەی خودا، ئەوە بە تەواوی لە یەزدان نییە..

  • • • ئەیوبی پێغەمبەر پێمان بڵێ: چونکە خودا دووبارە و دووبارە قسە دەکات، هەرچەندە خەڵک نایناسنەوە. ئەو لە خەونەکاندا قسە دەکات، لە بینینەکانی شەودا، کاتێک خەوی قووڵ دەکەوێتە سەر خەڵک کاتێک لە جێگاکانیاندا دەنوێنن. لەگوێیاندا چرپه دەکات و بەهۆشیارەوەترسێنەریان دەکات. وایان لێ دەکات کە لە هەڵەدا هەڵیان بگێڕن، ئەو ئەوان لە شانازی دەهێڵێتەوە لە گۆڕەکە دەیانپارێزێت، لە پەڕینەوە بەسەر ڕووباری مەرگدا" (تەورات، ئەیوب ٣٣: ١٤- ١٨). ئەم ئایەتانە بە ڕوونی پێمان دەڵێن کە خودا قسە دەکات بۆ ئەوەی پیاوێک بە شانازی و گوناهی خۆی لەناوببات. خودا خەونەکان بەکاردێنێت بۆ ئاشکراکردنی لاوازی ژیانمان کە دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت
  • • "بێگومان بیرکردنەوەی من بیرکردنەوەی ئێوە نییە و ڕێگاکانی ئێوەش ڕێگاکانی من نین، ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. هەروەک بەرزیی ئاسمان لە زەوییەوە، ئاوا بەرزە ڕێگاکانم بەسەر ڕێگاکانتاندا و بیرکردنەوەم بەسەر بیرکردنەوەتان. هەروەک چۆن باران و بەفر لە ئاسمانەوە دێنە خوارەوە و ناگەڕێنەوە ئەوێ، بەڵکو زەوی ئاو دەدەن و وای لێ دەکەن بەرهەم بدات و ڕووەکی لێ بڕووێت و تۆو بدات بۆ تۆوکردن و نان بۆ خواردن، فەرمایشتەکەم ئاوا دەبێت کە لە دەممەوە دێتە دەرەوە: بە بەتاڵی ناگەڕێتەوە بۆم، بەڵکو ئەوەی من پێم خۆشە دەیکات و سەرکەوتوو دەبێت لەوەی بۆی دەنێرم.(ئیشعیا ٥٥: ٨- ١١) لێرەدا خودا دەڵێت بیرکردنەوەکانی جیاوازن لە ئێمە، بۆیە لە ڕێگەی خەونەوە خودا دەتوانێت گۆڕان لە فکر و هەڵسوکەوتی ئێمەدا بهێنێت بۆ ئەوەی ڕێنموویمان بکات بۆ پێکەوە بەست لەگەڵ فەرمایشتەکەیدا. خوا بەڵێنی دەدات کەفەرمانی ئەو هەرگیز بە بەتاڵی ناگەڕێتەوە، بەڵکو ئەو شتانەی کەدەیەوێت دەیهێنێتەدی و بەئامانجی خۆی دەگەێنێت.
More Stories
تێگه یشتن له الله له ڕێگای رۆیاوه
كوردی‎