کتێبی پیرۆز پێمان دەڵێ : «پاش ئەمانە، ڕۆحم بەسەر هەموو خەڵکدا دەڕێژم. کوڕان و کچانتان پەیامی خودا ڕادەگەیەنن، پیرەمێردەکانتان خەون دەبینن، گەنجانتان بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت. ( یۆئێل۲٨:٢)
- الله بۆ دیتنەوەی دڵەکانمان بۆ یاریدە و هاوکاری کەسانی تر خەونی دانا. هەندێ کات خەونە کان لەو ڕووداوانەی وا لە لای ئێمە گرینگ نین " دێنە ئاراوە
- الله خەونەکانی بۆ کرانەوەی گوێ ئێمە داناوە بەڵام ئێمە بیسەری دەنگی خواوەند نین " چونکە گوێمان بە بیستنی زۆر دەنگ و هەرای تر کپ کراوە " هەروەها کاتێک تەرخان ناکەین بو بیستنی دەنگی خواوەند. الله لە پاڵ خەون و خەیاڵەکانمان ئەو توێژاڵەی (لایە) بە دەوری دڵمان هاڵاندووە بۆ ئەوەی ئەو دەنگانە نەبیسین هەڵیدەداتەوە.
- الله "خەونەکان بۆ ڕێنوێنی ئێمە بە کاردێنێ ؛ و لە ڕێگەی خەونەوە ڕێنوێنیمان دەکات بۆ ئەوەی لە خەتاو هەڵە کانمان ئاگادار بینەوە . ئامۆژگاریمان دەکات لە ڕێگای هەڵەو نادروست خۆمان لادەین و باشترین ڕێگامان نیشان دەدات بۆ بەردەوامی لە ڕاهێنان و فێر بوون و هەر بەو شێوە ڕێنوێنیە زۆر شت فێر دەبین.
- الله بۆ ڕووخاندنی دیوارەکانی بەرگری" لە ئێمە کەڵک وەردەگرێ" الله دیواری بەرگری و مانای بیرو باوەڕی پێشوومان " هێز و خاڵە لاوازەکان لا دەبات . خەونەکان ڕێک ئەو ئامانجانە دەپێکن و دەبن بە تەوەر .
هەروەها خوای گەورە لە ڕێگای خەونەوە دەدوێ هەتا:
- ڕێگری لە کاری خراپە بکات (پیدایش ٢٠: ٣ )
- تواناکانی ئاشکرا بکات (پیدایش ٢٨: ١- ٢٢ ، ٣٧: ٥-١٠)
- بە " سەرانی حکوومەت و ڕێبەرانی دنیا لە بارەی ئەو ڕێکەوتانەی داهاتوو ئاگاداری دەدات (.پیدایش ٤١ : ١- ٨)
- بۆ پێغەمبەرانی وەحی بنێرێ اعداد ٦:١٢
- خەڵکانی خۆی هان بدات بۆ کاری باش داوران ٧: ٣- ١٥
- بە داخوازی و ویست و نزاکانی ئیمانداران وڵام بداتەوە اول پادشاهان ٣: ٥- ١٥
- پەروەردەمان بکات متی ١: ٢٠
- خەڵکانی خۆی لە بەرامبەر ئەو بڕیارانەی دەیدەن ئاگادار کاتەوە متی ٢٧: ١٧- ١٩