خەیاڵەکانی عیسا

خەون و خەیاڵەکانی عیسا (س.ع) لە خەو دا " گوزارشت لە ڕاستییە. (ابن سیرین) پێمان دەڵێ, ئەو کەسەی عیسا (س.ع)ی لە نێوان خەڵک دا بە گشتی ببینێت" وەک کەسێکی باش و دروستکار و لە ڕێگای باشە بۆ کەسانی ترە" بەرەکەتی ئەوەی پێ بەخشراوە بۆ مەکان و شوێنانی تر سەفەر بکات .بینینی عیسا (س.ع) بۆ کچانی عازەب(جەحێڵ) لە خەو دا بە مانای ئەوەیە کچانێکی داوێن پاک و باشن"بە باشی دەست پێ دەکات و لە ڕێگای باشە بەردەوام دەبێت.بینینی عیسا (س.ع) بۆ ئەو ژنانەی زگ پڕن و حامیلەن نیشانەی ئەوەیە کوڕێکی عاقڵ و تێگەیشتوو و بەهێز دێننە دنیاوە .بۆ ژنانی بە مێرد" یان هاوسەردار و بە گشتی بۆ ژنان نیشانەی حامیلە بوونە هەڵبەت بۆ ئەو کەسانەی وا دەتوانن و تەمەنیان گونجاوە بۆ حامیلە بوون" و هەروەها نیشانەی بەختەوەری بۆ ئافرەتانی ترە.

هەندێکی تر.لە ڕاڤەکاران (مفسران) لەو باوەڕە دان کە بینینی عیسا (س.ع) لە خەون و خەیاڵدا " هەم بۆ پیاو و هەم بۆ ژنیش بەرەکەت لە لایەن خوا و ئاگاداری خودا بۆ ئەوانەیە وا زۆر پەرێشان حاڵن .نازڵ بوونی عیسا (س.ع) لە خەو دا ، لە شوێنێکی تایبەت" نیشانەی دەرکەوتن و یەکسانی و خێرو خۆشی و بارینی بەرەکەت بەسەر ئەو شوێنە دا و کۆتایی بێ ئیمانی و سەرکەوتنی ئیمانداران لە و شوێن و مەکانەیە.

دەتوانین بڵێین کە بینینی عیسا (س.ع) لەخەو دا زۆر زیاتر لەمانەیە" ئەو هاتووە بۆ ڕزگاری مرۆڤ و بە گشتی بینینی ئەو بۆ مرۆڤایەتی ئارامییە و خەون و خەیاڵی ئەو بە کەسێک وا لە خوا دوورە دڵنیایی دەبەخشێت .ترس لە ئێمە دوور دەکاتەوە " بینینی عیسا ئاگادار کردنەوە و نەجاتە.

قورئان دەفەرمێت " ئەو مۆعجیزە گەورانەی کە تا بە ئێستا کەس نەیتوانیوە ئەنجامی بدات" ئەنجامی داوە . ئەمری بە مردووەکان کرد زیندوو بوونەتەوە" بینایی بەخشییەوە بەکەسانیک وانەخۆشی و برین لە لەشیاندا بوو" لە گوڵ" کۆتری خوڵقاند و هەناسەی بە کۆتر دا کۆتر بوو بە گیانلەبەر " غەیبی دەبینی و لە بەهەشت بۆ چاکە کارەکان سفرە و خوانی خواردنی داوا دەکرد" بە هەستانەوەی مردووکان" بەسەر مەرگ و نەمان دا سەرکەوت و بەرەو ئاسمان بەرز بۆوە.

هەر وەها قورئان دەفەرمێت " ئەو سەردانی هەر شوێنێکی کردبوایە لە گەڵ خۆی خێرو بەرەکەتی دەبرد . ڕەحمەتێکە بۆ مەخلوقات" پاک و بێگەرد لە تەواوی گوناح و تاوانەکان " کەلام و ڕۆحی پەروەردگارە" بە جێگەو پێگەی باش لە ئەم دنیایەو بە شیفاعەت و گەورەیی و جەلال بەرەو دەرگانەی پەروەرگارە.

هەر هەموو ئەو زانیارییانە لەقورئان بە ڕاست و درووستی و پەیوەندی عیسا لە کتێبی پیرۆز دا یەکسانە"کە عیسا (س.ع ) مرۆڤێکی بێ وێنەیە" و تایبەتە چونکە ئەو گەلی خۆی لە تاوان ڕزگار دەکات(مەتا ٢١:١) عمانوئیل (خوا لە گەڵ ئێمەیە)( مەتا ١: ٢٣) لەئێستاوە ک ئەو لە داییک بووە پیرۆزە و کوڕی پەروەرگارە.(لۆقا ۲٥:١) هەروەها ڕزگارکەرێک بۆ ئێوە دێتە دنیا و خواوەندی مەسیحە.(لۆقا ٢: ١١)

ئینجیل خزمەتی ئەو ئاشکرا دەکات ڕۆحی یەزدان بەهێزم دەکات،چونکە دەستنیشانی کردووم بۆ مژدەدان بە هەژاران، منی ناردووە بۆ جاڕدانی ئازادی بەدیلگیراوان، هەروەها گەڕانەوەی بینایی بۆ کوێران، بۆ ئازادکردنی ستەملێکراوان و ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان. (لۆقا ۴: ١٨ -١٩).

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

  1. السلام عليكم في الحلم ظهر لي سيدنا عيسى المسيح عليه السلام وقال لي اتبعني ساهديك للصراط المستقيم فلا أحد غيري يستطيع ذلك فقلت نعم ساتبعك وكنت سعيدا جدا

    1. وعليك السلام يا احمد. نشكرك لمشاركة حلمك معنا. لقد ظهر لك سيدنا عيسى المسيح (سلامه علينا) ليدعوك لاتباعه بحسب ما اقتبسه من الانجيل “أَنَا هُوَ الطَّرِيقُ وَالْحَقُّ وَالْحَيَاةُ. لَا يَأْتِي أَحَدٌ إِلَى الآبِ إِلّا بِي” (يوحنا 14: 6). يمكنك البدء بقراءة الانجيل ونحن على استعداد لنساعدك على ذلك. بارك الله بك.

  2. Salams, I saw a dream last night in which I saw prophet Essa alaihiasalam, he was wearing white clothes and teaching in the masjid about 3 messages that will shared by 3 angels before the day of judgement to prepare people, he asked everyone to look for these messages and share them with others. Please, what are these messages are? Thank you.

    1. Aleykum al-salam, Ahmad. Thank you for writing to us and sharing your dream. The vision of Isa Al-Masih (may His peace be upon us) is a sign of the sincerity of your heart and also means blessings, peace and good news. He was preaching about these messages: “Then I saw another angel flying in the midst of heaven, having the everlasting gospel to preach to those who dwell on the earth—to every nation, tribe, tongue, and people—saying with a loud voice , “Fear God and give glory to Him, for the hour of His judgment has come; and worship Him who made heaven and earth, the sea and springs of water.” And another angel followed, saying, “Babylon is fallen, is fallen, that great city, because she has made all nations drink of the wine of the wrath of her fornication.” Then a third angel followed them, saying with a loud voice, “If anyone worships the beast and his image, and receives his mark on his forehead or on his hand, he himself shall also drink of the wine of the wrath of God, which is poured out full strength into the cup of His indignation. He shall be tormented with fire and brimstone in the presence of the holy angels and in the presence of the Lamb. And the smoke of their torment ascends forever and ever; and they have no rest day or night, who worship the beast and his image of him, and whoever receives the mark of his name from him.” – Injil, Revelation 14:6-11. These are warnings to believers before the Day of Judgment about worshiping the Creator God alone, forsaking sin and idolatry, and observing the Law of Allah and not doctrines invented by men. I hope you will accept the invitation and study these messages and share them with others. If you have any doubts, do not hesitate to write to us. May Allah bless you always.

  3. السلام عليكم ورحمة الله وبركاته في الحلم شفت سيدنا عيسى المسيح عليه السلام يسير مع ناس كثيره ويدخل من بوابة مدينة، كان الناس يسبحون الله ولكن كان مجموعة غير فرحانة وكانوا يخططون أعمل شيء ثم نظر إلي سيدنا عيسى ع وكان منظره جميل جدا وكان محاط بالنور وقال من أي مجموعة أنت ثم صحيت لم أجبه على السؤال ما تفسير الحلم جزاكم الله خير

    1. وعليكِ السلام يا تهاني . نشكركِ لمشاركة حلمكِ معنا. إن المشهد الذي رأيتيه عن سيدنا عيسى المسيح (سلامه علينا) هو ذاته ما ذُكر في الانجيل “وَأَخَذَ السَّائِرُونَ أَمَامَهُ وَالسَّائِرُونَ خَلْفَهُ يَهْتِفُونَ: أُوصَنَّا مُبَارَكٌ الآتِي بِاسْمِ الرَّبِّ مُبَارَكَةٌ مَمْلَكَةُ أَبِينَا دَاوُدَ الآتِيَةُ أُوصَنَّا فِي الأَعَالِي
      ثُمَّ دَخَلَ يَسُوعُ أُورُشَلِيمَ، حَتَّى وَصَلَ إِلَى الْهَيْكَلِ، وَرَاقَبَ كُلَّ مَا كَانَ يَجْرِي فِيهِ” (مرقس 11 :10-11) وقد سألكِ عن مجموعتكِ لأنه يريدكِ أن تكوني من بين الأشخاص الفرحين واللذين يهتفون بفرح له. ولكي تؤمني به وتتبعيه كونه طريق الحق. يمكنكِ البدء بقراءة الانجيل والتعرف عليه أكثر. ونحن على استعداد لنساعدكِ في الاجابة على أي استفسار لديكِ. بارك الله بكِ

  4. سڵاو، حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام) م بینی لە خەونمدا قسەم لەگەڵ دەکرد و نوێژێکی نوێی پێ فێر دەکردم، نوێژم دەکرد داوا لە خودا بکەم کە دڵێکی نوێ لە مندا دروست بکات و لە گوناهەکانم خۆش بێت. بە دڵخۆشی هەستام و نەمدەویست خەونەکە کۆتایی پێ بێت.

    1. سڵاوتان لێ بێت حه‌یده‌ر، سوپاس بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. بینینی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەزەیی و ئاشتی و هیوا و بیشاره‌ته. ئه‌و نوێژێکت فێر دەکات لە کتێبی زه‌بووره‌کان " ئەی خودایە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵم میهرەبان بە، بەگوێرەی زۆری بەزەیی خۆت یاخیبوونم بسڕەوە. بە تەواوی لە تاوانم بمشۆرەوە ولە گوناهم پاکم بکەرەوە، چونکە من یاخیبوونم دەزانم،هەمیشە گوناهم لەبەردەممە. لە دژی تۆ، تەنها تۆ، گوناهم کرد، لەبەرچاوی تۆ خراپەم کرد، تاکو لە بڕیارەکانت ڕاست بیت، دادپەروەر بیت لە حوکمەکانت. ئەوەتا من بە زگماکی تاوانبارم، گوناهبارم لەو کاتەوە کە دایکم سکی بە من پڕ بووە. ئەوەتا لە ناوەڕۆکەوە بە ڕاستی دڵشاد دەبیت، لە ویژدانەوە فێری داناییم دەکەیت. بە زوفا پاکم بکەرەوە پاک دەبم، بمشۆرەوە لە بەفر سپیتر دەبم. با گوێم لە شادی و خۆشی بێت، با ئەو ئێسقانانەی وردوخاشت کردووە شاد بن. چاو لە گوناهەکانم بپۆشە و هەموو خراپەکانم بسڕەوە. ئەی خودایە، دڵێکی پاکم تێدا دروستبکە و ڕۆحێکی چەسپاو لە ناخم نوێ بکەرەوە" ( زه‌بوره‌کان ٥١: ١-١٠).

  5. سڵاوتان لێ بێت، شەوی ڕابردوو خەونم بە پیاوێکەوە بینی کە جلی سپی لەبەر بوو، خه‌ریک بوو لە کتێبێکەوە دەیخوێندەوە و دەنگی زۆر جوان و خۆش بوو، کاتێک سەیریم کرد زەردەخەنەی کرد و گوتی: من وشەی خودام و دەمەوێت تۆ شوێنم بکەوی. ئینجا زانیم کە ئەو پێغەمبەر عیسا (علیه‌السلام) یە و من خۆشحاڵ بووم کە لەگەڵیدا بووم. دەتوانی یارمەتیم بدەیت لە لێکدانەوەی خەونەکەم تێبگەم؟ سوپاس بۆ تۆ.

    1. سڵاوتان لێ بێت مازه‌ن، سوپاس بۆ ئەوەی خەونە جوانەکەت بە ئێمە وت. بینینی عیسای مەسیح (علیه‌السلام ) واتە بەرەکەت و تەندروستی و بەختەوەری. ئەو وشەی خودایە کە بوو بە مرۆڤ و لەنێو خەڵکدا ژیاوە. دەربارەی ئەو نووسراوە " لە سەرەتادا، وشەکە هەبوو، وشەکە لەلای خودا بوو، وشەکە خۆی خودا بوو. ئەو لە سەرەتاوە لەلای خودا بوو. هەموو شتێک بەو بەدیهاتووە، بێ ئەو هیچ شتێک بەدی نەهاتووە لەوانەی کە بەدیهاتوون. وشەکە سەرچاوەی ژیان بوو، ژیانەکەش ڕووناکی مرۆڤ بوو، ڕووناکییەکەش لە تاریکیدا دەدرەوشێتەوە و تاریکییەکە بەسەریدا زاڵ نەبووە" (ئینجیلی یوحه‌نا ١: ١-٤). ". " (هه‌روه‌ها یادیان بهێنه‌) کاتێک فریشه‌که به مه‌ریه‌می وت: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی خوا مژده‌ت ده‌داتێ: به وشه‌یه‌کی خۆی (که فرمانی ـ کن فیکون ـ ه‌، ڕۆڵه‌یه‌کت پێ ببه‌خشێت) که ناوی (المسیح)ه، عیسای کوڕی مه‌ریه‌مه‌، که پیاو ماقووڵ و پایه به‌رزه له‌م دنیادا، له قیامه‌تیشدا له ده‌سته‌ی نزیکانه (له ئێمه‌وه‌)." ( قوئان سوڕه‌ی آلی عومران ٣: ٤٥). عیسا داوات لێ دەکات کە شوێن ئەو بکەون و گوێی لێ بگرن، چونکە دەیەوێت ڕێنموونیتان بکات بۆ ژیانی هەتاهەتایی. ئه‌و کوتی " عیسای مه‌سیح وتی: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). هیوادارم زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت و ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەی. خودا هەموو کات بتبەخشێت

  6. سڵاو، من خەونێکم دیت، و له خەونمدا سه‌روه‌رم عیسام دیت. هات بۆ سەردان کردنمان لە ماڵەکەماندا و ئیفتاری کرد و فێری کردین کە ئەو ڕۆژەی خودا بیەوێت ئەو ڕۆژەیە کە فێری کردووین و کتێبێکی پێدام بۆ خوێندنەوە، پاشان لە خەو هەستام.

    1. سڵاوتان لێ بێت جاسم، سوپاس بۆ متمانەکردنت بە ئێمە و هاوبەشکردنی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە. بینینی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی ڕاستگۆیی ئەوە و بە مانای بەرەکەت و ئارامی و خۆشی لە ماڵەکەتدایه. ده‌رباره‌ی ڕۆژووبوون خودا دەفەرموێت. " «کاتێک بەڕۆژوو دەبن، ڕووگرژ مەبن وەک دووڕووان، چونکە ئەوان خۆیان پەرێشان دەردەخەن تاکو بۆ خەڵکی دەربخەن کە بەڕۆژوون. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. بەڵام تۆ کە بەڕۆژوو دەبیت، سەرت چەور بکە و دەموچاوت بشۆ، تاکو بۆ خەڵک دەرنەکەوێت کە بەڕۆژوویت، تەنها بۆ باوکی نەبینراوت نەبێت، باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٦: ١٦-١٨ ). هەروەها خوای گەورەش بۆ ئیشعیای پێغەمبەر ئاشکرا کراوە. "ئایا ئەمە ئەو ڕۆژووە نییە کە من دەمەوێت، کۆتی ستەمکاری بکرێتەوە و گرێیەکانی نیر شل بکرێنەوە، چەوساوەکان بەڕەڵا بکرێن و هەموو نیرێک بشکێنن؟ ئایا ئەوە نییە کە نانی خۆت بۆ برسی لەت بکەیت و هەژارە بێ لانەکان ببەیتە ماڵەوە، کە ڕووتێکت بینی پۆشتەی بکەیت و خۆت لە خزمەکانی خۆت نەشاریتەوە؟ ئەوسا ڕووناکیت وەک بەیان پڕشنگ دەداتەوە، تەندروستیت بە خێرایی چرۆ دەکات، ڕاستودروستیت لەپێشتەوە دەڕوات و شکۆمەندی یەزدانیش پاشڕەو و پارێزەری تۆیە. ئەوسا هاوار دەکەیت و یەزدان وەڵام دەداتەوە، هاواری فریاکەوتن دەکەیت، ئەویش پێت دەفەرموێت: ئەوەتام. ئەگەر بەرگی ستەم لە خۆت داماڵیت و واز لە قسەی بەد و تاوانبارکردنی خەڵکی بهێنیت، هەروەها ئەگەر خۆت بۆ برسی ماندوو بکەیت و پێداویستی زەلیل دابین بکەیت، ئاوا ڕووناکیت لەناو تاریکی دەدرەوشێتەوە و تاریکی ئەنگوستەچاوت وەک نیوەڕۆ دەبێت. یەزدان هەمیشە ڕێنماییت دەکات و لە خاکی ڕووتەندا گیانت تێر دەکات و جەستەت بەهێز دەکات. وەک باخچەیەکی تێر ئاوت لێدێت، کانییەک کە ئاوی لێ نەبڕێت." ( ئیشایا ٥٨: ٦-١١). ئه‌و داوات لێ دەکات لە مانای ڕاستەقینەی ڕۆژوو تێبگەیت و تێبگه‌ی که چۆن دەتوانێت پەیوەندیت لەگەڵ خودا نزیک بکاتەوە و قووڵتر بێت. من ئامۆژگاریت دەکەم کە کاتێکی زیاتر بۆ خوێندنی ئینجیل بەسەرببەیت. خودا به‌ره‌که‌تت پێ ببه‌خشێت.

  7. سڵاو، من له خەونمدا حه‌زره‌تی عیسای مەسیح ( علیه السلام )م دیت. لیباسی سپی له‌به‌ر کردبوو و قژی و ڕیشێکی درێژی هه‌بوو و بەشێکی لە کتێبی ئینجیل بۆ دەخوێندمه‌وە کە مانای ڕاستەقینەی ڕۆژووبوون بوو، پاشان بەرەکەتی پێبەخشیم. و من له خه‌وه‌که‌م خه‌به‌رم بووه.

    1. سڵاوتان لێ بێت له‌وایی، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. پێش هەموو شتێک بینینی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) هۆکاری ڕاستگۆیی تۆیە و واتە بەرەکەت و بیشاره‌ت و چاکە و چاکەکاری و میهرەبانیه. ئەو هات بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە مانای ڕاستەقینەی ڕۆژوو زیاتر تێبگەیت. وشەکانی لە ئینجیلدا دەگێڕدرێنەوە. " کاتێک بەڕۆژوو دەبن، ڕووگرژ مەبن وەک دووڕووان، چونکە ئەوان خۆیان پەرێشان دەردەخەن تاکو بۆ خەڵکی دەربخەن کە بەڕۆژوون. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. بەڵام تۆ کە بەڕۆژوو دەبیت، سەرت چەور بکە و دەموچاوت بشۆ، تاکو بۆ خەڵک دەرنەکەوێت کە بەڕۆژوویت، تەنها بۆ باوکی نەبینراوت نەبێت، باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٦: ١٦- ١٨ ). من پێشنیارت دەکەم بۆ گەڕانی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە. هەروەها تۆ دەتوانیت چاو بە وتارەکانماندا بخشێنیتەوە لەسەر ڕۆژوو، وە ئەگەر هه‌ر پرسیارێکت هەبوو، دوودڵ مەبە بۆ ئەوەی جارێکی تر بۆمان بنووسیتەوە. خودا هەموو کات بتبەخشێت.

  8. سڵاوتان لێ بێت، دوێنێ دوای بەرەبەیان، پەروەردگارم عیسای مەسیحم لە خەونەکەم بینی ( علیه‌السلام ) و پێی گوتم: من نان و ئاوی ژیانم، وەرن و شوێنم بکەون. لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟ خودا پاداشتان بداته‌وه.

    1. سڵاوتان لێ بێت طارق، سوپاس بۆ ئەوەی خەونەکەت بە ئێمە کوت. ئەوەی عیسای مه‌سیح ( علیه‌السلام ) پێی فەرمووی لە ئینجیلەوە دەیگێڕێتەوە " عیساش پێی فەرموون: «منم نانی ژیان. ئەوەی بێتە لام هەرگیز برسی نابێت، ئەوەش باوەڕم پێ بهێنێت هەرگیز تینووی نابێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ٦: ٣٥ ). عیسا به ئه‌ویی فه‌رموو " عیسای مه‌سیح وتی: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). دەتوانیت بە خوێندنەوەی ئینجیل دەست پێ بکەیت بۆ فێربوونی زیاتر دەربارەی مه‌سیح. ئێمە ئامادەین لەم بوارەدا یارمەتیتان بدەین خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  9. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا بینیم کە سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح ( علیه‌السلام ) لەسەر کەرێک سوار بووه و لە دەروازەی شارێکی گەورەوە چووه ژوورەوە و خەڵکێکی زۆر لە دەوروبەری بوون. سوپاس بۆ ئێوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت له‌یث، سوپاس بۆ تۆ بۆ هاوبەشکردنی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە، ئەو دیمەنەی کە دەربارەی عیسای مەسیح ی پەروەردگارمان ( علیه‌السلام ) بینیت، ئەو شتەیە کە لە ئینجیلدا هاتووە. " جاشکەکەیان بۆ عیسا هێنا و کەواکانیان خستە سەری، ئەویش سواری بوو. زۆر کەسیش کەواکانیان لەسەر ڕێگاکە ڕاخست، هەندێکیش لە باخەکان لقەداریان بڕیبووەوە. ئەوانەی لەپێشییەوە و ئەوانەش کە لەدوایەوە دەڕۆیشتن، هاواریان دەکرد: «{هۆسانا! پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!} » ( ئینجیلی مه‌ڕقۆس ١١: ٧-٩). تۆ دەتوانیت ئینجیل بخوێنیتەوە و زیاتر فێربیت دەربارەی گەیشتنی به شکۆیی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان ( علیه‌السلام ). ئێمە ئامادەین لەم بوارەدا یارمەتیتان بدەین تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە ئەگەر هه‌ر پرسیارێکت هەبوو. خودا هەموو کات بتبەخشێت

  10. سڵاوتان لێ بێت، لە دووەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا خەونم بە سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام ) ەوە کەوت، له منی ویست په‌یڕه‌ویی ئه‌و بکه‌م، گوتم باوەڕم بە تۆ هەیە، ئەو گوتی بەس نییە، من ڕێگا و ڕاستی و ژیانم، تۆ دەبێت واز لە هەموو شتێک بهێنیت و شوێنم بکەوی، پاشان دەستی خستە سەرم و بەرەکەتی لێکردم. ئایا دەتوانن یارمەتیم بدەن لە لێکدانەوەی خەونەکەم تێبگەم؟ سوپاستان ده‌که‌م.

    1. سڵاوتان لێ بێت مه‌روان، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. خەونی عیسای مەسیح (علیه‌السلام ) به مانای بیشاره‌ت و ئاشتی و بەختەوەریه. دەست لێدان لەسەر سەری تۆ و بەرەکەت، واتە میهره‌بانی و ڕەحمەتی خوا له گه‌ڵ تۆیە. ئەوە قسەکانی عیسایە " عیسای مه‌سیح وتی: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). عیسا داوات لێ دەکات کە شوێن ئەو بکەوی و متمانەی پێ بکەی، چونکە ئەو ڕێگای ڕاست و دروستە و ڕێنموونی تۆ دەکات به‌ره‌و ژیانی هەتاهەتایی. هیوادارم ئەم داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بتبەخشێت

  11. من له خەونمدا بینیم کە عیسای مەسیحی پەروەردگارمان ( علیه‌السلام ) مانای ڕاستەقینەی ڕۆژوو و چۆنیەتی ڕۆژوو گرتنم فێر دەکات، پاشان کتێبێکی پێدام کە مانای خەوی شی ده‌کردەوە، سوپاس.

    1. سڵاوتان لێ بێت, سوپاس بۆتۆ بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەوەی عیسای پەروەردگارمان داوای لێکردیت بیکەیت، ئەوەیە کەخەڵکیت خۆش بوێت و یارمەتی هەژاران بدەیت و تەنیا واز لەخواردن و خواردنەوە نەهێنن. “کاتێک بەڕۆژوو دەبن، ڕووگرژ مەبن وەک دووڕووان، چونکە ئەوان خۆیان پەرێشان دەردەخەن تاکو بۆ خەڵکی دەربخەن کە بەڕۆژوون. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە” ) ئینجیلی مه‌تا ٦: ١٦). ئه‌و کتێبی ڕاستیشی پێبەخشییت کە ئینجیلەبۆوه‌ی بخوێنیتەوە و بزانیت چی لە ناخیدایە، چونکە چیرۆکی عیسای مەسیح ( علیه‌السلام ) لە لەدایک بوونەوە تا مردن و زیندووبوونەوەکەی دەدۆزیتەوە. ئێمە دڵخۆشین کە یارمەتیت دەدەین تکایە دوودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە. خودا هەمیشە بەرەکەت پێ بدات.

  12. سڵاوتان لێ بێت, لە خەوندا عیسای پێغەمبەر ( علیه‌السلام ) ئەو سەردانی منی کرد، پەلەی هه‌بوو و پێی کوتم هیچ کات نییە، دەبێت باوەڕم پێبکەیت و پەیڕەوی ڕێگاکه‌م بکەیت, پاشان من سەرلێشێواو لە خەو هەستام، ئایا دەتوانن یارمەتیم بدەن لە مانای خەوەکەم تێبگەم؟ سوپاس بۆ ئێوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت شۆکه‌ت، سوپاس بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. بینینی عیسای مەسیح(علیه‌السلام) کە تۆی مولاقات کرد مانای ئەوەیە کە بەرەکەتی خودا لەسەر تۆیە. ئەو هات بۆ ئەوەی بانگتان بکات بۆ شوێنکەوتنی خۆی، چونکە هەر زوو وەک دادوەرێکی دادپەروەرانە دێت بۆ ڕۆژی قیامەت، هەروەک لە ئینجیل و فەرموودەدا هاتووە. ئه‌و دەیەوێت تۆ بپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت دەبات. ئەوە وشەکانی ئەوە " عیسای مه‌سیح وتی: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ) . " خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  13. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) م بینی لە خەونمدا عەبایەکی سپی لەبەر بوو و ڕوخساری پڕ بوو لە ڕووناکی. قسەی لەگەڵ کردم و دەنگی پڕ بوو لە دەسەڵات و گوتی: بۆچی گوێم لێ ناگری؟ من چەند جارێک تۆم بانگ کردووه بۆ شوێنکەوتنی خۆم. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە، من بەم زووانە دێم بۆ دادگایی کردنی جیهان، وە تۆ دەبێت ئامادە بیت. پاشان دەستی خستە سەرم و هەستم کرد کە شتێک لە دڵمدا ڕوویداوە، دواتر زۆر دڵخۆش لە خەو هەستام. تکایه دەتوانن یارمەتیم بدەن لە مانای خەوەکەم تێبگەم؟ سوپاس بۆ ئێوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت واسیف، سوپاس بۆ نووسینت بۆ ئێمە و هاوبەشی کردنی خەونەکەت له‌گه‌ڵمان. بوونی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) لە خەودا نیشانەی ئاشتی و بەرەکەت و نیعمەت و بیشاره‌ته. ئەو هات بۆ ئەوەی تۆ دڵنیا بێت کە بانگت دەکات بۆ شوێنکەوتنی خۆی. ئەو زاتەیه که لەلایەن ئینجیل و فەرموودەوە بە دادوەرێکی دادپەروەر داندراوه و ناساندراوه، کەهەر زوو دێت بۆ ڕۆژی قیامەت، ئەوه دەیەوێت کاتێک دێت تۆ ئامادەبی. " لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣١). ئه‌و داوات لێ دەکات شوێن ئەو بکەوی چونکە تۆ دەپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ڕاتدەبات، " عیسای مه‌سیح وتی: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ) . " هیوادارم تۆ ئەم داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەمیشە بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  14. سڵاوتان لێ بێت، من له خەونمدا دیتم کە زۆر تینو بووم و نەمده‌توانی ڕۆژوو ئیدامه بده‌م، زۆر لاواز ببووم. پاشان سه‌روه‌رمان عیسای مه‌سیح ( علیه‌السلام ) لەبەرم دەرکەوت کە لیباسی سپی لەبەر بوو و گوتی: من ئاوی زیندووم و ئەوەی لێی دەخواتەوە هەرگیز تینوی نابێت. ئەویش پرسی: دەتەوێت؟! گوتم: بەڵێ، تکایە، پاشان هەستم بە قودر‌ت کرد، پاشان بە دڵخۆشی و ئاسوودەیی هەستام له خه‌و. ئەو زۆر باش له گه‌ڵ من، من نەمدەویست ئەم خەونە کۆتایی پێ بێت. تکایە، لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟ سوپاس بۆ ئێوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت فاطمه، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. بینینی عیسای مه‌سیح ( علیه‌ السلام ) لە خەودا نیشانەی فه‌زڵ و بیشاره‌ت و نیعمەت و بەرەکەتە. ئەو ئەو وشانەی بە تۆ کوت :" عیسا وەڵامی دایەوە: «هەرکەسێک لەم ئاوە بخواتەوە جارێکی دیکە تینووی دەبێتەوە. بەڵام ئەوەی لەو ئاوە بخواتەوە کە من دەیدەمێ، هەرگیز تینووی نابێت، بەڵکو ئەو ئاوەی من دەیدەمێ تێیدا دەبێتە کانیاوێک و هەڵدەقوڵێت، ژیانی هەتاهەتایی دەبەخشێ.»( ئینجیلی یوحه‌نا ٤: ١٣-١٤). ئەوە ڕه‌بتی بە گەشەی ڕۆحی تۆوە هەیە و چۆن ئه‌و دەیەوێت یارمەتیت بدات، بەرەکەتت پێ ببەخشێت و هەروەها بۆ ئەوانی تر پیرۆزت بکات. ئەو دەیەوێت متمانەی پێ بکه‌ی و ئه‌و تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت دەبات. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  15. السلام عليكم حلمت بسيدنا عيسى المسيح عليه السلام، جاءني بالحلم وطلب مني أن أرتدي ثياب بيضاء جميلة وقال بهذه الطريقة فقط أستطيع دخول الجنة، وبعدين باركني ووضع يده الكريمة على رأسي صحيت من النوم فرحان ما تفسير الحلم جزاكم الله خير

    1. سعود. نشكرك لمشاركة حلمك معنا. إنه لشيء جميل أن ترى سيدنا عيسى المسيح (سلامه علينا) في الحلم. وقد أعطاك ثوباً أبيض وبحسب ما ذُكر في الانجيل “وَوُهِبَ لَهَا أَنْ تَلْبَسَ الكَتَّانَ الأَبْيَضَ النَّاصِعَ وَالْكَتَّانُ يَرْمِزُ إِلَى أَعْمَالِ الصَّلاحِ الَّتِي قَامَ بِها الْقِدِّيسُونَ” ( رؤيا 19: 8). لأنه يرمز للصلاح والنقاوة والطهارة. وإذا أردت أن تعرف وتبحث أكثر عن الموضوع يمكنك التواصل معنا ونحن على استعداد لنساعدك على ذلك. بارك الله بك.

  16. سڵاوتان لێ بێت، شەوی ڕابردوو خەونم بینی کە لەگەڵ هاوڕێکانمدا دەچین بۆ مەککە و کاتێک گەیشتینە ئەوێ هەستمان کرد هەڵە‌یه‌ک پێش هاتووه،خەڵک دەترسان و پاشان بینیمان کە جندۆکه‌ی ڕەشپۆش هێرش دەکەنە سەریان، منیش دەترسام، بەڵام لەناکاو عیسای پێغەمبەر (علیه‌السلام) دەرکەوت و گوتی: مەترسە، من ئارامی خۆمت پێ دەبەخشم. و بە بیستنی دەنگی ئەو جندۆکه‌کان ون بوون. ئەو کەسانەی دیکه زۆر دڵخۆش بوون بەڵام نەیاندەزانی چی ڕوویداوە من به ئه‌وانم ده‌کوت حه‌زره‌تی عیسا، عیسا ( علیه‌السلام ) بەڵام ده‌تکوت گوێیان لە من نەبوو. من زۆر خۆشحاڵ بووم کە عیسا هات بۆ یارمەتی دانمان. لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟ سوپاس بۆ ئێوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت ئه‌میر، سوپاس بۆ ئەوەی تۆ بۆ ئێمەت نووسیو خەونەکەت بۆ باس کردین. بینینی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) هەمیشە نیشانەی چاکە و فەزڵ و میهرەبانییە. ئامادەبونی ئەو ڕووناکی و ئارامی هه‌یه، هیچ خراپەیەک ناتوانێت به‌رامبه‌ر به‌و ڕاوه‌ستێت. ئەوە وشەکانی ئەوە ، " ئاشتیتان بۆ بەجێدەهێڵم، ئاشتی خۆمتان دەدەمێ. ئەوەی من دەتاندەمێ وەک ئەوە نییە کە جیهان دەتانداتێ. نیگەران مەبن و مەترسن." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٢٧). ئەو دەیەوێت تۆ ئەو بناسن و لەگەڵیدا بڕۆیت، چونکە هەمیشە پارێزگاریت لێ دەکات. لەوانەیە هەموو کەس تێت نەگات یان باوەڕت پێ نه‌کات، بەڵام ئه‌و دەیەوێت تۆ ئەو ئاشتییەی کە پێشکەشی دەکات ئەزموون بکەیت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت دەبات. به‌ڵکوو خودا هه‌میشه به‌ره‌که‌تت بدات.

  17. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا، حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام) م بینی کە لیباسی سپی لەبەر بوو. هات و کراسێکی سپی نوێی پێدام و داوای لێکردم لەبەری بکەم، و نەمتوانی بێ ئەو لیباسه بچمە ئاسمانەوە، پاشان له خه‌و هەستام.

    1. سڵاوتان لێ بێت شادی. سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی ئاشتی و بەرەکەت و بیشاره‌ته. ئه‌و لیباسێکی سپی به تۆ دا کە هێما بۆ دادپەروەری و پاکی دەکات. " کراسێکی کەتانی ناسکی پاک و پرشنگداری پێدرابوو لەبەری بکات. ئەم کەتانە ناسکە هێمای کردارە ڕاستودروستەکانی گەلی پیرۆزی خودایە." ( کتێبی مکاشفه ١٩: ٨ ). ئەو دادپەروەریە بە کردە وە چاکەکان بە ئاسانی بەدی ناهێنرێت، بەڵکو دیارییەکە کە عیسا به تۆی دەدات که بتوانی بچێتە بەهەشتەوە. " خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی جلەکانیان دەشۆن، تاکو مافیان لە درەختی ژیان هەبێت و لە دەرگاکانەوە بچنە ناو شارەکە." ( کتێبی مکاشفه ٢٢: ١٤). عیسا وەک دادوەرێکی دادپەروەر داندراوە و ده‌ستنیشان کراوه کە لە ڕۆژی قیامەتدا دێت و دەیەوێت تۆ بپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ڕات ببات. عیسای مه‌سیح ده‌فه‌رمێت " ئەوەتا بە پەلە دێم! پاداشتی خۆم پێیە، تاکو پاداشتی هەرکەسێک بەگوێرەی کارەکەی بدەمەوە." ( کتێبی مکاشفه ٢٢: ١٢) ، " عیسای مه‌سیح وتی: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ) . " هیوادارم که تۆ زیاتر فێربیت دەربارەی ئەو و خودا ڕۆشنبیریت پێ ببەخشێت و هەمیشە دانایی و بەرەکەتت پێ ببەخشێت

  18. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام)م دیت لە خەونمدا، عەبایەکی سپی درێژی لەبەر بوو و ڕووناکیش لە دەموچاوی دەدرەوشاەوە، ئه‌و پێی کوتم شوێنی من بکەوه و تۆ ژیانێکی هەتاهەتاییت دەبێت، گوناهەکانت دەبەخشم، تەنیا باوەڕم پێ بکە، من زۆر دڵخۆش بووم و گوتی بەڵێ من بە دڵخۆشی و پڕ لە ئاشتی لە خەو هەستام دەتوانن یارمەتیم بدەن لە مانای خەوەکەم تێبگەم؟ سوپاس بۆ ئێوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت عوسمان، سوپاس بۆ ئەوەی خەونە جوانەکەت بە ئێمە کوت. دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام ) نیشانەی بەزەیی و میهرەبانی و مزگێنیه. ئەو دەیەوێت تۆ شوێن ئەو بکەوێت، چونکە دەیەوێت ژیانێکی باشترت هەبێت و دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. ئەوە وشەکانی ئەوە " عیسای مه‌سیح وتی: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ) . " دز نایەت بۆ دزین و کوشتن و لەناوبردن نەبێت. بەڵام من هاتووم تاکو ئەوان ژیانیان هەبێت، ژیانێکی پڕ و تەواو." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٠: ١٠) . ئەو دەیەوێت تۆ هەمیشە هەست بەم ئارامییە‌کی قووڵ و ڕاستەقینە بکەیت، " ئاشتیتان بۆ بەجێدەهێڵم، ئاشتی خۆمتان دەدەمێ. ئەوەی من دەتاندەمێ وەک ئەوە نییە کە جیهان دەتانداتێ. نیگەران مەبن و مەترسن." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٢٧) ، من ئامۆژگاریت دەکەم کە تۆ زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت و ئەم داوەتنامەیە قبوڵ بکەی. خودا هەمیشە بتپارێزێت و داناییت پێ بدات.

  19. سڵاوتان لێ بێت، لە یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، گەورەمان عیسای مەسیح ( خودای لێ ڕازی بێت )م له خه‌ودا دیت، کە فێری مانای ئەو ماسیگرە ڕاستەقینەکەی کردم کە خودا ناردبووی. پاشان کتێبێکی پێدام و گوتی لە هەموو شتێکدا ڕێنموونیتان دەکات. لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟ پاداشتی تۆ لەگەڵ خودا بێت.

    1. سوپاس بۆ ئەوەی خەونه‌ که‌ت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. چەندە جوانە کە عیسای مەسیح لە خەونەکەتدا ببینی چونکە سوڵح و ئاشتی و بەختەوەریمان بۆ دەهێنێت. ئەوەی پێی فەرمووی: لە ئینجیلدا هاتووە: " عیسا پێی فەرموون: «وەرن دوام بکەون، دەتانکەم بە ڕاوکەری مرۆڤ.»" ( ئینجیلی مه‌تا ٤: ١٩). وە بۆ ئه‌وه‌ی فێربیی، کتێبەکەی پێدایت. کە ئەو ئینجیلەیە کە لە ڕێگەی ئه‌وه‌وه دەتوانیت زیاتر فێربیت دەربارەی فێرکردنەکانی لەسەر عیسای مەسیح. ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک کە هەتبێت. خودا بتپارێزێت

  20. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا سه‌روه‌رمان عیسا (علیه‌السلام)م بینی، لە گەڵی قسەم کرد له خه‌ونه‌که‌مدا و فێری ژیان و چۆنیەتی ژیانی خودایی کرد بە مۆدێلکردنی ڕێگاکەی. من زۆر دڵخۆش بووم لەگەڵ ئەو و بە جۆش و خرۆشەوە له خه‌وه‌که‌م هەستام.

    1. سڵاوتان لێ بێت عمار، سوپاس بۆ نووسینت بۆ ئێمە و هاوبەشی کردنی خەونەکەت. هەمیشە بینینی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و تەندروستی و ئومێد و بیشاره‌ته. ئەو دەیەوێت تۆ ژیانێکی باشترت هەبێت و دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. ئەوە وشەکانی ئەوە " عیسای مه‌سیح وتی: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ) . خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  21. سڵاوتان لێ بێت، له خەونمدا دیتم کە سەفەرێکی دوورودرێژم کردووە، کاتێک لەناکاو ئاوی لافاوەکان لە ئەنجامی بارانەکە بەرەو ڕووی ئێمە هروژمیان هێنا و له حاڵی نوقم بووندا بووم که لەناکاو عیسای مەسیح ( علیه‌السلام ) ده‌رکه‌وت و لە خنکان ڕزگاری کردم. ئه‌و کوتی : مەترسە من لەگەڵ تۆم ئاو ناتوانێت تۆ بخنکێنێت و نە ئاگرەکە ئازارت لێدەدات. ئه‌و کراسێکی سپی ڕۆشنی لەبەر کردبوو و ڕوخساری وەک خۆر دە درەوشاوە و چاوەکانی ڕووناک و لە هەمان کاتدا به حوکم بوون و من له خه‌و هەستام. لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟ خۆدا پاداشتان بداته‌وه.

    1. سڵاوتان لێ بێت سیرین، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. بینینی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان ( علیه‌السلام ) ئاشتی و متمانەمان بۆ دەهێنێت، ئه‌و وادەرکەوت پێت بڵێت کە لەگەڵتدایە و یارمەتیت دەدات بەسەر کێشەکانتدا زاڵ بیت و ئەوەی بینیت لە ئینجیلدا نووسراوه " کە بەناو ئاودا بپەڕیتەوە، من لەگەڵتدام، بەناو ڕووبارەکانیشدا، نوقومت ناکەن. بەناو ئاگردا بڕۆیت، داغ نابیت، بڵێسەش ناتسووتێنێت " ( ئیشایا ٤٣: ٢ ) . دەتوانیت زیاتر کتێبی پیرۆز بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی له ئه‌و نزیک بێتەوە و زیاتر مه‌سیح بناسی. ئێمە دڵخۆشین کە یارمەتیت بدەین و وەڵامی هەر پرسیارێک بدەینەوە کە لەوانەیە هەتبێت.هیوادارم خۆدا هه‌میشه به‌ره‌که‌تت بدات.

  22. سڵاوتان لێ بێت، دوێنێ پێغەمبەری خودای عیسای (ع) م بینی. ئەو جلی سپی لەبەر کردبوو و ده‌رباره‌ی ڕۆژی قیامه‌ت قسه‌‌ی ده‌کرد و داوای لە خەڵک کرد کە ئامادە بن، چونکە ڕۆژی قیامه‌ت نزیکه.

    1. سڵاوتان لێ بێت شادوان، سوپاس بۆ هاوبەش کردنی خەونه‌که‌ت له‌گه‌ڵ ئێمه، بینینی عیسای مەسیح ( علیه‌السلام ) لە خەوندا، نیشانەی بەرەکەت و تەندروستی و چاکە و بیشاره‌ته. ئه‌و باسی لە چەک و ڕۆژی قیامه‌ت کرد چونکە لە لایەن ئینجیل و فەرموودە وەک دادوەرێکی دادپەروەر دەستنیشان کراوە کە لەو ڕۆژەدا بۆ دادگاییکردنی گەلان دێت. ئه‌و له‌گه‌ڵ فریشتە و شکۆ و هێزەوە دێت. " لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣١). ئه‌و داواتان لێ دەکات کە ئامادەکاری بکەن بۆ نیشانەکانی هاتنی ئه‌و و هۆشیار ببن و هه‌روه‌ها یارمەتی ئەوانی دیکه‌ش بدەن ئێوه. من ئامۆژگاریتان دەکەم کە ئەوە بخوێننەوە و دوودڵ مەبن لەوەی هیچ گومان و پرسیارێکمان لێ بکەن ئەگەر تۆ هه‌ر شک یا گومانێک یان پرسیارێکت هەبوو. خوا بەرەکەتت پێ ببەخشێت

  23. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام)م لە خەونێکدا دیت کە لیباسی سپی لەبەر بوو و دەموچاوی دەدرەوشاەوە. مه‌سیح داوای لێکردم کەشوێنی ئەو و ڕێگاکه‌ی بکه‌وم، چونکە ئەو ڕێگای ڕاست و دروستە و بەبێ ئەو هیچ ڕزگاریه‌ک نییە.

    1. سڵاوتان لێ بێت ئه‌دهه‌م، سوپاس بۆ متمانەکردنت بە ئێمە و هاوبەشکردنی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە. بینینی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی چاکە و میهرەبانی و ئاشتییە. ئەو دەیەوێت شوێن ئەو بکەوێت، چونکە ئەو ئێوە بەرەو ژیانی هەتاهەتایی دەبات " عیسای مه‌سیح وتی: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ) . هیوادارم زیاتر دەربارەی ئەو بزانیت و فێر بیت و ئەم داوەتنامەیە قبوڵ بکەی. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  24. سڵاوتان لێ بێت، دوێنێ سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح ( علیه‌السلام )م لە خەونەکەم دا بینی، لە خەونمدا هات بۆ لام، داوای لێکردم بچم بۆ شوێنێک کە کتێبێک بدۆزمەوە و ئەو کتێبە به‌ره‌و ڕێگای ڕاستەو خۆ ڕێنوێنیم دەکات. لەبەر ئەوە چووم بۆ ئەو شوێنە، کتێبێک هەبوو کە دەربارەی ڕووناکی بوو، ڕووناکییەکی لێ ده‌در‌وشاوه، و خاچێکی ڕووناک لەسەر ئه‌و کتێبه بوو. پاشان نزیک بوومەوە بۆ بینینی کتێبەکە و کاتێک دەستم لە کتێبەکەدا گرت. هەستم کرد دڵم گۆڕاوە و لە خەو هەستام. لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟ خوا سزای چاکەتان بداته‌وه.

    1. سڵاوتان لێ بێت هۆوه‌یدا، ئێمە سوپاست دەکەین کە خەونه‌کههت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. بینینی عیسای مەسیح ی یەزدان ( علیه‌السلام ) ئاشتی و ئارامیمان بۆ دەهێنێت، ئه‌و لە خەونەکەتدا بۆت دەرکەوت کە پێت بڵێت، کە دەبێت بەدوای کتێبی ڕاستیدا بگەڕێیت، کتێبی ڕووناکی ئینجیل. ئێمە ئامادەین بۆ یارمەتیدانتان لەگەڵ ئه‌و شتانه دا و ئێمە دەتوانین کتێبی پیرۆزت بۆ بنێرین بۆ هەر شوێنێک کە تۆ له‌وێی و یارمەتیت بدەین که چۆن بیخوێنیتەوە. تکایە دوودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  25. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا، خۆشه‌ویستمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام )م بینی کە لە تەنیشت کەسایەتیەکی زۆر مەزنەوە ڕاوەستابوو، پاشان ئه‌و پێی کوتم هەموو ڕۆژێک خاچەکەم هه‌ڵبگرم و بەدوایدا بڕۆم.

    1. سڵاوتان لێ بێت جاسر، سوپاس بۆ متمانەکردنت بە ئێمە و هاوبەشکردنی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە. ئەوەی بینیت ئەوەیە کە لە کتێبی پیرۆزدا هاتووە " ئینجا عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ئەگەر کەسێک دەیەوێت ببێتە قوتابی من، با نکۆڵی لە خۆی بکات و خاچەکەی هەڵبگرێت و دوام بکەوێت." ( ئینجیلی مه‌تا ١٦: ٢٤). تۆ دەتوانیت کتێبی پیرۆز بخوێنیتەوە و زیاتر فێربیت دەربارەی عیسای مەسیح( علیه‌السلام ) و مانای خاچەکە. ئێمە ئامادەین لەم بوارەدا یارمەتیتان بدەین، خوا هەمیشە بەرەکەتتان لێ بکات.

  26. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح ( علیه‌السلام )م بینی داوای لێکردم شوێن ئەو و ڕێگاکه‌ی بکه‌وم چونکە ون ببووم و پێویستیم بە ڕێنوێنییەکەی ئه‌و بوو، دەستی خستە سەرم و بەرەکەتی لێکردم و هەستم کرد شتێک لە دڵمدا ڕوویداوە وەک ئەوەی پاک و پڕ لە لێبوردەیی بوبێتم. تکایە یارمەتیم بدە‌ن لە مانای خەوەکەم تێبگەم؟ سوپاس بۆ ئێوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت جه‌واد، سوپاس بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت وت. بینینی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی ئاشتی و میهرەبانی و بیشاره‌ته. ئەو دەزانێت کە لەژیانی تۆدا شتێک هەیە کە پێویستە بیگۆڕێت و دەیهەوێت یارمەتیت بدات و بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ڕاتببات، " عیسای مه‌سیح وتی: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ) . ئەو له تۆی دەوێت هەمیشە ئەو ئارامییەی مێشکت هەبێت کە لە خەوتدا هەستت دەکرد " ئاشتیتان بۆ بەجێدەهێڵم، ئاشتی خۆمتان دەدەمێ. ئەوەی من دەتاندەمێ وەک ئەوە نییە کە جیهان دەتانداتێ. نیگەران مەبن و مەترسن." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٢٧). هیوادارم زیاتر ئەو بناسن و داوەتنامەکەی قبوڵ بکەن. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  27. سڵاوتان لێ بێت، من حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام )م بینی لە خەونمدا. لە مەککە ده‌رباره‌ی شانشینی خوداقسه‌ی ده‌کرد که چۆن هەموو شتێک لە دەست بده‌ی بۆ گەیشتن به‌و شانشینییه، ئه‌و سەیری کردم و گوتی: بە دەست هێنانی دنیا چ سوودێکی هەیە، بەڵام ئه‌گه‌ر ژیانی هەتاهەتایی لە دەست بده‌ی چی؟ دواتر له خه‌و هەستام.

    1. سڵاوتان لێ بێت عه‌بباس، سوپاس بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت وت. بینینی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام ) نیشانەی فەزڵ و ئارامی و خه‌به‌ری خۆشه. خەڵکی ئاگادار دەکرده‌وە کە گرنگی فێربوون و گوێڕایەڵی فەرمانی خوا لە هەموو شتێک زیاتر. ئەوە وشەکانی ئەوە " چی بەکەڵکی مرۆڤ دێت ئەگەر هەموو جیهان بباتەوە و خۆی بدۆڕێنێت؟ " ( مه‌ڕقۆس ٨: ٣٦). ئه‌و داوات لێدەکات که ژیانی ڕۆحی خۆت له سەرەتا دابنێیت و متمانەی پێ بکەیت چونکە بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت دەبات " عیسای مه‌سیح وتی: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ) . یه‌زدان هەمیشە بەرەکەت بە ژیانت بدات.

  28. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا خۆشه‌ویستمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام )م بینی کە کراسێکی سپی لەبەر کردبوو و ڕێگایەکی ڕاست و دروستی پێ فێر دەکرد، پاشان گوتی: ئەو ڕێگایەکی ڕاستە و به بێ ئەوە ڕزگاری نیه، پاشان کتێبێکی پێدام و گوتی ئەم کتێبە ڕێنموونیت دەکات بۆ ڕێگای ڕاست، لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ڕاد، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئه‌و بۆتان دەرکەوت کە بانگتان بکات بۆ شوێنکەوتنی خۆی، چونکە ئەو ڕێگای ڕاستی و ژیانە، بەگوێرەی ئەو شتانەی لە ئینجیلدا هاتووە. " عیسای مه‌سیح وتی: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ) . ئه‌و کتێبی ڕاستی و ئینجیلی پێبەخشیوون. تۆ دەتوانیت دەست بکەیت بە خوێندنەوەی ئینجیل و ئێمە ئامادەین بۆ یارمەتیدانت بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک کە لەوانەیە هەتبێت. تکایە دوودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە.خودا هه‌میشه به‌ره‌که‌تت بدات.

  29. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا بینیم عیسای مه‌سیحه خۆشه‌ویستمان (علیه‌السلام) لە نێو خەڵکی شەقامدا پیاسە دەکات و نەخۆشەکان ساخ دەکات و دڵتەنگەکان ئاسوودە دەکات. کراسێکی سپی جوانی لەبەر بوو و هەرکاتێک دەستی لە کەسێکدا دەگرت وەک ڕووناکییەکی ڕووناک بوو و لە کۆتاییدا بە دەستی خۆی دەستی لێداوم و هەستم بە تاریکییەک کرد لە دڵم و ده‌روونم ڕویشته ده‌ره‌وه و پڕ بووم لە ڕووناکی و سۆزەوە. لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟ سوپاس

    1. سڵاوتان لێ بێت ئه‌عراب، ئەو یارمەتی تۆی دا چونکە ئەو تۆی خۆش دەوێت. کەواتە تۆ دەتوانیت زیاتر ئەو بناسی و زیاتر فێربیت دەربارەی وانە و ئەو موعجیزە کە کردی لە ناو خەڵکدا کردویه‌تی. ئێمە دڵخۆشین کە یارمەتیت دەدەین وەڵامی هەر پرسیارێک بدەینەوە کە لەوانەیە هەتبێت. تکایە دوودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە. خوا بەرەکەتت پێ ببەخشێت

  30. سڵاوتان لێ بێت، من له خەونمدا بینیم کە عیسای مەسیحی پەروەردگارمان ( علیه‌السلام ) نوێژێکی جوانی فێر کردم، نوێژه‌که ده‌ربارهه‌ی شانشینی خودای قسه ده‌کرد.

    1. سڵاوتان لێ بێت شه‌فا، ئێمە سپاستان دەکەین کە بۆ ئێمەتان نووسی و خەونتان لەگەڵ ئێمە هاوبەش کردووە. عیسای مەسیحی پەروەردگارمان ( علیه‌السلام) ئەو نوێژەی فێری تۆ کردووه «”ئەی باوکمان لە ئاسمان، با ناوت پیرۆز بێت، با پاشایەتییەکەت بێ ، با خواستت لەسەر زەوی پەیڕەو بکرێت وەک لە ئاسمان. نانی ڕۆژانەمان ئەمڕۆش بدەرێ. لە گوناهەکانمان خۆشبە، وەک چۆن ئێمە لەوانە خۆشدەبین کە خراپەمان بەرامبەر دەکەن. مەمانخەرە تاقیکردنەوە، بەڵکو لە شەیتان ڕزگارمان بکە، چونکە هەتاهەتایە پاشایەتی و هێز و شکۆ هی تۆیە. ئامین." ( مه‌تا ٦: ٩- ١٣). وە تۆ دەبێت باش فێربیت و هەموو ڕۆژێک بیخوێنیتەوە. خودا بتپارێزێت.

  31. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا بینیم عیسای پێغەمبەر (علیه‌السلام) بە دەوری مندا پیاسە دەکات و موعجیزە دەکات، سەیری کردم و گوتی: پێت وایە هیچ پێغەمبەرێک دەتوانێت ئەوانە بکات، بڕۆ و دەربارەی من بخوێنەوە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت عومه‌ر، سوپاس بۆ متمانەکردنت بە ئێمە و هاوبەش کردنی خەونه‌که‌ت لەگەڵ ئێمە. بینینی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و تەندروستییە. ئەو داوات لێ دەکات کە بزانیت کێیە و دەتوانێت چی بکات. ئه‌وه قسه‌کانی ئه‌ون " عیسای مه‌سیح وتی: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ) . ئەو دەیەوێت تۆ متمانەی پێ بکەی و شوێن ئەو بکەوی و ئه‌ویش ئێوە بەرەو ژیانی هەتاهەتایی دەبات. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  32. سڵاوتان لێ بێت، عیسای مەسیحی خۆشه‌ویستمان (علیه‌السلام) م بینی لە خەونەکەمدا جلی سپی لەبەر کردبوو و لەبەردەم مزگەوتەکە ڕاوەستابوو و دەیویست پێش نوێژەکە دڵی پاک بکاتەوە کە ئه‌وه ڕاستیەکە‌یه. لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت موحه‌مه‌د، سوپاس بۆ نامەت بۆ ئیمە و هاوبەشی کردنی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە. چەندە جوانە کە ببینین گەورەمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) پەیامبەری ئاشتی و خۆشەویستییە و هەمیشە بەشدارە لە گۆڕان بۆ باشتر. کاتێک لەمزگەوتدا بوو، بۆ تۆ دەرکەوت کە پێت بڵێت سەرەتا دەبێت دڵت پاک بکەیتەوە، ئەمەش لەڕێگەی خۆشەویستییەوە و یارمەتیدانی و نزیک بوونەوە لەخوا لە پەیوەندییەکی هەمیشەییدایه. چونکە لە کتێبی پیرۆزدا نووسراوە " خۆزگە دەخوازرێت بە دڵپاکەکان، چونکە خودا دەبینن. " ( مه‌تا ٥: ٨ ). ئێمە هانتان دەدەین کە دەست بکەن بە خوێندنەوەی کتێبی پیرۆزبۆ فێربوونی زیاتر دەربارەی فێرکردنەکانی عیسای مەسیح. ئێمە دڵخۆشین کە یارمەتیت دەدەین وەڵامی هەر پرسیارێکت بدەینەوە کە لەوانەیە هەتبێت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  33. سڵاوتان لێ بێت، من له خەونمدا دیتم چوومە ژوورەوەی ماڵێکی نەناسراوەوە. ژنەکەم لەوێ بوو، نازانم بۆچی. کاتێک منی بینی، داوای لێکردین بڕۆین بۆ قاتی سەرەوە ئه‌وێ زۆر تاریک بوو، وەک ئه‌وه بوو که هەموو شتێک بە پەردەی تاریک داپۆشراوه. پاشان پیاوێک بە جلێکی سپییەوە دەرکەوت، ئەو زۆر نورانی بوو و هەموو شوێنێک زۆر ڕوناک بوه‌وه، پاشان گوتی تەنیا شوێنی من بکەوه، من ڕوناکی جیهانم و تۆ هەرگیز لە تاریکیدا نابی. ئایا دەتوانن یارمەتیم بدەن لە لێکدانەوەی خەونەکەم تێبگەم؟ سوپاس بۆ ئێوه

    1. سڵاوتان لێ بێت ڕاشاد، سوپاس بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌ت نوسی و خەونەکەت به ئێمه بەخشی، ئەو پیاوە سپی پۆشەی کە بینیت عیسای مەسیحە دیتنی ئەو نیشانەی فەزڵ و میهرەبانی و ئارامییە. ئەوە وشەکانی ئه‌وه " دیسان عیسا قسەی بۆ کردن و فەرمووی: «منم ڕووناکی جیهان. ئەوەی دوام بکەوێت هەرگیز بە تاریکیدا ناڕوات، بەڵکو ڕووناکی ژیانی دەبێت." ( یوحه‌نا ٨ : ١٢). بە ئامادەبوونی عیسا، هیچ خراپه و شەیتانێک ناتوانێت بەرگری بکات. ئەو دەیەوێت تۆ و ژنەکەت ڕێنموونی بکات بۆ ژیانی هەتاهەتایی. من ئامۆژگاریت دەکەم کە زیاتر فێربە دەربارەی ئەو و ئەوەی کە ئەو دەیڵێت. خودا سەرکەوتنێکی گەورەتان پێ ببەخشێت

  34. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا خۆشه‌ویستمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام)م دیت کە بانگی خەڵک دەکات بۆ شوێنکەوتنی خۆی، چونکە هیچ ڕزگاریەک نییە جگە لە شوێنکەوتنی ئەو.

    1. سڵاوتان لێ بێت شادی، سوپاس بۆ ئەوەی خەونه‌که‌ت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. دیتنی عیسای مەسیح ( علیه‌السلام ) لە خەودا ئاشتی و خۆشی و ئارامشمان بۆ دەهێنێت. ئەو بۆ تۆ دەرکەوت کە بانگت بکات بۆ شوێنکەوتنی خۆی و باوەڕ هێنان بە ئه‌و. بەپێی ئەو ئایەتەی لە کتێبی پیرۆزدا هاتووە " عیسای مه‌سیح وتی: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ) . کەواتە ئێمە هانتان دەدەین کە دەست بکەن بە خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز و ئێمە ئامادەین لەم بوارەدا یارمەتیتان بدەین. تکایە دوودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە.خودا هه‌میشه به‌ره‌که‌تتان بدات.

  35. سڵاوتان لێ بێت، شەوی ڕابردوو سه‌روه‌رمان عیسا ( علیه‌السلام )م دیت، دەربارەی نیشانەکانی ڕۆژی قیامەت و چۆنیەتی ئامادە بوونم فێری کردم، چونکە بە زوویی وەک دادوەرێکی دادپەروەر دێت.

    1. سڵاوتان لێ بێت براکه‌م، بینینی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی میهرەبانی و فه‌زڵ و ئارامی و چاکەیە. دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات و بتپارێزێت، بۆیە ئاگاداری کردیەوە کە ئامادەبی و سەرنج بدەنە نیشانەکانی هاتنی وەک دادوەری دادپەروەرانە بۆ ڕۆژی قیامەت، هەروەک لە ئینجیل و فەرموودەدا هاتووە. ئه‌و بە هێز و شکۆوە دێت "دەستبەجێ دوای تەنگانەی ئەو ڕۆژانە، {خۆر تاریک دەبێت، مانگ ڕووناکییەکەی نادات، ئەستێرەکان لە ئاسمان دەکەون، تەنی ئاسمانی دەهەژێن.}«لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( مه‌تا ٢٤: ٢٩-٣١). من ئامۆژگاریتان دەکەم دەربارەی عیسا و ئەو شتانەی کە ئەو فەرمووی زیاتر بخوێننەوە و ئەگەر گومانت ئئ‌بوو بۆمان بنوسن. ئێمە بە خۆشحاڵییەوە یارمەتیت دەدەین، خودا هه‌میشه به‌ره‌که‌تتان بدات.

  36. سڵاوتان لێ بێت، لەخەونمدا خۆشه‌ویستمان عیسای مەسیح ( علیه‌السلام ) بۆم دەرکەوت کە کراسێکی سپی جوانی لەبەردا بوو، و له پشت ده‌رکه‌ی ماڵه‌که ڕاوەستابوو و دەرگاکەی لێده‌دا، "کەس گوێی لێنەبوو". دواتر گوێم لە دەنگێک بوو کە گوتی: " من لە پشت دەرگاکە ڕاوەستاوم و له ده‌رکه ده‌ده‌م". ده‌نگیم گوێ لێ بوو زۆۆ ڕۆیشتم که ده‌رکه‌ی لێبکه‌مه‌وه.لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌که‌م چیه؟ خودا پاداشتان بداته‌وه.

    1. سڵاوتان لێ بێت عه‌بدۆللا، سوپاس بۆ ئەوەی خەونه‌که‌ت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. بینینی خۆشه‌ویستمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) ئاشتی و خۆشەویستیمان پێده‌دات. ئەوەی بینیت ئەوەیە کە لە ئینجیلدا هاتووە " ئەوەتا لە بەردەرگا وەستاوم و لە دەرگا دەدەم. ئەگەر یەکێک گوێی لە دەنگم بوو و دەرگاکەی کردەوە، لێی دێمە ژوورەوە و نانی لەگەڵ دەخۆم، ئەویش لەگەڵ من." ( مکاشفه ٣: ٢٠). بۆیە تۆ دەبێت ئامادە بیت بۆ ئەوەی قبوڵی بکەیت، ئەو لە پشت ده‌رکه‌ی دڵت ڕاوەستاوە، واتە دەبێت دەست بکەیت بە خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز بۆ ئەوەی زیاتر بیناسی و لێی نزیک ببیتەوە. ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک کە لەوانەیە هەتبێت. خودا هەموو کات بتبەخشێت.

  37. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسای (علیه‌السلام)م لە خەوندا دیت، جلی سپی له‌به‌ر بوو و ڕووناکیش لە دەموچاوی دەدرەوشاوە و گوتی: بۆچی شوێن من ناکەوی؟ من ڕێگا و ڕاستی و ژیانم، کات کورتە، شوێن من بکەوه و ژیانێکی هەتاهەتاییتان دەبێت.

    1. سڵاوتان لێ بێت شوموا، بینینی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) خێر و بەرەکەت و ئاشتی و پاکی دەهێنێت. ئەو وشانه‌ی وا بە تۆی گوت کە لە ئینجیلەکە دەگێرێتەوە " عیسای مه‌سیح وتی: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ) . ئەو وشانە بانگێشتنێکە بۆ تۆ بۆ ئەوەی قووڵتر بیناسیت و شوێن ئەو بکەوێت، چونکە ئه‌و دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. هیوادارم ئەم داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  38. سڵاوتان لێ بێت، من حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیحم (علیه‌السلام)م له خه‌ودا دیت که لەسەر چیایەکی نزیکی ماڵەکەم ڕاوەستابوو بەهۆی ئەو ڕووناکییەی کە لە ڕوخساری عیسای (علیه‌السلام) ده‌درەوشاوە کێوه‌که ڕووناک بوو. منی بانگ کردم و داوای لێکردم لێی نزیک بمەوە، پاشان ئەوەی پێش ڕۆژی قیامەت ڕوو دەدات نیشانی دام و گوتی: شوێنی من بکەوه تا ئامادەبی، پاشان دەستی خسته سەرم و بەرەکەتم لێ دەکات. من زۆر بە خۆشحاڵیەوە لە خەو هەستام، تکایە ئەم خەونە مانای چییە؟ سوپاس بۆ ئێوه

    1. سڵاوتان لێ بێت عوصام، سوپاس بۆ متمانەکردنت بە ئێمە و هاوبەشکردنی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە. بینینی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و ئارامی و میهرەبانییە. ئەو باشترینی بۆ تۆ دەوێت، دەیەوێت تۆ بپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییتان ببات، بۆیە نیشانی دایت کە پێش ڕۆژی قیامەت چی ڕوودەدات، چونکە ئەوانە نیشانەی هاتنی ئەون، چونکە لەلایەن ئینجیل و فەرموودەکانەوە وەک دادوەرێکی دادپەروەر دانراوە کە دێتە سەر حوکم بە هێز و ڕووناکی و شکۆوە دێت "دەستبەجێ دوای تەنگانەی ئەو ڕۆژانە، {خۆر تاریک دەبێت، مانگ ڕووناکییەکەی نادات، ئەستێرەکان لە ئاسمان دەکەون، تەنی ئاسمانی دەهەژێن.}«لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( مه‌تا ٢٤: ٢٩-٣١) خەونی تۆ بانگێشتنێکە بۆ شوێنکەوتنی ئەو و ئامادەکردنی خۆت بۆ هاتنی. هیوادارم ئەم داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت، خودا سەرکەوتنێکی گەورەت پێ دەبەخشێت.

  39. سڵاوتان لێ بێت، عیسای پێغەمبەرم ( علیه‌السلام )لە خەونمدا بینی، لە مزگەوتەکەماندا موعجیزە دەکات، هەموو مزگەوتەکەی ڕووناک کردەوە و داوای لێکردین کە باوەڕ بە ئەو بکەین و شوێن ئەو و ڕێگاکه‌ی بکەوین و لە کۆتاییدا سەیری کردم. وتی: بڕیاری تۆ چییە؟ من سەرلێشێواو لە خەو هەستام، دەتوانی یارمەتیم بدەیت؟ سوپاس بۆ ئێوه،

    1. سڵاوتان لێ بێت زیاد، سوپاس بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌ت نووسی و خەونەکەت بۆ باس کردین. بوونی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) پڕە لە ئاشتی وسوڵح و خه‌به‌ری مژدەبەخش. ئەو هات بۆ ئەوەی ئاشتی و بیشاره‌تت بۆ تۆ بهێنێت. " ئاشتیتان بۆ بەجێدەهێڵم، ئاشتی خۆمتان دەدەمێ. ئەوەی من دەتاندەمێ وەک ئەوە نییە کە جیهان دەتانداتێ. نیگەران مەبن و مەترسن." ( یوحه‌نا ١٤: ٢٧). ئه‌و دەیەوێت ئێوە بەرەو ژیانی هەتاهەتایی و سەرکەوتن ببات و هەر بۆیەش بانگێشتنی کردیت بۆ شوێنکەوتنی. ئەوە وشەکانی ئەوە " عیسای مه‌سیح وتی: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ) . هیوادارم کە بڕیار بدەیت ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا زۆر بەرەکەتت پێ ببەخشێت

  40. سڵاوتان لێ بێت، خەونم بە عیسای پەروەردگار ( علیه‌السلام ) بینی لەسەر تەختێکی سپی دانیشتبوو لەگەڵ فریشتەی زۆر لە دەوروبەری و خەڵک لە بەردەمی ڕاوەستا بوون وەک ئەوەی لە ڕۆژی قیامەتدا بین، پاشان گوێم لە دەنگی ئەو بوو و گوتی: ئامادەه‌ی؟ و له خه‌و هەستام، لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت وائیڵ، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەوەی بینیت بانگێشتنێک بوو لە لایەن تۆوە بۆ ئامادەکردن چونکە گەڕانەوەکەی نزیکە. بەپێی ئایەتی خوارەوە دەڵێت " ئەوەتا بە پەلە دێم! پاداشتی خۆم پێیە، تاکو پاداشتی هەرکەسێک بەگوێرەی کارەکەی بدەمەوە. من ئەلف و یێم، یەکەمین و دواهەمینم، سەرەتا و کۆتاییم." ( مکاشفه ٢٢: ١٢-١٣). تۆ دەتوانیت دەست بکەیت بە خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز بۆ فێربوونی زیاتر دەربارەی عیسای مەسیح ( علیه‌السلام ) و ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک کە لەوانەیە هەتبێت. تکایە دوودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە. خودا بتپارێزێت

  41. سڵاوتان لێ بێت، خەونم وابوو کە یەزدانی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) لە نەخۆشییەکی زۆر سەختەوە چاکی کردمەوە، پاشان پێی گوتم: ڕزگاری و ژیانی هەتاهەتایی لە لای منەوە دێت، من ڕێگایه‌کی ڕاستم. لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت، سوپاس بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. بینینی عیسای خۆشه‌ویست ( علیه‌السلام ) لە خەودا ئاشتی و خۆشیمان بۆ دەهێنێت. ئه‌و تۆی لە نەخۆشیه‌که‌ت چاک کردەوە و داوای لێکردن کەشوێنی بکەون و باوەڕی پێ بهێنن، چونکە بە پێی کتێبی پیرۆز هیچ ژیانێک بەبێ ئەو بەدی ناکرێت " عیسای مه‌سیح وتی: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ) . ئێمە هانتان دەدەین کە دەست بکەن بە خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز و ئێمە ئامادەین وەڵامی هەر پرسیارێک بدەینەوە کە لەوانەیە هەتبێت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  42. سڵاوتان لێ بێت، دەمەوێت خەونه‌کههم لەگەڵ ئێوه‌دا هاوبەش بکەم و هیوادارم یارمەتیم بدەن که لێی تێبگەم، لە خەونمدا خەونم بە وعزەکردنی حه‌زره‌تی عیسا ( علیه‌السلام) لە مەککە بینی سەبارەت بە هاتنی بۆ دادگایی کردنی جیهان، وە چەند گرنگە کە بەدوای ئەودا بڕۆین بۆ ئەوەی ئامادە بین بۆ ئەو ڕۆژە، منیش لە خەو هەستام.

    1. سڵاوتان لێ بێت عه‌ره‌فات، سوپاس بۆ متمانەکردنت بە ئێمە و هاوبەشکردنی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە. بینینی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و فەزڵ و ئاشتییە. ئه‌و باسی گەڕانەوەی دەکرد بۆ جیهان وەک دادوەرێکی دادپەروەر بۆ ڕۆژی قیامەت، هەروەک لە ئینجیل و فەرموودەدا ئاماژەی پێکراوە. ئه‌و بە هێز و شکۆوە دێت " لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣١) . ئه‌و داواتان لێ دەکات شوێن ئەو بکەون، چونکە پارێزگاریتان لێ دەکات و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییتان دەبات. ئەوە وشەکانی ئەوە " عیسای مه‌سیح وتی: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ) . من ئامۆژگاریت دەکەم کە لێکۆڵینەوە لە ئەو و فێرکردنەکانی بکەیت، ئەگەر پرسیاری دیکه‌ت هەبێت، ئێمە دڵخۆش دەبین کە یارمەتیت بدەین. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  43. سڵاوتان لێ بێت، تکایە خەونەکەم لێک بدەنه‌وە، من خەونم بە خۆشه‌ویستمان عیسای مەسیح (علیه السلام) ەوە دیت کە له کراسەکەی به‌ری من دڵخۆش نەبوو و پێی گوتم کە من جلێکی سپیم پێویستە. لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت سه‌لما، بینینی گه‌وره‌مان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) ئاشتی و خۆشیمان بۆ دەهێنێت. پێویست ناکات بترسێت، بەڵام دەبێت هەموو کات ئه‌وت برێت و ئه‌و دەیەوێت پێت بڵێت کە ئەو لەگەڵ تۆیە، بەڵام دەبێت بەدوایدا بڕۆیت و باوەڕی پێ بکەیت چونکە یارمەتیت دەدات له ژیانێکی باشتردا بژیت و ژیانێکی باشترت هه‌بێت. ئێمە دڵخۆشین کە یارمەتیت دەدەین، سێلما تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە ئەگەر هه‌ر پرسیارێکت هەیە. خودا بتپارێزێت و به‌ره‌که‌تت بدات.

  44. سڵاوتان لێ بێت، خەونم بینی عیسای گەورەمان هات بۆ شارەکەم و بە تایبەتی بەدوای مندا دەگەڕا، سەرم سوڕما، بەڵام کاتێک هات، زۆر دڵخۆش بووم، ئه‌و کراسێکی سپی درێژی لەبەر بوو. دەم و چاوی لە ڕووناکییەوە دە درەوشاوە و هەستم کرد دڵم پڕە لە ئاشتی و ڕاستی و ژیان، بۆیە گوتم بەڵێ من له تۆ په‌یڕه‌ویی ده‌که‌م و هەستم کرد شتێک لە دڵمدا گۆڕاوە. من زۆر بە دڵخۆشیه‌وه وه‌خەبەر هاتم. تکایه لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟ سوپاس

    1. سڵاوتان لێ بێت ئه سما، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. خەونی مامۆستامان عیسای مه‌سیح ( علیه‌السلام ) ئاشتی و ئارامی و بەختەوەریمان بۆ دەهێنێت خەونی تۆ بانگێشتنێک بوو بۆ شوێنکەوتن و باوەڕکردن بە ئەو، چونکە ئەو ڕێگای ڕاستی و ژیانە کە تۆ دەباتە به‌هه‌شت. ئەو وشەکانی لە کتێبی پیرۆزه‌وه گێڕاوەتەوە " عیسای مه‌سیح وتی: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ) . تکایە دوودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە. خودا به‌ره‌که‌تتان پێ ببه‌خشێت.

  45. سڵاوتان لێ بێت، من گومانم لە باوەڕەکەم هەیە و لە هاندانەکەم بردۆته ژێر پرسیاره‌وه کە بۆچی ئەرکە ئایینیەکانم بەجێ دێنم.خەونم بینی کە سه‌روه‌رمان عیسا مەسیح (علیه‌السلام) هات بۆ لام و پێی گوتم کە کردار تەواو نییە و دەبێت بە ڕۆحییەوە پەیوەندی لەگەڵم بکەی کە متمانەی پێ بکەم و باوەڕم بە ئەو و ڕێگاکه‌ی هەبێت. پاشان بە دەستەکانی بەرەکەتی لێ کردم و دواتر هەستم بە ئارامی کرد. ئایا دەکرێت یارمەتیم بدەیت؟

    1. سڵاوتان لێ بێت شیرین، سوپاس بۆ متمانەکردنت بە ئێمە و هاوبەشکردنی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که گومانەکانت پێ کوتین. عیسای مه‌سیح بەخشندەیە ئەو وتی :" بەڵام کاتێک دێت ئەویش کە ئێستایە خواپەرستە ڕاستەقینەکان بە ڕۆحی پیرۆز و ڕاستی باوک دەپەرستن، چونکە باوک داوای ئەم جۆرە خواپەرستانە دەکات." ( ئینجیلی یوحه‌نا ٤: ٢٣). واتە ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که خودا داوات لێ دەکات پەیوەندی ڕاستەقینە و ڕۆمانسیت لەگەڵیدا هەبێت و گوێڕایەڵی کردنی وشەکەی ئەنجامی دڵی پاکە نەک به کرداری تکرار و دووبارە. عیسا داوا له تۆ دەکات کەشوێنی ئەو بکەوی و لەخودای گەورە فێر بی وئه‌و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییتان ببات. ئەو وتی " عیسای مه‌سیح وتی: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ) . هیوادارم ئەم داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەمیشە بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  46. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح ( علیه‌اسلام )م بینی لەمزگەوتەکەماندا موعجیزە دەربارەی پاشایەتی خودا و نیشانەکانی ڕۆژی قیامەت ده‌کات.ئه‌و کوتی ڕۆژی قیامەت زۆر نزیکە و دەبێت ئامادە بن.

    1. سڵاوتان لێ بێت صاڵح، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. بینینی خۆش‌‌ویستمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) ئاشتی و ئارامیمان بۆ دەهێنێت. ئه‌و وادەرکەوت بانگت بکات بۆ ئامادەکردن چونکە جارێکی تر نزیک بووەتەوە و دەبێت بە خوێندنەوەی ئینجیل خۆت ئامادە بکەیت و یارمەتی هەموو لایەکی دەوروبەرت بدەیت بۆ ئەوەی دەست بە خوێندنەوەی ئینجیلەکە بکەن چونکە لە ئینجیلدا هاتووە " ئەوەتا بە پەلە دێم! پاداشتی خۆم پێیە، تاکو پاداشتی هەرکەسێک بەگوێرەی کارەکەی بدەمەوە. من ئەلف و یێم، یەکەمین و دواهەمینم، سەرەتا و کۆتاییم." ( مکاشفه ٢٢: ١٢-١٣). کەواتە ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین لە چۆنیەتی خوێندنەوە و فێربوونی کتێبی پیرۆز. تکایە دوودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  47. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا عیسای پێغەمبەرم دیت ( علیه‌السلام ) کە نیشانەکانی ڕۆژی قیامەتی بە خەڵک فێر دەکرد، من درەنگیش گەیشتمە لایان، سەیری کردم و گوتی: ئامادەیت؟ من بەم زووانە دێم بۆ دادگایی کردنی جیهان. دواتر له خه‌وهەستام

    1. سڵاوتان لێ بێت شه‌میل، عیسا شتی زۆری دەربارەی ئاخر زه‌مان فێر کردووه. هه‌ر ئەو فه‌رمویان " نەتەوە لە نەتەوە ڕاست دەبێتەوە و شانشین لە شانشین، قاتوقڕی و بوومەلەرزەش لە شوێنی جیاجیا دەبێت. بەڵام ئەمانە هەمووی سەرەتای ژانەکانن." ( ئینجیله مه‌تا ٢٤: ٧-٨). ئه‌و زۆر شتی گوت و باسی کرد، چونکە لە لایەن ئینجیل و فەرموودەوە وەک دادوەرێکی دادپەروەر داندراوە، کە بۆ ڕۆژی قیامەت دێت. ئه‌و فه‌رمویان "دەستبەجێ دوای تەنگانەی ئەو ڕۆژانە، {خۆر تاریک دەبێت، مانگ ڕووناکییەکەی نادات، ئەستێرەکان لە ئاسمان دەکەون، تەنی ئاسمانی دەهەژێن.}«لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( مه‌تا ٢٤: ٢٩-٣١)،خەوی تۆ بانگێشتنێکە بۆ خوێندنی ئەم نیشانانە و ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی عیسا. ئه‌و دەیەوێت تۆ بپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت ببات. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  48. سڵاوتان لێ بێت، شەوی ڕابردوو خەونێکم بینی و خەونم بە عیسای مەسیح (علیه‌السلام) بینی کە لیباسی سپی لەبەر بوو و قژ و ڕیشێکی درێژی هه‌بوو، سەیری منی کرد و کتێبێکی پێبەخشیم و پێی گوتم: من تۆ به ڕێگای ڕاستەوخۆ و خاچەکە داوه‌ت ده‌که‌م، کاتێک من کتێبه‌که‌م کردوە، ڕووناکیەک لە کتێبەکە هاتە دەرەوە و سێبەرێکی خاچم بینی، پاشان هەستام له خه‌و. دەتوانن یارمەتیم بدەن لە لێکدانەوەی خەونەکەم تێبگەم؟ سوپاس بۆ ئێوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت ڕامیز، بوونی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) ئاماژە بەوە دەکات کە ڕەحمەتی خودا لە گەڵ تۆیە و ئەو هاتووە بۆ دڵنیاکردنەوە و بەرەکەتت بدات. ئەو دەیەوێت تۆ بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات، وە ئەمە ئەو شتەیە کە ئەو دەیڵێت " عیسای مه‌سیح وتی: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦ ). ئەو ئینجیلی پێ بەخشییت، چونکە ئەمە فەرمانی خودایە و هەرگیز لەناونەچووە. لە ڕاستیدا قورئان هاتووه بۆ ئەوەی ئینجیلەکە پشتڕاست بکاتەوە " ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خوا قورئانی بۆ تۆ به‌ڕاست و دروست (به چه‌ند قۆناغێک) دابه‌زاندووه‌، به‌ڕاست دانه‌ری سه‌رجه‌م کتێبه پێشووه‌کانی پیش خۆیه‌تی (پێش ده‌ستکاری کردنیان)، هه‌روه‌ها ته‌وراتی بۆ (موسا) و ئینجیلی بۆ (عیسا) ڕه‌وانه کردووه له پێش قورئاندا..." ( آل عمران ٣: ٣ هه‌روه‌ها چاو له سوڕه‌ی مائیده ٥: ٤٦-٤٧ بکه‌ن) هه‌روه‌ها وشه‌ی خودا ناگۆڕێت" گۆڕان له وشه‌ی ئه‌ودا نییه" ( الکهف ٨: ٢٧). عیسا تۆی بانگ کرد کە شوێن ئەو بکەوی و لەم کتێبە فێربی، چونکە ڕێگای ڕاست و دروستە. هیوادارم ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات به‌ره‌که‌تت پێ ببەخشێت.

  49. سڵاوتان لێ بێت، من خەونم بینی کە حه‌زره‌تی عیسای (علیه‌السلام) دەرکەوتووه و له ئه‌منی پرسی بۆچی شوێن ئەو ناکه‌وم؟ دیسانیش گوتی: کات کورتە، چاوەڕێ مەکە. دواتر هەستام من ئێستا سێ جار ئەم خەونەم بینیوە، لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت جاسم، سوپاس بۆ ئەوەی بۆ ئێمە‌ت نووسی و خەونەکەت بۆ باس کردین. عیسای مەسیح ( علیه‌السلام )لە لایەن ئینجیل و فەرموودە وەک دادوەرێکی دادپەروەرانە دیاری کراوە کە لە ڕۆژی قیامەتدا دێت. ئەو ئێستا لە ئاسمانە و بەم زووانە بە شکۆ و فریشتەی زۆرەوە دێت " لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣١) . بانگهێشتنەکەی مه‌سیح ئەوەیە کە بە زووترین کات شوێن ئه‌و بکەویی و نیشانەکانی هاتنی بخوێنێته‌وه، وەک ئەوەی پێشتر زۆر ڕووی داوە. ئه‌و دەیەوێت تۆ بپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت ببات. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  50. سڵاوتان لێ بێت، من دەمەوێت سوپاست بکەم بۆ ئەم وێب سایتە، بەتایبەتی بۆ ئەو وتارە. ئەوە بۆ من هاندان بوو بۆ ئەوەی ببینم کە ئەوانی تریش هەمان خەونیان بینیوە کە من دەیبینم. من بەڕاستی ئەو کات و هەوڵانە‌ بەرز دەنرخێنم کە ئێوه دەیکەن بۆ وەڵامدانەوەی ئەم خەونانە یەک بە یەک، ئەوە پیشانم دەدات کە ئێوه چەنده فیداکارن. سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح ( علیه‌السلام )م دیت و دوای ئه‌و کەوتم کاتێک لەسەر تەختێک دانیشتبوو وەک پاشایەک و فریشتەکان لە دەوری بوون و لە خەونەکانی تردا بۆم دەرکەوت و نوێژێکی نوێی فێر ده‌کردم. کە ئێوه لێرە ئەم نوێژەتان هەیە و من نەمدەزانی لە ئینجیلە. خۆدا پاداشتان بداته‌وه، سپاس.

    1. سڵاوتان لێ بێت ره‌وایده، ئێمە دڵخۆشین کە دەزانین کە ئەم ماددانە بۆ ئێوە بەسوود بوون و هانتان دەدەن بۆ گەڕان بەدوای زانیاری زیاتر و تێگەیشتنی باشتر لە خەونەکانتان. سوپاس بۆ وشە هانده‌ره‌کانت بۆ ئێمه. هەروەک لەو پەیمانانەی لێرە نووسراوە عیسای مەسیحیش ( علیه‌السلام ) بانگتان دەکات کە شوێن ئەو بکەون و پارێزگاری بکەن و یاوەری بکەن بۆ ژیانی هەتاهەتایی. ئەو تۆ ڕوون دەکاتەوە و زۆر شتت فێر دەکات. داوا دەکەم ئەم داوەتنامەیە قبوڵ بکەی و دوودڵ مەبە لە ناردنی گومانه‌کانت و پێشنیارەکانت بۆ ئێمه. یارمەتی دان به تۆ دڵخۆشمان ده‌کات، خودا سەرکەوتنێکی گەورەتان پێ ببەخشێت

More Stories
خەڵکی کتێب (اهل کتاب)