من زینهبم لە ئێران لەدایک بووم کاتێک من هێشتا منداڵ بووم، دایک و باوکم ڕایان کرد بۆ وڵاتێکی دیکه. کاتێک حەوت ساڵ بووم، خەونێکم دیت.
من خەونم بینی لەسەر ڕێگایەکی پیادەی تەسک لە لای ڕێگایەکی فراوانەوە ڕاوهستاوم. چەند هەنگاوێک لەبەردەم مندا، عیسا وەستابوو. بۆم گهڕاوه و و پرسی: ئایا دەتەوێت شوێنم کەوتیت؟!
گوتم: "بەڵێ، دهمهوێت" .
جارێکی دیکهش پرسیاری کرد و گوتی:" دڵنیایت کە دەتەوێت شوێنم بکەوی؟"
من وەڵامم دایەوە، "بەڵێ، دڵنیام."
گهڕاوه و دەستی کرد بە پیاسەکردن. من چوومە پشت ئەو و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک پیاسەمان کرد. هەرچەندە پیاسەکە زۆر بوو، ئێمە بێزار و ماندوو نەبووین.
لە شوێنێکی نادیارەوە، دوو سێ دوکانی ئەودیوی ڕێگاکە دیار بوو، کە خەڵک لەو شوێنەی شتی خۆڕایی و لوکسیان لەگهڵ یەکتر دهگۆڕییەوە، ئەو دوکانانه و شتهکانی کە پڕیان کردبوو زۆر جوان و بریقەدار بوون. قەرەباڵغییەکی زۆر هات و چۆیان بۆ ئەو دووکانانە دهکرد. لەناکاو حەزم کرد کە بەشداری بکهم و ئەو شتانە بۆ خۆم بهرم.
من دەستم کرد بە گفتوگۆ لەگەڵ خۆم کە ئایا بڕۆم ئەو شتانە بەدەست بهێنم یا نهڕۆم. من بە خۆمم گوت ئەگەر بڕۆم، عیسا تەنانەت تێناگات چونکە ئەو لەبەردەم مندا دهڕۆیشت و ئاگای لێنهدهبوو. دەمتوانی پەلە بکەم و شت و مهک کۆبکەمەوە، پاشان بگەڕێمەوە و بە دوای ئەودا بڕۆم. ڕێک دوای ئەوەی دەنگێک لە سەرم بوو بیرم لێدەکردەوە، شەرمم لە خۆم کرد و بە دەنگم گوت بهسی که. من بە دڵمم کوت نا! من تەنها بەدوای عیسا دەکهوم و ناچمە ئەو دووکانانە.
وەک ئەوە بوو کە عیسا هەموو شتێک لە مێشک و بیرکردنەوەکانی مندا بزانێت. هەر کە بڕیارم دا تەنیا بەدوایدا بڕۆم، ڕاوهستا- وەک ئەوەی لە مێشک و دڵمدا گوێی لە گفتوگۆکە بوبێت. منیش وەستام کە دەستی کرد بە هەڵپەساردنی لە هەوادا. کاتێک چەند پێیەک لە هەوادا بوو، گەڕاوه و دەستی بەرەو من درێژ کرد. من ڕۆیشتم بۆ لای، دەستی گرتم و لهگهڵی بڵیند بوومهوه.
ئێمە بەردەوام بووین لە بهرز بوونهوه بهرهو ئاسمان و هەورەکان هەتا گەیشتینە ئاسمان. زۆر گەورە بوو لە لایەکەوە فریشتەکان زۆر بوون بە دەنگێکی شکۆدار سرودی پەرستنیان دەگوت و ستایشی خودایان دەکرد. زۆر فریشتە هەبوون کە نازانم ملیۆنها یان ملیاردها زیاتر! دەنگەکانیان جیاواز بوو لە هەر شتێک کە تا ئێستا گوێم لێ ببوو. من دەمویست ببم بە یەکێک لەوان و بەشداری بکەم لە گۆرانی گوتنی سروودی ستایش.
لە لایەکەوە، شتێکم بینی کە لە قەڵا یان کڵێسا یان پەرستگایەک دەچوو. من نازانم چی بانگی بکەم، چونکە لە هەر سێکیان دەچوو. هەموو شتێک لە زێڕ دروست کرابوو. وەک سەیرم کرد، بە عیسام گوت: ئەمە جوانە!
"تۆ دەتەوێت سەیری ژورێ بکەی؟" ئهو لێی پرسیم.
"بەڵێ!" بە ههیهجانهوه هاوارم کرد، ئیشتیام لێیه ببینم چ شتێک لە ژورهرهوهیه.
هەر کە لە بیناکە نزیک بووینەوە، دەرگا زێڕینە گەوره و جوانەکان بە شێوەیەکی جوان بۆخۆیان کرانەوە. لە ژورێدا سینگی گەنجینەی زێڕی لێبوو پڕ بوو لە زێڕ و لهعل و ئەڵماس.
چاوەکانم لە سنگەوە( صندوق) گەیشتن بە تەلارسازی( معماری) گەورە و ڕوناکی درەوشاوە کە بە ناو پەنجەرەکاندا دهڕوات و بە شێوەیەکی هاوچەشن لەسەر زێڕهکان ڕەنگ دەداتەوە. بینا پیرۆزە کە وا دیار بوو کە ئەو شته بێت کە ڕوناکی هەیە یان لە ڕووناکی دروست کراوە. گەڕامهوه، کاتێک عیسا لە ناوەڕاستی دوو دهرکهدا وەستابوو، پێم گوت: زۆر جوانە!
ئەو بە زەردەخەنە وەڵامی دایەوە کە هەستم کرد بەو زەردەخەنەیە له باوهشێ کردم. زەردەخەنەکهی ئەو سۆز و ئارامی بە من دا کە پێشتر هەرگیز هەست ئەزموونم نەکردبوو و هەرگیز لەبیری ناکەم. هەرکاتێک بیری لێدەکەمەوە، دەمەوێت ئەو ساتە بوەستێ و هەرگیز تێنهپهڕێت.
هەست دەکەم کە عیسا چەند هۆکارێکی هەبوو بۆ ئەوەی ئەم خەونەی نیشان دام، لەوانە هاوبەشکردنی لەگەڵ ئەوانی تر و بەرەکەت پێدانیانه. من باوەڕم بەوە هەیە کە لە ڕێگەی گێڕانهوهی ئەو شایەتیەوە، خودا قادره لە دڵی زۆر کەسدا کار بکات و ستایشی خۆی بکات، لە کاتی ڕزگارکردنی گەلەکەیدا.