خەیاڵەکانی عیسا

خەون و خەیاڵەکانی عیسا (س.ع) لە خەو دا " گوزارشت لە ڕاستییە. (ابن سیرین) پێمان دەڵێ, ئەو کەسەی عیسا (س.ع)ی لە نێوان خەڵک دا بە گشتی ببینێت" وەک کەسێکی باش و دروستکار و لە ڕێگای باشە بۆ کەسانی ترە" بەرەکەتی ئەوەی پێ بەخشراوە بۆ مەکان و شوێنانی تر سەفەر بکات .بینینی عیسا (س.ع) بۆ کچانی عازەب(جەحێڵ) لە خەو دا بە مانای ئەوەیە کچانێکی داوێن پاک و باشن"بە باشی دەست پێ دەکات و لە ڕێگای باشە بەردەوام دەبێت.بینینی عیسا (س.ع) بۆ ئەو ژنانەی زگ پڕن و حامیلەن نیشانەی ئەوەیە کوڕێکی عاقڵ و تێگەیشتوو و بەهێز دێننە دنیاوە .بۆ ژنانی بە مێرد" یان هاوسەردار و بە گشتی بۆ ژنان نیشانەی حامیلە بوونە هەڵبەت بۆ ئەو کەسانەی وا دەتوانن و تەمەنیان گونجاوە بۆ حامیلە بوون" و هەروەها نیشانەی بەختەوەری بۆ ئافرەتانی ترە.

هەندێکی تر.لە ڕاڤەکاران (مفسران) لەو باوەڕە دان کە بینینی عیسا (س.ع) لە خەون و خەیاڵدا " هەم بۆ پیاو و هەم بۆ ژنیش بەرەکەت لە لایەن خوا و ئاگاداری خودا بۆ ئەوانەیە وا زۆر پەرێشان حاڵن .نازڵ بوونی عیسا (س.ع) لە خەو دا ، لە شوێنێکی تایبەت" نیشانەی دەرکەوتن و یەکسانی و خێرو خۆشی و بارینی بەرەکەت بەسەر ئەو شوێنە دا و کۆتایی بێ ئیمانی و سەرکەوتنی ئیمانداران لە و شوێن و مەکانەیە.

دەتوانین بڵێین کە بینینی عیسا (س.ع) لەخەو دا زۆر زیاتر لەمانەیە" ئەو هاتووە بۆ ڕزگاری مرۆڤ و بە گشتی بینینی ئەو بۆ مرۆڤایەتی ئارامییە و خەون و خەیاڵی ئەو بە کەسێک وا لە خوا دوورە دڵنیایی دەبەخشێت .ترس لە ئێمە دوور دەکاتەوە " بینینی عیسا ئاگادار کردنەوە و نەجاتە.

قورئان دەفەرمێت " ئەو مۆعجیزە گەورانەی کە تا بە ئێستا کەس نەیتوانیوە ئەنجامی بدات" ئەنجامی داوە . ئەمری بە مردووەکان کرد زیندوو بوونەتەوە" بینایی بەخشییەوە بەکەسانیک وانەخۆشی و برین لە لەشیاندا بوو" لە گوڵ" کۆتری خوڵقاند و هەناسەی بە کۆتر دا کۆتر بوو بە گیانلەبەر " غەیبی دەبینی و لە بەهەشت بۆ چاکە کارەکان سفرە و خوانی خواردنی داوا دەکرد" بە هەستانەوەی مردووکان" بەسەر مەرگ و نەمان دا سەرکەوت و بەرەو ئاسمان بەرز بۆوە.

هەر وەها قورئان دەفەرمێت " ئەو سەردانی هەر شوێنێکی کردبوایە لە گەڵ خۆی خێرو بەرەکەتی دەبرد . ڕەحمەتێکە بۆ مەخلوقات" پاک و بێگەرد لە تەواوی گوناح و تاوانەکان " کەلام و ڕۆحی پەروەردگارە" بە جێگەو پێگەی باش لە ئەم دنیایەو بە شیفاعەت و گەورەیی و جەلال بەرەو دەرگانەی پەروەرگارە.

هەر هەموو ئەو زانیارییانە لەقورئان بە ڕاست و درووستی و پەیوەندی عیسا لە کتێبی پیرۆز دا یەکسانە"کە عیسا (س.ع ) مرۆڤێکی بێ وێنەیە" و تایبەتە چونکە ئەو گەلی خۆی لە تاوان ڕزگار دەکات(مەتا ٢١:١) عمانوئیل (خوا لە گەڵ ئێمەیە)( مەتا ١: ٢٣) لەئێستاوە ک ئەو لە داییک بووە پیرۆزە و کوڕی پەروەرگارە.(لۆقا ۲٥:١) هەروەها ڕزگارکەرێک بۆ ئێوە دێتە دنیا و خواوەندی مەسیحە.(لۆقا ٢: ١١)

ئینجیل خزمەتی ئەو ئاشکرا دەکات ڕۆحی یەزدان بەهێزم دەکات،چونکە دەستنیشانی کردووم بۆ مژدەدان بە هەژاران، منی ناردووە بۆ جاڕدانی ئازادی بەدیلگیراوان، هەروەها گەڕانەوەی بینایی بۆ کوێران، بۆ ئازادکردنی ستەملێکراوان و ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان. (لۆقا ۴: ١٨ -١٩).

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

  1. سڵاوتان لێ بێت، لە خەوندا حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام) بۆم دەرکەوت و دیتم کە ترساوم، ئه‌و نوێژێکی نوێی فێر کردم کە دەبوو دووبارەی بکەمەوە، نوێژه‌که ده‌ڵێت: " ئەی خودایە یارمەتیم بدە کە دڵم تێکنەچێت من باوەڕم هه‌یه کە تۆ شوێنێکت بۆ من ئامادە کردووە و من متمانەت پێ دەکەم، ڕۆژێک من ڕێگاکە دەناسم، ئامین"

    1. سڵاوتان لێ بێت راکان، دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و تەندروستی و مزگێنی خۆشه. ئه‌و نیشانی داوە کە گرنگی بە تۆ دەدات و نایه‌وێت که تۆ بترسێت، بەڵکو تۆ باوەڕت هەبێت کە ده‌توانێت یارمەتیت بدات ، ئه‌و فه‌رموویان "ئاشتیتان بۆ بەجێدەهێڵم، ئاشتی خۆمتان دەدەمێ. ئەوەی من دەتاندەمێ وەک ئەوە نییە کە جیهان دەتانداتێ. نیگەران مەبن و مەترسن." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٢٧). هیوادارم که تۆ بتوانیت ئەو نوێژە که فێری کردی لە دڵتدا بهێڵیتەوە و هەموو کات بتوانیت بیخوێنیتەوە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  2. سڵاوتان لێ بێت، خەونم دیت کە لەسەر چوارڕێیه‌ک ڕاوەستاوم و نازانم بۆ کوێ بڕۆم، حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام) دەرکەوت و ڕێنموونیی کردم و داوای لێکردم که هەموو کات شوێنی بکەوم. ئایا دەتوانن یارمەتیم بدەن که لە خەوم تێبگەم؟ سوپاس بۆ ئێوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت جاسێر، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و مژدە و ئومێدە. ئه‌و یارمەتی دایت و ڕێگای نیشان دایت چونکە ئەو بۆ خۆی ڕێگایە :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). ئەو دەیەوێت تۆ ئەو بناسی و شوێن ئەو بکەوی و ئه‌و تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتاییتان دەبات. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  3. سڵاوتان لێ بێت، خەونم دیت که عیسای مەسیح گەورەمان لەسەر سەری مارێکی ڕەشی گەورە هەنگاو دەنێت کە دەیویست پێوه‌ی بدات و مه‌سیح گوتی: من بەسەریدا سەرکەوتم، پاشان هەستام له خه‌و، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت عومه‌ر، سوپاس بۆ ئەوەی خەونه‌که‌ت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەوەی تۆ دیتت زنجیرەیەک شەڕی ڕۆحییە کە لە ژیانتدا ڕوو دەدات له حاڵی حازردا. خەونی تۆ ئەوەیە کە بزانیت سەروه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) چی بۆ تۆدەکات، چونکە ئەو تاکە که‌سێکە که دەتوانێت سەری ماره‌کە، واته شەیتان له ژێر لاقیدا پان بکاته‌وه، بۆ ئەوەی تۆ ژیانێکی باشترت هەبێت. بەڵام دەبێت تۆ شوێن ئەو بکەوی و باوەڕتان پێی هه‌بێت کە لە نائارامی ڕزگاریت بێت. ئێمە ئامادەین لەم بوارەدا یارمەتیتان بدەین، خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  4. سڵاوتان لێ بێت، له خەونمدا دیتم کە لە شوێنێک بووم پیاوێکی جوانم بینی کە لیباسێکی سپی لەبەردا بوو و مەڕێکی سەر ده‌بڕی و من ده‌متوانی دەستی لێده‌م، پیاوەکە پێی کوتم: ئەوە ئه‌و شته‌یه که سەروه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) بۆ ئێوههی ئه‌نجامدا. لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت خالید، سوپاس بۆ تۆ بۆ هاوبەش کردنی خەونەکەت له گه‌ڵمان. ئەو کەسە جوانەی که لیباسی سپی له‌به‌ردا بوو عیسای مەسیح (علیه‌السلام)ە و بۆت دەرکەوت کە پێت بڵێت بۆ هەموومان چی کردووە و وشەکانی ئه‌و لە کتێبی پیرۆز گێڕدراوەتەوە. " زەلیل کرا و ستەمیان لێکرد، بەڵام دەمی نەکردەوە. ئەو وەک بەرخ بۆ سەربڕین بردرا، وەک چۆن مەڕێک لەبەردەستی ئەوانەی خورییەکەی دەبڕنەوە بێدەنگە، ئەو دەمی نەکردەوە." ( کتێبی ئیشایا ٥٣: ٧ ). تۆ دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەین که کتێبی پیرۆز بخوێنیتەوە و وەڵامی پرسیارەکانت بدەینەوە. خوا هەمیشە بەرەکەتت پێ بدات.

  5. سڵاوتان لێ بێت، سەروه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام)م له خه‌وندا دیت، ئه‌و خاچێکی له نووری پێدام و پێی کوتم کە لە دڵمدا بیشارمەوە و هەموو ڕۆژێک بەدوایدا بڕۆم و په‌یڕه‌ویی بکه‌م.لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه چیه؟ سوپاس

    1. سڵاوتان لێ بێت ده‌مووع، سوپاس بۆ هاوبەش کردنی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە، خاچەکە نیشانەی قوربانیدانە و ئه‌و داوای لێکردیت کە هەڵی بگری بەپێی ئەم ئایەتە " ئینجا عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ئەگەر کەسێک دەیەوێت ببێتە قوتابی من، با نکۆڵی لە خۆی بکات و خاچەکەی هەڵبگرێت و دوام بکەوێت." ( ئینجیلی مه‌تا ١٦: ٢٤). کەواتە تۆ دەبێت شوێنی ئه‌و بکەویت و بڕوای پێ بکەیت. ئێمە ئامادەین لەو بوارەدا یارمەتیتان بدەین، خودا هه‌موو کات به‌ره‌که‌تت بدات.

  6. سڵاوتان لێ بێت، شەوی ڕابردوو عیسای پێغەمبەر (علیه‌السلام) هاته نێو خەونه‌که‌م و دەربارەی پاشایەتی خودا فێری ده‌کردم، ئەو چیرۆکێکی بۆ گێڕامەوە کە پیاوێک ته‌واوی سامانەکانی فرۆشت بۆ ئەوەی شانشینی خودا بەدەست بهێنێت. ئەو پرسیاری لێکردم: ئایا تۆ ئاماده‌یت هەموو شتێک لەدەست بدەیت ته‌نها بۆوه‌ی که شانشینی خودا به ده‌ست بهێنی؟! تکایە، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت جیهاد، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. قسەکانی عیسا ئاوان " «شانشینی ئاسمان لە گەنجینەیەک دەچێت لە کێڵگەیەکدا شاردرابێتەوە. کەسێک دەیدۆزێتەوە و دیسان دەیشارێتەوە، ئینجا لە خۆشییان دەچێت و هەرچیی هەیە دەیفرۆشێت و ئەو کێڵگەیەی پێ دەکڕێت." ( ئینجیلی مه‌تا ١٣: ٤٤). ئەوە به‌و مانایه‌یه کە شانشینی خودا بەنرخترین شتە و دەبێت ئامادە بین ئەگەر پێویست بوو بۆ دەستبەرداربوون لە هەموو سامانەکانمان بۆوه‌ی لە شانشیندا بێن. به‌و مانایه‌یه که هەڵبژاردن لەبەرامبه‌ر زۆرینەدا، یان ده‌ست هه‌ڵگرتن له ئیمتیازات، بەڵام هەمیشە بە هێمنی و پەیڕەوی ئیرادەی خودا. من ئامۆژگاریت دەکەم کە زیاتر دەربارەی وشەکانی عیسا بخوێنیتەوە، ئەگەر پرسیارت هەیە، دوودڵ مەبە لە نووسینی بۆ ئێمە. خودا هه‌موو کات به‌ره‌که‌تت بدات.

  7. سڵاوتان لێ بێت، لە خەوندا پێغەمبەر عیسا (علیه‌السلام) م بۆ دەرکەوت کە عه‌بایه‌کی سپی لەبەردا بوو، دەستی لە سەرم دا و هەستم کرد شتێک لە مێشک و دڵمدا گۆڕاوە، هەستم بە لێخۆشبوون کرد و هه‌ستم کرد که من کەسێکی نوێم. تکایە، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ سوپاس بۆ ئێوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت مصطفی، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی بۆ ئێمە دەنووسیت و خەونەکەت بۆ باس کردین. دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی ئەوەیە کە دڵی تۆ پاکە، ئامادەبوونی ئەو بەرەکەت و خێر و ئومێد دەهێنێت. دەست لێدانی ئەو مانای ئەوەیە کە ڕەحمەتی خودا بەسەر تۆدا شامیل دەبێت و خۆشبه‌ختی و ئارامیت بۆ دەهێنێت. ئەو فه‌رمویی " «ئاشتیتان بۆ بەجێدەهێڵم، ئاشتی خۆمتان دەدەمێ. ئەوەی من دەتاندەمێ وەک ئەوە نییە کە جیهان دەتانداتێ. نیگەران مەبن و مەترسن." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٢٧). ئەو هات بۆئه‌وه‌ی بەرەکەتت بدات، نیشانت بدات کە گرنگی بە تۆ دەدات، و وا لە تۆ دەکات کە خۆشەویستیت هەبێت و هەست بە خۆشبەختی بکەیت. من پێشنیارت دەکەم کە زیاتر بخوێنیتەوە دەربارەی ئەو شته‌ی کە ئەو کوتی. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  8. سڵاو، لێکدانەوەی دیتنی حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام) چیە لە خەونمدا، کە دەستم لێدەدات و دڵی من دەگۆڕێت و پڕە لە خۆشەویستی و لێبوردەیی ده‌کات؟

    1. سڵاوتان لێ بێت وه‌حید، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی ڕاستگۆیی دڵی تۆیه و مانای بەرەکەت و بیشاره‌ته. دەست لێدانەکەی ئه‌و ئاشتی دەهێنێت و مانای ئەوەیە کە ڕەحمەتی خودا لەسەر تۆیە. ئەو نیشانی دا کە گرنگی بە تۆ دەدات و دەیەوێت یارمەتیت بدات کە ژیانێکی گۆڕاوت هه‌بێت و ئه‌و تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت دەبات. :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). من هیوادارم که تۆ زیاتر فێربیت دەربارەی ئەو. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  9. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا دیتم که سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام ) لە ئاسمان ڕاوەستاوە و بانگی خەڵکی ده‌کرد بۆوه‌ی کە شوێن ئەو بکەون، چونکە ئەو ڕێگا و ڕاستی و ژیانە. عیسا سەیری منی کرد و گوتی: بۆچی شوێنم ناکەوی، پاشان من هه‌ستام له خه‌و. تکایە، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت نه‌بیل، هەمیشە دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام)، مزگێنی خۆش و تەندرووستی و ئومێدو بەرەکەتە. عیسای مه‌سیح کوتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). ئەو دەیەوێت تۆ شوێن ئەو بکەوێت، چونکە دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. هیوادارم که تۆ زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت و ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەی. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  10. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا عیسای پێغەمبەر (علیه‌السلام) م دیت که بە فریشتەکان چواردەوه درابوو و لەسەر تەختێکی سپی دانیشتبوو، گوێم لە دەنگێک بوو کە دەیکوت ڕۆژی قیامەت دێت، ئایا ئامادەیت؟

    1. سڵاوتان لێ بێت مه‌نسوور، عیسای مه‌سیح ( علیه‌السلام) ئه‌لان لە ئاسمانه و ئینجیل و فەرموودەش وەک دادوەرێکی دادپەروەر ده‌یناسێنن کە بۆ ڕۆژی قیامەت دێت. ئەو بە هێز و شکۆ و فریشتە دێت " لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣١ ). ئەو دەیەوێت تۆ زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت و نیشانەکانی گەڕانەوەکەی فێر بیت بۆ ئەوەی ئامادە بیت و یارمەتی ئەوانی دیکه‌ش بدەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  11. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا دیتم کە زۆر برسی و تینو بووم و حه‌زره‌تی عیسای (علیه‌السلام) بۆم دەرکەوت و خواردن و ئاوی پێبەخشیم و پاشان پێی کوتم ئەگەر تۆ شوێنم کەوی هەرگیز نیازمه‌ند و فه‌قیر نابیت تکایە ئەو خەونە مانای چیە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت مۆئه‌ته‌ز، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) به مانای ئاشتی و بەرەکەت و مزگێنی خۆشه. ئەو کوتی : «منم نانی ژیان. ئەوەی بێتە لام هەرگیز برسی نابێت، ئەوەش باوەڕم پێ بهێنێت هەرگیز تینووی نابێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ٦: ٣٥). ئەو دەیەوێت تۆ ئەو بناسی و ژیانی تۆ پڕ بکات لە بەرەکەت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت ببات. هه‌ر وه‌ها ئه‌و گوتی " ..... بەڵام من هاتووم تاکو ئەوان ژیانیان هەبێت، ژیانێکی پڕ و تەواو." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٠: ١٠ ). هیوادارم که تۆ زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت و قبوڵی بکەی کە بەدوایدا بڕۆیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  12. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا عیسای پێغەمبەر (علیه‌السلام) بۆم دەرکەوت و گوتی: دەبێت تۆ شێوازی ژیانت بگۆڕی و ئه‌و داوای لێکردم که شوێنی بکەوم، ئه‌و کراسێکی سپی پێدام بۆ لەبەرکردن، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت سامێر، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی ئومێد و بەرەکەت و مزگێنی خۆشه. ئه‌و دەریخستووە کە گرنگی بەتۆ دەدات و ئه‌و دەیهەوێت یارمەتیت بدات که له ژیانێکی باشتردا بژیت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت دەبات ئەو کراسه نوێیەی که ئه‌و پێی بەخشیی، هێمای دادپەروەرییە کە لە ڕەحمەتی خوداوە به ده‌ست دێت و ئێمە بۆ چوونە ناو بەهەشت گونجاو دەکات هه‌ر وەک نووسراوە. " با دڵخۆش و شاد بین، شکۆداری بکەین، چونکە زەماوەندی بەرخەکە هاتووە و بووکەکەی خۆی ئامادە کردووە. کراسێکی کەتانی ناسکی پاک و پرشنگداری پێدرابوو لەبەری بکات.» ئەم کەتانە ناسکە هێمای کردارە ڕاستودروستەکانی گەلی پیرۆزی خودایە." ( کتێبی مکاشفه ١٩: ٧-٨) عیسا دەیەوێت تۆ ئەو بناسی و شوێن ئەو بکەوی، چونکە ئەو تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی دەبات. هیوادارم که تۆ زیاتر فێربیت دەربارەی ئەو. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  13. سڵاوتان لێ بێت، سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) م دیت لە خەونەکەمدا که کتێبێکی پێبەخشیم و گوتی من به‌ره‌و ڕێگای ڕاست و دروست ڕێنموونی دەکات، کاتێک کردمەوە، ڕووناکییەکی درەوشاوەی لێ هاتە دەرەوە وەک ئەوەی که یه‌واوی ژیانمی ڕووناک کردبێته‌وه. لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ خودا پاداشتان بداتەوە

    1. سڵاوتان لێ بێت برای ئازیزم ماهیر، سوپاس بۆ متمانەت بە وێب سایتەکەمان بۆ یارمەتیدان لە لێکدانەوەی ئەو شتانەی که لە خەونه‌که‌تدا دیتت، دیتنی سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) ئاشتی و بەختەوەری و ئارامیشمان بۆ دەهێنێت، ئەو کتێبەی که ئه‌و پێشکەشی کردیت کتێبی ئینجیلە، کە چیرۆکی ژیان و لەدایک بوون و زیندووبوونەوەکەی ئه‌و دەبینیت. جا ئەگەر بیخوێنیتەوە، پەیڕەوی بکەی و باوەڕی پێ بهێنن، ژیانتان بەرەو باشتربوون دەگۆڕێت، هەروەک ئه‌وه‌ی که لە ئینجیلدا هاتووە :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). کەواتە تۆ دەتوانی ئه‌و بیخوێنیتەوە و ئێمە ئامادەین لەو بوارەدا یارمەتیت بدەین. خودا هەموو کات بتبەخشێت

  14. سڵاو، شەوی ڕابردوو حه‌زره‌تی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) م لە خەومدا بۆم دەرکەوت، دەربارەی چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن بۆ ڕۆژی قیامەت له گه‌ڵ من قسه‌ی دی‌کرد، کتێبێکی پێدام و گوتی بە هەموو ئەو شتانەی پێویستم پێی دیێبێت ڕێنوێنیم دەکات، پاشان بەرەکەتی لێکردم، وە من زۆر بە دڵخۆشیه‌وه لە خەو هەستام، ئایا دەتوانة یارمەتیم بدەن که لە لێکدانەوەی خەونەکەم تێبگەم؟ سپاس

    1. سڵاوتان لێ بێت سۆزان، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) لە لایەن ئینجیل و فەرموودەوە وەک دادوەرێکی دادپەروەر داندراوە، کە بۆ ڕۆژی قیامەت دێت. ئه‌و داوات لێ دەکات کە باشتر ئه‌و بناسی و ئاگاداری ئایەتەکان و نیشانه‌کانی گەڕانەوەکەی بن و خۆتان ئامادە بکەن و یارمەتی کەسانی دیکه‌ش بدەن. جا کتێبێکی به تۆ دا کە هەموو شتێکت پێ دەڵێت دەربارەی ئەو، یانی ئینجیل. عیسا دەیەوێت تۆ بپارێزێت و بەرەکەتت بداتێ، چونکە کاتێک ئه‌و بە هێز و شکۆوە دێت " لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣١ ). بەرەکەتدانی تۆ یانی ڕەحمەتی خودا لای تۆیە. من هیوادارم که تۆ بتوانیت ئینجیل بخوێنیتەوە و زیاتر فێربیت دەربارەی ئەو، ئەگەر پرسیارێکی ترت هەیە، دوودڵ مەبە بۆ ئەوەی جارێکی تر بۆمان بنووسیتەوە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  15. سڵاو، لە خەونمدا سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) م دیت که لە ئاسمان ڕاوەستاوە و بە خەڵک خاچهایه‌ک لە ڕووناکی ده‌دات، هاتم و داوای خاچێکم لێ کرد، خاچێکی پێدام و داوای لێکردم کە لە دڵمدا بیشارمەوە و هەموو ڕۆژێ بەدوای بکەوم و په‌یڕه‌ویی بکه‌م. من موسڵمانم، لێکدانەوەی ئەو خەونە‌م چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ویجدان، سوپاس بۆ ئەوەی خەونەکەی خۆت پێداین و پێت کوتین، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و نیعمەت و هیوایە. ئەو ئەو وشانەی کوت :" ئینجا عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ئەگەر کەسێک دەیەوێت ببێتە قوتابی من، با نکۆڵی لە خۆی بکات و خاچەکەی هەڵبگرێت و دوام بکەوێت." ( ئینجیلی مه‌تا ١٦: ٢٤ ). ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که ئەو بانگێشتنی کردووی بۆ شوێنکەوتنی خۆی، چونکە ئه‌و یارمەتیت دەدات که بە سەر کێشەکانی ڕۆژانەدا زاڵ بیت و هەستە گوناهبارەکان بکەنە قوربانی بۆ ژیانێکی پڕ لە فەزڵ و ڕووناکی و ئارامی. ئەو دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. هیوادارم زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت و ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەی. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  16. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) م له خه‌ندا دیت که لیباسێکی سپی له‌به‌ر کردبوو و بانگی خەڵکی ده‌کرد بۆ شوێنکەوتنی خۆی، پاشان سەیری منی کرد و گوتی:" وەرە و پەیوەندیم پێ بکە و شوێنی من بکه‌وه بۆ ئەوەی ژیانی هەتاهەتاییت پێ ببەخشم." من بە سەرسوڕ ماویه‌وه له خه‌و هەستام ، وه دیسانیش ئه‌و خه‌ونه‌م دیته‌وه، تکایه یارمه‌تیم بده‌ن که لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌که‌م بزانم. سپاس بۆ ئێوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت ئه‌دهه‌م، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و مزگێنی خۆشه. ئەو بانگی خەڵکی دەکات بۆ شوێنکەوتنی خۆی، چونکە ڕێنموونیان دەکات بۆ ژیانی هەتاهەتایی، ئه‌و دەیەوێت ئێوەش شوێن ئەو بکەون. چونکە ئەو گرنگی بە تۆ دەدات و دەیەوێت یارمەتی تۆ بدات بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا. ئەو کوتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). من هیوادارم که تۆ زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت و بانگهێشتنەکەی قبوڵ بکەی. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  17. حه‌زره‌تی عیسای (علیه‌السلام) لەخەودا بۆم دەرکەوت و داوای له من کرد کە شوێنی ئه‌و بکەوم، چونکە ئه‌و ڕێگای ڕاست و دروستە. کراسێکی سپی لەبەردا بوو و دەموچاوی وەک خۆر ده‌درەوشاوە ، پاشان بەرەکەتی لێ کردم و من زۆر دڵخۆش بووم و نه‌مده‌ویست ئەو خەونە کۆتایی پێ بێت. تکایە، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ سوپاس بۆ ئێوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت شادیه، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی دڵسۆزی دڵی تۆیه و هەروەها بە مانای بەرەکەت و مزگێنی خۆشه. بوونی ئەو پڕە لە ڕووناکی و ئارامی و بەرەکەتدان به تۆیه، واتە ڕەحمەتی خودا لای تۆیە. عیسای مه‌سیح کوتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). ئەو ڕێگای ڕاست و دروستە و دەیەوێت ئێوە بەرەو ژیانی هەتاهەتایی و سەرکەوتن ببات، بۆیە دەیەوێت تۆ ئه‌و بناسی و بەدوایدا بڕۆیت. من هیوادارم که تۆ ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  18. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) م دیت، پرسیاری له من کرد کە بۆچی گومانم لێ ده‌که‌ی و باوەڕم پێی نیه، دەستەکانی نیشانی من دا و برینی لەسەر دەستەکانیم دیت، پاشان سەرم سوڕما و له خه‌و هه‌ستام. تکایە یارمەتیم بدە‌ن لە لێکدانەوەی خەونەکەم تێبگەم؟

    1. سڵاوتان لێ بێت یازان، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و مزگێنی خۆش و هیوا و تەندروستییە، برینەکانی نیشانەی ڕەحمەتن، ئه‌ودەیەوێت متمانەی پێ بکه‌ی و دوای ئه‌و بکەویت چونکە دەیەوێت بتباتەوە بۆ ژیانی هەتاهەتایی. عیسای مه‌سیح کوتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). من هیوادارم که تۆ زیاتر دەربارەی ئەو بزانی، چونکە ئەو دەتوانێت هەموو گومانەکانت لا بدات. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  19. سڵاو، لە خەونمدا فریشتەکانم دیت کە بە ئاسماندا هه‌ڵدەفڕن و لە نێوەڕاستی ئاسماندا پیاوێک بە لیباسێکی سپییەوە له سه‌ر ته‌ختێکی سپی دانیشتبوو و دەنگێکم بیست کە گوتی: ڕۆژی قیامه‌ت نیزیکه ئایا تۆ ئامادەیت؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ئه‌مین، سوپاس بۆ ئەوەی خەونەکەتت به ئێمی دا و پێت کوتین، ئەو پیاوە سپی پۆشەی کە دیتتان عیسای مەسیحە (علیه‌السلام). ئینجیل و فەرموودە‌کان، ئه‌و وەک دادوەرێکی دادپەروەر دەستنیشان دەکەن، کە بۆ ڕۆژی قیامەت دێت. ئەو له گه‌ڵ فریشتەو شکۆدارییەوەدێت. " لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣١ ). ئەو دەیەوێت تۆ ئه‌و بناسێت و ئاگاداری نیشانەکانی گەڕانەوە ئه‌و بیت و دوای بکەوێت و په‌یڕه‌ویی ئه‌و بکه‌یت، چونکە پارێزگاریت لێ دەکات و یارمەتیت دەدات کە ئامادە بیت بۆ کاتێک که دێت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  20. سڵاوتان لێ بێت، له خەونمدا دیتم لە شوێنێکی تاریکیدا ون بووم و زۆر برسی و تینو بووم، بۆیە گوتم: "خودایه یارمەتیم بده". لەناکاو پیاوێک بە جلێکی سپییەوە بۆم دەرکەوت که دەموچاوی لە ڕووناکییەوە ده‌درەوشانەوە، نوره‌که‌ی ئه‌و هەموو شوێنێکی ڕووناک کردەوە. ئەویش پێی کوتم: من نان و ئاوی ژیانم، شوێنم بکەوه دوایی من له خه‌و هەستام، تکایه لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ سوپاس

    1. سڵاوتان لێ بێت عامیر ، سوپاس بۆ هاوبەش کردنی خەونەکەی خۆت لەگەڵ ئێمە، ئەو پیاوەی کە لە کاتی هەڵە و ئیشتیباه دا بۆت دەرکەوت عیسای مەسیحە ( علیه‌السلام). هه‌ر وه‌ها خەونی تۆ بانگێشتنێکە بۆ ئەوەی تۆ شوێن ئەو بکەوێت و نان و خواردنەوەی لە کانیاوی بخویت ، هه‌ر وەک ئه‌وه‌ی که لە ئینجیلدا هاتووە. ئه‌وه‌ش قسه‌کانی عیسای مه‌سیحه " عیساش پێی فەرموون: «منم نانی ژیان. ئەوەی بێتە لام هەرگیز برسی نابێت، ئەوەش باوەڕم پێ بهێنێت هەرگیز تینووی نابێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ٦: ٣٥). ئەگەر حەز دەکەیت و ده‌ته‌وێت بەجدی کتێبی ئینجیل بخوێنیت، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت، ئێمە به دڵنیاییه‌وه ئامادەین یارمەتیت بدەین. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  21. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام)م دیت که لیباسێکی سپی له به‌رکردبوو و دەموچاوی لە ڕووناکییەوە ده‌درەوشاوە، عیسا دەستی خستە سەرم و هەستم کرد دڵم پاک دەبێتەوە، دوایی هەستم کرد دڵم پڕە لە خۆشەویستی و لێبوردەیی. تکایه لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ پەروەردگارا پاداشتی چاکەتان بداتێ.

    1. سڵاوتان لێ بێت برای خۆشه‌ویست، سوپاس بۆ هاوبەش کردنی خەونەکەی خۆت لەگەڵ ئێمە، دیتنی گه‌وره‌مان عیسای مەسیح ( علیه‌السلام) ئاشتی و ئارامیمان بۆ دەهێنێت و ئێمە باوەڕمان وایە کە تۆش بەو شێوەیە هەستت کردوه. عیسا رۆیا وخەونی تۆیە، بانگێشتنێکی شەخسیە بۆ تۆیه، بۆ شوێنکەوتن و باوەڕکردن بە ئەو چونکە ئه‌و ژیانت بە‌ره‌و شێوەیەکی باشتر دەگۆڕێت. بەڵام بۆ فێربوونی زیاتر دەربارەی ئەو و فێرکردنەکانی، پێویستە کتێبی ئینجیل بخوێنیت، وە ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک کە لەوانەیە هەتبێت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  22. سلام علیکم، حضرت عیسی (ع) را در خواب دیدم که ردای سفیدی بر تن داشت و نور از او می درخشید ، مثل اینکه تمام دنیا را روشن کرده است ، دستش را روی سرم می‌گذارد و احساس کردم نوراو وارد من شده است و شروع به تمیز کردن قلب و ذهن، من کرد. احساس کردم یک فرد جدیدی هستم، سپس او از من خواست که او را پیروی کنم. من بسیار خوشحال و متحیر از خواب بیدار شدم، این خواب چه تعبیری دارد.؟ سڵاوتان لێ بێت، من حه‌زره‌تی عیسای (علیه‌السلام) م دیت لە خەونمدا کە لیباسێکی سپی لەبەردا بوو و ڕووناکییەکی لێ دەدرەوشاوە. وەک ئەوەی هەموو جیهانەکەی داگیرساند بێت و ڕۆشنی کردبێت، دەستی خستە سەرم و هەستم کرد ڕووناکییەکەی هاتە نێو من و دەستی کرد بە پاک کردنەوەی دڵ و مێشکم و ده‌روونم، من هه‌ستم کرد وەک کەسێکی نوێم، پاشان داوای لێکردم کە بەدوایدا بڕۆم. من زۆر دڵخۆش و سەرسوڕماو لە خەوه‌که‌م هەستام، ئەو خەونە مانای چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت کامیل، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. دیتنی خەونی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و هیوا و ئاشتییە. ئەو ڕووناکی دەهێنێت چونکە بۆ خۆی ڕووناکییە. " دیسان عیسا قسەی بۆ کردن و فەرمووی: «منم ڕووناکی جیهان. ئەوەی دوام بکەوێت هەرگیز بە تاریکیدا ناڕوات، بەڵکو ڕووناکی ژیانی دەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ٨: ١٢). بەرەکەت پێدانی تۆ واتە ڕەحمەتی خودا بەسەر تپوه‌یه. ئەو دەیەوێت یارمەتیت بدات بەسەر کێشەکانی ژیاندا زاڵ بیت، تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. من هیوادارم که تۆ داوەتنامەکەی قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

    1. سڵاوتان لێ بێت، ڕامیز، ئەوە وشەی و قسه‌ی عیسای مەسیح(علیه‌السلام)ە. " دیسان عیسا قسەی بۆ کردن و فەرمووی: «منم ڕووناکی جیهان. ئەوەی دوام بکەوێت هەرگیز بە تاریکیدا ناڕوات، بەڵکو ڕووناکی ژیانی دەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ٨: ١٢). ئه‌و داواتان لێ دەکات کەشوێنی ئه‌و بکەون بۆ ئەوەی ژیانتان پڕ بێت لە ڕووناکی و بەرەکەت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییتان دەبات. من تۆ هان دەدەم کە دەربارەی ئەو و ئەوەی کردوویەتی و دەتوانێت بۆت بکات بخوێنیتەوە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  23. سڵاوتان لێ بێت، من حه‌زره‌تی عیسای (علیه‌السلام)م دیت لە خەونەکەمدا کە لیباسی سپی له‌به‌ر کردبوو و وەعزی لەسەر شانشینی خودا و ئامادەکردن بۆ ئه‌وێ ده‌کرد. لێکدانەوەی ئەو خەونە‌ی من چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت وه‌یسه‌م، دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) لە خەوندا ئەوە دەردەخات کە ڕەحمەتی خودا لە گەڵ تۆیە. ئه‌و ئاشتی و بەرەکەت و بیشاره‌ت دەهێنێت بۆتان، ئه‌و باسی پاشایەتی خودای کرد، چونکە دەیەوێت ئێوە ئامادەبن بۆ ڕۆژی قیامەت. ئه‌و کوتی " دوای دەستگیرکردنی یەحیا، عیسا هاتە جەلیل و مزگێنی خودای ڕادەگەیاند و دەیفەرموو: «کاتەکە هاتووەتە دی و پاشایەتی خودا نزیک بووەتەوە. تۆبە بکەن، باوەڕ بەم مزگێنییە بهێنن.»( ئینجیلی مه‌رقۆس ١: ٤-١٥). ئەو دەیەوێت زۆرت فێر بکات و بتباتەوە بۆ ژیانی هەتاهەتایی. من ئامۆژگاریت دەکەم کە دەربارەی ئەو و فێرکردنەکانی بخوێنیتەوە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  24. سڵاوتان لێ بێت، من خەونم بە حه‌زره‌تی عیسای مەسیحەوە دیت کە داوای لێ دەکردم هەموو ڕۆژێک دوای ئه‌و بکەوم چونکە ئەو ڕێگای ڕاست و دروسته.

    1. سڵاوتان لێ بێت صاڵح، دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی ئەوەیە کە دڵت دڵسۆز و صادقه وه ئه‌و بەرەکەت و تەندروستی و بیشاره‌ت دەهێنێت. ئەو کوتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). ئه‌و داواتان لێ دەکات کەشوێنی بکەون چونکە ئه‌و ڕێگای ڕاست و دروستە، ئه‌و ڕێنموونیتان دەکات بۆ ژیانی هەتاهەتایی. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت. هیوادارم زیاتر ئەو بناسن و بانگهێشتنەکەی قبوڵ بکەن.

  25. سڵاوتان لێ بێت، له خه‌ونمدا حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام)م دیت، بە خاچێک له ڕووناکییەوە، ئه‌و بۆم دەرکەوت و دای بە من و داوای لێکردم کە هەموو ڕۆژێک بیپارێزم و بەدوایدا بڕۆم و په‌یڕه‌ویی بکه‌م.

    1. سڵاوتان لێ بێت ماجید، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) مزگێنی و هیوا و بەرەکەتە. ئه‌و خاچێکی پێدایت چونکە ئه‌و داوات لێ دەکات کە هەستە گوناهبارەکان بکەیە قوربانی بۆ ژیانێکی پڕ لە فەزڵ و ئارامی. ئه‌ و کوتیان :" ئینجا عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ئەگەر کەسێک دەیەوێت ببێتە قوتابی من، با نکۆڵی لە خۆی بکات و خاچەکەی هەڵبگرێت و دوام بکەوێت." ( ئینجیلی مه‌تا ١٦: ٢٤ ). ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که ئه‌و به‌رده‌وام بانگت دەکات بۆ شوێنکەوتنی خۆی و یارمەتیت دەدات کە ڕوو بە ڕووی کێشە ببیتەوە و بەسەر کێشەکاندا زاڵ بیت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت ببات، من هیوادارم که تۆ ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بتبەخشێت.

  26. سڵاوتان لێ بێت، سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام)م لە خەوندا دیت، کراسێکی سپی جوانی لە بەر کردبوو و گوتم ئەو ڕووناکی جیهانە و دەبێت شوێن ڕووناکی ئەو بکەوم چونکە بە بێ ئەو لە تاریکیدا دەژیم لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ خودا پاداشتت بداته‌وه.

    1. سڵاوتان لێ بێت خه‌لیل، سوپاس بۆ هاوبەشکردنی خەونەکەت له گه‌ڵ ئێمه، دیتنی سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) ئاشتی و متمانە و بەختەوەریمان بۆ دەهێنێت. خەونی تۆ بانگێشتنێکە بۆ ئەوەی شوێن ئەو بکەون، چونکە ئەو تاکە ڕێگایە بۆ ئەوەی بتگەیەنێتە ئاسمان و به‌هه‌شت. بۆیه ئه‌و به تۆی کووت: که ئەو ڕێگا و ڕووناکییە، که ده‌بێت تۆ په‌یڕه‌ویی بکه‌ی بۆ ئەوەی لە ڕووناکیدا بژیت هه‌ر وەک لە ئینجیلدا ئاماژەی پێکراوە " دیسان عیسا قسەی بۆ کردن و فەرمووی: «منم ڕووناکی جیهان. ئەوەی دوام بکەوێت هەرگیز بە تاریکیدا ناڕوات، بەڵکو ڕووناکی ژیانی دەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ٨: ١٢). ئەگەر دەتەوێت ئینجیل بەجدی بخوێنیت، ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  27. سڵاوتان لێ بێت حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام) م دیت لە خەونەکەمدا، لەسەر بینایەکی سپی لە تەنیشت یه‌ک خاچی گەورە ڕاوەستابوو،ئه‌و کوتی: ئەو ماڵە شوێنی پەرستن و په‌ره‌ستشی منە، بۆچی شوێنم ناکەوی و لێرە په‌ره‌ستش ناکه‌ی؟ من کوتم: بەڵێ دێم بۆ ئەوێ. دواتر به سەرسوڕماویه‌وه له خه‌و هەستام. ئەو خەونە مانای چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ئایهام، دیتنی خه‌نی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی دڵسۆزی و صه‌داقه‌تی دڵتە و مانای بیشاره‌ت و بەرەکەت و ئومێد و تەندروستیە. ئەو دەیەوێت نیشانت بدات کە ئەو کەسانەی کە لە کەنیسەکاندا په‌ره‌ستش ده‌که‌ن پیرۆزن و به‌ره‌که‌ت وه‌رده‌گرن، هه‌ر وه‌ها ئامادەبوون وه حوزوری خودا لەوێیە. ئه‌و تۆی بانگ کرد بۆ شوێنکەوتنی خۆی، چونکە دەیەوێت تۆ باشتر بیناسیت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت دەبات. ئەو کوتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦) خودا به‌ره‌که‌تت بدات.

  28. سڵاوتان لێ بێت، لێکدانەوەی دیتنی سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) لە خەوندا چیە؟ که دێت و ئینجیلم پێدەبەخشێت و داوا له من دەکات بیخوێنمەوە چونکە ئینجیله‌که ڕێنموونیم دەکات بۆ ئەو ڕێگا ڕاستەوخۆیه‌ی کە من هەموو ڕۆژێک دوعای بۆ دەکەم؟

    1. سڵاوتان لێ بێت. سوپاس بۆ تۆ برای ئازیز، بۆ ئەوەی که بۆت نووسین و خەونه‌که‌ت پێ کوتین، بانگێشتنێکە لە لایەن عیسای مەسیحەوە بۆ ئەوەی شوێن ئەو بکەوی و باوەڕ بە ئەو بهێنی، بەپێی ئەوەی لە ئینجیلدا هاتووە :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). چونکە ئەو تاکە کەسێکە کە دەتوانێت تۆ بباتەوە بۆ ئاسمان. ئەگەر دەتەوێت بەجدی کتێبی ئینجیل بخوێنیت، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەین. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  29. سڵاوتان لێ بێت، سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام)م لە خەونەکەمدا دیت، ئه‌و داوای لێکردم که کراسێکی سپی لەبەر بکەم و گوتی: ناتوانم بێ ئەوە بچمە ئاسمان واته به‌هه‌شت، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە، خوداوه‌ند پاداشتی چاکەت بداته‌وه.

    1. سڵاوتان لێ بێت براکه‌م وائێڵ، خەونی سه‌روه‌رمان عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) ئاشتی وئارامی و خۆشەویستیمان بۆ دەهێنێت، ئەو بۆ تۆ دەرکەوت کە پێت بڵێت لەگەڵ تۆیە و دەیەوێت تۆ شوێن ئەو بکەوێت. هەروەها ئەو لیباسه سپییەی کە داوای لێکردی، لە ئینجیلدا باسی کراوه. " دوایی یەکێک لە پیرەکان لێی پرسیم: «ئەم سپی پۆشانە کێن و لەکوێوە هاتوون؟» بۆیە «لەبەردەم تەختی خودان وشەو و ڕۆژ لە پەرستگاکەی خزمەتی دەکەن و دانیشتووی سەر تەختەکەش بە چادر دایاندەپۆشێت.ئیتر نە برسی دەبن و نە تینوو،نە هەتاو لێیان دەدات و نە گەرمی سووتێنەر،" ( کتێبی مکاشفه ٧: ١٣، ١٥-١٦). کەواتە، ئەگەر تۆ دەتەوێت ئینجیل بخوێنیت و زیاتر فێربیت دەربارەی ئەو بابه‌ته، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت و ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین. خودا هەموو کات بتبەخشێت

  30. سڵاوتان لێ بێت، شەوی ڕابردوو خەونم بە حه‌زره‌تی عیسای (علیه‌السلام) دیت کە عه‌بایه‌کی سپی لەبەردا بوو و فریشتەکان ئه‌ویان دەورەدابوو، لە زەوی نزیک بووەوە وه من دیتم کە نیشانەی ڕۆژی قیامەت دەستی پێکرد، وه ئه‌و گوتی: ئایا ئامادەیت؟ دواتر من له خه‌و هەستام

    1. سڵاوتان لێ بێت مه‌ساد، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و تەندروستی و مزگێنییه. ئینجیل و فەرموودەکانیش ئه‌و وەک دادوەرێکی دادپەروەر پشتڕاست دەکەن کەهەر زوو دێت بۆ ڕۆژی قیامەت. ئه‌و به هێز و شکۆ و له گه‌ڵ فریشته‌کان دێته‌وه " لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣١ ). خەونەکەی تۆ ئاگادارکەرەوەیە بۆ ئامادەکردن و گرنگیدان بە نیشانەکانی هاتنی عیسا، چونکە دەیەوێت تۆ بپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییتان ببات. من پێشنیارت دەکەم ئەو بابەتە بخوێنیتەوە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  31. سڵاوتان لێ بێت، لە خەوندا پێغەمبەری خودا عیسا (علیه‌السلام) م دیت کە لە گەڵ فریشتەکان لە ئاسماندا ڕاوەستابوو. پاشان من گوێم لە دەنگێک بوو کە ده‌یکوت قیامەت نزیک بۆته‌وه، دوایی حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام) گوتی: ئایا ئامادەیت؟! دوای ئەوەی من له خه‌و هەستام، تکایه لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت جه‌ماڵ، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی خەونەکەت بە ئێمە کوت. دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و مزگێنییه. ئەو که‌سه‌یه که ئێستا لە ئاسمانه وه ئینجیل و فەرموودەکانیش ئه‌و وەک دادوەرێکی دادپەروەر پشتڕاست دەکەن کەهەر زوو دێت بۆ ڕۆژی قیامەت. ئه‌و به هێز و شکۆ و له گه‌ڵ فریشته‌کان دێته‌وه " لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣١ ). ئه‌و داواتان لێ دەکات کە ئەو بناسن و ئاگاتان لە نیشانەکانی گەڕانەوە‌ی ئه‌و بێت بۆ ئامادە بوون و یارمەتی ئەوانی دیکه‌ش بدەن. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  32. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام)م دیت له خه‌ودا لیباسی سپی لەبەر کردبوو و مانای ڕاستەقینەی ڕۆژوو و زەکاتی پێ فێر دەکردم، ئەو خه‌وه مانای چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت سه‌عد، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و ئاشتی و بیشاره‌ت و میهرەبانی و ڕەحمەت و پاکی یە. ئەوە قسە‌کانی ئەو‌ن دەربارەی ڕۆژوو و زەکات " «لەبەر ئەوە کاتێک خێرێک دەکەیت، زوڕنای بۆ لێمەدە هەروەک دووڕووان کە لە کەنیشت و سەر شەقامەکان دەیکەن، بۆ ئەوەی لەلایەن خەڵکەوە ستایش بکرێن. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. بەڵام تۆ کە خێرێک دەکەیت، مەهێڵە دەستی چەپت بزانێت دەستی ڕاستت چی دەکات، تاکو خێرەکەت بە نهێنی بێت. باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە. «کاتێک نوێژ دەکەن وەک دووڕووان مەبن، چونکە ئەوان حەز دەکەن بە پێوە لە کەنیشت و سووچی شەقامەکان نوێژ بکەن، بۆ ئەوەی خەڵکی بیانبینن. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. بەڵام تۆ کاتێک نوێژ دەکەیت، بڕۆ ژوورەکەت و دەرگا لەسەر خۆت دابخە، نوێژ بکە بۆ باوکی نەبینراوت. باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە. کاتێک نوێژ دەکەن، وەک بتپەرستان ئەوەندە وشەکان دووبارە مەکەنەوە، چونکە وا دەزانن بە زۆر گوتنیان گوێیان لێ دەگیرێت. لەبەر ئەوە وەک ئەوان مەبن، چونکە باوکتان دەزانێت پێویستیتان بە چییە، پێش ئەوەی داوای لێ بکەن. «بەڵام ئێوە بەم شێوەیە نوێژ بکەن و بڵێن: «”ئەی باوکمان لە ئاسمان،

  33. سڵاوتان لێ بێت، لێکدانەوەی دیتنی خەونی پێغه‌مبه‌ری خودا عیسا( علیه‌السلام) که داوام لێ دەکات شوێنی بکەوم چونکە ئەو ڕێگایە و ڕاستی و ژیانە، چیه؟ خوا پاداشتی چاکەتان بداتێ.

    1. سڵاوتان لێ بێت عه‌بد، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی خەونه‌که‌ت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەوەی تۆ دیتت ده‌عوه‌تێکه بۆت تا پێت بڵێت که ئەو تەنها ئەو کەسەیه که ڕێنموویی تۆ دەکات بۆ ڕێگای ڕاست و دروست به پێی ئه‌و شتانه‌ی که له ئینجیلدا هاتووه :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). تکایە دەست بکە بە خوێندنەوەی ئینجیل. وە ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک کە لەوانەیە هەتبێت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  34. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام) لە خەودا بۆم دەرکەوت کە لیباسێکی سپی لەبەردا بوو و قژ و ڕیشی درێژی هەبوو، دەموچاوی وەک خۆر ده‌درەوشاوە، سەیری منی کرد و گوتی: من ڕێگا و ڕاست و ژیانم. شوێنم بکەوه و په‌یڕه‌ویی من بکه، که تۆ ژیانی هەتاهەتاییت دەبێت و دەستی خستە سەرم و بەرەکەتی دام و من زۆر دڵخۆش لە خەو هەستام. لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت مصطفی، سوپاس بۆ ئەوەی که تۆ خەونەکەت بە ئێمە کوت. دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی ڕاستگۆیی و صداقه‌تی دڵتە وه به مانای بەرەکەت و چاکە و تەندروستی و میهرەبانیه. ئەو بەو وشانە تۆی بانگ کرد کە تۆ شوێن ئەو بکەوی. ئه‌و کوتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). ئەو دەیەوێت که تۆ گومانت لێی نەبێت، بەڵکو بیناسی، ده‌رباره‌ی ئه‌و بخوێنێتەوە و متمانەی پێ بکه‌ی، چونکە ئه‌و دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. هیوادارم که تۆ ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەمیشە دانایی و تێگەیشتنت پێ دەبەخشێت.

  35. سڵاوتان لێ بێت، لێکدانەوەی دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) چییە؟ که داوام لێ دەکات کە شوێن ئەو بکەوم و پاشان کتێبێکی پڕ لە ڕووناکی و نوری پێ به‌خشیم.

    1. سڵاوتان لێ بێت ئه‌حمه‌د، دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی تەندروستی و بەرەکەتە. ئەو دەیەوێت که تۆ شوێن ئەو بکەوێت، چونکە دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. ئەو کوتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). وە تۆ پێویستە ئەو بناسیت کە شوێن ئەو بکەویت، لەبەر ئەوە کتێبێکی پێدایت کە چیرۆکی تەواوی خۆی دەگێڕێتەوە، واته ئینجیل. جگەلەوەش، ئینجیل هەرگیز تێکنەچووە و ته‌حریف نه‌کراوه، بەڵکو وشەی خودایە و فێرکردنی گرنگ بۆ گەشەی ڕۆحی ئێوەی تێدایە. من پێشنیارتان دەکەم کە وتارەکان لە بەشی "ئینجیلی پیرۆز" لە ماڵپەڕەکەمان بخوێننەوە و ئەگەر پرسیارێکی ترتان هەیە، جارێکی تر بۆمان بنووسە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  36. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسای مەسیحم (علیه‌السلام)م دیت لە خەونمدا کە عه‌بایه‌کی سپی لەبەردا بوو و لەسەر تەختێکی سپی گەورە دانیشتبوو کە بە ڕووناکی و نوره‌وه دەورەدرابوو، ئه‌و پرسیاری له من کرد کە بۆچی گومانم لێی هەیە و باوەڕم پێی نیه، پاشان دەستی نیشانی دام و من برینی سەر دەستەکانیم دیت، پاشان داوای لێکردم که وه‌دوایی ئه‌و بکه‌وم. تکایە، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟

    1. Aleykum al-salam, Adnan. Thank you for sharing your dream with us. This Man in White that you saw is Isa Al-Masih (may His peace be upon us). He has appeared to others as well, and seeing him is a sign of blessing and good news. He is in Paradise now and will soon come as the Righteous Judge for the Day of Judgment, so he wants you to believe in him and follow him. He said, “Jesus said to him, “I am the way, and the truth, and the life. No one comes to the Father except through me.” – Injil, John 14:6. He wants to guide you to eternal life. The scars on his hands are signs of mercy and grace. I advise you to study more about him and if you have any other questions, don’t hesitate to write us again. May Allah bless you always.

  37. سڵاو، من پێغەمبەری خودا عیسا (علیه‌السلام)م دیت له خه‌ونمدا که لە سەرووی بینایەکی سپییەوە ڕاوەستابوو کە خاچێکی گەورەی له ڕوناکی و نوور هەڵگرتبوو، تیکه‌یه‌کی له خاچه‌که پێدام و داوای لێکردم که لە دڵمدا بیشارمەوە. وه هەموو ڕۆژێک بەدوایدا بڕۆم و په‌یڕوه‌ویی بکه‌م، تکایە لێکدانەوەی ئەو خەونە ‌م چییە؟ هه‌روه‌ها من موسڵمانم، سپاستان ده‌که‌م.

    1. سڵاوتان لێ بێت عامیر، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌ت نووسی و خەونه‌که‌ت پێکوتین، دیتنی سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) بیشاره‌ت و ته‌ندروستی و بەرەکەته. ئەو ڕەحمەتی خودایە کە لە دایک بووە و هاته جیهانه‌وه و ئێستا لە ئاسمانە ، کرداری ئەو لە پێدانی بەشێک لە خاچەکە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئەو گوتی :" ئینجا عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ئەگەر کەسێک دەیەوێت ببێتە قوتابی من، با نکۆڵی لە خۆی بکات و خاچەکەی هەڵبگرێت و دوام بکەوێت." ( ئینجیلی مه‌تا ١٦: ٢٤ ). ئه‌وه به مانای قوربانی کردنی ئارەزووە گوناهبارەکان بۆ ژیانێکی پڕ لە فەزڵ و ئارامیه، هەروەها ئه‌وه بانگێشتنێکە بۆ شوێنکەوتنی ئه‌و، چونکە ئه‌و یارمەتیت دەدات تا بە سەر کێشەکاندا زاڵ بیت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت ببات. هیوادارم تۆ ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  38. سڵاوتان لێ بێت، من حه‌زره‌تی عیسای (علیه‌السلام) م دیت لە خەونەکەمدا که لە مزگەوتەکەماندا لە بارەی نیشانەکانی دوایین جار و گرنگی بە دواکەوتن و په‌یڕه‌ویی و باوه‌ڕ بە خۆی قسه‌ی ده‌کرد.

    1. سڵاوتان لێ بێت ڕۆدا، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت به ئێمه‌ت کوت، عیسای مەسیح (علیه‌السلام) لە لایەن ئینجیل و فەرموودە‌وه وەک دادوەرێکی دادپەروەر دەستنیشان کراوە کە له ڕۆژی قیامەتدا دێت، کەواتە ئه‌و دەیەوێت هەموو کەس ئاگاداری نیشانەکانی دەرکەوتنی ئه‌و ببن. ئه‌و بە هێز و شکۆوە لەگەڵ فریشتەکاندا دێت " لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣١ ). ئه‌و داوات لێ دەکات شوێن ئەو بکەوی چونکە ئه‌و تۆ دەپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ڕاتدەبات :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  39. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا حه‌زره‌تی عیسای (علیه‌السلام) م دیت، که لیباسێکی سپی له به‌ردا بوو و لە ڕووناکییەوە ده‌درەوشاوە، داوای له من کرد کە بە دوایدا بڕۆم و په‌یڕه‌ویی بکه‌م، پاشان دەستی خستە سەرم و من هەستم کرد ڕووناکییەک چۆته نێو دڵمەوە و دڵم ته‌واو سڕدرایەوە. لێکدانەوەی ئەوە چییە؟ سوپاس

    1. سڵاوتان لێ بێت بیبلال، سوپاس بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌ت نووسی و خەونەکەی خۆت بۆ باس کردین. دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی بیشاره‌ت و میهرەبانی و ئاشتییە. ئەو ئه‌لان لە ئاسمانە و هاتووە بەرەکەتی تایبەت به تۆ ببەخشێت و بانگت بکات بۆ شوێنکەوتنی خۆی. چونکە ئه‌و دەیەوێت ژیانی تۆ ڕووناک بکات و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت ببات. ئەوە ئەو شتەیە کە ئەو دەیڵێت : " دیسان عیسا قسەی بۆ کردن و فەرمووی: «منم ڕووناکی جیهان. ئەوەی دوام بکەوێت هەرگیز بە تاریکیدا ناڕوات، بەڵکو ڕووناکی ژیانی دەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ٨: ١٢). هیوادارم که تۆ داوەتنامەکەی ئه‌و قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  40. من خەونم دیت کە من لە نێو گۆداڕ بووم و دایکم بۆم دەگریا و ل ەناکاو خۆشه‌ویستمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) دەرکەوت و بە دایکمی گوت کە مه‌گری وه بانگی منی کرد کە لە گۆڕەکە بێمە دەرەوە. وه من له گۆڕه‌که هاتمه ده‌ره‌وه. لێکدانه‌وه‌که‌ی چیه ئه‌و خه‌ونه‌ی من؟

    1. غادا سوپاست دەکەم کە خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەوەی تۆ دیتت ئەوەیە کە مامۆستای ئێمه عیسای مەسیح (علیه‌السلام) بە پێی ئەوەی لە ئینجیلدا هاتووە ئەنجامی داوە. " کاتێک عیسا گەیشت، زانی لەعازر وا چوار ڕۆژە لە گۆڕدایە. کە ئەمەی فەرموو، بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «لەعازر وەرە دەرەوە!» ئەوسا مردووەکە هاتە دەرەوە، دەست و قاچی بە کفن بەسترابوو، ڕووشی بە دەسماڵێک پێچرابوو. عیساش پێی فەرموون: «بیکەنەوە، بهێڵن با بڕوا." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١١: ١٧، ٤٣-٤٤). ئەو وادەرکەوت بۆ تۆ کە پێت بڵێت کە ژیانێکی نوێت پێ دەبەخشێت کە جیاوازە لە ژیانی ئێستات. بەڵام تۆ دەبێت شوێن ئەو بکەوی و باوەڕی پێ بهێنی، چونکە ئەو تاکە کەسێکە که دەتوانێت شیفا بدات و ژیانێکی نوێت پێ ببەخشێت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  41. سڵاوتان لێ بێت، من حه‌زره‌تی عیسای مەسیح (علیه‌السلام)م دیت لە خەونەکەمدا، لیباسێکی سپی لەبەردا بوو و فێری کردم چۆن نوێژ بکەم. لێکدانەوەی ئەو خەونە‌م چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ئاده‌م، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی ڕاستگۆیی دڵی تۆیه و مانای بەرەکەت و ئومێد و تەندروستی و میهرەبانییە. ئه‌و هات بۆ ئه‌وه‌ی تۆ بەرەکەت بدات و فێرت بکات نوێژ بۆ ژیانێکی ڕۆحی قووڵتر بکەیت، من بڕوام وایە کە ئەو فێری تۆی کردووە کە بەم شێوەیە نوێژ بکەیت " «بەڵام ئێوە بەم شێوەیە نوێژ بکەن و بڵێن: «”ئەی باوکمان لە ئاسمان، با ناوت پیرۆز بێت، با پاشایەتییەکەت بێ ، با خواستت لەسەر زەوی پەیڕەو بکرێت وەک لە ئاسمان. نانی ڕۆژانەمان ئەمڕۆش بدەرێ. لە گوناهەکانمان خۆشبە، وەک چۆن ئێمە لەوانە خۆشدەبین کە خراپەمان بەرامبەر دەکەن. مەمانخەرە تاقیکردنەوە، بەڵکو لە شەیتان ڕزگارمان بکە، چونکە هەتاهەتایە پاشایەتی و هێز و شکۆ هی تۆیە. ئامین' ( ئینجیلی مه‌تا ٦: ٩-١٣). هیوادارم ئەو وشانە لە بیر بکەیتەوە و بتوانیت هەموو کات بیانخوێنیتەوە. خوا بەرەکەتت پێ ببەخشێت

  42. سڵاوتان لێ بێت، له خه‌ونمدا حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام)م دیت که کتێبێکی پێدام، کاتێک کتێبه‌که‌م کردەوە، ڕووناکی لێی هاته ده‌رێ و بوو بە یه‌ک خاچ، من نەمدەزانی چی بکەم، حه‌زره‌تی عیسا (ع) فه‌رمویی: گومانم لێ مەکە و باوەڕم پێ بکە، تکایە لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت مه‌روان، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌ت نووسی و خەونەکه‌ی خۆت بۆ باس کردین. دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) هەمیشە نیشانەی بەرەکەت و ڕه‌حمه‌ته. کتێبێکی پێدایت کە داستانی تەواوی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە، واته ئینجیل. خاچ نوێنەرایەتی ئەو قوربانییە دەکات کە ئازادی دەیهێنێت بۆمان، عیسا داوا له تۆ دەکات کە له وه زیاتر گومانت لێی نه‌بێت و باوەڕ بە ئەو بکه‌ی، چونکە ئه‌و دەیەوێت یارمەتیت بدات بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا. وە هەستە گوناهبارەکانتان بکەنە قوربانی بۆ ئەوەی ژیانێکی پڕ لە فەزڵ و ئاشتیتان هه‌بێت. ئەو دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات، :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). من ئامۆژگاریت دەکەم کە دەربارەی ئەو زیاتر بخوێنیتەوە و ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەی. خودا به فراوانی بەرەکەتت پێ ببەخشێت

  43. سڵاو، من دوێنێ شەو خەونم دیت کە حه‌زره‌تی عیسا نوێژێکی نوێم فێر دەکات. نوێژه‌که دەفەرموێت ئەوە ڕۆحی خودایە کە ژیان و تێگەیشتنم پێ دەبەخشێت، بۆیە عەقڵ پشت بە تەمەن نابەستێت، خودایه هەموو ڕۆژێک دانایی خۆتم پێ ببه‌خشه، ئامین. من زۆر بە دڵخۆشیه‌وه له خه‌و هەستام و ئەم نوێژەم دووبارە کردەوە. تکایه لێکدانەوەی ئەو خه‌ونه چییە؟ سپاس.

    1. سڵاوتان لێ بێت ناجی، دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی ئەوەیە کە دڵت پاکە و ئامادەیە بۆ فێربوون. ئه‌و دەیەوێت یارمەتیت بدات که تۆ بە سەر کێشەکانتدا زاڵ بیت و بەرەکەتت پێ ببەخشێت و بەهێزت بکات. من بڕوام وایە که ئەو ئەو دەقەی له کتێبی پیرۆز فێر کردوویی. " ......«من تەمەنم کەمە و ئێوەش پیرن؛ لەبەر ئەوە نەوێرام و ترسام بیروڕای خۆمتان پێ بڵێم. گوتم: ”با تەمەن قسە بکات و با زۆری ساڵان دانایی ڕابگەیەنن.“ بەڵام ڕۆحی مرۆڤ هەناسەی خودای هەرە بەتوانایە، ئەوە کە تێگەیشتن بە مرۆڤ دەبەخشێت. تەنها ئەوانەی تەمەن درێژن دانا نین و تەنها پیران نین کە لە دادوەری تێدەگەن." ( توڕات کتێبی ئه‌یوب ٣٢: ٦-٩). عیسا داوا له تۆ دەکات کە لەو نوێژە شتێک فێر بی و لەهەر سات و کاتێکدا داوای دانایی لە خودا بکەی. خودا ڕەحمەت و بەخشندەیی زۆرتان پێ ببەخشێت.

  44. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسای مەسیح (علیه‌السلام)م له خەوندا دیت کە ئینجیلم دەداتێ و به من دەڵێت بە ڕێگای ڕاست ڕێنموونیت دەکات. تکایە، لێکدانەوەی ئەو خەونە‌م چییە؟ سوپاس بۆ ئێوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت سامیر، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) له خه‌ودا نیشانەی دڵسۆزی دڵی تۆیە و هەروەها بە واتای بەرەکەت و تەندروستی و میهرەبانی دێت. ئەو ئینجیلی به تۆ بەخشییت، چونکە ئینجیل که‌لامی خودایە، ئه‌و جۆره‌ی تۆ پێت وایە هەرگیز گەندەڵی نەبووە ته‌حریف نه‌کراوه. له ڕاستیدا قورئان هاتووە بۆ ئەوەی ئینجیل پشتڕاست بکاته‌وه. " ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خوا قورئانی بۆ تۆ به‌ڕاست و دروست (به چه‌ند قۆناغێک) دابه‌زاندووه‌، به‌ڕاست دانه‌ری سه‌رجه‌م کتێبه پێشووه‌کانی پیش خۆیه‌تی (پێش ده‌ستکاری کردنیان)، هه‌روه‌ها ته‌وراتی بۆ (موسا) و ئینجیلی بۆ (عیسا) ڕه‌وانه کردووه له پێش قورئاندا...له‌کاتێکدا هیدایه‌ت و ڕێنموویی به‌خشی خه‌ڵکی بوون، هه‌روه‌ها جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و به‌تاڵی نارده خواره‌وه (که قورئانه‌)، بێگومان ئه‌وانه‌ی بڕوایان نه‌هێنا به ئایاته‌کانی خوا، بۆ ئه‌وان سزایه‌کی سه‌خت (له دواڕۆژدا) هه‌یه‌، بێگومان خوای گه‌وره باڵاده‌سته‌و خاوه‌نی تۆڵه‌و سزایه (له بێ باوه‌ڕان).بێگومان هیچ شتێک له خوا ون نابێت نه له زه‌وی و نه له ئاسماندا." ( کتێبی قورئان آل عمران ٣: ٣-٥). هه‌ر وه‌ها : " « وَ لا مُبَدَّ لَ لِکَلِمَاتِ اللهِ» " .... هیچ شتێک نیه بتوانێت ویست و فه‌رمانه‌کانی خوا بگۆرێت..." ( قورئان انعام ٦: ٣٤ ). عیسا داوات لێ دەکات کە زیاتر فێربە دەربارەی ویستی خودا و هەروەها زیاتر فێربە دەربارەی چیرۆکەکەی ئه‌و، چونکە ئه‌و دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. ئه‌و کوتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). من ئامۆژگاریت دەکەم کە ئینجیل بخوێنیتەوە و جارێکی تر بۆ ئێمه بنوسە ئەگەر تۆ هه‌ر گومانێک یا شه‌کت هەبوو. یارمەتی دان به تۆ دڵخۆشمان ده‌کات، خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  45. سڵاوتان لێ بێت، خەونم دیت کە دووگیان بووم واته حامیله بووم، لەناکاو کەوتم و خوێنڕشتنێکی زۆرم لێکه‌وته‌وه ، پاشان دیتم که حه‌زره‌تی عیسای (علیه‌السلام) شیفای دام. من کوڕێکم به دونیا هێنا، ناویم لێنا عیسا، ئەو خه‌وه مانای چیە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ته‌مام، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی خەونەکەت بە ئێمە کوت، ئەوەی که تۆ دیتت ئەو هێزەی خوداییە کە عیسای مەسیح (علیه‌السلام) چێژی لێوەردەگریت و هه‌یه‌تی. ئەو یارمەتی تۆی دا و تۆ منداڵێکت به دونیا هێنا. ئێمه نوێژتان بۆ ده‌که‌ین که خودا ویسته‌کانتان ئه‌گه‌ر له ئیراده‌ی خۆیدایه بۆتان به جێ بهێنێت، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە ئەگەر هه‌ر پرسیارێکت هەیە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  46. سڵاوتان لێ بێت، دوێنێ خەونم دیت که بارێکی قورسم هەڵگرتبوو و بە زەحمەت لە پلیکانەکان سەر ده‌کەوتم، پاشان عیسای مه‌سیح هات و یارمەتی منی دا، که گەیشتینە سه‌ره‌وه زۆە خۆشحاڵ بووم. بارەکەی لە سه‌ر شانی من داگرت و داینا. وە من دڵخۆش بووم به هاتنی ئه‌و، ئەو به منی کوت کە من هاتووم تا تۆ ژیانێکی باشترت هەبێت، تەنها بارەکەی خۆت لە سەر شانی من دابنێ وه من هەمیشە یارمەتیت دەدەم. سپاس بۆ ئه‌وه‌ی بۆم لێکده‌ده‌نه‌وه . خودا پاداشتان بدات.

    1. سڵاوتان لێ بێت هه‌نادی، سوپاس بۆ متمانەکردنت بە سایتەکەمان وه ئه‌وه‌ی که هاوبەشت کرد له‌گه‌ڵمان خەونەکەت. حه‌زره‌تی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) بۆتان دەرکەوت کە بانگتان بکات بۆ ئەوەی که تۆ شوێن ئه‌و بکەون، بۆ ئەوەی بارەکانتان سووک بکات. چونکە هەمیشە ئه‌و بانگمان دەکات کە بێینە لای ئه‌و و قسەی لەگەڵ بکەین و نیگەرانییەکانمانی بۆ باس بکەین تا ئه‌و ئاسودەمان بکات، بەپێی ئەو شته‌ی که لە ئینجیلدا هاتووە." «وەرن بۆ لام ئەی هەموو ماندووان و بارگرانەکان، من دەتانحەسێنمەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ١١: ٢٨). هەروەها ئه‌و بەڵێنی پێداون کەژیانێکی باشترتان پێ ببەخشێت بەپێی ئەو شتانەی کە لە ئینجیلدا هاتووە. " ..... بەڵام من هاتووم تاکو ئەوان ژیانیان هەبێت، ژیانێکی پڕ و تەواو." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٠: ١٠ ). که واته تۆ دەتوانیت لە نوێژەکانتدا پرسیاری لێ بکەیت هه‌تاکوو ئه‌و یارمەتیت بدات. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  47. سڵاوتان لێ بێت، ئایا تۆ دەتوانی یارمەتیم بدەیت خەونەکەم لێک بدەمەوە؟ خەونم دیت کە زۆر دەگریم و پاشان گه‌وره‌مان عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) دەرکەوت و گوتی: مەگری، به دەستی خۆی منی له‌مس کرد و فرمێسکەکانی منی سڕیه‌وه. من هەستم بە هێمنی کرد کە بۆم ناکرێت وەسفی بکه‌م. لێکدانەوەی ئەو خەونە‌م چییە؟ پاداشتان لای خودا بێت.

    1. سڵاوتان لێ بێت هه‌وازین، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی ئەوەی دیتتان لەگەڵ ئێمە هاوبەشتان کرد. دیتنی گه‌وره‌مان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) ئاشتی و ئارامیمان بۆ دەهێنێت، ئه‌و فرمێسکەکانی تۆی سڕیه‌وه چونکە ئەو تۆی خۆش دەوێت و دەیهەوێت تۆ له ئارامیدا بژیت و ئەو ئاشتییە تەنیا لە ڕێگەی ئەوەوە دەدۆزرێتەوە چونکە گوتی :" «ئاشتیتان بۆ بەجێدەهێڵم، ئاشتی خۆمتان دەدەمێ. ئەوەی من دەتاندەمێ وەک ئەوە نییە کە جیهان دەتانداتێ. نیگەران مەبن و مەترسن." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٢٧). کەواتە تۆ دەبێت شوێنی ئه‌و بکەویت و بڕوای پێ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  48. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسای مەسیح (علیه‌السلام)ل دیت که لە گەڵ شاگردەکانی پیاسەی دەکرد و فێری خه‌ڵکی ده‌کرد و شیفای خه‌ڵکی ده‌کرد، پاشان پێی کوتم وەرە و شوێن من بکەوه بۆ ئەوەی یارمەتی کەسانی دیکه‌ش بدەیت کە زیاتر دەربارەی من بزانن، پاشان من له خه‌و هەستام. تکایە یارمەتیم بدە‌ن لە لێکدانەوەی ئەم خەونە تێبگەم؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ئاناس، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی که سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و بیشاره‌ته. ئەو هێز و دەسەڵاتی هەیە بۆ چاککردنه‌وه و بەرەکەت دان. ئەو دەیەوێت تۆ شوێن ئەو بکەوێت، چونکە دەیەوێت تۆ بکاتە نێردراوی بیشاره‌ت، ئه‌و دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. عیسای مه‌سیح کوتی :" دیسان عیسا قسەی بۆ کردن و فەرمووی: «منم ڕووناکی جیهان. ئەوەی دوام بکەوێت هەرگیز بە تاریکیدا ناڕوات، بەڵکو ڕووناکی ژیانی دەبێت.»" ( ئینجیلی یوحه‌نا ٨: ١٢). :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). هیوادارم تۆ زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت و قبوڵت کردبێت کە شوێن ئەو بکەوێ. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  49. السلام عليكم شفت بالحلم سيدنا المسيح عيسى بن مريم عليه السلام زارنا البيت وسالني شو بخاطرك قتله عندي ديون فعطاني قطعه بيضاء راسها مثل كرستال قالي هذه لك وقلي سددت ديونك بس تأمنين بي أنا هو الصرط المستقيم ما تفسير الحلم جزاكم الله خير

    1. وعليك السلام يا زايد. نشكرك لمشاركة حلمك معنا. ما أجمل ما كلمك به سيدنا عيسى المسيح (سلامه علينا) حين قال أنه قد دفع ديونك وهنا يقصد بذلك أنه قد حمل أثامنا بموته على الصليب وهو الان يطلب منك أن تتبعه وتؤمن به كونه ذكر ذلك في الانجيل “أَنَا هُوَ الطَّرِيقُ وَالْحَقُّ وَالْحَيَاةُ. لَا يَأْتِي أَحَدٌ إِلَى الآبِ إِلّا بِي” (يوحنا 14: 6). يمكنك التواصل معنا في حال كنت ترغب بدراسة الانجيل. بارك الله بك.

More Stories
خەڵکی کتێب (اهل کتاب)
كوردی‎