بە ملیۆنان کەس لە جیهاندا زینا دەکەن، ئینجیل دەڵێت:" چونکە بیری خراپ لە دڵەوە دەردەچێت، کوشتن، داوێنپیسی، بەدڕەوشتی، دزی، شایەتی درۆ، کفرکردن."( مه تا ١٥: ١٩) زۆر ڕوونە کە زینا و گەندەڵی هەمیشە گوناهبارن.
خەڵک پێیان وایە دەتوانن مامەڵە لەگەڵ زینا بکەن، بەڵام ئینجیلی پیرۆز ئەوە ڕادەگەیەنێت،"خۆتان هەڵمەخەڵەتێنن، خودا گاڵتەی پێ ناکرێت. مرۆڤ چی بچێنێت، ئەوە دەدروێتەوە. ئەوەی بۆ سروشتی دنیایی خۆی بچێنێت، گەندەڵی لە سروشتی دنیایی دەدروێتەوە، بەڵام ئەوەی بۆ ڕۆحی پیرۆز بچێنێت لە ڕۆحەکەوە ژیانی هەتاهەتایی دەدروێتەوە" ( گه لاتیا ٦: ٧- ٨)
ئینجیلی پیرۆز ئاگادارمان دەکاتەوە"با لەلای هەمووان هاوسەرایەتی ڕێزی هەبێت، نوێنی هاوسەرایەتیش پاک بێت، چونکە خودا بەڕەڵا و داوێنپیس تاوانبار دەکات" ( عیبرانیه کان ١٣: ٤). ئایا تۆ زینا دەکەیت؟ ئایا تۆ گەندەڵی ئەخلاقی ئەنجام دەدەیت؟ کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی گوناهە خودا فەرمووی کە حوکم بە گوناهکاران دەدات." چونکە کرێی گوناه مردنە، بەڵام دیاری خودا ژیانی هەتاهەتاییە کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوەیە." ( رۆمیان ٦: ٢٣) تۆبە بکه ن هەتا لێتان ببوردرێ (کردارەکان ٢: ٣٨). دەتوانیت ڕێڕەوی ژیانت بگۆڕیت و بە بەهاکانەوە ژیان دەست پێ بکەیت کە سەرکەوتنی ڕاستەقینە و بەختەوەرییەکی بەردەوام دەهێنێتە دی!