دادگایی کردنی ئەوانی تر

«خەڵکی تاوانبار مەکەن تاکو خودا تاوانبارتان نەکات، چونکە بەو شێوەیەی خەڵک تاوانبار دەکەن خودا تاوانبارتان دەکات، بەو پێوانەیەی ئێوە بۆ خەڵک دەیپێون، خودا بۆتان دەپێوێتەوە. «بۆچی سەرنج لە پووشی ناو چاوی براکەت دەدەیت، بەڵام ئاگات لە کاریتەکەی ناو چاوی خۆت نییە؟ یان، چۆن بە براکەت دەڵێی: ”ڕێم بدە با پووشەکەی ناو چاوت دەربهێنم،“ لەکاتێکدا کاریتەیەک لەناو چاوی خۆتدایە؟ ئەی دووڕوو، یەکەم جار کاریتەکەی ناو چاوی خۆت دەربهێنە، ئینجا باش دەبینیت بۆ دەرهێنانی پووشەکەی ناو چاوی براکەت. ( مه تتا ٧: ١- ٥ )

ئایا عیسا چیماک فێر دەکات دەربارەی لێبوردەیی؟

لێخۆشبوون لەگەڵ خودا دەڕوات وەک ئەستێرەکان لەگەڵ ئاسماندا دەڕۆن. لێخۆشبوون پێویستە لە ژیانی خۆمان تێبگەین و جێبەجێ بکەین کاتێک دەزانین کە شایەنی لێخۆشبوون نین.

ئەگەر گەردنی خەڵکی لەبەر خراپەکانیان ئازاد بکەن، ئەوا باوکی ئاسمانیشتان لێتان خۆشدەبێت. بەڵام ئەگەر گەردنی خەڵکی ئازاد نەکەن، ئەوا باوکیشتان لە گوناهەکانتان خۆش نابێت( مه تتا ٦: ١٤-١٥)

بیرهێنانەوەی ئەم داناییە زۆر گرنگە چونکە زۆربەی کات لە کاتی خۆیدا لێ خۆش نابین. بەڵام بە پێی عیسا کە نوێنەرایەتی کاراکتەری خودا دەکات، دەبێت ڕۆحی لێبوردەییمان هەبێت. عیسا زۆر گرنگی بە لێخۆشبوون دەدات کە دەڵێت دەبێت ٧٠×٧ (حەفتا حەوت جار) لە ئەنجامدەرەکەمان خۆش بین.( مه تا ١٨: ٢١-٢٢).

More Stories
خودای ئێمە یەکێکە
كوردی‎