. بڕیار بدە عیسای مەسیح کێیە، "عیسا وەڵامی دایەوە: "من ڕێگا و ڕاستی و ژیانم. کەس نایەت بۆ لای باوک جگەلەڕێگای منەوە. (یوحه ننا ١٤: ٦). ٢- خودات بە هەموو دڵ و دەروونت خۆش بوێت، عیسا وەڵامی دایەوە: "یەزدانی پەروەردگارت بە دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو هۆشت خۆش بوێت. (مه تتا ٢٢: ٣٧). ٣- زاڵبوون بەسەر گوناه و جیهان پەروەری , من لەگەڵ مەسیح لە خاچ درام، ئیتر من نیم ئەوەی دەژیێت، بەڵکو مەسیحە لە مندا دەژیێت. ئێستاش کەوا بە جەستە دەژیم، ئەوا بە باوەڕ بە کوڕی خودا دەژیم، ئەوەی منی خۆشویست و خۆی کردە قوربانی بۆ من.( گالاتیا ٢: ٢٠ ) ٤- هەموو شتێک تەسلیمی ئەو بکە. یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا وەرن یەکلایی بکەینەوە. ئەگەر گوناهەکانتان سووری ئاڵ بێت، وەک بەفر سپی دەبێتەوە؛ ئەگەر وەک قرمز سوور بێت، وەک خوری لێدێت. ( ئیشایا ١: ١٨) ٥- سوپاس و پاڕانه وه ی ته واو. بۆیە ئەی خوشک و برایان، لەبەر میهرەبانی خودا لێتان دەپاڕێمەوە لەشتان وەک قوربانییەکی زیندوو پێشکەش بکەن، پیرۆز و پەسەندکراو لەلای خودا، کە پەرستنی هۆشمەندانەتانە.( ڕۆما ١٢: ١) ٦- ڕۆژانە لەگەڵیدا پیاسە بکە.ئیتر هەروەک چۆن عیسای مەسیحتان بە پەروەردگاری خۆتان وەرگرتووە، بە یەکبوون لەگەڵ ئەو بەردەوام بن لە ژیان، لە ئەودا ڕەگ دابکوتن و خۆتان بنیاد بنێن. وەک فێربوون چەسپاو بن لە باوەڕدا، هەروەها با دڵتان پڕ لە سوپاسگوزاری بێت.