خەیاڵەکانی عیسا

خەون و خەیاڵەکانی عیسا (س.ع) لە خەو دا " گوزارشت لە ڕاستییە. (ابن سیرین) پێمان دەڵێ, ئەو کەسەی عیسا (س.ع)ی لە نێوان خەڵک دا بە گشتی ببینێت" وەک کەسێکی باش و دروستکار و لە ڕێگای باشە بۆ کەسانی ترە" بەرەکەتی ئەوەی پێ بەخشراوە بۆ مەکان و شوێنانی تر سەفەر بکات .بینینی عیسا (س.ع) بۆ کچانی عازەب(جەحێڵ) لە خەو دا بە مانای ئەوەیە کچانێکی داوێن پاک و باشن"بە باشی دەست پێ دەکات و لە ڕێگای باشە بەردەوام دەبێت.بینینی عیسا (س.ع) بۆ ئەو ژنانەی زگ پڕن و حامیلەن نیشانەی ئەوەیە کوڕێکی عاقڵ و تێگەیشتوو و بەهێز دێننە دنیاوە .بۆ ژنانی بە مێرد" یان هاوسەردار و بە گشتی بۆ ژنان نیشانەی حامیلە بوونە هەڵبەت بۆ ئەو کەسانەی وا دەتوانن و تەمەنیان گونجاوە بۆ حامیلە بوون" و هەروەها نیشانەی بەختەوەری بۆ ئافرەتانی ترە.

هەندێکی تر.لە ڕاڤەکاران (مفسران) لەو باوەڕە دان کە بینینی عیسا (س.ع) لە خەون و خەیاڵدا " هەم بۆ پیاو و هەم بۆ ژنیش بەرەکەت لە لایەن خوا و ئاگاداری خودا بۆ ئەوانەیە وا زۆر پەرێشان حاڵن .نازڵ بوونی عیسا (س.ع) لە خەو دا ، لە شوێنێکی تایبەت" نیشانەی دەرکەوتن و یەکسانی و خێرو خۆشی و بارینی بەرەکەت بەسەر ئەو شوێنە دا و کۆتایی بێ ئیمانی و سەرکەوتنی ئیمانداران لە و شوێن و مەکانەیە.

دەتوانین بڵێین کە بینینی عیسا (س.ع) لەخەو دا زۆر زیاتر لەمانەیە" ئەو هاتووە بۆ ڕزگاری مرۆڤ و بە گشتی بینینی ئەو بۆ مرۆڤایەتی ئارامییە و خەون و خەیاڵی ئەو بە کەسێک وا لە خوا دوورە دڵنیایی دەبەخشێت .ترس لە ئێمە دوور دەکاتەوە " بینینی عیسا ئاگادار کردنەوە و نەجاتە.

قورئان دەفەرمێت " ئەو مۆعجیزە گەورانەی کە تا بە ئێستا کەس نەیتوانیوە ئەنجامی بدات" ئەنجامی داوە . ئەمری بە مردووەکان کرد زیندوو بوونەتەوە" بینایی بەخشییەوە بەکەسانیک وانەخۆشی و برین لە لەشیاندا بوو" لە گوڵ" کۆتری خوڵقاند و هەناسەی بە کۆتر دا کۆتر بوو بە گیانلەبەر " غەیبی دەبینی و لە بەهەشت بۆ چاکە کارەکان سفرە و خوانی خواردنی داوا دەکرد" بە هەستانەوەی مردووکان" بەسەر مەرگ و نەمان دا سەرکەوت و بەرەو ئاسمان بەرز بۆوە.

هەر وەها قورئان دەفەرمێت " ئەو سەردانی هەر شوێنێکی کردبوایە لە گەڵ خۆی خێرو بەرەکەتی دەبرد . ڕەحمەتێکە بۆ مەخلوقات" پاک و بێگەرد لە تەواوی گوناح و تاوانەکان " کەلام و ڕۆحی پەروەردگارە" بە جێگەو پێگەی باش لە ئەم دنیایەو بە شیفاعەت و گەورەیی و جەلال بەرەو دەرگانەی پەروەرگارە.

هەر هەموو ئەو زانیارییانە لەقورئان بە ڕاست و درووستی و پەیوەندی عیسا لە کتێبی پیرۆز دا یەکسانە"کە عیسا (س.ع ) مرۆڤێکی بێ وێنەیە" و تایبەتە چونکە ئەو گەلی خۆی لە تاوان ڕزگار دەکات(مەتا ٢١:١) عمانوئیل (خوا لە گەڵ ئێمەیە)( مەتا ١: ٢٣) لەئێستاوە ک ئەو لە داییک بووە پیرۆزە و کوڕی پەروەرگارە.(لۆقا ۲٥:١) هەروەها ڕزگارکەرێک بۆ ئێوە دێتە دنیا و خواوەندی مەسیحە.(لۆقا ٢: ١١)

ئینجیل خزمەتی ئەو ئاشکرا دەکات ڕۆحی یەزدان بەهێزم دەکات،چونکە دەستنیشانی کردووم بۆ مژدەدان بە هەژاران، منی ناردووە بۆ جاڕدانی ئازادی بەدیلگیراوان، هەروەها گەڕانەوەی بینایی بۆ کوێران، بۆ ئازادکردنی ستەملێکراوان و ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان. (لۆقا ۴: ١٨ -١٩).

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

  1. سڵاوتان لێ بێت، له خه‌وندا عیسای مەسیح (علیه‌السلام)م دیت که باوه‌شی کردبۆوه لە ئاسمان ڕاوەستابوو و دەموچاوی لە ڕووناکیی ده‌درەوشاوە، هەموو شتێکی ڕووناک کردەبۆوە، پاشان بانگی کردم کە هەموو ڕۆژێک بەدوایدا بڕۆم. لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ خودا پاداشتی چاکەت بداتێ.

    1. سڵاوتان لێ بێت برای ئازیز، سوپاس بۆ تۆ بۆ هاوبەش کردنی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە و متمانەکردن بە ئێمە بۆ یارمەتیدانی لێکدانەوەی خه‌ونه‌که‌ت. دیتنی خەونی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) ڕۆحی ئاشتی و ئارامی و بەختەوەریمان پێ دەبەخشێت، ئایا تۆش وات هه‌ست کرد؟ ئەو تۆی بانگهێشتن کردوی بۆوه‌ی کە شوێنی ئه‌و بکەوی وه بەگوێرەی ئەو ئایەتە باوەڕی به ئه‌و بهێنی " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). که‌واته بە خوێندنەوەی ئینجیل بەدوای ئەودا بڕۆ و په‌یڕه‌ویی بکه. ئێمە ئامادەین لەم بوارەدا یارمەتیتان بدەین. خودا هەموو کات به‌ره‌که‌تت بدات..

  2. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح ( علیه‌السلام) له خه‌ودا بۆم ده‌رکەوت کە جلێکی سپی لەبەردا بوو و لە نێوەڕاستی حه‌وت چرادان دا ڕاوەستابوو و ئاگاداری لێیده‌کردن . تکایە یارمەتیم بدەهن لە لێکدانەوەی خەونەکەم تێبگەم؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ئه‌‌هنێد، سوپاس بۆ ئەوەی خەونەکەتت پێداین و بۆت کوتین، ئەوەی دیتت له ئینجیلدا نووسراوە " ئاوڕم دایەوە تاکو ئەو دەنگە ببینم کە لەگەڵم دەدوا. کاتێک ئاوڕم دایەوە حەوت چرادانی زێڕینم بینی، لەناوەڕاستی چرادانەکاندا یەکێکم وەک کوڕی مرۆڤ بینی، جلێکی شۆڕی لەبەردا بوو هەتا بەرپێی، پشتێنێکی زێڕینی بە سنگییەوە بەستبوو." ( کتێبی مکاشفه ١: ١٢-١٣). ئەوو حەوت چرادانانه ، حەوت گروپ نیشان دەدات کە لە سه‌رتاسه‌ری رۆژهەڵاتدا پڕش و بڵاون، کە بە پەیامی ئینجیلەوە ئەوانی دیکه ڕووناک بکەنەوە، که له لایه‌ن عیسای مه‌سیح ( علیه‌السلام) ئه‌وه پارێزراو و هیدایه‌ت ده‌کرا. من د‌عوه‌تت دەکەم بۆ خوێندنەوەی بەشی تەواوی ئه‌و ده‌قه له ئینجیل بۆ فێربوونی زیاتر. ئەگەر تۆ هه‌ر پرسیارێکت هەبێت، من خۆشحاڵ دەبم کە لەگەڵ تۆ بیخوێنمەوە. خودا به‌ره‌که‌تت بدات.

  3. سڵاوتان لێ بێت، له خەونمدا دیتم که حه‌زره‌تی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) لیباسی سپی لەبەردا بوو و یه‌ک ئینجیلی پێ دەدام و کاتێک دەستم له‌ی کەوت شتێک لە ناخمدا ڕووی دا و کاتێک کردمه‌وه ڕووناکییەک هاته ده‌رێ و چووه نێو دڵمەوە. تکایە لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت عادڵ، سوپاست ده‌که‌ین بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت به ئێمه‌ت کوت، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و ئومێدە، هه‌روه‌ها دیتنی ئینجیلیش نیشانەی خه‌به‌ری خۆش و ڕووناکییە. عیسا ئینجیلی به تۆدا، چونکە ئەوە وشە و که‌لامی خودایە و هەرگیز تێکنەدراوە . قورئان هاتووە بۆ ئەوەی ئینجیلی پشتڕاست بکاته‌وه و تاییدی بکات." ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خوا قورئانی بۆ تۆ به‌ڕاست و دروست (به چه‌ند قۆناغێک) دابه‌زاندووه‌، به‌ڕاست دانه‌ری سه‌رجه‌م کتێبه پێشووه‌کانی پیش خۆیه‌تی (پێش ده‌ستکاری کردنیان)، هه‌روه‌ها ته‌وراتی بۆ (موسا) و ئینجیلی بۆ (عیسا) ڕه‌وانه کردووه له پێش قورئاندا...له‌کاتێکدا هیدایه‌ت و ڕێنموویی به‌خشی خه‌ڵکی بوون، هه‌روه‌ها جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و به‌تاڵی نارده خواره‌وه (که قورئانه‌)، بێگومان ئه‌وانه‌ی بڕوایان نه‌هێنا به ئایاته‌کانی خوا، بۆ ئه‌وان سزایه‌کی سه‌خت (له دواڕۆژدا) هه‌یه‌، بێگومان خوای گه‌وره باڵاده‌سته‌و خاوه‌نی تۆڵه‌و سزایه (له بێ باوه‌ڕان).بێگومان هیچ شتێک له خوا ون نابێت نه له زه‌وی و نه له ئاسماندا." (قورئان آل عمران ٣: ٣-٥). هه‌ر وه‌ها ؛ «وَلَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِ اللَّه» " ...... هیچ شتێک نیه بتوانێت ویست و فه‌رمانه‌کانی خوا بگۆرێت..."( قورئان انعام ٦: ٣٤). لە ڕاستیدا، ئینجیل زانیاری زۆر گرنگی هەیە دەربارەی ئیرادەی خودا کە دەتوانێت یارمەتی تۆ بدات بۆ گۆڕینی کەسایەتی خۆت و ژیانت. " هەموو نووسراوە پیرۆزەکان لە سروشی خودان ، سوودبەخشن بۆ فێرکردن و سەرزەنشت و ڕاستەڕێکردن و لێڕاهێنان لە ڕاستودروستی، تاکو پیاوی خودا تەواو ئامادە بێت بۆ هەموو کارێکی باش." ( کتێبی ٢ی تیمۆتائووس ٣: ١٦-١٧). هیوادارم هەندێک کات بو خوێندنەوەی ئینجیل ته‌رخان بکه‌یت. خودا هەموو کات به‌ره‌که‌تت بدات.

  4. سڵاوتان لێ بێت، شەوی ڕابردوو خەونم بە حه‌زره‌تی عیساوە دیت ( علیه‌السلام) کە لە نێوەڕاستی ئاسمانەوە بۆم دەرکەوت و ڕووناکی ته‌واوی وجودی داگرتبوو، پرسیاری لێ کردم کە ئایا من شوێن ئەو و ڕێگاکه‌ی ئه‌و ده‌که‌وم؟ مانای ئه‌و خه‌ونه چیە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت عه‌لی، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و خه‌به‌ری خۆش و هیوایه. ئامادە بوونی ئه‌و پڕە لە ئاشتی و ئارامیش و ڕووناکی. عیسای مه‌سیح کوتی " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). ئەو بانگێشتنی تۆی کرد بۆ شوێنکەوتنی خۆی، چونکە ئه‌و دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی و سەرکەوتن هیدایه‌ت بکات. من ئامۆژگاریت دەکەم کە زیاتر دەربارەی ئەو بخوێنیتەوە و هیوادارم که تۆ ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات به‌ره‌که‌تت بدات

  5. سڵاوتان لێ بێت، خۆشه‌ویستمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام)م دیت له خه‌ودا که لە سەر تەختێکی سپی دانیشتبوو و دەموچاوی لە ڕووناکییەوە ده‌دەدرەوشاوە و داوای له من کرد کە په‌یڕه‌ویی ئەو بکەم چونکە ئەو ڕێگا و ڕاستی و ژیانە. بێ ئەو هیچ ڕزگاریه‌ک نابێت. تکایه لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت برای ئازیزم، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. دیتنی سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی ئاشتی و ئارامیی و ئارامیشه، ئه‌و بۆ تۆ دەرکەوت کە پێت بڵێت ئەو تۆی خۆش دەوێت و ئەو دەیەوێت یارمەتی تۆ بدات، بەڵام پێویستە که تۆ شوێنی بکەویت و باوەڕ و ئیمانت په‌ی هه‌بێت. چونکە ئەو تەنها ڕێگەی گه‌یشتن به ئاسمانە، هەروەها تۆ دەتوانیت بەپێی ئەو شتانەی لە ئینجیلدا هاتووەشوێنی ئه‌و بکەویت " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). ئێمە ئامادەین لەو بوارەدا یارمەتیت بدەین. خودا به‌ره‌که‌تت بدات.

  6. سڵاوتان لێ بێت، شەوی ڕابردوو خەونم بە عیسای پێغەمبەر( علیه‌السلام) وه دیت کە لە نێوەڕاستی ئاسمانەوە ڕاوەستابوو، دەستی کردبۆوه، ڕوخساری ئه‌و دەدرەوشاوە و ڕووناکییەکی لێ ده‌دره‌وشاوه که هەموو ئاسمان و زەوی ڕووناک دەکرده‌وە. ههه‌ر وه‌ها ده‌یکوت من ڕووناکی جیهانم. شوێنی من بکەوه که تۆ هەرگیز لە تاریکیدا ناژیت، پاشان هەستم بە ڕووناکییەکەی لە دڵمدا کرد و زۆر بە دڵخۆشی هەستم کرد. تکایە، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ سوپاس

    1. سڵاوتان لێ بێت زه‌یدوون، عیسای مەسیح (علیه‌السلام) ڕەحمەتی خودایە و ئه‌لان لە ئاسماندایە. دیتنی ئه‌و نیشانەی بەرەکەت و ئومێد و خۆش خه‌به‌ریه، ئه‌و کوتی : «منم ڕووناکی جیهان. ئەوەی دوام بکەوێت هەرگیز بە تاریکیدا ناڕوات، بەڵکو ڕووناکی ژیانی دەبێت.»" ( ئینجیلی یوحه‌نا ٨: ١٢). ئه‌و دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات و ڕووناکی و ئارامیت پێ ببەخشێت. هیوادارم که تۆ ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا به‌ره‌که‌تت بدات هه‌میشه.

  7. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) لە خەودا بە لیباسێکی سپییەوە بۆم دەرکەوت، دەم و چاوی وەک خۆر ده‌درەوشاوە ، ڕووناکی ئه‌و هەموو شتێکی ڕووناک کردبووەوە، دەستی خۆی خستە سه‌ر سەرم و بەرەکەتی لێکردم و گوتی: من ڕێگا و حه‌قیقه‌ت و ژیانم، په‌یڕه‌ویی من بکە. من زۆر دڵخۆش بووم به لەگەڵ بوونی، ئایا دەتوانن لێکدانەوەی ئەو خەونەم پێ بڵێن؟

    1. سڵاوتان لێ بێت عه‌لا، سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ت نووسی. دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و خۆش خه‌به‌ریه. ئەو پڕ لە ڕووناکی و ئارامیه، ئەو بانگێشتنی تۆی کرد بۆ شوێنکەوتنی خۆی، چونکە ئه‌و دەیەوێت تۆ بپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت ڕێنوێنی بکات.عیسای مه‌سیح کوتی " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). هیوادارم که تۆ ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات به‌ره‌که‌تت پێببەخشێت.

  8. سڵاوتان لێ بێت، شەوی ڕابردوو خەونێکم دیت، لە خەوندا عیسای مەسیحی پێغەمبەر بۆ من دەرکەوت و داوای له من که لە گەڵیدا هه‌نگاو هه‌ڵێنمه‌وه، منی بەرەو ڕێگایەکی بچووک برد و کوتیان: ئەوە ئەو شتەیە کە تۆ دەهێنێتە به‌هه‌شت، په‌یڕه‌ویی من بکه. تکایه یارمه‌تیم بده‌ن که لێکدانه‌وه‌ی خه‌وه‌که‌م بزانم.

    1. سڵاوتان لێ بێت عابید، سوپاس بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) دەیەوێت بەرەکەت به تۆ ببەخشێت و تۆ هیدایه‌ت بکات به‌ره‌و ژیانی هەتاهەتایی. ئه‌و کوتی " لە دەرگای تەنگەوە بچنە ژوورەوە، چونکە ئەو دەرگایە پانە و ئەو ڕێگایە بەرینە کە بەرەو لەناوچوون دەچێت و زۆرن ئەوانەی پێیدا دەچنە ژوورەوە. بەڵام تەسکە دەرگا و تەنگە ئەو ڕێگایەی بەرەو ژیان دەچێت، کەم کەسیش دەیدۆزێتەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٧: ١٣-١٤). ئه‌وه ئههو مانایه‌ی هه‌یه بایەخدان و هەوڵدان و پشتگوێ خستنه، چونکە شوێنکەوتنی شتێکه کە زیاتر په‌یڕه‌ویی ناکەن. هەروەها عیسا کوتی " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). هیوادارم که تۆ زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت، چونکە ئەو دەیەوێت ئێوە بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  9. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام)م دیت لە خەونمدا که لیباسێکی سپی لەبەردا بوو کە خوێنی پێوه بوو و لەسەر تەختێک دانیشتبوو کە فریشتە‌کان دەورەیان دابوو، لێکدانەوەی ئەو خەونە چۆنه؟

    1. سڵاوتان لێ بێت فه‌هد، دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و ئومێدە. ئه‌و ڕەحمەتی خودایە و خوێنی سەر لیباسه سپیەکەی نیشانەی عیداڵه‌ت و دادپەروەرییە. ئه‌و به زوویی به هێز و شکۆوه لەڕۆژی قیامەتدا له سه‌ر تەختێکی شکۆدار دێتە‌و و ئه‌و داوا له تۆ دەکات که ئه‌و بناسن و متمانە و باوه‌ڕی پێ بکەن. چونکە ئەو تۆ دەپارێزێت و ڕێنموونیت دەکات بۆ ژیانی هەتاهەتایی. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  10. سڵاوتان لێ بێت، له خەونمدا دیتم کە حه‌زره‌تی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) لە پشت دەرگاکە ڕاوه‌ستاوه و دەڵێت: " من لە دەرگاکە دەبەم هه‌ر که‌سێک گوێی لێ بێت و ده‌رگاکه بکاتەوە، منیش دێمه ژووره‌وه بۆ ماڵەکەی و لەگەڵیدا نان دەخۆم، ئایا تۆ دەرگاکە دەکەیتەوە؟ تکایە، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ئیبراهیم، دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی ئاشتی و ئومێد و خه‌به‌ری باشە، دیتنی ئه‌و لە ماڵەکەی خۆیدا مانای ئەوەیە کە ڕەحمەتی خودا لەوێ جێگیر بووە. عیسای مه‌سیح کوتی :" ئەوەتا لە بەردەرگا وەستاوم و لە دەرگا دەدەم. ئەگەر یەکێک گوێی لە دەنگم بوو و دەرگاکەی کردەوە، لێی دێمە ژوورەوە و نانی لەگەڵ دەخۆم، ئەویش لەگەڵ من." ( کتێبی مکاشفه ٣: ٢٠). ئەوە مانای ئەوەیە کە تۆ ڕێگە بده‌ی که ئه‌و بێته نێو ژیانته‌وه و تۆ لە گەڵی بژیت. خواردن لە گەڵ ئەودا مانای هەبوونی پەیوەندیەکی باش و صه‌میمیه له گه‌ڵی، دۆستایه‌تیه‌که بۆ ئەوەی ئاشتی و بەرەکەت بۆ ژیانی تۆ بهێنێت، هیوادارم که تۆ ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات به‌ره‌که‌تت بدات.

  11. سڵاو، حه‌زره‌تی عیسای (علیه‌السلام) م دیت که لە سەر تەختێک دانیشتبوو که فریشتەکان دەوریان دابوو. که هه‌موو ده‌یانکوت: تۆشایستەی ستایش و پەرستشی ئێمه‌ی. پاشان من گوێم لەدەنگێک بوو کەدەیکوت: ڕۆژی قیامەت نزیکە، ئه‌و دێت که جیهان داوه‌ری بکات. ئایا تۆ ئاماده‌ی؟.

    1. سڵاوتان لێ بێت سه‌لمان، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و خه‌به‌ری خۆش و هیوای چاکە. ئەو ڕەحمەت و میهرەبانی خودایە، به زوویی لە ڕۆژی قیامەتدا بەدەسەڵات و شکۆ و فریشتەوە وه‌ک دادوەرێکی دادپەروەر دێت. له ئینجیلدا ئاوا هاتووه " یست و چوار پیرەکەی بەردەم دانیشتووی سەر تەختەکە دەکەون و کڕنۆش بۆ زیندووی هەتاهەتایی دەبەن و تاجەکانیان لەبەردەم تەختەکە فڕێدەدەن و دەڵێن: «ئەی خودای پەروەردگارمان، تۆ شایانی ئەوەی شکۆ و ڕێز و توانا وەربگریت، چونکە تۆ هەموو شتێکت بەدیهێناوە، بە خواستی تۆش هەن و بەدیهێنران." ( کتێبی مکاشفه ٤: ١٠-١١). عیسا دەیەوێت که تۆ ئه‌و بناسی و متمانەی پێ بکەی، چونکە ئه‌و دەیەوێت بتپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییتان هیدایه‌ت بکات. خودا هەموو کات به‌ره‌که‌تت بدات.

  12. سڵاوتان لێ بێت، سەروه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام)م دیت لە خەوندا که به منی کوت: ئەگەر دەتەوێت بڕۆی بۆ به‌هه‌شت په‌یڕه‌ویی من بکه. من ته‌نیا ڕێگای ڕزگاریم، من ڕێگای ڕاست و دروستم، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ خودا پاداشتتان بداتەوە.

    1. سڵاوتان لێ بێت برای خۆشه‌ویستم، سوپاس بۆ هاوبەش کردنی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە لە ڕێگەی وێبسایته‌که‌مانه‌وه. دیتنی خەونی سه‌روه‌رمان عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) ئاشتی و بەختەوەری و ئارامیمان بۆ دەهێنێت، وە خەونی تۆ ئەوەیە کە بانگت ده‌کات بۆ شوێنکەوتنی خۆی که لەگەڵی بیت، چونکە ئههو یارمەتی تۆ دەدات بۆ گەیشتن بە ئاسمان واته به‌هه‌شت. له ئایه‌تی ژێردا ده‌فه‌رمێت " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). کەواتە ئێمە ده‌عوه‌تت دەکەین ئەگەر بە جدی تۆ دەتەوێت ئینجیل بخوێنیتەوە، ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین. خودا هەموو کات به‌ره‌که‌تت بدات.

  13. سڵاوتان لێ بێت، من له خەونمدا دیتم که حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام) تاجێکی لەسەر سەرم دانا و به منی کوت کە لە وه به‌ولاوه دەبێت بە دوایدا بڕۆم، خۆشحاڵ بووم کە لەگەڵیدا بووم، تکایە لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ئه‌حمه‌د ، عیسای مەسیح (علیه‌السلام) ڕەحمەتی خودایە و تاجەکەش بە مانای سەرکەوتنە، ئه‌و دەیەوێت به تۆ بەرەکەت ببەخشێت و به‌ره‌و ژیانی هەتاهەتایی تۆ هیدایه‌ت بکات. هه‌ر بۆیە ئه‌و داوای له تۆ کرد کە په‌یڕه‌ویی ئەو بکەی. " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). هیوادارم که تۆ زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت و ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەی. خودا هەموو کات به‌ره‌که‌تت بدات.

  14. سڵاو، حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام) لە خەومدا بە جلێکی سپی و تاجێک به سه‌ر سه‌ریه‌وه بۆم دەرکەوت و داوای له من کرد کە بە دوایدا بڕۆم و په‌یڕه‌ویی بکه‌م، چونکە ئه‌و ڕێگای ڕاست و دروستە.

    1. سڵاوتان لێ بێت عه‌بدۆلسه‌مه‌د، دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و خه‌به‌ری خۆشه. ئەو ئه‌لان لە ئاسمانە وە ئینجیل و فەرموودەکانیش وەک دادوەرێکی دادپەروەر باسی ئه‌و دەکەن کە له ڕۆژی قیامەت بەدەسەڵات و شکۆ و له گه‌ڵ فریشتە‌کانه‌وه دێت. ئه‌و داوا له تۆ دەکات شوێن ئەو بکەوی، چونکە ئەو تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی هیدایه‌ت دەکات. ئه‌و کوتی " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). هیوادارم که تۆ زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت و ئەو داوەتنامەیە‌ی ئه‌و قبوڵ بکەی. خودا هەموو کات به‌ره‌که‌تت بدات.

  15. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام)م دیت که جلێکی سپی لەبەردا بوو و دەستی لە خەڵک دەدا واته له‌مسی ده‌کردن، و چاکی دەکردنه‌وه و پاشان من داوام لێ کرد دەست لە من بدات و بەرەکەتم پێ بدات، ئەو ئه‌نجامیدا و من هەستم کرد شتێک لە ناخمدا ڕوویداوە. تکایە یارمەتیم بدە‌ن لە لێکدانەوەی خەونەکەم تێبگەم؟

    1. سڵاوتان لێ بێت جه‌میل، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەزەیی و میهره‌بانی و تەندروستی و به‌ره‌که‌ت و خۆش خه‌به‌ریه. ئه‌و ڕەحمەت و میهره‌بانی خودایە و دەست لێدانەکەی ئه‌و توانای چاک کردنەوە و هێمنی و ڕووناکی هەیە. ئەو دەیەوێت ژیانێکی تەواوت هەبێت و دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی هیدایه‌ت بکات. ئەو کوتی " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). خودا هه‌میشه به‌ره‌که‌تت بدات.

  16. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسای (علیه‌السلام) لە خەودا بە لیباسێکی سپییەوە بۆم دەرکەوت و منی بەرەو شوێنێکی پڕ لە سه‌وزایی برد کە ڕووبارێک و درەختێکی بەهێز و گه‌وره لە نێوەڕاستی ئه‌ودا هەبوو، ئه‌و فه‌رموی: " شوێنی ئه‌من بکەوه بۆ ئەوەی هەتاهەتایە بژیت". من زۆر دڵخۆش بووم و کوتم هەموو کات بۆ هه‌میشه بەدوای تۆدا دەکەوم و په‌یڕه‌ریت ده‌که‌م. تکایە، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت سه‌عد، سوپاس بۆ ئەوەی تۆ خەونەکەت پێداین و پێت کوتین، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و هیوا و سڵامه‌تی و خه‌به‌ری خۆشه. ئه‌و بەشێک لەئاسمانی پێ نیشان دایت، هه‌ر وەک ئه‌و جۆره‌ی نووسراوە " پاشان فریشتەکە ڕووباری ئاوی ژیانی پیشاندام، پڕشنگدار وەک کریستاڵ، لە تەختی خودا و بەرخەکە و بە ناوەڕاستی شەقامی شارەکەدا دەڕوات. لە هەردوو ڕۆخی ڕووبارەکەدا درەختی ژیان ڕوابوو کە دوازدە جار بەرهەم دەدات، هەر مانگە و بەرهەمێک. گەڵای درەختەکەش بۆ چاکبوونەوەی نەتەوەکانە." ( کتێبی مکاشفه ٢٢: ١-٢). ئەو تۆی بانگێشتن کرد بۆ شوێنکەوتنی خۆی، چونکە ئه‌و دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی هیدایه‌ت بکات . ئەو کوتی " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). خودا هەموو کات به‌ره‌که‌تت پێببەخشێت

  17. سڵاوتان لێ بێت، خەونم بە عیسای مەسیح (علیه‌السلام) ەوە دیت کە تاجێکی لەسەر سەرم دانا و گوتی: "تۆ هی منیی و دەبێت شوێن من بکەوی". من زۆر دڵخۆش بووم، تکایە لێکدانەوەی ئەو خەونە‌م چییە؟ سوپاس

    1. سڵاوتان لێ بێت نه‌سیر، دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و نیعمەت و خه‌به‌ری خۆشه. ئه‌و تاجی سەرکەوتی ژیانی پێبەخشی. ئه‌و دەیەوێت بەرەکەتت پێ ببەخشێت و بتباتەوە بۆ ژیانی هەتاهەتایی. ئه‌و کوتی " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). هیوادارم تۆ زیاتر ئەو بناسی و ئاشنا بیت له‌گه‌ڵی و داوەتنامەکەی قبوڵ بکەی.خودا هه‌موو کات به‌ره‌که‌تت بدات.

  18. سڵاوتان لێ بێت، له خەونمدا وام دیت کە لە تاریکیدا به ڕێگادا ده‌ڕۆیشتم جندۆکه‌یه‌کی بە ڕەش هێرشی کردە سەرم، من ترسام و نەمدەزانی چی بکەم بەڵام نازانم بۆچی بە هەموو تواناییمەوە هه‌رای عیسای پێغەمبەرم کرد کە وه‌ره و یارمەتیم بدە. له هه‌مان کاتدا حه‌زره‌تی عیسای (علیه‌السلام) جندۆکه‌کان و نه‌مان، و عیسا به منی فه‌رموو:"مەترسە، چونکە من تۆ دەپارێزم". من پڕ لەئاسوودەیی و خۆشی بووم. تکایە، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت موحه‌ممه‌د، سوپاس بۆ ئەوەی تۆ خەونەکەت پێداین و پێت کوتین، دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی تەندروستی و ڕووناکی و بەرەکەتە. له بوونی ئه‌ودا هیچ شتێکی خراپ و تاریک ناتوانێت بەرگری لێ بکات. " دیسان عیسا قسەی بۆ کردن و فەرمووی: «منم ڕووناکی جیهان. ئەوەی دوام بکەوێت هەرگیز بە تاریکیدا ناڕوات، بەڵکو ڕووناکی ژیانی دەبێت.»" ( ئینجیلی یوحه‌نا ٨: ١٢). عیسا دەیەوێت که تۆ بپارێزێت و لە هەموو شتێک تۆ ڕزگار بکات، تۆ لە تاریکی ژیانت ڕزگار بکات. ئەو دەیەوێت که تۆ شوێن ئەو بکەوێت چون بەرەو ژیانی هەتاهەتایەت دەبات. خودا هەموو کات به‌ره‌که‌تت پێببەخشێت

  19. سڵاوتان لێ بێت، له خەونمدا دیتم که حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام) دیارییەکی جوانی به من ده‌به‌خشێت، کاتێک کردمەوە، ڕووناکییەکی لێ هاتەدەرەوە، ئه‌و خاچێک بوو لە ڕووناکی و ئه‌و داوای لێکردم هەموو ڕۆژێک هەڵیگرم و بەدوایدا بڕۆم. ئەو خەونە مانای چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت خه‌میس، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت به ئێمه‌ت کوت، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و هیوا و خه‌به‌ری خۆشه. ئەو خاچەی وه‌ک دیاریه‌ک به تۆ به‌خشی چونکە نوێنەرایەتی ئەو قوربانییە دەکات کە رزگاری و ئازادی به دیاری ده‌هێنێت، ئەو دەیەوێت تۆ خۆت لە هەستە گوناهبارەکان ڕزگار بکەیت بۆ ئەوەی دووبارە لە فەزڵ و ئارامی دەست پێ بکەیتەوە. وە ئەو دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات، ئەو کوتی " ئینجا عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ئەگەر کەسێک دەیەوێت ببێتە قوتابی من، با نکۆڵی لە خۆی بکات و خاچەکەی هەڵبگرێت و دوام بکەوێت." ( ئینجیلی مه‌تا ١٦: ٢٤). ئەوە مانای ئەوەیە کە ئەگەر شوێن ئەو بکەوی، هێز و شه‌هامه‌تت دەداتێ کە ڕووبەڕووی بەرەنگاری ببیتەوە. هیوادارم که تۆ ئەو دیارییە قبوڵ بکەی و شوێنی بکەوی، خودا هەموو کات بتبەخشێت.

  20. سڵاو، شەوی ڕابردوو خەونێکی جوانم دیت کە له‌و خه‌ونه‌دا عیسای مەسیح (علیه‌السلام) بۆم دەرکەوت و بەرەکەتی به مندا، پاشان داوای لێکردم کە هەموو ڕۆژێک دوای ئه‌و بکەوم و په‌یڕه‌ویی ئه‌و بکه‌م، چونکە ئەو ڕێگای ڕاست و دروستە.

    1. سڵاوتان لێ بێت کازم، وەرگرتنی بەرەکەت لە عیسای مەسیح ( علیه‌السلام) واتە ڕەحمەتی خودا بە سه‌ر تۆدایه. ئههو دەیەوێت ئاسوودەیی و ئارامشت باتێ و بتباتەوە بۆ ژیانی هەتاهەتایی. ئەو کوتی " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). هیوادارم تۆ ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات به‌ره‌که‌تت پێببەخشێت.

  21. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا، سه‌روه‌رمان عیسای مه‌سیحم دیت که لە سەر تەختێکی سپی دانیشتبوو، فریشتەکانی دەوروبەری ستایشیان ده‌کرد و ده‌یانکوت: "تۆ شایەنی شکۆ و هێزیت"، گوێم لە دەنگێک بوو کە ده‌یکوت: "ئایا تۆ لەگەڵ ئەوان ستایشی ئه‌و دەکەیت؟" ئینجا من له خه‌و هەستام، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت کرار، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی خەونه‌که ت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو دیمەنەی دیتت یەکێکە لە جوانترین شتە کان لە ئینجیل سەبارەت بە ئامادە بوونی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) و لە ئینجیلدا ئاوا هاتووە. " هەر کاتێک بوونەوەرەکان شکۆ و ڕێز و سوپاسی دانیشتووی سەر تەختەکە دەکەن، کە هەتاهەتایە زیندووە، بیست و چوار پیرەکەی بەردەم دانیشتووی سەر تەختەکە دەکەون و کڕنۆش بۆ زیندووی هەتاهەتایی دەبەن و تاجەکانیان لەبەردەم تەختەکە فڕێدەدەن و دەڵێن: «ئەی خودای پەروەردگارمان، تۆ شایانی ئەوەی شکۆ و ڕێز و توانا وەربگریت، چونکە تۆ هەموو شتێکت بەدیهێناوە، بە خواستی تۆش هەن و بەدیهێنران.»" ( کتێبی مکاشفه ٤: ٩-١١). ئەو دەنگەی که تۆ گوێت لێ بوو، بانگێشتنێکە بۆ ئەوەی لە ئاسماندا لەگەڵیان بیت، بەڵام دەبێت شوێن ئەو بکەویت و باوەڕت بە ئەو هه‌بێت. خودا هەموو کات بتبەخشێت

  22. سڵاوتان لێ بێت، خەونم بە عیسا مه‌سیح ( علیه‌السلام) دیت کە کراسێکی سپی لەبەردا بوو و ڕوخساری وەک خۆرێکی ڕووناک ده‌درەوشاوە، و داوای له من کرد کە شوێنی ئەو و ڕێگا ڕاستەکەی بکه‌وم. چونکە ئەوە تاکە ڕێگایە بۆ ڕزگارکردن

    1. سڵاوتان لێ بێت عه‌لی، سوپاس بۆ هاوبەش کردنی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە، ئەوەی لە ڕووناکییەوە دیتت لەسەر ڕوخساری سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) ئەو شتەیە کە لە ئینجیلدا هاتووە. " پاشان لەپێشیان شێوەی گۆڕا، ڕووی وەک ڕۆژ دەدرەوشایەوە و جلەکانی وەک ڕووناکی سپی هەڵگەڕان." ( ئینجیلی مه‌تا ١٧: ٢). هیوادارین که تۆلە ئامادە بونیدا هەست بەخۆشحاڵی و ئاسوودەیی بکەیت هه‌روه‌ها عەلی، خەونەکەت بانگێشتنێکە بۆ تۆ کە شوێن ئەو بکەوی و باوەڕ بە ئەو بهێنی و ئەو وانە‌یه بخوێنی کە لە ڕێگەی ئینجیلەوە فێری تۆی کردووه " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). تۆ دەتوانیت دەست بکەیت بە خوێندنەوەی ئینجیل و ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین لەو بوارەدا. خودا هەموو کات بتبەخشێت

  23. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام)م دیت لە خه‌ودا که له تەنیشت بینایەکی سپی ڕاوەستاوە و داوای له من کرد که بچمه ژوورەوە، کاتێک چوومە ژوورەوە، خاچێکی گەورەی ڕووناکی لە دیوارەکە هەڵواسیبوو، پێی کوتم کە دەمەوێت بێ بۆ ماڵەکەم بۆ پەرستین و په‌ره‌سیش، به سەر سوڕماویه‌وه له خه‌و هه‌ستام.

    1. سڵاوتان لێ بێت ساحێر، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌ت نووسی و خەونەکەی خۆت بۆ باس کردین. دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و ئومێد و خۆش خه‌به‌ری و تەندروستییە. ئه‌و ڕەحمەتی خودایە و تەنیا دەیهەوێت به تۆ نیشا بدات کە بەرەکەتی خودا لە کڵێساکانە و دەیەوێت که تۆ زیاتر ئه‌و بناسی و له‌و په‌یڕه‌ویی بکه‌ی، ئه‌و کوتی " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). هیوادارم زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت. خودا هەموو کات بتبەخشێت

  24. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام) م دیت لە خەونمدا کە لە ئاسمان بە فریشتە دەورە درابوو و دەستی درێژ کردبۆوە و دەنگێکم بیست کە ده‌یکوت: ئەوە نرخی ڕزگاری تۆیە، تکایه لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ سوپاس.

    1. سڵاوتان لێ بێت ئیسماعیل، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی بۆت نووسین و خەونه‌که‌ت بۆ باس کردین، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و تەندروستی و ئومێد و خۆش خه‌به‌ریه، ئەو ڕەحمەت و میهرەبانی ئه‌و خودایەیه کە هاته جیهانه‌وه، وه باوەشی کراوەی ئه‌و بۆ تۆ نیشانەی میهرەبانی ئەو زاتە بۆ تۆ. ئەو دەیەوێت تۆ ئەو بناسی چونکە ئه‌و دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. ئه‌و کوتی " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). خودا هەموو کات به‌ره‌که‌تت پێببەخشێت.

  25. سڵاوتان لێ بێت، لێکدانەوە و ته‌فسیری دیتنی حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام) چیە لە خەوندا ئینجیلم پێ دەبەخشێت و داوام لێ دەکات که هەموو ڕۆژێک بیخوێنمەوە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ڕایان، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی دڵسۆزی دڵی تۆیه و مانای تەندروستی و بەرەکەتە. ئەو ئینجیلی به تۆدا، چونکە ئەوە فەرمان و که‌لامی خوایە و هەرگیز نەشێواوە و خراپ نه‌بووه، هەروەها لە ڕاستیدا قورئانیش ئینجیل پشتڕاست دەکاتەوە و تاییدی ده‌کات. " ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خوا قورئانی بۆ تۆ به‌ڕاست و دروست (به چه‌ند قۆناغێک) دابه‌زاندووه‌، به‌ڕاست دانه‌ری سه‌رجه‌م کتێبه پێشووه‌کانی پیش خۆیه‌تی (پێش ده‌ستکاری کردنیان)، هه‌روه‌ها ته‌وراتی بۆ (موسا) و ئینجیلی بۆ (عیسا) ڕه‌وانه کردووه له پێش قورئاندا..." ( آل عمران ٣: ٣ هه‌روه‌ها چاو له سوڕه‌ی مائیده ٥: ٤٦-٤٧ بکه‌ن) هه‌روه‌ها وشه‌ی خودا ناگۆڕێت" گۆڕان له وشه‌ی ئه‌ودا نییه" ( الکهف ٨: ٢٧). عیسا داوا له تۆ دەکات کە له بواری ڕۆحییەوە گەشە بکەیت و زیاتر فێربی دەربارەی ئیرادەی خودا. خودا هەموو کات به‌ره‌که‌تت پێببەخشێت

  26. سڵاوتان لێ بێت، لەخەوندا گه‌وره‌مان عیسای مەسیح (علیه‌السلام)م بۆ دەرکەوت و نوێژێکی جوانی فێرکردم و هەستام له خه‌و و دووبارەم کردەوە و نوێژەکەش بەم شێوەیە بوو: خوای خالقی زەوی و ئاسمانەکان ماندوو نابێت. دانایی و حیکمه‌تی ئەو بێ وێنه‌یه، کە دەسەڵات دەدات به لاوازەکان، ئەی خودای ئەمن، هێزم پێ ببەخشە.

    1. سڵاوتان لێ بێت سوله‌یمان، سوپاس بۆ تۆ بۆ هاوبەش کردنی خەونەکەت لە گه‌ڵ ئێمه له ڕێگەی لاپەڕەکەمانەوە. ئەوەی سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) فێری تۆی کرد ڕێک ئەوەیە کە لە زه‌بووره‌کاندا هاتووە." چاوم بەرەو چیاکان هەڵدەبڕم، یارمەتی من لەکوێوە دێت؟ یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە، دروستکەری ئاسمان و زەوی. لێ ناگەڕێت پێت بخزێت، ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت. بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێت خەواڵوو نابێت و نانوێت." ( کتێبی زه‌بووره‌کان ١٢١: ٢-٤). تۆ دەتوانیت کتێبی پیرۆز بخوێنیتەوە و زیاتر فێربیت دەربارەی وانە و وتنەکانی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) و ئێمە ئامادەین لەو بوارەدا یارمەتیت بدەین، تکایە دوودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن و نووسین بۆ ئێمه. خودا هەموو کات به‌ره‌که‌تت پێببەخشێت.

  27. سڵاوتان لێ بێت، دوێنێ خەونم دیت کە گه‌وره‌مان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) لەسەر نه‌ردیوانێکی که له نێوان زەوی و ئاسمان بوو ڕاوەستابوو، وه‌ها دەستی کردەوە وەک ئەوەی بانگی من بکات بۆ ئاسمان. زۆر دڵخۆش بووم و پاشان گوتی: شوێنی من بکەون تا بگه‌ن به بەهەشت و ژیانی هەتاهەتایی، تکایه لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟

    1. سەمیر، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی دەربارەی خەونەکەت به ئێمه‌ت کوت. دیتنی سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) ئاشتی و خۆشەویستیمان پێده‌گه‌ێنێت، ئەو ڕاوەستا بوو بۆ ئەوەی لە بەردەم خودا شەفاعەتمان بۆ بکات. خەونه‌که‌ی تۆ بانگێشتنێکە ئەگەر ده‌ته‌وێت بگەیە ئاسمان واته به‌هه‌شت، دەبێت شوێن ئەو بکەوی و باوەڕ بە ئەو بهێنی.ئایا تۆ ده‌توانی؟ ظونکه له ئینجیلدا هاتووه " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). تۆ دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت و ئێمە ئامادەین یارمەتی تۆ بدەین. خوا هەمیشە بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  28. سڵاوتان لێ بێت، شەوی ڕابردوو خەونێکم دیت و هیوادارم که یارمەتیم بدەن کە لێی تێبگەم، لە خەونمدا دیتم که عیسای مەسیحی پێغەمبەر (علیه‌السلام) بە شمشێرێکی سپی گەورە و له گه‌ڵ ئەژدیهایەکی گەورە که سەری لە مار دەچوو شه‌ڕیی ده‌کرد، حه‌زره‌تی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) منی ده‌پاراست. و له کۆتاییدا سه‌رکه‌وت. من به بوونی له‌وێ زۆر دڵخۆش بووم، ئه‌و فەرمووی: تەنها شوێنی من بکەوه بۆ ئەوەی هەموو کات بتپارێزم، تکایە لێکدانەوەی ئەو خەونە چۆنە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت جاسیم، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی خەونەکەتت پێداین و پێت کوتین، ئەوەی تۆ دیتت سەرکەوتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) بوو بەسەر شەیتان و خراپەدا، وەک ئه‌وه‌ی پیێش بینی کرابوو، " پاشان ئاسمانم بە کراوەیی بینی، ئەسپێکی سپیم بینی و سوارەکەی بە «دڵسۆز» و «ڕاستگۆ» ناودەبردرا. بە دادپەروەری حوکم دەدات و دەجەنگێت. چاوەکانی وەک گڕی ئاگر وابوون و ژمارەیەکی زۆر تاجی بە سەرەوە بوو. ناوێکی نووسراوی هەیە کە جگە لە خۆی کەس نایزانێت. کەوایەکی لە خوێن هەڵکێشراوی لەبەربوو، ئەو ناوەی پێی بانگ دەکرێ «وشەی خودا»یە. لەشکرەکانی ئاسمان بە سواری ئەسپی سپی شوێنی دەکەوتن و کەتانی ناسکی سپی پاکیان لەبەردا بوو. لە دەمیەوە شمشێرێکی تیژ دەردەچوو، تاکو پێی لە نەتەوەکان بدات. {بە گۆچانێکی ئاسنین شوانایەتییان دەکات.} گوشەری شەرابی تووڕەیی هەڵچووی خودای هەرە بەتوانا دەگوشێت. ناوێکی هەیە لەسەر کەوا و ڕانی نووسراوە: «پاشای پاشایان و گەورەی گەورەیان.» فریشتەیەکی دیکەم بینی لەبەر خۆردا ڕاوەستابوو، بە دەنگێکی بەرز هاواری لە هەموو باڵندە فڕیوەکانی ناوەڕاستی ئاسمان کرد و گوتی: «وەرن کۆببنەوە، بۆ شێوی گەورەی خودا، تاکو گۆشتی پاشاکان و گۆشتی سوپاسالارەکان و گۆشتی بەهێزان، گۆشتی ئەسپەکان و سوارەکانیان، گۆشتی هەمووان، ئازاد و کۆیلە، گەورە و بچووک بخۆن.» هەروەها دڕندەکە و پاشاکانی زەوی و لەشکرەکانیانم بینی کۆببوونەوە، تاکو لە دژی سوارەکە و سوپاکەی بجەنگن. دڕندەکە و پێغەمبەرە درۆزنەکەی یاوەری دەستگیر کران، ئەوەی نیشانەکانی لە پێناوی کرد و بەهۆیەوە ئەوانەی چەواشە کرد کە نیشانەی دڕندەکەیان وەرگرت و ئەوانەی کڕنۆشیان بۆ پەیکەرەکەی برد. هەردووکیان بە زیندوویی فڕێدرانە نێو دەریاچەی ئاگرەوە، کە بە گۆگرد داگیرساوە. " ( کتێبی مکاشفه ١٩: ١١- ٢٠). " ئەژدیهاکەی دەستگیر کرد، مارە دێرینەکە کە ئیبلیس و شەیتانە، هەزار ساڵ بەستییەوە." ( کتێبی مکاشفه ٢٠: ٢). عیسا دەیەوێت که تۆ لە گەڵیدا بیت و سەرکەوتوو ببیت له لای ئه‌و و ڕێنموویی تۆ بکات بۆ ژیانی هەتاهەتایی، ئه‌و بۆیە بانگت دەکات بۆ شوێنکەوتنی خۆی. هیوادارم که تۆ ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هه‌موو کات به‌ره‌که‌تت بدات.

  29. سڵاوتان لێ بێت، شەوی ڕابردوو خەونم بە حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام)وە دیت کە خه‌ریکی شیفا و چاک کردنه‌وه‌ی خەڵک بوو هه‌روه‌ها دەنگێکم بیست کە ئه‌وه‌ی له نیشانەکانی هاتنی پاشایەتی خودا ده‌زانی. تکایە یارمەتیم بدە‌ن لە لێکدانەوەی خەونەکەم تێبگەم؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ئه‌شره‌ف، دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) هەمیشە نیشانەی بەرەکەت و ئومێد و خۆش خه‌به‌ریه. ئەو میهره‌بانی و ڕەحمەتی خودایە، ئەو ئه‌و بەڵێنەیه کەهەموو پێغەمبەران ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشبینیان کردبوو. ئەوەی دیتت پەیوەندی بەو دەقەوە هەیە " پیاوەکان هاتنە لای عیسا و گوتیان: «یەحیای لەئاوهەڵکێش ئێمەی بۆ لات ناردووە، دەڵێت: ”ئایا تۆی ئەوەی کە دێت، یان چاوەڕێی یەکێکی دیکە بکەین؟“» لەو کاتەدا عیسا زۆر کەسی لە نەخۆشی و دەرد و ڕۆحە پیسەکان چاککردەوە، بینایی بە چاوی زۆر لە‏ کوێرەکان بەخشی. ئینجا لە وەڵامدا پێی فەرموون: «بڕۆن چیتان بینی و بیستتان بە یەحیای ڕابگەیەنن، کوێر دەبینێت، شەل دەڕوات، گەڕوگول پاک دەبێتەوە، کەڕ دەبیستێت، مردوو هەڵدەستێتەوە و هەژار مزگێنی پێدەدرێت." ( ئینجیلی لۆقا ٧: ٢٠- ٢٣). عیسا داوا له تۆ دەکات کە زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت و بە دوایدا بڕۆیت و په‌یڕه‌ویی بکه‌ی چونکە ئه‌و دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات، خودا هه‌موو کات به‌ره‌که‌تت بدات.

  30. سڵاو لە خەونمدا حه‌زره‌تی عیسای (علیه‌السلام)م دیت که لیباسێکی سپی لەبەردا بوو و لە نێوەڕاستی ئاسماندا ڕاوەستابوو و باوەشی کردبۆوە، هه‌روه‌ها لە پشت سه‌ریه‌وه خاچێکم دیت که لەوێ ڕووناکییەکی زۆر هەبوو، پاشان له خه‌و هەستام. ئەوە مانای چیە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ئه‌حمه‌د، دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی ئەوەیە کە دڵی تۆ کراوەیە له ڕێگای دڵسۆزی و فێربوونه‌وه. هه‌روه‌ها به مانای بەرەکەت و خه‌به‌ری خۆش و هیوایه. ئه‌و ڕەحمەتی خودایە و دەیەوێت ڕووناکی و ئارامی بۆ ژیانی تۆ بهێنێت. " دیسان عیسا قسەی بۆ کردن و فەرمووی: «منم ڕووناکی جیهان. ئەوەی دوام بکەوێت هەرگیز بە تاریکیدا ناڕوات، بەڵکو ڕووناکی ژیانی دەبێت.»" ( ئینجیلی یوحه‌نا ٨: ١٢). من ئامۆژگاری تۆ دەکەم کە تۆ زیاتر فێربیت دەربارەی ئەو که چۆن دەتوانێت یارمەتیت بدات. خودا هەموو کات بتبەخشێت

  31. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسا مه‌سیح (علیه‌السلام)م لە خەونەکەمدا دیت کە کراسێکی سپی لەبەردا بوو و تاجێک لەسەر سەری بوو، داوای له من کرد کە شوێن ئەو بکەوم چونکە ئەو ڕێگای ڕاست و دروست و ژیانە، من یەکسەر ڕازی بووم. تکایە ئایا دەتوانن یارمەتیم بدەن که لە لێکدانەوەی خەونەکەم تێبگەم؟

    1. سڵاوتان لێ بێت سه‌یف، دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) هەمیشە نیشانەی بەرەکەت و ئومێد و خۆش خه‌به‌ریه. ئه‌و ئاشتی و ڕووناکی له گه‌ڵ خۆی دەهێنێت، ئه‌و کوتی " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). ئه‌و داوا له تۆ دەکات کە تۆ به شوێنی ئه‌و بکەوی چونکە ئه‌و ڕێگای ڕاست و دروستە، ئه‌و تۆ ڕێنموونی دەکات به‌ره‌و ژیانی هەتاهەتایی. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  32. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) م دیت له خه‌ودا که لیباسێکی سپی لەبەردا بوو و ڕوخساری وەک خۆر دە درەوشاوە، ئه‌و داوای له من کرد کە به شوێنی ئەو بکەوم چونکە ئەو ڕێگایە و حه‌قیێه‌ت و ژیانە.

    1. سڵاوتان لێ بێت شادی، بوونی حه‌زره‌تی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) پڕە لە تەندرووستی و ڕووناکی و نوور و بەرەکەت. ئەو میهره‌بانی و ڕەحمەتی خوایە، دیتنی ئەو ئومید و مزگێنی خه‌به‌ری خۆشه، ئه‌و کوتی " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). ئەو دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. هیوادارم که تۆ داوەتنامەکەی قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  33. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) م له خەوندا دیت کە خاچێکی نورانی به مندا و داوای لێکردم بیپارێزم و ڕایبگرم و لە دڵمدا بیشارمەوە و بەدوایدا بڕۆم و په‌یڕه‌ویی بکه‌م، تکایە ئەو خەونە چ مانایه‌کی هه‌یه؟

    1. سڵاوتان لێ بێت جه‌ماڵ، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانە و هێمای بەرەکەت و ئومێد و خه‌به‌ری خۆشه. خاچ به مانای قوربانییەکه کە ڕزگاری بۆ ئێمه دەهێنێت. عیسا دەیەوێت که تۆ لە هەستە گوناهبارەکان ڕزگارت بێت بۆ ئەوەی دووبارە لە بەخشش و ئارامی دەست پێ بکەیتەوە، ئه‌و دەیەوێت یارمەتی تۆ بدات بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی کێشەکانت که تۆ زاڵ ببی بەسەریاندا. بۆیە ئه‌و داوای له تۆ کرد کە به شوێنی ئەو بکەوی. ئەوە قسه‌کانی ئەون " ئینجا عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ئەگەر کەسێک دەیەوێت ببێتە قوتابی من، با نکۆڵی لە خۆی بکات و خاچەکەی هەڵبگرێت و دوام بکەوێت." ( ئینجیلی مه‌تا ١٦: ٢٤). هیوادارم که تۆ ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  34. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) م دیت لە خەونمدا، که هەستم کرد کە ونبووم و نەمدەزانی بۆ کوێ بڕۆم، عیسای مه‌سیحم بۆ دەرکەوت و داوای لێکردم کە بەدوایدا بڕۆم بۆ ئەوەی ڕێنموونیم بکات به‌وه‌وڕێگەی ڕاست و دروست. تکایە، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ سوپاس

    1. سڵاوتان لێ بێت موراد، دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و خه‌به‌ری خۆشه. ئه‌و دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی و سەرکەوتن ببات، بۆیە داوات لێ دەکات کە تۆ به شوێن ئەو بکەوی. ئه‌و کوتی " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). هیوادارم که تۆ ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بتبەخشێت

  35. سڵاو، حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) م دیت لە خەونمدا که نوێژێکی تازه‌ی فێر ده‌کردم، خودایە، ژیانم تینوی تۆیە، دەمەوێت هەموو ڕۆژێک لە ماڵی تۆ بم و دەنگم بە پەرستن بەرز بکەمەوە، ئامین. .

    1. سڵاوتان لێ بێت جیهاد، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و تەندروستی و ئاسوودەیی و خه‌به‌ری خۆشه. ئەوەی ئه‌و فێری تۆی کرد لەگەڵ ئەوەدا دەگونجێت " چۆن ئاسک بە پەرۆشە بۆ ئاوی ڕووبار، ئەی خودایە، گیانی منیش بە پەرۆشە بۆ تۆ. گیانم تینووی خودایە، خودای زیندوو. کەی دێم و بە دیداری خودا شاد دەبم ؟ بە شەو و ڕۆژ فرمێسکەکانم بوون بە خۆراکم، لە کاتێکدا بە درێژایی ڕۆژ پێم دەڵێن: «کوا خوداکەت؟» هەناوم دەتوێتەوە ئەو کاتەی دێتەوە یادم: چۆن لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکدا دەڕۆیشتین، بەرەو ماڵی خودا پێشڕەویانم دەکرد، بە هەلهەلە و ستایشکردنەوە لەناو کۆمەڵی جەژنگێڕان." ( کتێبی زه‌بووره‌کان ٤٢: ١-٤). من هیوادارم که تۆ ئەو وشەیە هیوا و ئاشتیت بۆ بهێنێت و هەموو کات بیانخوێنێتەوە. خودا هەموو کات بتبەخشێت.

  36. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام)م دیت لە خەونەکەمدا که لیباسێکی سپی لەبەردا بوو و لە نێوەڕاستی ڕێگادا ڕاوەستابوو و هەوڵی دەدا که یارمەتی من بدات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای ڕاست بۆ ژیان بدۆزمه‌وه. وە ئه‌و گوتی: تۆ لەسەر ڕێگایەکی هەڵەیت، ئه‌و داوای له من کرد کە بەدوای ئه‌ودا بڕۆم و دەستمان کرد بە پیاسەکردن و قسەکردن له‌گه‌ڵ یه‌کتر، من زۆر خۆشحاڵ بووم بە ئامادەبوونی ئه‌و، دەنگەکەی و وشەکانی دڵمی پڕ کردبوو لە ئارامی و خۆشی. تکایە، لێکدانەوەی ئەو خەونە‌م چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت عه‌واد، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی ڕاستگۆیی دڵی تۆیه و بە مانای بەرەکەت و خه‌به‌ری خۆش و ئومێد و ئاشتیە. بەرەکەتی ئەو واتە ڕەحمەتی خودا بە تۆ. دەیەوێت یارمەتیت بدات بەسەر کێشەکاندا زاڵ بیت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت ببات ئه‌و کوتی " لە دەرگای تەنگەوە بچنە ژوورەوە، چونکە ئەو دەرگایە پانە و ئەو ڕێگایە بەرینە کە بەرەو لەناوچوون دەچێت و زۆرن ئەوانەی پێیدا دەچنە ژوورەوە. بەڵام تەسکە دەرگا و تەنگە ئەو ڕێگایەی بەرەو ژیان دەچێت، کەم کەسیش دەیدۆزێتەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٧: ١٣-١٤). هه‌روه‌ها ئه‌و کوتی " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). ئامادە بوونی و حوزوری ئه‌و هەمیشە ئاشتی و خۆشیت بۆ دەهێنێت هیوادارم که تۆ بانگێشتنەکە قبوڵ بکەی بۆ شوێنکەوتن و په‌یڕه‌ویی کردنی ئەو. خودا هەموو کات به‌ره‌که‌تت پێببەخشێت

  37. سڵاوتان لێ بێت، دیتم که حه‌زره‌تی عیسای (علیه‌السلام) لە ماڵە کۆنەکەمان هات بۆ سەردان کردنمان، ئه‌و ماڵه زۆر تایبه‌ته، لە ژووری دانیشتن دانیشتبوو و ماڵەکە‌مان پڕ ببوو لە ڕووناکی و ئه‌و داوای لێکردم کە بەدوایدا بڕۆم و په‌یڕه‌ویی بکه‌م، هه‌روه‌ها وە‌بیرم بێنمه‌وه کە ئەو چۆن لە هەموو ڕێگاکانی ژیانمدا لەگەڵ من بووە، من له‌گه‌ڵ ئه‌و زۆر دڵخۆش بووم، هەروەها ئەوانه‌ی وه‌بیر هێنامەوە کە بەسەر مندا هاتووە کە لەلایەن ئەوەوە پارێزراوم، ئایا دەتوانن یارمەتیم بدەن که لە لێکدانەوەی خەونەکەم تێبگەم؟ سوپاستان ده‌که‌م.

    1. سڵاوتان لێ بێت سه‌میرا، سوپاس بۆ ئەوەی خەونە جوانەکەی خۆت بە ئێمە کوت. دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و خه‌به‌ری خۆش و تەندروستی و ئومێدە. بوونی لە ماڵتاندا به مانای ئەوەیە کە ڕەحمەتی خودا لەوێ واته ماڵی ئێوه جێگیر بووە. ئەو هات بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه بەرەکەت بدات، ئاشتیتان پێ ببەخشێ و نیشانتان بدات کە چەند گرنگیتان پێ دەدات. سەرەڕای ئەوانه ئه‌و دەیەوێت هەموو کات لای تۆ بێت، بۆیە داوات لێدەکات شوێن ئەو بکەوی، چونکە ئەو بەردەوام تۆ ده‌پارێزێت و تۆ و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت دەبات. ئه‌و کوتی " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). خودا به‌ره‌که‌تتان بدات.

  38. سڵاوتان لێ بێت ، دیتنی پێغەمبەری خودا عیسای (علیه‌السلام) لە خەوندا مانای چیە که ئه‌و داوای له من کرد که من شوێنی ئه‌و بکەوم؟ چونکە ئەو ڕێگای ڕاست و دروسته و بێ ئەو ڕزگاری نابێت. سوپاس

    1. سڵاوتان لێ بێت عادڵ، دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) هەمیشە نیشانەی بەرەکەت و خه‌به‌ری خۆشه. ئەو ڕووناکی و ئاشتی و هیوا دەهێنێت، ئەو دەیەوێت تۆ ئه‌و بناسی و به شوێنی ئەو بکەوی، چونکە ئه‌و تۆ به‌ره‌و ژیانی هەتاهەتایی دەبات، ئه‌و کوتیان " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). من هیوادارم که تۆ ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بتبەخشێت.

  39. سڵاو، خەونم دیت که حه‌زره‌تی عیسای (علیه‌السلام) بۆم دەرکەوت و داوای له من کرد کە به شوێنی ئەو بکەوم، چونکە ئەو ڕێگای ڕاست و ژیانە، ئه‌و بە دەسته‌کانی خۆی بەرەکەتی پێدام و من ئاسەواری برینم دیت لەسەر دەستی.

    1. سڵاوتان لێ بێت وه‌جدی، عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) که‌لامی خۆی لە ئینجیلەوە نه‌قڵی کردووه " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). دیتنی ئەو نیشانەی خه‌به‌ری خۆش و بەرەکەتە. ئەو تۆی بانگێشتن کرد بۆ شوێنکەوتنی خۆی، چونکە ئەو ڕێگای ڕاست و دروستە و دەیەوێت تۆ بپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت ببات. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  40. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا عیسای پێغەمبەری خودا (علیه‌السلام) م دیت که لە گەڵمدا پیاسە دەکات و لە هەموو کتێبەکانی خودا فێری ده‌کردم ئه‌وه‌ی که ده‌رباره‌‌ی خۆی بوو. من زۆر خۆشحاڵ بووم له‌وه‌ی کە لەگەڵ ئەو بووم و نەمدەویست ئەو خەونە کۆتایی پێ بێت. ئایا دەتوانن یارمەتیم بدەن که لە لێکدانەوەی خەونەکەم تێبگەم؟

    1. سڵاوتان لێ بێت عوده‌ی، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و خه‌به‌ری خۆش و هیوا و تەندروستییە. ئەو زیاتر دەربارەی خۆی فێری تۆی کرد، چونکە ئه‌و دەیەوێت تۆ ئه‌و بناسی. ئه‌و ڕه‌حمه‌ت و وشه‌ی خودایه " لە سەرەتادا، وشەکە هەبوو، وشەکە لەلای خودا بوو، وشەکە خۆی خودا بوو. ئەو لە سەرەتاوە لەلای خودا بوو. هەموو شتێک بەو بەدیهاتووە، بێ ئەو هیچ شتێک بەدی نەهاتووە لەوانەی کە بەدیهاتوون. وشەکە سەرچاوەی ژیان بوو، ژیانەکەش ڕووناکی مرۆڤ بوو،" ( ئینجیله یوحه‌نا ١: ١-٤ ). " (هه‌روه‌ها یادیان بهێنه‌) کاتێک فریشه‌که به مه‌ریه‌می وت: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی خوا مژده‌ت ده‌داتێ: به وشه‌یه‌کی خۆی (که فرمانی ـ کن فیکون ـ ه‌، ڕۆڵه‌یه‌کت پێ ببه‌خشێت) که ناوی (المسیح)ه، عیسای کوڕی مه‌ریه‌مه‌، که پیاو ماقووڵ و پایه به‌رزه له‌م دنیادا، له قیامه‌تیشدا له ده‌سته‌ی نزیکانه (له ئێمه‌وه‌)." ( قوڕئان آل عمران ٣: ٤٥ ). ئەو دەیەوێت تۆ شانبەشانی ئەو پیاسە بکەیت و هه‌نگاو هه‌ڵێنیه‌وه، چونکە ئەو تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی دەبات. ئەو ڕێگا و ڕاستیه. " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). هیوادارم که تۆ زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌و بزانیت و پەیڕەوکردنی ئەو قبوڵ بکەی، خودا هەمیشە بەرەکەتت پێ بدات

  41. سڵاوتان لێ بێت، خەونم دیت که لە بەردەم سه‌روه‌رمان حه‌زره‌تی مەسیح (علیه‌السلام) ڕاوەستابووم و ڕۆژی قیامەت هاتبوو، ئه‌و لە سەر تەختێکی گەورە دانیشتبوو و فریشتەکان لە دەوری بوون و ئه‌و به منی کوت: " مەترسە، من شەفاعەتت بۆ دەکەم، تۆ تەنها متمانە به من بکە و شوێنی من بکەوه" دڵم پڕ بوو لە دڵخۆشی و خۆشی و پڕ لە ئارامی له خه‌و هەستام. تکایه لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ سوپاس

    1. سڵاوتان لێ بێت جه‌لال، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی که تۆ خەونه‌که‌ت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەوەی تۆ دیتت بانگێشتنێکە لە تۆ بۆ ئامادە بوون بۆ هاتنی عیسای مەسیح(علیه‌السلام) هەروەها پەیڕەوی کردن و باوەڕ بە ئەو هێنانه. چونکە ئەوە تاکە ڕێگایە‌که بۆ ئەوەی تۆ بباتە ئاسمان واته به‌هه‌شت، چونکە ئەو لە دەستی ڕاستی خودا دادەنیشتووه، بە پێی ئەو شتانەی لە ئینجیلدا هاتووە، ئەو شەفاعەتمان بۆ دەکات، " عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). تۆ دەتوانیت زیاتر فێربیت و بزانیت دەربارەی وانە وتنەوەکانی بە خوێندنەوەی کتێبی ئینجیل، وە ئێمە ئامادەین بۆ یارمەتیدانت لەگەڵ ئەوە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  42. سڵاوتان لێ بێت، خەونم بە حه‌زره‌تی عیسا مه‌سیح (علیه‌السلام) دیت،ئه‌و لە سەر تەختێک دانیشتبوو و فریشتەی ده‌نارد بۆ گەیاندنی پەیامهایه‌ک بۆ خه‌ڵکی پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژی قیامەت بێت، یەکێک لەو پەیامانەی دەربارەی پەرستن و په‌ره‌ستشی خودای دروستکەر و خالیقی گەردوون بوو، ئایا دەتوانن یارمەتیم بدەن لە لێکدانەوەی خەونەکەم تێبگەم؟

    1. سڵاوتان لێ بێت عیماد، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) لە لایەن ئینجیل و فەرموودەوە وەک دادوەرێکی دادپەروەر دەستنیشان کراوە کە بۆ ڕۆژی قیامەت دێت. من بڕوام وایە کە لە گەڵ ئه‌و فریشتانه و ئەو په‌یامانه‌ی کە تۆ دیتت دەگونجێت " ئینجا فریشتەیەکی دیکەم بینی لەناوەڕاستی ئاسماندا دەفڕی، مزگێنیی هەتاهەتایی پێبوو، تاکو بۆ دانیشتووانی سەر زەوی ڕابگەیەنێت، بۆ هەموو نەتەوە و هۆز و زمان و گەلێک. بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «لە خودا بترسن و ستایشی بکەن، چونکە کاتی حوکمدان هاتووە. کڕنۆش بۆ دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و کانیاوەکان ببەن.» فریشتەی دووەم، لەدوایەوە دەیگوت: «کەوت! بابلی گەورە کەوت، ئەوەی بەم جۆرەی کرد هەموو نەتەوەکان شەرابی تووڕەیی داوێنپیسییەکەی بخۆنەوە.» فریشتەی سێیەم، لە دوایانەوە بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «هەر کەسێک کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی ببات و نیشانەی سەر نێوچەوانی یان دەستی وەربگرێت، هەروەها ئەویش شەرابی تووڕەیی خودا دەخواتەوە، کە بە سادەیی لە جامی تووڕەییەکەی ڕژاوە. لەبەردەم فریشتە پیرۆزەکان و بەرخەکەدا بە ئاگر و گۆگرد ئازار دەدرێت. دووکەڵی ئازاریان بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە. ئەوانەی کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی دەبەن، ئەوەی نیشانەی ناوەکەی وەربگرێت شەو و ڕۆژ پشوویان نابێت." ( کتێبی مکاشفه ١٤: ٦- ١١). ئەو پەیامانە ئاگادارین بۆ ئیمانداران کە ئامادە بن و تەنها خودای پەروەردگار و خالیق بپەرستن، وه واز لە بتپەرستی بهێنن و هه‌روه‌ها چاودێری فەرمانەکانی خودا بکەن، نەک ئەو فێرکردنانەی کە لە لایەن خەڵکی و مرۆڤه‌وه داهێنراون. من هیوادارم که تۆ ئەو په‌یامانه بخوێنیتەوە و لە گەڵ ئەوانی دیکه‌ش هاوبەشیان بکەیت. خودا هەموو کات بتبەخشێت

  43. سڵاوتان لێ بێت، له خەوندا سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) کراسێکی سپی لەبەردا بوو و لەسەر لێواری بینایەک ڕاوەستابوو بە خاچێکی گەورەی پڕ لە ڕووناکیه‌وه، پاشان پارچە خاچێکی به مندا و سەیری کردم و گوتی:" لە دڵتدا بشارەوە".

    1. سڵاوتان لێ بێت مصطفی، سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی نامەت بۆ ئیمە نووسی و هاوبەشت کرد خەونەکەت لەگەڵ ئێمە. ئەو شتەی دیتت ماڵی عیسای مەسیحە کە داوا له تۆ دەکات بڕۆی بۆ ئەو ماڵە واته کڵێسا، و ئه‌و له نیزیکه‌وه بناسی. وە خاچ هێما و نیشانه‌ بۆ ئەو قوربانیە دەکات کە بۆ ئێمە‌ی کرد، تۆ دەتوانیت ئینجیل بخوێنیتەوە و زیاتر فێربیت دەربارەی ئەو، ئێمە‌ش ئامادەین لەو بوارەدا یارمەتیت بدەین، خودای گه‌وره هەموو کات به‌ره‌که‌تت پێببەخشێت

  44. السلام عليكم في المنام شفت نفسي عريان وما في حدا يساعدني ويغطيني جاء عندي سيدنا عيسى المسيح عليه السلام وغطاني بثوب ابيض وقال لا تخف ثم حط على راسي تاج وكنت فرحان جدا برفقته ما تفسير المنام جزاكم الله خير

    1. وعليك السلام يا أحمد نشكرك لمشاركة حلمك معنا ولثقتك بنا لنساعدك في تفسير حلمك. إن ما فعله معك عيسى المسيح (سلامه علينا) هو الستر ولكي يساعدك لتدخل الجنة لأنه قال “لَقَدْ أُعْطِيَتْ أنْ تَلْبَسَ كِتَّانًا بَهِيًّا.والكِتَّانُ البَهِيُّ يُمَثِّلُ الأعْمَالَ البَارَّةَ لِشَعْبِ اللهِ المُقَدَّسِ” (رؤيا 19: 8) والتاج هو السلطان الذي أعطاك إياه ليساعدك في حياتك ولكن يتوجب عليك أولاً أن تتبعه وتؤمن به. لأنه طريق الحق والحياة. يمكنك التواصل معنا ونحن على استعداد لنساعدك في الاجابة على أي استفسار لديك. بارك الله بك.

  45. سڵاو، حه‌زره‌تی عیسای (علیه‌السلام) م دیت لە خەونمدا کە پێش ڕۆژی قیامەت فریشتەی دەنارد بۆ گەیاندنی پەیامە گرنگەکان و داوای له من کرد که بەدوای ئەو پەیامانەدا بڕۆم و بیانبینمه‌وه و لەگەڵ ئەوانی دیکه‌ش هاوبەشیان بکەم. تکایە، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ به سپاسه‌وه

    1. سڵاوتان لێ بێت مه‌روه، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و هیوا و خۆش خه‌به‌ریه. ئەو لەبارەی ئەو په‌یامانه‌وه پێی کوتی " ئینجا فریشتەیەکی دیکەم بینی لەناوەڕاستی ئاسماندا دەفڕی، مزگێنیی هەتاهەتایی پێبوو، تاکو بۆ دانیشتووانی سەر زەوی ڕابگەیەنێت، بۆ هەموو نەتەوە و هۆز و زمان و گەلێک. بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «لە خودا بترسن و ستایشی بکەن، چونکە کاتی حوکمدان هاتووە. کڕنۆش بۆ دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و کانیاوەکان ببەن.» فریشتەی دووەم، لەدوایەوە دەیگوت: «کەوت! بابلی گەورە کەوت، ئەوەی بەم جۆرەی کرد هەموو نەتەوەکان شەرابی تووڕەیی داوێنپیسییەکەی بخۆنەوە.» فریشتەی سێیەم، لە دوایانەوە بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «هەر کەسێک کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی ببات و نیشانەی سەر نێوچەوانی یان دەستی وەربگرێت، هەروەها ئەویش شەرابی تووڕەیی خودا دەخواتەوە، کە بە سادەیی لە جامی تووڕەییەکەی ڕژاوە. لەبەردەم فریشتە پیرۆزەکان و بەرخەکەدا بە ئاگر و گۆگرد ئازار دەدرێت. دووکەڵی ئازاریان بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە. ئەوانەی کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی دەبەن، ئەوەی نیشانەی ناوەکەی وەربگرێت شەو و ڕۆژ پشوویان نابێت." ( کتێبی مکاشفه ١٤: ٦- ١١). ئەوانە ئەو پەیامانەن کە یارمەتی ئیمانداران دەدەن بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ ڕۆژی قیامه‌ت. عیسا ئەو بابه‌ته‌ی پێ ڕاگەیاندی، چونکە ئەو وەک دادوەرێکی دادپەروەر داندراوە، کە بۆ دادگاییکردنی گەلان و هۆزان دێت و داوات لێ دەکات که خه‌ڵکی ده‌که‌ش یارمەتی بدەی و ئەوانی تریش ئامادە بکەی. هیوادارم ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەی و ئەو پەیامانە بخوێننەوە.خوا هەمیشە بەرەکەتت بدات.

  46. سڵاوتان لێ بێت، دیتم سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) لە ئاسمان ڕاوەستاوە تیماشای خەڵک دەکات، وەک ئەوەی بە خەمەوە سەیری خەڵک بکات چونکە بێ سەر و شوێنن و ڕێبەریان نییە و ون بوون، پاشان داوای لێکردم کە دوای ئەو بکه‌وم. پاشان ئەوانی دیکه‌ش یارمەتی بده‌م بۆوه‌ی ئه‌و ببیننه‌وه چونکە ئەو ڕێگا و ڕاستی و ژیانه، لێکدانەوەی ئەو خەونە چیە؟ خودا پاداشتتان بداتەوە.

    1. سڵاوتان لێ بێت عه‌مار، سوپاس و مه‌منوون بۆ ئەوەی خەونه‌که‌ت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. خەونەکەت بانگێشتنێکە لە لایه‌ن سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح بۆ ئەوەی به تۆ بڵێت کە پێویستە فێربیت و ئەو وانانه بخوێنیت کە لە ئینجیلدا باس کراوە، بۆ ئەوەی فێر بیت و یارمەتی ئەوانی دیکه‌ش بدەیت به‌ڵکوو ئه‌وانیش فێرکردنەکانی بزانن. :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). ئەگەر تۆ هه‌ر پرسیارێکت هەبوو، ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین، خودا هه‌موو کات به‌ره‌که‌تت بدات

  47. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا دیتم که حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام) بە سەر ئاودا ده‌ڕوات و داوای لێکردم کە منیش له‌گه‌ڵی بڕۆم، ترسام، ئه‌و پێی کوتم سەیری من بکە، تۆ ڕزگارت دەبێت، لەگەڵیدا پیاسەم کرد و باسی گرنگی شوێنکەوتنی ئەومان دەکرد.

    1. سڵاوتان لێ بێت سابیر، دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) هەمیشە سەرچاوەی خۆش خه‌به‌ری و بەرەکەت و ئومێدە. شتێک وەک خەونەکەی تۆ بەسەر یەکێک لە شوێنکەوتوانی عیسادا هاتووە " پێش خۆرهەڵاتن عیسا هاتە لایان و بەسەر دەریاچەکەدا دەڕۆیشت. کاتێک قوتابییەکان بینییان بەسەر دەریاچەکەدا دەڕوات، شێوان و گوتیان: «ئەمە دێوەزمەیە!» لە ترسانیشدا هاواریان کرد. دەستبەجێ عیسا قسەی لەگەڵ کردن: «ورەتان بەرز بێ! ئەوە منم. مەترسن.» پەترۆس وەڵامی دایەوە: «گەورەم، ئەگەر تۆی، فەرمانم پێبدە بەسەر ئاوەکەدا بێمە لات.» فەرمووی: «وەرە.» پەترۆس لە بەلەمەکە دابەزی و بەسەر ئاوەکەدا ڕۆیشت و بەرەو لای عیسا بەڕێکەوت. بەڵام کاتێک توندی بایەکەی بینی، ترسا و خەریک بوو نوقوم دەبوو، هاواری کرد: «گەورەم، ڕزگارم بکە!» عیساش یەکسەر دەستی درێژکرد و گرتی و پێی فەرموو: «کەم باوەڕ، بۆچی گومانت کرد؟»' ( ئینجیلی مه‌تا ١٤: ٢٥- ٣١). ئەوەی عیسا دەیەوێت بەو خەونە نیشان تۆیی بدات ئەوەیە کە ئه‌و دەیەوێت که تۆ بەدوایدا بڕۆیت و متمانەی پێ بکەیت. هەتا چاوەکانت سەیری ئه‌و بکەن بەسەر کێشەکاندا زاڵ دەبی و ئه‌و تۆ بەرەو سەرکەوتن و ژیانی هەتاهەتایی دەبات. ئه‌و کوتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). هیوادارم که تۆ زیاتر ئەو بناسی و داوەتنامەکەی ئه‌و قبوڵ بکەی. خودا هەموو کات بتبەخشێت و به‌ره‌که‌تت بدات.

  48. سڵاوتان لێ بێت، سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) م دیت لە خەونەکەمدا، که لیباسێکی سپی له‌به‌ردا بوو، ڕوخساریشی پڕ بوو لە ئارامی و ڕووناکی، ئه‌و پێی کوتم. " شوێنی من بکەوه بۆ ئەوەی بە ئاسوودەیی و بەختەوەری بژیت. وە من هەمیشە دڵنیات دەکەمەوە و ئارامیشت ده‌ده‌مێ، تەنها باوەڕ بە من بکە و شوێنی من بکەوه" پاشان بەرەکەتی پێ بەخشیم. من زۆر خۆشحاڵ بووم بە ئامادەبوونی ئەو، لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه چۆنه؟ خودا پاداشتان بداتەوە.

    1. سڵاوتان لێ بێت عه‌دنان، سوپاس بۆ هاوبەش کردنی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە، سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) بۆتان دەرکەوت کە پێتان بڵێت: ئه‌تۆ دەبێت شوێن ئەو بکەوی و باوەڕ بە ئەو بهێنی، چونکە ئەو تۆ بەرەو ڕێگای ڕاست و دروست و ژیانی هەتاهەتایی دەبات :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). کەواتە تۆ دەتوانیت بە جدی کتێبی ئینجیل بخوێنیت و ئێمە یارمەتیت دەدەین. هیوادارین توانیبێتمان یارمەتیت بدەین بۆ تێگەیشتن لە مانای خەوه‌که‌ت. خودا هەموو کات بتبەخشێت.

  49. سڵاوتان لێ بێت، شەوی ڕابردوو خەونم بە سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) دیت، ئه‌و بۆم دەرکەوت و گوتی: بە زوویی دێم بۆ دادگایی کردنی جیهان، ئایا تۆ ئامادەیت؟ تاکە ڕێگا بۆ ئامادە بوون ئەوەیە کە باوەڕم پێ بکەن و شوێن من و ڕێگای ڕاست و دروستم بکەون. تکایه لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ به سپاسه‌وه!

    1. سڵاوتان لێ بێت مالیک، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و ئومێد و مزگێنی خۆشه، ئه‌و داواتان لێ دەکات کەشوێنی بکەون، چونکە ئەو وەک دادوەرێکی دادپەروەرانە دێت بۆ ڕۆژی قیامەت، هەروەک لە ئینجیل و فەرموودەدا هاتووە و ئیشاره‌ی پێکراوه ، ئه‌و فه‌رمویی " ئەوەتا بە پەلە دێم! پاداشتی خۆم پێیە، تاکو پاداشتی هەرکەسێک بەگوێرەی کارەکەی بدەمەوە." ( کتێبی مکاشفه ٢٢: ١٢). جگەلەوەش ئه‌و داوات لێدەکات کە تۆ شوێنی بکەویت، وەک چۆن پارێزگاری لێت دەکات و ڕێنموونییت دەکات به‌ره‌و ژیانی هەتاهەتایی، ئه‌و کوتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). من هیوادارم که تۆ زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت و بانگهێشتنەکەی قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  50. حه‌زره‌تی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) لە خەومدا بۆم دەرکەوت، ئەو لیباسێکی سپی لەبەر کردبوو و تاجێکی لە سه‌ر بوو هه‌روه‌ها خاچێکی ڕوناکی به ده‌سته‌وه بوو. ئەو بانگی کردم کە بچم بۆ لای هه‌ر چووم بۆ لای لەبەردەمیدا چۆکم دادا و پاشان بە خاچێک لە سه‌ر سەرمی دا و من هەستم کرد ڕووناکییەکە دەچێتە نێو دڵ و ده‌روونم و نءو دڵمی سڕییەوە و شتێکی تاریک و ڕه‌ش هاتە دەرێ. من هەستم کرد پڕ بووم له ڕووناکی و زۆر دڵخۆش لە خەو هەستام. تکایه لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت عوسمان، دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و بیشاره‌ت و هیوا و تەندروستییە. ئامادە بوونی ئه‌و پڕە لە ڕووناکی و ئارامی. ئه‌و فه‌رموویی "ئاشتیتان بۆ بەجێدەهێڵم، ئاشتی خۆمتان دەدەمێ. ئەوەی من دەتاندەمێ وەک ئەوە نییە کە جیهان دەتانداتێ. نیگەران مەبن و مەترسن." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٢٧). ئەو دەیەوێت هەمیشە ئارامیت پێ ببەخشێت و ژیانت ڕووناک بکات بۆوه‌ی حس و هەستی خۆشەویستی ببینن و بیچێژن وه بزانن که به‌خشراون. هه‌ر وه‌ها ئه‌و کوتی " دیسان عیسا قسەی بۆ کردن و فەرمووی: «منم ڕووناکی جیهان. ئەوەی دوام بکەوێت هەرگیز بە تاریکیدا ناڕوات، بەڵکو ڕووناکی ژیانی دەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ٨: ١٢). بەرەکەت دانی تۆ مانای ڕەحمەت و میره‌بانی خودا بۆ تۆیە. ئه‌و دەیەوێت ئێوە بەرەو ژیانی هەتاهەتایی و سەرکەوتن ببات. هیوادارم که تۆ زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

More Stories
Did Isa (His peace be upon us) say, “I Am Allah; Worship Me”?
كوردی‎