خەیاڵەکانی عیسا

خەون و خەیاڵەکانی عیسا (س.ع) لە خەو دا " گوزارشت لە ڕاستییە. (ابن سیرین) پێمان دەڵێ, ئەو کەسەی عیسا (س.ع)ی لە نێوان خەڵک دا بە گشتی ببینێت" وەک کەسێکی باش و دروستکار و لە ڕێگای باشە بۆ کەسانی ترە" بەرەکەتی ئەوەی پێ بەخشراوە بۆ مەکان و شوێنانی تر سەفەر بکات .بینینی عیسا (س.ع) بۆ کچانی عازەب(جەحێڵ) لە خەو دا بە مانای ئەوەیە کچانێکی داوێن پاک و باشن"بە باشی دەست پێ دەکات و لە ڕێگای باشە بەردەوام دەبێت.بینینی عیسا (س.ع) بۆ ئەو ژنانەی زگ پڕن و حامیلەن نیشانەی ئەوەیە کوڕێکی عاقڵ و تێگەیشتوو و بەهێز دێننە دنیاوە .بۆ ژنانی بە مێرد" یان هاوسەردار و بە گشتی بۆ ژنان نیشانەی حامیلە بوونە هەڵبەت بۆ ئەو کەسانەی وا دەتوانن و تەمەنیان گونجاوە بۆ حامیلە بوون" و هەروەها نیشانەی بەختەوەری بۆ ئافرەتانی ترە.

هەندێکی تر.لە ڕاڤەکاران (مفسران) لەو باوەڕە دان کە بینینی عیسا (س.ع) لە خەون و خەیاڵدا " هەم بۆ پیاو و هەم بۆ ژنیش بەرەکەت لە لایەن خوا و ئاگاداری خودا بۆ ئەوانەیە وا زۆر پەرێشان حاڵن .نازڵ بوونی عیسا (س.ع) لە خەو دا ، لە شوێنێکی تایبەت" نیشانەی دەرکەوتن و یەکسانی و خێرو خۆشی و بارینی بەرەکەت بەسەر ئەو شوێنە دا و کۆتایی بێ ئیمانی و سەرکەوتنی ئیمانداران لە و شوێن و مەکانەیە.

دەتوانین بڵێین کە بینینی عیسا (س.ع) لەخەو دا زۆر زیاتر لەمانەیە" ئەو هاتووە بۆ ڕزگاری مرۆڤ و بە گشتی بینینی ئەو بۆ مرۆڤایەتی ئارامییە و خەون و خەیاڵی ئەو بە کەسێک وا لە خوا دوورە دڵنیایی دەبەخشێت .ترس لە ئێمە دوور دەکاتەوە " بینینی عیسا ئاگادار کردنەوە و نەجاتە.

قورئان دەفەرمێت " ئەو مۆعجیزە گەورانەی کە تا بە ئێستا کەس نەیتوانیوە ئەنجامی بدات" ئەنجامی داوە . ئەمری بە مردووەکان کرد زیندوو بوونەتەوە" بینایی بەخشییەوە بەکەسانیک وانەخۆشی و برین لە لەشیاندا بوو" لە گوڵ" کۆتری خوڵقاند و هەناسەی بە کۆتر دا کۆتر بوو بە گیانلەبەر " غەیبی دەبینی و لە بەهەشت بۆ چاکە کارەکان سفرە و خوانی خواردنی داوا دەکرد" بە هەستانەوەی مردووکان" بەسەر مەرگ و نەمان دا سەرکەوت و بەرەو ئاسمان بەرز بۆوە.

هەر وەها قورئان دەفەرمێت " ئەو سەردانی هەر شوێنێکی کردبوایە لە گەڵ خۆی خێرو بەرەکەتی دەبرد . ڕەحمەتێکە بۆ مەخلوقات" پاک و بێگەرد لە تەواوی گوناح و تاوانەکان " کەلام و ڕۆحی پەروەردگارە" بە جێگەو پێگەی باش لە ئەم دنیایەو بە شیفاعەت و گەورەیی و جەلال بەرەو دەرگانەی پەروەرگارە.

هەر هەموو ئەو زانیارییانە لەقورئان بە ڕاست و درووستی و پەیوەندی عیسا لە کتێبی پیرۆز دا یەکسانە"کە عیسا (س.ع ) مرۆڤێکی بێ وێنەیە" و تایبەتە چونکە ئەو گەلی خۆی لە تاوان ڕزگار دەکات(مەتا ٢١:١) عمانوئیل (خوا لە گەڵ ئێمەیە)( مەتا ١: ٢٣) لەئێستاوە ک ئەو لە داییک بووە پیرۆزە و کوڕی پەروەرگارە.(لۆقا ۲٥:١) هەروەها ڕزگارکەرێک بۆ ئێوە دێتە دنیا و خواوەندی مەسیحە.(لۆقا ٢: ١١)

ئینجیل خزمەتی ئەو ئاشکرا دەکات ڕۆحی یەزدان بەهێزم دەکات،چونکە دەستنیشانی کردووم بۆ مژدەدان بە هەژاران، منی ناردووە بۆ جاڕدانی ئازادی بەدیلگیراوان، هەروەها گەڕانەوەی بینایی بۆ کوێران، بۆ ئازادکردنی ستەملێکراوان و ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان. (لۆقا ۴: ١٨ -١٩).

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

    1. Aleykum al-salam, Ummaiah. Thanks for writing to us. Isa Al-Masih (may His peace be upon us) was the one who said these words: “Jesus said to him, “I am the way, and the truth, and the life. No one comes to the Father except through me.” – Injil, John 14:6. He wants you to know him and follow him because he will lead you to eternal life. May Allah bless you always.

  1. Asalam alikom, I saw Sayyidna Issa alihislam in my dream, he asked me to follow him and then invited me to eat with him, there were many people also, he shared food with us. He then asked us to follow him, then we walked in a narrow path at the end we reached a beautiful city, then I woke up. What’s the interpretation?

    1. Aleykum al-salam, Amir. Thank you for sharing your dream with us. There is an account in the Injil of when Isa multiplied the food for many people: “Lifting up his eyes, then, and seeing that a large crowd was coming toward him, Jesus said to Philip, “Where are we to buy bread, so that these people may eat?”[…] Jesus then took the loaves, and when he had given thanks, he distributed them to those who were seated. So also the fish, as much as they wanted.[…] Jesus said to them, “I am the bread of life; whoever comes to me shall not hunger, and whoever believes in me shall never thirst.” – Injil, John 6:5-35. He wants to give blessings and life in abundance to those who follow him. Furthermore, he also said: “Enter by the narrow gate. For the gate is wide and the way is easy that leads to destruction, and those who enter by it are many. For the gate is narrow and the way is hard that leads to life, and those who find it are few.” – Injil, Matthew 7:13-14. This means that the path may be difficult and different from the direction of most, but in the end it leads to eternal life and Isa invited you to follow him because he wants to accompany you, teach you and guide you to eternal life.May Allah bless you always.

  2. Assalamo alaikom, I saw prophet Essa (AS) in my dream giving me water and saying who drinks from this water will never be thirsty, I was happy to take it and I woke up. Please, what is the meaning of the dream?

    1. Aleykum al-salam, Sadiq. Thank you for writing to us and entrusting us with your dream. Seeing Isa Al-Masih (may His peace be upon us) is a sign of blessings and indicates the sincerity of your heart. He said these words: “Jesus said to her, “Everyone who drinks of this water will be thirsty again, but whoever drinks of the water that I will give him will never be thirsty again. The water that I will give him will become in him a spring of water welling up to eternal life.” – Injil, John 4:13-14. He wants to help you on your spiritual path and guide you to eternal life. I advise you to study more about him. May Allah bless you always.

  3. سڵاوتان لێ بێت، عیسای مه‌سیح ( علیه‌السلام)م له خه‌ودا دیت، ئه‌و بۆ دیتنی ئێمه هات و بۆ ئێمه‌ی کادۆ هێنابوو، کاتێک کادۆکه‌م کرده‌وه، کتێبێکی زۆر جوان بوو و نورێکی زۆری لێ ده‌دره‌وشاوه کاتێک که کردمه‌وه و دیتم، نورێکی ڕووناک وه‌ک خاچی لێ ده‌دره‌وشاوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت وه‌فا، سوپاس بۆ ئەوەی بۆ ئێمە دەنووسیت و خەونەکەتمان بۆ باس ده‌که‌ی. چەند جوانە که عیسای مەسیحی گەورەمان ( علیه‌السلام ) کە ئێوه ڕێنوێنیتان بکات. بەتایبەت کاتێک دیاریەکەی تۆ یه‌ک ئینجیل بێت. ئەوە کتێبێکی ڕاست و دروسته که ڕێنموونیی و هیدایه‌تی تۆ دەکات بۆ ڕێگەی ڕاست و دروست. وە ئەو خاچەی کە لە ڕووناکیدا دەدرەوشێتەوە هێمای ئەو قوربانیەیە کە بۆ ئێمەی کرد بەهۆی خۆشەویستی خۆیه‌وه بۆ ئێمە، تۆ دەتوانیت ئینجیل بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی باوەڕ به ئه‌و بهێنێت و دوای بکەویت، ئێمە ئامادەین لەم بوارەدا یارمەتیتان بدەین. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  4. سڵاو، لە خەونمدا پێغەمبەر خودا ، عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام)م دیت کە لە کۆڵانێکی ته‌نگ و ته‌سکدا خه‌ڵکی هیدایه‌ت ده‌کرد، پاشان سەیری کردم و به منی گوت: ئایا تۆ دەتەوێت شوێنم بکەوی؟ من ڕێگاکە دەزانم، تەنها متمانەم پێ بکە و شوێنم بکەوه. من ڕازی بووم و دەستم کرد بە ڕۆیشتن بۆ دوای ئەو‌دا. تکایه ئەو خه‌ونه مانای چیە؟ سپاس بۆ ئێوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت ر‌ه‌واد، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی خەونەکەت بە ئێمە کوت. عیسای مه‌سیح بانگی کردیت بۆ شوێنکەوتنی، چونکە ئه‌و دەیەوێت فێرت بکات، بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات بەسەر کێشەکانتدا زاڵ بیت. هه‌ر وه‌ها ئه‌و گوتی :" لە دەرگای تەنگەوە بچنە ژوورەوە، چونکە ئەو دەرگایە پانە و ئەو ڕێگایە بەرینە کە بەرەو لەناوچوون دەچێت و زۆرن ئەوانەی پێیدا دەچنە ژوورەوە. بەڵام تەسکە دەرگا و تەنگە ئەو ڕێگایەی بەرەو ژیان دەچێت، کەم کەسیش دەیدۆزێتەوە. " ( ئینجیلی مه‌تا ٧: ١٣-١٤ ). هه‌ر وه‌ها عیسا ده‌فه‌رمێت : «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یاحه‌نا ١٤: ٦). عیسای مه‌سیح ئەو زاتەیه که ده‌زانێت تۆ دڵێکی دڵسۆزت هەیەو دەیەوێت زیاتر بیناسیت و بەدوایدا بڕۆیت، چونکەکاتی خۆی تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی دەبات. هیوادارم ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خوداوه‌ند ڕەحمەت و بەخشندەیی گەورەتان پێ ببەخشێت.

  5. سڵاوتان لێ بێت، خەونێکم دیتووه کە ده‌مه‌وێت لەگەڵ ئێوه‌داهاوبەشی بکەم، ئەو خەونەی کە دوێنێ شەو دیتم وابوو، لەبەردەم خاچێکی گەورەی ڕووناکدا ڕاوەستابووم، وه حه‌زره‌تی عیسا مه‌سیح ( علیه‌السلام ) لەوێ ڕاوەستا بوو وو دەستی کردەوە. چاوه له من کرد و گوتی: ئەوو کارەم بۆ تۆ کردووە. ئایا ئیمان و باوه‌ڕی هه‌یه؟ پاشان دەستەکانی بە من نیشان دا که له سه‌ر دەستی برینی دیار بوو، پاشان داوای لێکردم کە دوای ئەو بکه‌وم. من سەرلێشێواو له خه‌و هه‌ستام، لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟ سوپاس بۆ ئێوه

    1. سڵاوتان لێ بێت ئه‌حمه‌د، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌ت نووسی و خەونەکەت بۆ ئێمه باس کرد. دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) له خه‌ودا نیشانەی ئومێد و تەندروستی و بیشاره‌ت و بەرەکەتە. خاچ واتە سه‌لیب به مانای قوربانییەکه کە ڕزگاری دەهێنێت. ئه‌وه ده‌توانێت قوربانی هەر شتێک بێت کە لە خودا جودات دەکاتەوە و تۆ بەرەو گوناه دەبات بۆ ئەوەی ژیانێکی پاکتر ە خاوێن تر و پڕ لە بەخشش و ئاشتی بژیت. عیسا داوا له تۆ دەکات کە ده‌رباره‌ی ڕۆژی لە دایک بوونی تا مردن و زیندووبوونەوە‌ی له ڕۆژی سێیه‌مدا، زیاتر فێربی و دەربارەی ئەو و چیرۆکەکەی زیاتر بزانیت. ئەو زۆر گرنگی بە تۆ دەدات و دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. دیتنی جێگای برینەکانی دەستی نیشانەی هیوا و سۆزی ئه‌ون، من ئامۆژگاریت دەکەم کە دەربارەی ئەو بخوێنیتەوە و هەموو چیرۆکەکەی بخوێنیتەوە و ئەگەر پرسیارێکت هەبێت جارێکی تر بۆمان بنووسەوە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  6. سڵاوتان لێ بێت لە خەونیمدا سه‌روه‌رمان عیسای مه‌سیحی پێغەمبەرم دیت ( علیه‌السلام ) که لە مەککە وه‌عزه ده‌کرد کە ڕۆژی قیامه‌ت نزیکە و ئه‌و ڕێگای ڕاست و دروستە و بەبێ ئەو ڕزگاری نابێت. هەندێک له که‌سان قسەکانیان ڕەت کردەوە، له خەونمدا دیتم کە چۆن ڕۆحە خراپەکان ئه‌وانیان ئەشکەنجە داوە، بەڵام عیسای گەورەمان، ڕووبارێکە، که دڵی پڕه لە خۆشەویستی بۆ خەڵک، پاشان سەیری کردم و گوتی: ئایا باوەڕ و ئیمانت هه‌یه؟ دوایی له خه‌و هه‌ستام .لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ڕافیع، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەوەی دیتوته ئەوە دەردەخات کە عیسای مەسیح بە زوویی وەک دادوەرێکی دادپەروەرانە دێت، هەروەک لە ئینجیله‌کاندا هاتووە. " ئەوەتا بە پەلە دێم! پاداشتی خۆم پێیە، تاکو پاداشتی هەرکەسێک بەگوێرەی کارەکەی بدەمەوە. من ئەلف و یێم، یەکەمین و دواهەمینم، سەرەتا و کۆتاییم. " ( کتێبی مکاشفه ٢٢: ١٢-١٣ ). بەهۆی سۆزی زۆریەوە، لە خەونەکەتدا بۆت دەرکەوت کە بانگت بکات بۆ ئەوەی شوێن خۆی بکەوێت و باوەڕ وه ئیمان بە ئەو بهێنێت. کەواتە پێویستە دەست بە خوێندنی ئینجیل بکەیت و ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  7. سڵاوتان لێ بێت، من لە خەونمدا، حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام)م دیت کە لیباسێکی سپی لەبەر بوو و قژ و ڕیشێکی درێژی هه‌بوو و ڕوناکیه‌کی گەشی لێ ده‌که‌وته‌وه. ئەو لێی پرسیل: ئایا باوەڕم پێی هەیە؟! من گوتم بەڵێ، ئەو گوتی: باشە بۆچی شوێن ڕێگای من ناکەوی؟ من ڕێگا و ڕاستی و ژیانم ئەو بەرەکەتی لێکردم و من لە خەو هەستام. لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت نه‌ردین، سوپاس بۆ ئەوەی خەونەکەت بە ئێمە کوت. عیسا بانگی تۆی کرد بۆ شوێنکەوتنی ئەو، چونکە ئه‌و دەیەوێت ئاگادارت بکاتەوە، هەروەها ده‌یه‌وێت یارمەتیت بدات بەسەر کێشەکاندا زاڵ ببیت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت ببات. عیسای مه‌سیح کوتی : «چشم به راه باشيد، من به زودی می‌آيم و برای هر كس مطابق اعمالش پاداشی با خود خواهم آورد. من الف و يا، آغاز و پايان، اول و آخر هستم.» (مکاشفه 22:12-13). هه‌ر وه‌ها فه‌رموویان " دیسان عیسا قسەی بۆ کردن و فەرمووی: «منم ڕووناکی جیهان. ئەوەی دوام بکەوێت هەرگیز بە تاریکیدا ناڕوات، بەڵکو ڕووناکی ژیانی دەبێت. " ( ئینجیلی یوحه‌نا ٨ : ١٢ ). ئەو دەزانێت کەتۆ دڵێکی نزیک و ذڵسۆزت هەیەو دەیەوێت زیاتر بیناسیتەوە، چونکە بەڕاستی ئەو ڕێگای ڕاست ودروستە. خوداوه‌ند ڕەحمەت و بەخشندەیی گەورەتان پێ ببەخشێت.

  8. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح ( علیه‌السلام) لەخەودا هات بۆ لای من و پێی کوتم: من نانی ژیانم بێ من، هیچ ژیانێک نییە.تکایه لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه چیه؟

    1. سڵاوتان لێ بێت شه‌ریف، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی خەونەکەت بە ئێمە کوت. ئەوەی لە خەونەکەتدا دیتت گفتوگۆ یا دیالۆگی نێوان تۆ و عیسای مەسیحه (علیه‌السلام) ، حیکایه‌ت و خێر و لە بەرەکەت و متمانە‌یه کە بۆت دێت. ئەو ئه‌و شتانه‌ی که فەرموویەتی لە ئینجیلدا گێڕاویه‌ته‌وه." عیساش پێی فەرموون: «منم نانی ژیان. ئەوەی بێتە لام هەرگیز برسی نابێت، ئەوەش باوەڕم پێ بهێنێت هەرگیز تینووی نابێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ٦: ٣٥ ). هیوادارین یارمەتیت بدەین بۆ لێکدانەوەی خەونەکەت. تۆ دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت ئەگەر پرسیارت هەبوو. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  9. سڵاوتان لێ بێت، لێکدانەوەی دیتنی سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) لە خەوندا مانای چیە؟ لەسەر تەختێکی سپی دانیشتووه لەگەڵ فریشتەکانی دەوروبەری، ئەو کەسەش حوکم دەدات بەخەڵک. خوا پاداشتان تۆ بداتەوە.

    1. سڵاوتان لێ بێت که‌ماڵ، سوپاس بۆ ئەوەی خەونه‌که‌ت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. خەونێکی جوانت دیتووه که لە ئینجیلدا هاتووه. " کاتێک کوڕی مرۆڤ بە شکۆمەندی خۆیەوە دێتەوە و هەموو فریشتەکانیش لەگەڵیدان، لەسەر تەختی شکۆمەندیی خۆی دادەنیشێت. "( ئینجیلی مه‌تا ٢٥: ٣١). خەونه‌که‌تان بانگێشتنێکە بۆ شوێنکەوتنی ئه‌و و باوەڕ بهێنن بە خودا و به ئه‌و. ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین لە خوێندنی ئینجیل بۆ ئەوەی زیاتر بیناسیت و بە زوویی ئامادە بیت، هەروەک لە ئینجیلدا هاتووە، عیسا مه‌سیح ده‌فه‌رمێت: " ئەوەتا بە پەلە دێم! پاداشتی خۆم پێیە، تاکو پاداشتی هەرکەسێک بەگوێرەی کارەکەی بدەمەوە. من ئەلف و یێم، یەکەمین و دواهەمینم، سەرەتا و کۆتاییم. " ( کتێبی مکاشفه ٢٢: ١٢-١٣ ). تکایە دوودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  10. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسای مەسیح ( علیه‌السلام)م له خه‌ودا دیت که فێری ڕۆژووبوونی ڕاستەقینەی ده‌کرد لە مەککە و ئەو ڕۆژوو دروستەی کە خودا لێیان دەوێت، پاشان سەیری کردم و کتێبێکی پێدام و گوتی ئەوەی فێرم کردووی سەبارەت بە ڕۆژووبوون دەدۆزیتەوە.

    1. سڵاوتان لێ بێت عه‌بدۆلحه‌لیم، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) له خه‌ودا نیشانەی بەرەکەت و بیشاره‌ت و ئاشتییە. ئەو داواتان لێ دەکات کە زیاتر فێربی دەربارەی ڕۆژوو بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی قووڵترتان لەگەڵ خودا هەبێت. ئەوە وشەکان و قسه‌کانی ئه‌ون :" کاتێک بەڕۆژوو دەبن، ڕووگرژ مەبن وەک دووڕووان، چونکە ئەوان خۆیان پەرێشان دەردەخەن تاکو بۆ خەڵکی دەربخەن کە بەڕۆژوون. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. بەڵام تۆ کە بەڕۆژوو دەبیت، سەرت چەور بکە و دەموچاوت بشۆ، تاکو بۆ خەڵک دەرنەکەوێت کە بەڕۆژوویت، تەنها بۆ باوکی نەبینراوت نەبێت، باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە." ( مه‌تا ٦: ١٦- ١٨ ). ئه‌وه به‌و مانایه‌یه پەیوەندیەکی تاکە کەسی ڕاستەقینە و قووڵ لەگەڵ خودا تەوەری ڕاستەقینەی ڕۆژووگرتنە، ئەو دەیەوێت تۆ زیاتر لەم بارەیەوە بزانیت و لەبەر ئەوە کتێبێکی پێدایت کە من باوەڕم وایە ئینجیلە چونکە ئەوە وشەی خودایە و ڕاستییەکی گرنگی تێدایە بۆ ئەوەی تۆ ئامادە بکەیت بۆ ژیانی هەتاهەتایی. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  11. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا عیسای پێغەمبەر ( علیه‌السلام)م دیت که لەسەر تەختێکی سپی دانیشتبوو لەگەڵ فریشتەکانی دەوروبەری، پاشان ئه‌و پێی گوتم: هاتووم گوێم له دۆعاکانتان بێت و وەڵامی نوێژەکان بدەمەوە. زۆر خۆشحاڵ بووم و له خه‌و هه‌ستام.

    1. سڵاوتان لێ بێت جه‌ماڵ، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی خەونه‌که‌ت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. وە سپاس بۆ متمانەت بە ماڵپەڕەکەمان. چ خەونێکی جوانت هەیە و ئایا دەزانیت کە لە ئینجیلدا هاتووە؟ " کاتێک کوڕی مرۆڤ بە شکۆمەندی خۆیەوە دێتەوە و هەموو فریشتەکانیش لەگەڵیدان، لەسەر تەختی شکۆمەندیی خۆی دادەنیشێت." ( ئینجیلی مه‌تا ٢٥: ٣١ ). خەونی تۆ جەمال بانگێشتنێکە بۆ شوێنکەوتنی و دۆعا و نوێژ کردن لەگەڵی. ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین کە دەست بە خوێندنی کتێبی پیرۆز بکەیت بۆ ئەوەی زیاتر فێربیت دەربارەی ئەو. تکایە دوودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  12. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام)م دیت که لە تەنیشت خاچێک ڕاوەستابوو، لەوێ ڕووناکییەکی زۆر له وێ بوو، پاشان خاچێکی ڕووناکی پێدام و گوتی: لە دڵتدا بیشارەوە و هەموو ڕۆژێک شوێنم بکەوێت و به دەستی بەرەکەتی پێدام. وە من برینم لەسەر دەستی ئەو دیت.

    1. سڵاوتان لێ بێت ڕه‌شید، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی خەونەکەت بە ئێمە کوت. دیتنی خه‌ونه عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و ئاشتی و ئومێدە. ئەوە ئەو شتەیە کە عیسای مه‌سیح دەیڵێت :" یەنجا عیسا، پیاوێکی بەهێز لە فەهرمۆف، وتی: "هێزی من بە بێکت و خەچیقەوە، بە هێزم، تۆزێک دوور و درێژم." ( ئینجیلی لۆقا ١٦: ٢٤ ). ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که ئه‌و قوربانیدانی هەستە گوناهبارەکان و ئارەزووە خراپەکانه بۆ ئەوەی ژیانێکی پاکتر و پڕ لە فەزڵ و لێبوردەیی بژین. سەرەڕای ئەوەش، ئەو دەیەوێت تۆ شوێن ئەو بکەوی، چونکە دەیەوێت ئێوە بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. ئەو برینانەی لەسەر دەستی هەبوو نیشانەی فەزڵ و لوتفی ئه‌ون ، من ئامۆژگاریت دەکەم دەربارەی ئەو بخوێنیتەوە و هیوادارم ئەو داوەتنامەیە‌ی قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  13. سڵاوتان لێ بێت، دوای نوێژی به‌یانی خەوم لێ کەوت و خەونێکی زۆر جوانم دەدیت، من خەونم وابوو کە سه‌روه‌ری هه‌موومان عیسا ( علیه‌السلام ) دانیشتبوو و لە بەردەمیدا کووزه‌یه‌ک هەبوو، تێگه‌یشتم کە زەیتی زەیتوونی تێدایه، پاشان هه‌ڵیگرت و هەندێکی لەسەر سەرم ڕشت. تکایە، لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت شه‌وال، سوپاس بۆ تۆ بۆ هاوبەشی کردنی خەونە جوانەکەت لەگەڵ ئێمە. هەمیشە دیتنی عیسای مەسیحی پەروەردگار( علیه‌السلام ) مزگێنی باش، بەرەکەت و ئاشتی و ئومێدە. ئەو تۆی بە ڕۆن مه‌سح کرد، واتە بەرەکەتی خودا بەسەر تۆدا بێت. وەک لە زه‌بووره‌کاندا نووسراوە: " سفرەم بۆ ئامادە دەکەیت لەبەردەم دوژمنانم، زەیت لە سەرم دەدەیت بۆ دەستنیشانکردنم، جامەکەم لێوانلێو دەکەیت. بێگومان بە درێژایی ژیانم چاکە و خۆشەویستی نەگۆڕ بەدوام دەکەون، بۆ هەتاهەتایە لە ماڵی یەزدان دەژیم." ( کتێبی زه‌بووره‌کان ٢٣: ٥-٦ ). خودا دەیەوێت تۆ بپارێزێت و داوات لێ دەکات کە تۆ بەرەکەت بە دەوروبەرت ببەخشیت. عیسا داوات لێ دەکات کە ئەو بناسی، چونکە ئه‌و یارمەتیت دەدات و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت دەبات. هیوادارم دەربارەی ئەو بخوێنیتەوە و خودا هەمیشە بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  14. سڵاوتان لێ بێت، سه‌روه‌ری هه‌مومان عیسای مەسیح (علیه‌السلام)م دیت له خه‌ودا که لەتەنیشت سێ خاچەوە ڕاوەستابوو، ڕۆشناییه‌ک لەئاسمانەوە لەسەر خاچی ناوەڕاستی ئەوان دەدرەوشاوە و خوێنی لەسەر بوو، گه‌ووره‌مان عیسا گوتی: "ئایا تۆ گومانت هەیە؟" ئه‌و پێکه‌نی و به‌ره‌که‌تی دام و من له خه‌و هه‌ستام.

    1. سڵاوتان لێ بێت عومه‌ر، سوپاس بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌ی نووسی و خەونەکەت بۆ ئێمه باس کرد. ئەوەی تپ دیتت ئەوەیە کە لە ئینجیلدا هاتووە." کاتێک گەیشتنە ئەو شوێنەی بە کاسەسەر ناودەبردرا، لەوێ لەگەڵ تاوانبارەکان لە خاچیان دا، یەکێک لەلای ڕاستی و ئەوەی دیکەش لەلای چەپی." ( ئینجیلی لۆقا ٢٣: ٣٣). خەونەکەی تۆ بانگێشتنێکە بۆ شوێنکەوتنی عیسای مەسیح ( علیه‌السلام ) و باوەڕ کردن بە ئەو. ئێمە ئامادەین لەم بوارەدا یارمەتیتان بدەین تکایە دوودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  15. سڵاوتان لێ بێت، له خەونمدا دیتم که فریشتەیەک گۆڕەکەی کردەوە و عیسا (علیه‌السلام) هاتە دەرەوە و ڕووناکییەکەی هەموو جیهانی ڕووناک کردەوە، سەیری کردم و گوتی: ئایا ئێستا باوەڕت هێنا؟ که وایه وەرە و شوێنم بکەوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. عیسای مه‌سیح ( عڵیه‌السلام ) ئێستا لەئاسماندایە و دەیەوێت چیرۆکەکەی لە لەدایک بوونەوە تا مردن و زیندوو بوونەوەکەی لە ڕۆژی سێیەمدا بزانیت، وەک ئه‌و جۆره‌ی که نووسراوە:" لەناکاو بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا، چونکە فریشتەیەکی یەزدان لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە، چوو بەردەکەی گلۆر کردەوە و لەسەری دانیشت. ڕوخساری وەک بروسکە وابوو، جلەکانی وەک بەفر سپی بوون. پاسەوانەکان لە ترسی ئەو لەرزین و وەک مردوویان لێ هات. بەڵام فریشتەکە بە ژنەکانی گوت: «مەترسن، چونکە دەزانم بە شوێن عیسای لەخاچدراودا دەگەڕێن. ئەو لێرە نییە، هەروەک خۆی فەرمووی، هەستاوەتەوە. وەرن سەیری ئەو شوێنە بکەن کە لێی درێژکرابوو." ( ئینجیلی مه‌تا ٢٨: ٢-٦ ). لە ڕاستیدا قورئانیش مردن و زیندوو بوونەوەی عیسا دەسەلمێنێت:" (به‌ڵام دوژمنانی خوا) پیلانیان گێڕا، خوایش پیلانه‌کانی پووچ کردنه‌وه‌، چونکه خوا چاکترین و به‌ده‌سه‌ڵاترین زاتێکه‌له هه‌ڵوه‌شاندنی نه‌خشه و پیلانی دوژمنانیدا. (به‌یادیان بهێنه‌) کاتێک خوا فه‌رمووی: ئه‌ی عیسا من (به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی) تۆ ده‌مرێنم پاشان تۆ پایه‌دارو بڵند ده‌که‌مه‌وه لای خۆم، له ده‌ستی ناپاکی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌رن ڕزگارت ده‌که‌م و پاک ڕاتده‌گرم و به‌رزیی و بڵندیی ده‌به‌خشم به‌وانه‌ی که شوێنکه‌وته‌ی تۆن به‌سه‌ر کافراندا هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت، له‌وه‌ودواش گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆلای منه‌، ئه‌وسا دادوه‌ریی و فه‌رمانڕه‌وایی دادپه‌روه‌رانه ده‌که‌م له نێوانتاندا له‌و شتانه‌دا که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌بووه و ڕاتان ده‌رباره‌ی جیاواز بووه‌." ( قوڕئان آل عمران ٣ : ٥٤-٥٥). لەو ئایەتانەدا دەبینیت کە خودا پلانی تەواوی هەیە و ئەو پەیامەش لەگەڵ ئەوەی لە ئینجیلدا نووسراوە، دەگونجێت. عیسا دەیەوێت تۆ زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت، هەروەها گرنگی ئەو کارو کردەوانەی کە کردوویەتی و شوێن ئەو بکەون، چونکە ژیانی تۆ ڕووناک دەکاتەوە و بەرەو ژیانی هەتاهەتایی دەتبات. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  16. سڵاوتان لێ بێت ، عیسای مه‌سیحی پێغەمبەرم لە خەومدا دیت ( علیه‌السلام) و ئه‌و گوتی: من که‌لام و وشه‌ی خودام، من ڕێگای ڕاستم، تۆ هەموو ژیانت بەدوای مندا دەگەڕایت، تەنها باوەڕم پێبکە و پەیڕەوییم بکە. من سەرلێشێواو له خه‌و هه‌ستام، لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت شادی، دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) هەمیشە نیشانەی چاکە و بەرەکەت و تەندروستییە. ئەو وشەی خودایە کە بوو بە مرۆڤ و لە نێو خەڵکدا ژیاوە. دەربارەی ئەو نووسراوە: " لە سەرەتادا، وشەکە هەبوو، وشەکە لەلای خودا بوو، وشەکە خۆی خودا بوو. ئەو لە سەرەتاوە لەلای خودا بوو. هەموو شتێک بەو بەدیهاتووە، بێ ئەو هیچ شتێک بەدی نەهاتووە لەوانەی کە بەدیهاتوون. وشەکە سەرچاوەی ژیان بوو، ژیانەکەش ڕووناکی مرۆڤ بوو،" ( ئینجیلی یوحه‌نا ١: ١-٤ ). " (هه‌روه‌ها یادیان بهێنه‌) کاتێک فریشه‌که به مه‌ریه‌می وت: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی خوا مژده‌ت ده‌داتێ: به وشه‌یه‌کی خۆی (که فرمانی ـ کن فیکون ـ ه‌، ڕۆڵه‌یه‌کت پێ ببه‌خشێت) که ناوی (المسیح)ه، عیسای کوڕی مه‌ریه‌مه‌، که پیاو ماقووڵ و پایه به‌رزه له‌م دنیادا، له قیامه‌تیشدا له ده‌سته‌ی نزیکانه (له ئێمه‌وه‌)." ( قوڕئان آل عمران ٣: ٤٥ ). ئه‌و دەیەوێت ئێوە بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات و هەر بۆیەش بانگی کردیت بۆ شوێنکەوتنی خۆی، چونکە ئەو ڕێگای ڕاستو دروستە : عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یاحه‌نا ١٤: ٦). هیوادارم تۆ داوەتنامەکەی قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  17. سڵاو، من لە خەونمدا عیسای مەسیح (علیه‌السلام)م دیت لە گۆڕەکە‌ی هاتە دەرەوە و ڕووناکییەکەی لە هەموو شوێنێک دەدرەوشاوە وه هه‌روه‌ها فریشتەکانم دیت که ئاهەنگ دەگێڕن. ئەو خەونە مانای چییە؟ به سپاسه‌وه

    1. سڵاوتان لێ بێت وافی، سوپاس بۆ متمانەکردنت بە ئێمە وە سپاس بۆ تۆ خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەوەی دیتت له خه‌ودا ئەوەیە کە بەسەر عیسای مەسیح ( علیه‌السلام ) دا هاتووە: " بینییان بەردەکە لەسەر گۆڕەکە گلۆر کراوەتەوە. چوونە ژوورەوە، بەڵام تەرمەکەی عیسای خاوەن شکۆیان نەدۆزییەوە. هێشتا لەمە سەرسام بوون، لەپڕ دوو پیاو بە جلی بریسکەدارەوە لەتەنیشتیان ڕاوەستان. ترسان و کڕنۆشیان برد و سەریان خستە سەر زەوی، پیاوەکان پێیان گوتن: «بۆچی لەنێو مردووان بەدوای زیندووەکەدا دەگەڕێن؟ ئەو لێرە نییە، بەڵکو هەستایەوە! بیهێننەوە بیرتان کە هێشتا لە جەلیل بوو چۆن قسەی بۆ کردن، فەرمووی: ”کوڕی مرۆڤ دەبێت بدرێتە دەست خەڵکی گوناهبار، لە خاچ بدرێت و لە ڕۆژی سێیەم هەستێتەوە.“» ئینجا قسەکانیان هاتەوە یاد. کاتێک لە گۆڕەکە هاتنەوە، هەواڵی هەموو ئەم شتانەیان بە یازدە قوتابییەکە و هەموو ئەوانی دیکە دا." ( ئینجیلی لۆقا ٢٤: ٢- ٨ ). قورئانیش لە ڕاستیدا مردنی عیسا و زیندوو بوونەوە‌ی دەسەلمێنێت :" (به‌ڵام دوژمنانی خوا) پیلانیان گێڕا، خوایش پیلانه‌کانی پووچ کردنه‌وه‌، چونکه خوا چاکترین و به‌ده‌سه‌ڵاترین زاتێکه‌له هه‌ڵوه‌شاندنی نه‌خشه و پیلانی دوژمنانیدا. (به‌یادیان بهێنه‌) کاتێک خوا فه‌رمووی: ئه‌ی عیسا من (به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی) تۆ ده‌مرێنم پاشان تۆ پایه‌دارو بڵند ده‌که‌مه‌وه لای خۆم، له ده‌ستی ناپاکی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌رن ڕزگارت ده‌که‌م و پاک ڕاتده‌گرم و به‌رزیی و بڵندیی ده‌به‌خشم به‌وانه‌ی که شوێنکه‌وته‌ی تۆن به‌سه‌ر کافراندا هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت، له‌وه‌ودواش گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆلای منه‌، ئه‌وسا دادوه‌ریی و فه‌رمانڕه‌وایی دادپه‌روه‌رانه ده‌که‌م له نێوانتاندا له‌و شتانه‌دا که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌بووه و ڕاتان ده‌رباره‌ی جیاواز بووه‌." ( قوڕئان آل عمران ٣ : ٥٤-٥٥). لەو ئایەتانەدا دەبینیت کە خودا پلانی تەواوی هەیە و ئەو پەیامەش لەگەڵ ئەوەی لە ئینجیلدا نووسراوە، دەگونجێت. عیسا دەیەوێت تۆ زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت، هەروەها گرنگی ئەو کارو کردەوانەی کە کردوویەتی و شوێن ئەو بکەون، چونکە ژیانی تۆ ڕووناک دەکاتەوە و بەرەو ژیانی هەتاهەتایی دەتبات. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  18. سڵاوتان لێ بێت, من عیسای مه‌سیحم (علیه‌السلام) دیت لە خەونەکەمدا، کە لیباسێکی سپی لەبەردا بوو و لە ئاسمان ڕاوەستابوو و بە ئاسماندا سه‌ر ده‌کەوتن، خەڵک هه‌موو ڕاوەستابوون و سەیریان دەکرد و گوێم لە دەنگێک بوو کە دەیکوت من دەگەڕێمەوە. دواتر هەستام

    1. سڵاوتان لێ بێت حیسام، سوپاس بۆ تۆ بۆ نووسینت بۆ ئێمە و هاوبەشکردنی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە. ئەوەی دیتت لە ئینجیلدا دەگێردرێتەوە. " ئینجا ئەوانی بۆ گوندی بێت‌عەنیا بردە دەرەوە، دەستی بەرز کردەوە و بەرەکەتداری کردن. کاتێک بەرەکەتداری دەکردن، لێیان جیا بووەوە و بەرزکرایەوە بۆ ئاسمان." ( ئینجیلی لۆقا ٢٤: ٥٠-٥١). " لەدوای ئەوەی عیسای خاوەن شکۆ ئەمانەی پێ فەرموون، بۆ ئاسمان بەرزکرایەوە و لە دەستەڕاستی خودا دانیشت.ئەوانیش چوون و لە هەموو لایەک جاڕیان دا، عیسای خاوەن شکۆش لەگەڵیان کاری دەکرد و بە پەرجووەکانی پشتگیری پەیامەکەی دەکرد. " ( ئینجیلی مه‌رقۆس ١٦: ١٩-٢٠). عیسا ئێستا لە ئاسمانە و به‌و زوویانه دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی قیامەت وەک دادوەرێکی ڕاست ودروست کە ئینجیل و فەرموودە دایناوە. ئەو دەیەوێت ئەو بناسن و بۆ گەڕانەوەی ئامادە بن. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  19. سڵاوتان لێ بێت، من دەمەوێت ئەو خەونەی کە بەم دواییانە لە مانگی ڕەمەزاندا دەیبینم لەگەڵتان هاوبەش بکەم. من لە خەونمدا عیسای مەسیح پێغەمبەر( علیه‌السلام ) دەبینم که دێت و دادەنیشێت و ئینجیلم بۆ ڕوون دەکاتەوە، پێم وابوو ئینجیل دەستی لێکراوە و ته‌حریف کراوه، ئەو کاتی دانا بۆ ئەوەی یارمەتیم بدات لە تێگەیشتن. ئایا ئەو خەونە لەلایەن خوداوە هەیە؟ تکایه یارمەتیم بدە‌ن.

    1. سڵاوتان لێ بێت عه‌بدۆلله، سوپاس بۆ تۆ بۆ متمانەکردنت سه‌باره‌ت به کوتنی خەونەکەت، سەرەتا دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی ڕاستگۆیی دڵتە و هەروەها بە واتای بەرەکەت و تەندروستی و ئومێدە. ئه‌و دەربارەی ئینجیل تۆی فێر کرد، چونکە ئەوە وشەی خودایە و هەرگیز وەک چۆن خۆت بیرت لێ ده‌کرده‌وه نه‌گۆڕاوه و خراپ نه‌بووه. " ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خوا قورئانی بۆ تۆ به‌ڕاست و دروست (به چه‌ند قۆناغێک) دابه‌زاندووه‌، به‌ڕاست دانه‌ری سه‌رجه‌م کتێبه پێشووه‌کانی پیش خۆیه‌تی (پێش ده‌ستکاری کردنیان)، هه‌روه‌ها ته‌وراتی بۆ (موسا) و ئینجیلی بۆ (عیسا) ڕه‌وانه کردووه له پێش قورئاندا..." ( آل عمران ٣: ٣ هه‌روه‌ها چاو له سوڕه‌ی مائیده ٥: ٤٦-٤٧ بکه‌ن) هه‌روه‌ها وشه‌ی خودا ناگۆڕێت" گۆڕان له وشه‌ی ئه‌ودا نییه" ( الکهف ٨: ٢٧). تکایه سەرنج بدەن کە قورئان خۆی ناڵێت ئینجیل گەندەڵە و هه‌روه‌ها دەڵێت: وشەی خودا لەلایەن مرۆڤەوە تێکنادرێت. خودا ئینجیلی دا بە مرۆڤ و ئەو پڕه له فێرکردنانەی تێدایە کە دەبێتە هۆی ژیانی هەتاهەتایی. عیسا ڕاستیەکەی پێگوتی. بەهیوای ئەوەی کە بتوانیت زیاتر بخوێنیتەوە دەربارەی ئەوە و ئەگەر گومانتان هه‌یه ئێمە دڵخۆش دەبین کە یارمەتیت بدەین لە توێژینەوەکەتدا. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  20. سڵاو، لە خەونمدا خۆشه‌ویستمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام)م دیت کە منی بانگ کرد بۆوه‌ی لە ژێر خاچەکە ڕاوەستم و ئه‌و پێی گوتم: هەموو ئەو کارانەم کرد بۆ ئەوەی تۆ ڕزگار بکەم، ئایا باوەڕت بە قوربانی من هەیە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت حه‌سیب، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەوەی دیتتان له خه‌ودا ئەوەیە کە لە ئینجیلدا باسی له خاچدرانی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) کراوە، ئه‌و داواتان لێ دەکات کە ئاگاداری ئەو قوربانییە بن کە بۆ هەموومان کردوویەتی. ئەگەر تۆ دەتەوێت زیاتر بزانیت ئەو چ قوربانیه‌کی داوە بۆ ئەوەی هیچ گومانێلت تێدا نەبێت دەتوانیت ئینجیل بخوێنیت و ئێمە ئامادەین لەم بوارەدا یارمەتیتان بدەین. خودا هەموو کات بەرەکەتتان پێ ببەخشێت.

  21. سڵاوتان لێ بێت، خەونم دیت که هەموو دنیا غەمگینە چونکە گه‌وره‌که‌مان عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) لە خاچ درا بوو، بەڵام دواتر فریشتەکانم دیت کە له به‌ر زیندوو بوونه‌وه‌یی ئه‌و گۆرانی ده‌خوێنن. من زۆر خۆشحاڵ بووم کە بە زیندوویی دیتم و دەستم کرد بە ستایشکردنی خودا بۆ ئەو کاره . لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟ سوپاس بۆ ئێوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت وه‌فا، سوپاس بۆ تۆ بۆ متمانەکردنت بە ئێمە و هاوبەش کردنی خەونەکەت. دیتنی خەونی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) ڕاستگۆیی دڵی تۆیە و واتە به مانای بەرەکەت و بیشاره‌تیشه. ئەو داوات لێ دەکات کە زیاتر دەربارەی چیرۆکی ژیان و مردنەکەی زیاتر بزانیت " نزیکی کاتژمێر دوازدە ، هەتا کاتژمێر سێتاریکی باڵی بەسەر هەموو زەویدا کێشا، چونکە ڕۆژ تاریک بوو. پەردەی پەرستگاش شەق بوو و بوو بە دوو پارچەوە. عیسا بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «باوکە، ڕۆحی خۆم بە دەستی تۆ دەسپێرم.» ئەمەی فەرموو و گیانی سپارد." ( ئینجیلی لۆقا ٢٣: ٤٤-٤٦ ). بەڵام ئه‌و هه‌ر لە ڕۆژی سێیەمدا زیندوو بووه و له مردن هه‌ستاوه. " لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا ، بەیانی زوو، ژنەکان ئەو بۆنوبەرامەی ئامادەیان کردبوو هێنایان و هاتنە سەر گۆڕەکە. بینییان بەردەکە لەسەر گۆڕەکە گلۆر کراوەتەوە. چوونە ژوورەوە، بەڵام تەرمەکەی عیسای خاوەن شکۆیان نەدۆزییەوە. هێشتا لەمە سەرسام بوون، لەپڕ دوو پیاو بە جلی بریسکەدارەوە لەتەنیشتیان ڕاوەستان. ترسان و کڕنۆشیان برد و سەریان خستە سەر زەوی، پیاوەکان پێیان گوتن: «بۆچی لەنێو مردووان بەدوای زیندووەکەدا دەگەڕێن؟ ئەو لێرە نییە، بەڵکو هەستایەوە! بیهێننەوە بیرتان کە هێشتا لە جەلیل بوو چۆن قسەی بۆ کردن، فەرمووی: ”کوڕی مرۆڤ دەبێت بدرێتە دەست خەڵکی گوناهبار، لە خاچ بدرێت و لە ڕۆژی سێیەم هەستێتەوە.“» ئینجا قسەکانیان هاتەوە یاد. کاتێک لە گۆڕەکە هاتنەوە، هەواڵی هەموو ئەم شتانەیان بە یازدە قوتابییەکە و هەموو ئەوانی دیکە دا." ( ئینجیلی لۆقا ٢٤: ٢-٨ ). عیسا دەیەوێت تۆ زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت، هەروەها گرنگی ئەو کارو کردەوانەی کە کردوویەتی و شوێن ئەو بکەون، چونکە ژیانی تۆ ڕووناک دەکاتەوە و بەرەو ژیانی هەتاهەتایی دەتبات. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  22. سڵاوتان لێ بێت، خه‌ونێکم دیت و به گریانه‌وه له خه‌و هه‌ستام، سه‌روه‌رمان حه‌زره‌تی عیسای مه‌سح ( علیه‌السلام )م له خه‌ودا دیت که له خاچ درابوو و ئازاری ده‌چێشت و دۆعای ده‌کرد که خودا له گوناحی ئه‌وان که کردوویانه خۆش بێت و به ئه‌منی کوت :" من له به‌ر تۆ ته‌واوی ئه‌و شتانه‌م کردووه". ده‌نگی ئه‌و دڵنشین بوو له‌گه‌ڵ لێبوورده‌یی و دڵسۆزانه.لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌م چیه؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ده‌عا، سوپاست ده‌که‌ین بۆ متمانەت کردنت بە ماڵپەڕەکەمان ئەو دیمەنەی که تۆ بینیت ئەوەیە کە لە ئینجیلدا باسی خاچی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) کراوە. " کاتێک گەیشتنە ئەو شوێنەی بە کاسەسەر ناودەبردرا، لەوێ لەگەڵ تاوانبارەکان لە خاچیان دا، یەکێک لەلای ڕاستی و ئەوەی دیکەش لەلای چەپی.عیساش فەرمووی: «باوکە، لێیان خۆشبە، چونکە نازانن چی دەکەن.» ئینجا بە تیروپشک جلەکانیان دابەش کرد." ( ئینجیلی لۆقا ٢٣: ٣٣-٣٤ ). ئەو خەونە بە تۆ درا بۆ ئەوەی بزانیت ئەو چەندە تۆی خۆش دەوێت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  23. Assalm Alaikom, I saw a dream last night and I hope I know the meaning. In my dream I saw Sayidna Essa el Masseeh on a cross and people came and put him in a grave, he was there 3 days then he came back to life, his light was so bright. He smiled and said are you still doubting? Just believe and follow me! Then I woke up puzzled, but happy for the invitation, please help me!

    1. Aleykum al-salam, Farida. Thank you for trusting us with your dream. The vision of Isa Al-Masih (may His peace be upon us) is a confirmation of the sincerity of your heart and means blessing and good news. He wants you to know more about his story, his death and resurrection on the third day: “They found the stone rolled away from the tomb, but when they entered, they did not find the body of the Lord Jesus. While they were wondering about this, suddenly two men in clothes that gleamed like lightning stood beside them. In their fright the women bowed down with their faces to the ground, but the men said to them, “Why do you look for the living among the dead? is not here; he has risen! Remember how he told you, while he was still with you in Galilee: ‘The Son of Man must be delivered over to the hands of sinners, be crucified and on the third day be raised again. ‘ ” Then they remembered his words.” – Injil, Luke 24:2-8. The Qur’an in fact proves the death and the resurrection of Isa, “They planned, and God planned; but God is the Best of planners. God said, “O Jesus, I am terminating your life (I am causing you to die), and raising you to Me, and clearing (purifying) you of those who disbelieve. And I will make those who follow you superior to those who disbelieve, until the Day of Resurrection. Then to Me is your return; then I will judge between you regarding what you were disputing” (Al-Imran 3:54-55). You can see in these verses that Allah has perfect plans and this message agrees with what is written in the Holy Injil. Isa wants you to understand more about him and follow him because he will lead you to eternal life. May Allah bless you always.

  24. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا بینیم گه‌وره‌مان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) لە گۆڕێکی بەردین هاتە دەرەوە و ڕووناکییەکەی جیهانی ڕووناک کردەوە و فریشتەکان بە ستایشی خودا دەرکەوتن. ئینجا ئه‌و سەیری کردم و گوتی: " ئایا تۆ هێشتا گومانێکت هەیە؟" . لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ خوداوه‌ند پاداشتی چاکەت بداتێ.

    1. سڵاوتان لێ بێت، سوپاس بۆ ئەوەی خەونەکەت بە ئێمە کوت. ئەوەی بینیت ڕێک ئەوەیە کە لە ئینجیلدا هاتووە. " لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا ، بەیانی زوو، ژنەکان ئەو بۆنوبەرامەی ئامادەیان کردبوو هێنایان و هاتنە سەر گۆڕەکە. بینییان بەردەکە لەسەر گۆڕەکە گلۆر کراوەتەوە. چوونە ژوورەوە، بەڵام تەرمەکەی عیسای خاوەن شکۆیان نەدۆزییەوە." ( ئینجیلی لۆقا ٢٤: ١-٣ ). وە ڕووناکییەکەی گەردونی پڕ کردەوە چونکە ئەو ڕووناکی جیهانه. " دیسان عیسا قسەی بۆ کردن و فەرمووی: «منم ڕووناکی جیهان. ئەوەی دوام بکەوێت هەرگیز بە تاریکیدا ناڕوات، بەڵکو ڕووناکی ژیانی دەبێت. " ( ئینجیلی یوحه‌نا ٨ : ١٢ ). فریشتەکان ستایشیان کرد چونکە بە ڕاپەڕینەکەی دڵخۆش بوون. ئەگەر دەتەوێت زیاتر دەربارەی چیرۆکی ڕاپەڕینەکەی ئه‌و بزانیت، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت و ئێمە ئامادەین لەم بوارەدا یارمەتیتان بدەین. خودا هه‌میشه‌ به‌ره‌که‌تتان بدات.

    1. Aleykum al-salam, Salwa. Thank you for telling us about your dream. Seeing Isa Al-Masih (may His peace be upon us) is a sign of blessings, peace and hope. His words are these: “Then Jesus told his disciples, “If anyone would come after me, let him deny himself and take up his cross and follow me.” — Injil, Matthew 16:24. This means sacrificing sinful passions and evil tendencies to live a purer life full of grace and forgiveness. Furthermore, he wants you to follow him because he wants to lead you to eternal life. I advise you to study about him and I hope you accept the invitation. May Allah always bless you.

  25. سڵاوتان لێ بێت، خەونم بە سه‌روه‌رمان عیسای مه‌سیحه‌وه دیت، کە دەموچاو و ڕوخساریان پڕ لە ڕووناکی بوو و کراسێکی سپی له‌به‌ردا بوو که پڕ لە ڕووناکی بوو. وە ئەو خاچێکی نورانی پێدام و پێی کوتم بیبەم و لە دڵمدا بیشارمەوە. هەموو ڕۆژێک دوای ئه‌و بکەوم. لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟

    1. ڕوویدات سپاسی تۆ ده‌که‌ین له‌وه‌ی که بۆ ئێمههت نووسی و له ئێمه‌تان ویست که مانای خه‌وه‌کاتان پێ بڵێین. دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی خۆشی و ئاشتی و مزگێنیه. ئه‌و بۆ تۆ وا دەردەکەوت پێت بڵێت کە خۆی لە سه‌ر خاچەکە بۆ ئێمە کردووەتە قوربانی جا تۆ دەبێت باوەڕ به ئه‌و بهێنی وه ئه‌و پەیڕەوی بکەی که ڕێگای ڕاست و دروسته. ئه‌و داوای لێکردی کە خاچەکەت هه‌ڵبگری و بەدوایدا بڕۆیت، هەر ئەویش لە ئینجیلەوە گێڕاویەتیەوە " ئینجا عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ئەگەر کەسێک دەیەوێت ببێتە قوتابی من، با نکۆڵی لە خۆی بکات و خاچەکەی هەڵبگرێت و دوام بکەوێت." ( ئینجیلی مه‌تا ١٦: ٢٤ ). ئەگەر تۆ دەتەوێت زیاتر دەربارەی ئەو و ڕاهێنانەکەی بزانی، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت. ئێمە ئامادەین لەم بوارەدا یارمەتیتان بدەین خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  26. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا گه‌وره‌مان عیسای مەسیح (علیه‌السلام )م دیت که جلێکی سپی جوانی لەبەردا بوو وه دەم و چاوی لە ڕووناکییەوە دە درەوشاوە و قژێکی درێژ و ڕیشی جوانی هەبوو. چاوەکانی وەک ئه‌وه بوو هه‌موو شتێک ده‌پشکنێت ، سەیری کردم و به منی گوت " ئایا باوه‌ڕت به ئه‌من هه‌یه؟ وه‌وه و شوێنی من بکه‌وه ئینجا له به‌هه‌شت دا ده‌بیت، دوایی ده‌ستی له سه‌ر سه‌رم دانا و به‌ره‌که‌تی پێدام. لێکدانه‌وه‌ی خه‌نه‌که‌م چیه؟ خودا پاداشتان بدات.

    1. سڵاوتان لێ بێت خه‌لوود، سوپاس بۆ هاوبەشکردنی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە. خەونی عیسای مەسیحی خۆشەویستی ئێمە ( علیه‌السلام ) چەندە جوانە به تایبه‌ت که ڕووناکیش لێی دەدرەوشێتەوە. چونکە دەرکەوتنی ئەو لەو شوێنەدا مانای ئاشتی و بەرەکەتە. ئه‌و دەرکەوت بۆوه‌ی بانگتان بکات بۆ ئەوەی باوەڕی پێ بهێنن و پەیڕەوی ئه‌و بکەن، چونکە ئەو ڕێگا و ژیانی ڕاست و دروستە، بەگوێرەی ئەو شتانەی کە لە ئینجیلدا هاتووە " عیسای مه‌سیح وتی: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). " ئێمە دڵخۆشین کە یارمەتیتان دەدەین لەم بوارەدا. تکایە دوودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  27. Asslamalaykom, in my dream I saw Sayidna Issa alaihiasalam hanging on a cross and there were 2 other crosses with people on them, it was so dark accept light coming from the sky and shine on the cross of Sayidna Issa, please what’s the interpretation of the dream.

    1. Aleykum al-salam, Masoud. Thanks for telling us about your dream. What you saw went like this: “Two other men, both criminals, were also led out with him to be executed. When they came to the place called the Skull, they crucified him there, along with the criminals—one on his right, the other on his left. Jesus said, “Father, forgive them, for they don’t know what they are doing.” And they divided up his clothes by casting lots. […] It was now about noon, and darkness came over the whole land until three in the afternoon, for the sun stopped shining. Jesus called out with a loud voice, “Father, into your hands I commit my spirit.” When he had said this, he breathed his last from him.” – Injil, Luke 23:32-46. Isa wants you to know his story, because he wants to help you overcome difficulties and guide you to eternal life. I advise you to read the entire report in the Injil. May Allah bless you always.

  28. سڵاوتان لێ بێت، سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح ( علیه‌السلام )م لە خه‌ونمدا دیت، کە له خاچیان دابووو خوێن لە که‌له‌که‌یه‌وه ده‌هات و خەڵکیش گاڵتەیان پێدەکرد، بەڵام ئه‌و داوای لێخۆشبوونی بۆ کردن و پاشان سەیری منی کرد و گوتی: " ئایا الانیش گومانت له ئه‌من هه‌یه؟". لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌م چیه؟ خودا پاداشتان بداته‌وه.

    1. فه‌ڕیاڵ، سوپاست ده‌که‌ین چون خه‌ونه‌که‌ت به ئێمه کوت. ئەوەی بینیت دیمەنی له خاچدانی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) بوو لە کاتێکدا لە خاچدرا بوو " بەڵام یەکێک لە سەربازەکان ڕمێکی لە کەلەکەی دا، دەستبەجێ خوێن و ئاو دەرچوو." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٩: ٣٤). بە هەموو ئێش و ئازارەکان داوای لێخۆشبوونی لە خودا کرد بۆ گوناهەکانی ئینسانه‌کان. " کاتێک گەیشتنە ئەو شوێنەی بە کاسەسەر ناودەبردرا، لەوێ لەگەڵ تاوانبارەکان لە خاچیان دا، یەکێک لەلای ڕاستی و ئەوەی دیکەش لەلای چەپی.عیساش فەرمووی: «باوکە، لێیان خۆشبە، چونکە نازانن چی دەکەن.» ئینجا بە تیروپشک جلەکانیان دابەش کرد." ( ئینجیلی لۆقا ٢٣: ٣٣-٣٤ ). دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت ئەگەر پرسیارت هەبوو. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  29. سڵاوتان لێ بێت، من له خەونمدا سه‌روه‌رمان عیسای مەسیحم دیت که خاچێکی هەڵگرتبوو و هەمووی گیانی خوێن بوو و ژنەکان بۆی دەگریان به‌ڵام په‌ی کوتن مه‌گرین، و سه‌ربازه‌کان به ناحه‌زی پاڵیان پێوه ده‌نا به‌ڵام ئه‌و هیچی نه‌ده‌کوت، دوایی به دڵسۆزی و میهره‌بانیه‌وه چاوی له من کرد په‌ی کوتم :" ته‌واوی ئه‌و کارانه‌م بۆ تۆ ئه‌نجام داوه و من به گریانه‌وه له خه‌و هه‌ستام هه‌ستم کرد که خه‌ونه‌که‌م ڕاستیه. لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌م چیه؟ خودا پاداشتان بداته‌وه.

    1. سڵاوتان لێ بێت عایشێ، سوپاس بۆ ئەوەی خەونه‌که‌ت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو شتەی کە دیتت هه‌مان ڕاستیەکەی نێو ئینجیلە " کاتێک بردیان، شیمۆنی کورێنییان گرت کە لە کێڵگە دەهاتەوە، خاچەکەیان خستە سەر شانی تاکو بەدوای عیساوە هەڵیبگرێت. خەڵکێکی لە ڕادەبەدەر زۆر دوای کەوتبوون، هەروەها چەند ژنێک شینیان دەکرد و دەگریان‏. عیسا ئاوڕی لێ دانەوە، فەرمووی: «کچانی ئۆرشەلیم بۆ من مەگریێن، بۆ خۆتان و منداڵەکانتان بگریێن " ( ئینجیلی لۆقا ٢٣: ٢٦-٢٨ ). ئەو بەرگەی ئەو هەموو ئازارەی بۆ ئێمە گرت ئەگەر دەتەوێت زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت، دەتوانی پەیوەندیمان پێوە بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

    1. Aleykum al-salam, Taha. Thank you for trusting us with your dream. The vision of Isa Al-Masih (may His peace be upon us) is a confirmation of the sincerity of your heart and means blessing and good news. He wants you to know more about his story, his death and resurrection on the third day: “They found the stone rolled away from the tomb, but when they entered, they did not find the body of the Lord Jesus. While they were wondering about this, suddenly two men in clothes that gleamed like lightning stood beside them. In their fright the women bowed down with their faces to the ground, but the men said to them, “Why do you look for the living among the dead? is not here; he has risen! Remember how he told you, while he was still with you in Galilee: ‘The Son of Man must be delivered over to the hands of sinners, be crucified and on the third day be raised again. ‘ ” Then they remembered his words.” – Injil, Luke 24:2-8. Isa wants you to understand more about him and follow him because he will illuminate your life and guide you to eternal life. May Allah bless you always.

    1. Aleykum al-salam, Siddiq. The presence of Isa Al-Masih (may His peace be upon us) in his house means that the blessing of Allah has settled there with you. Seeing him is also a sign of the sincerity of your heart and brings joy and hope. He wants you to know him and follow him: “Jesus answered, “I am the way and the truth and the life. No one comes to the Father except through me.” – Injil, John 14:6. He wants to guide you to eternal life. I hope you accept his invitation. May Allah bless you always.

  30. AsSalamu alaikum, in my dream I saw that I was talking with Prophet Issa (a.s). He was wearing white and had long hair and beard, light was all over him, and his voice was full of love. He told me what is the true meaning of fasting, and that I need not to show people that I am fasting. I woke up very happy and feel like my heart is peaceful. Please, can you help me understand my dream? Thank you.

    1. Aleykum al-salam, Fatimah. Thank you for telling us about your dream. Seeing Isa Al-Masih (may His peace be upon us) is a sign of sincerity from your heart and also means blessing, peace and hope. About fasting he said: “When you fast, do not look somber as the hypocrites do, for they disfigure their faces to show others they are fasting. Truly I tell you, they have received their reward in full. But when you fast, put oil on your head and wash your face, so that it will not be obvious to others that you are fasting, but only to your Father, who is unseen; and your Father, who sees what is done in secret, will reward you.” – Injil, Matthew 6:16-18. He wants you to understand more about the divine will and for you to have a deep and true relationship with Allah. I hope you can study his words and may Allah bless you always.

  31. Asslamalaykom, in my dream I saw prophet of Allah Issa alaihiasalam, he was wearing white robe and sitting eating around a big table with 12 men, he was blessing the food and the drink and asking them to do it the future to remember him. Please, what’s the interpretation of the dream? Thank you.

    1. Aleykum al-salam, Mustafa. Thank you for writing to us and telling us about your dream. What you saw was the last meal that Isa Al-Masih (may His peace be upon us) shared with his 12 closest followers before his death: “And he took bread, and when he had given thanks, he broke it and gave it to them, saying, “This is my body, which is given to you. Do this in remembrance of me.” And likewise the cup after they had eaten, saying, “This cup that is poured out for you is the new covenant in my blood.” – Injil, Luke 22:19-20. Isa wants you to get to know him better and learn how he can help you live a better life and guide you to eternal life. I advise you to know more about him and if you have doubts do not hesitate to write us again. May Allah bless you always.

  32. Salams, I saw in my dream that I was helping prophet Issa el Massih (as) carrying a cross, he was so tired and full of blood, he looked at me and said I did all of it for you, his voice was full of care and love, I cried in the dream and when I woke up I felt the tired on my face. Please, what is the interpretation of the dream?

    1. Aleykum al-salam, Ahmad. Thanks for telling us about your dream. Seeing Isa Al-Masih (may His peace be upon us) is a sign of hope, peace, good news, and blessings. The cross means sacrifice that brings deliverance. It can be the sacrifice of everything that separates you from Allah and leads you to sin, so that you may have a purer life, full of grace and peace. Isa wants you to know more about him and his history, from his birth to his death and resurrection on the third day. He wants to lead you to eternal life, so he said:When Jesus spoke again to the people, he said, “I am the light of the world. Whoever follows me will never walk in darkness, but will have the light of life.” – Injil, John 8:12. “Jesus answered, “I am the way and the truth and the life. No one comes to the Father except through me.” – Injil, John 14:6. I advise you to study about him and if you have questions write us again. May Allah bless you always.

  33. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام)م دیت که لەسەر خاچەکە هەڵواسرابوو و دۆعای دەکرد و دەیفەرموو " لێیان خۆش به چونکە ئه‌وانه نازانن چی دەکەن". ئه‌و سەرەڕای ئازارەکەی دوعای بۆ خەڵک ده‌کرد و پاشان سەیری منی کرد و به منی گوت : " بۆ گومانت هه‌یه؟ وه‌ره‌و وه‌دوایی من بکه‌وه."

    1. سڵاوتان لێ بێت عبدربه، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو شتەی لە خەونەکەت دیتت ئەو دیمەنەیە کە لە ئینجیلدا هاتووە. " کاتێک گەیشتنە ئەو شوێنەی بە کاسەسەر ناودەبردرا، لەوێ لەگەڵ تاوانبارەکان لە خاچیان دا، یەکێک لەلای ڕاستی و ئەوەی دیکەش لەلای چەپی. عیساش فەرمووی: «باوکە، لێیان خۆشبە، چونکە نازانن چی دەکەن.» ئینجا بە تیروپشک جلەکانیان دابەش کرد." ( ئینجیلی لۆقا ٢٣: ٣٣-٣٤ ). ئه‌و داوای له تۆ کرد که شوێن پێی ئه‌و بکەوی چونکە ئەو ڕێگای ڕاستی و ژیانە " عیسای مه‌سیح وتی: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). " تۆ دەتوانیت ئینجیل بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت، وە ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین لەگەڵ ئەوە‌دا. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  34. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسای (علیه‌السلام)م له خه‌ونمدا دیت، کە بە تەنیا لە باخچەیەکدا نوێژی دەکرد و پیاوەکانی دیکه خەوتبوون. منیش خوێنم لەو شوێنە بینی کە تێیدا نوێژی دەکرد، هەروەها پیاوێکی ڕەش پۆشم دیت کە هەوڵی سەرلێشێواندنی دەدا و بە ئازارەکەی دڵخۆش بوو. تکایە، ئەوە مانای چیە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ساوسان، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو شتەی بینیت کەمێک پێش مردنی بەسەر عیسای مەسیحدا ( علیه‌السلام ) تێپەڕی. " پاشان عیسا وەک جاران چوو بۆ کێوی زەیتوون، قوتابییەکانیش دوای کەوتن. کاتێک گەیشتە شوێنەکە، پێی فەرموون: «نوێژ بکەن، تاکو نەکەونە ناو تاقیکردنەوەوە.» ئینجا نزیکەی بەردهاوێژێک لێیان دوورکەوتەوە، چۆکی دادا و نوێژی دەکرد. فەرمووی: «باوکە، ئەگەر دەتەوێت ئەم جامەم لەسەر لاببە، بەڵام نەک بە خواستی من، بەڵکو بە خواستی خۆت بێت.» فریشتەیەکیش لە ئاسمانەوە بۆی دەرکەوت بەهێزی دەکرد. کە لە ململانێدا بوو، زۆر بە گوڕتر نوێژی دەکرد و ئارەقەکەی وەک دڵۆپی خوێنی لێهات دەکەوتە سەر زەوی." ( ئینجیلی لۆقا ٢٢: ٣٩- ٤٤ ). ئەو پیاوە ڕەش پۆشە کە بە ئازارەکانی دڵخۆش بوو شەیتان بوو، چونکە ئەو کەسەیە کە چێژ لە ئازار و ئازارەکان دەبەخشێت. من پێشنیارت دەکەم کە چیرۆکی تەواو لە ئینجیل بخوێنیتەوە. عیسا داوات لێ دەکات کە هەموو چیرۆکەکەی بزانیت، چونکە دەیەوێت یارمەتیت بدات بەسەر کێشەکاندا زاڵ بیت و دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  35. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا، گه‌وره‌مان عیسای مەسیح (علیه‌السلام)م بینی، جلێکی سپی لەبەر کردبوو، لە تەنیشت خاچێک لە سەر چیاکە ڕاوەستابوو و ڕووناکیەک دەوروبەری ئه‌وی داپۆشیبوو. ئه‌و خاچێکی نورانی پێدام و داوای لێکردم هەموو ڕۆژێک هەڵی بگریم، لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟

    1. سڵاوت لێ بێت خه‌لدوون. سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەوەی بینیت ئەوەیە کە لە ئینجیلدا هاتووە: " ئینجا عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ئەگەر کەسێک دەیەوێت ببێتە قوتابی من، با نکۆڵی لە خۆی بکات و خاچەکەی هەڵبگرێت و دوام بکەوێت." ( ئینجیلی مه‌تا ١٦: ٢٤ ). کەواتە تۆ دەبێت ئینجیل بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی زیاتر ئه‌و بناسیت و تیمەکەمان ئامادەیە لەم بوارەدا یارمەتیت بدات. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  36. سڵاو سه‌روه‌رمان عیسای ماسیح ( علیه‌السلام )م له خه‌ودا دیت، خه‌ریک بوو له گه‌ڵ من سه‌رباره‌ی خاچ قسه‌ی ده‌کرد ، سوایی خاچێکی پێدام و له منی ویست که هه‌موو ڕۆژێک ده‌بی هه‌ڵیبگرم.

    1. سڵاوتان لێ بێت به‌کر، دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی ئومێد و تەندروستی و بیشاره‌ته. ئەو دەربارەی خاچەکەی بە ئێوەی گوت چونکە ئەو قوربانییە دەردەخات کە ئازادی دەهێنێ. عیسا ئه‌و قسانه‌ی کوت " ئینجا عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ئەگەر کەسێک دەیەوێت ببێتە قوتابی من، با نکۆڵی لە خۆی بکات و خاچەکەی هەڵبگرێت و دوام بکەوێت." ( ئینجیلی مه‌تا ١٦: ٢٤ ). ئه‌وه به مانای قوربانیدانی هەستە گوناهبارەکان بۆ سەرەتایەکی نوێ پڕ لە فەزڵ و ئارامیه. ئه‌و داوات لێ دەکات شوێن ئەو بکەوی، چونکە ئەو ئێوە بەرەو ژیانی هەتاهەتایی دەبات. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  37. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا عیسای مەسیحی پێغەمبەر( علیه‌السلام )م دیت. هات بۆ ماڵی ئێمە و لەسەر مێزەکەمان دانیشت بۆ ئیفتار لەگەڵمان نانه‌که‌ی پیرۆز کرد و دەستی کرد بە ڕوونکردنەوە دەربارەی ئەو ڕۆژەی خودا لە خەڵکی ده‌وێت، پاشان له خه‌و هەستام.

    1. سڵاوتان لێ بێت عومه‌ر، سوپاس بۆ ئەوەی سەبارەت بە ئه‌وه‌ی که خەونەکەت بە ئێمه کوت. دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی دڵسۆزی دڵی تۆیه. هەروەها دیتنی ئه‌و لە ماڵەکەی خۆتدا مانای ئەوەیە کە بەرەکەتی خودا لەوێ جێگیر بووە. ئەوە قسەی ئەوە دەربارەی ڕۆژوو. " کاتێک بەڕۆژوو دەبن، ڕووگرژ مەبن وەک دووڕووان، چونکە ئەوان خۆیان پەرێشان دەردەخەن تاکو بۆ خەڵکی دەربخەن کە بەڕۆژوون. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. بەڵام تۆ کە بەڕۆژوو دەبیت، سەرت چەور بکە و دەموچاوت بشۆ، تاکو بۆ خەڵک دەرنەکەوێت کە بەڕۆژوویت، تەنها بۆ باوکی نەبینراوت نەبێت، باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٦: ١٦- ١٨ ). ئەو وشانە لەگەڵ فەرمایشی خودا دەگونجێن لەگەڵ ئیشعیای پێغەمبەردا، وه‌ک یه‌ک وان. " «ئایا ئەمە ئەو ڕۆژووە نییە کە من دەمەوێت، کۆتی ستەمکاری بکرێتەوە و گرێیەکانی نیر شل بکرێنەوە، چەوساوەکان بەڕەڵا بکرێن و هەموو نیرێک بشکێنن؟ ئایا ئەوە نییە کە نانی خۆت بۆ برسی لەت بکەیت و هەژارە بێ لانەکان ببەیتە ماڵەوە، کە ڕووتێکت بینی پۆشتەی بکەیت و خۆت لە خزمەکانی خۆت نەشاریتەوە؟ ئەوسا ڕووناکیت وەک بەیان پڕشنگ دەداتەوە، تەندروستیت بە خێرایی چرۆ دەکات، ڕاستودروستیت لەپێشتەوە دەڕوات و شکۆمەندی یەزدانیش پاشڕەو و پارێزەری تۆیە." ( کتێبی ئیشایا ٥٨: ٦- ٨ ). عیسا داوات لێ دەکات کە زیاتر دەربارەی ئیرادەی خودا بزانیت و پەیوەندیت لەگەڵ ئەو پتەوتر بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  38. سڵاوتان لێ بێت، سه‌روه‌رمان عیسا ( علیه‌السلام )م لەخەودا بینی، لە باخچەیەکدا لەگەڵ شاگرده‌کانیدا ڕۆیشت و باسی مەرگ و ڕاپەڕینی بۆ دەکردن و دواتر خاچێکم بینی و هەستام له خه‌و.

    1. سڵاوتان لێ بێت عه‌بدۆلصه‌مه‌د، سوپاس بۆ متمانەکردنت بە ئێمە و هاوبەش کردنی لەگەڵمان کە لە خەونەکەتدا بینیت. ئەوەی تۆ بینیت ئەوەیە کە لە ئینجیلدا هاتووە. ئینجا عیسا ئەوانی هێنا بۆ باخێک کە پێی دەوترێت جێتسیمانی. پێی کوتن: " دوای ئەوە عیسا لەگەڵیان بۆ شوێنێک چوو پێی دەگوترا، گەتسیمانی، بە قوتابییەکانی فەرموو: «لێرە دانیشن هەتا دەچمە ئەوێ نوێژ دەکەم.»...دوایی هاتەوە لای قوتابییەکان و پێی فەرموون: «هێشتا نوستوون و پشوو دەدەن؟ ئەوەتا کاتەکە نزیک بووەتەوە و کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست گوناهباران. هەستن با بڕۆین! ئەوەتا ئەوەی بە گرتنم دەدات نزیک بووەوە.»( ئینجیلی مه‌تا ٢٦: ٣٦، ٤٥- ٤٦ ). ئەوەش دیمەنی پێش خاچەکەی بوو و لە ڕۆژی سێیەمدا مرد و بە زیندوویی هات. ئەگەر دەتەوێت، دەتوانین یارمەتیت بدەین ئەو دیمەنە ڕوون بکەیتەوە. دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن و ئێمە ئامادەین لەم بوارەدا یارمەتیتان بدەین. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  39. سڵاوتان لێ بێت، من خەونمدا دیتم کە خۆشه‌ویستمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) لە دەوری مێزێک دانیشتبوون لەگەڵ گروپێک و گفتوگۆیەک لە نێوانیاندا هەبوو، کە دوای ئەو خواردنه قه‌راره بۆی پێش بێت. ئەو که‌سانه هه‌موو سەرلێشێواو بوون. لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ سوپاس بۆ تۆ.

    1. عادیڵ، سوپاست ده‌که‌ین بۆ ئەوەی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەوەی بینیت دوا شامی عیسا مه‌سیح ( علیه‌السلام ) بوو. " لێیان پرسی: «دەتەوێ لەکوێ ئامادەی بکەین؟» پێی فەرموون: «کاتێک دەچنە ناو شار، تووشی پیاوێک دەبن گۆزەیەک ئاوی هەڵگرتووە، دوای بکەون بۆ ئەو ماڵەی کە بۆی دەچێت. ئینجا بە خاوەن ماڵەکە بڵێن: ”مامۆستا دەفەرموێت: کوا دیوەخانەکە تاکو لەگەڵ قوتابییەکانم نانی پەسخەی تێدا بخۆم؟“ ئەویش لە نهۆمی سەرەوە ژوورێکتان پیشان دەدات، گەورەیە و ڕاخراوە، لەوێ ئامادەی بکەن.» جا ڕۆیشتن، هەموو شتێکیان دۆزییەوە، هەروەک عیسا پێی فەرمووبوون. ئینجا نانی پەسخەیان ئامادە کرد. دوایین شێوی مەسیح کە کاتی نانخواردن هات، عیسا لەسەر خوان دانیشت، نێردراوانیش لەگەڵی بوون. پێی فەرموون: «زۆر ئارەزووم کرد پێش ئازار چێژتنم ئەم نانەی پەسخەتان لەگەڵ بخۆم، چونکە پێتان دەڵێم: ئیتر نانی پەسخە ناخۆم هەتا لە شانشینی خودا بە تەواویی دێتە دی.» جامێکی هەڵگرت و سوپاسی خودای کرد، فەرمووی: «ئەمە بگرن و لەنێوان خۆتان بەشی بکەن. پێتان دەڵێم: ئیتر لە بەرهەمی مێو ناخۆمەوە هەتا شانشینی خودا دێت!» نانێکی هەڵگرت، سوپاسی خودای کرد و لەتی کرد، پێیدان و فەرمووی: «ئەمە جەستەی منە، کە لە پێناوی ئێوە بەخت دەکرێ. ئەمە بۆ یادکردنەوەی من بکەن.» بە هەمان شێوە پاش نانخواردن، جامەکەی هەڵگرت و فەرمووی: «ئەم جامە پەیمانی نوێیە بە خوێنی من، کە لە پێناوی ئێوە دەڕژێت." ( ئینجیلی لۆقا ٢٢: ٩-٢٠ ). ئەگەر تۆ دەتەوێت چیرۆکی مردن و زیندوو بوونەوەکەی عیسا بزانیت، دەتوانیت کتێبی ئینجیل بخوێنیتەوە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  40. سڵاوتان لێ بێت، له خەونمدا دیتم کە حه‌زره‌ته عیسای (علیه‌السلام) به تەنهایی لە باخچەیەکدا نوێژی دەکرد، پاشان دیتم کۆمەڵێک خەڵک بەرەو ئەو هاتن. ئه‌و باسی کوپێکی دەکرد و من لە خەو هەستام.

    1. سڵاوتان لێ بێت ئاده‌م، دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) هەمیشە نیشانەی بەرەکەت و ڕه‌حمه‌ت و تەندروستییە، ئەوەی تۆ بینیت ڕێک بەسەریدا هات پێش ئەوەی بمرێت "پاشان عیسا وەک جاران چوو بۆ کێوی زەیتوون، قوتابییەکانیش دوای کەوتن. کاتێک گەیشتە شوێنەکە، پێی فەرموون: «نوێژ بکەن، تاکو نەکەونە ناو تاقیکردنەوەوە.» ئینجا نزیکەی بەردهاوێژێک لێیان دوورکەوتەوە، چۆکی دادا و نوێژی دەکرد. فەرمووی: «باوکە، ئەگەر دەتەوێت ئەم جامەم لەسەر لاببە، بەڵام نەک بە خواستی من، بەڵکو بە خواستی خۆت بێت." ( ئینجیلی لۆقا ٢٢: ٣٩-٤٢ ). خەونه‌که‌ت لەبەر ئەوەیە کە عیسا دەیەوێت تۆ زیاتر دەربارەی ئەو بزانێت، چونکە ئه‌و دەیەوێت یارمەتیت بدات بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا و دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. من ئامۆژگاریت دەکەم کە ئینجیل بخوێنیتەوە دەربارەی ئەو بابه‌ته. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  41. سڵاوتان لێ بێت، سه‌روه‌رمان عیسای مه‌سیحم له خه‌دا دیت، زۆر نورانی بوو و له په‌نای خاچێک ڕاوه‌ستابووو، باوه‌سی بۆ کردمه‌وه و کوتی ئه‌ونده‌م خۆش ده‌وێی، ئایا تۆش منت خۆش ده‌وێت؟ نه‌مده‌زانی چی بڵێم، دوایی به‌ره‌که‌تی دام من زۆر دڵخؤش و شوکرانه‌ بژێر له خه‌و هه‌ستام. لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌که‌م چیه؟

    1. سڵاوتان لێ بێت وه‌لید، سوپاس بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت که بە ئێمەت کوت. دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی تەندروستی و بەرەکەت و موژده‌یه. خاچ نوێنەرایەتی ئەو قوربانییە دەکات کە ئازادی دەهێنێت بۆمان، ئەوە بانگێشتنێکە بۆ سەرەتایەکی نوێ پڕ لە فەزڵ و لێبوردەیی. عیسا دەیەوێت هەست بە خۆشەویستی بکەیت و بزانیت کە ئه‌و له تۆ خۆشبووه. ئەو دەیەوێت یارمەتیت بدات بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت ببات. هیوادارم ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  42. سڵاوتان لێ بێت، خۆشه‌ویستمان عیسا (علیه‌السلام)م لە خەونمدا دیت که لە ئاسمان ڕاوەستابوو، پاشان کۆترێکی سپیم بینی کە هه‌ڵده‌فڕی و هات و بەسەر شانی ڕاستمەوە نیشت و کوتی : ئەوە نیشانەی ڕۆحی منە کە دەبێت گوێت له ده‌نگی بێت. چونکە تۆ بەرەو هەموو ئەو شتانە دەبات کە فێر بووی و بە خۆشی و ئارامییەکی ناوەکی کە پێشتر هەستت نەکردووە. تکایە یارمەتیم بدە بۆ لێکدانەوەی خەونه‌که‌م. خودا پاداشتان بداته‌وه.

    1. حەسەن، ئێمه سوپاست ده‌که‌ین بۆ ئەوەی خەونەکەتت بە ئێمە کوت. چەندە جوانە دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) لە خەوندا کۆترێکی سپی بۆ تۆ نارد، چونکە کۆترەکە هێما بۆ ڕۆحی خۆی دەکات وەک لە ئینجیلدا هاتووە. " ڕۆحی پیرۆز لە شێوەی جەستەی کۆترێک لەسەری نیشتەوە و دەنگێک لە ئاسمانەوە هات: «تۆ کوڕی خۆشەویستمی، بە تۆ زۆر دڵشادم." ( ئینجیلی لۆقا ٣: ٢٢). تۆ دەتوانیت ئینجیل بخوێنیتەوە بۆ فێربوونی زیاتر دەربارەی ئەو بابەتە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  43. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام) م بینی کە له‌سه‌رخاچێکەوە هەڵواسراوە و سەیری خەڵکی دەکرد و داوای لێخۆشبوونی لە خودا کرد بۆیان، ئەو لە خوێن گه‌وزابوو و له ئازار و هێشدابوو. دەتوانی یارمەتیم بدەیت لە لێکدانەوەی خەونەکەم تێبگەم؟

    1. سڵاوتان لێ بێت وه‌سام، سوپاس بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. بینینی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی دڵسۆزییە لە دڵتدا و بە واتای بەرەکەت و هیوا و ئاشتیە. خاچەکە نوێنەرایەتی ئەو قوربانییە دەکات کە ئازادی دەهێنێت ڕەنگە ببێتە قوربانی هەستی گوناهبار بۆ ئەوەی سەرەتایەکی تازەی بەخشندە و ئارامیت هەبێت ئەوەی بینیت که ڕوویدا ،لە ئینجیلدا هاتووە. "دوو تاوانباری دیکەشیان هێنا تاکو لەگەڵ ئەودا بکوژرێن. کاتێک گەیشتنە ئەو شوێنەی بە کاسەسەر ناودەبردرا، لەوێ لەگەڵ تاوانبارەکان لە خاچیان دا، یەکێک لەلای ڕاستی و ئەوەی دیکەش لەلای چەپی. عیساش فەرمووی: «باوکە، لێیان خۆشبە، چونکە نازانن چی دەکەن.» ئینجا بە تیروپشک جلەکانیان دابەش کرد." ( ئینجیلی لۆقا ٢٣: ٣٢-٣٤ ). من ئامۆژگاریت دەکەم کە چیرۆکەکە بە تەواوی بخوێنیتەوە و، ئەگەر لە گوماندا بویت، دیسان بۆمان بنووسە. خوداوه‌ند به‌ره‌که‌تتان بدات.

  44. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام)م لە خەونمدا دیت که لە ئاسمان ڕاوەستابوو، پاشان کۆترێکی سپیم بینی کە هه‌ڵده‌فڕی و هات و بەسەر شانی ڕاستمەوە نیشت. دەتوانیت ئەو خەونە بۆ من لێک بدەیتەوە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت عۆسام، بینینی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و ئومێد و شادیه. ئەو ئێستا لە ئاسمانە و دەیەوێت تۆ هەست بکەیت کە ئەو تۆی خۆشدەوێت. کۆتر لەسەر شانتان نیشانەی تەندروستی و بەرەکەتی خودایە بۆ تۆ. من ئامۆژگاریت دەکەم بۆ خوێندنەوەی زیاتر دەربارەی عیسا و وشەکەی واته که‌لامی خودا. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  45. حه‌زره‌تی عیسا ( علیه‌السلام )م بینی. ئەو خاچەکەی هەڵگرتبوو و ئه‌منی بانگ کرد بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆم هەڵیگرم، پاشان پێی کوتم کە پێویستە هەموو ڕۆژێک هەڵی بگرم، پاشان بە سەرسوڕماویه‌وه له خه‌و هەستام. تکایە، لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ئه‌حمه‌د، بینینی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و تەندروستی و ئومێدە. خاچ نوێنەرایەتی ئەو قوربانییە دەکات کە ئازادی دەهێنێت و نیشانەی ڕەحمەتە. ئەوە قسەی عیسایە که له ئینجیلدا هاتووه " ئینجا عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ئەگەر کەسێک دەیەوێت ببێتە قوتابی من، با نکۆڵی لە خۆی بکات و خاچەکەی هەڵبگرێت و دوام بکەوێت" ( ئینجیلی مه‌تا ١٦: ٢٤ ). ئه‌و داواتان لێ دەکات کە هەستە گوناهبارەکانتان بکەنە قوربانی و نکۆڵی لە مەیلە خراپەکانی کاراکتەرەکە بکەن و پەیڕەوی بکەن و ڕێنموویی ببن بۆ ژیانی هەتاهەتایی و سەرکەوتن. من ئامۆژگاریت دەکەم کە زیاتر فێربە دەربارەی عیسا مه‌سیح و وشەکانی. هیوادارم ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  46. السلام عليكم حلمت البارحة بسيدنا عيسى المسيح عليه السلام أتيا من السماء ليسمع صلوات الناس ليستجيب لها وقال لي أنا أسمع صوت الداعي إذا دعاني صحيت وكلي حيرة ما تفسير الحلم

    1. ماجد عليك السلام يا أخي. نشكرك لسؤالنا عن تفسير حلمك. إن سيدنا عيسى المسيح (سلامه علينا) يحبنا لدرجة أنه يريدنا أن نطلبه في صلاتنا وهذا ما تم ذكره في الانجيل “وَكُلُّ مَا تَطْلُبُونَهُ فِي الصَّلاةِ بِإِيمَانٍ، تَنَالُونَهُ” (متى 21: 22). لذا عليك أن تبدأ بالدعاء له وتطلب منه وهو سيساعدك. يمكنك التواصل معنا فنحن نسعد بمساعدتك. بارك الله بك.

More Stories
خەونەکان