ناوی من ئەحمەدە و من شیعەی عێراقم لە سەردەمی ڕژێمی سەدام حوسێندا بەهۆی شەڕ و ئابڵۆقەیەوە وڵاتی خۆم بەجێهێشت من نەمدەتوانی بگەڕێمەوە چونکە لە لایەن ڕژێمەوە دەکوژرێم من هەموو ئەندامانی خێزانەکەم لە دەست دا بۆ جەنگ. براکانم لە شەڕی عێراق و ئێران و دایک و باوکم لە کاتی جەنگی دووەمی عێراقدا لە ساڵی ٢٠٠٣دا کوژران من لە ٢٥ ساڵی ڕابردوو لە ئوردن ژیاوم.
ڕۆژێک لە شەقامەکە پیاسەم دەکرد، لە دڵمدا تێدەکۆشم. بۆچی هەموو ئەمانە بەسەر مندا هاتووە؟ بۆچی ناچار بووم ئازار ببینم و خێزانەکەم لە دەست بدەم؟ بۆچی پەڕەی کۆچکردنەکەم دواکەوت؟ من که لەگەڵ خۆمدا قسەم دەکرد لە کەنیسەیەکدا گوزه رام، شتێک منی ڕاگرت و هانی دام بچمە ژوورەوە. من پێشتر لەو کڵێسە نەبووم، وە من ناڕەحەت بووم. ئایا ئەوان من فڕێ دەدەنە دەرەوە؟ بەڵام من نه متوانی بەرگەی ئەو هاندانانە بگرم، بۆیە هه مان دوانیوەڕۆ چوومە ناو کڵێساکە.
هیچ پەیکەر و وێنەیەک لە کڵێسادا نەبوو، تەنها کەسانێک دانیشتبوون و گوێیان لە وتاربێژێک بوو. ئەو بە ئینگلیزی وانە دەوترا و ئینگلیزییەکەم باش نییە، بۆیە من بە بێدەنگی دانیشتم و هەوڵم دا تێبگەم. وا دیارە کە من تێناگەم بۆیە دەستی کرد بە وتنی خاڵە سەرەکیەکان بە عەرەبی من بەڕاستی حەزم لەو شتە بوو کە ئەو گوتی. دوای نوێژ، بۆ سەرسووڕهێنەری من، ڕاستەوخۆ هاتە لام و بەخێرهاتنی کردم. ئەو زۆر دۆستانە بوو پاشان بانگێشتنمی کرد بۆ نانی نیوەڕۆ لەگەڵ خۆی و خێزانەکەی. ئەو سوور بوو لەسەر ئەوەی کە من لەگەڵ ئەو بڕۆم، بۆیە منیش کردم،دەرگایه ک کراوه بۆ هاوڕێیەتییەکی درێژخایەن.
دەستم کرد بە پرسیارکردن لە قەشەکە. ئەو زۆر تێده گەیشت و بە خۆشەویستی وەڵامی پرسیارەکانمی دایەوە. من تەحەدام کرد، بەڵام ئەو زۆر ئارام و دڵنیا بوو لەوەی کە باوەڕی پێ هێناوە. دەستمان کرد بەخوێندنی قورئان و ئینجیل. ئەو له هه ر دووکیان زانابوو. ئێمە باسی هەموو شتێکمان کرد، جا ئایا ئینجیل تێکچووە، ئایا عیسا، ترینیتی( ته سلیس)، مردنی عیسا لەسەر خاچ، کێشەی خێزانیی، ئیلهامی قورئان و ئینجیل، ڕەوایەتی بە فەرموودە و شتی تر. من بە شێوەیەکی جیاواز دەستم کرد بە بینینی شتەکان. دوای چوار ساڵ لە هاوڕێیەتی و خوێندن لەگەڵ قەشەکە، من قەبووڵم کرد کە ئینجیل وشەی خودایە و تێکنەدراوە. من عیسام بە جیاواز بینی، هەروەک قورئانیش دەڵێت: لە نێوان ئەوانەی نزیک دەکرێمەوە بۆ لای خوا، (ئال عمران ٣: ٤٥) بەڵام نەمتوانی قبوڵ بکەم کە ئەو خوایە لە گۆشتدایە.
بیرمە شەوێک دوای گفتوگۆیەکی درێژ دەربارەی ئەوەی عیسا کێیە، هاوڕێکەم نزای بۆ کردم و داوای لە خودا کرد کە ڕاستی تەواوم نیشان بدات کە کێیە. ئینجا پێی وتم کەخوا هەمیشەحەقیقەتی خۆی بۆ ئەوانەی کەدەیانەوێت ئاشکرا دەکات.
بەیانی زوو، خەونێکم بینی. تێیدا پیاوێکی سپی قسەی لەگەڵ دەکردم و لێم دەپرسی: "بۆچی گومانت هەیە من کێم؟"
وتم گەورەم تۆ کێیت؟
ئەویش وەڵامی دامەوە: من ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و دروست و ژیانم. گوێ لە هاوڕێکەت بگرە ئەو ڕاستیت پێ دەڵێت.
کاتژمێر ٥ی بەیانی هەستام بە هاندانیەکی زۆرەوە کە پەیوەندی بە هاوڕێ قەشەکەمەوە بکەم. کاتێک ئەو وەڵامی تەلەفۆنەکەی دایەوە، ده نگم به رز کرده وه و کوتم "بڕوام پێیەتی".
به خه واڵویه وه وتی: باوەڕت بەچی هەیە؟!
"من پێت دەڵێم، باوەڕ دەکەم" من خەریک بوو هاوارم ده کرد ئەو نەیده توانی تێبگات کە مەبەستم چیە. من چوار جار هەمان وەڵامم دووبارە کردەوە پێش ئەوەی بزانم دەربارەی خەونەکەم په ی بڵێم. "عیسام لە خەونەکەم بینی" لە کۆتاییدا وتم باوەڕم وایە کە ئەو خودای منە و ڕزگارکەری منە! هاوڕێکەم بۆم زۆر دڵخۆش بوو، پاشان بە تەلەفۆن نوێژی لەگەڵ کردم، سوپاسی عیسای کرد بۆ ئەوەی من بەرەو ڕاستییەکی تەواو ڕادەستی کردم و هانی دام کە ژیانی خۆم بە تەواوی پێشکەش بە عیسا بکەم. لە کاتی نوێژەکەدا پێکەوە، بۆ یەکەم جار بەناوی عیساوە نوێژم کرد.
نازانم چی دەبوو ئەگەر ئەو ڕۆژە گوێم لە دەنگی ڕۆحی پیرۆز نەگرتبا که بچمە ناو ئەو کڵێسایه، یان ئەگەر بانگێشتەکەی قەشەکەم ڕەت بکردایەتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەی نان بخۆم. ئێستا دەتوانم ببینم کە خودا چۆن منی بەناو ئەو چوار ساڵە خوێندنە برد بۆ ئەوەی زۆر فێربم و دواتر بە خەونەکە ڕاستیەکانی ناو دڵم مۆر بکەم. ژیانم بە هیچ شێوەیەک ئاسان نییە، بەڵام دەتوانم لەگەڵ پۆڵی ڕه سووڵ هاوار بکەم، لەبەر ئەم هۆیەش ئەم ئازارانە دەچێژم، بەڵام شەرمی پێوە ناکەم، چونکە دەزانم باوەڕم بە کێ هێناوە، دڵنیام مەسیح دەتوانێ پارێزگاری سپاردەکەم بکات هەتا ئەو ڕۆژە. (٢ی تیموتی ١: ١٢).