خەونەکەت هاوبەش بکه

تکایه وەسفی خەونەکەت لە سندوقی لێدوانەکانی خوارەوە بنووسە. ئێمه یارمەتیت دەدەین!

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

  1. Asalam alaikom, in my dream I saw Sayyidna Essa alihisalalm healing people from all kinds of sickness. He came to me and said I need to heal you from the sickness of sin, it will destroy you. Please, what does this dream mean?

    1. Aleykum al-salam, Mosa. Thank you for sharing your dream with us. Seeing Isa Al-Masih (may His peace be upon us) is a sign of good news, blessings and mercy. He has the power and authority to heal physical and spiritual illnesses and knows that there are things in your life that need to be changed, so he wants to bless you and help you overcome sin. He said: “…I came that they may have life and have it abundantly.” – Injil, John 10:10. He wants you to have abundant life and especially the eternal life. I advise you to learn more about him. May Allah bless you always.

  2. سڵاوتان لێ بێت، دوێنێ من خەونم بە پیاوێکەوە دیت کە جلی سپی لەبەر بوو و دەموچاویشی وەک ڕووناکییەک دە درەوشانەوە و ئه‌و که‌سه داوای لێکردم کە بەدوایدا بڕۆم چونکە ئه‌و ده‌توانێت لە هەموو کێشە و خەم و نەخۆشیەکانم من ڕزگارم بکات. خودا پاداشتان بدات.

    1. سڵاوتان لێ بێت خه‌یرۆلله، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی که خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. عیسای مه‌سیح ( علیه‌السلام ) ئه‌ونده‌یی تۆ خۆشدەوێت که داوات لێ دەکات کێشە و نیگەرانییەکانی خۆتی پێ بڵێی نەک به کەسی تر و ئەو تاکە کەسەیە کە دەنگی تۆ دەبیستێت و دڵت ئارام دەکاتەوە چونکە لە ئینجیلدا دەڵێت. " وەرن بۆ لام ئەی هەموو ماندووان و بارگرانەکان، من دەتانحەسێنمەوە. " ( ئینجیلی مه‌تا ١١: ٢٨ ). کەواتە تۆ دەتوانیت لە نوێژەکانتدا داوا له عیسا وه هه‌ر وه‌ها کتێبی ئینجیل بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی زیاتر دەربارەی ئەو عیسای مه‌سیح فێربێت وه ئێمە‌ش ئامادەین یارمەتیت بدەین. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  3. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا پیاوێکم دیت کە لیباسێکی سپی لەبەر بوو، وه لە مزگەوتێکدا خه‌ریکه وه‌عزی پاشایەتی خودا بوو، و پاشان بە خەڵکی ده‌گوت کە تاکە ڕێگای گەیشتن بە شانشینی خودا ئەوەیە کە شوێن ئەو و فێرکردنەکانی ئه‌و بکەون. من پاش ئەوەی لە خەو هەستام، تکایە لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت عه‌لی، سوپاس بۆ پەیامەکەت و هاوبەشکردنی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە. ئەو پیاوە لیباس سپییە کە له حاڵی ئامۆژگاریدا دیتتان عیسای مەسیحه (علیه‌السلام). ئەو تۆی بانگێشتن کرد بۆ شوێنکەوتنی، چونکە دەیەوێت ئێوە بەرەو ژیانی هەتاهەتایی و سەرکەوتن ببات. ئەو کوتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت. " ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). ئەو ڕێگای ڕاست و دروستە و بۆیە دەیەوێت تۆ بیناسیت و متمانەی پێ بکەیت. خودا دانایی و تێگەیشتنت پێ ببەخشێت.

  4. سڵاوتان لێ بێت، پیاوێکم دیت کە لیباسێکی سپی لەبەر بوو و فریشتەکان ئه‌ویان دەپەرستی و ستایشیان دەکرد، پاشان دەنگێکم بیست کە پێی ده‌کوتم ئەوه ڕێگای ڕاست و دروسته وه وشەی خودایە. کە تۆ دەبێت بچیە پاڵ فریشتەکان، پاشان بە سەرسوڕماویه‌وه هەستام له خه‌و. دەتوانی یارمەتیم بدەیت لە لێکدانەوەی خەوەکەم تێبگەم؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ئه‌میه، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌ت نوسی و خەونەکەت به ئێمه ئه‌سپارد، ئەو پیاوە بە لیباسی سپیه‌وه که لەسەر تەختەکە بوو عیسای مەسیحه (علیه‌السلام). ئەو که‌لێمه و وشەی خودایە کە بوو بە مرۆڤ و لەنێو خەڵکدا ژیاوە. دەربارەی ئەو نووسراوە " لە سەرەتادا، وشەکە هەبوو، وشەکە لەلای خودا بوو، وشەکە خۆی خودا بوو. ئەو لە سەرەتاوە لەلای خودا بوو. هەموو شتێک بەو بەدیهاتووە، بێ ئەو هیچ شتێک بەدی نەهاتووە لەوانەی کە بەدیهاتوون. وشەکە سەرچاوەی ژیان بوو، ژیانەکەش ڕووناکی مرۆڤ بوو،" ( ئینجیلی یوحه‌نا ١: ١- ٤ ). هەروەها قورئانیش ئه‌وه ڕاست دەکاته‌وه. " (هه‌روه‌ها یادیان بهێنه‌) کاتێک فریشه‌که به مه‌ریه‌می وت: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی خوا مژده‌ت ده‌داتێ: به وشه‌یه‌کی خۆی (که فرمانی ـ کن فیکون ـ ه‌، ڕۆڵه‌یه‌کت پێ ببه‌خشێت) که ناوی (المسیح)ه، عیسای کوڕی مه‌ریه‌مه‌، که پیاو ماقووڵ و پایه به‌رزه له‌م دنیادا، له قیامه‌تیشدا له ده‌سته‌ی نزیکانه (له ئێمه‌وه‌)." ( کتێبی قوڕئان آل عمران ٣: ٤٥). عیسا دەیەوێت ئەو بناسی و بەدوایدا بڕۆیت. ئەو وتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت. " ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). ئەو ڕێگای ڕاست و دروسته و دەیەوێت ئێوە بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  5. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا پیاوێکم دیت کە جلێکی سپی لەبەر بوو کە لە ئاسماندا ڕاوەستابوو، بە فریشتەکانەوە دەورەدرابوو، وه بۆ خۆی لەسەر تەختێکی سپی دانیشتبوو. ئه‌و سەیری کردم و گوتی: من دەزانم ماندوویی و ون بوویت، هەموو ئەو شته‌ی تۆ پێویستت پێیە ئەوەیە کە متمانەم پێ بکەیت و شوێنی من بکەوی بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەم و ئارام بیت و ئیستڕاحه‌تت ئه‌بێت. من بە هەستێکی پڕ لە خۆشی و وزە لە خەو هەستام تکایە یارمەتیم بدە لە لێکدانەوەی خەونەکەم تێبگەم؟

    1. سڵاوتان لێ بێت سه‌لمان، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی خەونەکەت به ئێمه ئه‌سپارد. ئەو پیاوە لیباس سپییەی کە دیتت له خه‌وه‌که‌تدا عیسای مەسیحە( علیه‌السلام ). ئەو ئه‌و که‌سه‌یه که ئه‌لان لەئاسمانه وە ئینجیل و حەدیسیش ئه‌و بە دادوەرێکی دادپەروەر دەستنیشانی دەکەن کەڕۆژی قیامەت دێت. ئەو ئاگای لە دڵه کوته‌کانی ئێوەیە و دەیەوێت ئارامی و بەرەکەتت پێ ببەخشێت. ئەوە وشەکان و قسه‌کانی ئەوە :" وەرن بۆ لام ئەی هەموو ماندووان و بارگرانەکان، من دەتانحەسێنمەوە. نیری من بخەنە سەر خۆتان و لە منەوە فێربن، چونکە دڵنەرم و بێ فیزم، حەسانەوەش بۆ دەروونتان دەدۆزنەوە، چونکە نیرەکەم گونجاوە و بارم سووکە." ( ئینجی مه‌تا ١١: ٢٨-٣٠ ). ئەو بانگیشتنی تۆی کرد ک ەباوەڕی پێ بهێنی و پەیڕەوی ئه‌و بکەی، چونکە ئێوه بە هێزتان دەکات و ڕێنموونیتان دەکات بۆ ژیانی هەتاهەتایی. ئه‌وه‌ش فه‌رمووده‌ی عیسایه :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت. " ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). هیوادارم که تۆ داوەتنامەکەی قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  6. سڵاوتان لێ بێت، پیاوێکم دیت کە لیباسێکی سپی له به‌ر بوو و لەسەر تەختێک دانیشتبوو کە به فریشتەکان دەورەدرابوو، ڕووناکی زۆر لەوێ بوو، پاشان گوێم لە دەنگێک بوو که د‌یگوت: "ڕۆژی قیامه‌ت نزیکە، ئایا تۆ ئامادەیت؟"

    1. سڵاوتان لێ بێت عه‌لاء، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌ت نووسی و خەونەکەت بۆ باس کردین. ئەو پیاوە بە لیباسی سپییەوە که دیتت عیسای مەسیحه (علیه‌السلام). که ئینجیل و فەرموودەکان وەک دادوەرێکی دادپەروەرانە باسیان دەکات کە لە ڕۆژی قیامەتدا ئه‌و دێت وه ئەو بە هێز و شکۆ و له گه‌ڵ فریشتە‌کانه‌وه دێت " لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣١ ). خەو‌‌که‌ت هۆشدارێکه بۆ تۆ بۆ ئەوەی تۆ نیشانەکانی گەڕانەوەی عیسای مه‌سیح بخوێنیته‌وه و ئامادە بیت بۆ ڕۆژی قیامه‌ت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  7. سڵاوتان لێ بێت، له خەونمدا وابوو کە سێ فرئشته بە ئاسماندا هه‌ڵده‌فڕین و ٣پەیامیان هەڵگرتبوو بۆ ئەوەی لەگەڵ ته‌واوی خەڵکی سەر زەوی هاوبەشیان بکه‌ن، یەکێک لە پەیامەکان بریتی بوو لە پەرستنی خودای خوڵقێنەر و هه‌ر وه‌ها خۆ ئامادەکردن بۆ ڕۆژی قیامەت بوو، تکایە دەتوانن یارمەتیم بدەن بۆئه‌وه‌ی لێکدانەوەی خەونەکەم بزانم؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ئه‌حمه‌د، سوپاس بۆ نووسینت بۆ ئێمە و هاوبەشکردنی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە‌دا. ئەوەی دیتت له خه‌ونه‌که‌تدا لەگەڵ ئەو نامانە دەگونجێت له ئینجیلدا " ئینجا فریشتەیەکی دیکەم بینی لەناوەڕاستی ئاسماندا دەفڕی، مزگێنیی هەتاهەتایی پێبوو، تاکو بۆ دانیشتووانی سەر زەوی ڕابگەیەنێت، بۆ هەموو نەتەوە و هۆز و زمان و گەلێک. بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «لە خودا بترسن و ستایشی بکەن، چونکە کاتی حوکمدان هاتووە. کڕنۆش بۆ دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و کانیاوەکان ببەن.» فریشتەی دووەم، لەدوایەوە دەیگوت: «کەوت! بابلی گەورە کەوت، ئەوەی بەم جۆرەی کرد هەموو نەتەوەکان شەرابی تووڕەیی داوێنپیسییەکەی بخۆنەوە.» فریشتەی سێیەم، لە دوایانەوە بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «هەر کەسێک کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی ببات و نیشانەی سەر نێوچەوانی یان دەستی وەربگرێت، هەروەها ئەویش شەرابی تووڕەیی خودا دەخواتەوە، کە بە سادەیی لە جامی تووڕەییەکەی ڕژاوە. لەبەردەم فریشتە پیرۆزەکان و بەرخەکەدا بە ئاگر و گۆگرد ئازار دەدرێت. دووکەڵی ئازاریان بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە. ئەوانەی کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی دەبەن، ئەوەی نیشانەی ناوەکەی وەربگرێت شەو و ڕۆژ پشوویان نابێت." ( کتێبی مکاشفه ١٤: ٦- ١١). جا ئەوانە ئاگادارین بۆ ئیمانداران له ڕۆژی پێش قیامەت، که تەنها خودایەکی بەدیهێنەر بپەرستن. هه‌روه‌ها واز لە بتپەرستی بهێنن و چاودێری فەرمانەکانی خودا بکەن نەک داهێنانی خەڵکی. من پێشنیارت دەکەم کە تۆ ئەو په‌یامانه بخوێنیتەوە و لەگەڵ ئەوانی دیکه‌ش هاوبەشیان بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  8. سڵاوتان لێ بێت، شەوی ڕابردوو خەونم دیت که پیاوێک جلێکی سپی لەبەر بوو کە لەسەر ته‌ختێکی سپی گەورە دانیشتبوو کە لە لایەن فریشتەکانەوە دەورەدراوە و سێ فریشتەی ناردە سەر زەوی بۆ ئەوەی سێ په‌یام لە پێش ڕۆژی قیامه‌تدا هاوبەش بکه‌ن له گه‌ڵ خه‌ڵکی، پاشان دەنگێکم بیست. کە ده‌یکوت: ئەم نامانە گرینگن، بەدوایاندا بگەڕێ و بەدوای ئەو شتانەدا بگەڕێ کە ئەوان فێرتان ده‌که‌ن ، ئایا تۆ دەتوانی یارمەتیم بدەیت لە لێکدانەوەی خەونەکەم تێبگەم؟ سوپاس بۆ تۆ

    1. سڵاوتان لێ بێت عه‌نمار، سوپاس بۆ پەیامەکەت و هاوبەشکردنی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە. ئەو پیاوە بە لیباسی سپی لەسەر تەختەکە عیسای مەسیحه (علیه‌السلام). ئینجیل و فەرموودەکان بە دادوەرێکی دادپەروەر ناوی‌ دەبەن کە لە ڕۆژی قیامەتدا دێت. ئەو په‌یامانه‌ی کە لەلایەن ٣ فریشته‌وه ڕاگەیەندراوە بریتین لە: " ئینجا فریشتەیەکی دیکەم بینی لەناوەڕاستی ئاسماندا دەفڕی، مزگێنیی هەتاهەتایی پێبوو، تاکو بۆ دانیشتووانی سەر زەوی ڕابگەیەنێت، بۆ هەموو نەتەوە و هۆز و زمان و گەلێک. بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «لە خودا بترسن و ستایشی بکەن، چونکە کاتی حوکمدان هاتووە. کڕنۆش بۆ دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و کانیاوەکان ببەن.» فریشتەی دووەم، لەدوایەوە دەیگوت: «کەوت! بابلی گەورە کەوت، ئەوەی بەم جۆرەی کرد هەموو نەتەوەکان شەرابی تووڕەیی داوێنپیسییەکەی بخۆنەوە.» فریشتەی سێیەم، لە دوایانەوە بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «هەر کەسێک کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی ببات و نیشانەی سەر نێوچەوانی یان دەستی وەربگرێت، هەروەها ئەویش شەرابی تووڕەیی خودا دەخواتەوە، کە بە سادەیی لە جامی تووڕەییەکەی ڕژاوە. لەبەردەم فریشتە پیرۆزەکان و بەرخەکەدا بە ئاگر و گۆگرد ئازار دەدرێت. دووکەڵی ئازاریان بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە. ئەوانەی کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی دەبەن، ئەوەی نیشانەی ناوەکەی وەربگرێت شەو و ڕۆژ پشوویان نابێت." ( کتێبی مکاشفه ١٤: ٦- ١١). له ڕاستیدا ئەوانە پەیامی ئاگادارکردنەوەن بۆ ئیمانداران کە ناخەڵەتێندرێن، بەڵکو تەنها بۆ پەرستنی خودای پەروەردگار، واز لە بتپەرستی و خراپەکاران بهێنن و فەرمانەکانی خودا جێبەجێ بکەن. من پێشنیار دەکەم کە تۆ هەندێک کات بەسەرببەیت بۆ خوێندنی ئەم نامانە و هاوبەشکردنیان لەگەڵ ئەوانی تر. ئەگەر تۆ هه‌ر پرسیارێکت هەبوو، ئێمە دڵخۆش دەبین کە یارمەتیت بدەین، خودا هەموو کات بەرەکەتت دەکات.

    1. سڵاوتان لێ بێت جی، خاچ به مانای قوربانییەکه کە ئازادی دەهێنێتە دی بۆمان، لە ژیانتدا شتهایه‌ک هەن کە پێویستە بگۆڕدرێن بۆ ئەوەی بتوانیت پەیوەندیەکی ڕاستەقینە و نزیکترت لەگەڵ خودا هەبێت. جا بۆیە پێویستە هەستە تاوانبارەکانتان بکەنە قوربانی بۆ دەستپێکردنەوەی بەخشش و ئارامی. ئەو پیاوەی ئاماژە‌ی بە خاچه‌که دەکرد له ڕاستیدا عیسای مەسیحه (علیه‌السلام). ئه‌و دەیەوێت ڕێنموونیتان بکات بۆ ڕێگای ڕاست و دروست و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییتان دەبات. عیسای مه‌سیح کوتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت. " ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  9. سڵاوتان لێ بێت، له خەونمدا دیتم کە لە شوێنێکی زۆر تاریک و تەسکدا بووم و پاشان پیاوێک بە جلێکی سپی و جوانەوە بۆم دەرکەوت و کە له‌به‌ر ڕووناکیی ده‌درەوشاوە و ئەو شوێنەی ڕووناک کرد وه منی ئازاد کرد و گوتی: مەترسە من ڕوناکی جیهانم، شوێنم بکەوه و لە تاریکیدا ناژیت. سوپاس

    1. سڵاوتان لێ بێت هیشام، سوپاس بۆ هاوبەشکردنی خەونەکەت لەسەر لاپەڕەکەمان بۆ ئێمه. ئەو پیاوەی کە بۆت دەرکەوت کە لیباسی سپی لەبەردا بوو و لە ڕووناکییەوە ده‌درەوشاوە، عیسای مەسیحی گەورەمانە( علیه‌السلام ). ئەو زاتە تۆی لە شێوازی ژیانت ڕزگارکردووە وە ئه‌و توانای ئەوەی هەیە که ڕێگەی تۆ ڕووناک بکاتەوەو بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ڕات ببات. وە هەروەها ئه‌و داوات لێ دەکات کە شوێن ئەو بکەوی و په‌یڕه‌ویی ئه‌و بکه‌ی : " دیسان عیسا قسەی بۆ کردن و فەرمووی: «منم ڕووناکی جیهان. ئەوەی دوام بکەوێت هەرگیز بە تاریکیدا ناڕوات، بەڵکو ڕووناکی ژیانی دەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ٨: ١٢ ). هیوادارین ئێمه یارمەتیت بدەین بۆ لێکدانەوەی ئەو خەونە. تۆ دەتوانیت ئینجیل بخوێنیته‌وه و ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک کە هەتبێت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  10. سڵاوتان لێ بێت، ئەم خەونە مانای چییە؟ له خه‌ونمدا دیتم کە جلێکی سپیم لەبەر بوو و لەبەردەم پیاوێکدا وەستابووم کە لیباسی سپی لەبەر بوو و لەسەر تەختێکی سپی دانیشتبوو، وەک ئەوەی که ڕۆژی قیامه‌ت بێت.

    1. سڵاوتان لێ بێت، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی بۆ ئێمە دەنووسیت و خەونەکەت بۆ باس کردین. ئینجیل و فەرموودەکان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) وەک دادوەرێکی دادپەروەر پێشکەش دەکەن کە لە ڕۆژی قیامەتدا دێت. ه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئەو بە هێز و شکۆ و فریشتە دێت " لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣١ ). ئەوانەی کەباوەڕیان هێناوەو وه وه‌فادار ماون و شوێن عیسا کەوتوون، لیباسی سپی وەردەگرن و دەچنە ناو ئەو جەژنەوە کەخودا لە بەهەشتدا ئامادەیکردووە بۆیان. خەونەکەت هۆشدارێکە بۆ ئامادە بوون و یارمەتیدانی ئەوانی تر. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  11. سڵاوتان لێ بێت، من حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیحم ( علیه‌السلام) له خه‌دا دیت که لیباسێکی دریأی سپی له‌به‌ردا بوو وه ڕوخساری وه‌ک خۆر ده‌دره‌شاوه، ئههو له منی پرسی که ئایا بۆ ڕۆژی قیامه‌ت ئامادهـ ئا نا؟ چونکی به زوویی ئه‌و بۆ دادگایی کردنی جیهان دێت، من نەمدەزانی چی بڵێم و ئه‌و کوتی نیگەران مەبە تەنها شوێنم بکەوه و تۆ ڕزگاریت دەبێت. ئەم خەونە مانای چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ئیبڕاهیم، سوپاس بۆ متمانەکردنت بە ئێمه ده‌رباره‌ی کوتنی خەونەکەت. دیتنی خەونی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی ڕاستگۆیی دڵتە و واتە بەرەکەت و نیعمەت و مزگێنیه. ئەو زاتەیه که ئێستا لە ئاسمانه وه ئینجیل و فەرموودەکانیش وەک دادوەرێکی دادپەروە ده‌یناسێنن که ئه‌و له ڕۆژی قیامەتدا دێت. بێگومان ئەو زاتە له‌گه‌ڵ فریشتە و هێزو شکۆی زۆرەوە دێتەوه. " لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣١ ). عیسای مه‌سیح داوات لێ دەکات متمانەی پێ بکەی و پەیڕەوی بکەی، چونکە دەتانپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییتان دەبات :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت. " ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). خودا هەموو کات بەرەکەت به تۆ ببەخشێت.

  12. سڵاوتان لێ بێت، له خه‌ونمدا فریشتەکانم دیت کە بە ئاسماندا هه‌ڵدەفڕن و لە ناوەڕاستی ئاسماندا ته‌ختێک هەبوو، پیاوێک بە لیباسی سپیه‌وه له سه‌ری دانیشتبوو، وه ڕووناکییەکی گەش ئه‌وی دەورەیدابوو. پاشان فریشتەیەک هات و کراسێکی سپی پێدام بۆ ئەوەی لەبەری بکەم. بۆ ئەوەی بڕوم و لەبەردەم ئەو پیاوەی که لەسەر ته‌خته‌که دانیشتووە ڕاوه‌ستم. ئەو پێی کوتم کە ئەوە تاکە ڕێگایە‌که کە تۆ دەتوانیت بێیت بۆ لای من ، پاشان من لە خەو هەستام. لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟ سوپاس بۆ ئێوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت ڕه‌واد، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی خەونه‌که‌ت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو پیاوە به لیباسی سپییە‌وه که لەسەر تەخت دانیشتبوو عیسای مەسیحه (عڵیه‌السلام ). ئەو زاتەیه که ئێستا لە ئاسمانه، وه به زوویی لەڕۆژی قیامەتدا وەک دادوەرێکی دادپەروە دێته‌وه. فریشتەکە لیباسێکی سپی پێدایت کە لەم حاڵەتەدا له ئینجیلدا نووسراوە: " با دڵخۆش و شاد بین، شکۆداری بکەین، چونکە زەماوەندی بەرخەکە هاتووە و بووکەکەی خۆی ئامادە کردووە. کراسێکی کەتانی ناسکی پاک و پرشنگداری پێدرابوو لەبەری بکات.» ئەم کەتانە ناسکە هێمای کردارە ڕاستودروستەکانی گەلی پیرۆزی خودایە. پێی گوتم: «بنووسە: خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی بۆ خوانی زەماوەندی بەرخەکە بانگهێشت کراون!» هەروەها پێی گوتم: «ئەمانە وشە ڕاستەکانی خودان." ( کتێبی مکاشفه ١٩: ٧- ٩ ). ئەوە کاتی ئاهەنگ گێڕانە بۆ ئیمانداران کە دەچنە ئاسمان، عیساش دەیەوێت تۆش لەوێ بیت، بۆ ئەوەش ئه‌و دەیەوێت تۆ ئه‌و زیاتر بناسی و متمانەی پێ بکەیت، چونکە ئەو تاکە کەسەیە کە دەتوانێ جلێکی سپیت پێشکەش بکات. خودا هه‌میشه به‌ره‌که‌تتان بدات

  13. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا، پیاوێکی سپی پۆشم دیت کە فریشتەی نارد بۆ گەیاندنی پەیامێکی دیاریکراو له پێش ڕۆژی قیامەتدا. لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت مازین، سوپاس بۆ نووسینت بۆ ئێمه و هاوبەش کردنی خەونەکەت بۆ ئێمە. ئەو پیاوە لیباس سپییەی کە دیتت له خه‌ونتدا عیسای مەسیحە ( علیه‌السلام ). ئەو په‌یامانه‌ی کە ئه‌و فریشتەی ناردبوو بۆ گەیاندنیان بۆ خه‌ڵکی بریتی بوون لە‌وانه " ئینجا فریشتەیەکی دیکەم بینی لەناوەڕاستی ئاسماندا دەفڕی، مزگێنیی هەتاهەتایی پێبوو، تاکو بۆ دانیشتووانی سەر زەوی ڕابگەیەنێت، بۆ هەموو نەتەوە و هۆز و زمان و گەلێک. بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «لە خودا بترسن و ستایشی بکەن، چونکە کاتی حوکمدان هاتووە. کڕنۆش بۆ دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و کانیاوەکان ببەن.» فریشتەی دووەم، لەدوایەوە دەیگوت: «کەوت! بابلی گەورە کەوت، ئەوەی بەم جۆرەی کرد هەموو نەتەوەکان شەرابی تووڕەیی داوێنپیسییەکەی بخۆنەوە.» فریشتەی سێیەم، لە دوایانەوە بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «هەر کەسێک کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی ببات و نیشانەی سەر نێوچەوانی یان دەستی وەربگرێت، هەروەها ئەویش شەرابی تووڕەیی خودا دەخواتەوە، کە بە سادەیی لە جامی تووڕەییەکەی ڕژاوە. لەبەردەم فریشتە پیرۆزەکان و بەرخەکەدا بە ئاگر و گۆگرد ئازار دەدرێت. دووکەڵی ئازاریان بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە. ئەوانەی کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی دەبەن، ئەوەی نیشانەی ناوەکەی وەربگرێت شەو و ڕۆژ پشوویان نابێت." ( کتێبی مکاشفه ١٤: ٦- ١١). جا ئەوانە پێش قیامەت ئاگاداری بۆ ئیماندارانن. هیوادارم داوەتنامەی ڕاست و حه‌ق قبوڵ بکەی و ئەو په‌یامانه بخوێنیتەوە. تکایە دوودڵ مەبە لە نووسینت بۆ ئێمە ئەگەر هه‌ر پرسیارێکت هەبوو. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  14. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا پیاوێکم دیت کە لیباسێکی سپی لەبەردا بوو و لە ناوەڕاستی ئاسماندا ڕاوەستا بوو و هەموو جیهان بە ڕووناکیی ئه‌و دە درەوشاوە، پاشان سێ فریشته‌ی به په‌یامهایه‌که‌وه نارد بۆ ئەوەی بۆ ڕۆژی قیامەت هاوبەشیان بکه‌ن. ئەو سەیری منی کرد و گوتی ئەو په‌یامانه زۆر گرینگن شوێنیان بکه‌ون. تکایە شتێک بکە‌ن دەربارەی ئەو خه‌ونه‌ی من، خەونەکە دیارە زۆر گرینگه، یارمەتیم بدە‌ن. سوپاس بۆ ئێوه.

    1. سلاوت لێ بێت عوسمان، سوپاس بۆ تۆ بۆ متمانە کردنت بە ئێمە وه کوتنت به ئێمه دەربارەی خەونەکەت و ڕێگەدان بە یارمەتیدانت بۆ تێگەیشتنی. من لە خەمی تۆ تێدەگەم پیاوە سپی پۆشەکە لەبارەی ئەم نامانەوە پێی کوتوویی " ئینجا فریشتەیەکی دیکەم بینی لەناوەڕاستی ئاسماندا دەفڕی، مزگێنیی هەتاهەتایی پێبوو، تاکو بۆ دانیشتووانی سەر زەوی ڕابگەیەنێت، بۆ هەموو نەتەوە و هۆز و زمان و گەلێک. بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «لە خودا بترسن و ستایشی بکەن، چونکە کاتی حوکمدان هاتووە. کڕنۆش بۆ دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و کانیاوەکان ببەن.» فریشتەی دووەم، لەدوایەوە دەیگوت: «کەوت! بابلی گەورە کەوت، ئەوەی بەم جۆرەی کرد هەموو نەتەوەکان شەرابی تووڕەیی داوێنپیسییەکەی بخۆنەوە.» فریشتەی سێیەم، لە دوایانەوە بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «هەر کەسێک کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی ببات و نیشانەی سەر نێوچەوانی یان دەستی وەربگرێت، هەروەها ئەویش شەرابی تووڕەیی خودا دەخواتەوە، کە بە سادەیی لە جامی تووڕەییەکەی ڕژاوە. لەبەردەم فریشتە پیرۆزەکان و بەرخەکەدا بە ئاگر و گۆگرد ئازار دەدرێت. دووکەڵی ئازاریان بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە. ئەوانەی کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی دەبەن، ئەوەی نیشانەی ناوەکەی وەربگرێت شەو و ڕۆژ پشوویان نابێت." ( کتێبی مکاشفه ١٤: ٦- ١١). جا ئەوانە پێش ڕۆژی قیامەت پەیامی ئاگادارکەرەوەی ئیماندارانە، که نەکا ئەو فێڵ و فریو و فێرکردنانەی کە لەلایەن مرۆڤەوە داهێنراوە، بەڵکو بۆ نزیکبوونەوە لەخواو پەرستنی تەنیا ئه‌و، چاودێری شەریعەتی خودی خودا بکەن و واز لە بتپەرستی بهێنن. لە ڕاستیدا ئه‌و پیاوە سپی پۆشە گه‌وره‌ی ئێمه عیسای مەسیحه ( علیه‌السلام ) که ئینجیل و فەرموودە ئەویان بە دادوەرێکی دادپەروەر وەسف کردووە کە بۆ دادگاییکردنی گەلان دێت له جیهاندا دێت، جا هه‌ر لەبەر ئەوە پێی کوتی کە ئەو په‌یامانه بپارێزە، دەزانم کە که‌مێک سەرلێشێواویی به دواوه‌یه، بەڵام من هیوادارم ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. ئەگەر پێویستت بە یارمەتی بوو، خوێندن له گه‌ڵ تۆ دڵخۆشکه‌ره بۆ ئێمه. پەروەردگارا ڕەحمەت و بەخشندەیی گەورەتان پێ ببەخشێت.

  15. سڵاو، له خەونمدا پیاوێکی سپی پۆشم دیت کە لە ئاسمان ڕاوەستابوو لە سەر بینایەک بە خاچێکی بریقەدارەوە و ئه‌و گوتی: ئەوە ماڵی منە، بۆ تۆ نایەیت ته لەوێ من بینیت؟ تکایە، لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟

    1. سڵاوت لێ بێت بیلال، سوپاس بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. ئەو پیاوە سپی پۆشەی کە دیتت عیسای مەسیحە ( علیه‌السلام ). ئەو دەیەوێت تۆ ئەو بناسی و شوێن ئەو بکەوی، چونکە دەیەوێت ئێوە بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. ئەمە ئەو شتەیە کە ئەو دەیڵێت :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت. " ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). من ئامۆژگاریت دەکەم کە زیاتر دەربارەی ئەو بخوێنیتەوە و جارێکی تر بۆ ئێمە بنووسە ئەگەر تۆ هه‌ر پرسیارێکت هەبوو. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  16. سڵاوت لێ بێت، لە خەونمدا پیاوێک کە لیباسێکی سپی لەبەر بوو، بۆم دەرکەوت کە من لە دەست ڕووحی خراپ و جندۆکه ڕزگار بکات، ئه‌وان ئەشکەنجەیان ده‌دام و من ئازارم دەچێژێت، وه کاتێک ئه‌و پیاوە دەرکەوت، جینەکان هەڵاتن، پیاوەکە دەستی لە من دا و چاکی کردم و شیفای دام و داوای لێکردم کە باوەڕی پێ بکەم و په‌یڕه‌ویی بکه‌م.

    1. سڵاوت لێ بێت یاسر، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی که خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. عیسای مه‌سیح ( علیه‌السلام ) بۆ پیرۆزکردن و ڕزگارکردن و یارمەتیدانی خەڵکی لە مەترسی و پەلاماری شەیتان هاتوه. جا جن و جندۆکه له به‌رامبه‌ری ئه‌و ناتوانطی به‌ربه‌ره‌کانی بکات. چونکە ئه‌و توانایی و دەسەڵات و ڕووناکی هەیە. ئه‌و تۆی بانگ کرد بۆ شوێنکەوتنی، چونکە دەیەوێت بەرەکەتت پێ ببەخشێت و بتباتەوە بۆ ژیانی هەتاهەتایی. ئەو کوتی : " دیسان عیسا قسەی بۆ کردن و فەرمووی: «منم ڕووناکی جیهان. ئەوەی دوام بکەوێت هەرگیز بە تاریکیدا ناڕوات، بەڵکو ڕووناکی ژیانی دەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ٨: ١٢ ). خودا هەمیشە بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  17. سڵاوت لێ بێت، دەمەوێت سوپاستان بکەم بۆ ئەو ماڵپەڕە جوان و مەزنە، من هەموو مانگی ڕەمەزان ئه‌و وێبسایته‌م خوێندووەتەوە، خەونم بە پیاوێکەوە دیت کە لیباسی سپی لەبەر بوو، ئههو وێبسایته وەڵامی زۆر پرسیارەکانمی داوه‌ته‌وه، تکایە لێرە وتارە باشەکانتان زۆرتر هاوبەش بکەن. خودا پیرۆز و پڕ به‌ره‌که‌تتان بکات.

    1. سڵاوت لێ بێت ئۆلیویا، سوپاس بۆ ڕستە میهرەبانەکانت که بۆت نووسین. ئێمە دڵخۆشین بەوەی کە وەڵامەکانمان یارمەتی ئێوەی داوە لە خەونەکانتان تێبگەن. ئاواته‌خوازم له خوای گەورە که لە ژیانی ئێوەدا بەرەکەتێکی زۆر ببێت بۆ ئەوەی پڕ لە دانایی و ئارامیت بکات. تکایە جارێکی تر بۆمان بنووسە ئەگەر هه‌ر گومان وه یا پرسیارێکت هەبوو.

  18. سڵاوت لێ بێت، لە خەومدا دوای خواردنی ئیفتار پیاوێکم دیت کە لیباسێکی سپی لەبەردا بوو و خەڵکێکی زۆری ڕێنمونی ده‌کرد لە ڕێگایەکی تەسکدا و من ویستم بەشداریان بکەم بەڵام شتێک منی گرفتاری خۆی کرد و من خێرا هاوارم کرد: " تکایە یارمەتی من بدە‌ن، من دەمەوێت لەگەڵتان بێم". ئه‌و پیاوه هات و ئازادی کردم. وە من دەستم کرد بە شوێنکەوتنی ئەو پیاوه. تکایە ئەو خەونە مانای چیە؟ سوپاس بۆ ئێوه.

    1. سڵاوت لێ بێت عه‌بدۆڵله، سوپاس بۆ متمانەکردنت بە ئێمه و کوتنی خه‌نه‌که‌ت به ئێمه. عیسای مەسیحی ( علیه‌السلام ) دەیەوێت تۆ لە هەموو شتێک ڕزگار بکات کە ڕێگر بێت لە گەشەی ڕۆحی تۆ. عیسای مه‌سیح داوات لێ دەکات شوێن ئەو بکەوی، چونکە ئەو ئێوە بەرەو ژیانی هەتاهەتایی دەبات. عیسا فه‌رمویان :" لە دەرگای تەنگەوە بچنە ژوورەوە، چونکە ئەو دەرگایە پانە و ئەو ڕێگایە بەرینە کە بەرەو لەناوچوون دەچێت و زۆرن ئەوانەی پێیدا دەچنە ژوورەوە. بەڵام تەسکە دەرگا و تەنگە ئەو ڕێگایەی بەرەو ژیان دەچێت، کەم کەسیش دەیدۆزێتەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٧: ١٣-١٤ ). هیوادارم ئەوە قبوڵ بکەی کە شوێن ئەو بکەوی و زیاتر فێربیی دەربارەی ئەو. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  19. سڵاوت لێ بێت، لە خەونمدا پیاوێک بە جلێکی سپییەوە بۆم دەرکەوت و دەموچاوی لە ڕووناکییەوە ده‌درەوشاوە کە هەموو جیهان له ڕووناکییەکەی ئه‌و ڕووناک ببووه ئه‌و هات بۆ ئەوەی من لە ڕ‌شی تاریکیه‌که ڕزگار بکات ئه‌و تاریکیه‌ی کە من تێیدا دەژیام و خۆم نەمدەزانی. کاتێک ئه‌و دەرکەوت، من لە جیاوازیەکە‌ی تێگەیشتم، ئه‌و داوای لێکردم کە دوای ئەو بکه‌وم بۆ ئەوەی لە ڕووناکیدا بژیم. تکایه یارمه‌تیم بده‌ن له مانای خه‌ونه‌که‌م تێبگه‌م.

    1. سڵاوت لێ بێت ئه‌حمه‌د، سوپاس بۆ تۆ بۆ هاوبەش کردنی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە. لێکدانەوەی ئەو شتەی که تۆ له خه‌ونه‌که‌تدا دیتت ئەوەیە کە ئەو پیاوە لیباس سپییەی کە لە ڕووناکییدا دەدرەوشاەوە عیسای مەسیحە ( علیه‌السلام ) کە بۆت دەرکەوت کە به تۆ بڵێت کە ئامادەیە یارمەتیت بدات بۆ گۆڕینی شێوازی ژیانت و پەیڕەوی بکەی له ئه‌و چونکە ئەو دەتوانێت یارمەتیت بدات. وە هه‌ر وه‌ها دەتوانێت شێوازی ژیانی تۆ بگۆڕێت چونکە ئەو کوتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت. " ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). کەواتە تۆ دەتوانیت دەست بکەیت بە خوێندنەوەی ئینجیل و ئێمە ئامادەین یارمەتی تۆ بدەین. تکایە دوودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  20. سڵاوت لێ بێت، من خەونم دیت که پیاوێک بە لیباسێکی سپییەوە بەرەو شەقامەکەمان پیاسه‌ی ده‌کرد، و خه‌لکی شیفا ده‌دا و چاکی ده‌کردنه‌وه و بەرەکەتی ده‌دان، ئەو توانای چاککردنی هەموو کەسێکی هه‌بوو، کاتێک گەیشتە لای من، گوتی: دەبێت دڵێکی نوێ لە تۆدا دروست بکەم، کاتێک دەستی لە من دا. هەستم کرد شتێک لە مندا گۆڕاوە. تکایە ئەم خەونە‌ی من مانای چیە؟ سپاس.

    1. سڵاوت لێ بێت طارق، سوپاس بۆ تۆ بۆ هاوبەش کردنی خەونەکەت له گه‌ڵ ئێمه. ئەو پیاوە بە سپی پۆشە عیسای مەسیحه (علیه‌السلام). ئەو هێز و دەسەڵاتی هەیە بۆ چاککردنی نەخۆشییە جەستەیی و عاتیفی و دەروونییەکان. ئەو دەیەوێت تۆ دڵێکی پاکترت هەبێت، پڕ لە خۆشەویستی و ئاشتی. بەرەکەت و دەست لێدانەکەی ئه‌و واتە سەرەتایەکی نوێ. ئەو هات بۆ لای تۆ بۆ ئەوەی بیناسێت و متمانەی پێ بکه‌یت، چونکە ئه‌و دەیەوێت ئێوە بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. من ئامۆژگاریت دەکەم کە زیاتر فێربە دەربارەی ئەو و قسه‌کانی ئه‌و. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  21. سڵاوت لێ بێت، دوێنێ خەونم بە پیاوێکەوە دیت کە لیباسێکی سپی لەبەردا بوو وه لەگەڵمان دانیشتبوو لەسەر مێزەکە بۆ خواردنی ئیفتار، کاتێک کاتی ئیفتار هات هەستا و دەسته‌کانی کردەوە بۆ پیرۆز کردنی خواردنەکە به دۆعا ، و نیشانەیەکی خاچ لەسەر مێزەکە دەرکەوت و دواتر خواردنەکەی لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد، تکایه لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌که‌م چی ده‌بێت؟ سوپاس بۆ ئێوه.

    1. سڵاوت لێ بێت عادیل، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو پیاوەی کە تۆ دیتت لە کاتی خواردنی ئیفتاردا لەگەڵتان دانیشتبوو گه‌ورههی ئێمه عیسای مەسیحه (علیه‌السلام) و دانیشتنی ئه‌و لەگەڵ تۆ واتە بەرەکەت و چاکە‌یه لەو شوێنە. وە ده‌رکه‌وتن وه بینینی خاچ مانای ئەو قوربانیەیە کە ئه‌و بۆ ئێمە کردوویەتی، تۆ دەتوانیت ئینجیل بخوێنیتەوە بۆ فێربوونی زیاتر دەربارەی قوربانیەکەی ئه‌و بۆ ئێمه. ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین ئەگەر پرسیارێکت هەیە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  22. سڵاوت لێ بێت، خەونم دیت کە سێ فریشته بە ئاسماندا هه‌ڵدەفڕن و سێ په‌یامیان هەبوو بۆ ئەوەی پێش ڕۆژی قیامەت لەگەڵ خەڵکدا هاوبەشی بکەن، پاشان پیاوێک بە جلی سپییەوە ده‌رکه‌وت که لەسەر تەختێکی سپی دانیشتبوو ئه‌و که‌سه بە ڕووناکییەوە دەورەدرابوو و خەڵکی شەرمەزار کرد، پاشان پێی گوتم: ئایا تۆ ئامادەیت؟ لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟

    1. سڵاوت لێ بێت ڕاغیب، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو شتانەی دیتوتانه هه‌مانه که دەربارەی فریشتەکە ئاماژە ی پێکراوە. " ئینجا فریشتەیەکی دیکەم بینی لەناوەڕاستی ئاسماندا دەفڕی، مزگێنیی هەتاهەتایی پێبوو، تاکو بۆ دانیشتووانی سەر زەوی ڕابگەیەنێت، بۆ هەموو نەتەوە و هۆز و زمان و گەلێک. بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «لە خودا بترسن و ستایشی بکەن، چونکە کاتی حوکمدان هاتووە. کڕنۆش بۆ دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و کانیاوەکان ببەن.» فریشتەی دووەم، لەدوایەوە دەیگوت: «کەوت! بابلی گەورە کەوت، ئەوەی بەم جۆرەی کرد هەموو نەتەوەکان شەرابی تووڕەیی داوێنپیسییەکەی بخۆنەوە.» فریشتەی سێیەم، لە دوایانەوە بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «هەر کەسێک کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی ببات و نیشانەی سەر نێوچەوانی یان دەستی وەربگرێت، هەروەها ئەویش شەرابی تووڕەیی خودا دەخواتەوە، کە بە سادەیی لە جامی تووڕەییەکەی ڕژاوە. لەبەردەم فریشتە پیرۆزەکان و بەرخەکەدا بە ئاگر و گۆگرد ئازار دەدرێت. دووکەڵی ئازاریان بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە. ئەوانەی کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی دەبەن، ئەوەی نیشانەی ناوەکەی وەربگرێت شەو و ڕۆژ پشوویان نابێت. " ( کتێبی مکاشفه ١٤: ٦- ١١ ).... هەروەها ئەو پیاوەی کە لیباسی سپی له‌به‌ردا بوو گه‌وره‌ی ئێمه عیسای مەسیحه ( عڵیه‌السلام ). ئه‌و ئه‌لان لە دەستی ڕاستی خودا لە ئاسمان دادەنیشتووه و بە زوویی دێت بۆ دادگایی کردنی جیهان چونکە دادوەرێکی دادپەروەرە و ئه‌و شته لە ئینجیلدا هاتووە. " ئەوەتا بە پەلە دێم! پاداشتی خۆم پێیە، تاکو پاداشتی هەرکەسێک بەگوێرەی کارەکەی بدەمەوە. من ئەلف و یێم، یەکەمین و دواهەمینم، سەرەتا و کۆتاییم." ( کتێبی مکاشفه ٢٢: ١٢-١٣ ). کەواتە تۆ دەبێت شوێن ئەو بکەوی چونکە ته‌نیا ئەو ڕێگای ڕاست و دروستە و کەسی دیکه نییە. :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت. " ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). خودا هه‌میشه وه هه‌موو کات به‌ره‌که‌تتان پێ ببه‌خشێت.

  23. سڵاو، خەونم بە پیاوێکەوە دیت کە لیباسی سپی لەبەر بوو، لە دەرگاکەمانی ده‌دا، کاتێک من دەرگاکەم کردەوە، ڕووناکیەکی زۆر ڕوون هەموو ماڵەکەی و ئه‌منی داپۆشی، تەنانەت من دیتم که ڕوناکیەکە گه‌یشته نێو دڵم و لە گوناهەکان پاکی کردمه‌وه، پاشان پیاوەکە به منی گوت. تۆ به‌خشتراویی ، تەنها شوێن من بکەوه، من ڕێگا و ڕاستی و ژیانم. تکایە یارمەتیم بدە‌ن لە لێکدانەوەی خەونەکەم تێبگەم؟ سپاستان ده‌که‌م

    1. سڵاوت لێ بێت عومه‌ر، سوپاس بۆ تۆ سەبارەت بە ئه‌وه‌ی که خەونەکەت بە ئێمەت کوت. ئەو پیاوە بە لیباسی سپییەوە عیسای مەسیحه (علیه‌السلام ). دیتنی ئەو له خه‌ودا نیشانەی بەرەکەت و هیوای و ئومیده. ئامادەبوونی له هه‌ر جێگایه‌ک پڕە لە ڕووناکی و ئارامی. ئەوە وشەکانی ئەوە " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). ئەو دەیەوێت تۆ هەست بە لێخۆشبوون و سۆز و بەرەکەت و ئارامیش بکەیت. ئەو دەیەوێت یارمەتیت بدات بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت ببات. هیوادارم ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بتبەخشێت

  24. سڵاوت لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسام مه‌سیح ( علیه‌السلام )م له خه‌دا دیت، که عه‌بایه‌کی سپی له‌به‌ر کردبوو و له‌سه‌ر ته‌ختێک دانیشتبوو، پاشان هاته سه‌ر زه‌ویی ده‌ستی کرد به پیاسه‌ کردن به سه‌ر زه‌ویدا و ده‌رسی فێری خه‌لکی ده‌کرد که چۆن خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی عیسای مه‌سیح،پاشان چاوێکی له من کرد و کوتی: ئایا تۆ ئاماده‌یی؟ من به سه‌ر سووڕماویه‌وه له خه‌و هه‌ستام. تکایه لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌که‌م پێ بڵێنه‌وه.

    1. سڵاوت لێ بێت ئاده‌م، سوپاس بۆتۆ و بۆ نووسینت بۆ ئێمە و هاوبەش کردنی خەونەکەت له گه‌ڵمان. ئەو پیاوە بە که به لیباسی سپیه‌وه بوو عیسای مەسیحه (علیه‌السلام). ئەو ڕەحمەت و میهرەبانی خوایە‌که، کە هاتە ناو ئەو جیهانەوە و فێرکردن و زانینی زۆر بەنرخی بەجێ هێشتووە. هەروەها ئینجیل و فەرموودەکان ئه‌و بەدادوەرێکی دادپەروەر باس ده‌که‌ن که هەر زوو لەڕۆژی قیامەتدا دێت. ئەو دەیەوێت ئێوە ئه‌‌و بناسن و ئاگاداری نیشانەکانی گەڕانەوەکەی ئه‌و بن، چونکە ئه‌و دەیەوێت ئێوە بپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییتان ببات. من ئامۆژگاریتان دەکەم کە وشەکەی ئه‌و بخوێنیتەوە و ئەگەر لە گوماندا بوون ئێمە لە خزمەتی تۆداین. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  25. سڵاوت لێ بێت، لە خەونمدا پیاوێکم دیت کە لیباسێکی سپی لەبەردا بوو و دەموچاوی وەک خۆر دەدرەوشاوە وه لەسەر تەختێکی سپی دانیشتبوو و پێی گوتم: ئایا تۆ ئامادەیت بۆ ڕۆژی قیامەت؟ لیکدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌م چیه؟ خودا پاداشتان بدات.

    1. سڵاوت لێ بێت عابید، سوپاس بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. پیاوێکت دیت کە جلی سپی لەبەر بوو، سه‌روه‌ری ئێمه عیسای مەسیحه (علیه‌السلام). ئه‌و بۆتان دەرکەوت کە پێتان بڵێت بەم زووانە دێت بۆ دادگایی کردنی جیهان، بۆیە دەبێت بە خوێندنەوە و بە دواداچوونی ئینجیل ئامادە بن، هەروەک ئه‌و شته‌ی لە ئینجیلدا باسی کراوە. " ئەوەتا بە پەلە دێم! پاداشتی خۆم پێیە، تاکو پاداشتی هەرکەسێک بەگوێرەی کارەکەی بدەمەوە. من ئەلف و یێم، یەکەمین و دواهەمینم، سەرەتا و کۆتاییم." ( کتێبی مکاشفه ٢٢: ١٢-١٣ ). ئەگەر دەتەوێت، ئێمه دەتوانین یارمەتیت بدەین کە دەست بکەیت بە خوێندنەوەی ئینجیل. ئێمە دڵخۆشین کە یارمەتی تۆ دەدەین .پەیوەندیمان پێوە بکەن.خودا هه‌موو کات پیرۆزتان بکات.

  26. سڵاوت لێ بێت، من تەنها دەمەوێت سپاستان بکەم بۆ ئەو وێب سایتە. ئەوە یارمەتی به من دا لە تێگەیشتنی زۆربه‌یه‌ک لە خەونەکانم. ئەم وێبسایتە زانیاری زۆری تێدایه و پێم خۆشە بزانم چۆن کات داده‌نێن بۆ وەڵامدانەوەی خەونەکانی هەر کەسێک. تکایە درێژە بەو کارە تایبه‌ته بده‌ن. خوا بەرەکەتتان پێ ببەخشێت

    1. سڵاوت لێ بێت شیرین، زۆر سپاس بۆ تۆ و بۆ پەیامە خۆش و هانده‌رانه‌که تان. ئێمە دڵخۆشین کە توانیمان یارمەتیتان بدەین ئەگەر دەتەوێت پرسیارەکانتمان بۆ بنێرە. خودا هەمیشە ژیانی تۆ پیرۆز بکات.

  27. سڵاوت لێ بێت، لە خەونمدا پیاوێکم دیت کە جلێکی سپی جوانی لەبەر کردبوو و ڕووناکییەکی لێ دەدرەوشاوە و لەسەر تەختێکی سپی دانیشتبوو و فریشتەکان دەوروبەری ئه‌و بوون و دەنگێکم بیست که ده‌یکوت: ڕۆژی قیامەت هاتووە، ئایا ئامادەیت؟ من ترسام، پیاوەکە پێی گوتم: "مەترسە، تەنها شوێنم بکەوه و له ئه‌مان و ئاسایش دا به، من ڕێگای ڕاست و دروستم." لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ خودا پاداشتت بداتەوە.

    1. سڵاوت لێ بێت مۆئه‌یه‌د، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە‌دا هاوبەش کرد. چ خەونێکی جوانت هەبووه تۆ. ئەو پیاوەی کە له خه‌ودا بۆت دەرکەوت کە لیباسی سپی لەبەر بوو و ڕووناکییەکی لێ دەدرەوشاوە، عیسای مەسیحی سەروەرمانە ( علیه‌السلام ). ئەوەی تۆ دیتت لە ئینجیلدا هاتووە: " کاتێک کوڕی مرۆڤ بە شکۆمەندی خۆیەوە دێتەوە و هەموو فریشتەکانیش لەگەڵیدان، لەسەر تەختی شکۆمەندیی خۆی دادەنیشێت." ( ئینجیلی مه‌تا ٢٥: ٣١ ). وە خەونەکەی تۆ بانگێشتنێکە بۆ شوێنکەوتن و باوەڕ پێ کردنی ئه‌و. ئێمە ئامادەین یارمەتی تۆ بدەین کە دەست بکەیت بە خوێندنەوەی ئینجیل بۆ ئەوەی زیاتر بزانیت و ئامادە بیت، هەروەک ئه‌وه‌ی که لە ئینجیلدا هاتووە. " ئەوەتا بە پەلە دێم! پاداشتی خۆم پێیە، تاکو پاداشتی هەرکەسێک بەگوێرەی کارەکەی بدەمەوە. من ئەلف و یێم، یەکەمین و دواهەمینم، سەرەتا و کۆتاییم." ( کتێبی مکاشفه ٢٢: ١٢-١٣ ). وه ئه‌و داوای لێکردی کە نەترسی، بەڵکو باوەڕتان به ئه‌و بێت، چونکە ئەو ڕێگای ڕاست و دروستە، هەروەک لە ئینجیلدا هاتووە. :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت. " ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). تکایە دوودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  28. سڵاوت لێ بێت، دەمەوێت ئەو خەونەی کە لە مانگی ڕەمەزاندا دیتوومه لەگەڵتان هاوبەشی بکەم. لە خەونمدا پیاوێک بە جلێکی سپییەوە بانگم دەکات بۆ پیاسەیەک وه داوه‌تم ده‌کات که لەگەڵیدا خواردن بخۆم، پاشانئه‌و پیاوه نانه‌که هەڵدەگرێت و دابەشی دەکات و من ڕووناکییەکم لە ده‌سته‌کانی ئه‌و دیت که دەرده‌چوو. ئەو نانه‌که‌ی به ئه‌من دا و کوتی هەموو کات لە یادەوەری مندا ئه‌و کاره ئه‌نجام بده، کاتێک نانەکەم وەرگرت هەستم کرد شتێک لە دڵ و مێشکمدا ڕوویداوە و گۆڕاوه، پاشان من زۆر دڵخۆش و پڕ لە ئاشتی لە خەو هەستام. تکایە یارمەتیم بدە‌ن که لە لێکدانەوەی خەونەکەم تێبگەم؟

    1. سڵاوت لێ بێت واکید، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی خەونه‌که‌ت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو پیاوە لیباس سپییەی کە دیتت عیسای مەسیحە ( علیه‌السلام ). دیتنی ئەو له خه‌ودا نیشانەی بەرەکەت و تەندروستییە. عیسای مه‌سیح کوتیان :" عیساش پێی فەرموون: «منم نانی ژیان. ئەوەی بێتە لام هەرگیز برسی نابێت، ئەوەش باوەڕم پێ بهێنێت هەرگیز تینووی نابێت." ( ئینڤیلی یوحه‌نا ٦: ٣٥ ). دواتر پێش ئەوەی گیانی لە دەست بدات و بمرێت دوا خواردنی( شام ) لەگەڵ ١٢ شوێنکەوتووی خۆی هاوبەش کرد و کاتێک نانەکەی ده‌شکاند گوتی :" نانێکی هەڵگرت، سوپاسی خودای کرد و لەتی کرد، پێیدان و فەرمووی: «ئەمە جەستەی منە، کە لە پێناوی ئێوە بەخت دەکرێ. ئەمە بۆ یادکردنەوەی من بکەن." ( ئینجیلی لۆقا ٢٢: ١٩ ). من پێشنیار به تۆ دەکەم کە ئەو دەقانە له ئینجیلدا بخوێنیتەوە و زیاتر فێربە دەربارەی عیسای مه‌سیح. ئه‌و دەیەوێت یارمەتیت بدات و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت ببات. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  29. سڵاوت لێ بێت، خەونم دیت کە سێ فریشتە بە ئاسماندا هه‌ڵده‌فڕن و پەیامهایه‌ک بە خەڵکی دەدەن، دوایی پیاوێک بە جلێکی سپی ڕۆشنه‌وه بۆم دەرکەوت که دەموچاوی لە ڕووناکییەوە دە درەوشاوە وئه‌و پیاوه پێی گوتم د‌بێ تۆ بە دوای ئەم پەیامانەدا بگەڕێی و لەگەڵ ئەوانی دیکه‌شدا هاوبەشیان بکەی. و دواتر من هەستام له خه‌و لێکدانەوەی ئەم خەونە چیه؟ سوپاس بۆ ئێوه.

    1. سڵاوت لێ بێت وه‌حید، سوپاسی تۆ ده‌که‌م بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئێمە باوەڕمان ئه‌وه‌یه ئه‌و شتانەی کەتۆ لەفریشتەکان و نامەکاندا دیتوتانه هەر ئەو شتانەیە کە لە کتێبی ئینجیلدا هاتووە. " ئینجا فریشتەیەکی دیکەم بینی لەناوەڕاستی ئاسماندا دەفڕی، مزگێنیی هەتاهەتایی پێبوو، تاکو بۆ دانیشتووانی سەر زەوی ڕابگەیەنێت، بۆ هەموو نەتەوە و هۆز و زمان و گەلێک. بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «لە خودا بترسن و ستایشی بکەن، چونکە کاتی حوکمدان هاتووە. کڕنۆش بۆ دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و کانیاوەکان ببەن.» فریشتەی دووەم، لەدوایەوە دەیگوت: «کەوت! بابلی گەورە کەوت، ئەوەی بەم جۆرەی کرد هەموو نەتەوەکان شەرابی تووڕەیی داوێنپیسییەکەی بخۆنەوە.» فریشتەی سێیەم، لە دوایانەوە بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «هەر کەسێک کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی ببات و نیشانەی سەر نێوچەوانی یان دەستی وەربگرێت، هەروەها ئەویش شەرابی تووڕەیی خودا دەخواتەوە، کە بە سادەیی لە جامی تووڕەییەکەی ڕژاوە. لەبەردەم فریشتە پیرۆزەکان و بەرخەکەدا بە ئاگر و گۆگرد ئازار دەدرێت. دووکەڵی ئازاریان بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە. ئەوانەی کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی دەبەن، ئەوەی نیشانەی ناوەکەی وەربگرێت شەو و ڕۆژ پشوویان نابێت. " ( کتێبی مکاشفه ١٤: ٦- ١١ ). هەروەها ئەو پیاوەی بە لیباسی سپیه‌وه عیسای مەسیحه (علیه‌السلام ). ئه‌و بۆتان دەرکەوت کە پێتان بڵێت ئەو پەیامانە بخوێننەوە و لەگەڵ ئەوانی دیکه‌شدا هاوبەشیان بکەن بۆ ئەوەی ئەوانیش ده‌ربار‌ه‌ی ئەوه بزانن. ئێمە ئامادەین لەم بوارەدا یارمەتیتان بدەین خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  30. سڵاوت لێ بێت، لە خەوندا پیاوێکی لیباس سپی بۆ من دەرکەوت کە ئاماژه‌ی بە شاخێک ده‌کرد که لە سەرئه‌و شاخه سێ خاچی لێبوو، لە ناوەڕاستی ئەودا ڕووناکییەک لە ئاسمانەوە بۆ ئه‌وێ ده‌دره‌وشاوه. ئه‌و پیاوه کوتی: ئەوە ڕێگەی ڕزگاری خوایە، ئایا دەتەوێت پەیڕەوی ئه‌و بکەیت؟! ئههو پیاوه بەرەکەتی پێدام بە دانانی دەستەکانی بەسەر سەرمدا. ئه‌من برینێکم له سەر دەستی دیت، پاشان بە خۆشی له خه‌وهەستام و هەستم کرد ماوەیەکی زۆره که دەیناسم. تکایە یارمەتیم بدە لە لێکدانەوەی خەونەکەم تێبگەم؟

    1. سڵاوت لێ بێت، سوپاس بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌ت نووسی و خەونەکەت بۆ ئێمه باس کرد. ئەو پیاوە سپی پۆشەی کە دیتتان عیسای مەسیحە ( علیه‌السلام ). دیتنی عیسای مه‌سیح له خه‌ودا نیشانەی ئومێد و ئاشتی و خێرو بەرەکەتە. خاچ به مانای قوربانییەکه کە ڕزگاری دەهێنێت بۆمان. ئههو قوربانییه دەکرێت قوربانی هەر شتێک بێت کە تۆ لە خودا جیا دەکاتەوە و تۆ بەرەو گوناه دەبات، بۆ ئەوەی ژیانێکی پاکتر و پڕ لە بەخشش و ئاشتی بژیت. ئه‌وه‌ش له قسه‌کانی عیسای مه‌سیحه " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). عیسا داواتان لێ دەکات کە زیاتر دەربارەی ئەو و چیرۆکەکەی بزانیت، لە ڕۆژی لەدایک بوونیەوە تا ڕۆژی مردنی و زیندووبوونەوەی لە ڕۆژی سێیەمدا، هه‌روه‌ها ئاسەواری ئەو برینانەی کە هەیبوو نیشانەی ئومێد و فەزڵ و خۆشەویستی ئه‌وه بۆ ئێمه. من پێشنیارت دەکەم کە دەربارەی ئەو زیاتر بخوێنیتەوە و جارێکی تر بۆ ئێمە بنووسە ئەگەر هه‌ر پرسیارێکت هەبوو. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  31. سڵاوت لێ بێت، عیسای کوڕی مه‌ریه‌م ( علیه‌السلام )م له خه‌ودا دیتکه هاته ماڵی ئێمه و له ژووری میوان له سه‌ر مۆبله‌کان دانیشتبوو و ماڵه‌که‌مان یه‌کسه‌ر پڕ ببو له نوور و ڕووناکی، عیسا فه‌رموویان : من نور و ڕووناکی جیهانم، وه‌ره و شوێنی من بکه‌وه تا ببیه ڕوناکی بۆ خه‌ڵکی دیکه.

    1. سڵاوت لێ بێت فۆئاد، سوپاس بۆ تۆ بۆ متمانەکردنت بە سایتەکەمان و سوپاس بۆ هاوبەشکردنی ئەو شتانەی لە خەونەکەتدا دیتوته. دیتنی سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح ( علیه‌السلام ) لە ماڵدا نیشانەی ئەو بەرەکەت و متمانەیەیە کە به ئەو شوێنە دەبەخشرێت. ئەوەی پێی فەرمووی ڕێک ئەوەیە کە لە ئینجیلدا هاتووە : " دیسان عیسا قسەی بۆ کردن و فەرمووی: «منم ڕووناکی جیهان. ئەوەی دوام بکەوێت هەرگیز بە تاریکیدا ناڕوات، بەڵکو ڕووناکی ژیانی دەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ٨: ١٢ ). کەواتە پێویستە تۆ شوێن ئەو بکەوی و باوەڕی پێ بهێنی چونکە ئەوە ڕێگایه‌که کە تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی دەبات. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  32. سڵاوت لێ بێت، پیاوێکم دیت کە لە لیباسێکی سپی له‌به‌ر کردبوو و لەسەر تەختێک دانیشتبوو و ڕووناکییەک سه‌رتاسه‌ری تەختەکە‌ی داگرتبوو، فریشتەکان پەرستشیان ده‌کرد و ده‌یانکوت: تۆ شایەنی ستایش و شکۆیت.

    1. سڵاوت لێ بێت جاسم، سوپاس بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌تان نوسی و خەونەکەت به ئێمه کوت، وابزانم خەونەکەت لەگەڵ ئەم دەقە له ئینجیلدا دەگونجێت:" هەموو بوونەوەرێکی ئاسمان و زەوی و ژێر زەوی و ناو دەریاش، هەموو ئەوانەی لەوێدا بوون، بیستم دەیانگوت: «با ستایش و ڕێز و شکۆ و توانا، بۆ دانیشتووی سەر تەختەکە و بەرخەکە بێت، هەتاهەتایە!»" ( کتێبی مکاشفه ٥: ١٣ ). بەرخی خودا عیسای مەسیحه (علیه‌السلام). چەند دەقێکی زۆر هه‌یه که ئەوە دەسەلمێنن. ئێستاش به‌رخی خودا لەئاسماندایەوە لەڕۆژی قیامەتدا بەدەسەڵات و شکۆوە دێت، هه‌ر وەک ئینجیل و فەرموودەکان بەدادوەرێکی دادپەروەرانە وەسفی دەکەن " لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣ ). خەونەکەت بانگێشتنێکە بۆ ناسینی زیاتر ئه‌و و ئامادەکاری تۆ بۆ گەڕانەوەی. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  33. سڵاوت لێ بێت، پیاوێکم دیت که لیباسی سپی له‌به‌ر کردبوو وه لەسەر چیایەکی تەنیشت ماڵەکەمان ڕاوەستابوو، ئه‌و منی بانگ کرد که بڕۆمه لای ئه‌و و بەرەکەتی پێ بەخشیم و خاچێکی به مندا و ئههو داوای لێکردم کە هەموو ڕۆژێک بیپارێزم و هەڵیگرم، پاشان بەرەکەتی پێدام. دەتوانی یارمەتیم بدەیت لە لێکدانەوەی ئەم خەونە تێبگەم؟

    1. سڵاوت لێ بێت ئیمان، سوپاس بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. ئەو پیاوە بە لیباس سپییه عیسای مەسیحه (علیه‌السلام ). ئەوە ئەو شتەیە کە ئەو دەیڵێت " ئینجا عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ئەگەر کەسێک دەیەوێت ببێتە قوتابی من، با نکۆڵی لە خۆی بکات و خاچەکەی هەڵبگرێت و دوام بکەوێت." ( ئینجیلی مه‌تا ١٦: ٢٤ ). ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که قوربانیدانی هەستە گوناهبارەکان و ئارەزووە خراپەکانه بۆ ئەوەی له ژیانێکی پاکتر و پڕ لە فەزڵ و لێبوردەییدا بژین. جگەلەوەش، بانگێشتنێکە بۆ شوێنکەوتنی ئه‌و، چونکە ئه‌و دەیەوێت ئێوە بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. من ئامۆژگاریت دەکەم دەربارەی ئەو زیاتر بخوێنیتەوە و هیوادارم ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  34. سڵاوت لێ بێت، خەونێکم دیت کە هەموو کەس باسی ڕۆژی قیامەتیان ده‌کرد، که بەم زووانە ڕۆژی قیامەت دەبێت، بەڵام لە خەونەکه‌مدا ڕووی نەدا، بەڵام هەستم کرد کە نزیکه ئه‌و ڕۆژه، پیاوێک لە جلێکی سپیدا بۆم ده‌رکه‌وت و ئینجا ئه‌و پێی کوتم: تۆ ئامادە بە، ڕۆژی قیامەت نزیکە و منیش وەک دادوەرێکی دادپەروەرانە دێم بۆ ئەوەی جیهان بەدادپەروەری دادگایی بکه‌م، کاتێک لەخەو هەستام، هەستم کرد که ئه‌و ڕۆژه نزیکە. ئینجا خێرا دەستم کرد بە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە و چاوم به سایتەکەتان که‌وت،تکایە لێکدانەوەی ئە‌ خەونە چییە؟

    1. سڵاوت لێ بێت ڕائیده، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو پیاوەی که بە جلی سپیه‌وه دیتت عیسای مەسیحی گەورەمانە ( علیه‌السلام )، چونکە ئه‌و بەدادوەرێکی دادپەروەر داندراوه، که لە ڕۆژی قیامەتدا دێت بۆ لێپرسینەوە لە هه‌ر کەسێک کە هه‌ر کارێکی ئەنجامی دابێت. وە زۆر نزیکە لە هاتنی دوباره‌ی عیسای مه‌سیح، بۆیە دەبێت تۆ زیاتر ئینجیل بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی زیاتر بیناسی و ئامادەکاری بکه‌یت بۆ گەڕانەوەی ئه‌و، چونکە ئەو لە ئینجیلدا ته‌واوی وشەکان و قسه‌کانی خۆی کردووە " ئەوەتا بە پەلە دێم! پاداشتی خۆم پێیە، تاکو پاداشتی هەرکەسێک بەگوێرەی کارەکەی بدەمەوە. من ئەلف و یێم، یەکەمین و دواهەمینم، سەرەتا و کۆتاییم." ( کتێبی مکاشفه ٢٢: ١٢- ١٣ ). ئێمە ئامادەین یارمەتی تۆ بدەین بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک کە لەوانەیە تۆ هەتبێت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  35. سڵاوت لێ بێت، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ مەڕێک سەردەبڕن و خوێن لە سه‌ر ده‌رکه‌ی ماڵەکەدا بۆ پاراستن دەپرژێنن و پاش سێ ڕۆژ بەپێی وێنەکە که‌سێک بە جلێکی سپی نورانیه‌وه لە شێوەی مرۆڤ دێتە دەرەوە.

    1. سڵاوت لێ بێت سه‌میر، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەوەی پێشتر دیتوتانه که ڕوویداوە و ڕێک لە ئینجیلدا هاتووە " لە خوێنەکەش هەڵدەگرن و لە هەردوو لای دەرگاکان و سەری دەرگاکانی ئەو ماڵانەشی دەدەن کە تێیدا دەیخۆن " ( کتێبی ده‌رچوون ١٢: ٧ ). لە ڕۆژی سێیەمدا عیسای مەسیح ( علیه‌السلام ) به لیباسی سپییه‌وه له دونیای مردوه‌کان هه‌ستاوه وه‌ک ئه‌و شته‌ی له کتێبی ئینجیلدا هاتووه، " چوونە ژوورەوە، بەڵام تەرمەکەی عیسای خاوەن شکۆیان نەدۆزییەوە.ترسان و کڕنۆشیان برد و سەریان خستە سەر زەوی، پیاوەکان پێیان گوتن: «بۆچی لەنێو مردووان بەدوای زیندووەکەدا دەگەڕێن؟ ئەو لێرە نییە، بەڵکو هەستایەوە! بیهێننەوە بیرتان کە هێشتا لە جەلیل بوو چۆن قسەی بۆ کردن،" ( ئینجیلی لۆقا ٢٤: ٣ و ٥-٦). ئەگەر تۆ بتەوێت زیاتر دەربارەی چیرۆکی له خاچ دانی عیسا مه‌سیح ( علیه‌السلام ) و مردن و زیندوو بوونەوە‌ی ئه‌و بزانیت، دەتوانیت کتێبی ئینجیل بخوێنیته‌وه و ئێمە ئامادەین یارمەتیتان بدەین. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  36. سڵاوتان لێ بێت، خەونم بە پیاوێکی باڵابەرزەوە دیت کە بە لیباسی سپییەوە خۆی داپۆشیبوو و ڕیشی ، قژێکی قاوەیی درێژی هەبوو و دارێکی لە دەستیدا بوو، ئه‌و پێی کوتم کە شەوانێکی میهرەبانە و دەبێت ئه‌من بەدوایدا بڕۆم، خۆشحاڵ بووم له‌وه‌یی کە لەگەڵیدا بووم. تکایە، لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت موسا، سوپاس بۆ ئەوەی خەونه‌که‌ت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو پیاوە سپی پۆشە‌ی کە خەونت پێوە دیت عیسای مەسیحە ( علیه‌السلام ). دیتنی ئەو نیشانەی دڵسۆزییە لە دڵتدا و هه‌روه‌ها به مانای بەرەکەت و فەزڵ و ئارامیه. ئەو کوتی :" منم شوانە دڵسۆزەکە. شوانی دڵسۆزیش ژیانی خۆی لە پێناوی مەڕەکاندا دادەنێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٠: ١١ ). ئه‌و داواتان لێ دەکات کە شوێن ئەو بکەون، چونکە دەیەوێت ئەو بناسی وئه‌ویش ئێوە بپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییتان ببات. من ئامۆژگاریت دەکەم کە زیاتر فێربە دەربارەی وشەکەی و هیوادارم بانگهێشتنەکەی قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  37. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا، پیاوێک بە جلێکی سپییەوە بۆم دەرکەوت و دەستی کرد بە فێرکردنم دەربارەی ڕۆژووی درووست و ڕاستەقینە. ئەویش گوتی: کاتێک تۆ ڕۆژوو دەگری، کەس نه‌زانێت که تۆ ڕۆژووت گرتووه.

    1. سڵاوتان لێ بێت ئه‌جمه‌ل، سوپاس بۆ ئەوەی بۆ ئێمە دەنووسیت و خەونەکەت بۆ باس کردین. ئەو پیاوە لیباس سپییه‌ی کە دیتت عیسای مەسیحە ( علیه‌السلام ). دیتنی ئەو نیشانەی بەرەکەت و ئارامییە. ئه‌و ده‌رباره‌ی ڕۆژوو ده‌فه‌رمێت :" کاتێک بەڕۆژوو دەبن، ڕووگرژ مەبن وەک دووڕووان، چونکە ئەوان خۆیان پەرێشان دەردەخەن تاکو بۆ خەڵکی دەربخەن کە بەڕۆژوون. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. بەڵام تۆ کە بەڕۆژوو دەبیت، سەرت چەور بکە و دەموچاوت بشۆ، تاکو بۆ خەڵک دەرنەکەوێت کە بەڕۆژوویت، تەنها بۆ باوکی نەبینراوت نەبێت، باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٦: ١٦- ١٨ ). ئەو دەیەوێت تۆ پەیوەندییەکی قووڵتر و ڕاستەقینەترت لەگەڵ خودا هەبێت و ئه‌و دەیەوێت یارمەتیت بدات بۆ فێربوونی زیاتری وشەی خودا و ڕابەرایەتی ژیانی هەتاهەتایی تۆ بکات. من ئامۆژگاریتان دەکەم کە سەبارەت بەم بابەتە بخوێننەوە و ئەگەر پرسیارێکی دیکه‌شتان هەیە، دوودڵ مەبە لە نووسینت بۆ ئێمە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  38. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا پیاوێکم دیت کە لیباسی سپی له‌به‌ر کردبوو و دەموچاوی لە نور و ڕووناکییەوە ده‌درەوشاوە وەک ئەوەی خۆر بدره‌وشێته‌وه و خاچێکی به مندا و داوای له من کرد کە بیپارێزم و بە دوای ئەوە بگەڕێم کە مەبەستەکەی چییە. ئەو بەرەکەتی لێکردم و من بە دڵخۆشی له خه‌و هه‌ستام .لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟ پاداشت لای خودا بێت.

    1. سڵاوتان لێ بێت مه‌روی، سوپاس بۆ ئەوەی جه‌نابتان خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام ) نیشانەی بەرەکەت و دڵخۆشی و خۆشی و ئاشتییە. ئەو خاچەی به تۆ دا کە هێمای قوربانییە بۆ ئەوەی دەربارەی ئەو قوربانییەی کە کردی پێت بڵێت و بەدوای ئەو خاچەدا بگەڕێی کە هێما بۆ قوربانی لە ئینجیلدا دەکات. تۆ دەتوانیت دەست بکەیت بە گەڕان له نێو ئینجیلدا و ئێمە ئامادەین بۆ یارمەتیدانت لەگەڵ هەر پرسیارێک کە لەوانەیە هەتبێت. تکایە دوودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  39. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا پیاوێکم دیت کە جلێکی سپی لەبەردا بوو کە لە تەنیشت خاچێکی گەورە ڕاوەستابوو، دوایی خاچێکی بچووکی به من دا و داوای له من کرد که خاچه‌که لە دڵمدا بیشارمەوە. لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ئاروا، سوپاس بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. ئەو پیاوەی دیتت عیسای مەسیحە و دیتنی ئه‌و نیشانەی بەرەکەت و تەندروستی و هیوا و ئومیده. ئه‌وه‌یه ئه‌و شته‌ی که ئه‌و کوتویه‌تی : " ئینجا عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ئەگەر کەسێک دەیەوێت ببێتە قوتابی من، با نکۆڵی لە خۆی بکات و خاچەکەی هەڵبگرێت و دوام بکەوێت." ( ئینجیلی مه‌تا ١٦: ٢٤ ). واتە ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که قوربانیدانی هەستە گوناهبارەکان و ئارەزووە خراپە و شه‌یتانیه‌کانه بۆ ئەوەی له ژیانێکی پاکتر و پڕ لە فەزڵ و لێبوردەیی دا بژین. هەروەها مه‌سیح داواتان لێ دەکات کە لە مانای ئەو شتانە تێبگەن کە بە هەڵگرتنی خاچێک چی کردووە بۆ ئێوه، چونکە ئه‌و دەیەوێت ئێوە بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. من ئامۆژگاریت دەکەم کە دەربارەی ئەو زیاتر بخوێنیتەوە و ئەگەر بە گومانەوه‌ی ئێمە دڵخۆش دەبین کە یارمەتیت بدەین. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  40. سڵاوتان لێ بێت، ئەم بەیانییە خەونم بە پیاوێکەوە دیت کە بە لیباسێکی سپییەوە که له‌به‌ریدا بووو به ڕووناکی دەرکەوت و لێی پرسیم کە ئایا ڕێگای ڕاست و دروست ده‌ناسم، منیش گوتم بەڵێ، ئینجا گوتی من ڕێگای ڕاست و دروستم، ئایا تۆ من ده‌ناسی؟ نەمدەزانی چی بڵێم، ئه‌و بەرەکەتی پێبەخشیم و کوتی زۆر باشە ئیشکالی نیه شوێنی من بکه‌وه. من بە سەرسوڕماویه‌وه له خه‌و هەستام، ئایا ئێوه دەتوانن یارمەتیم بدەن لە لێکدانەوەی خەونه‌که‌م تێبگەم؟

    1. سڵاوتان لێ بێت عه‌لی، سوپاس بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌ت نوسی و خەونەکەت پێ سپاردین، ئەو پیاوە سپی پۆشەی کە دیتت عیسای مەسیحە ( علیه‌السلام ). دیتنی ئه‌و نیشانەی ڕاستگۆیی دڵتە و بەرەکەتی ئاشتی و خۆشی و ئومێدت بۆ دەهێنێت. ئەو دەیەوێت تۆ بە ڕاستی ئەو بناسی، ئەو کوتیان " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). ئەو ڕێگای ڕاسی و دروسته که دەیەوێت تۆ بیناسیت، متمانەی پێ بکە‌ی و پەیڕەوی ئه‌و بکە‌ی، چونکە ئه‌و دەتانباتە هۆی ژیانی هەتاهەتایی. خودا هەموو کات بتبەخشێت

  41. سڵاوتان لێ بێت، پیاوێکم دیت لە خەونمدا که لیباسی سپی لەبەردا بوو و داوای لێکردم کە بەدوایدا بڕۆم و خاچێکی پێدام و داوای لێکردم کە ئەو خاچه‌م هەبێت و لە دڵمدا بیشارمەوە. تکایە، لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ئیسماعیل، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو پیاوە بە لیباسی سپیه‌وه عیسای مەسیحه (علیه‌السلام ) و دیتنی ئه‌و له خه‌وندا نیشانەی بەرەکەت و تەندروستی و هیوایە. ئەوە ئەو شتەیە کە ئەو دەیڵێت له ئینجیلدا " ئینجا عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ئەگەر کەسێک دەیەوێت ببێتە قوتابی من، با نکۆڵی لە خۆی بکات و خاچەکەی هەڵبگرێت و دوام بکەوێت." ( ئینجیلی مه‌تا ١٦: ٢٤ ). ئەوه بەو مانایە دێت کە ئه‌و دەیهەوێت دوای ئه‌و بکەوێت چونکە یارمەتیت دەدات هەستە گوناهەکانت بکەیتە قوربانی و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت دەبات. هیوادارم ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  42. سڵاو، من له خەونمدا فریشتەکانم دیت که بە دەوری خاچێک که لە سەرووی گردێکەوە بوو هه‌ڵده‌فڕین، وه پیاوێک لەسەر ئەو خاچە بوو کە ده‌یگوت "تەواو بوو".

    1. سڵاوتان لێ بێت واصیف، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو پیاوەی لەسەر خاچەکە بوو عیسای مەسیحە ( علیه‌السلام ). ئەوەی که دیتت لە ئینجیلدا دەگێڕیتەوە:"عیساش خاچەکەی خۆی هەڵگرت و چوو بەرەو ئەو شوێنەی کە پێی دەگوترا «شوێنی کاسەسەر»، بە عیبریش دەبێتە «گولگۆسا». لەوێ لەگەڵ دوو کەسی دیکە لە خاچیان دا، هەریەکە لە لایەکییەوە، عیساش لەناوەڕاستیان. پیلاتۆسیش لەسەر تەختەیەک نووسی: «عیسای ناسیرەیی، پاشای جولەکە.» لەسەر خاچەکە دایکوتا. جولەکەیەکی زۆر نووسراوەکەیان خوێندەوە کە بە عیبری و لاتینی و یۆنانی نووسرابوو، چونکە ئەو شوێنەی عیسای تێدا لە خاچ درابوو لە شارەوە نزیک بوو. کاهینانی باڵای جولەکە بە پیلاتۆسیان گوت: «مەنووسە: پاشای جولەکە، بەڵام بنووسە: ”خۆی گوتی من پاشای جولەکەم.“» پیلاتۆس وەڵامی دایەوە: «ئەوەی نووسیومە، نووسیومە.» کاتێک سەربازەکان عیسایان لە خاچ دا، جلەکانیان برد و کردیان بە چوار بەشەوە، هەر سەربازێک بەشێکی بەرکەوت. کراسەکەشیان برد، کراسەکە بێ دروومان بوو، لەسەرڕا یەک پارچە چنرابوو. لەبەر ئەوە بە یەکتریان گوت: «پێویست ناکات بیدڕێنین. با تیروپشکی لەسەر بکەین بزانین بۆ کێ دەبێت.» ئەمەش ڕوویدا تاکو نووسراوە پیرۆزەکە بێتە دی کە فەرموویەتی:{جلوبەرگەکەی منیان لەنێو خۆیان بەشکرد وتیروپشکیان لەسەر کراسەکەم کرد.} جا سەربازەکان ئەمەیان کرد. لەلای خاچەکەی عیسا، دایکی و پووری و مریەمی ژنی کلۆپا و مریەمی مەجدەلی ڕاوەستابوون. کاتێک عیسا دایکی بینی لەگەڵ ئەو قوتابییەدا ڕاوەستاوە کە ئەم خۆشی دەویست، بە دایکی فەرموو: «ژنەکە، ئەوەتا کوڕی تۆ.» بە قوتابییەکەشی فەرموو: «ئەوەتا دایکی تۆ.» ئیتر لەو کاتەوە قوتابییەکە بردییەوە ماڵی خۆی. پاشان، لەبەر ئەوەی عیسا زانی کە هەموو شتێک تەواو بووە، هەروەها بۆ ئەوەی نووسراوە پیرۆزەکە بێتە دی، فەرمووی: «تینوومە.» گۆزەیەکی پڕ لە سرکە دانرابوو، ئیسفەنجێکی پڕ لە سرکەیان خستە سەر لقە زوفایەک و بەرزیان کردەوە بۆ دەمی. کاتێک عیسا تامی سرکەکەی کرد، فەرمووی: «تەواو بوو.» لەدوای ئەوە سەری دانەواند و گیانی سپارد." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٩: ٧-٣٠ ). عیسا داواتان لێ دەکات کە چیرۆکەکەی و قسەکانی بزانیت. من پێشنیارت دەکەم کە ڕاپۆرتی تەواو لە ئینجیل بخوێنیتەوە و دوودڵ مەبە لە نووسین بۆ ئێمە ئەگەر هه‌ر پرسیارێکت هەبوو. خودا بکات، هەمیشە بەختێکی باشت هه‌بێت.

  43. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا پیاوێکم دیت عەبەیایەکی سپی لەبەر بوو و هات بۆ ماڵی ئێمە بۆ خواردنی نانی ئیفتار ماڵەکەمان پڕ بوو لە ڕووناکی کە لە ڕوخسارە جوانەکەی دە درەوشاوە، بە پێکەنینەوە داوای لێکردم بە دوایدا بڕۆم چونکە ئه‌و ڕێگای ڕاسته. لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ئۆلا، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو پیاوە سپی پۆشەی کە دیتت عیسای مەسیحە ( علیه‌السلام ). ئامادە بوونی ئه‌و پڕە لە ڕووناکی و ئارامی. دیتنی ئەو زاتە نیشانەی ئومێدو ڕەحمەتە، بینینی لە ماڵی خۆتدا مانای ئەوەیە کە بەخشندەیی خودا لەوێ جێگیر بووە. ئەوە قسه‌کانی ئەوە " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). ئەو دەیەوێت تۆ شوێن ئەو بکەوێت، چونکە ئەو ڕێگای ڕاست و دروسته و دەیەوێت ئێوە بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  44. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا پیاوێکم دیت کە لیباسێکی سپی لەبەردا بوو و دەموچاوی وەک خۆرێک لە ئاسماندا ده‌دره‌وشاوه و سەیری دەکردم و بە پێکەنینەوە گوتی: من ڕێگام، ڕاستی و ژیانم، وەرە و شوێنم بکەوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت ماهیر، سوپاس بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. ئەو پیاوە سپی پۆشەی کە دیتتان عیسای مەسیحە ( علیه‌السلام ). دیتنی ئه‌و نیشانەی بەرەکەت و ئومێد و ئاشتییە، ئەوە وشەکانی ئەوە " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). ئه‌و داوات لێ دەکات شوێن ئەو بکەوی، چونکە ئەو ئێوە بەرەو ژیانی هەتاهەتایی دەبات. هیوادارم ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  45. سڵاو، لە خەونمدا پیاوێکم دیت کە جلێکی سپی لەبەر بوو لەسەر تەختێکی سپی گەورە دانیشتبوو کە بە فریشتەکان دەورەدرابوو. ئه‌و فەرمانی بەسێ فریشته‌که دا کە تا پێش ڕۆژی قیامەت بڕۆن و سێ پەیامیش لەگەڵ خەڵکی سەر زەویدا بڵاو بکەن. یەکێک لە پەیامەکان دەربارەی پەرستنی خودای، خوڵقێنەر بوو.

    1. Aleykum al-salam, Saad. Thank you for writing us to share your dream. This Man in White seated on the throne is Isa Al-Masih (may His peace be upon us). The Injil and Hadith describe him as the Righteous Judge who will come on the Day of Judgment. What you saw with the angels and the messages corresponds with this text: “Then I saw another angel flying in the midst of heaven, having the everlasting gospel to preach to those who dwell on the earth—to every nation, tribe, tongue, and people—saying with a loud voice, “Fear God and give glory to Him, for the hour of His judgment has come; and worship Him who made heaven and earth, the sea and springs of water.” And another angel followed, saying, “Babylon is fallen, is fallen, that great city, because she has made all nations drink of the wine of the wrath of her fornication.” Then a third angel followed them, saying with a loud voice, “If anyone worships the beast and his image, and receives his mark on his forehead or on his hand, he himself shall also drink of the wine of the wrath of God, which is poured out full strength into the cup of His indignation. He shall be tormented with fire and brimstone in the presence of the holy angels and in the presence of the Lamb. And the smoke of their torment ascends forever and ever; and they have no rest day or night, who worship the beast and his image of him, and whoever receives the mark of his name from him.” – Injil, Revelation 14:6-11. These are warning messages to believers before the Day of Judgment. I hope you will take the advice and study them. If you have doubts we are available to help. May Allah bless you always.

  46. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا بەرخێکی پڕ لە چاوم بینی که کوژرا، بەڵام دیسان زیندوو بوویەوە و بوو بە شێر، فریشتەکان ئه‌ویان دە پەرستی و ڕێزیان لێ دەگرت. تکایە، لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت سه‌لیم، سوپاس بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌ دەنووسیت و خەونەکەتمان پێ ده‌ڵێی ، ئەوەی دیتتان لە ئینجیل نووسراوە."یەکێک لە پیرەکان پێی گوتم: «مەگریێ، ئەوەتا ئەو شێرەی لە هۆزی یەهودایە و لە ڕەگی داودە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، تۆمارەکە دەکاتەوە و حەوت مۆرەکەی دەشکێنێت.» ئینجا لەناوەڕاستی تەختەکە بەرخێکم بینی وەستا بوو وەک سەربڕدرابێت وابوو، چوار بوونەوەرەکە و پیرەکانیش بەدەوریدا بوون. بەرخەکە حەوت شاخ و حەوت چاوی هەبوو، کە حەوت ڕۆحەکەی خودان بۆ هەموو زەوی نێردراون. هات و تۆمارەکەی لە دەستی ڕاستی دانیشتووی سەر تەختەکە وەرگرت. کاتێک تۆمارەکەی وەرگرت، چوار بوونەوەرەکە و بیست و چوار پیرەکە کەوتنە بەردەم بەرخەکە، هەریەکەیان قیسارە و جامی زێڕینی پڕ بخووریان پێبوو، ئەوەش نوێژەکانی گەلی پیرۆزی خودایە، سروودێکی نوێشیان دەگوت: «تۆ شایستەی ئەوەی تۆمارەکە ببەیت و مۆرەکانی بکەیتەوە، چونکە تۆ سەربڕایت و بە خوێنی خۆت خەڵکت بۆ خودا کڕییەوە، لە هەموو هۆز و زمان و گەل و نەتەوەیەک. ئەوانیشت کردە شانشین و کاهین بۆ خودامان و فەرمانڕەوایەتی زەوی دەکەن.» ئینجا تەماشام کرد و گوێم لە دەنگی فریشتەیەکی زۆر بوو لە دەوری تەختەکە و بوونەوەرەکان و پیرەکان، ژمارەیان هەزاران هەزار و دەیان هەزار دە هەزار دەبوو، بە دەنگێکی بەرز دەیانگوت: «بەرخە سەربڕدراوەکە شایستەی وەرگرتنی توانا و دەوڵەمەندی و دانایی و هێز و ڕێز و شکۆ و ستایشە!» هەموو بوونەوەرێکی ئاسمان و زەوی و ژێر زەوی و ناو دەریاش، هەموو ئەوانەی لەوێدا بوون، بیستم دەیانگوت: «با ستایش و ڕێز و شکۆ و توانا، بۆ دانیشتووی سەر تەختەکە و بەرخەکە بێت، هەتاهەتایە! " ( کتێبی مکاشفه ٥: ٥-١٣). ئینجیلەکە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە عیسای مەسیح ( علیه‌السلام ) بەرخی خودایە. " کاتێک عیسای لە کاتی ڕۆیشتندا بینی، گوتی: «ئەوەتا بەرخی خودا!» ( ئینجیلی یوحه‌نا ١: ٣٦ ). هه‌ر وه‌ها " ئەوانە لەگەڵ بەرخەکە دەجەنگن و بەرخەکە دەیانبەزێنێت، چونکە گەورەی گەورانە و پاشای پاشایانە، ئەوانەی لەگەڵیدان بانگکراو و هەڵبژێردراو و دڵسۆزن." ( کتێبی مکاشفه ١٧: ١٤ ). کاتێک بەرخەکە دێتە ژیانەوە واته زیندوو ده‌بێته‌وه، ئینجا ئەو دەبێتە شێرێکی بەهێز( سەیری ئینجیل بکە، کتێبی مکاشفه ٥: ٥ ). من بانگتان دەکەم بۆ خوێندنەوەی زۆرتری ئینجیل و فێربوونی زیاتر دەربارەی عیسای مەسیح ( علیه‌السلام ) و بە باوەڕەوە دوعا دەکەم کە خودا ڕێنموونیتان بکات بۆ زانینی هەموو ئەو شتانەی کە پێویستتە. خودا هەمیشە بەرەکەتی هەبێت.

  47. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونەکەمدا پیاوێک بە جلێکی سپییەوە بۆ من ده‌رکه‌وت و خاچێکی پێدام و پێی کوتم هەموو ڕۆژێک هەڵیگرم و دوای ئه‌و بکەوم، پاشان دەستی لێداوم و هەستم کرد شتێک لە ناخمدا گۆڕاوە. من زۆر خۆشحاڵ بووم کە له خه‌و هه‌ستام. لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟ پاداشتی تۆ لەگەڵ خودا بێت

    1. سڵاوتان لێ بێت مه‌حموود، سوپاس بۆ ئەوەی خەونه‌که‌ت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو پیاوەی کە لیباسی سپی له‌به‌ردا بوو و بۆ تۆ دەرکەوت، سه‌روه‌ری ئێمه عیسای مەسیحه ( علیه‌السلام ). وە خاچەکەی پێدایت چونکە خاچەکە هێمای قوربانییە. ئەوەی لە ئێوەی پرسی، هەمان ئەو شتەیە کە لە ئینجیلدا هاتووە: " ئینجا عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ئەگەر کەسێک دەیەوێت ببێتە قوتابی من، با نکۆڵی لە خۆی بکات و خاچەکەی هەڵبگرێت و دوام بکەوێت." ( ئینجیلی مه‌تا ١٦: ٢٤ ). تۆ دەتوانیت ئینجیل بخوێنیتەوە و زیاتر فێربیت دەربارەی ئەو. خودا هه‌موو کات به‌ره‌که‌تت پێ ببه‌خشێت.

  48. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا پیاوێکم بینی کە لیباسی سپی له‌به‌ر کردبوو و لە ئاسمان له سەر تەختێک دانیشتبوو، ڕووناکییەکە بەسەریدا بوو و فریشتەکان دەوریان دابوو. پاشان سێ فریشته‌ی نارد بۆ ئەوەی پەیامەکان لەگەڵ جیهان بڵاو بکەنەوە پێش ئەوەی ڕۆژی قیامه‌ت بێت، ئه‌و داوای لێکردم کە بەدوای ئەو په‌یامانه دا بگەڕێم و لەگەڵ ئەوانی تردا هاوبەشییان بکەم. تکایە دەتوانی یارمەتیم بدەیت لە لێکدانەوەی ئەم خەونە تێبگەم؟ سوپاس بۆ تۆ

    1. سڵاوتان لێ بێت ڕامیز، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو پیاوە سپی پۆشەی کە دیتت سه‌روه‌ری ئێمه عیسای مەسیحه (علیه‌السلام ) و من باوەڕم وایە کە ئەو فریشتەیانەی که بینیتان لەگەڵ پەیامەکانی ئینجیلدا ڕێکن " ئینجا فریشتەیەکی دیکەم بینی لەناوەڕاستی ئاسماندا دەفڕی، مزگێنیی هەتاهەتایی پێبوو، تاکو بۆ دانیشتووانی سەر زەوی ڕابگەیەنێت، بۆ هەموو نەتەوە و هۆز و زمان و گەلێک. بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «لە خودا بترسن و ستایشی بکەن، چونکە کاتی حوکمدان هاتووە. کڕنۆش بۆ دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و کانیاوەکان ببەن.» فریشتەی دووەم، لەدوایەوە دەیگوت: «کەوت! بابلی گەورە کەوت، ئەوەی بەم جۆرەی کرد هەموو نەتەوەکان شەرابی تووڕەیی داوێنپیسییەکەی بخۆنەوە.» فریشتەی سێیەم، لە دوایانەوە بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «هەر کەسێک کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی ببات و نیشانەی سەر نێوچەوانی یان دەستی وەربگرێت، هەروەها ئەویش شەرابی تووڕەیی خودا دەخواتەوە، کە بە سادەیی لە جامی تووڕەییەکەی ڕژاوە. لەبەردەم فریشتە پیرۆزەکان و بەرخەکەدا بە ئاگر و گۆگرد ئازار دەدرێت. دووکەڵی ئازاریان بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە. ئەوانەی کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی دەبەن، ئەوەی نیشانەی ناوەکەی وەربگرێت شەو و ڕۆژ پشوویان نابێت." ( کتێبی مکاشفه ١٤: ٦- ١١). هیوادارم که تۆ داوەتنامەی حه‌ق قبوڵ بکەی و ئەم په‌یامانه بخوێنیتەوە. تکایە دوودڵ مەبە لە نووسینت بۆ ئێمە ئەگەر هه‌ر پرسیارێکت هەبوو. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  49. سڵاوتان لێ بێت، لەخەومدا بەسەر شاخێکی بەرزدا سەرکەوتم و چیاکە پڕ بوو لەڕەنگی جیاواز و لەسەرەوەی چیاکە پیاوێک بوو جلی سپی لەبەر بوو و ڕووناکیه‌کی وەک تیشکی خۆری لێی دەدره‌وشاوه. وە ئەو خاچێکی پێ بوو کاتێک که من گەیشتم بە ئه‌و، خەندەی کرد و خاچەکەی پێدام و لە خەو هەستام. لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه چیه؟ خودا پاداشتان بداتەوە

    1. سڵاوتان لێ بێت براکه‌م مه‌روان، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو پیاوەی لە لیباسی سپی له‌به‌ردا بوو کە بینیت سه‌روه‌ری ئێمه عیسای مەسیحه ( علیه‌السلام ) و وەک لە ئینجیلدا هاتووە، لە ڕووناکی دەدرەوشێتەوە. " پاشان لەپێشیان شێوەی گۆڕا، ڕووی وەک ڕۆژ دەدرەوشایەوە و جلەکانی وەک ڕووناکی سپی هەڵگەڕان." ( ئینجیله مه‌تا ١٧: ٢ ). ئەگەر دەتەوێت دەربارەی قوربانیەکە و هۆکارەکەی بزانیت، پێویستە دەست بە خوێندنەوەی ئینجیل بکەیت. وە ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک کە لەوانەیە هەتبێت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

More Stories
Prophet Joseph’s Dream