خەیاڵەکانی عیسا

خەون و خەیاڵەکانی عیسا (س.ع) لە خەو دا " گوزارشت لە ڕاستییە. (ابن سیرین) پێمان دەڵێ, ئەو کەسەی عیسا (س.ع)ی لە نێوان خەڵک دا بە گشتی ببینێت" وەک کەسێکی باش و دروستکار و لە ڕێگای باشە بۆ کەسانی ترە" بەرەکەتی ئەوەی پێ بەخشراوە بۆ مەکان و شوێنانی تر سەفەر بکات .بینینی عیسا (س.ع) بۆ کچانی عازەب(جەحێڵ) لە خەو دا بە مانای ئەوەیە کچانێکی داوێن پاک و باشن"بە باشی دەست پێ دەکات و لە ڕێگای باشە بەردەوام دەبێت.بینینی عیسا (س.ع) بۆ ئەو ژنانەی زگ پڕن و حامیلەن نیشانەی ئەوەیە کوڕێکی عاقڵ و تێگەیشتوو و بەهێز دێننە دنیاوە .بۆ ژنانی بە مێرد" یان هاوسەردار و بە گشتی بۆ ژنان نیشانەی حامیلە بوونە هەڵبەت بۆ ئەو کەسانەی وا دەتوانن و تەمەنیان گونجاوە بۆ حامیلە بوون" و هەروەها نیشانەی بەختەوەری بۆ ئافرەتانی ترە.

هەندێکی تر.لە ڕاڤەکاران (مفسران) لەو باوەڕە دان کە بینینی عیسا (س.ع) لە خەون و خەیاڵدا " هەم بۆ پیاو و هەم بۆ ژنیش بەرەکەت لە لایەن خوا و ئاگاداری خودا بۆ ئەوانەیە وا زۆر پەرێشان حاڵن .نازڵ بوونی عیسا (س.ع) لە خەو دا ، لە شوێنێکی تایبەت" نیشانەی دەرکەوتن و یەکسانی و خێرو خۆشی و بارینی بەرەکەت بەسەر ئەو شوێنە دا و کۆتایی بێ ئیمانی و سەرکەوتنی ئیمانداران لە و شوێن و مەکانەیە.

دەتوانین بڵێین کە بینینی عیسا (س.ع) لەخەو دا زۆر زیاتر لەمانەیە" ئەو هاتووە بۆ ڕزگاری مرۆڤ و بە گشتی بینینی ئەو بۆ مرۆڤایەتی ئارامییە و خەون و خەیاڵی ئەو بە کەسێک وا لە خوا دوورە دڵنیایی دەبەخشێت .ترس لە ئێمە دوور دەکاتەوە " بینینی عیسا ئاگادار کردنەوە و نەجاتە.

قورئان دەفەرمێت " ئەو مۆعجیزە گەورانەی کە تا بە ئێستا کەس نەیتوانیوە ئەنجامی بدات" ئەنجامی داوە . ئەمری بە مردووەکان کرد زیندوو بوونەتەوە" بینایی بەخشییەوە بەکەسانیک وانەخۆشی و برین لە لەشیاندا بوو" لە گوڵ" کۆتری خوڵقاند و هەناسەی بە کۆتر دا کۆتر بوو بە گیانلەبەر " غەیبی دەبینی و لە بەهەشت بۆ چاکە کارەکان سفرە و خوانی خواردنی داوا دەکرد" بە هەستانەوەی مردووکان" بەسەر مەرگ و نەمان دا سەرکەوت و بەرەو ئاسمان بەرز بۆوە.

هەر وەها قورئان دەفەرمێت " ئەو سەردانی هەر شوێنێکی کردبوایە لە گەڵ خۆی خێرو بەرەکەتی دەبرد . ڕەحمەتێکە بۆ مەخلوقات" پاک و بێگەرد لە تەواوی گوناح و تاوانەکان " کەلام و ڕۆحی پەروەردگارە" بە جێگەو پێگەی باش لە ئەم دنیایەو بە شیفاعەت و گەورەیی و جەلال بەرەو دەرگانەی پەروەرگارە.

هەر هەموو ئەو زانیارییانە لەقورئان بە ڕاست و درووستی و پەیوەندی عیسا لە کتێبی پیرۆز دا یەکسانە"کە عیسا (س.ع ) مرۆڤێکی بێ وێنەیە" و تایبەتە چونکە ئەو گەلی خۆی لە تاوان ڕزگار دەکات(مەتا ٢١:١) عمانوئیل (خوا لە گەڵ ئێمەیە)( مەتا ١: ٢٣) لەئێستاوە ک ئەو لە داییک بووە پیرۆزە و کوڕی پەروەرگارە.(لۆقا ۲٥:١) هەروەها ڕزگارکەرێک بۆ ئێوە دێتە دنیا و خواوەندی مەسیحە.(لۆقا ٢: ١١)

ئینجیل خزمەتی ئەو ئاشکرا دەکات ڕۆحی یەزدان بەهێزم دەکات،چونکە دەستنیشانی کردووم بۆ مژدەدان بە هەژاران، منی ناردووە بۆ جاڕدانی ئازادی بەدیلگیراوان، هەروەها گەڕانەوەی بینایی بۆ کوێران، بۆ ئازادکردنی ستەملێکراوان و ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان. (لۆقا ۴: ١٨ -١٩).

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

  1. سڵاوتان لێ بێت، من خەونمدا دیتم کە گەورەمان حه‌زره‌تی مەسیح( علیه‌السلام) نوێژێکی نوێم فێر ده‌کات. له خه‌وهەستام و دووبارەم کردەوە دۆعاکه دۆعاکه ئاوا بوو: خودای خوڵقێنەری جیهان، میهرەبانترینی میهرەبانە‌کان. تۆ میهرەبانی و بەخشندەیی و بەرزترینی، ڕەحمت بە خزمەتکارەکەت بکە و لە نەخۆشییەکەم چاکم بکە‌وه، چونکە ته‌نیا تۆ شایستەی پەرستنی.

    1. ده‌مووع سوپاسگوزاری تۆین بۆ ئه‌وه‌ی هاوبەشت کردین له خەونێک که دیتت. ئەوەی تۆ دیتت دۆعایه‌که که لە زه‌بووره‌کاندا هاتووە. " یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە، پشوودرێژە و پڕە لە خۆشەویستی نەگۆڕ. یەزدان بۆ هەمووان چاکە، بەزەییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون. ئەی یەزدان، هەموو ئەوانەی دروستت کردوون ستایشت دەکەن، خۆشەویستانت ستایشت دەکەن." ( کتێبی زه‌بووره‌کان ١٤٥: ٨-١٠). تۆ دەتوانیت ئینجیل بخوێنیتەوە و زیاتر فێربیت دەربارەی عیسای مەسیح( علیه‌السلام).خودا هه‌موو کات به‌ره‌که‌تت بدات.

  2. سڵاوتان لێ بێت، لێکدانەوەی دیتنی خەونی سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) چیە کە منی لە نەخۆشیی چاک کردمەوە و دڵێکی تازه‌یی لە مندا دروست کرد؟

    1. سامیا، سوپاس بۆ ئەوەی که تۆ خەونەکەت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کردوه. ئەوەی که تۆ دیتت دیدار و مولاقاتی نێوان تۆ و عیسای مەسیح (علیه‌السلا)ە کە نیشان دەدات کە عیسا تۆی خۆش دەوێت و ئه‌و دەیەوێت یارمەتیت بدات. هه‌روه‌ها ئه‌و دەیەوێت چاکت بکات و دڵێکی نوێی بۆ تۆ دروست کردووە مەبەستم ئەوەیە، ئەو هەمیشە لەگەڵ تۆیە و داوا له تۆش دەکات کە شوێن ئەو بکەوێت." ئەی خودایە، دڵێکی پاکم تێدا دروستبکە و ڕۆحێکی چەسپاو لە ناخم نوێ بکەرەوە." ( کتێبی زه‌بووره‌کان ٥١: ١٠). تۆ دەتوانی پەیوەندیمان پێوە بکەی وه ئێمە‌ش ئامادەین یارمەتی تۆ بدەین. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  3. سڵاو، حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیحم له خه‌دا دیت، لیباسی سپی له‌به‌ردا بوو وه قژێکی درێژ و هه‌روه‌ها ڕیشێکی درێژیشی هه‌بوو وه ده‌دره‌وشاوه، چاوێکی له من کرد و کوتی: ده‌بێت دیسان له دایک ببیه‌وه، من تاکە کەسم کە دەتوانم یارمەتی تۆ بدەم بۆ ئەوەی ئه‌و کاره بکه‌یت، پاشان ئەو دەستی خستە سەری من وه من هەستم کرد کە وه‌ک منداڵێکی تازە لەدایک بوومە‌وه که پڕ له ئارامی و دڵخۆشی بووم. لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌که‌م چیه؟.

    1. سڵاوتان لێ بێت فاطمه، سوپاس بۆ متمانە کردن بە ئێمە وه سپاس بۆ هاوبەش کردنی خەونە جوانەکەت لەگەڵ ئێمە. دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانە و هێمای تەندروستی و بەرەکەت و ئومێد و نیعمەتە. عیسای مه‌سیح کوتیان: " عیساش وەڵامی دایەوە: «ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم، ئەگەر یەکێک لەدایک نەبێتەوە ، ناتوانێت شانشینی خودا ببینێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ٣: ٣ ). ئه‌و دەیەوێت گۆڕان کاریه‌کتان بۆ پێشکەش بکات کە لە دڵەوە دێت و که هات پاکی و خۆشی بۆ ڕۆحتان دەهێنێت و ئێوه بەرەو ژیانی هەتاهەتایی دەبات. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  4. سڵاو، فریشتەکانم دیت که بە ئاسماندا هه‌ڵدەفڕن و پەیامیان هەبوو بۆ گەیاندنی بە خەڵکی هەموو نەتەوەکانی جیهان. ئینجا عیسای مەسیح ( علیه‌السلام)م بۆم دەرکەوت و ئه‌وگوتیان: دەبێت تۆشوێنم بکەوی و بزانی که ئەو پەیامانە چین.

    1. سڵاوتان لێ بێت سوڵتان، وابزانم ئەوە ڕێک ئەو شتەیە کە تۆ خەونت پێوە دیتووه " ئینجا فریشتەیەکی دیکەم بینی لەناوەڕاستی ئاسماندا دەفڕی، مزگێنیی هەتاهەتایی پێبوو، تاکو بۆ دانیشتووانی سەر زەوی ڕابگەیەنێت، بۆ هەموو نەتەوە و هۆز و زمان و گەلێک. بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «لە خودا بترسن و ستایشی بکەن، چونکە کاتی حوکمدان هاتووە. کڕنۆش بۆ دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و کانیاوەکان ببەن.» فریشتەی دووەم، لەدوایەوە دەیگوت: «کەوت! بابلی گەورە کەوت، ئەوەی بەم جۆرەی کرد هەموو نەتەوەکان شەرابی تووڕەیی داوێنپیسییەکەی بخۆنەوە.» فریشتەی سێیەم، لە دوایانەوە بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «هەر کەسێک کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی ببات و نیشانەی سەر نێوچەوانی یان دەستی وەربگرێت، هەروەها ئەویش شەرابی تووڕەیی خودا دەخواتەوە، کە بە سادەیی لە جامی تووڕەییەکەی ڕژاوە. لەبەردەم فریشتە پیرۆزەکان و بەرخەکەدا بە ئاگر و گۆگرد ئازار دەدرێت. دووکەڵی ئازاریان بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە. ئەوانەی کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی دەبەن، ئەوەی نیشانەی ناوەکەی وەربگرێت شەو و ڕۆژ پشوویان نابێت." ( کتێبی مکاشفه ١٤: ٦- ١١). عیسای مه‌سیح لە لایەن ئینجیل و فەرموودەوە وەک دادوەرێکی دادپەروەر داندراوە کە ڕۆژی قیامەت دێت و ئەو په‌یامانه پێش گەڕانەوەکەی ئاگاداری بۆ ئیماندارانه. هیوادارم داوەتنامەی حه‌ق و حه‌قیقه‌ت قبوڵ بکەی و ئەو په‌یامانه بخوێنیتەوە. تکایە دوودڵ مەبە لە نووسینت بۆ ئێمە ئەگەر هه‌ر پرسیارێکت هەبوو. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  5. سڵاوتان لێ بێت، من له خەونمدا دیتم کە عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) بە لیباسێکی سپییەوە بۆم دەرکەوت و داوای له من کرد کە لە ڕێگاکەی ئه‌ودا بڕۆم، چونکە ئەو ڕێگای ڕاست و دروستە.

    1. سڵاوتان لێ بێت نه‌بیل، قسه‌کانی عیسا ئاوایه :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). ئه‌و دەیەوێت تۆ ڕێنموونیی بکات بۆ ژیانی هەتاهەتایی، بۆیە تۆی بانگ کرد بۆ شوێنکەوتنی خۆیی. هیوادارم تۆ ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  6. سڵاوتان لێ بێت، ئەی که عیسای مەسیح ( علیه‌السلام) لە خەوندا ببینی چ لێکدانەوەیەکی هەیە کە ئه‌و ئینجیل و خاچی پێ دەبەخشیم وه هه‌ر وه‌ها داوای لێ دەکردم ئه‌و شتانه بیانپارێزم؟

    1. ڕه‌عد زۆر جوانە، خەونەکەت وه چه‌ند جوانە کە خەونت بە عیسای مەسیح (علیه‌السلام) ەوە دیتووه و ئه‌و دیارییەکی پێبەخشی کە بە دڵنیاییەوە بەرەکەتێکە بۆ ژیانی تۆ. ئەو کتێبی ئینجیلی پێدایت، کە ئەو کتێبە کتێبی ڕاستەیە کە پێی بەخشیی بۆ خوێندنەوە و فێربونی ئەو فێرکردنانەی کە فێری خەڵکی کردووە. هه‌روه‌‌ها خاچ کە نیشانەی ئەو قوربانیەیە کە بۆ ئێمە‌ی کردووه. ئێمە هه‌موومان ئامادەین یارمەتیت بدەین بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک کە لەوانەیە هەتبێت. هه‌موو کات خودا به‌ره‌که‌تت بدات.

  7. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا دیتم کە عیسای پێغەمبەر (علیه‌السلام) وه‌عز دەربارەی پاشایەتی خوا و نیشانەکانی ڕۆژی قیامه‌ت و داوه‌ری ده‌کات.

    1. سڵاوتان لێ بێت جاسم،عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) سەبارەت بە شانشینی خودا و ڕۆژی قیامەت پێی کوتن، چونکە عیسا ئه‌لان لە بەهەشتدایە و ئینجیل و فەرموودە‌کان ئه‌و بە دادوەری ڕاست و دروست وەسفی دەکەن کە بۆ دادگایی کردنی گەلان و جیهان دێت. ئه‌و بە هێز و فریشتەیەکی زۆرەوە دێت " لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣١). عیسای مه‌سیح دەیەوێت تۆ زیاتر دەربارەی ئەو بابەتە بزانیت بۆ ئەوەی بتوانیت ئامادە بیت و یارمەتی ئەوانی دیکه‌ش بدەیت. هەمیشە بەرەکەتی خودات لێ بێت.

  8. سڵاوتان لێ بێت، لێکدانەوەی دیتنی پێغەمبەری خودا عیسا (علیه‌السلام) له خه‌ودا چیە کە فێری ڕێگای ڕاست و ژیانم دەکات؟

    1. سڵاوتان لێ بێت مازه‌ن، سوپاس بۆ ئەوەی خەونه‌که‌ت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئێمە باوەڕمان وایە کە دوای ئەوەی که خۆشه‌ویستمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) تان له خه‌ودا دیت، ئه‌لان هەست بە دڵخۆشی، ئارامیش و متمانه دەکەیت. ئەو بۆ تۆ دەرکەوت کە پێت بڵێت کە بەبێ ئەو هیچ ڕێگایەک بۆ ئاسمان واته به‌هه‌شت نییە :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). کەواتە تۆ دەبێت بە خوێندنەوەی ئینجیل و ئاشنابوون و ئەو فێرکردنانەی کە فێری خەڵکی کردووە، شوێن ئەو بکەوی. ئێمە ئامادەین لەو بوارەدا یارمەتیتان بدەین. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  9. سڵاوتان لێ بێت، لێکدانەوەی دیتنی خۆشه‌ویستمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) لە خەوندا چیە؟ کە ڕێگەم بۆ پاک دەکاتەوە و ڕێنوێنیم دەکات بۆ لای خۆیی، لە کاتێکدا کە لەسەر ڕێگایەکی تاریک بووم، پێی کوتم وەرە و شوێنم بکەوه چونکە من ڕووناکی جیهانم.

    1. عیماد به خێر بێی، سوپاس بۆ هاوبەش کردنت لەگەڵ ئێمە ئەوەی که له خه‌ودا دیتت. دیتنیی خەونی سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) ئاشتی و ئارامی و بەختەوەریمان بۆ دەهێنێت. ئەو زاتە بۆ تۆ دەرکەوت کە ده‌حوه‌تتان بکات بۆ شوێنکەوتنی خۆی و باوەڕی پێ بهێنێت، چونک ەئەو ڕێگای ڕاست و دروست و ڕوناکییەی کەڕێگەی تۆ ڕووناک دەکاتەوەو ڕێنموونیتان دەکات بۆ بەهەشت، بەگوێرەی ئەو شتانەی کە لە ئینجیلدا هاتووە. " دیسان عیسا قسەی بۆ کردن و فەرمووی: «منم ڕووناکی جیهان. ئەوەی دوام بکەوێت هەرگیز بە تاریکیدا ناڕوات، بەڵکو ڕووناکی ژیانی دەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ٨: ١٢). عیماد ئێمە دڵخۆش دەبین کە یارمەتیت بدەین، بۆیە تکات لێده‌که‌ین پەیوەندیمان پێوە بکە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  10. سڵاو، پێش کاتی ئیفتار من خەونێکم دیت، لە خەونه‌که‌مدا دیتم که پێغەمبەرعیسای مەسیح ( علیه‌السلام) لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە بۆ ئەوەی گوێ لە نوێژ و دۆعای خەڵک ڕابگرێت. پاشان من گوتم تکایە دەتوانیت وەڵامی دۆعاکانی من بدەیتەوە.ئه‌و گوتی باشترین وەڵام ئه‌وه‌یه کە تۆ منت دیوە ئه‌لان. به هەستێکی زۆر خوشه‌وه له خه‌و هه‌ستام خۆشحال بووم که جوابی دۆعاکانم وه‌رگرتووه.

    1. سڵاوتان لێ بێت نه‌جوا، سوپاس بۆئه‌وه‌ی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. عیسای مەسیح (علیه‌السلام) دێت بۆ بەرەکەت دان و ڕزگارکردن و یارمەتیدانی هه‌مووخەڵکی لە مەترسی و پەلامار و ئازاره‌کانی خراپەکاری واته شەیتان. ئامادەبوون و هاتنی ئەو ئاشتی و ئومێد و ڕەحمەت دەهێنێت بۆمان. ئەو نیشانی دا کە چەند بایەخ و ئه‌رزیشت پێ دەدات و گوێ لە نوێژەکان و دۆعاکانت ڕادەگرت. من ئامۆژگاری تۆ دەکەم کە زۆرتر فێربی دەربارەی ئەو و قسه‌کانی ئه‌و له ڕێگای خوێندنەوەی ئینجیل. تکایە بۆمان بنووسە ئەگەر هه‌ر پرسیارێکی دیکه‌ت هەیە. خوا هەمیشە بەرەکەت پێبدات.

  11. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا، خاچێکی گەورەی ڕووناکم دیت که لە سەر شاخێکی بەرز بوو کە تەواوی چیا و دەوروبەری ڕووناک کردەوە، هەروەها گه‌وره‌مان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) بۆ من دەرکەوت و پێی کوتم " من وشە و ڕۆحی خودام." پاشان پارچەیەک ڕووناکی لە خاچەکە وەرگرت و گوتی: لە دڵتدا بیشارەوە و هەموو ڕۆژێک گوێ لە دەنگم بگرە بۆ ئەوەی لە ئاسمان بی و من پێی دڵخۆش بووم. لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه چیه؟

    1. ڕاڤی سوپاس بۆ ئەوەی که خەونه‌که‌ت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو خاچەی که دیتتان هێما و نیشانه‌یه بۆ ئەو قوربانییەی کە سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) بۆ ئێمە‌ی کردووه. ئه‌و ئاماژەی پێداون کە ئەو فەرموودەی خوایە، ئه‌وه‌ هه‌مان شته که لە قورئان و ئینجیلەوە فەرموویویەتی. " لە سەرەتادا، وشەکە هەبوو، وشەکە لەلای خودا بوو، وشەکە خۆی خودا بوو. ئەو لە سەرەتاوە لەلای خودا بوو. هەموو شتێک بەو بەدیهاتووە، بێ ئەو هیچ شتێک بەدی نەهاتووە لەوانەی کە بەدیهاتوون. وشەکە سەرچاوەی ژیان بوو، ژیانەکەش ڕووناکی مرۆڤ بوو،" ( ئینجیلی یوحه‌نا ١: ١-٤). " (هه‌روه‌ها یادیان بهێنه‌) کاتێک فریشه‌که به مه‌ریه‌می وت: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی خوا مژده‌ت ده‌داتێ: به وشه‌یه‌کی خۆی (که فرمانی ـ کن فیکون ـ ه‌، ڕۆڵه‌یه‌کت پێ ببه‌خشێت) که ناوی (المسیح)ه، عیسای کوڕی مه‌ریه‌مه‌، که پیاو ماقووڵ و پایه به‌رزه له‌م دنیادا، له قیامه‌تیشدا له ده‌سته‌ی نزیکانه (له ئێمه‌وه‌)." ( قوڕئان آل عمران ٣: ٤٥). ئه‌و داوای لێکردیت کە ئەو ڕووناکیە لەدڵتدا بشاریتەوە، بۆ ئەوەی ڕێگەت بۆ پاک بکاتەوە، چونکە بەڕاستی ئەو ڕێگای ڕاست و دروست و ڕووناکییە. تۆ دەتوانیت ئینجیل بخوێنیت بۆ ئەوەی ئەو و ئەو و وشانەی کە لە ئینجیلدا ئاماژەیان پێکراوە بناسی. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  12. سڵاوتان لێ بێت، پێغەمبەر عیسای مەسیح (علیه‌السلام)م دیت لە خەونمدا کە عه‌بایه‌کی سپی لەبەردا بوو، ئه‌وهات بۆ یارمەتیدانی من، چونکە ئه‌من لە کێشەیەکی گەورەدا بووم، ئەو پێی کوتم: من هەموو قەرزەکانتم په‌رداخت کردووه تەنها تو باوه‌ڕم پێبکه و شوێنم بکه‌وه، من زۆر دڵخۆش بووم و پێم گوت: بەڵێ. من زۆر به خۆشحاڵیه‌وه بەخەبەرهاتم. لێکدانەوەی خەونەکە‌م چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت حه‌سه‌ن، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و مزگێنی و فەزڵ و ئاشتییە بۆ ئێمه. ئەو نیشانی تۆیی دا کە ئه‌وچەند بایەخ به یۆ دەدات و ئه‌و دەیەوێت متمانە و باوه‌ڕی پێ بکەی، چونکە ئه‌و دەیهەوێت له هەموو زەحمەتەکانی ئەو ژیانە یارمەتیت بدات، بۆ ئەوەی ڕێنوێنیت بکات بۆ ژیانی هەتاهەتایی. .تۆ ته نیا کارێک ده‌بێ بیکه‌ی ئه‌وه‌یه که ده بێ به دوای ئه‌ودا بڕۆیی و متمانە‌ی پێ بکه ی. ئەو کوتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). " هیوادارم خودا هەمیشە بەرەکەت پێبدات.

  13. سڵاوتان لێ بێت، پێش نانی بەیانی خەونم دیت کە عیسای مەسیح (علیه‌السلام)ی گەورەمان لە تەنیشت بیرە ئاوەکە ڕاوەستابوو و پێی کوتم وەرە و لەم ئاوە بخۆوە که من به تۆیی ده‌ده‌م و تۆ هەرگیز تینو نابیت. لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ساجید، سوپاس بۆ متمانەت بە سایتەکەمان. ئەوەی دیتتان وه‌کوو ئەو شتانەیە کە لە ئینجیلدا هاتووە. " عیسا وەڵامی دایەوە: «هەرکەسێک لەم ئاوە بخواتەوە جارێکی دیکە تینووی دەبێتەوە. بەڵام ئەوەی لەو ئاوە بخواتەوە کە من دەیدەمێ، هەرگیز تینووی نابێت، بەڵکو ئەو ئاوەی من دەیدەمێ تێیدا دەبێتە کانیاوێک و هەڵدەقوڵێت، ژیانی هەتاهەتایی دەبەخشێ " ( ئینجیلی یوحه‌نا ٤: ١٣-١٤). لەبەر ئەوە، ئێمە هانتان دەدەین کە دەست بکەن بە خوێندنه‌وه‌ی ئینجیل. خوێندنی ئینجیل و زانینی ئەوەی کە هەیە و تینوێتی خۆت بۆ وشەی زیندووی ئەو ده‌توانی چاره‌سه‌ر بکه‌ی. ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین، خودا هه‌میشه به‌ره‌که‌تتان بدات.

  14. سڵاو، لە خەونەکەمدا پێغەمبەرعیسای (علیه‌السلام) داوای له من کرد که بەشوێنیدا بڕۆم، لە ڕێگایەکی باریک و تەسکدا پیاسەمان کرد کە گه‌یشت به شارێکی جوان و گەورە. لێکدانەوەی ئه‌و خه‌ونه چیە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت شادی، وشەکانی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) بریتین لە " لە دەرگای تەنگەوە بچنە ژوورەوە، چونکە ئەو دەرگایە پانە و ئەو ڕێگایە بەرینە کە بەرەو لەناوچوون دەچێت و زۆرن ئەوانەی پێیدا دەچنە ژوورەوە. بەڵام تەسکە دەرگا و تەنگە ئەو ڕێگایەی بەرەو ژیان دەچێت، کەم کەسیش دەیدۆزێتەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٧: ١٣-١٤). واتە هەڵبژاردنی ڕێگایەک کە لەوانەیە زۆربەی خه‌ڵکی پەیڕەوی نەکەن بەڵام لە کۆتایی و سه‌ر ئه‌نجامدا ڕێنموونیتان دەکات بۆ ژیانی هەتاهەتایی. من ئامۆژگاریتان دەکەم کە ئەو وشانە و قسانه بخوێنیته‌وه. خوا دانایی و کرداری جوانت پێ ببەخشێت.

  15. سڵاوتان لێ بێت، من خەونمدا دیتم کە سەروه‌رمان حه‌زره‌تی مەسیح ( علیه‌السلام) لە مزگەوت وعزە دەکات. خەڵکەکەش دانیشتبوون و ئه‌و جلێکی سپی زۆر جوانی له‌به‌ردا بوو، ڕووناکیش لێی دە درەوشاوە، ئەو که‌سه ئایەتەکان و نیشانه‌کانی قیامەتی ده‌زانی و کوتی: فریشتەکان سێ پەیام پێش قیامەت هاوبەش ده‌که‌ن. وە ئێمە دەبێت بەدوای ئەواندا بگەڕێین، تکایه لێکدانەوەی ئەو خەونە چییە؟ پاداشتی تۆ لەگەڵ خودا بێت.

    1. سڵاوتان لێ بێت مصطفی، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی خەونەکەت بە ئێمە کوت. ئەوەی تۆ دیتت ڕێک ئەوەیە کە لە ئینجیلدا هاتووە. " ئینجا فریشتەیەکی دیکەم بینی لەناوەڕاستی ئاسماندا دەفڕی، مزگێنیی هەتاهەتایی پێبوو، تاکو بۆ دانیشتووانی سەر زەوی ڕابگەیەنێت، بۆ هەموو نەتەوە و هۆز و زمان و گەلێک. بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «لە خودا بترسن و ستایشی بکەن، چونکە کاتی حوکمدان هاتووە. کڕنۆش بۆ دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و کانیاوەکان ببەن.» فریشتەی دووەم، لەدوایەوە دەیگوت: «کەوت! بابلی گەورە کەوت، ئەوەی بەم جۆرەی کرد هەموو نەتەوەکان شەرابی تووڕەیی داوێنپیسییەکەی بخۆنەوە.» فریشتەی سێیەم، لە دوایانەوە بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «هەر کەسێک کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی ببات و نیشانەی سەر نێوچەوانی یان دەستی وەربگرێت، هەروەها ئەویش شەرابی تووڕەیی خودا دەخواتەوە، کە بە سادەیی لە جامی تووڕەییەکەی ڕژاوە. لەبەردەم فریشتە پیرۆزەکان و بەرخەکەدا بە ئاگر و گۆگرد ئازار دەدرێت. دووکەڵی ئازاریان بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە. ئەوانەی کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی دەبەن، ئەوەی نیشانەی ناوەکەی وەربگرێت شەو و ڕۆژ پشوویان نابێت." ( کتێبی مکاشفه ١٤: ٦- ١١). عیسای مەسیح (علیه‌السلام) داوای له تۆ کردووه کە ئامادەبی بە خوێندنی ئەم پەیامانە، بۆ نزیکتر بوونی هاتنه‌وه‌ی عیسای مه‌سیح، ئه‌گه‌ر دەتانەوێت ئاماده‌ین که یارمه‌تیتان بد‌ه‌ین له‌و بواره‌دا. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  16. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا دیتم کە عیسای مەسیح (علیه‌السلام) بە سەر ئاودا پیاسەی دەکرد و لیباسێکی سپی لەبەردا بوو، ئه‌و داوای لێکردم بێمە لای ئه‌و، من دەترسام، دواتر هات و یارمەتی دام و پێکەوە لەسەر ئاوەکە پیاسەمان کرد و گوتی چاوت لەسەرم هه‌ڵمه‌گره ئینجا تۆ ده‌پارێزدرێی.

    1. سڵاوتان لێ بێت ڕامی، شتێکی وه‌ک خەونەکەی تۆ بەسەر یەکێک لە شوێنکەوتوان و شاگرد‌ه‌کانی عیسادا ڕوویداوه " پەترۆس وەڵامی دایەوە: «گەورەم، ئەگەر تۆی، فەرمانم پێبدە بەسەر ئاوەکەدا بێمە لات.» فەرمووی: «وەرە.» پەترۆس لە بەلەمەکە دابەزی و بەسەر ئاوەکەدا ڕۆیشت و بەرەو لای عیسا بەڕێکەوت. بەڵام کاتێک توندی بایەکەی بینی، ترسا و خەریک بوو نوقوم دەبوو، هاواری کرد: «گەورەم، ڕزگارم بکە!» عیساش یەکسەر دەستی درێژکرد و گرتی و پێی فەرموو: «کەم باوەڕ، بۆچی گومانت کرد؟" ( ئینجیلی مه‌تا ١٤: ٢٨-٣١). خەونەکەی تۆ بانگێشتنێکە بۆ ناسینی عیسا و متمانە و باوه‌ڕکردن بە ئەو. عیسا دەیهەوێت یارمەتی تۆ بدات بۆ ئەوەی ژیانێکی باشترت هەبێت. و کاری ئاشتی ئەنجام بدات که تۆ بەسەر سەختیەکانتدا زاڵ ببێت و هه‌روه‌ها ڕێنموونیت بکات به‌ره‌و ژیانی هەتاهەتایی. من هیوادارم تۆ زیاتر فێربی دەربارەی ئەو. و بانگهێشتنەکە‌ی قبوڵ بکەی. خوا هەمیشە بەرەکەتت پێ بکات.

  17. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونەکانمدا لە مانگی ڕەمەزاندا چەند که‌ڕه‌تێک پێغەمبەری خودا عیسای مه‌سیح ( علیه‌السلام)م دیتووه. ئه‌و لیباسیکی سپی لەبەردا بوو و لەسەر تەختێک دانیشتبوو کە لەلایەن فریشتەکانەوە دەورەدرابوو که ستایشیان دەکرد. پاشان ئه‌و سەیری کردم و گوتی بۆچی هێشتا گومان و شه‌کت هەیە، تەنها باوەڕم پێبکە و شوێنم بکه‌وه.

    1. سڵاوتان لێ بێت سه‌فوان، سوپاس بۆ ئەوەی دەربارەی ئەو خەونانەی کە هەتبوو پێت کوتین. دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) له خه‌ودا نیشانەی بەرەکەت و خه‌به‌ری خۆشه. ئەو ئه‌لان لە بەهەشتدایە و لە لایەن ئینجیل و حەدیسەوە وەک دادوەرێکی ڕاست ودروست دانراوە و ده‌ست نیشان کراوه، کە بۆ ڕۆژی قیامەت دێت. ئه‌و بە فریشتە و به هێز و شکۆوە دێت. " لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣١). ئه‌و دەیەوێت کۆتایی بە گومان و شه‌ککه‌کانت بهێنیت و دەیەوێت تۆ متمانەی پێ بکەیت، چونکە ئه‌و ڕێنموونیی تۆ دەکات بۆ ژیانی هەتاهەتایی هیوادارم خوا دانایی و تواناییت پێ ببەخشێت

  18. سڵاوتان لێ بێت، لێکدانەوەی دیتنی خۆشه‌ویست و به‌ڕیزعیسای مەسیح (علیه‌السلام) لە خەوندا چیە کە کۆترێکی سپی بۆ ژیانی من بۆ من دەنێرێت؟ سوپاس

    1. سڵاوتان لێ بێت مه‌سعوود، خەونت زۆرجوانە مەسعود، ئەوەی تۆ دیتت دیارییە‌که لە ئاسمانەوە بۆ تۆ. کۆترەکە ڕۆحی خودایە کە بۆ تۆی ناردووە بۆ ئەوەی ئیمان و باوه‌ڕی پێ بهێنی و شوێن ئەو بکەویی، ڕێک ئەو شتەیە کە لە ئینجیلدا باسی کۆترەکە کراوە. " ڕۆحی پیرۆز لە شێوەی جەستەی کۆترێک لەسەری نیشتەوە و دەنگێک لە ئاسمانەوە هات: «تۆ کوڕی خۆشەویستمی، بە تۆ زۆر دڵشادم.»( ئینجیلی لۆقا ٣: ٢٢). دۆعا و نوێژی ئێمه ئەوەیە که تۆ بانگهێشتنەکەی قبوڵ بکەیی و دەست بکەیی بە گەڕان و خوێندنەوەی ئینجیل. ئێمە‌ش دڵخۆشین کە بتوانین یارمەتیت بدەین. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  19. سڵاوتان لێ بێت، من خەونه‌که‌م وابوو کە لە بەردەم سه‌روه‌ری خۆم عیسای مەسیح (علیه‌السلام) ڕاوه‌ستابووم، لە کاتێکدا که ئه‌و لەسەر تەختێکی سپی دانیشتبوو و لە ڕۆژی قیامەتدا حوکمی جیهانی دەکرد. لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟ خوا پاداشتی چاکەت بداتێ.

    1. سڵاوتان لێ بێت تاهیر، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی خەونه‌که‌ت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەوەی تۆ دیتت ڕێک ئەوەیە کە لە ئینجیلدا هاتووە. " کاتێک کوڕی مرۆڤ بە شکۆمەندی خۆیەوە دێتەوە و هەموو فریشتەکانیش لەگەڵیدان، لەسەر تەختی شکۆمەندیی خۆی دادەنیشێت." ( ئینجیلی مه‌تا ٢٥: ٣١). ئه‌و بۆ تۆ ده‌رکه‌وت که پێت بڵێت: بەم زووانە دێت بۆ دادگایی کردنی جیهان و دەبێت بە خوێندنەوەی ئینجیل و نوێژ ئامادە بن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و. عیسای مه‌سیح ده‌فه‌رمێت :" ئەوەتا بە پەلە دێم! پاداشتی خۆم پێیە، تاکو پاداشتی هەرکەسێک بەگوێرەی کارەکەی بدەمەوە. من ئەلف و یێم، یەکەمین و دواهەمینم، سەرەتا و کۆتاییم." ( کتێبی مکاشفه ٢٢: ١٢-١٣ ). ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین ئەگەر پرسیارێکت هەیە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  20. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا عیسای مەسیح (علیه‌السلام)م دیت که دۆعایەکی تازه‌یی فێر دەکردم ، کاتێک لە خەو هەستام دووبارەم دەکردەوە. دۆعاکه دەڵێت، ئه‌ی خودا دڵێکی پاک لە مندا دروست بکە، هەموو ڕۆژێک ڕۆحم تازه بکەرەوە.

    1. سڵاوتان لێ بێت سۆحه‌د، حازر بوونی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) له خه‌ودا نیشانەی بەرەکەت و خه‌به‌ری خۆش و ئاشتییە. ئه‌و تۆی فێر کرد کە ئەو وشانە بخوێنیتەوە " ئەی خودایە، دڵێکی پاکم تێدا دروستبکە و ڕۆحێکی چەسپاو لە ناخم نوێ بکەرەوە. لە بەرچاوی خۆت دەرم مەکە، ڕۆحی پیرۆزی خۆتم لێ مەستێنەوە. شادی ڕزگاریی خۆتم پێ بدەوە، بە ڕۆحێکی خۆویستانە پشتگیریم بکە. ئینجا یاخیبووان فێری ڕێگای تۆ دەکەم، گوناهباران دەگەڕێنەوە لات." ( کتێبی زه‌بووره‌کان ٥١: ١٠-١٣). من هیوادارم ئەو وشانە لە دڵتدا بهێڵیتەوە بۆ هه‌میشه و بتوانیت هەمیشە بیانخوێنیەوە. خودا هەمیشە بەرەکەت پێ بدات.

  21. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا خۆم لە حەوزێکی پڕ لە ئاودا دیته‌وه و گه‌وره‌مان عیسای مەسیح ( علیه‌السلام) لە تەنیشتمەوە ڕاوەستا بوو و داوای لێکردم خۆم لە ژێر ئاوه‌که بخه‌مەوە و کاتێک وام کرد و هاتمه‌وه ده‌رێ له ژێر ئاوه‌که هەستم کرد کە کەسێکی نوێم. تکایه لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟ پاداشتی تۆ به خودا بێت.

    1. سڵاوتان لێ بێت مه‌روا، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەو شتەی ئێوە دیتوتانه پێی دەڵێن پاککردنەوە یان ته‌عمید. ئەگەر دەتەوێت زیاتر دەربارەی ئەو بابەتە فێربیت و بزانیت تۆ دەتوانیت ئینجیل بخوێنیتەوە و بۆمان بنووسیت بۆ ئەوەی بتوانین یارمەتیت بدەین که زیاتر فێربیت دەربارەی بابەتەکە. وە بۆ زانیاری زیاتر تکایە دوودڵ مەبە و شه‌ک مه‌که لە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  22. سڵاوتان لێ بێت، من لە خەونمدا دیتم کە لەبەردەم خاچێکی گەورە ‌دا ڕاوەستابووم و سه‌روه‌رمان عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) لە تەنیشتی خاچه‌که ڕاوەستابوو، ئەو گوتی ئەوە ئەو کاره‌یه کە من بۆ ئێوه‌م کرد.

    1. سڵاوتان لێ بێت زیاد، خاچەکە نوێنەرایەتی و هێمایه بۆ ئه‌و قوربانیه کە ڕزگاری دەهێنێت بۆمان، عیسای مه‌سیح دەیهەوێت نیشانی تۆ بدات کە تۆ گرنگ و موهیمی بۆ ئه‌و وه ئه‌رزش بە تۆ دەدات و دەیهەوێت یارمەتیت بدات کە سۆزە گوناهبارەکانت بگۆڕیت به‌ره‌و ژیانێکی بەخشندەیی و ئاشتی. من ئامۆژگاری تۆ دەکەم کە دەربارەی ئەو له ئینجیلدا بخوێنیته‌وه. وه ئەگەر پرسیاری زیاترت هەیە، دوودڵ مەبە لە نووسینی پرسیارت بۆ ئێمە. خودا هەمیشە بەرەکەت پێ بدات.

  23. سڵاوتان لێ بێت، من له خەونمدا دیتم کە گه‌وره‌مان حه‌زره‌تی مەسیح ( علیه‌السلام ) لە ماڵی ئێمە هاتبوو که سەردانی ئێمە بکەن، هەموو ماڵەکە بە ڕووناکییەوە ڕووناک ببۆوه، ئه‌و داوای لێکردین کە دوای ئەو و ڕێگای ڕاست و دروستی بین، چونکە ئەو تاکە ڕێگای ڕزگارییە. لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟ سپاس بۆ ئێوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت سه‌لمان، سوپاس بۆتۆ بۆ متمانەکردنت بە ئێمە و هاوبەش کردنی خەونەکەت لە گه‌ڵمان له ڕێگەی ماڵپەڕەکەمانەوە. دیتنی خه‌ونی عیسای مەسیح ( علیه‌السلام) ئاشتی و ئارامیمان بۆ دەهێنێت. خەونەکەی تۆ بانگێشتنێکە بۆ شوێنکەوتن و باوەڕکردن به ئه‌و. چونکە بە پێی ئه‌و شته‌ی له ئینجیلدا هاتووه، تاکە ڕێگای دروست و ڕاستیه کە تۆ دەگه‌ێنێتە ئاسمان :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ١٤: ٦). " تۆ دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت و ئێمە دڵخۆش دەبین کە یارمەتیت بدەین. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  24. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام) لە خەونمدا شەوی ڕابردوو هات بۆ ماڵی ئێمە که پێکه‌وه ئیفتار بکه‌ینه‌وه و لەگەڵمان هات و دانیشت و گوتی: من نانی ژیانم، ئەگەر ئەو نانە بخۆن کە دەتانده‌مێ، هەرگیز برسی نابن. دواتر هەستام له خه‌وه‌که‌م.

    1. سڵاوتان لێ بێت ڕاکان، بوونی عیسای مەسیح لە ماڵەکەتدا مانای ئەوەیە کە بەرەکەتی خودا لەوێ جێگیر بووە. عیسای مه‌سیح کوتی: " عیساش پێی فەرموون: «منم نانی ژیان. ئەوەی بێتە لام هەرگیز برسی نابێت، ئەوەش باوەڕم پێ بهێنێت هەرگیز تینووی نابێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ٦: ٣٥). ئەوە بەو مانایە‌ دێت کە ئه‌و دەیەوێت ژیانت پڕ بکات لە وشەیەکی زۆر له خۆی کە ئاشتی و فەزڵ بۆ تۆ و ژیانی تۆ دەهێنێت. من پێشنیارت پێ ده‌ده‌م کە زیاتر دەربارەی ئەو بخوێنیتەوە و جارێکی تر بۆ ئێمە بنووسە ئەگەر هه‌ر پرسیارێکت هەیە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  25. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح ( علیه‌السلام)م له خه‌ودا دیت،که له ئاسمان ڕاوه‌ستا بوو وه فریشته‌کانی بۆ کۆکردنه‌وه‌یی خه‌ڵکی بۆ به‌هه‌شت ده‌نارد، منیش ده‌مه‌ویست یه‌کێک له‌وان بم، به‌ڵام ترسام که نه‌متوانیبێت له گه‌ڵیان بڕۆم وه ده‌ستم کرد به گریان. عیسای مه‌سیح چاوی لێکردم و کوتی: مه‌گری و مه‌ترسه، به‌س ئیمان و باوه‌ڕت بێت وه په‌یڕه‌ویی من بکه هه‌تاکوو له به‌هه‌شت بی وه من زۆر دڵخۆش بووم. لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه چیه؟

    1. سڵاوتان لێ بێت سه‌عد، سوپاس بۆ متمانەکردنت بە ئێمە و هاوبەشکردنی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە. عیسای مه‌سیح ( علیه‌السلام) لە لایەن ئینجیل و فەرموودەوە وەک دادوەرێکی دادپەروەر دانراوە، کەبۆ ڕۆژی قیامەت دێت. ئەو بە هێز و توانا و فریشتە‌وه دێت، وەک ئەوەی ئێوە دیتتان. " لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٢٤: ٣٠-٣١ ). ئەو دەیەوێت تۆ ئەو بناسی و بەدوایدا بڕۆیی، وه ئامادەبی هەتا گەڕانەوەکەی، چونکە ئه‌و پارێزگاریتان لێ دەکات و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییتان دەبات. هیوادارم ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت و زیاتر فێربیت دەربارەی ئەو. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  26. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا سه‌روه‌رمان عیسا مه‌سیح (علیه‌السلام) بۆم دەرکەوت، من لە شوێنێکی زۆر تاریک بووم و هیچ هیوایەکم نەبوو که ڕزگارم بێت، ئه‌وهات و ئەو شوێنەی بە ڕووناکییەوە داگیرساند، پاشان دەستی لێداوم و چاکی کردمەوە، من لە ئامادە بوون و هاتنی زۆر دڵخۆش بووم.

    1. سڵاوتان لێ بێت قادی، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. دیتنی خەونی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و تەندروستی و چاکبوونەوە و میهرەبانییە. ئەو کوتی " دیسان عیسا قسەی بۆ کردن و فەرمووی: «منم ڕووناکی جیهان. ئەوەی دوام بکەوێت هەرگیز بە تاریکیدا ناڕوات، بەڵکو ڕووناکی ژیانی دەبێت." ( ئینجیلی یوحه‌نا ٨: ١٢). ئەو دەیەوێت تۆ هیوات هەبێت، هه‌ربۆیە ئه‌و هات ژیانی تۆ ڕووناک بکات و بانگت بکات بۆ شوێنکەوتنی، چونکە ئەو ئێوە بەرەو ژیانی هەتاهەتایی دەبات.

  27. سڵاوتان لێ بێت، من حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام)م دیت لە خەونمدا. حه‌زره‌ت لیباسی سپی له‌به‌ردا بوو و داوای له من ده‌کرد که له ڕێگایه‌کی ته‌سک و باریک له‌و بگه‌ڕێم، ئەوە ڕوونی دەکاتەوە بۆم کە چۆن ببم بە بەشێک لە شانشینی خودا، پاشان من زۆر بە دڵخۆشی هەستام و نەمدەویست ئەو خەونە کۆتایی پێ بێت

    1. سڵاوتان لێ بێت سه‌میرا، ئەو خەونە جوانە که دیتوتانه ئەوەی کە عیسا فەرموویەتی پشتڕاست دەکاتەوە " لە دەرگای تەنگەوە بچنە ژوورەوە، چونکە ئەو دەرگایە پانە و ئەو ڕێگایە بەرینە کە بەرەو لەناوچوون دەچێت و زۆرن ئەوانەی پێیدا دەچنە ژوورەوە. بەڵام تەسکە دەرگا و تەنگە ئەو ڕێگایەی بەرەو ژیان دەچێت، کەم کەسیش دەیدۆزێتەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ٧: ١٣-١٤ ). ئەوە مانای ئەوەیە کە تۆ لەوانەیە ڕێگایەکی جیاواز لە زۆربەی خەڵک بگریه پێشت. بەڵام لە کۆتاییدا، سەرەڕای کێشەکان، ئەوە باشترین ڕێگا دەبێت بۆتان، لە ڕاستیدا، تۆ لەو ڕێگایەدا بەتەنیا نیت، چونکە عیسا دەیەوێت یاوەریت بکات و بتباتەوە بۆ ژیانی هەتاهەتایی. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  28. سڵاوتان لێ بێت، ئایا لێکدانەوەی دیتنی خۆشه‌ویستامن عیسای مەسیح (علیه‌السلام) لە خەوندا چیە؟ کە خەڵکی بانگهێشتن دەکرد بۆ ڕێگای ڕاست و دروستی خۆی و ئه‌وه‌ی که دهبێت پەیڕەوی ئه‌و بکەن؟ پاداشتت لای خودا بێت.

    1. سڵاوتان لێ بێت ئیسمائیل، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. خەونت داوه‌تێکه کە بانگت ده‌کات بۆ ئەوەی بزانیت سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) تاکە ڕێگایە بۆ ئاسمان و کەسی تر و ڕێگایه‌کی تر نیە،کەواتە تۆ دەبێت شوێنی بکەویت و باوەڕی پێ بهێنی. :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یاحه‌نا ١٤: ٦). " به‌ڕاستی له دایکبوونی عیسا، به‌بێ باوك، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر قیامه‌ت، که‌واته به‌گومان مه‌بن لێی و باوه‌ڕی پێبهێنن و پێیان بڵێ: هه‌ر په‌یڕه‌وی له زاتی من بکه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌شه ڕێگه‌ی ڕاست و دروست." ( قوڕئان سوره‌ی زخرف ٤٣: ٦١). ئێمە هانتان دەدەین کە دەست بکەن بە خوێندنەوەی ئینجیل و خوێندنەوە دەربارەی ژیانی لە لەدایک بوونی تا مردن و زیندووبوونەوە‌ی. ئێمە‌ش ئامادەین لەم بوارەدا یارمەتیتان بدەین. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  29. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسای (علیه‌السلام) م دیت لە خەونمدا کە دیارییەکی پێدام، کاتێک کردمەوە، خاچێک بوو، گوتی، هەموو ڕۆژێک هەڵیگره و شوێنم بکەوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت ئه‌حمه‌د، سوپاس بۆ تۆ و بۆ متمانەکردنت بە ئێمه کوتنی خەونەکەت به ئێمه. عیسا بە دیاری خاچێکی پێدایت، چونکە ئه‌و دەیەوێت یارمەتیت بدات تا زاڵ ببیت بەسەر تەحەداکاندا. ئەم خاچە لە ڕاستیدا یه‌ک داوه‌ته بۆ تۆ، چاو لێکه عیسا چی به شاگرده‌کانی خۆی کوت :" ئینجا عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ئەگەر کەسێک دەیەوێت ببێتە قوتابی من، با نکۆڵی لە خۆی بکات و خاچەکەی هەڵبگرێت و دوام بکەوێت." ( ئینجیلی مه‌تا ١٦: ٢٤ ). خاچ مانای قوربانیدانی هەستە گوناهبارەکانت و هەروەها دووبارە دەست پێکردنەوە بە فەزڵ و لێبوردەیی و ئاشتیه. ئه‌و داواتان لێ دەکات شوێن ئەو بکەون، چونکە یارمەتیتان دەدات بەسەر کێشەکانتدا زاڵ بی و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییتان دەبات. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  30. سڵاوتان لێ بێت، دەمەوێت ئەو خەونەی کە لە مانگی ڕەمەزاندا زۆرتر لە جارێک دیتوومه لە گەڵ ئێوه هاوبەش بکەم، حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام)م له خەونمدا دیت که چاوم چاک دەکاتەوە، چونکە چاوه‌کانم بۆ دیتن لاواز ببوون، وە کوتی لەبەرئەوەی چاوەکانتم چاک کردەوە تۆ ئه‌لان من ده‌توانی ببینی وه ده‌زانی من کێم، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ره‌که‌تی دام وه له سه‌ر ده‌سته‌کانی کونهایه‌کم دیت ، لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌ی من چیه؟ خودا پاداشتان بداته‌وه.

    1. سڵاوتان لێ بێت ڕیاز، سوپاس بۆ ئەوەی خەونەکەت بە ئێمە کوت. سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (عڵیه‌السلام) بەتەنیایی دەتوانێت لەنەخۆشی چاکت بکاتەوەو چاوی خەڵک بکاتەوە که ببینن. ئەوە ڕێک ئەو شتەیە کە لە ئینجیلدا هاتووە." کاتێک کە عیسا بە ڕێگادا تێدەپەڕی، پیاوێکی بینی کە بە زگماک نابینا بوو. قوتابییەکانی لێیان پرسی و گوتیان: «ڕابی، کێ گوناهی کردووە، ئەم پیاوە یان دایک و باوکی، وا بە زگماک نابینایە؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «نە ئەمە گوناهی کردووە نە دایک و باوکیشی، بەڵکو تاکو کارەکانی خودای تێدا دەربکەوێت. هەتا ڕۆژە لەسەرمانە کاری ئەوە بکەین کە ناردوومی، چونکە شەو دادێت و کەس ناتوانێت کاری تێدا بکات. ئەوەندەی لە جیهاندام، من ڕووناکی جیهانم.» ئەمەی فەرموو و تفی لەسەر زەوی کرد، بە تفەکە قوڕی گرتەوە و چاوی پیاوەکەی پێ سواخ دا. پێی فەرموو: «بڕۆ لە گۆمی سیلوام خۆت بشۆ،» (سیلوام واتە نێردراو). جا ڕۆیشت، خۆی شوشت و بە چاوی ساغەوە گەڕایەوە ماڵەوە." ( ئینجیلی یوحه‌نا ٩: ١-٧). کونەکانی سه‌ر دەستی هێمای ئەو قوربانیدانەیە کە بۆ هەموومان کردوویەتی تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە ئەگەر هه‌ر پرسیارێکت هەبوو. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  31. سڵاوتان لێ بێت، ئایا لێکدانەوەی دیتنی خه‌ونی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان، کوڕی مەریەم (علیه‌السلام) لە خەونەکەمدا چییە؟ ئەویان وەک مەڕ سەردەبڕدریی، پاشان لەلایەن خوداوە زیندوودەکرێتەوە؟ پاداشتی تۆ لایخودا ێت.

    1. سڵاوتان لێ بێت شاهید، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی خەونه‌که‌ت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەوەی تۆ دیتت لە ئینجیلدا باسکراوە، بۆیە دەتوانیت ئینجیل بیخوێنیتەوە و زیاتر فێربیت وە بزانی بەرخە سەربڕدراوەکە مانای چیە و بە پێی ئه‌و شته‌ی له ئینجیلدایه ژیان بە چی دەگەیەنێت. " ئەو لێرە نییە، بەڵکو هەستایەوە! بیهێننەوە بیرتان کە هێشتا لە جەلیل بوو چۆن قسەی بۆ کردن،" ( ئینجیلی لۆقا ٢٤: ٦). ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک کە لەوانەیە هەتبێت. تکایە دوودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  32. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا، گه‌وره‌مان عیسای مەسیح (علیه‌السلام)م دیت کە جلی سپی لەبەردا بووە، ئه‌و داوای لێکردم لێی نزیک ببمەوە، پاشان دەستی درێژکرد و بەرەکەتی پێدام، ئه‌و کتێبێکی زۆر جوانی پێدام و گوتی: ئەو کتێبە ڕێنموونیی تۆ دەکات بۆ ڕێگای ڕاست و دروست و بۆ ڕۆژی قیامەت ئامادەت دەکات، لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟ سپاستان ده‌که‌م.

    1. جاسم، سوپاس بۆ ئەوەی خەونەکەت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد و پێت کوتین، دیتنی سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) له گه‌ڵ خۆی ئاشتی و بەرەکەتمان بۆ دەهێنێت. ئه‌و بۆ تۆ وادەرکەوت که پێت بڵێت کە لەگەڵ تۆیە و لە هەموو قۆناغەکانی ژیاندا بەرەکەتت دەدات، بەڵام تۆش دەبێت باوەڕتان پێی بێت و پەیڕەوی بکەن، چونکە ڕێگاکە ڕاست و دروستە، هەر به زوو دێته‌وه. ئێمە ئامادەین لەم بوارەدا یارمەتیتان بدەین خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  33. سڵاو، خەونم بینی کە نابینام و نه‌مده‌توانی هیچ ببینم، پێغەمبەری خودا عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) بە جلێکی سپییەوە هات و کوتی: وه‌ره، من یارمەتیت دەدەم کە بیناییت به دەست بهێنیه‌وه، پاشان ئاوه زاری خستە سەر زەوی و قوڕی خستە سەر چاوەکانم و گوتی: بیکەرەوە و من دووبارە بیناییم به ده‌ست هێناوه. فەرمووی: چاوەکانتم کردەوە بۆ ئه‌وه‌ی بینینی، وەرە شوێنم بکەوه. من سەرسام بووم، لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە. سپاس

    1. سڵاوتان لێ بێت نه‌وار ، . سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. ڕۆژێک عیسای مەسیح (علیه‌السلام) بە هەمان شێوە پیاوێکی کوێری چاک کردەوە. " کاتێک کە عیسا بە ڕێگادا تێدەپەڕی، پیاوێکی بینی کە بە زگماک نابینا بوو. قوتابییەکانی لێیان پرسی و گوتیان: «ڕابی، کێ گوناهی کردووە، ئەم پیاوە یان دایک و باوکی، وا بە زگماک نابینایە؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «نە ئەمە گوناهی کردووە نە دایک و باوکیشی، بەڵکو تاکو کارەکانی خودای تێدا دەربکەوێت. هەتا ڕۆژە لەسەرمانە کاری ئەوە بکەین کە ناردوومی، چونکە شەو دادێت و کەس ناتوانێت کاری تێدا بکات. ئەوەندەی لە جیهاندام، من ڕووناکی جیهانم.» ئەمەی فەرموو و تفی لەسەر زەوی کرد، بە تفەکە قوڕی گرتەوە و چاوی پیاوەکەی پێ سواخ دا. پێی فەرموو: «بڕۆ لە گۆمی سیلوام خۆت بشۆ،» (سیلوام واتە نێردراو). جا ڕۆیشت، خۆی شوشت و بە چاوی ساغەوە گەڕایەوە ماڵەوە." ( ئینجیلی یوحه‌نا ٩: ١- ٧). عیسا دەیەوێت لە خۆشەویستی و میهرەبانی ئه‌و زیاتر فێر بیت، چونکە دەیەوێت ژیانت ڕووناک بکاتەوە و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت ببات. هیوادارم دەربارەی ئەو و وشەکەی بخوێنیتەوە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  34. سڵاوتان لێ بێت، لێکدانەوەی ئه‌وه چییە کە لە خەونمدا دیتم کە سوجدەی و پەرستین و پەرستشی گه‌وره‌ی خۆم عیسای مەسیح (علیه‌السلام) د‌که‌م؟

    1. سڵاوتان لێ بێت حه‌لیم، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. جوانترین شت چیە کە دیتت له خه‌وه‌که‌تدا؟ ئایا هەستت بە پشووی نائاسایی و دڵخۆشی کرد؟ بە دڵنیاییەوە، چونکە خەونی عیسای گەورەمان ( علیه‌السلام) ئاشتی و خۆشی و ئارامیشمان بۆ دەهێنێت. ئەو زاتە بۆت دەرکەوتووه که پێت بڵێ: ئەو لەگەڵ تۆیە، نوێژەکەت قەبووڵ دەکات، دەبێت باوەڕ بەخوا بهێنی و پەیڕەوی ئه‌و بکەی. خودا هەموو کات بتبەخشێت.

  35. سڵاوتان لێ بێت، لێکدانەوەی دیتنی خه‌ونی عیسای مەسیح لە خەونەکەیدا، کە بریتیی بوو لە دابەشکردنی خواردن و خواردنەوە، و گوتی: لە یادەوەری مندا بیکەن. چیه؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ئیسماعییل، ڕۆژێک عیسای مەسیح (علیه‌السلام ) ئەوەی بە نزیکترین شاگردەکانی گوت لە نانی ئێوارەیەکدا لە پێش مردنیان لەگەڵ شاگردەکانیان نانیان ده‌خوارد. " نانێکی هەڵگرت، سوپاسی خودای کرد و لەتی کرد، پێیدان و فەرمووی: «ئەمە جەستەی منە، کە لە پێناوی ئێوە بەخت دەکرێ. ئەمە بۆ یادکردنەوەی من بکەن.» بە هەمان شێوە پاش نانخواردن، جامەکەی هەڵگرت و فەرمووی: «ئەم جامە پەیمانی نوێیە بە خوێنی من، کە لە پێناوی ئێوە دەڕژێت." ( ئینجیلی لۆقا ٢٢: ١٩-٢٠ ). عیسا داوات لێ دەکات کە ئەو ببینیت و زیاتر فێربیی دەربارەی چیرۆکەکەی. پێشنیارت ده‌که‌م که ئینجیل بخوێنیته‌وه. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  36. سڵاوتان لێ بێت، حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) م دیت لە خەونەکەمدا، لەسەر ڕووبارێک ڕاوەستابوو و ده‌یکوت: ئایا تۆ تینویت؟! گوتم بەڵێ، گوتی: وەره ئاوتان پێ بدەم بۆ ئەوەی دوایی خواردنەوەی ئه‌و ئاوه ئیدی دیسان تینوو نەبیت. دواتر هەستام تکایە دەتوانیت ئەم خەونە لێک بدەیتەوە؟ سوپاس

    1. سڵاوتان لێ بێت ئیشا، دیتنی عیسای مەسیح ( علیه‌السلام ) لە خەوندا نیشانەی ئەوەیە کە دڵت پاکە و ئامادە بوونیشی بەرەکەت و تەندروستی و میهرەبانی و ئومێد بۆ تۆ دەهێنێت. " عیسا وەڵامی دایەوە: «هەرکەسێک لەم ئاوە بخواتەوە جارێکی دیکە تینووی دەبێتەوە. بەڵام ئەوەی لەو ئاوە بخواتەوە کە من دەیدەمێ، هەرگیز تینووی نابێت، بەڵکو ئەو ئاوەی من دەیدەمێ تێیدا دەبێتە کانیاوێک و هەڵدەقوڵێت، ژیانی هەتاهەتایی دەبەخشێ." ( ئینجیلی یوحه‌نا ٤: ١٣-١٤). ئەو دەیەوێت یارمەتیت بدات و زۆر بەرەکەتت بدات. هەروەها ئه‌و دەیەوێت تۆ بیناسیت و بەرەو ژیانی هەتاهەتاییت دەبات. هیوادارم زیاتر دەربارەی ئەو و وشەکەی بخوێنیتەوە. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  37. سڵاوتان لێ بێت، من له خەونمدا دیتم کە حه‌زره‌تی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) لەمزگەوتدا دەربارەی شانشینی خودا و چۆنیەتی ئامادەبوونی ته‌دریس ده‌کات، ئه‌و فه‌رموویان: تەنها گەیشتنی بە وشوێنه په‌یڕه‌ویی ئه‌وه.

    1. سڵاوتان لێ بێت سه‌لیم، دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی دڵسۆزی دڵتە و مانای تەندروستی و بەرەکەتە. عیسای مه‌سیح کوتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یاحه‌نا ١٤: ٦). ئەو دەیەوێت بەرەکەتت پێ ببەخشێت و بتباتەوە بۆ ژیانی هەتاهەتایی، تۆ تەنها دەبێ شوێنی ئه‌و بکەوێی. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  38. سڵاوتان لێ بێت، لە مانگی ڕەمەزاندا زیاتر لە جارێک یه‌ک خەون دەبینم و دەمەوێت ئەو خەونە لێک بدەمەوە، گه‌وره‌مان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) لە سەر کورسیەکە لە ژوورەکەم دانیشت و من زۆر نەخۆش بووم. هات و دەستی بەخشندەیی خۆیی لە سه‌ر دەستی گرتم و گوتی: من لە گوناهەکانت خۆش بووم و چاکی کردمه‌وه، هەستم کرد شتێک لە ناخمدا گۆڕاوە.

    1. سڵاوتان لێ بێت موحه‌مه‌د. سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەوەی دیتت پەیامێکە لە گه‌وره‌مان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) کە تۆی خۆش دەوێت و دەیهەوێت یارمەتیت بدات و هیوای چاکبوونەوەت دەوێت. بەڵام تۆ دەبێت باوەڕی پێ بهێنی و شوێن ئەو بکەوی. وە به دیتنی ئەو تۆ هەستت کرد لە ناوەوە گۆڕاویی چونکە ئاشتی و خۆشی دەهێنێت دیتنی ئه‌و، ئەو له گوناهەکانی تۆ خۆش بووە، چونکە هیچ کەسێکی تر ناتوانێت لێی خۆش بێت. ئێمە دەتوانین یارمەتیت بدەین ئەگەر دەتەوێت. تکایە دوودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە. خودا هەموو کات بتبەخشێت.

  39. سڵاوتان لێ بێت، عیسای مەسیحی پێغەمبەرم لە خەونەکەمدا دیت. هات و لە دەرگاکەمانی دا و بانگی کردم بۆ ئەوەی لەگەڵی خواردن بخۆم. پێکەوە پیاسەمان کرد و قسەمان کرد دەربارەی چۆنیەتی شوێنکەوتنی ئەو و ڕێگای ڕاست و دروستی ئه‌و. هەستم کرد کە پێویستم بە خواردن نییە، هەستم کرد بە قسەی ئەو هەستم بە تێر بوون کردووە و دواتر زۆر دڵخۆش لە خەو هەستام. ئەم خەونە مانای چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت ئیبراهیم، سوپاس بۆ متمانەکردنت به ئێمه و بە کوتنی خەونەکەت. دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) هەمیشە نیشانەی بەرەکەت و ئاشتی و ئومێدە. عیسای مه‌سیح دەڵێت " ئەوەتا لە بەردەرگا وەستاوم و لە دەرگا دەدەم. ئەگەر یەکێک گوێی لە دەنگم بوو و دەرگاکەی کردەوە، لێی دێمە ژوورەوە و نانی لەگەڵ دەخۆم، ئەویش لەگەڵ من." ( کتێبی مکاشفه ٣: ٢٠). واتە، ئەو دەیەوێت ببێتە هاوڕێی تۆ و لە تۆ نزیک ببێتەوە. ئەو بانگیشتنی کردی بۆ شوێنکەوتنی، چونکە دەیەوێت پڕتان بکات لە بەرەکەت و ڕێنموونیتان بکات بۆ ژیانی هەتاهەتایی. ئه‌و کوتی :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یاحه‌نا ١٤: ٦). هیوادارم زیاتر فێر ببی دەربارەی ئەو شتەی کە ئەو فەرمووی و پەیڕەوی بکەی. خوا هەمیشە بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  40. سڵاوتان لێ بێت، لێکدانه‌وه‌ی دیتنی خەونی سه‌رو‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) چیە کە بانگم دەکات بۆ ڕێگای ڕاست و دروستی خۆی؟

    1. سڵاوتان لێ بێت فارس، سوپاس بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. ئەوەی تۆ دیتت ئەوەیە کە لە ئینجیلدا دەگێرێتەوە. :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یاحه‌نا ١٤: ٦). تۆ دەتوانی شوێنی ئه‌و بکەوی و باوەڕ بە ئەو بهێنی چونکە ئەو بە تەنیا دەتوانێت ژیانی تۆ بگۆڕیت به‌ره‌و ژیانی باشتر. وە ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  41. سڵاوتان لێ بێت، لەخەونمدا حه‌زره‌تی عیسای پێغەمبەر (علیه‌السلام)ل دیت که لە ئاسمانەوە ڕاوەستاوە و لێم دەپرسی: ئایا تۆ بۆ ڕۆژی قیامەت ئامادەیت؟! فەرمووی: من ڕێگا و ڕاستی و ژیان و تاکە ڕێگای دەرچوونم، پاشان بەخۆشحاڵییەوە هەستامەوە. لێکدانەوەی ئەم خەونە چییە؟

    1. سڵاوتان لێ بێت سه‌عید، سوپاس بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. عیسای مەسیح ( علیه‌السلام) ئەوەی به تۆ کوت :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یاحه‌نا ١٤: ٦). دەیەوێت تۆ بپارێزێت و بەرەو ژیانی هەتا هەتاییت دەبات. ئینجیل و فەرموودە وەک دادوەرێکی دادپەروەر ده‌یناسێنن کە لە ڕۆژی قیامەتدا دێت و داواتان لێ دەکات ئامادەبن و ئاگاداری ئایەتەکانی گەڕانەوەی ئه‌و بن. من پێشنیارت دەکەم کە ئەمە بخوێنیتەوە و جارێکی تر بۆ ئێمە بنووسە ئەگەر هه‌ر پرسیارێکت هەبوو. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  42. سڵاوتان لێ بێت سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) م دیت لە خەونمدا کە دیارییەکی پێدام و گوتی: " دۆعای تۆم بیست وه تۆ به‌ره‌و ڕێگای ڕاست و دروست ڕێنمونیی ده‌که‌م". کاتێک دیاریەکەم کردەوە، خاچێکی بریقەدار بوو، گوتی: لە دڵتدا بیشارەوە و شوێنم بکەون.

    1. وەلید، سوپاس بۆ ئەوەی پەیامت بۆ ناردین و خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. چەندە جوانە کە عیسای مەسیح ( علیه‌السلام ) هه‌دیه‌یی پێ بەخشیوون، ئەوە نیشانەی بەرەکەتە کە بۆت دێت، ئەو دەیەوێت ئێوەشوێنی بکەون و باوەڕی پێ بهێنن، چونکە بەڕاستی ئەو ڕێگای ڕاست و دروستە. :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یاحه‌نا ١٤: ٦). هەروەها خاچەکە هێما بۆ قوربانی دەکات، چونکە داوات لێ دەکات بە هەڵگرتنی خاچەکە شوێن ئەو بکەون، هەر ئەوەشە کە لە ئینجیلدا هاتووە " ئینجا عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ئەگەر کەسێک دەیەوێت ببێتە قوتابی من، با نکۆڵی لە خۆی بکات و خاچەکەی هەڵبگرێت و دوام بکەوێت." ( ئینجیلی مه‌تا ١٦: ٢٤ ). تۆ دەتوانیت ئینجیل بخوێنیت و زیاتر فێربیت دەربارەی ئەو قوربانییە‌ی ئه‌و کردی. خودا هه‌میشه به‌ره‌که‌تتان بدات.

  43. سڵاوتان لێ بێت، لێکدانه‌وه‌ی دیتنی خەونی سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) چیە که له ده‌رکه ده‌دات؟ سوپاس

    1. سڵاوتان لێ بێت ڕه‌مه‌زان، سوپاس بۆ متمانەکردنت بە ئێمە و داواکردنت لە ئێمە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەین بۆ لێکدانەوەی خەونەکەت. ئەوەی تۆ دیتت جوانە، لەو شوێنەدا سڵاو و به‌ره‌که‌ته، هەروەک ئه‌وه‌ی که عیسای مەسیح (علیه‌السلام) لە دڵی تۆیده‌دا، ئەوەش بەپێی ئەو شتەیە کە لە ئینجیلدا هاتووە. " ئەوەتا لە بەردەرگا وەستاوم و لە دەرگا دەدەم. ئەگەر یەکێک گوێی لە دەنگم بوو و دەرگاکەی کردەوە، لێی دێمە ژوورەوە و نانی لەگەڵ دەخۆم، ئەویش لەگەڵ من." ( کتێبی مکاشفه ٣: ٢٠). کەواتە بە زیاتر ناسینی و نزیک بوونەوه له‌و، دەتوانیت دڵی بۆ بکەیتەوە. ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین ئەگەر دەتەوێت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  44. سڵاوتان لێ بێت، لە خەونمدا حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح ( علیه‌السلام )م بۆم دەرکەوت و بەردێکی پێدام و ناوی خۆم و نیشانێکی خاچی لەسەر نووسی. ئەوە مانای چیە سوپاس بۆ ئێوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت جیهاد، ئایەتێک له ئینجیل هه‌یه که ئەو شتانەی دیتتان ڕوون دەکاتەوە. عیسای مه‌سیح کوتی :" «ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێساکان دەفەرموێ. ئەوەی سەربکەوێت، لە مەنی شاراوەی دەدەمێ، هەروەها بەردێکی سپی دەدەمێ کە ناوێکی نوێی لەسەر نووسراوە، جگە لەوەی وەریدەگرێت کەس نایزانێت.» ( کتێبی مکاشفه ٢: ١٧ ). ئەوە بەرەکەتێکە بۆ ئەوانەی کە دێن بۆ ژیانی هەتاهەتایی. عیسا دەیەوێت تۆ بی به‌یته‌وه و سه‌ر بکه‌ویی و بۆیە دەیەوێت یارمەتیت بدات. خاچ به مانای ئه‌وه‌یه قوربانییەک کە ڕزگاری دەهێنێت. هیوادارم بتوانیت زیاتر فێربیت دەربارەی ئەو بەڵێنە و وشەکانی عیسای مه‌سیح. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  45. سڵاوتان لێ بێت، من خەونم بینی کە گه‌وره‌مان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) بانگم دەکات بۆ ئەوەی ڕێرەوی ڕاستەوخۆی ئەو بکەم، چونکە ئه‌و تاکە ڕێگای ڕزگاری گەیشتن بە ئاسمانە.

    1. سڵاوتان لێ بێت شه‌وکه‌ت، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. عیسای مه‌سیح ( علیه‌السلام) بۆ تۆ دەرکەوت کە بانگت بکات بۆ شوێنکەوتنی خۆی و باوەڕی بەخۆی بهێنێت، چونکە ئەو تاکە ڕێگای ڕاستەقینەیە بۆ ئەوەی بتگەیەنێتە ئاسمان. ئەوە ئەو شتەیە کە لە ئینجیلدا گێڕاویەتیەوە بۆت:" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یاحه‌نا ١٤: ٦). تۆ دەتوانی پەیوەندیمان پێوە بکەیت و ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  46. سڵاوتان لێ بێت، من خەونم دیت کە حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) لە مزگەوتی ئێمه‌دا وه‌عزی کرد. ئەو لیباسێکی سپی لەبەر بوو و ڕووناکییەکی ڕوون ئه‌وی دەورە دابوو. ته‌واوو دڵم بۆیی له‌یدا چون داوایی له خه‌ڵک کرد که شوێنی بکه‌ون، هه‌ڵاتم بۆ لایی و کوتم :" من ئاماده‌م." ئه‌و پێکه‌نی و ته‌بریکی پێ کوتم. پاشان من زۆر بە دڵخۆشی هەستام له خه‌و. دەتوانن یارمەتیم بدەن لێکی بدەمەوە خه‌ونه‌که‌م؟

    1. سڵاوتان لێ بێت تامێر، سوپاس بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. دیتنی خه‌نی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی ئاشتی و بەرەکەتە بۆ ئێمه. ئەو بانگیشتنی کردی بۆ شوێنکەوتنی، چونکە دەیەوێت ئێوە بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ببات. ئەوە ئەو شتەیە کە ئەو دەیڵێت :" عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یاحه‌نا ١٤: ٦). هیوادارم ئەو داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  47. سڵاوتان لێ بێت، سه‌روه‌ری خۆمان عیسای مه‌سیحم له خه‌ودا دیت، ئەو هاتبوو بۆ ماڵی ئێمە به لیباسێکی سپیه‌وه و نووری لێ دەدرەوشاوە و هەستم بە ئه‌وه کرد که خۆر لە ماڵەکەماندایه. ئه‌و سەیری کردم و گوتی: شوێنم کەوه، من ڕێگای ڕاستی و ژیانم و پاشان دەستی درێژ کردەوە و خستیە سه‌ر سەرم و هەستم کرد شتێک لە ناخمدا گۆڕاوە و هەستم بە ئارامی کرد. به‌خشش زۆر جوانه . لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه چیه؟ سپاس بۆ ئێوه.

    1. سڵاوتان لێ بێت وه‌جدی، .سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی خەونت لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد. دیتنی عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) ئاشتی و خۆشیمان بۆ دەهێنێت. ئه‌و بۆتان دەرکەوت کە پێتان بڵێ: دەبێت باوەڕتان به ئه‌و بهێنن و پەیڕەوی بکەن، چونکە ئەوە ڕێگای ڕاست و دروستە کە تۆ بەرەو ئاسمان دەبات و بێ ئەو هیچ ڕێگایەک بۆ ئاسمان نییە. عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یاحه‌نا ١٤: ٦). ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک کە لەوانەیە هەتبێت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  48. سڵاوتان لێ بێت، لێکدانەوەی دیتنی خەونی سه‌روه‌رمان عیسای مه‌سیح چییە؟ که لە ئاسماندا ڕاوەستاه و دەڵێن: ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ماندوو و خەمبارن، وەرنە لام، ئاسوودەتان دەکەم، فێری ڕێگای من ببن. کە بەم شێوەیە ئارامی و ئاسوودەیی دەدۆزیتەوە

    1. سڵاوتان لێ بێت عومه‌ر، سوپاس بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت پێت کوتین. دیتنی خەونی سه‌روه‌رمان عیسای مەسیح (علیه‌السلام) ئارامی و ئارامیمان بۆ دەهێنێت و بارەکانمان ئاسان دەکات. ئەوەی ئه‌و پێی فەرمووی: لە ئینجیلدا هاتووە:" «وەرن بۆ لام ئەی هەموو ماندووان و بارگرانەکان، من دەتانحەسێنمەوە." ( ئینجیلی مه‌تا ١١: ٢٨ ). خەونتان بانگێشتنێکەبۆ شوێنکەوتنی ئەو، وه باوەڕیش بەخوا و به ئه‌و. ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین لە خوێندنی ئینجیل. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  49. سڵاوتان لێ بێت، من خەونم دیت کە پێغەمبەری خودای عیسای مه‌سیح (علیه‌السلام) هات بۆ گوندەکەمان و داوای لە خەڵک کرد کە شوێن ئەو و ڕێگاکه‌ی بکەون و کتێبێکیان پێداین و گوتی: ئەوە ڕێ نیشاندەرت دەکات بە شێوەیەکی ڕاست، کتێبەکەم کردەوە و ڕووناکییەک لە کتێبەکە هاتە دەرەوە و هەموو گوندەکەمان ڕووناک بوو.

    1. سڵاوتان لێ بێت موحه‌مه‌د، سوپاس بۆ تۆ بۆ ئەوەی سەبارەت بە خەونەکەت بە ئێمەت کوت. دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و چاکە و هیوا و ئاشتییە. ئه‌و هەموو کەسێکی بانگهێشتن کرد بۆ ئەوەی شوێن خۆی بکەون، چونکە ئه‌و دەیەوێت بەرەو ژیانی هەتاهەتایی ڕایان ببات. ئەو کوتی : عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت." ( ئینجیلی یاحه‌نا ١٤: ٦). ئەو کتێبەی کە باسی ئەو دەکات و چۆنێتی په‌یڕه‌ویی ئه‌و باس ده‌کات ئینجیلە، و ئه‌و دەیەوێت زیاتر بخوێنیتەوە و لە خواستی خودا بزانێت. هیوادارم ئەم داوەتنامەیە قبوڵ بکەیت. خودا هەموو کات بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

  50. سڵاو، دوێنێ عیسای (علیه‌السلام) م لە خەونمدا دیت، ئه‌و نوێژێکی فێر کردم کە هەموو ڕۆژێک دووبارەی بکەمەوە، کاتێک لە خەودا هەستامەوە، بە تیکراری ئه‌و دۆعایه هەستامەوە، نوێژه‌که ده‌ڵێت: ناوی خۆت لە ژیانمدا بپارێزە. ویستی ئێوە لە ئاسمانەکان و زەویدا ببێت، لەخراپەکانی شەیتان بمپارێزن، که هەموو ڕۆژێک شوێن ڕێگای خۆتان بکەوم، ئامین. من زۆر بە دڵخۆشی هەستام و لەو کاتەوە نوێژەکان دووبارە دەکەمەوە.

    1. ئەمجەد، سوپاس بۆ تۆ بۆ نووسین و باسکردنی خەونەکەت بۆ ئێمه. دیتنی عیسای مەسیح (علیه‌السلام) نیشانەی بەرەکەت و تەندروستی و بەختەوەری و متمانەیە و ه عیسا ئه‌و نوێژەی فێر کردیت. " بەڵام ئێوە بەم شێوەیە نوێژ بکەن و بڵێن: «”ئەی باوکمان لە ئاسمان، با ناوت پیرۆز بێت، با پاشایەتییەکەت بێ ، با خواستت لەسەر زەوی پەیڕەو بکرێت وەک لە ئاسمان. نانی ڕۆژانەمان ئەمڕۆش بدەرێ. لە گوناهەکانمان خۆشبە، وەک چۆن ئێمە لەوانە خۆشدەبین کە خراپەمان بەرامبەر دەکەن. مەمانخەرە تاقیکردنەوە، بەڵکو لە شەیتان ڕزگارمان بکە، چونکە هەتاهەتایە پاشایەتی و هێز و شکۆ هی تۆیە. ئامین" ( ئینجیلی مه‌تا ٦: ٩- ١٣ ). هیوادارم ئەو وشانە لەبیر بکەیتەوە و بتوانیت هەموو کات بیانخوێنیتەوە. خودا هەمیشە بەرەکەتت پێ ببەخشێت.

More Stories
Bilal’s Story