خەونەکەت هاوبەش بکه

تکایه وەسفی خەونەکەت لە سندوقی لێدوانەکانی خوارەوە بنووسە. ئێمه یارمەتیت دەدەین!

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

  1. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا پیاوێکم دیت کە لیباسی سپی لەبەر بوو و ڕوخساری نورانی و په‌رێشان بوو و بە تەنیا لە باخچەیەکدا نوێژی دەکرد و کۆمەڵێکیش دەهاتن بۆ لای و لە نێوانیاندا خراپه بوو بەڵام ئه‌و پڕ بوو لە ئارامی.لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌م چیه؟ خودا پاداشتان بداتەوە

    1. عه‌بدۆڵڕه‌حمان سپاس که خه‌ونه‌کههت به ئێمه کوت. سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو دیمەنەی کە دیتتان هەمان دیمەنه که لە ئینجیلدا هاتووە: " کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات لە گەل دەترسان و بۆ ڕێگایەک دەگەڕان کە عیسای پێ لەناوبەرن. شەیتان چووە ناو یەهوزاوە، کە پێی دەگوترا ئەسخەریوتی و یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکە. ئەو ڕۆیشت و قسەی لەگەڵ کاهینانی باڵا و فەرماندەکانی پەرستگا کرد کە چۆن عیسایان ڕادەست بکات." ( ئینجیلی لۆقا ٢٢: ٢-٤ ). هیوادارین کە یارمەتیمان دابێتی تا ئەوەی دیتت بیناسینەوە و ئەوە ڕێکەوت نییە کە خەونت بەوەوە دیتووه. کەواتە تۆ دەتوانیت کتێبی پیرۆز بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی زیاتر فێربیت دەربارەی هۆکاری ئەم دیمەنە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  2. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا، خۆم دیت کە لە بەردەم پیاوێکدا ڕاوەستابووم کە لیباسی سپی لەبەردا بوو و لەسەر ته‌ختێک دانیشتبوو. گوتی: بۆچی باوەڕم پێ ناکەیت، من ڕێگای ڕاستی و دروستم و من بە زوویی دێم بۆ دادگایی کردنی جیهان، ئایا تۆ ئامادەیت؟

    1. سڵاوتان لێ بێت یاسر، سوپاس بۆ نووسینت بۆ ئێمە و هاوبەش کردنی خەونەکەت له گه‌ڵمان. ئەو پیاوە سپی پۆشەی کە دیتت عیسای مەسیحە ( علیه‌السلام ). دیتنی ئه‌و نیشانەی تەندروستی و بەرەکەتە. ئەو زاتەیه که لەلایەن ئینجیل و فەرموودەوە بە دادوەرێکی دادپەروەر ده‌ستنیشان کراوه کە ڕۆژی قیامەت دێت. هه‌روه‌ها ئەو بە شکۆ و دەسەڵاتەوە دێت " لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( کتێبی مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣١ ). عیسا دەیەوێت تۆ بپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت ببات. ئه‌و داوات لێ دەکات کەشوێنی بکەوی، چونکە بەڕاستی ئه‌و ڕێگای ڕاست و دروستە." عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). هیوادارم تۆ ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەمیشە دانایی و تێگەیشتنت پێ ببەخشێت.

  3. سڵاوتان لێ بێت، شەوی ڕابردوو خەونم بە پیاوێکەوە کەوت کە بە جلی سپییەوە بانگی خەڵکی دەکرد بۆ شوێنکەوتنی خۆی، پاشان سەیری کردم و گوتی " من ڕێگای ڕەحمەت و ڕاستی ژیانم، شوێنی من بکه‌وه و ژیانی هەتاهەتاییتان دەبێت.". ئایا ده‌توانن یارمه‌تیم بده‌ن که لێکدانه‌وه‌ی خه‌نه‌که‌م بزانم؟

    1. سڵاوتان لێ بێت صه‌دام، سوپاس بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌ت نوسی، و خەونەکەت پێ بەخشین، ئەو پیاوە سپی پۆشەی کە دیتت عیسای مەسیحە ( علیه‌السلام ). وە کوتویانه : «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت.' ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). عیسا دەیەوێت بەرەکەتت پێ ببەخشێت، یارمەتیت بدات زاڵ بیت بەسەر ناخۆشی و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت ببات. هیوادارم تۆ زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت و ئەو داوەتنامەیە‌ی ئه‌و قبوڵ بکەی. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت. ئەگەر پرسیاری زیاترت هەیە، دیسان بۆمان بنووسە

  4. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا پیاوێکم دیت کە جلێکی سپی لەبەر بوو کە لە تەنیشت خاچێکی نورانی ڕاوەستابوو، پاشان خاچێکی نورانی بچووکی پێدام و داوای لێکردم کە هەڵیگرم. لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت براکه‌م، ئەو پیاوە بە جلی سپییه‌وه عیسای مەسیحه (علیه‌السلام). دیتنی ئه‌و نیشانەی بەرەکەت و سڵاو و سڵامه‌تی میهرەبانییە. هەروەها نیشانەی ڕاستگۆیی و صداقه‌تی دڵتە. خاچ واتە صه‌لیب به مانای قوربانییەکه کە ڕزگاری دەهێنێت بۆمان. عیسا ئەو قسانەی کوت :" ئینجا عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ئەگەر کەسێک دەیەوێت ببێتە قوتابی من، با نکۆڵی لە خۆی بکات و خاچەکەی هەڵبگرێت و دوام بکەوێت." ( ئینجیلی مه‌تا ١٦: ٢٤ ). واتە قوربانی هەر شتێک کە لە خودا جیات دەکاتەوە و تۆی بەرەو گوناه دەبات بۆ ئەوەی بتوانیت له ژیانێکی پاکتردا بژیت و ڕێنموونیی بۆ ژیانی هەتاهەتایی ببیت. ئەو دەیەوێت ژیانت ڕووناک بکاتەوە و سەرەتایەکی تازەت بداتێ بە فەزڵ و ئاشتی و ئارامیش. " دیسان عیسا قسەی بۆ کردن و فەرمووی: «منم ڕووناکی جیهان. ئەوەی دوام بکەوێت هەرگیز بە تاریکیدا ناڕوات، بەڵکو ڕووناکی ژیانی دەبێت.» ( ئینجیلی یوحه‌نا ٨: ١٢ ). هیوادارم که تۆ داوەتنامەکەی قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  5. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا پیاوێکم دیت کە لیباسی سپی لەبەردا بوو لەسەر تەختێکی سپی گەورە دانیشتبوو کە فریشتەکان دەوره‌یاندابوو و ڕووناکییەکە ته‌واوی وجودی داگرتبوو، ئه‌و پرسیاری لێکردم: ئایا من ئامادەم بۆ ڕۆژی قیامەت؟ چونکە بەم زووانە دێت بۆ دادگایی کردنی جیهان.

    1. سڵاوتان لێ بێت، سوپاس بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌ت نوسی و خەونەکەت پێ بەخشین. ئەو پیاوە سپی پۆشەی کە دیتت له خه‌نه‌که‌تدا عیسای مەسیحە ( علیه‌السلام ). دیتنی ئه‌و نیشانەی بەرەکەت و بیشاره‌ت و ئاشتی و ئومێدە. ئەو زاتەیه که لەلایەن ئینجیل و فەرموودەوە بە دادوەرێکی دادپەروەر داندراوه و ناساندراوه کەڕۆژی قیامەت دێت. ئەو له گه‌ڵ فریشته‌کان و به شکۆدارییەوە دێت. " لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣ ). ئەو دەیەوێت تۆ ئەو بناسی بۆ ئەوەی ئامادە بیت کاتێک کژ ئه‌و دێت، چونکە ئه‌و دەیەوێت تۆ بپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت ببات. خودا هه‌میشه به‌ره‌که‌تت پێ ببه‌خشێت.

  6. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا پیاوێکم دیت کە جلێکی سپی لەبەر بوو کە لە ئاسماندا ڕاوەستابوو، ئه‌و سێ فریشتەی نارد بۆ ئەوەی سێ پەیام لەگەڵ جیهان پێش ڕۆژی قیامەت بڵاو بکەنەوە. تکایە، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت صاڵح، سوپاس بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. من بڕوام وایە کە ئەو شتەی تۆ بینیت له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا دەگونجێت " ئینجا فریشتەیەکی دیکەم بینی لەناوەڕاستی ئاسماندا دەفڕی، مزگێنیی هەتاهەتایی پێبوو، تاکو بۆ دانیشتووانی سەر زەوی ڕابگەیەنێت، بۆ هەموو نەتەوە و هۆز و زمان و گەلێک. بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «لە خودا بترسن و ستایشی بکەن، چونکە کاتی حوکمدان هاتووە. کڕنۆش بۆ دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و کانیاوەکان ببەن.» فریشتەی دووەم، لەدوایەوە دەیگوت: «کەوت! بابلی گەورە کەوت، ئەوەی بەم جۆرەی کرد هەموو نەتەوەکان شەرابی تووڕەیی داوێنپیسییەکەی بخۆنەوە.» فریشتەی سێیەم، لە دوایانەوە بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «هەر کەسێک کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی ببات و نیشانەی سەر نێوچەوانی یان دەستی وەربگرێت، هەروەها ئەویش شەرابی تووڕەیی خودا دەخواتەوە، کە بە سادەیی لە جامی تووڕەییەکەی ڕژاوە. لەبەردەم فریشتە پیرۆزەکان و بەرخەکەدا بە ئاگر و گۆگرد ئازار دەدرێت. دووکەڵی ئازاریان بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە. ئەوانەی کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی دەبەن، ئەوەی نیشانەی ناوەکەی وەربگرێت شەو و ڕۆژ پشوویان نابێت." ( کتێبی مکاشفه ١٤: ٦- ١١). ئەوانە پێش ڕۆژی قیامەت پەیامی ئاگادارکەرەوەی ئیماندارانن. بۆ ئەوەی تەنها خودای بەدیهێنەر بپەرستن، و واز لە بتپەرستی بهێنن و چاودێری فەرمانەکانی خودا بکەن، نەک ئەو فێرکردنانەی کە لەلایەن خەڵکەوە داهێنراون. ئەو پیاوەی جلی سپی له‌به‌ردا بوو عیسای مەسیحه (علیه‌السلام ). ئەو دادوەرێکی دادپەروەره کە لە ڕۆژی قیامەتدا دێت و دەیەوێت ئەم پەیامانە بناسی و خۆتان ئامادە بکەن بۆ ئه‌و ڕۆژه. من پێشنیارت پێ دەکەم کە لەم بارەیەوە زیاتر بخوێنیتەوە و ئەگەر هه‌ر پرسیارێکت هەیە، دوودڵ مەبە بۆ ئەوەی جارێکی تر بۆمان بنووسیتەوە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  7. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا پیاوێکم بینی کە لیباسی سپی لەبەر کردبوو، لە ئاسمان ڕاوەستابوو، باوەشی خۆی کردەوە و بانگی خەڵکی ده‌کرد کە بەدوایدا بکەون، پاشان چاوی لە من کرد و گوتی: من ڕێگا و ڕاستی و ژیانم، شوێنم بکەون و متمانەم پێ بکەن، منیش گوتم: بەڵێ، ئامە دەکەم. دوای ئەوەی لە خەو هەستام، زۆر دڵخۆش و پڕ لە ئارامی و خۆشی بووم.

    1. سڵاوتان لێ بێت ماجید، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو پیاوە سپی پۆشەی کە دیتتان عیسای مەسیحە ( علیه‌السلام ). ئەوە وشەکانی عیسایه : «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت.' ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). ئەو زاتەیه که ئێستا لە ئاسماندایە وە بەمزوانە له ڕۆژی قیامەتدا دێت. ئه‌و دەیەوێت تۆ بپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت ببات. هیوادارم وەک خەو بانگهێشتنەکەی قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  8. سڵاوتان لێ بێت، لەخەومدا سێ خاچم بینی و لەدەوری خاچی ناوەڕاستدا خەڵکێکی زۆر هه‌بوون و خەریکی دۆعا و نوێژ کردن بوون بۆ خودا و ئەو پیاوەی کە لیباسی سپی لەبەر بوو دەرکەوت و بەرەکەتی پێدان.

    1. سڵاوتان لێ بێت عومه‌ر، سوپاس بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. خاچەکە نوێنەرایەتی ئەو قوربانییە دەکات کە ئازادی دەیهێنێت بۆ ئێمه، ئەم پیاوە بە لیباس سپیه عیسای مەسیح (علیه‌السلام)ە. دیتنی ئه‌و نیشانەی ئومێد و ئاشتی و بەرەکەت و خۆشییە. ئەو دەیەوێت تۆ ئەو بناسی و چیرۆکەکەی لە زه‌مانی لەدایک بوون تا مردن و زیندوو بوونەوەکەی له ڕۆژی سێیه‌مدا بزانن. من پێشنیارت دەکەم کە ئینجیل بخوێنیتەوە لەم بوارەدا. عیسا کوتی : «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت.' ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). ئەو دەیەوێت تۆ ئەو بناسی، چونکە ئەو تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی دەبات. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  9. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا پیاوێکم دیت کە لیباسی سپی لەبەر بوو و لەگەڵ چەند پیاوێکدا نانیان دەخوارد، بەڵام پیاوە سپی پۆشه‌کە نانی نەده‌خوارد، بەڵام خواردنەکەی لە نێوانیاندا دابەش کرد و داوای لێکردن لە یادەوەریی ئەو، ئه‌و کارە بکەن. ئەمە مانای چیە؟ سوپاس بۆ ئێوه

    1. سڵاوتان لێ بێت عه‌لی، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. سوپاس بۆ ئەوەی بۆ ئێمە دەنووسیت و خەونەکەت بۆ باس کردین. ئەوەی بینیت دوا شام بوو کە عیسای مەسیح ( علیه‌السلام ) لە گەڵ ١٢ هاوەڵەکەی پێش وه‌فاته‌که‌ی هاوبەشی کرد. " نانێکی هەڵگرت، سوپاسی خودای کرد و لەتی کرد، پێیدان و فەرمووی: «ئەمە جەستەی منە، کە لە پێناوی ئێوە بەخت دەکرێ. ئەمە بۆ یادکردنەوەی من بکەن.» بە هەمان شێوە پاش نانخواردن، جامەکەی هەڵگرت و فەرمووی: «ئەم جامە پەیمانی نوێیە بە خوێنی من، کە لە پێناوی ئێوە دەڕژێت." ( ئینجیلی لۆقا ٢٢: ١٩- ٢٠). عیسا داواتان لێ دەکات کە باشتر بیناسیت و فێربە چۆن دەتوانێت یارمەتیت بدات کە له ژیانێکی باشتردا بژیت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت ببات. عیسای مه‌سیح کوتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت.' ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). من ئامۆژگاریت دەکەم کە زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت و دۆعا ده‌که‌م کە بانگێشتنامەی ڕاست قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  10. سڵاوتان لێ بێت، من دوێنێ شەو خەونێکم دیت و هیوادارم ئێوه بتوانن یارمەتیم بدەن لە خەونمدا سێ خاچم بینی لەسەر گردێک کە ڕوناکی لە ناوەڕاستی ئەواندا ده‌درەوشاوە . لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟ سوپاس بۆ ئێوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت شه‌مس، سوپاس بۆ نووسینی بۆ ئێمە و هاوبەشی کردنی خەونەکەت له گه‌ڵمان. خاچەکە نوێنەرایەتی ئەو قوربانییە دەکات کە ئازادی دەیهێنێت بۆمان، ئه‌وه ده‌توانێت قوربانی هەستە گوناهبارەکان بێت بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی ڕووناکی و فەزڵ و ئارامی. خوا داوات لێده‌کات له‌و باره‌یه‌وه زیاتر بزانیت و داواتان لێده‌کات ئیحساسی لێخۆشبوون و ئارامی لە ژیانتدا بکه‌ن و هه‌تانبێت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  11. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا پیاوێکی سپی پۆشم بینی کە لەسەر جێگایەکی گەورە دانیشتبوو، پاشان گوێم لە دەنگێک بوو و گوتی: "ڕۆژی قیامه‌ت نزیکە، ئایا ئامادەیت؟"

    1. سڵاوتان لێ بێت عه‌واد، سوپاس بۆ ئەوەی خەونەکەت بە ئێمە وت. ئەم پیاوە بە جلی سپی لەسەر تەختەکە عیسای مەسیح (علیه‌السلام)ە. ئەو زاتەیه که ئێستا لەئاسماندایەوە لە لایەن ئینجیل و فەرموودەوە وەک دادوەرێکی دادپەروەر داندراوە، کەبۆ ڕۆژی قیامەت دێت. " «ئەوەتا بە پەلە دێم! پاداشتی خۆم پێیە، تاکو پاداشتی هەرکەسێک بەگوێرەی کارەکەی بدەمەوە." ( کتێبی مکاشفه ٢٢: ١٢ ). ئەو دەیەوێت تۆ زیاتر ئه‌و بناسیت و تۆ ئامادە بیت کاتێک که ئه‌و دێت. من ئامۆژگاریت دەکەم دەربارەی ئەو بخوێنیتەوە. خودا هه‌موو کاتت پڕ به‌ره‌که‌ت بکات.

  12. Asslamalaykom, I saw a man wearing white in my dream, he saw me lost in the world, so he started giving me advises that will guide me to the straight path, he gave me a beautiful book that light was coming from it, he told me this is my book it, he blessed me and I woke up so happy. Can you help me understand my dream?

    1. Aleykum al-salam, Husain. Thank you for writing to us and entrusting us with your dream. This Man in White is Isa Al-Masih (may His peace be upon us). Seeing him means good news, blessings and peace. It also indicates the sincerity of your heart. The book he gave you to read is the Injil. There are written the signs of the coming of the Day of Judgment, the full story of Isa, and much more. In fact, he asked you to read the Injil because it is the Word of Allah and it has never been corrupted. These are the words of Isa: “Jesus said to him, “I am the way, and the truth, and the life. No one comes to the Father except through me.” – Injil, John 14:6. He is the Straight Path and wants to lead you to eternal life. I advise you to read the articles in the section “The Holy Injil” of our website. May Allah always bless you.

    1. وعليك السلام يا عمار. نشكرك لمشاركة حلمك معنا. إن الشخص الذي رأيته كان مرتدياً ثوباً أبيض هو سيدنا عيسى المسيح(سلامه علينا) ولقد ظهر لك ليخبرك أنه عليك ان تتبعه من خلال قراءة كلمته لتتعرف عليه أكثر وقد ذكر لك أية من الانجيل “أَنَا هُوَ الطَّرِيقُ وَالْحَقُّ وَالْحَيَاةُ. لَا يَأْتِي أَحَدٌ إِلَى الآبِ إِلّا بِي” (يوحنا 14: 6). نحن على استعداد لنساعدك على ذلك. من فضلك لا تتردد بالتواصل معنا. بارك الله بك.

  13. Assalamo alaikom, I saw a man wearing white walking on the street and asking people to follow him because he is the only way to salvation. Then he asked me why are you not listening to me, I and the straight path and blessed me then I woke up. Please, can you help me understand my dream?

    1. Aleykum al-salam, Adnan. Thank you for writing to us and sharing your dream. This Man in White that you saw is Isa Al-Masih (may His peace be upon us). He invited you to follow him because he wants to guide you to eternal life: “Jesus said to him, “I am the way, and the truth, and the life. No one comes to the Father except through me.” – Injil, John 14:6. He is the Straight Path and wants you to have no more doubts. May Allah bless you always.

  14. Salam, I saw a man wearing white robe with people walking from village to village teaching them to repent and be prepared for the kingdom of Allah, then he looked at me and said I you ready? Then I woke up, please what is interpretation of my dream? Thank you.

    1. Aleykum al-salam, Hanafi. Thank you for trusting us with your dream. This Man in White that you saw preaching is Isa Al-Masih (may His peace be upon us). About him it is written: “And leaving Nazareth he went and lived in Capernaum by the sea, in the territory of Zebulun and Naphtali, so that what was spoken by the prophet Isaiah might be fulfilled: “The land of Zebulun and the land of Naphtali , the way of the sea, beyond the Jordan, Galilee of the Gentiles—the people dwelling in darkness have seen a great light, and for those dwelling in the region and shadow of death, on them a light has dawned.” From that time Jesus began to preach, saying, “Repent, for the kingdom of heaven is at hand.” – Injil, Matthew 4:13-17. Isa wants you to know him and prepare for his return to the world, this time as the Righteous Judge, as pointed out by the Injil and Hadith. I advise you to study about him and his teachings. May Allah bless you always.

  15. Assalam alaikom, I saw a dream last night in which I saw a man wearing white robe asking me to follow him and stop living the way I was living. He said I am the way, truth and life, he blessed me and I woke up?

    1. سڵاوتان لێ بێت ئادەم، سوپاس بۆ ئەوەی خەونه‌که‌ت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو پیاوەی که بە لیباسی سپی دیتتان عیسای مەسیحە ( علیه‌السلام ). ئەوانە قسه‌کانی ئەون :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت. " ( ئینجلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). ئەو دەیەوێت تۆ شوێن ئەو بکەویی، چونکە ئه‌و یارمەتیت دەدات که له ژیانێکی پاکتردا بژیت و هه‌ر ئه‌و ڕێنموونیت ده‌کات بۆ ژیانێکی هەتاهەتایی. من هیوادارم بانگهێشتنەکە‌ی قبوڵ بکەی. خوا هەمیشە خێر وبەرەکەتت پێ بدات.

  16. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا پیاوێکم دیت کە جلی سپی لەبەر بوو و ڕوناکی لێ دەدرەوشاوە و نوێژێکی جوانی پێ فێر دەکردم وکاتێک که له خه‌و هه‌ستام دووبارەم ده‌کردەوە دۆعاکه ئاوا بوو: ئەی خوا. دڵم پاک بکەرەوە و دڵێکی نوێ لە مندا دروست بکە بۆ ئەوەی ڕێگا ڕاستەکەی تۆ بگرمه پێش.

    1. سڵاوتان لێ بێت ئه‌حمه‌د، ئێمە سوپاست دەکەین بۆ ئەوەی خەونەکەت بۆ باسکرین. ئەو پیاوەی که دیتتان که لیباسێکی سپی لەبەر بوو و ڕووناکیی لێی ده‌درەوشاوە، عیسای مەسیحی خۆشه‌ویستمان ( علیه‌السلام )ه ئینجا نوێژێکی فێری تۆ کرد که له زه‌بووره‌کاندا هاتووه. " ئەی خودایە، دڵێکی پاکم تێدا دروستبکە و ڕۆحێکی چەسپاو لە ناخم نوێ بکەرەوە." ( زه‌بووره‌کان ٥١: ١٠). کەواتە تۆ دەبێت کتێبی پیرۆزبخوێنیتەوە و فێربیت دەربارەی ئەو فێرکردنانەی کە ئەو فێری خەڵکی کردووە. ئێمە ئامادەین لەم بوارەدا یارمەتیتان بدەین خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  17. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا عیسای مه‌سیحی خۆشه‌ویستمان ( علیه‌السلام )م دیت کە لەگەڵ کۆمەڵێک پیاو قسە دەکات و باسی کەسێک دەکات کە دوای سێ ڕۆژ دەمرێت و هەڵدەستێته‌وه.لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه چیه؟ سپاس بۆ جه‌نابتان

    1. سڵاوتان لێ بێت خه‌لدوون، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو شتانەی لە خەونتدا دیتت، کاتێک عیسای گەورەمان ( علیه‌السلام ) قسەی لەگەڵ شاگردەکانی کرد: " فەرمووی: «ئەوا بۆ ئۆرشەلیم سەردەکەوین، کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات، بڕیاری مردنی دەدەن، دەیدەنە دەست ناجولەکەکان، گاڵتەی پێ دەکەن و تفی لێدەکەن و بە قامچی لێی دەدەن و دەیکوژن. دوای سێ ڕۆژ هەڵدەستێتەوە.»( ئینجیلی مه‌ڕقۆس ١٠ : ٣٣-٣٤). تۆ دەتوانیت کتێبی پیرۆز بخوێنیتەوە بۆ زانینی زیاتر دەربارەی هۆکاری مردن و زیندوو بوونەوە. ئێمە ئامادەین لەم بوارەدا یارمەتیتان بدەین خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  18. Salams, a man wearing white robe appeared to me in my dream last night, he was walking with 2 men and was teaching them about something that happen few days ago about the death of a man from the books of the prophets and then he eat with them at the end, then I woke up. Please, what is the meaning of the dream? Thank you.

    1. Aleykum al-salam, Yaser. Thank you for writing to us and sharing your dream. This Man in White walking with two others is Isa Al-Masih (may His peace be upon us). What you saw is written in the Injil:”That very day two of them were going to a village named Emmaus, about seven miles from Jerusalem, and they were talking with each other about all these things that had happened. While they were talking and discussing together, Jesus himself drew near and went with them. But their eyes were kept from recognizing him. And he said to them, “What is this conversation that you are holding with each other as you walk?” And they stood still, looking sad.[…]And he said to them, “O foolish ones, and slow of heart to believe all that the prophets have spoken! Was it not necessary that the Christ should suffer these things and enter into his glory?” And beginning with Moses and all the Prophets, he interpreted to them in all the Scriptures the things concerning himself.So they drew near to the village to which they were going. He acted as if he were going farther, but they urged him strongly, saying, “Stay with us, for it is toward evening and the day is now far spent.” So he went in to stay with them. When he was at table with them, he took the bread and blessed and broke it and gave it to them. And their eyes were opened, and they recognized him. And he vanished from their sight.” – Injil, Luke 24:13-31. I advise you to read about the whole story in the Injil. There are things that Allah wants you to understand. Ask and He will give you the wisdom to find all the answers. May Allah bless you always.

  19. السلام عليكم حلمت برجل يلبس ثياب بيضاء اللون كان منظره جميل جدا والنور يحيط به من كل جانب كان واقف في السماء ثم مد يده واشار بأصبعه على كتاب وطلب مني أن أفتحه ولما فتحته كان النور يخرج منه وظهر صليب من نور من الكتاب ما تفسير الحلم جزاكم الله خير

    1. وعليك السلام يا مصطفى. نشكرك لمشاركة حلمك معنا. إن رؤية عيسى المسيح (سلامه علينا) تبعث فينا روح السلام والطمأنينة. وقد أراد أن يريك الكتاب الذي هو الانجيل . والصليب الذي رأيته يشع بالنور هو رمز التضحية . وإذا كنت ترغب بمعرفة ما هي تلك التضحية يمكنك قراءة الانجيل ونحن على استعداد لنساعدك على ذلك. بارك الله بك.

  20. سڵاوتان لێ بێت، مانای چیە دیتنی پیاوێک کە وەک بەرخ سەردەبڕدرێت و خوێنەکەی دەڕشترێت و پاشان دەگەڕێتەوە بۆ ژیان و زیندوو ده‌بێته‌وه؟ سوپاس بۆ تۆ.

    1. سڵاوتان لێ بێت شه‌ریف، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. بێگومان ئەو پیاوەی کە بینیت عیسای مەسیحە. ئەو ڕەحمەتی خودایە کە لە دایک و هاتی جیهانه‌وه بووە و بەرخی خودایه. ئه‌و کوژرا و لە ڕۆژی سێیەمدا زیندوو کرایەوە. لەبارەی ئەوەوە کوتراوە " لە خۆشەویستیدا بژین، وەک مەسیح خۆشیویستین و لە پێناوی ئێمەدا خۆی بەختکرد، قوربانییەک و سەربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا." ( کتێبی ئه‌فه‌سۆس ٥: ٢ ). قورئان مردن و زیندووکردنەوەی عیسای مەسیح ( علیه‌السلام ) دەسەلمێنێت، " (به‌ڵام دوژمنانی خوا) پیلانیان گێڕا، خوایش پیلانه‌کانی پووچ کردنه‌وه‌، چونکه خوا چاکترین و به‌ده‌سه‌ڵاترین زاتێکه‌له هه‌ڵوه‌شاندنی نه‌خشه و پیلانی دوژمنانیدا.(به‌یادیان بهێنه‌) کاتێک خوا فه‌رمووی: ئه‌ی عیسا من (به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی) تۆ ده‌مرێنم پاشان تۆ پایه‌دارو بڵند ده‌که‌مه‌وه لای خۆم، له ده‌ستی ناپاکی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌رن ڕزگارت ده‌که‌م و پاک ڕاتده‌گرم و به‌رزیی و بڵندیی ده‌به‌خشم به‌وانه‌ی که شوێنکه‌وته‌ی تۆن به‌سه‌ر کافراندا هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت، له‌وه‌ودواش گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆلای منه‌، ئه‌وسا دادوه‌ریی و فه‌رمانڕه‌وایی دادپه‌روه‌رانه ده‌که‌م له نێوانتاندا له‌و شتانه‌دا که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌بووه و ڕاتان ده‌رباره‌ی جیاواز بووه‌." ( کتێبی قورئان آل عمران ٣: ٥٤-٥٥). لەم ئایەتانەدا دەبینیت کە خودا پلانی تەواوی هەیە و ئەم پەیامەش لەگەڵ ئەوەی لە ئینجیلدا نووسراوە، دەگونجێت. هەروەها بەرخ بونی عیسای مەسیح دەتوانرێت لە ڕێگەی ئەم ئایەتانەوە پشتڕاست بکرێتەوە: " کاتێک عیسای لە کاتی ڕۆیشتندا بینی، گوتی: «ئەوەتا بەرخی خودا!" ( ئینجیلی یوحه‌نا ١: ٣٦ ). وه هه‌روه‌ها " ئەوانە لەگەڵ بەرخەکە دەجەنگن و بەرخەکە دەیانبەزێنێت، چونکە گەورەی گەورانە و پاشای پاشایانە، ئەوانەی لەگەڵیدان بانگکراو و هەڵبژێردراو و دڵسۆزن." ( کتێبی مکاشفه ١٧: ١٤ ). کە بەرخەکە زیندوو بووه‌وه، ئه‌و دەسەڵاتی بەسەر مەرگدا دا وه‌رگرت و که‌واته بەم شێوەیە بوو بە شێرێکی بەهێز، هه‌ر وەک نووسراوە " یەکێک لە پیرەکان پێی گوتم: «مەگریێ، ئەوەتا ئەو شێرەی لە هۆزی یەهودایە و لە ڕەگی داودە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، تۆمارەکە دەکاتەوە و حەوت مۆرەکەی دەشکێنێت. " ( کتێبی مکاشفه ٥: ٥ ). من ده‌عوه‌تتان دەکەم بۆ خوێندنەوەی ئینجیل و فێربوونی زیاتر دەربارەی عیسای مەسیح ( علیه‌السلام ) و دۆعا کردن بە باوەڕەوە کە خودا ڕێنموونیتان بکات بۆ زانینی هەموو ئەو شتانەی کە تۆ پێویستتە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  21. سڵاوتان لێ بێت، خەونم بینی پیاوێک بە لیباسی سپی لە ماڵەکەمدا هات بۆ دیتنم، ڕووناکییەک بەسەریدا بوو و هەموو ماڵەکە‌م پڕ بوو لە ڕووناکی، پیاوەکە پێی کوتم کە ڕووناکییەکەی من دڵ و مێشکت پاک دەکاتەوە. گرنگی شوێنکەوتنی ئه‌و وەک ڕووناکی خۆی و وشەکەیه‌تی. ئایا ده‌توانی لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌که‌م پێ بڵێی؟ سوپاس بۆ تۆ

    1. سڵاوتان لێ بێت له‌وایی، سوپاس بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت وت. ئەو پیاوە سپی پۆشە کە هات بۆ دیتنی تۆ عیسای مەسیحه ( علیه‌السلام ). دیتنی ئه‌و نیشانەی تەندروستی و بەرەکەت و بیشاره‌ته هەروەها نیشانەی ڕاستگۆیی دڵتە. ئامادەبوونی ئه‌و پڕە لە ڕووناکی و خۆشگوزەرانی. عیسای مه‌سیح کوتی: " دیسان عیسا قسەی بۆ کردن و فەرمووی: «منم ڕووناکی جیهان. ئەوەی دوام بکەوێت هەرگیز بە تاریکیدا ناڕوات، بەڵکو ڕووناکی ژیانی دەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ٨: ١٢). عیسا دەیەوێت ئەو بناسن و شوێن ئەو بکەون، چونکە ئەو ژیانتان ڕووناک دەکاتەوە و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییتان دەبات. من دەپاڕێمەوە کە ئەم داوەتنامەیە قبوڵ بکەی بۆ ئەوەی خودا هەمیشە بەرەکەتت بدات.

  22. السلام علیکم، لە خەونمدا پیاوێکم دیت کە جلێکی سپی لەبەر بوو لەسەر تەختەیەکی سپی گەورە دانیشتبوو کە بە فریشتەکان دەورەدرابوو، دەموچاوی وەک خۆر درەوشاوە بوو و برینی سەر دەست و قاچی ده‌دیترا. داوای لێکردم لێی نزیک ببمەوە، پاشان لێی پرسیم: ئایا باوەڕت بەمن هەیە؟! من ڕێگا و ڕاستی و ژیانم، شوێنم بکەوه، چونکە ئێوە ڕێگه‌ی ڕاست و دروست دەدۆزییەوە.

    1. علیکم السلام، ماهر. سوپاس بۆ نووسینت بۆ ئێمە و هاوبەش کردنی خەونەکەت. ئەو پیاوە سپی پۆشەی لەسەر تەختەکە بینیت عیسای مەسیحە. ئەو زاتەیه که ئێستا لەئاسماندایەوە لەلایەن ئینجیل و فەرموودەوە وەک دادوەرێکی دادپەروەرانە دەستنیشان کراوە، کەڕۆژی قیامەت دێت. ئەو بە هێز و شکۆ و فریشتە دێت " لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣١)." پاشان تەختێکی گەورەی سپیم بینی و ئەوەی لەسەری دانیشتبوو. ئاسمان و زەوی لەبەر ڕووی هەڵاتن، شوێنیان لە ئاسماندا نەما. مردووەکانم بینی بە گەورە و بچووکەوە لەبەردەم تەختەکەدا ڕاوەستابوون و پەڕتووکەکان کرانەوە. پەڕتووکێکی دیکەش کە پەڕتووکی ژیانە کرابووەوە. مردووەکان بەگوێرەی کردەوەکانیان بەوەی لە پەڕتووکەکان نووسراوە حوکم دران."( مکاشفه ٢٠: ١١-١٢). ئه‌وه قسه‌کانی عیسایه :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( یوحه‌نا ١٤: ٦). خەونەکەت بانگێشتنێکە بۆ باوەڕهێنان بە عیسا، چونکە دەیەوێت تۆ بپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت ببات. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  23. سڵاو، لە خەونمدا پیاوێکم بینی کە پۆشکەی سپی لەبەر بوو و سواری جاشکێکی بچووک ببوو هاته نێو شارێکه‌وه، خەڵک چاوەڕێیان دەکرد و گۆرانیان دەگوت، بەڵام هەندێکیان ڕازی نەبوون. من لە خەونەکەم زۆر دڵخۆش بووم، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ به سپاسه‌وه

    1. علیکم السلام، احمد. سوپاس بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌ت نوسی و خەونەکەت بۆ باس کردین. ئەو پیاوە بە سپی پۆشە عیسای مەسیحە. ئەوەی بینیت ڕوویدا لە ئینجیلدا هاتووە :" کاتێک لە ئۆرشەلیم نزیک بوونەوە و گەیشتنە گوندی بێت‌فاجی لەلای کێوی زەیتوون، عیسا دووان لە قوتابییەکانی نارد و پێی فەرموون: «بڕۆنە ئەو گوندەی بەرامبەرتان، دەستبەجێ ماکەرێک دەبینن بەستراوەتەوە، جاشکەکەی لەگەڵە. بیکەنەوە و بۆ منیان بهێنن. ئەگەر یەکێک شتێکی پێ گوتن، دەڵێن: گەورەمان پێویستی پێیانە، ئەویش یەکسەر دەیاننێرێت.» ئەمەش ڕوویدا تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەرەکە گوتراوە بێتە دی کە دەفەرموێ: بە شاری سییۆن بڵێن، ئەوەتا پاشاکەت دێتە لات، دڵنەرمە و سواری ماکەرێک و جاشی ماکەرێک بووە قوتابییەکان ڕۆیشتن و وەک ئەوەی عیسا فەرمانی پێدابوون، کردیان. ماکەر و جاشکەکەیان هێنا، کەواکانیان خستە سەر پشتی و عیسا سواربوو. خەڵکێکی ئێجگار زۆر کەواکانیان لەسەر ڕێگاکە ڕاخست. خەڵکی دیکە لقە داریان دەبڕییەوە و لەسەر ڕێگاکە ڕایاندەخست. ئەو خەڵکەی لەپێشی دەڕۆیشتن و ئەوانەش کە دوای کەوتبوون، هاواریان دەکرد: هۆسانا ] بۆ کوڕی داود پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت هۆسانا بۆ خودا کاتێک عیسا چووە ناو ئۆرشەلیم، هەموو شارەکە خرۆشا و گوتیان: «ئەمە کێیە؟» خەڵکەکەش دەیانگوت: «ئەمە پێغەمبەر عیسایە، خەڵکی ناسیرەی جەلیلە" ( مه‌تا ٢١: ١-١١). من پێشنیارت دەکەم دەربارەی ئەو چیرۆکە و دەربارەی عیسا بخوێنیتەوە. ئەگەر لە گوماندا بوی، تکایە جارێکی تر پەیوەندیمان پێوە بکە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  24. سلام علیکم،خەونمدا دیتم پیاوێک بە لیباسی سپییەوە لەسەر تەختێک دانیشتبووه و لەگەڵ فریشتەکانی دەوروبەری، ئه‌وانی نارد بۆ ئەوەی لە ڕۆژی قیامەتدا خەڵک کۆبکه‌نه‌وە، داوام لێکردم منیش بانگ بکات، ئه‌و گوتی: شوێنم بکەوه تا بانگهێشتن بکرێی، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ به‌سپاسه‌وه

    1. علیکم السلام، سامر، سوپاس بۆ هاوبەشکردنی خەونەکەتان، ئەو پیاوە به لیباسی سپییە عیسای مەسیحە. ئەو زاتەیه که لەلایەن ئینجیل و فەرموودەوە بەدادوەرێکی دادپەروەر ناساندراوه کەڕۆژی قیامەت دێت. ئەو بە هێز و شکۆ و فریشتە دێت " لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣١). ئەو دەیەوێت متمانەی پێ بکه‌ی و پەیڕەوی بکەیت، چونکە دەیەوێت تۆ بپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت ببات. هیوادارم ئەو داوەتنامەیە قه‌بوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بتبەخشێت.

  25. سلام علیکم، لەم دواییانە خەون بە پیاوێکەوە دەبینم کە جلی سپی له‌به‌ردایه و ئەو پیاوە داوام لێدەکات کە ئەو بپەرستم، چونکە ئەو وشەی خودایە و ڕێبازی ڕاست و دروستە و دەبێت بەدوایدا بڕۆم. دەتوانن یارمەتیم بدەن بۆ تێگەیشتن لەو خەونانە؟ ئایا ئەمانە خەونە ڕاستەقینەکانن؟ خودا خێرتان بنووسێت.

    1. علیکم السلام، عبدالله. سوپاس بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. ئەو پیاوە سپی پۆشەی کە بینیت عیسای مەسیحە، بینینی نیشانەی بەرەکەت و مزگێنی و میهرەبانی و ئومێدە، هەروەها دلنیایی دڵت دووپات دەکاتەوە، ئەو وشەی خودایە کە هاته جیهانه‌وه. دەربارەی ئەو نووسراوە:" لە سەرەتادا، وشەکە هەبوو، وشەکە لەلای خودا بوو، وشەکە خۆی خودا بوو. ئەو لە سەرەتاوە لەلای خودا بوو.هەموو شتێک بەو بەدیهاتووە، بێ ئەو هیچ شتێک بەدی نەهاتووە لەوانەی کە بەدیهاتوون. وشەکە سەرچاوەی ژیان بوو، ژیانەکەش ڕووناکی مرۆڤ بوو"( یوحه‌نا ١: ١-٤). هه‌روه‌ها قوڕئان پشتراستی ده‌کاته‌وه :"(هه‌روه‌ها یادیان بهێنه‌) کاتێک فریشه‌که به مه‌ریه‌می وت: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی خوا مژده‌ت ده‌داتێ: به وشه‌یه‌کی خۆی (که فرمانی ـ کن فیکون ـ ه‌، ڕۆڵه‌یه‌کت پێ ببه‌خشێت) که ناوی (المسیح)ه، عیسای کوڕی مه‌ریه‌مه‌، که پیاو ماقووڵ و پایه به‌رزه له‌م دنیادا، له قیامه‌تیشدا له ده‌سته‌ی نزیکانه (له ئێمه‌وه‌)." ( آل عمران٣: ٤٥). ئه‌وه قسه‌کانی مه‌سیحه :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( یوحه‌نا ١٤: ٦). ئەو دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. هیوادارم ئەم داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  26. السلام علیکم، خەونم بینی لە شوێنێکی نادیار و سەرلێشێواو بووم، پاشان پیاوێک بە لیباسی سپییەوە دەرکەوت، ڕووناکییەکی سپی گەش چواردەوری گرتبوو، ئەو شوێنەکەی ڕووناک کردم، داوای لێکردم متمانەی پێ بکەم و بەدوایدا بڕۆم، بە درێژایی ڕێگاکە ڕێنوێنی کردم هەتا بە سەلامەتی گەیشتمەوە ماڵەوە. سپاس بۆ ئێوه

    1. علیکم السلام، داود. سوپاس بۆ ئەوەی دەربارەی خەونەکەت بۆ ئێمە‌ت نوسی. ئەو پیاوە لیباس سپیە عیسای مەسیحە. ئەو هات بۆ ئەوەی نیشانت بدات کە دەیەوێت ژیانت ڕووناک بکاتەوە و تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات، ئه‌وه قسه‌کانی ئه‌وه:" دیسان عیسا قسەی بۆ کردن و فەرمووی: «منم ڕووناکی جیهان. ئەوەی دوام بکەوێت هەرگیز بە تاریکیدا ناڕوات، بەڵکو ڕووناکی ژیانی دەبێت."( یوحه‌نا ٨: ١٢). من ئامۆژگاریت دەکەم کە زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت و جارێکی تر بۆمان بنووسە ئەگەر لە گوماندا بویی. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  27. السلام علیکم، ئه‌وه چ لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌یه؟ لە خەونەکەیدا پیاوێک کە پۆشکەی سپی لەبەر بوو، دەچێتە ناو شارێکەوە لەسەر کەرێک و خەڵک ستایشی خودا دەکەن، پیاوەکە سەیری کردم و گوتی: شوێنم کەوه. سوپاس بۆ ئێوه.

    1. علیکم السلام، عامر، سوپاس بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌ت نووسی و خەونەکەت بۆ باس کردین. ئەو پیاوە سپی پۆشەی کە بینیت عیسای مەسیحە ئەوەی بینیت لە ئینجیلدا نووسراوە :" کاتێک لە ئۆرشەلیم نزیک بوونەوە و گەیشتنە گوندی بێت‌فاجی لەلای کێوی زەیتوون، عیسا دووان لە قوتابییەکانی نارد و پێی فەرموون: «بڕۆنە ئەو گوندەی بەرامبەرتان، دەستبەجێ ماکەرێک دەبینن بەستراوەتەوە، جاشکەکەی لەگەڵە. بیکەنەوە و بۆ منیان بهێنن. ئەگەر یەکێک شتێکی پێ گوتن، دەڵێن: گەورەمان پێویستی پێیانە، ئەویش یەکسەر دەیاننێرێت.» ئەمەش ڕوویدا تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەرەکە گوتراوە بێتە دی کە دەفەرموێ: بە شاری سییۆن بڵێن، ئەوەتا پاشاکەت دێتە لات، دڵنەرمە و سواری ماکەرێک و جاشی ماکەرێک بووە قوتابییەکان ڕۆیشتن و وەک ئەوەی عیسا فەرمانی پێدابوون، کردیان. ماکەر و جاشکەکەیان هێنا، کەواکانیان خستە سەر پشتی و عیسا سواربوو. خەڵکێکی ئێجگار زۆر کەواکانیان لەسەر ڕێگاکە ڕاخست. خەڵکی دیکە لقە داریان دەبڕییەوە و لەسەر ڕێگاکە ڕایاندەخست. ئەو خەڵکەی لەپێشی دەڕۆیشتن و ئەوانەش کە دوای کەوتبوون، هاواریان دەکرد: هۆسانا ] بۆ کوڕی داود پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت هۆسانا بۆ خودا کاتێک عیسا چووە ناو ئۆرشەلیم، هەموو شارەکە خرۆشا و گوتیان: «ئەمە کێیە؟» خەڵکەکەش دەیانگوت: «ئەمە پێغەمبەر عیسایە، خەڵکی ناسیرەی جەلیلە" ( مه‌تا ٢١: ١-١١). عیسا بانگی تۆی کردووە بۆ شوێنکەوتنی، چونکە دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. من پێشنیارت دەکەم ئەم چیرۆکە بخوێنیتەوە و زیاتر فێربە دەربارەی عیسا. ئەگەر لە گوماندابوی، جارێکی تر بۆمان بنووسە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  28. سڵاو، لە خەونمدا پیاوێکم بینی کە جلێکی سپی لەبەر بوو کە لە ئاسمان ڕاوەستابوو، دەموچاوی وەک خۆر درەوشاوە و زەویشی درەوشانده‌وە. ئینجا فریشتەکانی نارد بۆ گەل و هەموو نەتەوەکان، پێیڕاگەیاندن کەڕۆژی قیامەت نزیکە، هەر زوو دێت بۆ دادگایی کردنی جیهان. ئەو پیاوە سپییە کێیە؟ سوپاس بۆ ئێوه.

    1. علیکم السلام، ثابت. سوپاس بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌ت نوسی و خەونەکەت پێ کوتین ئەو پیاوە سپی پۆشەی کە بینیت عیسای مەسیحە بینینی ئەو نیشانەی مزگێنی و ئومێد و ئاشتییە، ئەو زاتەیه که لەلایەن ئینجیل و فەرموودەوە، وەک دادوەرێکی دادپەروەرانە، کەڕۆژی قیامەت دێت و پێش ئەوەی پەیامی ئاگادارکەرەوەبێت کەئیمانداران دەیزانن. پەیامەکانی فریشتەکان بەو شێوەیەن :"ئینجا فریشتەیەکی دیکەم بینی لەناوەڕاستی ئاسماندا دەفڕی، مزگێنیی هەتاهەتایی پێبوو، تاکو بۆ دانیشتووانی سەر زەوی ڕابگەیەنێت، بۆ هەموو نەتەوە و هۆز و زمان و گەلێک. بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «لە خودا بترسن و ستایشی بکەن، چونکە کاتی حوکمدان هاتووە. کڕنۆش بۆ دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و کانیاوەکان ببەن.» فریشتەی دووەم، لەدوایەوە دەیگوت: «کەوت! بابلی گەورە کەوت، ئەوەی بەم جۆرەی کرد هەموو نەتەوەکان شەرابی تووڕەیی داوێنپیسییەکەی بخۆنەوە.» فریشتەی سێیەم، لە دوایانەوە بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «هەر کەسێک کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی ببات و نیشانەی سەر نێوچەوانی یان دەستی وەربگرێت، هەروەها ئەویش شەرابی تووڕەیی خودا دەخواتەوە، کە بە سادەیی لە جامی تووڕەییەکەی ڕژاوە. لەبەردەم فریشتە پیرۆزەکان و بەرخەکەدا بە ئاگر و گۆگرد ئازار دەدرێت. دووکەڵی ئازاریان بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە. ئەوانەی کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی دەبەن، ئەوەی نیشانەی ناوەکەی وەربگرێت شەو و ڕۆژ پشوویان نابێت." ( مکاشفه ١٤: ٦-١١). عیسا مه‌سیح ده‌فه‌رمێت:" ئەوەتا بە پەلە دێم! پاداشتی خۆم پێیە، تاکو پاداشتی هەرکەسێک بەگوێرەی کارەکەی بدەمەوە" ( مکاشفه ٢٢: ١٢). من پێشنیارت دەکەم ئەو نامانە بخوێنیتەوە و هاوبەشی بکەیت لەگەڵ ئەوانی تر. ئەگەر پێویستت بە یارمەتییە بۆ تێگەیشتن لە بابەتەکە، بۆمان بنووسە، ئێمە دڵخۆش دەبین کە یارمەتیت بدەین. خودا ژیانی تۆ پیرۆز بکات.

  29. السلام و علیکم ،خەونم وابوو کە لە دارستانێکی جوان بووم. پاشان پیاوێک بە جلی سپییەوە بۆم دەرکەوت و دەستی کرد بە گفتوگۆ، پاشان داوای لێکردم کە بەدوایدا بڕۆم و ڕێگایەکی زۆر جوانی بەرەو خوارەوە بردم ده‌گه‌یشت به شارێکی جوان بە دیوارەکانی دەوروبەری و دەروازەیەکی گەورە، پاشان لە خەو هەستام. تکایە، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ سوپاس بۆ ئێوه

    1. علیکم السلام، ایوب. سوپاس بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. ئەو پیاوە سپی پۆشە کە بانگی کردی بۆ شوێنکەوتنی عیسای مەسیحه. ئەوە ئەو شتەیە کە ئەو دەیڵێت :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( یوحه‌نا ١٤: ٦). دەیەوێت ئێوە بەرەو ژیانی هەتاهەتایی و بەهەشتی هەتاهەتایی ببات، جێگایه‌ک که ئەو شارە جوانەی بینیتان لە وێیه:" ئەو فریشتەیەی لەگەڵم دەدوا دارێکی پێوانەی زێڕینی پێبوو، تاکو شارەکە و دەرگاکانی و شووراکەی بپێوێت. شارەکە بە چوار گۆشەیی دانرابوو، درێژییەکەی هێندەی پانییەکەی بوو. شارەکەی بە دارەکە پێوا، دوازدە هەزار ستادیا بوو، درێژی و پانی و بەرزییەکەی یەکسان بوون" ( مکاشفه ٢١: ١٥-١٦)، هیوادارم ئه‌و داوه‌ته قه‌بوڵ بکه‌یت، خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  30. السلام علیکم، من خەونم بینی لەبەردەم پیاوێکدا ڕاوەستابووم کە پۆشاکی سپی لەبەر بوو، ئەو لەسەر جێگایەکی سپی گەورە دانیشتبوو کە به ڕووناکییەکی گەش بەسەریدا داپۆشرابوو. سەیری کردم و زەردەخەنەی کرد، هەستی بە سۆز و قەبووڵبوونم کرد، پاشان دەستی خستە سەرم و بەرەکەتی کردم، بەڵام برینم بینی لەسەر دەستی، پاشان هەستام، نەمدەویست خەونەکە کۆتایی بێت. وە من زۆر دڵخۆش بووم بە ئامادەبوونی ئەو پیاوه. لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ سوپاس بۆ ئێوه.

    1. علیکم السلام، هادی. سوپاس بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌ت نوسی و خەونەکەت پێ کوتین، ئەو پیاوە بە جلی سپییەوە کە لەسەر تەخت بوو عیسای مەسیحە. ئەو زاتەیه که لەلایەن ئینجیل و فەرموودەوە بەدادوەرێکی دادپەروەر ده‌ناسێندرێت کە له ڕۆژی قیامەت دێت. ئەو بە هێز و شکۆیەوە دێت، وەک ئەوەی بینیتان:" پاشان تەماشام کرد، هەورێکی سپیم بینی و لەسەر هەورەکە کەسێکی وەک کوڕی مرۆڤ دانیشتووە، تاجێکی زێڕینی لەسەر و داسێکی تیژی بەدەستەوە بوو"( مکاشفه ١٤: ١٤). " لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣١). عیسا داوات لێدەکات کە متمانەی پێ بکەی و شوێن ئەو بکەوی، چونکە دەیەوێت بەرەکەتت پێ ببەخشێت، بتپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت ببات. برینی دەستی نیشانەی خۆشەویستی و لێخۆشبوونە هیوادارم زیاتر دەربارەی ئەو فێربیت و جارێکی تر بۆ ئێمە بنووسە ئەگەر هه‌ر پرسیارێکت هەبوو. خودا بتپارێزێت

  31. سلام علیکم، دەمەوێت خەونێک لەگەڵ ئێوه‌دا هاوبەش بکەم، خەونم بینی سەیری ئاسمانم دەکرد و خاچێکی گەورەی هەورم بینی، گوێم لە دەنگێک بوو کە دەیگوت چەند خۆشم دەوێیت. ئه‌وه به چ مانایه‌کی هه‌یه؟

    1. علیکم السلام، بادر. سوپاس بۆ پەیامەکەت و بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت پێت کوتین. بینینی خاچێک لە خەونەکەتدا مانای بەزەیی و لێبوردەیی و ئومێدە. هەروەها نیشانەی ڕێگەیەکی فەزڵ و ئارامییە کە به قیمه‌تی قوربانیدانی هەستە گوناهبارەکان بۆ سەرەتایەکی نوێ لەبەردەمتدا دەکاتەوە. خوا دەیەوێت تۆ زیاتر دەربارەی پلانەکانی ژیانی خۆت بزانیت. من ئامۆژگاریت دەکەم بۆ گەڕانی زیاتر دەربارەی خاچ و قوربانیەکان. خودا هەموو کات به‌ره‌که‌تت بدات.

  32. سلام علیکم، لە خەونمدا پیاوێکی سپی پۆشم بینی کە دەموچاوی لە ڕووناکییەوە درەوشاوە بوو، لەسەر شاخێک ڕاوەستابوو، چیایەکی پڕ لە ڕەنگی جیاواز، بانگم کرد بۆ لای بڕۆم، پاشان پێی کوتم کە پێویسته بەدوایدا بڕۆم، پاشان هەستام له‌خه‌و.

    1. علیکم السلام، عزیز. سوپاس بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. ئەو پیاوە سپی پۆشەی سەرەوەی شاخەکە عیسای مەسیحە. چیاکە نوێنەرایەتی گەشەی ڕۆحی تۆ دەکات که پڕ ده‌بێت لە جوانی و ئارامی و بەختەوەری و هەموو شتە باشەکان. عیسا دەیەوێت نزیکی ببیتەوە و شوێن ئەو بکەوێت، چونکە دەیەوێت بەرەکەتت پێ ببەخشێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت ببات. ئەوە بانگێشتنەکەیەتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( یوحه‌نا ١٤: ٦). هیوادارم قه‌بوڵی بکه‌یت، خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  33. السلام عليكم حلمت البارحة برجل يلبس ثوب آبيض جاء لزيارتنا في البيت كان منظره جميلا والنور يشع منه ثم طلب مني آن نسير معا ونتحدث ثم قادني إلى طريق ضيق وقال هذا هو الطريق الذي يقودك للجنة ولكن قليلين من سيسرون به تعال واتبعني لأنني الصراط المستقيم ما تفسير الحلم جزاكم الله خير

    1. عليك السلام عبد الرحمن. نشكرك لمشاركة حلمك معنا. إن الرجل الذي رأيته كان مرتدياً ثوباً أبيض هو عيسى المسيح (سلامه علينا). لقد دعاك إلى السير في الطريق الضيق الذي يؤدي إلى الحياة الأبدية: ” اُدْخُلُوا مِنَ الْبَابِ الضَّيِّقِ! فَإِنَّ الْبَابَ الْمُؤَدِّيَ إِلَى الْهَلاكِ وَاسِعٌ وَطَرِيقَهُ رَحْبٌ؛ وَكَثِيرُونَ هُمُ الَّذِينَ يَدْخُلُونَ مِنْهُ. مَا أَضْيَقَ الْبَابَ وَأَصْعَبَ الطَّرِيقَ الْمُؤَدِّيَ إِلَى الْحَيَاةِ وَقَلِيلُونَ هُمُ الَّذِينَ يَهْتَدُونَ إِلَيْهِ” (متى 7: 13-14). عيسى المسيح (سلامه علينا) هو الصراط المستقيم ويريدك أن تعرفه وتثق به. بارك الله بك، من فضلك لا تتردد في إرسال أسئلتك إلينا.

  34. سلام علیکم، شەوی ڕابردوو پیاوێکم بە جلی سپییەوە بینی کە بانگی کردم بۆ شوێن که‌وتنی، چونکە ئەو ڕێگا و ڕاستی و ژیانە. دەنگی پڕ لە هیوا و دەسەڵات بوو، لە کۆتاییدا زەردەخەنەی کرد و دەستی خستە سەرم و بەرەکەتی لێکردم. من زۆر دڵخۆش و پڕ لە خۆشی لە خەو هەستام. دەتوانن یارمەتیم بدەن لە لێکدانەوەی خەونەکەم تێبگەم؟ سوپاس بۆ ئێوه.

    1. علیکم السلام، تامر. سوپاس بۆ نووسینت بۆ ئێمە و هاوبەش کردنی خەونەکەت. ئەو پیاوە‌ی به جلی سپییە‌وه بینیت عیسای مەسیحە، بینینی نیشانەی ئاشتی و میهرەبانی و ئومێدە، ئەو ئەو وشانەی کوتوه :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( یوحه‌نا ١٤: ٦). ئەو هات بۆ بەرەکەتدانت و بانگتان دەکات بۆ شوێنکەوتنی، چونکە دەیەوێت ئێوە بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. من ئامۆژگاریت دەکەم کە زیاتر دەربارەی ئەو فێر بیت و ئەگەر پرسیارێکی ترت هەبوو، دیسان بۆمان بنووسە. خودا سەرکەوتنێکی گەورەتان پێ ببەخشێت

  35. السلام و علیکم، خەونم بە خۆمەوە بینی کە لە قەفەزێکدا زیندانی کرابووم و وەک باڵندەیەک کە دەیویست خۆی ڕزگار بکات، بەڵام کەس نەبوو یارمەتیم بدات، دواتر ڕووناکییەکی درەوشاوە دەرکەوت و ئەم ڕووناکییە بوو بە پیاوێکی سپی. کاتێک هات بۆ ئەوەی لە قەفەزەکە ڕزگارم بکات، زۆر میهرەبان بوو، قەفەزەکەی کردەوە و پێی گوتم: تۆ ئازادیت کە نەگەڕیتەوە بۆ ئەم قەفەزە، شوێنم بکەوه، پاشان منی برده جێگایه‌کی جوان پڕ له گوڵی جوان وه‌ک گوڵی سوور و پاشان له خه‌وهەستام، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ خودا پاداشتت بدات.

    1. علیک السلام سجاده، سوپاس بۆ ئەوەی خەونه‌که‌ت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو پیاوەی بە جلی سپییەوە بۆت دەرکەوت، عیسای مەسیحی پەروەردگاری ئێمەیە بۆ ئەوەی پێت بڵێت کە تۆ بە شێوەیەک دەژیت کە دەبێت بگۆڕێیت و ئازادت کات، چونکە ئەو تۆی خۆشدەوێت و داوات لێدەکات. ژیانێکی ئازاد بژیت بەپێی ئەم ئایەتەی خوارەوە" ڕاستی دەناسن، ڕاستیش ئازادتان دەکات." (یوحه‌نا ٨: ٣٢). کەواتەتۆ دەتوانیت شوێنی بکەویت و بیناسی، چونکەبەڕاستی بەپێی ئینجیل ئەو ڕێبازی ڕاست و دروستە :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( یوحه‌نا ١٤: ٦). وە بە خوێندنەوەی ئینجیل، تۆ زیاتر فێر دەبیت دەربارەی ئەو شوێنە جوانەی کە ئەو تۆی برد. ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  36. السلام علیکم، خەونم بینی لە ناوچەکەماندا به‌سه‌ر شاخێکدا دەچمه سارێ و کاتێک گەیشتمە لوتکەی چیاکە خانوویەکم بینی، ماوەیەک لەوێ مامەوە و پیاوەێک که خاوەنی ماڵەکە بوو هات و له چوونی من خۆشحاڵ بوو، چونکە چاوەڕێی دەکردم، گوتی: گوێ لەدەنگم بگرە، دەمەوێت باشترین ژیانت هەبێت. پاشان کتێبێکی پێدام و گوتی ڕێنموویم دەکات بۆ ڕاستی تەواو، کاتێک کتێبەکەم کردەوە، خاچێکم بینی. تکایە یارمەتیم بدە‌ن لە لێکدانەوەی خەونەکەم تێبگەم؟ سوپاس بۆ ئێوه

    1. علیکم السلام، تایسر. سوپاس بۆ نووسینت بۆ ئێمە و هاوبەش کردنی خەونەکەت. سەرکەوتن بەسەر شاخدا ئاماژە بە گەشەسەندنی ڕۆحی تۆ دەکات و ئەو پیاوە سپی پۆشه عیسای مەسیحە. داوات لێدەکات گوێ لە دەنگی بگری، چونکە دەیەوێت تۆ بپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت دەبات. گوتی".. من هاتووم تاکو ئەوان ژیانیان هەبێت، ژیانێکی پڕ و تەواو."( یوحه‌نا ١٠: ١٠). هه‌روه‌ها کوتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( یوحه‌نا ١٤: ٦). ئەو کتێبەی پێیدایت کتێبێکە کە دەربارەی چیرۆکی تەواوی عیسا نووسراوە، ئەویش ئینجیلە. ئەو ئینجیلی پێدایت، چونکە ئەو فەرمانی خودایە و هەرگیز نەگۆڕاوە و نه‌شێواوە وەک ئەوەی تۆ پێت وایە. قورئانیش هات بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئینجیل." ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر،خوا قورئانی بۆ تۆ به‌ڕاست و دروست دابه‌زاندووه‌، به‌ڕاست دانه‌ری سه‌رجه‌م کتێبه پێشووه‌کانی پیش خۆیه‌تی (پێش ده‌ستکاری کردنیان)، هه‌روه‌ها ته‌وراتی بۆ (موسا) و ئینجیلی بۆ (عیسا) ڕه‌وانه کردووه له پێش قورئاندا...( آلی عمران ٣: ٣ هه‌روه‌ها ده‌توانی سه‌ردانی سوڕه‌ی مائده ٥: ٤٧-٤٧ بکه‌ی). " له وشه‌کانیدا گۆڕانێک نییه...." ( که‌هف ١٨: ٢٧). خاچەکە گوزارشت لە فیداکاری خۆی دەکات، کە ئازادی دەهێنێت. دەکرێت ببێتە قوربانی بۆ هەستە گوناهبارەکان بۆ سەرەتایەکی نوێ پڕ لە فەزڵ و ئارامی، من ئامۆژگاریت دەکەم کە کاتێکی زیاتر بە خوێندنەوەی ئینجیلدا بەسەرببەیت و دوودڵ مەبە لە نووسینبۆ ئێمە ئەگەر هههر پرسیارێکت هەبێت. پەروەردگار بەرەکەتت پێ ببەخشێت و هەمیشە پڕت بکات لە دانایی.

  37. سلام علیکم. خەونم بینی لە تەنیشت دەرگاکەوە وەستابووم و پیاوێک بە جلێکی سپییەوە لە دەوری دەرگاکە بوو، پیاوه‌کە لەوێ بوو و گوتی بەخێرهاتنم دەکه‌یت؟، گوتی بەڵێ تکایە وه‌رنه ژوورەوە، زۆر زوو هاتنه ژوورێ. هەستم کرد شتێک لە مندا گۆڕاوە، پاشان گوتی شوێنم کەوه، پاشان لە خەو هەستام. تکایە، لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟

    1. علیکم السلام عزیز، سوپاس بۆ نووسینت بۆ ئێمە و هاوبەش کردنی خەونەکەت. ئەو پیاوە سپی پۆشەی ئەودیوی ماڵەکە عیسای مەسیحە. ئەوانە وشەکانی ئەون :"ئەوەتا لە بەردەرگا وەستاوم و لە دەرگا دەدەم. ئەگەر یەکێک گوێی لە دەنگم بوو و دەرگاکەی کردەوە، لێی دێمە ژوورەوە و نانی لەگەڵ دەخۆم، ئەویش لەگەڵ من" (مکاشفه ٣: ٢٠). ئەو دەیەوێت تۆ بیناسی و متمانەی پێ بکەیت( دەروازەی دڵت بکەوە) چونکە دەیەوێت لە تۆ نزیک بێت، بتپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. ئەو کوتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( یوحه‌نا ١٤: ٦). هیوادارم ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت و زیاتر فێربیی دەربارەی ئەو. خودا به‌ره‌که‌تتان بدات.

  38. سلام علیکم، لە خەونمدا پیاوێکم بینی کە جلی سپی لەبەر بوو و داوای لێکردم سەیری مانا ڕاستەقینەکەی ڕۆژوو بکەم و گوتی: "ئەو ڕێگایەی کە ئێمە ڕۆژوو دەگرین ئەوە نییە کە خودا داوای لێکردوین بیکەین" پاشان بەرەکەتی لێکردم و لە خەو هەستام. دەتوانن یارمەتیم بدەن؟ سوپاس بۆ ئێوه

    1. علیک السلام سوزان، سوپاس بۆ نووسینت بۆ ئێمە و هاوبەشکردنی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە. ئەو پیاوە سپی پۆشەی کە بینیت عیسای مەسیحە، لەبارەی ئەو ڕۆژووەوە دەڵێت که خودا واجیبی کردووه :" کاتێک بەڕۆژوو دەبن، ڕووگرژ مەبن وەک دووڕووان، چونکە ئەوان خۆیان پەرێشان دەردەخەن تاکو بۆ خەڵکی دەربخەن کە بەڕۆژوون. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. بەڵام تۆ کە بەڕۆژوو دەبیت، سەرت چەور بکە و دەموچاوت بشۆ، تاکو بۆ خەڵک دەرنەکەوێت کە بەڕۆژوویت، تەنها بۆ باوکی نەبینراوت نەبێت، باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە." ( مه‌تا ٦: ١٦-١٨). فەرمایشی عیسا بەپێی فەرمایشی خودایە کە بۆ ئیشایای پێغەمبەری دەرخستووە :" ئایا ئەمە ئەو ڕۆژووە نییە کە من دەمەوێت، کۆتی ستەمکاری بکرێتەوە و گرێیەکانی نیر شل بکرێنەوە، چەوساوەکان بەڕەڵا بکرێن و هەموو نیرێک بشکێنن؟ ئایا ئەوە نییە کە نانی خۆت بۆ برسی لەت بکەیت و هەژارە بێ لانەکان ببەیتە ماڵەوە، کە ڕووتێکت بینی پۆشتەی بکەیت و خۆت لە خزمەکانی خۆت نەشاریتەوە؟ ئەوسا ڕووناکیت وەک بەیان پڕشنگ دەداتەوە، تەندروستیت بە خێرایی چرۆ دەکات، ڕاستودروستیت لەپێشتەوە دەڕوات و شکۆمەندی یەزدانیش پاشڕەو و پارێزەری تۆیە. ئەوسا هاوار دەکەیت و یەزدان وەڵام دەداتەوە، هاواری فریاکەوتن دەکەیت، ئەویش پێت دەفەرموێت: ئەوەتام. ئەگەر بەرگی ستەم لە خۆت داماڵیت و واز لە قسەی بەد و تاوانبارکردنی خەڵکی بهێنیت، هەروەها ئەگەر خۆت بۆ برسی ماندوو بکەیت و پێداویستی زەلیل دابین بکەیت، ئاوا ڕووناکیت لەناو تاریکی دەدرەوشێتەوە و تاریکی ئەنگوستەچاوت وەک نیوەڕۆ دەبێت. یەزدان هەمیشە ڕێنماییت دەکات و لە خاکی ڕووتەندا گیانت تێر دەکات و جەستەت بەهێز دەکات. وەک باخچەیەکی تێر ئاوت لێدێت، کانییەک کە ئاوی لێ نەبڕێت."( ئیشایا ٥٨: ٦-١١) داوات لێ دەکات لە مانای ڕاستەقینەی ڕۆژوو تێبگەیت و چۆن دەتوانێت پەیوەندیت لەگەڵ خودا نزیک بکاتەوە و قووڵتر بێت. من پێشنیارت دەکەم کە زیاتر لەم بارەیەوە بخوێنیتەوە و جارێکی تر بۆ ئێمە بنووسە ئەگەر لە گوماندا بیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  39. السلام علیکم، پیاوێکم بینی بە جلی سپییەوە هات بۆ ماڵی ئێمە بۆ ئەوەی فێری نیشانەکانی قیامەت و گرنگی خۆ ئامادەکردن بۆ ئەو ڕۆژە بکەین.

    1. علیک السلام عنتر، سوپاس بۆ متمانەکردنت بە ئێمە بۆ لێکدانەوەی خەونەکەت بۆ تۆ. ئەو پیاوەی کە لە خەونتدا بینیت و جلێکی سپی لەبەر کرد عیسای مەسیحە و بوونی لە ماڵەکەت نیشانەی بەرەکەت و چاکە لە ژیانتدایه. لەوانەیە ئەوەی پێی کوتی ئەوەیە کە لە ئینجیلدا هاتووە :" کاتێک جەنگ و هەواڵی جەنگیش دەبیستن مەتۆقن. دەبێت ئەمە ڕووبدات، بەڵام هێشتا کۆتایی نییە. نەتەوە لە نەتەوە ڕاست دەبێتەوە و شانشین لە شانشین. قاتوقڕی و بوومەلەرزەش لە شوێنی جیاجیا دەبێت. بەڵام ئەمانە سەرەتای ژانەکانن. لەبەر ئەوە ئێشک بگرن، چونکە نازانن کەی گەورەی ماڵ دەگەڕێتەوە، ئێوارە یان نیوەی شەو، یان لەگەڵ خوێندنی کەڵەشێر، یان بەیانی. نەوەک لەناکاو بگەڕێتەوە و بتانبینێت خەوتوون. جا ئەوەی بە ئێوەی دەڵێم، بە هەمووانی دەڵێم: ئێشک بگرن" ( مه‌رقۆس ١٣: ٧-٨ ، ٣٥-٣٧). هەروەها داواتان لێ دەکات کە ئامادە بن بۆ خوێندنەوەی ئینجیل و فێربوونی زیاتر دەربارەی وانە وتنەوەکانی و ئەوەی لە ناو خەڵکدا کردی. ئێمە ئامادەین لەم بوارەدا یارمەتیتان بدەین تکایە دوودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە، خودا هه‌میشه به‌ره‌که‌تتان بدات.

  40. سلام علیکم،دەمەوێت خەونێکتان بۆ باس بکەم کە ئەو هەفتەیە چەند جارێک بینیومە، لە خەونمدا لە به‌رامبه‌ری پیاوێک کە جلی سپی له‌به‌ره و لەسەر ته‌ختێکی سپی دانیشتووە و ڕووناکیی سه‌راسه‌ری وجودی داگرتووه، ئینجا گوێم لە دەنگێک بوو کە فەرمووی: ئەمە خودای ئێوه‌یە کە حوکمی جیهان دەکات، ئایا ئامادەن؟! من ترساوم و گوتم نەخێر، ئامادە نیم. ئینجا ئەو پیاوەی لەسەر تەختەکە بوو گوتی: مەترسە، من لەلای تۆ دەبم، تەنها باوەڕم پێبکە و شوێنم بکەوه. پڕ لە ئاشتی هەستام ، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ سوپاس بۆ ئێوه

    1. علیکم السلام، ولید. سوپاس بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌ت نووسی و خەونەکەت بۆ باس کردین. ئەو پیاوە سپی پۆشەی کە بینیت عیسای مەسیحە ئەو که‌سه‌یه که لەلایەن ئینجیل و فەرموودەوە، وەک دادوەرێکی دادپەروەرانە، کەبۆ ڕۆژی قیامەت دێت داندراوه :" لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣١). خەونەکەت هۆشدارێکە بۆ ئەوەی تۆ ئامادە بکات، بەڵام نەترسیت، بەڵکو بەهێز بیت و دڵنیا بیت کە عیسا دەیەوێت بتپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت دەبات. ئەو کوتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( یوحه‌نا ١٤: ٦). هیوادارم ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. هەمیشە سەرکەوتوو بی، ئەگەر هه‌ر پرسیار و گومانێکتان هەبێت بۆ ئێمە بنووسن.

  41. سلام علیکم، خەونم بینی پیاوێک بە کراسێکی سپییەوە هات بۆ مزگەوتەکەمان و فێری ئەو ڕۆژانە‌ی ده‌کرد کە خودا لە بەندەکانی قبوڵ دەکات، ڕۆژویه‌ێک کە خودا قبوڵی دەکات ئەوەنیە که خواردن بەجێ بهێڵێت، بەڵکو چارەسەرکردنی هەژارای و هەژاران و هەتیوەکانه، خودا به کاره شایسته‌کانتان ستایش بکه‌ن. پاشان سەیری کردم و گوتی: تێمدەگەیت؟! دواتر هەستام له‌خه‌و.

    1. علیکم السلام، جمال. سوپاس بۆ نووسینت بۆ ئێمە و هاوبەشکردنی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە. ئەو پیاوە سپی پۆشەی کە بینیت عیسای مەسیحە، لەبارەی ئەو ڕۆژووەوە دەڵێت کەخوا پێی ڕازیە :" کاتێک بەڕۆژوو دەبن، ڕووگرژ مەبن وەک دووڕووان، چونکە ئەوان خۆیان پەرێشان دەردەخەن تاکو بۆ خەڵکی دەربخەن کە بەڕۆژوون. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. بەڵام تۆ کە بەڕۆژوو دەبیت، سەرت چەور بکە و دەموچاوت بشۆ، تاکو بۆ خەڵک دەرنەکەوێت کە بەڕۆژوویت، تەنها بۆ باوکی نەبینراوت نەبێت، باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە." ( مه‌تا ٦: ١٦-١٨). هەروەها لە فەرمایشتی خوداوە که بۆ ئیشعیای پێغەمبەریش نازڵ بووه گێڕاوێتەوە:" ئایا ئەمە ئەو ڕۆژووە نییە کە من دەمەوێت، کۆتی ستەمکاری بکرێتەوە و گرێیەکانی نیر شل بکرێنەوە، چەوساوەکان بەڕەڵا بکرێن و هەموو نیرێک بشکێنن؟ ئایا ئەوە نییە کە نانی خۆت بۆ برسی لەت بکەیت و هەژارە بێ لانەکان ببەیتە ماڵەوە، کە ڕووتێکت بینی پۆشتەی بکەیت و خۆت لە خزمەکانی خۆت نەشاریتەوە؟ ئەوسا ڕووناکیت وەک بەیان پڕشنگ دەداتەوە، تەندروستیت بە خێرایی چرۆ دەکات، ڕاستودروستیت لەپێشتەوە دەڕوات و شکۆمەندی یەزدانیش پاشڕەو و پارێزەری تۆیە. ئەوسا هاوار دەکەیت و یەزدان وەڵام دەداتەوە، هاواری فریاکەوتن دەکەیت، ئەویش پێت دەفەرموێت: ئەوەتام. ئەگەر بەرگی ستەم لە خۆت داماڵیت و واز لە قسەی بەد و تاوانبارکردنی خەڵکی بهێنیت، هەروەها ئەگەر خۆت بۆ برسی ماندوو بکەیت و پێداویستی زەلیل دابین بکەیت، ئاوا ڕووناکیت لەناو تاریکی دەدرەوشێتەوە و تاریکی ئەنگوستەچاوت وەک نیوەڕۆ دەبێت. یەزدان هەمیشە ڕێنماییت دەکات و لە خاکی ڕووتەندا گیانت تێر دەکات و جەستەت بەهێز دەکات. وەک باخچەیەکی تێر ئاوت لێدێت، کانییەک کە ئاوی لێ نەبڕێت."( ئیشایا ٥٨: ٦-١١) داوات لێ دەکات لە مانای ڕاستەقینەی ڕۆژوو تێبگەیت و چۆن دەتوانێت پەیوەندیت لەگەڵ خودا نزیک بکاتەوە و قووڵتر بێت. من پێشنیارت دەکەم کە زیاتر لەم بارەیەوە بخوێنیتەوە و جارێکی تر بۆ ئێمە بنووسە ئەگەر لە گوماندا بیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

    1. سوپاس بۆ سەردانی وێب سایتەکەمان. تکایە بەردەوامبە لە خوێندنەوەی وتارەکانی وێب سایتەکە و هەر پرسیارێک یان خەونێکمان لێ بپرسە کە هەتبوو. ئێمە دڵخۆشین بە خزمەتکردنتان، خودا بتبەخشێت.

  42. السلام و علیکم، دوێنێ خەونم بینی کە بە درێژایی پیاسەیەک لەگەڵ کەسێکدا کە پۆشاکێکی سپی لەبەر بوو، قسەی بۆ دەکردم دەربارەی ڕێڕەوی ڕاستەوخۆی تەورات و ئینجیل. من پێم سەیر بوو بۆچی باسی ئەو کتێبانە دەکات و لەناکاو گوتی: ئەمە قسەی منە و من دەیپارێزم، دەبێت متمانەم پێ بکەیت و شوێنم بکەوی. لێکدانەوەی ئەو خەونە‌م چییە؟

    1. نشكرك يا علي لمشاركة حلمك معنا. إن الرجل الذي رأيته وكان مرتدياً ثوباً هو سيدنا عيسى المسيح (سلامه علينا) وقد ظهر لك ليخبرك أنه عليك أن تبدأ بقراءة الانجيل وتتعرف على ما بداخله لأنه كتاب الحق وكلمة الله “كُلُّ الْكِتَابِ هُوَ مُوحًى بِهِ مِنَ اللهِ ” (2 تيموثاوس 3: 16). وأيضاً يطلب منك أن تؤمن به وتتبعه لأنه طريق الحق بحسب ما ذُكر في الانجيل “أَنَا هُوَ الطَّرِيقُ وَالْحَقُّ وَالْحَيَاةُ. لَا يَأْتِي أَحَدٌ إِلَى الآبِ إِلّا بِي” (يوحنا 14: 6) من فضلك لا تتردد بالتواصل معنا. نحن نسعد بمساعدتك. بارك الله بك.

  43. سلام علیکم، خەونم وابوو زەوی وێران بووە و جەنگ و بوومەلەرزە زۆر بووە و هیچ ئاسایشێک نیه، بەڵام کەسانێکی که‌م هه‌بوون که بە سەلامەتی دەژیان چونکە ئەو پیاوەی کە جلی سپی له‌به‌ردا بوو دەیپاراستن و بە درێژایی ڕێگاکە ڕێنماییانی دەکرد. منیش ویستم ببم بە بەشێک لەوان، بەڵام نەمدەزانی چۆن؟ هیچ یارمەتییەکتان هه‌یه بۆ من؟

    1. علیکم السلام، محمد. سوپاس بۆ متمانەکردنت بە ئێمە و ڕێگەدانت بە یارمەتیدانت بۆ تێگەیشتن لە خەونەکەت. ئەو پیاوە سپی پۆشە کە دیتوته و پارێزگاری لە گرووپەکە کرد عیسای مەسیحە. ئەو ڕەحمەت و میهرەبانی خوایە، کە هات بۆ ئەم جیهانە و لەلایەن ئینجیل و فەرموودەوە وەک دادوەرێکی دادپەروەرانە دانراوە، کە له ڕۆژی قیامەتدا دێتە‌وه. ئەو کوتی:" نەتەوە لە نەتەوە ڕاست دەبێتەوە و شانشین لە شانشین، قاتوقڕی و بوومەلەرزەش لە شوێنی جیاجیا دەبێت. بەڵام ئەمانە هەمووی سەرەتای ژانەکانن"( مه‌تا ٢٤: ٧-٨). ئەوانە نیشانەی نزیک بوونەوەی ڕۆژی قیامەتن. هەرچۆنێک بێت بەڵێنیشی دا کە پارێزگاری لەو کەسانە بکات کە متمانەی پێدەکەن، چونکە بە هێز و شکۆ و فریشتەی زۆرەوە دێت :" لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣١). ئەو دەیەوێت تۆ بیناسیت، متمانەی پێ بکه‌ی، ئەویش تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی دەبات. ئەو کوتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( یوحه‌نا ١٤: ٦). خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  44. سلام علیکم، لە خەونمدا، پیاوێکم بینی کە پۆشاکی سپی لەبەر بوو کە لە ئاسمان ڕاوەستابوو، ڕووناکییەکی درەوشاوە دەوره‌یدابوو. پرسیاری لێکردم بۆچی شوێنم ناکەوی، چونکە تاکە ڕێگایە بۆ ئەوەی هەتاهەتایی بژیم و پاشان لێم نزیک بۆوە و بەرەکەتی لێکردم.

    1. علیکم السلام، عمر. سوپاس بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌ت نوسی و خەونەکەت بۆ باس کردین. ئەو پیاوە بە جلی سپییەوە عیسای مەسیحە. بینینی ئەو نیشانەی بەرەکەت و ڕه‌حمه‌ته. داواتان لێ دەکات کەشوێنی بکەون چونکە ڕێگه‌ی ڕاست و دروستە، ڕێنموونیتان دەکات بۆ ژیانی هەتاهەتایی. ئەوە وشەکانی ئەوە :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( یوحه‌نا ١٤: ٦). هیوادارم ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خوا بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  45. سلام علیکم، لە خەونمدا پیاوێکم بینی کە بە جلی سپییەوە بوو کە مانای ڕاستەقینەی ڕۆژووبوونی پێ فێر کردم و گوتی گرینگ نیه هیچ نه‌خۆیت به‌ڵکوو ئاگامان لە کەسانی تربێت وشەکانی قەناعەتیان پێکردم، دەتوانن یارمەتیم بدەن لەو خەونە؟ به سپاسه‌وه

    1. علیکم السلام، احمد. سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو پیاوە سپی پۆشەی کە بینیت عیسای مەسیحە، دەیویست ئەوە ڕوون بکاتەوە کە گرنگتر لە ئەنجامدانی نەریتێک یان ئەنجامدانی هەر کارێک پەیوەندی ئێمەیە لەگەڵ خودا و لەگەڵ ئەوانی تر ئەمە ئەو شتەیە کە ئەو دەیڵێت:" کاتێک بەڕۆژوو دەبن، ڕووگرژ مەبن وەک دووڕووان، چونکە ئەوان خۆیان پەرێشان دەردەخەن تاکو بۆ خەڵکی دەربخەن کە بەڕۆژوون. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. بەڵام تۆ کە بەڕۆژوو دەبیت، سەرت چەور بکە و دەموچاوت بشۆ، تاکو بۆ خەڵک دەرنەکەوێت کە بەڕۆژوویت، تەنها بۆ باوکی نەبینراوت نەبێت، باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە." ( مه‌تا ٦: ١٦-١٨). من پێشنیارتان دەکەم کە کاتتان بۆ خوێندنەوەی ئینجیل بۆ فێربوونی زیاتر دەربارەی وتنەوەکانی عیسا دانێن. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  46. سلام علیکم، من خەونم وابوو کە پیاوێک بە جلێکی سپییەوە هات بۆ دادگایی کردنی جیهان و هیچ کەسێک ئامادە نەبوو. دەستم کرد بە گریان و داوای لێخۆشبوونم کرد. پیاوەکە سەیری کردم و گوتی: تۆ لێبوردەیی، تەنها متمانەم پێ بکە و شوێنم بکەوه، لە ڕۆژی قیامەتدا سەلامەت دەبیت. من بە دڵخۆشی هەستام، دەتوانن یارمەتیم بدەن لە مانای خەوەکەم تێبگەم؟ سوپاس بۆ ئێوه

    1. علیکم السلام، نوراس. سوپاس بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌ت نووسی و خەونەکەت بۆ باس کردین. ئەو پیاوە سپی پۆشەی کە بینیت عیسای مەسیحە لەڕۆژی قیامەتدا بەدادوەرێکی دادپەروەر داندراوه که بە دەسەڵات و شکۆوەله ڕۆژی قیامه‌تدا دێت :" لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣١). ئەو دەیەوێت هەست بە خۆشەویستی و لێخۆشبوون بکەیت و دەیەوێت شوێن ئەو بکەویی چونکە تۆ دەپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ڕاتدەبات. ئەوە وشەکانی ئەوە :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( یوحه‌نا ١٤: ٦) هیوادارم ئەم داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  47. سڵاو، خەونم وابوو لە دەریا ون بووم، دواتر شەپۆلەکان هەستان و له حاڵی خنکاندا بووم، ڕزگار بووونم دژوار بوو و هەستم کرد دەمرم، پاشان پیاوێک بە جلێکی سپییەوە دەرکەوت و ڕزگاری کردم، پێی وتم نیگەران مەبە، من هەمیشە لەلات دەبم بۆ. دەتوانن یارمەتیم بدەن لە لێکدانەوەی خەونەکەم تێبگەم؟

    1. علیکم السلام، موها. سوپاس بۆ نووسینف بۆ ئێمە و هاوبەش کردنی خەونەکەت. ئەو پیاوە سپی پۆشە کە تۆی ڕزگار کرد عیسای مەسیحە. لە ڕابردوودا هەمان کاری بۆ یەکێک لە شوێنکەوتوانی کردووە:" پێش خۆرهەڵاتن عیسا هاتە لایان و بەسەر دەریاچەکەدا دەڕۆیشت. کاتێک قوتابییەکان بینییان بەسەر دەریاچەکەدا دەڕوات، شێوان و گوتیان: «ئەمە دێوەزمەیە!» لە ترسانیشدا هاواریان کرد. دەستبەجێ عیسا قسەی لەگەڵ کردن: «ورەتان بەرز بێ! ئەوە منم. مەترسن.» پەترۆس وەڵامی دایەوە: «گەورەم، ئەگەر تۆی، فەرمانم پێبدە بەسەر ئاوەکەدا بێمە لات.» فەرمووی: «وەرە.» پەترۆس لە بەلەمەکە دابەزی و بەسەر ئاوەکەدا ڕۆیشت و بەرەو لای عیسا بەڕێکەوت. بەڵام کاتێک توندی بایەکەی بینی، ترسا و خەریک بوو نوقوم دەبوو، هاواری کرد: «گەورەم، ڕزگارم بکە!» عیساش یەکسەر دەستی درێژکرد و گرتی و پێی فەرموو: «کەم باوەڕ، بۆچی گومانت کرد؟ "( مه‌تا ١٤: ٢٥-٣١). عیسا دەیەوێت ئەو بناسی و بەدوایدا بکەوی، چونکە هەمیشە تۆ دەپارێزێت و ڕێنموونی دەکات بۆ ژیانی هەتاهەتایی. هیوادارم ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

More Stories
ئایا که لامی خوا دروست کراوە؟!
كوردی‎