Isa Al-Masih’s Attributes in the Qur’an

لە قورئاندا حەڤدە خەسڵەت هەیە کە جگە لە عیسای مەسیح بە هیچ پێغەمبەرێک نەدراوە. خەسڵەتەکان بریتین لە:

١. عیسا لە هەموو مرۆڤەکان و پێغەمبەرانی تر بە جیاواز لە دایک بووە له پاکیزەیەک. "مه‌ریه‌م وتی: جا چۆن من منداڵم ده‌بێت، له‌کاتێکدا هیچ به‌شه‌رێک توخنم نه‌که‌وتووه و داوێن پیسیش نه‌بووم."(مەریەم ١٩ :٢٠)

٢. ناو ونیشانی مەسیح تەنیا بە عیسای مەسیح دراوە: "عیسای مەسیح کوڕی مەریەم" (ئەلنیسا ٤ :١٧١)

٣ - عیسای مەسیح (صلی ئەڵڵا علیە وسلم) تاکە کەسە کە پێی دەوترێت وشەی خودا، واتە دەربڕینی ڕاست و دروستی خودا، وشەی خودا هەتاهەتاییە: "... عیسای کوڕی مەریەم، پێغەمبەری خودایە، هەروەها ئەو فەرموودەیەی کە بۆ مەریەم گواستویەتیەوە. (نیسا ٤: ١٧١ و آل عمران ٣: ٤٥).

٤ - عیسا مەسیح (صل اڵڵه علیە وسلم) تاکە کەسێکە پێی دەوترێت ڕۆحی خودا لە مانای دەرکەوتن، وه ک هەموو خەڵک پێویستی بە لەدایکبوونی له ڕێگه ی پەیوەندی سێکسی نەبوو: "... عیسای کوڕی مه‌ریه‌م جگه له‌وه‌ی که فرستاده‌ی خوایه (شتێکی تر نه‌بووه‌)، له دایک بوونه‌که‌ی به‌فه‌رمانی خوا بووه که‌له مه‌ریه‌مدا (به‌رجه‌سته بوو)، عیسا ڕۆح و گیانێکی (تایبه‌تیه) له‌لایه‌ن خواوه به‌خشراوە. (ئەلنیسا ٤: ١٧١).

٥- تەنها عیسا لە لانکی دا قسەی کرد، "[مەریەم] ئاماژەیەی کرد بۆ ئەوەی چۆن قسە لەگەڵ ئەو کەسە بکەم کە لە لانکە دایە، ئەویش گوتی: من بەندەی خودا کتێبی پێبەخشیوم و کردوومی بە پێغەمبەر" (مەریەم ٢٩:١٩-٣٠ ). قورئان فێری ئەوەمان دەکات کە عیسا پێویستی بەکەس نییە هیچ شتێکی فێر بکات، تەنانەت قسەیشی بۆ بکات و فێری کتێب و دانایی و تەورات و خەیاڵی بکات" (ال عمران ٣ :٤٨)

٦- عیسای مەسیح لەگەڵ بێتاوانی خۆی لە باقی پێغەمبەران جیاوازە. لە قورئاندا باسی گوناهەکانی هەموو پێغەمبەران کراوە جگە لە مەسیح. کاتێک فریشه‌که به مه‌ریه‌می وت: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی خوا مژده‌ت ده‌داتێ: به وشه‌یه‌کی خۆی (که فرمانی ـ کن فیکون ـ ه‌، ڕۆڵه‌یه‌کت پێ ببه‌خشێت) که ناوی (المسیح)ه، عیسای کوڕی مه‌ریه‌مه‌، که پیاو ماقووڵ و پایه به‌رزه له‌م دنیادا، له قیامه‌تیشدا له ده‌سته‌ی نزیکانه (له ئێمه‌وه‌) (ال عمران ٣ :٤٥)

٧- عیسا تەنها کەسێکە کە لە هەر شوێنێک ده ڕۆی بەرەکەتی لێ دەکرد. " منی موباره‌ک و پیرۆزیش کردووه له هه‌ر کوێدا بم " (مەریەم ١٩ :٣١)

٨- عیسای مەسیح (صلی اللەعلیە وسلم )بە تەنیا لە هەمووی خلقه ت جیایە: به‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل که من پێغه‌مبه‌رێکم، بۆ لای ئێوه ڕه‌وانه‌کراوم، به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کیشم پێ یه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌، (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که‌): من له قوڕ شێوه‌ی باڵنده‌تان بۆ دروست ده‌که‌م، ئینجا فووی پێدا ده‌که‌م، به‌فرمانی خوا یه‌کسه‌ر، ده‌بێته باڵنده‌یه‌کی زیندوو .."( آل عمران ٣: ٤٩)

٩. عیسا موعجیزە ها یه کی کرد کە ئەوانی تر ناتوانن بیکەن: "کوێری زکماک و نه‌خۆشی به‌ڵه‌کیی چاک ده‌که‌مه‌وه". ( آل عمران ٣: ٤٩)

١٠. عیسا مردووەکانی زیندوو کردەوە: "مردووەکان زیندوو دەکەمەوە" (آل عمران ٣ :٤٩ و المائیدە ٥ :١١٠)

١١- عیسا مەسیح (صلی اللەعلیە وسلم) بە تەنیا نهێنیەکانی شاراوەکان دەزانێت: "به‌فرمانی خوا و هه‌واڵی ئه‌و شتانه‌ی که ده‌یخۆن و هه‌ڵی ده‌گرن له ماڵه‌کانتاندا پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نم، به‌ڕاستی له‌و شتانه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه هه‌یه بۆتان ئه‌گه‌ر ئیماندارن."(آل عمران ٣: ٤٩).

١٢- عیسا مەسیح (سەلامی خوای لەسەر) بەتەنیا مه سوولی دەسەڵات لەگەڵ خودای گه وڕه یه " ....من هیچ شتێکم پێ نه‌وتوون جگه له‌وه‌ی که تۆ فه‌رمانت پێداوم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: ته‌نها خوا بپه‌رستن که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه و من شایه‌ت بووم به‌سه‌ریانه‌وه هه‌تا له‌ناویاندا بووم، ئینجا کاتێک منت مران و گیانت کێشام، ئیتر ئه‌وه هه‌ر خۆت چاودێر و ئاگادار بوویت لێیان و هه‌ر تۆش شایه‌تیت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه‌. (مائده ٥: ١١٧).

١٣- عیسا مەسیح (صلی اللەعلیە وسلم) بە تەنیا بوو بە نیشانەیەک بۆ خەڵکی و ڕەحمەتی خوا: جوبره‌ئیل وتی: ئه‌و قسانه‌ی تۆ ڕاست و دروستن، به‌ڵام ئه‌وه بڕیاری په‌روه‌ردگاره و ده‌فه‌رموێت: ئه‌وکاره لای من ئاسانه (که به‌بێ باوک ئه‌و منداڵه بهێنمه کایه‌وه‌)، بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌مه نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌ک بۆ خه‌ڵکی، هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌تیش بێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌، ئیتر ئه‌و کاره‌ش بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و بڕاوه‌ته‌وه‌."(مەریەم ٢١:١٩).

١٤- عیسا (صلی الله علیە وسلم) پێشبینی مردن و زیندوو بوونەوەکەی کرد و وتی: سڵاوی په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ره ئه‌و ڕۆژه‌ی که له‌دایک بووم و ئه و ڕۆژه‌ش که ده‌مرم، ئه‌و ڕۆژه‌ش که زیندوو ده‌کرێمه‌وه‌." (مەریەم ١٩ :٣٣)

١٥- عیسای مەسیح (صلی اللەعلیە وسلم) بە تەنیا دەتوانێت پێگەیەکی بەرز و پەسەندی ڕۆژی قیامەت بە شوێنکەوتووانی بدات: " (به‌یادیان بهێنه‌) کاتێک خوا فه‌رمووی: ئه‌ی عیسا من (به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی) تۆ ده‌مرێنم پاشان تۆ پایه‌دارو بڵند ده‌که‌مه‌وه لای خۆم، له ده‌ستی ناپاکی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌رن ڕزگارت ده‌که‌م و پاک ڕاتده‌گرم و به‌رزیی و بڵندیی ده‌به‌خشم به‌وانه‌ی که شوێنکه‌وته‌ی تۆن به‌سه‌ر کافراندا هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت، له‌وه‌ودواش گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆلای منه‌، ئه‌وسا دادوه‌ریی و فه‌رمانڕه‌وایی دادپه‌روه‌رانه ده‌که‌م له نێوانتاندا له‌و شتانه‌دا که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌بووه و ڕاتان ده‌رباره‌ی جیاواز بووه‌."(آل عمران ٣ :٥٥).

١٦- عیسا مەسیح (صلی اللەعلیە وسلم) نیشانەی ئەو ڕۆژی قیامه ته: " هه‌ر په‌یڕه‌وی له زاتی من بکه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌شه ڕێگه‌ی ڕاست و دروست. " (الزخرف ٤٣: ٦١). بەڕاستی عیسا مەسیح (صلی اللەعلیە وسلم) تەنها ئەو دادوەرە دەبێت کەدێتەدنیا بۆ دادگایی کردنی زیندووان و مردووان. حەق و ڕاستیشی لەلای حه دیسه وه پشتڕاست کراوەتەوە: "قیامەت نابێت هەتا کوڕی مەریەم وەک دادوەری دادپەروەری دادەبەزێت.".

١٧- عیسای مەسیح(صلی الله علیە وسلم) تاکە کەسێکە لەلایەن ڕۆحی پیرۆزەوە پشتیوانی لێکراوە: "کاتێک خودا دەڵێت: : ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م یادی ئه‌و نازو نیعمه‌ته‌ی من بکه‌ره‌وه که ڕژاندم به‌سه‌ر خۆت و دایکتدا، کاتێک من به‌هۆی فریشته جوبره‌ئیلی پیرۆزه‌وه پشتیوانیم لێکردیت " (مائده ٥: ١١٠).

More Stories
خودای ئێمە یەکێکە
كوردی‎