"دیسان گوتراوە: {ئەوەی ژنەکەی تەڵاق بدات، با تەڵاقنامەی بداتە دەست.} بەڵام من پێتان دەڵێم: ئەوەی بەبێ هۆی داوێنپیسی ژنەکەی خۆی تەڵاق بدات، وای لێدەکات داوێنپیسی بکات. ئەوەش تەڵاقدراوێک بهێنێت، ئەوا داوێنپیسی دەکات." ( مه تا ٥: ٣١-٣٢)
زینا تاکە هۆکاری تەڵاقدانە ڕەنگە ژن بەپێی یاساکانی وڵاتێک لە مێردەکەی تەڵاق بدرێت، بەڵام بەپێی ڕای خودا تەڵاقیان لێنەدرێتەوە. تەنیا گوناهێک هەیە کە دەتوانێت ژن و مێردێک بخاتە ئەو شوێنەی کە بتوانن لە ڕوانگەی خوداوە ئازاد بن، ئەویش زینایە. هەرچەندە یاساکانی وڵاتێک ڕێگەیان بە تەڵاق داوە، بەڵام ئەوان ژن و مێردن بە پێی کتێبی پیرۆز.
خودا ڕقی لە تەڵاقە، "شەش شت هەن یەزدان ڕقی لێیانە، حەوتیش قێزەونە لەلای: چاوی بەفیز، زمانی درۆزن، دەستێک کە خوێنی بێتاوانی ڕشتبێت، دڵێک پیلانی خراپ دابهێنێت، پێیەک بە پەلە بەرەو خراپەکاری ڕابکات، شایەتی درۆزن درۆ بڵاو بکاتەوە و
وروژێنەری ناکۆکی نێوان برایان." ( په نده کانی سلێمان ٦: ١٦-١٩)
خودا ڕایگەیاندووە کە ژن و مێرد دەبێت هەتاهەتایە یەک بن، ئەمە ئیرادەی هەتاهەتایی خودایە بۆ جووتەکان.
ئیرادەی خودا ئەوەیە کە کۆمەڵگاکان و نەوەکانی داهاتوو بپارێزرێت بە پاراستنی هاوسەرگیری خودا هانی جووتەکان دەدات بۆ بەردەوام بوون لە پەیوەندی هاوسەرگیری، چونکە ئەمە پلانی ئەو بۆ هاوسەرگیرییە لە دروست بوون. کاتێک گوناه هاتە ناو جیهان ئەم پەیوەندیە که وته ژێر هۆکاری گوناهه وه.
بەڵام با ئەمڕۆ ڕووبەڕووی ڕاستی بینەوە، هیچ جووتێک لە هاوسەرگیریدا بێ کێشە نین بەڵام تەڵاق چارەسەر نییە هەر لە سەرەتاوە خودا هاوسەرگیریی وەک گرێی نێوان ژن و پیاو دانا کە پەیمانێکی هەتاهەتاییە کە نابێت هەتا مردن بشکێنرێت. ئینجیل فێرمان دەکات کە ژن و پیاو دەبن بە یەک جەستە و پێکەوە گرێدراون. ئینجیلەکە وتەیەکی گشتگیرمان دەداتێ و دەڵێت: کەواتە ئەو شتەی خودا بەستوویەتی، ئادەمیزاد جیای نه کاتەوە.