باوەڕێکی دروست بەپێی قورئان

“(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی من پێغه‌مبه‌رو فرستاده‌ی خوام بۆ ئێوه به‌گشتی، ئه‌و خوایه‌ی که هه‌ر بۆئه‌وه خاوه‌ندارێتی ئاسمانه‌کان و زه‌وی‌، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و زاته‌، ده‌ژێنێت و ده‌مرێنێت، جا که‌وابوو باوه‌ڕی پته‌و بهێنن به‌و خوایه‌و به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، که هه‌واڵده‌رێکی نه‌خوێنده‌واره‌، (تاهیچ که‌س نه‌ڵێت پیاوێکی خوێنده‌وار بووه و خۆی قورئانی داناوه‌) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی که خۆی باوه‌ڕ ده‌هێنێت به خواو به فه‌رمووده‌کانی، ده ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه ڕێنموویی وه‌رگرن." ( الاعراف ٧: ١٥٨)

قورئان لەم ئایەتەدا بەڕوونی باس لەوە دەکات کەباوەڕی دروست چییە:

  • • باوەڕمه ند بوون بە خودا، پاشای ئاسمانەکان و زەوی.
  • • جگەلەخوا هیچ خوایەکی تر نیە.
  • • خودا ئەو کەسەیە کە ژیان دەبەخشێت و دەبێتە هۆی مردن.
  • • باوەڕمه ند بوون بە خودا و وشە و فەرموودەکەی.
  • • پەیڕەوی کردنی ئیمانی پێغەمبەر نه خوێنده وار.

پرسیارێک که دروست دەبێت ئه وه یه کە ئایا قسەی خودا یان وشەی خودا چییە کە پێغەمبەری نه خوێنده وار باوه ڕی پێیا تی؟ لێرەدا دەمەوێت چەند نمونەیەک لە قورئان سەبارەت بەم ئایەتە بڵاو بکەمەوە.

"وشەکانی ئەو وشەکانی خودای گەورەن کە لە لایەن تەورات و ئینجیل و قورئانەوە نووسراوە" (ته فسیری القرطبی).

موجاهید و ئەلسه دی کوتیان: واتە عیسای کوڕی مەریەم و فەرموودەکەی دەخوێنێتەوە. (تەفسیری البغاوی).

که سانی کوتیان: " ئەو کەسەی کەباوەڕی بەخواو فەرموودەکانی هەیە، کوتی: عیسای کوڕی مەریەم (صلی اللەعلیە وسلم)... محەمەد ابن حوسێنیش پێی وتم: ئەحمەد پێی وتین، پێی وتین و پێی ڕاگەیاندین: "ئەو کەسەی باوەڕی بە خودا و قسەکانی هەیە، عیسای کوڕی مەریەمە" (تەفسیری تەبەری).

کەواتە باوەڕی ڕاستەقینە تەنیا لەسەر بنەمای باوەڕ بە تەورات و ئینجیل و بە فەرمانی خودا، عیسای کوڕی مەریەمه. باوەڕی ڕاستەقینە هه مانه کە فەرموودەی خودا لە تەورات و ئینجیل دەربارەی مەسیح، وشەی خودا بڵاو دەکاتەوە.

لە ڕاستیدا قورئان ئەم باوەڕە لە سورەتی تەوبە دا به جوانی ڕوون دەکاتەوە:" (گاورو جوو) حاخام و قه‌شه‌کانی خۆیان کردۆته په‌روه‌ردگاری خۆیان له جیاتی خوا (ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداریانن، ئه‌وانیش به‌ئاره‌زووی خۆیان شتیان بۆ حه‌ڵاڵ یان حه‌رام ده‌که‌ن) هه‌روه‌ها مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌میش (به‌کوڕی خوا ده‌زانن) له‌کاتێکدا که فه‌رمانیان پێنه‌دراوه جگه له په‌رستنی تاکه خوایه‌ک، بێگومان جگه له‌وزاته خوایه‌کی تر نیه‌، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌یه‌، که (ئه‌و نه‌فامانه‌) هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن."(تۆنه ٩: ٣١) لێرەدا تێبینی بکە کە باوەڕی ڕاستەقینە پەرستینی خودا و مەسیح (تاکە خودای ڕاستەقینە) یە.

"(هه‌روه‌ها یادیان بهێنه‌) کاتێک فریشه‌که به مه‌ریه‌می وت: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی خوا مژده‌ت ده‌داتێ: به وشه‌یه‌کی خۆی (که فرمانی ـ کن فیکون ـ ه‌، ڕۆڵه‌یه‌کت پێ ببه‌خشێت) که ناوی (المسیح)ه، عیسای کوڕی مه‌ریه‌مه‌، که پیاو ماقووڵ و پایه به‌رزه له‌م دنیادا، له قیامه‌تیشدا له ده‌سته‌ی نزیکانه (له ئێمه‌وه‌)."(آل عمران ٣: ٤٥)

جا یه‌کسه‌ر فریشته جبرئیل بانگی کرد له‌کاتێکدا زه‌که‌ریا له میحرابه‌که‌دا وه‌ستا بوو، نوێژی ده‌کرد، (وتی) به‌ڕاستی خوای گه‌وره مژده‌ت ده‌داتێ به به‌خشینی کوڕێک ناوی یه‌حیایه‌، به‌ڕاستدانه‌ری فه‌رمانی تایبه‌تی خوایه و گه‌وره و ڕێزداره و خۆپارێزه له گوناهان و پێغه‌مبه‌رێکه له چاکان.(آل عمران ٣: ٣٩)

لە لێکدانەوەی ئەم ئایەتەدا، تەبەری دەڵێت: ئەو وشەیەکی لە خوداوە پشتڕاست دەکردەوە. فەرمووی: عیسای کوڕی مەریەم، وشەی خودایە، نێوی مەسیحە. یەحیا یەکەم کەسی بوو کە باوەڕی بە عیسا هێنا و گەواهی دا کە ئەو وشەیەی خودایه... باوەڕ بە عیسای کوڕی مەریەم، پەیڕەوی لە یاساکان و ڕێگاکانی ئه وه.... ئه و کوتی: ئەو یەکەم پیاو بوو کەباوەڕی بەعیسا هێناو، ئەو وشەی خودا و ڕۆحی خودایه.

لەلێدوانەکەی لەسەر ئەم ئایەتە "القربطی" فەرموویەتی: ئەو به وشه که ناسراوه: چونکەخەڵک لەلایەن ئەوەوە ڕێنموویی دەکرێن، هەروەک چۆن بەقسەی خوا ڕێنموویی دەکرێن.

تەبەری کوتی: مەریەم کاتێک کە عیسای به دونیا هێنا ، زانی کە خوشکەکەی دووگیانه به یەحیا. کاتێک مریه م چوو بۆ سەردانی خوشکەکەی، خوشکەکەی گوتی: مریه م، هەستت کرد کە من دووگیانم؟ مریه م پێی گوت: ئایا دەزانی کە من دووگیان بووم؟ پێی گوت: ئەوەی لەسکی مندایە، بۆ ئەوەی لەسکی تۆدایه ی سوژده ی کرد. چۆن منداڵێکی لە دایک نەبوو سوژدە بۆ منداڵێکی تر دەکات؟ ئایا ئەمە مانای ئەوەیە کە منداڵەکە منداڵێکی ئاسایی نییە؟ خوا چۆن ڕێگەدەدات یەکێک لەپێغەمبەرەکانی سوژدەبێنێت بۆ کەسێکی تر جگەلەخوا.

شێخ محی الدین ئەلعەرەبی وتی " وشه ی خودا ئاشکرایه...: وشەیە جەوهەری یەهوەیە وه شتێکی تر نیە. (بەشی دووەم له کتێبی قضاوت لاپەڕەی ٣٥). هەروەها گوتی: "وشەکە خواوەندییە" (ڵاپه ڕه ی ١٣).

قورئانە ئه وه دووبارەی دەکاتەوە کاتێک یەحیا بن زەکەریا (یەحیای باپتیست) عیسای بینی. " بۆ بەیانی کاتێک یەحیا بینی عیسا بەرەو ڕووی دێت، گوتی: «ئەوەتا بەرخی خودا، ئەوەی گوناهی جیهان لادەبات!....خۆم بینیم و شایەتیم دا کە ئەمە کوڕی خودایە" ( یوحه نا ١: ٢٩و ٣٤)

ئەو باوەڕەی کە هەردوو کتێبی تەورات و ئینجیل دەربارەی وشەی خودا عیسای مەسیح (عیسای مەسیح) بڵاوی ده که نه وه چیە؟

"لە سەرەتادا، وشەکە هەبوو، وشەکە لەلای خودا بوو، وشەکە خۆی خودا بوو. ئەو لە سەرەتاوە لەلای خودا بوو. هەموو شتێک بەو بەدیهاتووە، بێ ئەو هیچ شتێک بەدی نەهاتووە لەوانەی کە بەدیهاتوون. وشەکە سەرچاوەی ژیان بوو، ژیانەکەش ڕووناکی مرۆڤ بوو، ڕووناکییەکەش لە تاریکیدا دەدرەوشێتەوە و تاریکییەکە بەسەریدا زاڵ نەبووە، وشەکەش بوو بە مرۆڤ و لەنێوانماندا نیشتەجێ بوو. شکۆی ئەومان بینی، وەک شکۆی تاقانەیەک لە باوکەوە، پڕ لە نیعمەت و ڕاستی." ( یوحه نا ١: ١-٥ و ١٤)

"من و باوک یەکین" ( یوحه نا ١٠: ٣٠)

"ژیانی هەتاهەتاییش ئەوەیە کە تۆ بناسن، تەنها خودای ڕاستەقینە و عیسای مەسیح، ئەوەی کە ناردووتە....تەنها بۆ ئەمان داوا ناکەم، بەڵکو بۆ ئەوانەش کە بە قسەی ئەمانەوە باوەڕم پێ دەهێنن، تاکو هەموو یەک بن، باوکە، هەروەک تۆ لە مندای و منیش لە تۆدام. با ئەوانیش لە ئێمەدا بن، تاکو جیهان باوەڕ بهێنێت کە تۆ منت ناردووە. منیش ئەو شکۆیەم داونەتێ کە تۆ بە منت داوە، تاکو ببنە یەک، وەک چۆن ئێمە یەکین." ( یوحه نا ١٧: ٣ و ٢٠-٢٢)

More Stories
هیچ گۆڕانێک لە وشەکانیدا نییە
كوردی‎